بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ

 

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُودِ ۚ أُحِلَّتْ لَكُم بَهِيمَةُ الْأَنْعَامِ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ غَيْرَ مُحِلِّي الصَّيْدِ وَأَنتُمْ حُرُمٌ ۗ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ مَا يُرِيدُ (1)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، بەئەمەگ و بەوەفا بن بەرانبەر بەڵێن و پەیمانەکانتان، (خواردنی گۆشتی) ماڵات (مەڕ و بزن و گا و وشتر) بۆتان حەڵاڵ کراوە، بێجگە لەوانەی کە بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە (لەم سووڕەتەدا)، لە کاتێکدا ڕاوتان بۆ حەڵاڵ نییە کە لە ئیحرامدان، (ئەم سنوورانە فەرمانی خوایە) بەڕاستی خوای گەورە فەرمان دەدات بە هەر شتێک کە بیەوێت.

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُحِلُّوا شَعَائِرَ اللَّهِ وَلَا الشَّهْرَ الْحَرَامَ وَلَا الْهَدْيَ وَلَا الْقَلَائِدَ وَلَا آمِّينَ الْبَيْتَ الْحَرَامَ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّن رَّبِّهِمْ وَرِضْوَانًا ۚ وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَاصْطَادُوا ۚ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ أَن صَدُّوكُمْ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَن تَعْتَدُوا ۘ وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ ۖ وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۖ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (2)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە دەستکاریی دروشمەکانی خوا مەکەن و هەڵی مەوەشێننەوە (بەتایبەت دروشمەکانی حەج و عەمرە) هەر وەها مانگەکانی حەرام (کە: رجب، ذوالقعدة، ذوالحجة و محرم) ـن، تێکی مەدەن و ئەو قوربانییەش کە دەکرێت (مەرجەکانی مەشێوێنن) و ئەو ملوانکانەی (دەکرێتە ملی ئاژەڵ، کە نیشانەیە بۆ ئەوەی خاوەنیان بڕیاری داوە بکرێن بە قوربانی) لێی مەکەنەوە و ڕێگە لەوانە مەگرن کە دێن بۆ «طواف» ـی کەعبە و لە کاتێکدا بەئومێدی فەزڵ و ڕەزامەندیی خوان، کاتێک ئیحرام دەشکێنن، ئەوە بۆتان هەیە ڕاو بکەن، هەر وەها دوژمنایەتی و ڕقەبەرایەتیی کەسانێک کە نەیانهێشت کاتی خۆی «طواف» ـی کەعبە بکەن، مەکەنە هۆی دەستدرێژی و بەرپاکردنی ناخۆشی، یارمەتی و کۆمەکیی یەکتر بکەن لەسەر چاکە و خواناسی، نەکەن یارمەتی و کۆمەکی یەکتر بکەن لەسەر گوناهـ و دەستدرێژی، لە خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکە بەڕاستی خوا زۆر بەتوندی تۆڵە دەسێنێت.

حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ وَأَن تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلَامِ ۚ ذَٰلِكُمْ فِسْقٌ ۗ الْيَوْمَ يَئِسَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن دِينِكُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ ۚ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا ۚ فَمَنِ اضْطُرَّ فِي مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لِّإِثْمٍ ۙ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (3)

لەسەرتان حەرام کراوە خواردنی گۆشتی مردارەوەبوو، خوێن، گۆشتی بەراز، هەر وەها ئەو ماڵاتەش کە سەر دەبڕدرێن و ناوی غەیری خوای لەسەر دەبرێت و ماڵاتی خنکاویش، ئەوەش کە بە ئازار و لێدان مردار بۆتەوە، ئەوەش کە دەکەوێتە خوارەوە، ئەوەش کە بە لێدانی ماڵاتێکی تر مردار بووبێتەوە، ئەوانەش کە دڕندە پالاماری دابن و لێی خواردبن مەگەر فریای چەقۆ کەوتبن، (هەر حا‌ڵەتێک لەوانەی باس کرا ئەگەر بە چەقۆدا بگات حەڵاڵە)، هەر وەها حەرام کراوە خواردنی گۆشتی ئەو ماڵاتانەی لەو شوێنانەدا سەر دەبڕدرێن کە هانا و هاواری بۆ غەیری خوا تێدا دەبرێت، هەر وەها حەرامە لەسەرتان داواکردنی چارەنووستان بەهۆی (الأ‌‌زلام) ـەوە، وەکوو ئەو شتانەی کە لە ڕێگەی هەڵدانی زارەوە دەست بکەوێت و فاڵگرتنەوە، بورجەکان، قاوەگرتنەوە،... هتد) ئەو جۆرە کردار و ڕەفتارانەتان سەرپێچی و دەرچوونە لە (فەرمانی خوا)، جا ئەمڕۆ (کە ڕۆژی عەرەفەیە) کافران نائومێد بوون لە دین و ئایینی ئێوە (ئیتر ناتوانن زاڵ بن بەسەرتاندا و هەرگیز نووری خوایان بۆ ناکوژێتەوە) کە واتە لەوانە مەترسن، بەڵکوو هەر لە من بترسن، ئەمڕۆ ئایین و بەرنامەکەتانم بەکۆتایی گەیاند و ناز و نیعمەتی خۆمم بۆ تەواو کردن و ڕازیم بەوەی کە ئیسلام ببێتە بەرنامە و دین و ئایینتان (جا لەگەڵ بڕیاردانی ئەو شتانەدا کە حەراممان کردووە) هەر کەس ناچار کرا لە گرانی و برسێتیدا (مەترسی ئەوەی هەبوو بمرێت) دەتوانێت لەو شتانە بخوات کە حەراممان کردووە (بەمەرجێک دەستدرێژکار نەبێت و بەئارەزوو ژەمی زۆری لێ نەخوات) و خۆی تووشی گوناهـ و تاوان نەکات، ئەوە بەڕاستی خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە (بۆ ئەو جۆرە حاڵەتانە).

يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ ۖ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ ۙ وَمَا عَلَّمْتُم مِّنَ الْجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ اللَّهُ ۖ فَكُلُوا مِمَّا أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ ۖ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (4)

ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) پرسیارت لێ دەکەن چی حەڵاڵ کراوە بۆیان؟ پێیان بڵێ: هەر چی خۆراکی چاک و پاکە بۆتان حەڵاڵ کراوە، ئەوەش باڵندە و تانجیی شکاری بۆتان ڕاو دەکەن و فێرتان کردوون (بێگومان خوا توانای بەخشیوە بە مرۆڤ بتوانێت مەشق بکات بە گیانداران و فێریان بکات ڕاوی بۆ بکەن بەتایبەتی تانجی)، دە بخۆن لەوەی بۆتان دەگرن و ناوی خوای لێ بهێنن کاتێک بەڕەڵای دەکەن و کاتێک لێی دەخۆن، هەر لە خوایش بترسن و پارێزکار بن (ئەی ڕاوچییەکان)، بەڕاستی خوا بەخێرایی لێپرسینەوە ئەنجام دەدات (ورد و درشتی کردار و ڕەفتار فەرامۆش ناکات).

الْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ ۖ وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَّكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّ لَّهُمْ ۖ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الْمُؤْمِنَاتِ وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ إِذَا آتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ وَلَا مُتَّخِذِي أَخْدَانٍ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِالْإِيمَانِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ (5)

لە ئەمڕۆوە هەر چی خۆراکی چاک و پاکە بۆتان حەڵاڵ کراوە و خواردنی ئەوانەی کە کتێبی ئاسمانیان پێ دراوە بۆتان حەڵاڵە، خواردەمەنیی ئێوەش حەڵاڵە بۆ ئەوان، ئافرەتانی داوێنپاک لە ئیمانداران و ئافرەتانی داوێنپاک لەوانەی کتێبیان پێ دراوە پێش ئێوە (بۆتان حەڵاڵە) کاتێک مارەییئان پێ بدەن، بەمەرجێک ئێوە پاکداوێن بن و داوێنپیس نەبن بەئاشکرا و دوورەپەرێز بن لە دۆستگرتنی نهێنی بۆ داوێنپیسی، جا ئەوەی بێباوەڕ بێت بە شەرعی خوا و لەم حەرامانە خۆی نەپارێزێت، ئەوە ئیتر کار و کردەوە چاکەکانیشی پووچ دەبێتەوە و ئەو جۆرە کەسانە لە قیامەتدا لە ڕیزی خەسارەتمەند و زەرەرمەند و دۆڕاوەکاندان.

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ ۚ وَإِن كُنتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُوا ۚ وَإِن كُنتُم مَّرْضَىٰ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِّنكُم مِّنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُم مِّنْهُ ۚ مَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُم مِّنْ حَرَجٍ وَلَٰكِن يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (6)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە! کاتێک ویستتان هەستن بۆ نوێژ (پێش ئەوە دەستنوێژ بگرن، بەم شێوەیە): ئەوە سەرەتا ڕوخسارتان بشۆن، ئینجا دەستەکانتان لەگەڵ ئەنیشکتاندا، پاشان دەستی تەڕ بهێنن بەسەر سەرتاندا، قاچەکانیشتان بشۆن لەگەڵ قولەپێتاندا، ئەگەر لەشتان گران بوو، ئەوە خۆتان خاوێن بکەن و خۆتان بشۆن، ئەگەر نەخۆش بوون یان لە سەفەردا بوون یان دەستان بە ئاو گەیاندبوو (تارەتتان گرتبوو) یان لە ئافرەتی (نامەحرەم) کەوتبوون و ئاوتان دەست نەدەکەوت (بۆ خۆشتن یان بۆ دەستنوێژ، ئەو کاتە دەتوانن) بە خاکێکی پاک تەیەمموم بکەن (واتە لەپی دەستان بەئاستەم بماڵن بە خاکدا) و بیهێنن بە ڕوخسار و دەستاندا (تا ئەنیشکتان)، خوا نایەوێت لە ئاییندا تووشی سەغڵەتی و ناڕەحەتیتان بکات بەڵکوو دەیەوێت پاک و خاوێنتان بکات (لە ڕوواڵەت و ناوەڕۆکدا) و دەیەوێت ناز و نیعمەتی خۆیتان بەسەردا تەواو بکات بۆ ئەوەی سوپاسگوزار بن.

وَاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمِيثَاقَهُ الَّذِي وَاثَقَكُم بِهِ إِذْ قُلْتُمْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (7)

یادی ناز و نیعمەتی خوا بکەنەوە لەسەرتان، هەر وەها ئەو پەیمانەش کە پێویستە ئێوە پابەندی بن، لەبیرتان نەچێت کە وتووتانە: گوێرایەڵ و ملکەچ و فەرمانبەردارین (کە واتە ئیتر هەمیشە و بەردەوام) لە خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکە خوا زانایە بە نهێنیی دڵ و دەروونەکان.

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ ۖ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَىٰ أَلَّا تَعْدِلُوا ۚ اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۖ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (8)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، زۆر بەچاکی دەست بکەن بە ئەنجامدانی شایەتیی دادپەروەرانە لەبەر خوا، ڕق و دوژمنایەتیی هیچ کەس و هیچ لایەک هەڵتان نەنێت کە لە دادپەروەری لا بدەن، دادپەروەر بن، ئەوە نزیکترە لە تەقوا و خواناسییەوە، دەی کە واتە لەخواترس و پارێزکار بن، چونکە بەڕاستی خوا ئاگادارە بەو کار و کردەوەیەی کە دەیکەن.

وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ۙ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ (9)

خوا بەڵێنی داوە بەوانەی باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە بە لێخۆشبوون و چاوپۆشی (لە هەڵە و گوناهەکانیان) و پاداشتی گەورە و بێسنوور بۆ ئەوانە.

وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ (10)

ئەوانەش کە ڕێبازی کوفریان گرتۆتە بەر و بڕوایان بە ئایەتەکانی ئێمە نەهێناوە، ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن.

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَن يَبْسُطُوا إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ فَكَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ ۖ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (11)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە یادی ناز و نیعمەتی خوا بکەنەوە لەسەرتان کاتێک هەندێک ویستیان دەستدرێژی بکەنە سەرتان، خوایش دەستدرێژییەکەی ڕاگرتن و (ئێوەی پاراست)، دەی کە واتە لە خوا بترسن و پارێزکار بن، دەبا ئیمانداران هەر پشت بە خوا ببەستن (تا هەمیشە فریایان بکەوێت و لە پیلانی دوژمنان بیانپارێزێت).

وَلَقَدْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَبَعَثْنَا مِنْهُمُ اثْنَيْ عَشَرَ نَقِيبًا ۖ وَقَالَ اللَّهُ إِنِّي مَعَكُمْ ۖ لَئِنْ أَقَمْتُمُ الصَّلَاةَ وَآتَيْتُمُ الزَّكَاةَ وَآمَنتُم بِرُسُلِي وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۚ فَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ (12)

سوێند بێت بێگومان (کاتی خۆی) خوا پەیمانی لە نەوەی ئیسڕائیل وەرگرت و دوانزە ڕابەرمان تێدا هەڵبژاردن، ئینجا خوا پێی فەرموون کە: من بەڕاستی لەگەڵتاندام، سوێند بێت بە خوا ئەگەر نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکات بدەن و باوەڕ بهێنن بە هەموو پێغەمبەرانی من و پشتیوانییان لێ بکەن، قەرزی چاک و جوان و ڕێکوپێک بدەن بە خەڵکی لەبەر خوا (لەبەر ڕەزامەندیی ئەو زاتە هەموو چاکەیەک ئەنجام بدەن و چاوەڕێی پاداشت لەو بن) ئەوە بێگومان لە گوناهـ و هەڵەکانتان خۆش دەبم و چاوپۆشیتان لێ دەکەم و دەتانخەمە باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، جا ئەوەی لەوەودوا بێباوەڕ بێت لە ئێوە، ئەوە مانای وایە کە بەڕاستی ڕێگە و ڕێبازی ڕاست و ڕەوانی لێ تێک چووە.

فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَاقَهُمْ لَعَنَّاهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً ۖ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِ ۙ وَنَسُوا حَظًّا مِّمَّا ذُكِّرُوا بِهِ ۚ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىٰ خَائِنَةٍ مِّنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ ۖ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاصْفَحْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (13)

جا بەهۆی ئەوەوە کە نەوەی ئیسڕائیل بەردەوام پەیمان و بەڵێنەکانیان دەشکاند، نەفرەتمان لێ کردن و دڵەکانیانمان ڕەق و سەخت و ڕەش کرد (چونکە یەکێک لە سیفەتیان ئەوەیە) کە: قسە لە جێی خۆیدا ناکەن و جێی دەگۆڕن (بە ئارەزووی خۆیان دەستکاریی تەوراتیشیان کردووە) هەر وەها بەشێک لەو شتانەی کە یاداوەری بوو بۆیان فەرامۆشیان کرد و بەردەوام دەبینیت و بۆت دەردەکەوێت کە زۆربەیان خیانەتکار و دوژمنکارن، مەگەر کەمێکیان نەبێت، (لەگەڵ ئەوەشدا قەی ناکات) هەر لێیان خۆش ببە و چاوپۆشییان لێ بکە، چونکە بەڕاستی خوا چاکەکارانی خۆش دەوێت.

وَمِنَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَىٰ أَخَذْنَا مِيثَاقَهُمْ فَنَسُوا حَظًّا مِّمَّا ذُكِّرُوا بِهِ فَأَغْرَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ ۚ وَسَوْفَ يُنَبِّئُهُمُ اللَّهُ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ (14)

هەر وەها پەیمانمان لەوانەش وەرگرتووە کە دەیانوت: ئێمە گاورین کەچی بەشێک لەو شتانەیان فەرامۆش کرد کە پێی یاداوەری کرابوون، (بەتایبەتی دەربارەی پێغەمبەرایەتیی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) ئێمەش هەتا ڕۆژی قیامەت دوژمنایەتی و ڕق و کینەمان پێوە لکاندن، لە داهاتووشدا خوا هەموو ئەو کار و کردەوانەیان دەخاتەوە بەرچاو و پێیان ڕادەگەیەنێت.

يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِّمَّا كُنتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ ۚ قَدْ جَاءَكُم مِّنَ اللَّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُّبِينٌ (15)

ئەی خاوەنانی کتێب! دڵنیا بن کە پێغەمبەری ئێمە بۆ ئێوەش هاتووە تا زۆربەی ئەو شتانەی کە لای ئێوە ڕوون و ئاشکرا نین و دەیشارنەوە، لە کتێبی (تەورات و ئینجیلدا) بۆتان ڕوون و ئاشکرا بکات، هەر وەها لە زۆرێک لەو شتانەی کە شاردووتانەتەوە چاوپۆشی دەکات، چونکە بەڕاستی لەلایەن خواوە ڕووناکییەکی ئاشکراتان بۆ هاتووە (کە موحەممەدی پێغەمبەرمانە (صلی الله علیه و سلم) هاوڕێ لەگەڵ کتێبێکی ڕوونکەرەوەدا (کە قورئانە).

يَهْدِي بِهِ اللَّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلَامِ وَيُخْرِجُهُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ (16)

(بێگومان) خوا بەو قورئانە پیرۆزە هیدایەت و ڕێنمووییی ئەو کەسانە دەکات کە شوێنی ڕەزامەندیی خوا کەوتوون، بەرەو ڕێبازەکانی ئاشتی و ئاسودەیی و لە تاریکایییەکان دەریان دەهێنێت و ڕزگاریان دەکات و دەیانخاتە ناو ڕوناکییەوە بە فەرمانی خۆی و ڕێنموویییان دەکات بۆ سەر ڕێگە و ڕێبازی ڕاست و درووستی (دینداری و خواناسی و چاکە).

لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ۚ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا إِنْ أَرَادَ أَن يُهْلِكَ الْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ وَمَن فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ۗ وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (17)

سوێند بێت بێگومان ئەوانە بێباوەڕ بوون کە وتیان: بەڕاستی خوا، هەر مەسیحی کوڕی مەریەمە، (ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم پێیان) بڵێ: ئەگەر خوا بیەوێت مەسیحی کوڕی مەریەم و دایکی و هەر چی لەسەر زەویدا هەیە لەناوی بەرێت، ئەوە کێیە لە بەرانبەر خواوە دەسەڵاتی شتێکی هەیە؟ (کە واتە ئەویش و دایکیشی و ئەو خەڵکەش بەدیهێنراوی خوان و لە دەسەڵاتی دەرناچن، ئیتر بە چ بەڵگەیەک قسەی وا نابەجێ دەکەن؟! بەمەرجێک) خوا زاتێکە هەر چی لە ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیاندا هەیە هەر ئەو خاوەنیانە، هەر چی بیەوێت درووستی دەکات (شتێکی ئاسایییە ئەو زاتە مەسیح بێباوک درووست بکات)، چونکە خوا دەسەڵاتی هەیە بەسەر هەموو شتێکدا (هەموو شت لای ئەو ئاسانە).

وَقَالَتِ الْيَهُودُ وَالنَّصَارَىٰ نَحْنُ أَبْنَاءُ اللَّهِ وَأَحِبَّاؤُهُ ۚ قُلْ فَلِمَ يُعَذِّبُكُم بِذُنُوبِكُم ۖ بَلْ أَنتُم بَشَرٌ مِّمَّنْ خَلَقَ ۚ يَغْفِرُ لِمَن يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَاءُ ۚ وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ (18)

جوولەکە و گاور دەیانوت: ئێمە ڕۆڵەی خوا و خۆشەویست و نزیکی ئەوین، پێیان بڵێ: کە واتە بۆ چی لەسەر گوناهـ و تاوانتان سزاتان دەدات (لە دنیادا بەئاشکرا بەڵا و ناخۆشیتان بۆ پێش دەهێنێت، سزای قیامەتیش با لەولاوە بوەستێت، ئێوە خۆتان ئاوا بە گەورە و نازدار دامەنێن و خۆتان جیا مەکەنەوە) نەخێر وا نییە، چونکە ئێوەش بەشەر و ئادەمیزادێکن لەو خەڵکەی کە درووستی کردووە، ئەوەی خوا بیەوێت لێی خۆش ببێت، لێی خۆش دەبێت، ئەوەش کە بیەوێت سزای بدات سزای دەدات (ئەڵبەتە لە چوارچێوەی دادپەروەریدا) هەر چیش لە ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیاندا هەیە هەر خوا خاوەنیانە، گەڕانەوە و سەرەنجامیش بۆ لای ئەو زاتەیە.

يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ عَلَىٰ فَتْرَةٍ مِّنَ الرُّسُلِ أَن تَقُولُوا مَا جَاءَنَا مِن بَشِيرٍ وَلَا نَذِيرٍ ۖ فَقَدْ جَاءَكُم بَشِيرٌ وَنَذِيرٌ ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (19)

ئەی خاوەنانی کتێب! بێگومان پێغەمبەرمان (موحەممەد صلی الله علیه و سلم) هاتووە بۆ لاتان تا هەموو شتێکتان بۆ ڕوون بکاتەوە، دوای ئەوەی کە ماوەیەک بوو هیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردبوو (نێوان لەدایکبوونی عیسا و ناردنی موحەممەد سەلامی خوایان لەسەر بێت، زیاتر لە شەش سەدەیە) نەوەکوو بڵێن کەسمان بۆ ڕەوانە نەکرا تا مژدەدەر بێت (بە چاکان) و ترسێنەر بێت بۆ (یاخییەکان)، ئەوەتە بەڕاستی مژدەدەر و ترسێنەرتان بۆ هات (ئیتر هیچ بیانوویەکتان نەماوە)، خوایش دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە (ئەگەر یاخی بن سزاتان دەدات).

وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَعَلَ فِيكُمْ أَنبِيَاءَ وَجَعَلَكُم مُّلُوكًا وَآتَاكُم مَّا لَمْ يُؤْتِ أَحَدًا مِّنَ الْعَالَمِينَ (20)

یادیان بێنەوە کاتێک مووسا بە قەومەکەیی وت: ئەی قەوم و عەشیرەتم یادی ناز و نیعمەتی خوا بکەنەوە لەسەرتان کە پێغەمبەرانی لەناو ئێوەدا فەراهەم هێناوە، هەر وەها پاشای زۆری لەناوتاندا هەڵخستووە، ئەوەی بە ئێوەی بەخشیوە بە کەسی تری نەبەخشیوە لەو خەڵکە بێشومارەی (ئەو سەردەمە).

يَا قَوْمِ ادْخُلُوا الْأَرْضَ الْمُقَدَّسَةَ الَّتِي كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَلَا تَرْتَدُّوا عَلَىٰ أَدْبَارِكُمْ فَتَنقَلِبُوا خَاسِرِينَ (21)

ئەی قەوم و عەشیرەتم بچنە ناو ئەو زەوییە پیرۆزەی (القدس)، کە خوا پێویستی کرد لەبەر سوودی خۆتان بچنە ناوی، پاشگەز مەبنەوە و پاشەکشێ مەکەن تا خەسارەتمەند و زەرەرمەند نەبن.

قَالُوا يَا مُوسَىٰ إِنَّ فِيهَا قَوْمًا جَبَّارِينَ وَإِنَّا لَن نَّدْخُلَهَا حَتَّىٰ يَخْرُجُوا مِنْهَا فَإِن يَخْرُجُوا مِنْهَا فَإِنَّا دَاخِلُونَ (22)               

(کەچی) وتیان: ئەی مووسا بەڕاستی خەڵکێکی ئازا و بەرز و دلێری تێدایە، بێگومان ئێمە هەرگیز ناچینە ناوی تا ئەوانی لێ دەرنەچن، جا ئەگەر ئەوان دەرچوون لێی، ئەوە بێگومان ئێمە دەچینە ناوی و لەوێ دەبین!

قَالَ رَجُلَانِ مِنَ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمَا ادْخُلُوا عَلَيْهِمُ الْبَابَ فَإِذَا دَخَلْتُمُوهُ فَإِنَّكُمْ غَالِبُونَ ۚ وَعَلَى اللَّهِ فَتَوَكَّلُوا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ (23)

(بەڵام) دوو کەس لەوانەی کە ترسی خوایان لە دڵدا بوو و خوا ناز و نیعمەتی ئیمان و دڵنیاییی تەواوی پێ بەخشیبوون وتیان: لە دەروازەی شارەوە بچنە سەریان و (یەک هێرشی گەورە بەرن) هەر کە چوونە ئەو دیوەوە، ئەوە بێگومان ئیتر ئێوە سەرکەوتوون (دوژمنتان شکست دەهێنێت، جا بۆ بەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتنە) دەبێت: بەتەواویی پشت بە خوا ببەستن ئەگەر ئێوە ئیماندارن.

قَالُوا يَا مُوسَىٰ إِنَّا لَن نَّدْخُلَهَا أَبَدًا مَّا دَامُوا فِيهَا ۖ فَاذْهَبْ أَنتَ وَرَبُّكَ فَقَاتِلَا إِنَّا هَاهُنَا قَاعِدُونَ (24)

کەچی وتیان: ئەی مووسا دڵنیا بە ئێمە هەرگیز ناچینە ئەو شارەوە و ڕووی تێ ناکەین مادەم ئەو جەنگاوەرانەی تێدا بێت، (ئیتر تۆ کەیفی خۆتە حەز دەکەیت) بچۆ خۆت و پەروەردگارت جەنگ بکەن دژیان، ئێمە بەڕاستی ئا لێرەدا دانیشتووین (چاوەڕێی سەرەنجامین)!

قَالَ رَبِّ إِنِّي لَا أَمْلِكُ إِلَّا نَفْسِي وَأَخِي ۖ فَافْرُقْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ (25)

ئینجا مووسا وتی: پەروەردگارا بەڕاستی من دەسەڵاتم نییە جگە بەسەر خۆم و براکەمدا نەبێت (ئێمە ئامادەی هەموو فەرمانێکی تۆین) ئیتر داواکارین کە ئێمە جیا بکەیتەوە لەو خەڵکە تاوانکار و ستەمپیشەیە...

قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيْهِمْ ۛ أَرْبَعِينَ سَنَةً ۛ يَتِيهُونَ فِي الْأَرْضِ ۚ فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ (26)

خوا فەرمووی: بەڕاستی ئەوە ئیتر شاری «قدس» لەسەریان حەرامە، دەبێت چل ساڵیش وێڵ و سەرگەردان بن لەسەر زەویدا (تا ئەو نەوە ترسنۆکە تیا بچێت و نەوەی تازە پێ بگات)، ئیتر خەفەت مەخۆ بۆ گەل و هۆزی تاوانبار و ستەمپیشە.

وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ابْنَيْ آدَمَ بِالْحَقِّ إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًا فَتُقُبِّلَ مِنْ أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ الْآخَرِ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ ۖ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (27)

بەسەرهات و هەواڵی دوو کوڕەکەی ئادەم بۆ ئەو خەڵکە بخوێنەرەوە کە؛ بەڕاستی ڕووی داوە، ئەوە بوو کاتێک هەر دووکیان قوربانییان کرد، لە یەکێکیان وەرگیرا (کە لەسەر حەق بوو، لەخواترس بوو) و لەوی تریان وەرنەگیرا (چونکە ڕقئەستوور و حەسوود و خوانەناس بوو) بە براکەیی وت: هەر دەتکوژم ئەویش لە وەڵامی هەڕەشەکەیدا وتی: خوای گەورە تەنها لە پارێزکاران قوربانی و چاکە وەردەگرێت.

لَئِن بَسَطتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِي مَا أَنَا بِبَاسِطٍ يَدِيَ إِلَيْكَ لِأَقْتُلَكَ ۖ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ (28)

سوێند بە خوا ئەگەر تۆ دەست درێژ بکەیت بۆ من بۆ ئەوەی بمکوژیت، من دەستدرێژ ناکەم بۆ تۆ بۆ ئەوەی بتکوژم، چونکە بەڕاستی من لە سزا و تۆڵەی خوا، پەروەردگاری جیهانەکان دەترسم.

إِنِّي أُرِيدُ أَن تَبُوءَ بِإِثْمِي وَإِثْمِكَ فَتَكُونَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ ۚ وَذَٰلِكَ جَزَاءُ الظَّالِمِينَ (29)

(من بەو دەستدرێژنەکردنەم) بەڕاستی دەمەوێت بە گوناهی من و گوناهی خۆیشتەوە بگەڕێیتەوە، ئەوجا دەبیتە نیشتەجێی ناو ئاگر، هەر ئەوەشە پاداشتی ستەمکاران.

فَطَوَّعَتْ لَهُ نَفْسُهُ قَتْلَ أَخِيهِ فَقَتَلَهُ فَأَصْبَحَ مِنَ الْخَاسِرِينَ (30)

سەرەنجام نەفسی سەرکەشی هانی دا و کوشتنی براکەیی لا سادە و ئاسان کرد و کوشتی، ئیتر خۆی خستە ڕیزی خەسارەتمەند و زەرەرمەندانەوە.

فَبَعَثَ اللَّهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِي الْأَرْضِ لِيُرِيَهُ كَيْفَ يُوَارِي سَوْءَةَ أَخِيهِ ۚ قَالَ يَا وَيْلَتَا أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَٰذَا الْغُرَابِ فَأُوَارِيَ سَوْءَةَ أَخِي ۖ فَأَصْبَحَ مِنَ النَّادِمِينَ (31)

لەوەودوا گیری خوارد بەدەست تەرمەکەیەوە، چونکە وا دیارە یەکەم کەسە کوژرابێت و شەهید بووبێت)، ئەوسا خوای میهرەبان قەلەڕەشێکی نارد و چاڵێکی لە زەویدا هەڵکەند (بۆ قەلەڕەشێکی تری مردارەوەبوو) تا نیشانی بدات چۆن لاشەی براکەی بشارێتەوە، (هەر کە ئەوەی دی) وتی: هاوار لە من، ئایا ئەوە من نەمتوانی وەکوو ئەو قەلەڕەشە بکەم و بەقەدەر ئەوم لێ نەهات تا لاشە و عەیبوعاری براکەم بشارمەوە، ئیتر بۆ هەمیشە چووە ڕیزی پەشیمانانەوە.

مِنْ أَجْلِ ذَٰلِكَ كَتَبْنَا عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا ۚ وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِالْبَيِّنَاتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًا مِّنْهُم بَعْدَ ذَٰلِكَ فِي الْأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ (32)

لەبەر ئەوەی کارەساتی کوشتنی ناڕەوای ئاوا ڕوو نەدات ئێمە پێویستمان کرد لەسەر نەوەی ئیسڕائیل ئەوەی کەسێک بەناحەق بکوژێت و لەجیاتیی کوژراوێک نەبێت، یان گوناهـ و تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت لە زەویدا (وەکوو جەردەیی و دەستدرێژی و... هتد)، ئەوە وەک ئەوە وایە هەر هەموو خەڵکی کوشتبێت، ئەوەش کەسێک لە مەرگ ڕزگار بکات، هەر وەک ئەوە وایە هەموو خەڵکی لە مەرگ ڕزگار کردبێت و ژیانی پێ بەخشیبن، سوێند بێت بە خوا بەڕاستی پێغەمبەرانمان بە بەڵگە و موعجیزەی ئاشکرا و دیارەوە هاتووە بۆ لایان (تا پابەندی حەق و داد بن) کەچی زۆربەیان دوای ئەو ڕێنموویییانە، هەر زیادەڕەو بوون لەم سەر زەوییەدا لە ستەم و کوشتنی ناحەقدا.

إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلَافٍ أَوْ يُنفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ۚ ذَٰلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (33)

بێگومان پاداشتی ئەوانەی کە دەنجێگن و دوژمنایەتیی خوا و پێغەمبەرەکەی دەکەن و بەگەرمی هەوڵ دەدەن بۆ بڵاوکردنەوەی فەساد و بەدڕەوشتی لە زەویدا هەر ئەوەیە؛ (ئەوانەیان کە خەڵکیان کوشتووە) دەبێت بکوژرێن، (ئەوانەش کە خەڵکیان کوشتووە و جەردەییشیان کردووە) دەبێت لەخاچ بدرێن، (ئەوانەیان تەنها جەردەیی دەکەن) دەست و قاچێکیان بەپێچەوانەوە ببڕدرێت، (ئەوانەیان کە مەترسییان لێ دەکرێت) ئەوە دوور بخرێنەوە لە وڵات، ئەو سزایە خەجاڵەتی و سەرشۆڕییە بۆیان لە دنیادا، لە قیامەتیشدا سزای سەخت و گەورەیان بۆ هەیە.

إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِن قَبْلِ أَن تَقْدِرُوا عَلَيْهِمْ ۖ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (34)

جگە لەوانەیان کە تەوبەیان کردووە، پێش ئەوەی دەستی ئێوەیان پێ بگات، ئەوە بزانن کە بەڕاستی خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە (ئەڵبەتە ئەگەر مافی خەڵکیان بەسەرەوە نەبێت).

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (35)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە لە خوا بترسن و پارێزکار بن، لە ڕێگەی هەموو هۆکار و کردەوەیەکی چاکەوە هەوڵ بدەن ڕەزامەندیی ئەو زاتە بەدەست بهێنن، هەمیشە هەوڵ و کۆشش و جیهاد و خەبات بکەن لە پێناوی ڕێباز و بەرنامەی ئەو زاتەدا، بۆ ئەوەی سەرفراز بن (لە هەر دوو جیهاندا).

إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لِيَفْتَدُوا بِهِ مِنْ عَذَابِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَا تُقُبِّلَ مِنْهُمْ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (36)

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون، ئەگەر هەر چی سامانی زەوی هەیە هەیان بێت و ئەوەندەی تریشی لەگەڵ بێت و بیانەوێت خۆیانی پێ ڕزگار بکەن لە سزای ڕۆژی قیامەت، لێیان وەرناگیرێت، ئەوانە سزایەکی بە ئێشیان بۆ ئامادە کراوە (دەبێت تیایدا گیر بخۆن).

يُرِيدُونَ أَن يَخْرُجُوا مِنَ النَّارِ وَمَا هُم بِخَارِجِينَ مِنْهَا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ مُّقِيمٌ (37)

ئەوانە دەیانەوێت لە دۆزەخ دەرچن (بەڵام خەیاڵیان خاوە) لە کاتێکدا دەرچوونیان لێی نییە، ئەوانە سزایەکی بەردەوامیان بۆ ئامادەیە.

وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالًا مِّنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (38)

دەستی پیاوی دز و ئافرەتی دز ببڕن لە پاداشتی کاری ناڕەوایاندا ئەمەش تۆڵەیەکە لەلایەن خواوە، خوا باڵادەست و دانایە (لە بڕیاردانی ئەو سزایەدا، ئەڵبەتە ئەم سزایە لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا جێبەجێ دەکرێت کە؛ هەموو کەسێک ژیانی مسۆگەرە و هەمووان دەستی یارمەتی بۆ یەکتر درێژ دەکەن، هەر وەها لە ساڵانی گرانیدا دەست نابڕدرێت).

فَمَن تَابَ مِن بَعْدِ ظُلْمِهِ وَأَصْلَحَ فَإِنَّ اللَّهَ يَتُوبُ عَلَيْهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (39)

جا ئەوەی دوای ستەم و تاوانەکەی تەوبە بکات و چاکسازی لە خۆیدا بکات (دڵ و دەروونی خاوێن بکاتەوە، ماڵی خەڵکی بداتەوە و چاوی لە دزێتی نەمێنێت)، ئەوە بێگومان خوا تەوبەکەیی لێ وەردەگرێت، چونکە بەڕاستی خوای گەورە لێخۆشبوو و میهرەبانە.

أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يُعَذِّبُ مَن يَشَاءُ وَيَغْفِرُ لِمَن يَشَاءُ ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (40)

(ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم، ئەی ئیماندار) ئایا نەتزانیوە هەر چی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، بەڕاستی تەنها هەر خوا خاوەنیانە، سزای هەر کەسێک کە بیەوێت دەیدات (ئەڵبەتە هەڕەمەکی نییە، بەڵکوو لە ڕووی دادپەروەریی تەواوەوە)، هەر وەها خۆش دەبێت لەو کەسەی کە دەیەوێت و مەبەستێتی لێی خۆش ببێت، ئەو خوایە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە (شوێنی پاداشت و سزای جێگەی هەمووانی تێدا دەبێتەوە).

يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لَا يَحْزُنكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ مِنَ الَّذِينَ قَالُوا آمَنَّا بِأَفْوَاهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِن قُلُوبُهُمْ ۛ وَمِنَ الَّذِينَ هَادُوا ۛ سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ سَمَّاعُونَ لِقَوْمٍ آخَرِينَ لَمْ يَأْتُوكَ ۖ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ مِن بَعْدِ مَوَاضِعِهِ ۖ يَقُولُونَ إِنْ أُوتِيتُمْ هَٰذَا فَخُذُوهُ وَإِن لَّمْ تُؤْتَوْهُ فَاحْذَرُوا ۚ وَمَن يُرِدِ اللَّهُ فِتْنَتَهُ فَلَن تَمْلِكَ لَهُ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ۚ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ لَمْ يُرِدِ اللَّهُ أَن يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمْ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ ۖ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (41)

ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) با غەمبارت نەکات ئەوانەی کە بەپەلە بەدەم بێباوەڕی و بێدینییەوە دەچن، لەوانەی کە بە دەم و زار دەڵێن باوەڕمان هێناوە، بەڵام دڵیان باوەڕی نەهێناوە، هەر وەها لەوانەش کە بوونەتە جوولەکە و زۆر گوێگرن بۆ درۆودەلەسە، زۆر گوێبیستن بۆ خەڵکی تریش (کە خوانەناسن و) نەهاتوون بۆ لات، قسە دەگۆڕن و قسە وەکوو خۆی ناگێڕنەوە، یاخود ئاوەژووی دەکەن، دوای ئەوەی جێی خۆی گرتبوو (ئەوانەی کە خەڵک دەنێرن بۆ لای پێغەمبەر و پێی) دەڵێن: ئەگەر ئاوا بڕیاری دا لێی وەربگرن، ئەگەر وا نەبوو هوشیار بن، جا ئەوەی خوای گەورە بیەوێت تووشی تاقیکردنەوە و سزای بکات، ئەوە هەرگیز تۆ خاوەنی هیچ شتێک نابیت لەلایەن خواوە بۆ ڕزگاربوونی ئەو، ئا ئەوانە ئەو کەسانەن خوا نەیویستووە دڵیان پاک و خاوێن بکاتەوە (چونکە خۆشیان مەبەستیان نەبووە) ئەوانە لە دنیادا سەرشۆڕی و شەرمەزاری بەشیانە، لە قیامەتیشدا سزای سەخت و گەورە چاوەڕێیانە.

سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ أَكَّالُونَ لِلسُّحْتِ ۚ فَإِن جَاءُوكَ فَاحْكُم بَيْنَهُمْ أَوْ أَعْرِضْ عَنْهُمْ ۖ وَإِن تُعْرِضْ عَنْهُمْ فَلَن يَضُرُّوكَ شَيْئًا ۖ وَإِنْ حَكَمْتَ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِالْقِسْطِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (42)

ئەو (جوولەکانە) زۆر بە دڵگەرمی گوێ بۆ درۆ دەگرن و کەسایەتییان ناپوختە و زۆر حەرامخۆر و سووخۆرن، جا ئەگەر کێشەیەکیان هەبوو، هاتن بۆ لات (تۆ سەربەستی) داوەری بکەیت لەنێوانیاندا یان گوێیان پێ نەدەیت، خۆ ئەگەر گوێیان پێ نەدەیت، ئەوە هەرگیز ناتوانن هیچ جۆرە زیانێکت پێ بگەیەنن، خۆ ئەگەر دادوەریت کرد لەنێوانیاندا دادپەروەرانە ئەنجامی بدە، چونکە بەڕاستی خوا دا‌دپەروەر و مافپەروەرانی خۆش دەوێت.

وَكَيْفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِندَهُمُ التَّوْرَاةُ فِيهَا حُكْمُ اللَّهِ ثُمَّ يَتَوَلَّوْنَ مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ ۚ وَمَا أُولَٰئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ (43)

(سەیرە)! ئەوانە چۆن دێن و تۆ دەکەن بە دادوەر، لە کاتێکدا خۆیان تەوراتیان لایە و فەرمانی خوا بەڕوونی تیادایە، پاشان پشتی تێ دەکەن دوای ئەوەی کە (حوکم و فەرمانی خوایان بۆ دەردەکەوێت) دیارە ئەوانە هەر ئیماندار نین (لە مەدینەدا یەکێک لە ناودارانی جوو زینای کردبوو، حوکمی زیناکەرێک هاوسەری هەبێت لە تەوراتدا بەردبارانکردنە، هاتن بۆ خزمەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم)، تا بەڵکوو حوکمەکەی لە قورئاندا ئاسانتر بێت، بەمەرجێک باوەڕیان بە پێغەمبەر و بە قورئان نەبوو، کاتێک پێغەمبەر گێڕانیەوە بۆ لای حوکمی تەورات پشتیان هەڵکرد و بەدڵیان نەبوو...)

إِنَّا أَنزَلْنَا التَّوْرَاةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ ۚ يَحْكُمُ بِهَا النَّبِيُّونَ الَّذِينَ أَسْلَمُوا لِلَّذِينَ هَادُوا وَالرَّبَّانِيُّونَ وَالْأَحْبَارُ بِمَا اسْتُحْفِظُوا مِن كِتَابِ اللَّهِ وَكَانُوا عَلَيْهِ شُهَدَاءَ ۚ فَلَا تَخْشَوُا النَّاسَ وَاخْشَوْنِ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ (44)

بەڕاستی ئێمە کاتێک تەوراتمان ناردە خوارەوە ڕێنمووییی تیادا بوو (بۆ هەموو خێر و چاکەیەک)، نوور و ڕووناکیش بوو (لەناو تاریکایییەکاندا)، ئەو پێغەمبەرانەی کە هەمیشە ملکەچ و فەرمانبەردار بوون حوکمی ئەوانەیان پێ دەکرد کە بووبوونە جوولەکە، هەر وەها زانا پەروەردگارناسەکانیان و زانا شەرعناسەکانیشیان، حوکمیان دەکرد بەوەی داوایان لێ کرابوو بیپارێزن، کە ئەویش کتێبی خوا (تەوراتە)، هەر وەها شایەتیش بوون لەسەری (کە واتە ئەی زانایانی جوولەکە، ئەی ئیمانداران) لە خەڵکی مەترسن بەڵکوو تەنها لە من بترسن، ئایەت و فەرمانەکانی من بە نرخێکی کەم مەفرۆشن (ئەگەر نرخەکە هەموو دنیاش بێت هەر کەمە) جا ئەوەی حوکم و داوەری بەو بەرنامەیە نەکات کە خوا دایبەزاندووە، ئا ئەوانە بێباوەڕن.

وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ وَالْعَيْنَ بِالْعَيْنِ وَالْأَنفَ بِالْأَنفِ وَالْأُذُنَ بِالْأُذُنِ وَالسِّنَّ بِالسِّنِّ وَالْجُرُوحَ قِصَاصٌ ۚ فَمَن تَصَدَّقَ بِهِ فَهُوَ كَفَّارَةٌ لَّهُ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (45)

لە تەوراتدا پێویستمان کردووە لەسەریان کە بەڕاستی هەر کەسێک کەسێک بکوژێت دەبێت بکوژرێتەوە و چاوی یەکێک کوێر بکات، دەبێت چاوی کوێر بکرێتەوە و لووتی یەکێک عەیبدار بکات دەبێت لووتی عەیبدار بکرێتەوە و گوێی یەکێک ببڕێت دەبێت گوێی ببڕدرێتەوە و ددانی یەکێک بشکێنێت دەبێت ددانی بشکێنرێتەوە و برین و زامەکانیش هەر وەها تۆڵەیان بەگوێرەی خۆی بۆ دەسەنرێتەوە، جا ئەوەی لە تاوانبار خۆش ببێت، ئەو چاوپۆشی و لێخۆشبوونە دەبێتە کەفارەتی گوناهانی، بێگومان ئەوەی حوکم و داوەری نەکات بەو بەرنامەیەی کە خوا دای بەزاندووە، ئا ئەوانە هەر ستەمکارن.

وَقَفَّيْنَا عَلَىٰ آثَارِهِم بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ ۖ وَآتَيْنَاهُ الْإِنجِيلَ فِيهِ هُدًى وَنُورٌ وَمُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ التَّوْرَاةِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ (46)

ئینجا بەشوێن ئاسەواری هەموو پێغەمبەرانی (نەوەی ئیسڕائیلدا) عیسای کوڕی مەریەممان هێنا، کە ڕاستیی تەوراتی دەردەخست و پشتیوانی لێ دەکرد و ئینجیلیشمان پێ دا، کە هیدایەت و نوور و ڕووناکیی تێدایە و پشتگیریی تەوراتی پێش خۆیەتی، هیدایەت و ڕێنموویی و ئامۆژگارییە بۆ ئەو کەسانەی کە لە خوا دەترسن و پارێزکارن.

وَلْيَحْكُمْ أَهْلُ الْإِنجِيلِ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فِيهِ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (47)

دەبا شوێنکەوتووانی ئینجیل بەو ڕێنموویی و ئامۆژگارییانە هەڵسوکەوت بکەن کە خوا لە ئینجیلدا دای بەزاندووە (گرنگترینیان شوێنکەوتنی ئایینی ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلامە) ئەوەی حوکم و داوەری نەکات بەو بەرنامەیەی کە خوا دای بەزاندووە، جا ئا ئەوانە ناپاک و تاوانبار و لە سنوور دەرچوون.

وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ۖ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ عَمَّا جَاءَكَ مِنَ الْحَقِّ ۚ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ ۖ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ ۚ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (48)

ئێمە قورئانمان هاوڕێ لەگەڵ هەموو حەقیقەت و ڕاستییەکدا بۆ تۆ دابەزاندووە، ڕاستی و درووستیی کتێبەکانی پێش خۆیشی دیاری دەکات و چاودێرە بەسەر هەموویاندا (کاتێک خاوەنانی کتێب لە گاور و جوو گیروگرفتیان دەهێنن بۆ لای تۆ) بەو بەرنامەیەی خوا ناردوویەتی داوەری بکە لەنێوانیاندا و شوێن ئارەزووەکانی ئەوان مەکەوە و لەو حەقە لا مەدە کە بۆت ڕەوانە کراوە، بۆ هەر لایەکتان (موسوڵمانان و خاوەنانی کتێب) بەرنامە و پڕۆگرامی تایبەتمان بڕیار داوە خۆ ئەگەر خوا بیویستایە هەر هەمووتانی دەکردە یەک ئوممەت و گەلێکی یەکپارچە، بەڵام (ویستی وایە بەو جیاوازییە) تاقیتان بکاتەوە لەوەی پێی بەخشیون (تا بەهۆی عەقڵ و ژیریتانەوە شوێنی پێغەمبەری ئیسلام بکەون)، دەی کە واتە زۆر بەپەلە بن و پێشبڕکێ بکەن بۆ هەموو خێر و چاکەیەک، دڵنیاش بن کە هەمووتان دەگەڕێنەوە بۆ لای خوا، ئەو کاتە هەواڵی تەواوتان پێ دەدات دەربارەی ئەو شتانەی کە کێشەتان لەسەری هەبوو.

وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ (49)

(کاتێک هەندێک لە زاناکانی جوو، هاتن بۆ لات تا داوەری بکەی لەنێوانیاندا)، داوەری بکە بەو بەرنامەیە (قورئانە) ـی کە لەلایەن خواوە بۆت دابەزیوە، شوێنی ئارەزووەکانی ئەوان مەکەوە، وریا بە نەوەکوو ئەوان ڕێت لێ هەڵە بکەن لە هەندێک لەو ڕێنموویییانەی کە خوا بۆی ناردوویت (جا ئەگەر ئەو جوولەکانە ڕازی نەبوون) و پشتیان هەڵکرد، ئەوە بزانە بەڕاستی خوا دەیەوێت گیرۆدەی سەرەنجامی هەندێک لە گوناهەکانی خۆیانیان بکات، بێگومان زۆربەی خەڵکی یاخی و سەرکەش و تاوانبارن.

أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ (50)

ئایا ئەوانە حوکم و فەرمانڕەواییی جاهیلیەت و نەفامیان دەوێت و ئەویان لا پەسەندە؟! (ئاخر بۆ بیر ناکەنەوە) کێ هەیە بەقەدەر خوا حوکمی جوان و چاک و بەجێ بێت، (بەتایبەت) لای ئەو کەسانەی کە بەوردی سەرنج دەدەن و ویژدان و هەستی زیندوویان هەیە.

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَىٰ أَوْلِيَاءَ ۘ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (51)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە جوولەکە و گاور مەکەنە یار و یاوەر و پشتیوانی خۆتان ئەوانە هەندێکیان پشتیوان و پشتگیری یەکترن، ئەو کەسەی پشت بەوان ببەستێت، ئەوە هەر لەوانە و (حسابی ئەوانی بۆ دەکرێت) بەڕاستی خوا هیدایەتی قەومی ستەمکار نادات...

فَتَرَى الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ يُسَارِعُونَ فِيهِمْ يَقُولُونَ نَخْشَىٰ أَن تُصِيبَنَا دَائِرَةٌ ۚ فَعَسَى اللَّهُ أَن يَأْتِيَ بِالْفَتْحِ أَوْ أَمْرٍ مِّنْ عِندِهِ فَيُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا أَسَرُّوا فِي أَنفُسِهِمْ نَادِمِينَ (52)

بەڕوونی دەبینیت ئەوانەی دڵیان نەخۆشە و (ئیمانلاوازن) بەپەلە دەچن بۆ لایان (بە زمانی حاڵ) دەڵێن: دەترسین بەڵایەکمان تووش بێت یان کارەساتێکمان بەسەر بێت، جا دوور نییە و لەوانەیە بەم نزیکانە خوا سەرکەوتن ببەخشێت (بە ئیمانداران) یاخود بەشێوەیە‌کی یەکسەری بە موعجیزەیەک لەلایەن خۆیەوە (سەرکەوتنیان پێ ببەخشێت) ئەو کاتە باوەڕلاوازان پەشیمان دەبنەوە لەسەر ئەو نهێنی و خەتەرە و خەیاڵەی لە دڵ و دەروونیاندا شاردبوویانەوە.

وَيَقُولُ الَّذِينَ آمَنُوا أَهَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ ۙ إِنَّهُمْ لَمَعَكُمْ ۚ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فَأَصْبَحُوا خَاسِرِينَ (53)

ئەوسا ئەوانەی ئیمانیان هێناوە (لەناو خۆیاندا بەسەرسامییەوە) دەڵێن: ئایا ئەو دووڕووانە ئەوانەن کە سوێندیان بە خوا دەخوارد و جەختیان لەسەر دەکرد کە گوایە بەڕاستی لەگەڵتانداین؟! کەچی کارەکانیان پووچەڵ بووەوە و خەسارەتمەند و زەرەرمەند و مایەپووچ بوون.

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (54)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، هەر کەس لە ئێوە لە ئایین و بەرنامەکەی وەرگەڕێت و پاشگەز ببێتەوە، ئەوە (هەر خۆی زەرەر دەکات) ئەوە لە داهاتوودا خوا کەسانێک دەهێنێتە کایەوە (ئەوەندە ڕێکوپێک و باوەڕدامەزراون) پەروەردگاری مەزن خۆشی دەوێن، ئەوانیش ئەویان خۆش دەوێت، هەر وەها ملکەچ و فەرمانبەردار و بەسۆزن بۆ ئیمانداران و سەربڵند و نەخۆر و دەروونبەرزن بەسەر بێباوەڕاندا، لە پێناو ڕێبازی خوادا و بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی ئەو هەوڵ دەدەن و خەبات دەکەن و تێ دەکۆشن، لە لۆمەی لۆمەکەرانیش ناترسن (ئەم خۆشەویستی و هەڵبژاردن و سۆز و تێکۆشانە) فەزڵ و ڕێزی تایبەتی خوایە کە دەیبەخشێت بە هەر کەس کە بیەوێت و (شایستە بێت) و خوا فراوانگیر و زانایە (بە نهێنی و ئاشکرا، بە شایستەیی و ناشایستەیی هەر کەس و هەر لایەنێک).

إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ رَاكِعُونَ (55)

بەڕاستی تەنها خۆشەویست و پشتیوانی ئێوە، هەر خوا و پێغەمبەرەکەی و ئەوانەن باوەڕیان هێناوە، کە نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن و زەکات لە ماڵ و سامانیان دەردەکەن و هەمیشە دیاردەی کڕنوش و ملکەچییان بۆ پەروەردگار پێوە دیارە.

وَمَن يَتَوَلَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا فَإِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْغَالِبُونَ (56)

جا ئەوەی خوا و پێغەمبەر و ئەوانەی بڕوایان هێناوە بە پشتیوان و خۆشەویستی خۆی قەبوڵ بکات، ئەوە با دڵنیا بێت کە هەر کۆمەڵ و دەستە و تاقمی خوا، زاڵ و سەرکەوتوون.

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَكُمْ هُزُوًا وَلَعِبًا مِّنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ وَالْكُفَّارَ أَوْلِيَاءَ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ (57)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە! نەکەن ئەوانە بکەنە پشتیوان و جێگەی متمانەی خۆتان کە گاڵتە و گەمەیان بە ئایینەکەتان کردووە، چ لە خاوەنانی کتێبی پێش خۆتان، چ لە بێباوەڕان، لە خواش بترسن و پارێزکار بن ئەگەر ئێوە باوەڕدارن.

وَإِذَا نَادَيْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ اتَّخَذُوهَا هُزُوًا وَلَعِبًا ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَعْقِلُونَ (58)

کاتێک ئێوە بانگ دەدەن بۆ نوێژ، بانگ و نوێژەکەتان دەکەنە گەمە و گاڵتە، چونکە ئەوانە کەسانێکن بەڕاستی ژیر نابن و نافامن.

قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ هَلْ تَنقِمُونَ مِنَّا إِلَّا أَنْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلُ وَأَنَّ أَكْثَرَكُمْ فَاسِقُونَ (59)

(ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم پێیان) بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب ئەوە بە چی عەیبدار و لەکەدارمان دەکەن و لێمان تووڕە دەبن، جگە لەبەر ئەوە نەبێت کە ئێمە بڕوای ڕاست و پتەومان هێناوە بە خوا و بەو قورئانەی کە دابەزیوەتە خوارەوە بۆ سەر ئێمە و بەوەی کە پێشتر دابەزیوە؟ یان ئەوەیە کە زۆربەتان یاخی و سەرەڕۆ و تاوانبارن.

قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَٰلِكَ مَثُوبَةً عِندَ اللَّهِ ۚ مَن لَّعَنَهُ اللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ ۚ أُولَٰئِكَ شَرٌّ مَّكَانًا وَأَضَلُّ عَن سَوَاءِ السَّبِيلِ (60)

پێیان بڵێ: ئایا هەواڵتان پێ بدەم بە کردارێک کە تۆڵەکەی لای خوا خراپترە لە تۆڵەی لەکەدارکردنی موسوڵمانان، ئەوەش کرداری ئەو کەسەیە کە خوا نەفرینی لێ کردوە و جامی خەشم و ڕقی خۆیی ڕژاندووە بەسەریدا و هەندێکیشی کردن بە مەیموون و هەندێکیشیان بە بەراز و هەندێکیانیشی کردە تاغووتپەرست و بتپەرست؟! ئا ئەوانە خراپترین جێگە و ڕێگەیان هەیە و گومڕاترین کەسن لە ڕێبازی ڕاست و درووست.

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî یکشنبه بیست و سوم مهر ۱۳۹۶ |

وَإِذَا جَاءُوكُمْ قَالُوا آمَنَّا وَقَد دَّخَلُوا بِالْكُفْرِ وَهُمْ قَدْ خَرَجُوا بِهِ ۚ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا كَانُوا يَكْتُمُونَ (61)

ئەوانە کاتێک دێن بۆ لاتان (بەدرۆوە دەڵێن) ئێمەش موسوڵمانین و باوەڕمان هێناوە، لە کاتێکدا بەڕاستی ئەوانە بە بێباوەڕییەوە هاتبوونە ژوورەوە و بێگومان هەر بە بێباوەڕیشەوە چوونە دەرەوە، جا خوا خۆی چاک دەزانێت کە چییان حەشار داوە لە دڵ و دەروونیاندا.

وَتَرَىٰ كَثِيرًا مِّنْهُمْ يُسَارِعُونَ فِي الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَأَكْلِهِمُ السُّحْتَ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (62)

زۆرێکیش لەوانە دەبینیت بەپەلە و بەهەڵپەن لە زەلکاوی تاوانی درۆ و عەیبدارکردنی موسوڵمانان و دەستدرێژیی ناحەق و خواردنی حەرامیان، سوێند بێت بە خوا ئەوەی کە دەیکەن زۆر خراپ و نادرووستە.

لَوْلَا يَنْهَاهُمُ الرَّبَّانِيُّونَ وَالْأَحْبَارُ عَن قَوْلِهِمُ الْإِثْمَ وَأَكْلِهِمُ السُّحْتَ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَصْنَعُونَ (63)

ئایا ئەوە تا کەی خواناس و زاناکانیان قەدەغەی گوفتاری گوناهـ و حەرامخۆرییان لێ ناکەن؟ سوێند بێت ئەو کردەوە و هەڵسوکەوتەی کە دەیکەن بۆ ڕازیکردنی خەڵک زۆر نادرووست و خراپ و ناپەسەندە.

وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللَّهِ مَغْلُولَةٌ ۚ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُوا بِمَا قَالُوا ۘ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ يُنفِقُ كَيْفَ يَشَاءُ ۚ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِّنْهُم مَّا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَانًا وَكُفْرًا ۚ وَأَلْقَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ ۚ كُلَّمَا أَوْقَدُوا نَارًا لِّلْحَرْبِ أَطْفَأَهَا اللَّهُ ۚ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا ۚ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ (64)

ئەو جوولەکە (نەفام و خوانەناسانە) دەیانوت: خوا دەستی بەستراوە و خێری لەدەست نابێتەوە! دەک دەستیان بەستراو و بێخێر و کەلەپچە و تووشی شەلەل بێت، دەک نەفرینیان لێ بێت، بۆ خۆیان و قسەیان، نەخێر، وا نییە بەڵکوو دوو دەستی (پڕ لە بەرەکەتی پەروەردگار) هەمیشە و بەردەوام کراوەیە، چۆنی بوێت و چەندی بوێت دەیبەخشێت! سوێند بێت زۆربەیان ئەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆت کە قورئانە لەلایەن پەروەردگارتەوە یاخیبوون و ستەمیان زیاد دەکات و نغرۆیان دەکات لە کوفردا، ئێمەش هەتا ڕۆژی قیامەت دوژمنایەتی و ڕق و کینەمان لەنێوانیاندا بەرپا کردووە، هەر کاتێک دەیانەوێت جەنگ بەرپا بکەن و ئاگری شەڕ هەڵبگیرسێنن خوا دەیکوژێنێتەوە و نایەڵێت تەشەنە بکات، ئەوانە زۆر بەپەلە و بەگەرمی هەوڵی بڵاوبوونەوەی فەساد و تاوان دەدەن لە زەویدا، خوایش ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کە تۆوی خراپە دەچێنن.

وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْكِتَابِ آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَكَفَّرْنَا عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَلَأَدْخَلْنَاهُمْ جَنَّاتِ النَّعِيمِ (65)

خۆ ئەگەر بەڕاستی خاوەنانی کتێب باوەڕیان بهێنایە و پارێزکار بوونایە، ئەوە چاوپۆشیمان لە خراپەکانیان دەکرد و لێیان خۆش دەبووین و دەمانخستنە ناو بەهەشتی پڕ لە ناز و نیعمەتەوە.

وَلَوْ أَنَّهُمْ أَقَامُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْهِم مِّن رَّبِّهِمْ لَأَكَلُوا مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِم ۚ مِّنْهُمْ أُمَّةٌ مُّقْتَصِدَةٌ ۖ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ سَاءَ مَا يَعْمَلُونَ (66)

خۆ ئەگەر بەڕاستی دەستیان بکردایەت بە پەیڕەو و پیادەکردنی تەورات و ئینجیل (کە مژدەی زۆری تیایە دەربارەی ئیسلام و موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) و ئەو قورئانەش کە لەلایەن پەروەردگاریانەوە بۆیان هاتووەتە خوارەوە (ئەو کاتە بەروبوومی درەختەکان زۆر و زەبەندە دەکەین و بەرەکەت دەخەینە جیهانی دانەوێڵە و سەوزە و خۆراکەکانی ترەوە)، ئەو کاتە خۆراکیان دەخوارد لە ڕاسەر و لەبەر پێیانەوە، دەستەیەک لەوانە کەسانێکی ژیر و دادپەروەر و میانەڕەو بە ویژدانن، کەچی زۆربەشیان ئەو کار و کردەوەی کە دەیکەن زۆر نادرووست و نابەجێیە.

يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ۖ وَإِن لَّمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ ۚ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (67)

ئەی پێغەمبەر و فرستادە، هەر چی فەرمان و پەیامێکت بۆ دابەزیوە لەلایەن پەروەردگارتەوە (بێدوودڵی، بێماتڵی) ڕای بگەیەنە، خۆ ئەگەر ئەو کارە نەکەیت، ئەوە مانای وایە پەیامەکەییت (بەتەواوی) نەگەیاندووە (دڵنیاش بە کە) خوا دەتپارێزێت لە شەڕ و خراپەی خەڵکی، چونکە بەڕاستی خوا هیدایەت و ڕێنمووییی قەوم و هۆزی بێباوەڕان نادات.

قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ ۗ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِّنْهُم مَّا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَانًا وَكُفْرًا ۖ فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (68)

(ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم) بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب! ئێوە لەسەر هیچ بەرنامە و پەیڕەو و پڕۆگرامێک نین، هەتا بەچاکی پەیڕەو و پیادەی تەورات و ئینجیل و ئەوەی (لەم دوایییەدا، کە قورئانە) نەکەن کە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆتان دابەزیوە، سوێند بێت بە خوا زۆربەیان ئەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆت لەلایەن پەروەردگارتەوە یاخیبوون و ستەمیان زیاد دەکات و نغرۆیان دەکات لە بێباوەڕیدا (کەچی لەجیاتیی گوێڕایەڵی و ملکەچی زۆربەیان هەوڵ دەدەن شت هەڵبەستن بۆ ئەو قورئانەی کە بۆمان ڕەوانە کردوویت)، جا ئیتر خەفەت و پەژارە داتنەگرێت بۆ ئەو گەلە بێباوەڕە، (کاتێک باوەڕ ناهێنن، کاتێک تۆڵەیان لێ دەکەینەوە لە دنیادا پێش قیامەت).

إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالصَّابِئُونَ وَالنَّصَارَىٰ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (69)

بەڕاستی ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە (لە ئوممەتی موحەممەد صلی الله علیه و سلم) و ئەوانەی کە بوون بە جوو و ئەوانەی «صابئـ» ـن (فریشتەپەرست و ئەستێرەپەرستن) و گاورەکان، هەر یەک لەو دەستە و تاقمانە ئەگەر باوەڕی دامەزراو بە خوا و بە ڕۆژی دوایی بهێنێت و کار و کردەوەی چاک و درووست و بەسوود ئەنجام بدات، ئەوانە نە ترس و بیم یەخەیان دەگرێت، نە خەم و پەژارە ڕوویان تێ دەکات (کاتێک لەبەر ڕۆشناییی قورئانەوە ئەو باوەڕە دەهێنن).

لَقَدْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَأَرْسَلْنَا إِلَيْهِمْ رُسُلًا ۖ كُلَّمَا جَاءَهُمْ رَسُولٌ بِمَا لَا تَهْوَىٰ أَنفُسُهُمْ فَرِيقًا كَذَّبُوا وَفَرِيقًا يَقْتُلُونَ (70)

سوێند بێت بە خوا بێگومان ئێمە پەیمانمان لە نەوەی ئیسڕائیل وەرگرتووە (کە لە ڕێبازی یەکتاناسی و چاکەکاری لا نەدەن)، چەند پێغەمبەرێکیشمان بۆ ڕەوانە کردوون، هەر کاتێک یەکێک لەو پێغەمبەرانەیان بەدڵ نەبووبێت (بەهۆی لاساری و دەرووناڵۆزیی خۆیانەوە یاخود بە ئارەزووی ئەوانی نەکردبێت) دەستەیەکیان (بەرنامەی پێغەمبەرانیان) بەدرۆ زانیوە، دەستەیەکی تریشیان پەلاماریان داون و (شەهیدیان کردوون).

وَحَسِبُوا أَلَّا تَكُونَ فِتْنَةٌ فَعَمُوا وَصَمُّوا ثُمَّ تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ثُمَّ عَمُوا وَصَمُّوا كَثِيرٌ مِّنْهُمْ ۚ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ (71)

(لەو لاشەوە چونکە خۆیان بە خۆشەویستی خوا دادەنا) بەتەما بوون کە تووشی بەڵا و ناخۆشی و سزا نەبن (لە سەرەنجامی لادان و یاخیبوونیان) هەر بۆیە کوێر و کەڕ بوون لە ئاستی حەق و ڕاستیدا، (دوایی کە زانییان زەرەریانە) تەوبەیان کرد، خوایش چاوپۆشیی لێ کردن، لەوەودوا (تێ هەڵچوونەوە لە تاوان و لادان) و زۆربەیان کوێر و کەڕ بوونەوە لە ئاستی حەق و ڕاستیدا، خوای گەورەش بینایە بە هەموو ئەو کارانەی کە ئەنجامی دەدەن و (بەسەریاندا تێ ناپەڕێت).

لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ۖ وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ ۖ إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ (72)

سوێند بە خوا بەڕاستی، ئەوانە بێباوەڕ بوون کە وتیان: خوا هەر مەسیحی کوڕی مەریەمە (بەمەرجێک) مەسیح وتوویەتی: ئەی نەوەی ئیسڕائیل! ئەو خوایە بپەرستن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە و دڵنیا بن ئەوەی شەریک و هاوبەش بۆ خوا بڕیار بدات، ئەوە بێگومان خوا بەهەشتی لەسەر حەرام کردووە و شوێن و جێگا و سەرەنجامی ئاگرە، ئەوسا ئەو ستەمکارانە هیچ جۆرە پشتیوانێکیان نییە (کەس ناتوانێت فریایان بکەوێت).

لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ ثَالِثُ ثَلَاثَةٍ ۘ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّا إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۚ وَإِن لَّمْ يَنتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (73)

سوێند بێت بە خوا بێگومان ئەوانەش بێباوەڕ بوون کە وتیان: خوا یەکێکە لە سێ دانە خوا (لە حاڵەتێکدا): هیچ خوایەک، هیچ پەروەردگارێک نییە جگە لە خوایەکی تاک و تەنها، خۆ ئەگەر لەو گوفتارە نابەجێ و ناقۆڵایەیان کۆڵ نەدەن، سوێند بە خوا ئەوانەیان کە بێباوەڕ بوون سزایەکی بەئێشیان تووش دەبێت.

أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى اللَّهِ وَيَسْتَغْفِرُونَهُ ۚ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (74)

ئایا (خاوەنانی ئەو بیر و بڕوا پووچانە) حەق نییە تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا و داوای لێخۆشبوونی لێ بکەن؟ لە کاتێکدا خوا لێخۆشبوو و میهرەبانیشە!

مَّا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ وَأُمُّهُ صِدِّيقَةٌ ۖ كَانَا يَأْكُلَانِ الطَّعَامَ ۗ انظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ الْآيَاتِ ثُمَّ انظُرْ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ (75)

مەسیحی کوڕی مەریەم هیچ شتێک نییە (نە خوایە و نە کوڕی خوایە) جگە پێغەمبەرێکی خوا نەبێت، بەڕاستی پێش ئەو چەندەها پێغەمبەری تریش ڕابوردوون، دایکیشی ئافرەتێکی زۆر ڕاست و ڕاستگۆیە، هەر دووکیان خواردنیان دەخوارد (وەکوو هەموو ئینسانێک) سەیر بکە و سەرنج بدە (ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم، ئەی ئیماندار) چۆن هەموو فەرمان و بەڵگەیەکیان بۆ ڕوون دەکەینەوە، لەوەودوا تەماشا کە چۆن ڕوویان لە حەق وەردەچەرخێنرێت و لە ڕاستی لا دەدرێن!

قُلْ أَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا ۚ وَاللَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (76)

پێیان بڵێ: ئایا (ئەوە ڕاسته) لەجیاتیی خوا شتێک دەپەرستن کە نە زەرەرتانی بەدەستە نە قازانج، (بەڵکوو) هەر خوا خۆی بیسەر و زانایە (ئەو شتانەی ئێوە بەدەوریدا دێن هیچیان لەدەست نایەت).

قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ غَيْرَ الْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوا أَهْوَاءَ قَوْمٍ قَدْ ضَلُّوا مِن قَبْلُ وَأَضَلُّوا كَثِيرًا وَضَلُّوا عَن سَوَاءِ السَّبِيلِ (77)

هەر وەها بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب زیادەڕەوی مەکەن لە ئایینەکەتاندا بە زیادەڕەویی نابەجێ و لە سنووری حەق و ڕاستی دەرمەچن، شوێنی ئارەزووی ئەو کەسانە مەکەون کە بێگومان پێشان گومڕا بوون و زۆر کەسیشیان گومڕا کرد و ئەوانیش لەو ڕێگە و ڕێبازە ڕاستە لایان دا.

لُعِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَىٰ لِسَانِ دَاوُودَ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا وَّكَانُوا يَعْتَدُونَ (78)

نەفرین کراوە لەوانەی بێباوەڕ بوون لە نەوەی ئیسڕائیل لەسەر زاری داوود و عیسای کوڕی مەریەم، ئەمەش لەبەر ئەوەی کە ئەوان یاخی و سەرکەش بوون و دەستدرێژییان دەکرد.

كَانُوا لَا يَتَنَاهَوْنَ عَن مُّنكَرٍ فَعَلُوهُ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (79)

ئەوانە قەدەغەی یەکتریان نەدەکرد لە خراپە و تاوانێک کە دەیانکرد، سوێند بێت بە خوا ئەوەی کە دەیکەن زۆر خراپ و ناپەسەندە!

تَرَىٰ كَثِيرًا مِّنْهُمْ يَتَوَلَّوْنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ لَبِئْسَ مَا قَدَّمَتْ لَهُمْ أَنفُسُهُمْ أَن سَخِطَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَفِي الْعَذَابِ هُمْ خَالِدُونَ (80)

زۆربەیان دەبینیت ڕازین بە خۆشەویستی و پشتیوانیی ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون، سوێند بە خوا دەستپێشکەرییەکی خراپیان بۆ خۆیان ئەنجام داوە کە خوایان لە خۆیان تووڕە کردووە (بەو کارەیان)، (لە قیامەتیشدا) لەناو سزای دۆزەخدا دەبێت بۆ هەمیشە بمێننەوە.

وَلَوْ كَانُوا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالنَّبِيِّ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مَا اتَّخَذُوهُمْ أَوْلِيَاءَ وَلَٰكِنَّ كَثِيرًا مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ (81)

خۆ ئەگەر ئەوانە باوەڕیان بە خوا و بەم پێغەمبەرە و ئەو قورئانە ببوایە کە بۆی دابەزیوە، ئەوە ئەوانەیان نەدەکرد بە خۆشەویست و سەرپەرشتیاری خۆیان، پشتیان بەوان نەدەبەست، بەڵام زۆربەیان تاوانبار و لادەر و یاخین و (حەق و ڕاستی مەبەستیان نییە، بەڵکوو بەردەوام دژایەتیی ئایینی ئیسلام دەکەن).

لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا ۖ وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُم مَّوَدَّةً لِّلَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ (82)

سوێند بە خوا دەبینیت و دەستت دەکەوێت سەرسەختترینی خەڵک لە دوژمنایەتیدا بەرانبەر بەوانەی کە باوەڕیان هێناوە، جوولەکەن و ئەوانەی کە هاوەڵیان بۆ خوا داناوە و سوێند بێت دەبینیت و دەستت دەکەوێت نزیکترینیان لە سۆز و خۆشەویستی بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە ئەوانەن کە دەیانوت بەڕاستی ئێمە «نصرانی» ـن، ئەوەش لەبەر ئەوەیە بەڕاستی هەندێک لەوان قەشەی دیندارن و هەندێکیشیان گۆشەگیر و کەسانی خواپەرستن و بێگومان ئەوان خۆ بە گەورە دانانێن.

وَإِذَا سَمِعُوا مَا أُنزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَىٰ أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا مِنَ الْحَقِّ ۖ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ (83)

(ئەوانەیان کە بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن) هەر کاتێک گوێیان لە قورئان دەبوو کە بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) دابەزیوە، دەبینیت چاوەکانیان ئەسرینی خۆشی هەڵدەڕێژێت، بەهۆی ئەو حەق و ڕاستییەی کە دەیانناسی، لە کاتێکدا دەڵێن: پەروەردگارا ئێمە ئیمان و باوەڕمان هێناوە (بە ئایینی ئیسلام) دە تۆش لە ڕیزی (پەیڕەوان) و شایەتەکاندا تۆمارمان بکە.

وَمَا لَنَا لَا نُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَمَا جَاءَنَا مِنَ الْحَقِّ وَنَطْمَعُ أَن يُدْخِلَنَا رَبُّنَا مَعَ الْقَوْمِ الصَّالِحِينَ (84)

چی ڕێمان لێ دەگرێت باوەڕ نەهێنین بە خوا و بەوەی بۆمان هاتووە لە حەق و ڕاستی، هیواداریشین کە پەروەردگارمان بمانخاتە نێو ڕیزی چاکان و گونجاوان بۆ خواپەرستی.

فَأَثَابَهُمُ اللَّهُ بِمَا قَالُوا جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ جَزَاءُ الْمُحْسِنِينَ (85)

جا بەهۆی ئەو گوفتارە بەجێیەیان پاداشتی دانەوە، بەوەی باخەکانی بەهەشتیان پێ دەبەخشێت کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوەدا، هەر بەو شێوەیەشە پاداشتی چاکەکاران.

وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ (86)

ئەوانەش باوەڕیان نەهێناوە و ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی، ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو دۆزەخن.

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُحَرِّمُوا طَيِّبَاتِ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (87)

ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان هێناوە! ئەو ناز و نیعمەتە چاکانەی کە خوا بۆی حەڵاڵ کردوون لە خۆتانی حەرام مەکەن و لە سنوور دەرمەچن و دەستدرێژی مەکەن، چونکە بەڕاستی خوا دەستدرێژکارانی خۆش ناوێت.

وَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ حَلَالًا طَيِّبًا ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي أَنتُم بِهِ مُؤْمِنُونَ (88)

لەو ڕزق و ڕۆزییە حەڵاڵ و پاکانە بخۆن کە خوا پێی بەخشیون، لەو خوایە بترسن کە ئێوە هەمیشە باوەڕی دامەزراوتان پێیەتی (خۆتان لە ڕزق و ڕۆزیی حەرام بپارێزن).

لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الْأَيْمَانَ ۖ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ ۖ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ۚ ذَٰلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ۚ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (89)

خوا لێتان ناگرێت کاتێک بەسادەیی سوێند بەدەمتاندا دێت و (لەسەری ڕاهاتوون) بەڵکوو لەو سوێندانەتان دەپرسێتەوە کە بیر و هۆشتان لای هەبووە و بۆ مەبەستێک وتووتانە، جا کەفارەتی ئەو جۆرە سوێندانە؛ نان و خۆراکدانە بە دە کەسی هەژار بەشێوەیەکی مامناوەندی کە بۆ خاو و خێزانتان سەرفی دەکەن، یاخود پۆشتەکردنەوەیان یاخود ئازادکردنی بەندەیەک (ئەگەر بووی) ئەوەی (توانای ئەو شتانەی نەبوو) با سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت، ئەوە کەفارەتی سوێندەکانتانە کاتێک سوێند دەخۆن و نایبەنە سەر، جا تا دەتوانن سوێندەکانتان بپارێزن و مەیانشکێنن، ئا بەو شێوەیە خوا ئایەتەکانی خۆییتان بۆ ڕوون دەکاتەوە بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری بکەن.

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (90)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە! دڵنیا بن کە عەرەق و قومار و گۆشتی ماڵاتی سەربڕاو بۆ غەیری خوا لەو شوێنانەی کە خەڵک بە پیرۆزی داناوە نەک ئیسلام، بورج حەرام و حەڵاڵ زانین بەهۆی هەڵدانی زارەوە ئەمانە هەر پیسن و لە کار و کردەوەی شەیتانن، کە واتە ئێوەش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئەوەی سەرفرازی و بەختەوەری بەدەست بهێنن (لە هەر دوو جیهاندا).

إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَن ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ ۖ فَهَلْ أَنتُم مُّنتَهُونَ (91)

بەڕاستی شەیتان هەر دەیەوێت لە ڕێگەی عەرەق و قومارەوە دوژمنایەتی و بوغز و کینە بخاتە نێوانتانەوە و لە یادکردنی خوا و ناوە پیرۆزەکانی وێڵتان بکات، هەر وەها سست و تەمەڵتان بکات لە ئەنجامدانی نوێژەکان بەشێنەیی، ئایا ئیتر بەس نییە؟ ئایا کۆڵ نادەن؟! (جا هەر کە ئەم ئایەتە پیرۆزە هاتە خوارەوە، جاڕ درا بە ناو شاری مەدینەدا کە عەرەق حەرام کراوە، ئەوسا ئیمانداران قەڕابە و گۆزە و دیزە و هەر چی عەرەقی تیادا بوو ڕشتیانە کۆڵان).

وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَاحْذَرُوا ۚ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُوا أَنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (92)

(ئەی ئیمانداران) فەرمانبەرداری خوا بن، فەرمانبەرداری پێغەمبەریش بن و وریا بن و ئاگادار بن (نەکەن سەرپێچی لە فەرمان و ڕێنموویییەکانیان بکەن) جا ئەگەر پشت هەڵکەن و یاخی ببن ئەوە بزانن بەڕاستی کاری پێغەمبەری ئێمە تەنها ڕاگەیاندنی ئاشکرا و ڕوونی پەیامەکەیە.

لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا إِذَا مَا اتَّقَوا وَّآمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ثُمَّ اتَّقَوا وَّآمَنُوا ثُمَّ اتَّقَوا وَّأَحْسَنُوا ۗ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (93)

هیچ گوناهێک نییە لەسەر ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کردارە چاکەکانیان ئەنجام داوە لەوەی کە خواردوویانە و خواردوویانەتەوە (پێش حەرامکردنیان)، کاتێک خۆیان پاراستبێت لە حەرامی ئەو سەردەمە و بڕوایان هەبووبێت و کردارە چاکەکانیان ئەنجام دابێت و پاشان لە تازە حەرامکراوەکانیش خۆیان پاراستبێت و باوەڕیان هێنابێت لە دواییدا خۆیان پاراستبێت و بەردەوامیش بووبن لەسەر چاکەکردن، خوایش چاکەکارانی خۆش دەوێت (چاوپۆشی لە ڕابردوویان دەکات).

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَيَبْلُوَنَّكُمُ اللَّهُ بِشَيْءٍ مِّنَ الصَّيْدِ تَنَالُهُ أَيْدِيكُمْ وَرِمَاحُكُمْ لِيَعْلَمَ اللَّهُ مَن يَخَافُهُ بِالْغَيْبِ ۚ فَمَنِ اعْتَدَىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ (94)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە سوێند بێت بێگومان خوای گەورە تاقیتان دەکاتەوە بە شتی کەم هەندێکیان لە نێچیری کێوین کە دێنە پێشەوە لێتان و دەتوانن بەدەست بیانگرن و بە ڕمەکانتان ڕاویان بکەن (لەکاتی ئیحرامدا بۆ حەج و عەمرە) تا بەتەواوی لە جیهانی واقعدا خوا بزانێت کە کێ لە پەنهانیدا دەترسێت لە خوا، جا ئەوەی دەستدرێژی و نافەرمانی کردبێت لە دوای ئەو تاقیکردنەوەیە (لەکاتی ئیحرامدا) ئەوە سزای بەئێشی بۆ هەیە.

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْتُلُوا الصَّيْدَ وَأَنتُمْ حُرُمٌ ۚ وَمَن قَتَلَهُ مِنكُم مُّتَعَمِّدًا فَجَزَاءٌ مِّثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ النَّعَمِ يَحْكُمُ بِهِ ذَوَا عَدْلٍ مِّنكُمْ هَدْيًا بَالِغَ الْكَعْبَةِ أَوْ كَفَّارَةٌ طَعَامُ مَسَاكِينَ أَوْ عَدْلُ ذَٰلِكَ صِيَامًا لِّيَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِهِ ۗ عَفَا اللَّهُ عَمَّا سَلَفَ ۚ وَمَنْ عَادَ فَيَنتَقِمُ اللَّهُ مِنْهُ ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ ذُو انتِقَامٍ (95)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە لە کاتێکدا ئێوە لە ئیحرامدان (نییەتی حەج یا عەمرەتان هێناوە) نێچیر ڕاو مەکەن، ئەوەی بە ئارەزوو ڕاو بکات و نێچیر بکوژێت لە تۆڵەیدا دەبێت قوربانییەکی وەک ئەو نێچیرە پێشکەش بکات و ئەو بڕیارەش دەبێت دوو کەسی شارەزای دادپەروەر لە خۆتان بیدەن و قوربانییەکەش دەبێت پێشکەش بکرێت لە دەوروبەری کەعبەدا، یاخود بەقەدەر نرخی قۆچەکە خۆراک پێشکەش بە هەژاران بکات، یاخود بەقەدەر ژمارەی هەژاران (کە خۆراکیان بەردەکەوێت) بەڕۆژوو بێت، تا تاڵاوی سەرپێچیی خۆی بچێژێت، لە ڕابردووشدا هەر چی لەو بابەتانە ڕووی داوە خوا قەڵەمی چاوپۆشیی بەسەردا هێناوە، جا ئەوەی ئەم هەڵانە دووبارە بکاتەوە خوا تۆڵەی لێ دەسێنێت، چونکە خوا باڵادەست و تۆڵەسێنەرێکی (بەزەبرە).

أُحِلَّ لَكُمْ صَيْدُ الْبَحْرِ وَطَعَامُهُ مَتَاعًا لَّكُمْ وَلِلسَّيَّارَةِ ۖ وَحُرِّمَ عَلَيْكُمْ صَيْدُ الْبَرِّ مَا دُمْتُمْ حُرُمًا ۗ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (96)

ڕاوکردن و خواردنی زیندەوەرانی دەریایی بۆتان حەڵاڵ کراوە، لەبەر سوودی ئێوە و ئەو کەسانەش کە لە سەفەردان و ڕاوی زیندەوەرانی دەشتی و کێوی لێتان حەرامە هەتا لە ئیحرامدا بن، لەو خوایە بترسن کە هەر بۆ لای ئەو کۆ دەکرێنەوە (بۆ لێپرسینەوە).

جَعَلَ اللَّهُ الْكَعْبَةَ الْبَيْتَ الْحَرَامَ قِيَامًا لِّلنَّاسِ وَالشَّهْرَ الْحَرَامَ وَالْهَدْيَ وَالْقَلَائِدَ ۚ ذَٰلِكَ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (97)

خوا، کەعبە کە (البیت الحرام) ـە کردوویەتی بەهۆی هەستانەوە و بووژانەوەی خەڵکی (لە هەر دوو دنیادا)، هەر وەها مانگە حەرامەکانیش و دیاری و قوربانییە دیاریکراوەکان، ئەوەش بۆ ئەوەیە چاک بزانن و دڵنیا بن کە خوا ئاگادارە بە هەر چی لە ئاسمانەکاندایە و بە هەر چی لە زەویدا هەیە، بەڕاستی خوا بە هەموو شتێک زانایە.

اعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ وَأَنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (98)

چاک بزانن بەڕاستی خوا تۆڵەسێنەرێکی توندوتیژە (لە یاخییەکان) هەر وەها بێگومان لێخۆشبوو و میهرەبانە (بۆ ئیمانداران).

مَّا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا تَكْتُمُونَ (99)

پێغەمبەر هیچی لەسەر نییە جگە لە ڕاگەیاندنی پەیامی خوا، هەر خوا خۆیشی دەزانێت بەوەی دەری دەخەن، بەوەش دەیشارنەوە (لە کردار و نییەتتان).

قُل لَّا يَسْتَوِي الْخَبِيثُ وَالطَّيِّبُ وَلَوْ أَعْجَبَكَ كَثْرَةُ الْخَبِيثِ ۚ فَاتَّقُوا اللَّهَ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (100)

(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: پیس و پاک یەکسان نین، هەرچەندە زۆربوونی ئەو پیسە سەرنجی ڕاکێشابیت، کە واتە ئەی هۆشمەندان لە خوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئەوەی سەرفراز و سەرکەوتوو بن.

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِن تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ وَإِن تَسْأَلُوا عَنْهَا حِينَ يُنَزَّلُ الْقُرْآنُ تُبْدَ لَكُمْ عَفَا اللَّهُ عَنْهَا ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ (101)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە پرسیار مەکەن لە هەندێک شت، کە ئەگەر ئاشکرا بکرێت بۆتان سەغڵەتتان دەکات، خۆ ئەگەر پرسیار بکەن دەربارەیان لەکاتی دابەزاندنی قورئاندا ئەوە بۆتان ئاشکرا دەکرێت، خوا چاوپۆشیی لێ کردوون و (باسی نەکردوون) خواش لێخۆشبوو و بەحیلم و حەوسەڵەیە.

قَدْ سَأَلَهَا قَوْمٌ مِّن قَبْلِكُمْ ثُمَّ أَصْبَحُوا بِهَا كَافِرِينَ (102)

بێگومان کەسانێک پێش ئێوە پرسیاریان دەربارەیان کرد، پاشان کە بۆیان ڕوون دەبۆوە بڕوایان پێ نەدەکرد و پێی بێباوەڕ بوون (کە واتە ئێوە وا مەبن).

مَا جَعَلَ اللَّهُ مِن بَحِيرَةٍ وَلَا سَائِبَةٍ وَلَا وَصِيلَةٍ وَلَا حَامٍ ۙ وَلَٰكِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ ۖ وَأَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ (103)

خوا بڕیاری ئەوەی نەداوە کە وشتر گوێی ببڕدرێت یان بەرەڵا بکرێت، یان بەرخۆلەی مەڕەکان بۆ بتەکان سەر ببڕدرێت، یان وشتری نێر ئازاد بێت، بەڵام ئەوانەی بێباوەڕ بوون درۆیان بەدەم خواوە هەڵدەبەست، زۆربەشیان ژیر نابن (هەر لە خۆیانەوە بڕیاری نابەجێ دەدەن و کرداری ناپەسەند دەکەن).

وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَىٰ مَا أَنزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ قَالُوا حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ۚ أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ (104)

هەر کاتێک پێیان بوترێت: وەرن بۆ لای ئەوەی خوا دای بەزاندووە و وەرن بۆ لای پێغەمبەریش (بۆ ئەوەی داوەری بکات لەنێوانتاندا) ئەوە دەڵێن: هەر ئەو بەرنامەیەمان بەسە کە باب و باپیرانمان لەسەری بوون و لە مامۆستا و ڕابەرانمانەوە فێری بووین و بۆمان ماوەتەوە، ئایا ئەگەر کاتێکیش باوان و مامۆستایانیان هیچ شتێک لە حەرام و حەڵاڵ نەزانن و ڕێنمووییش وەرنەگرن، ئەوە هەر شوێنیان دەکەون؟!

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا عَلَيْكُمْ أَنفُسَكُمْ ۖ لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيْتُمْ ۚ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ (105)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە هەمیشە و بەردەوام سەرگەرمی پەروەردەی خۆتان بن و (مەترسن)، چونکە ئەوانەی گومڕان ناتوانن زیانتان لێ بدەن ئەگەر ئێوە بەچاکی ڕێبازی هیدایەت و خواناسیتان گرتبێتە بەر، دڵنیا بن گەڕانەوەی هەموو شتێک بۆ لای خوایە، سەرەنجام هەواڵی هەموو ئەو کار و کردەوانەتان پێ دەدات کە ئەنجامی دەدەن.

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا شَهَادَةُ بَيْنِكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ حِينَ الْوَصِيَّةِ اثْنَانِ ذَوَا عَدْلٍ مِّنكُمْ أَوْ آخَرَانِ مِنْ غَيْرِكُمْ إِنْ أَنتُمْ ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ فَأَصَابَتْكُم مُّصِيبَةُ الْمَوْتِ ۚ تَحْبِسُونَهُمَا مِن بَعْدِ الصَّلَاةِ فَيُقْسِمَانِ بِاللَّهِ إِنِ ارْتَبْتُمْ لَا نَشْتَرِي بِهِ ثَمَنًا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ ۙ وَلَا نَكْتُمُ شَهَادَةَ اللَّهِ إِنَّا إِذًا لَّمِنَ الْآثِمِينَ (106)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە کاتێک نیشانەی مەرگ و مردن لە کەسێکتان دەرکەوت، شایەتی نێوانتان با دوو کەس بن لەکاتی وەسییەتەکەدا، دوو کەسی دادپەروەر بن لە خۆتان یان دوو کەسی تر جگە لە خۆتان، ئەگەر ئێوە بۆ بازرگانی و شتی تر سەفەرتان کرد لە وڵاتدا و جا مردن یەخەی گرتن، ئەگەر دوودڵ بوون لە دوو شایەتە کە ئەوا ڕایان گرن لە دوای نوێژی عەسر سوێند بخۆن بە خوا و (بڵێن) ئێمە سوێندەکەمان بە هیچ نرخێک ناگۆڕینەوە با سوێندبۆخوراوەکە نزیکترین خزمیش بێت (لە ڕاستی لا نادەین)، ئێمە شایەتییەک کە بۆ خوا ئەنجاممان داوە نایشارینەوە و ونی ناکەین، چونکە بەڕاستی ئەگەر وا بکەین ئەوە کە وا بوو بێگومان لە ڕیزی تاوانبارانداین.

فَإِنْ عُثِرَ عَلَىٰ أَنَّهُمَا اسْتَحَقَّا إِثْمًا فَآخَرَانِ يَقُومَانِ مَقَامَهُمَا مِنَ الَّذِينَ اسْتَحَقَّ عَلَيْهِمُ الْأَوْلَيَانِ فَيُقْسِمَانِ بِاللَّهِ لَشَهَادَتُنَا أَحَقُّ مِن شَهَادَتِهِمَا وَمَا اعْتَدَيْنَا إِنَّا إِذًا لَّمِنَ الظَّالِمِينَ (107)

خۆ ئەگەر دەرکەوت ئەو دوو شایەتەی پێشوو (درۆیان کردووە و) خۆیان گوناهبار کردووە ئەوە دوو کەسی تر لە خزمی نزیکی ستەملێکراوی مردووەکە لەجیاتیی ئەوان ئامادە بکرێن و ئینجا سوێند بە خوا بخۆن و بڵێن: کە بەڕاستی شایەتیی ئێمە لە شایەتیی ئەوان ڕاستتر و درووستترە، ئێمە هیچ ستەم و دەستدرێژییەکمان نەکردووە و (تەماعمان لە ماڵیاندا نییە)، خۆ ئەگەر نییەتمان وا بێت، ئەوە بەڕاستی کە وا بوو ئێمەش لە ڕیزی ستەمکارانداین.

ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَن يَأْتُوا بِالشَّهَادَةِ عَلَىٰ وَجْهِهَا أَوْ يَخَافُوا أَن تُرَدَّ أَيْمَانٌ بَعْدَ أَيْمَانِهِمْ ۗ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاسْمَعُوا ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (108)

ئەوەی کە باس کرا نزیکترین و شیاوترین شێوازە بۆ شایەتی جێبەجێکردن بۆ ئەوەی سوێند و شایەتییەکان بە ڕاستی بدرێن لەبەر خوا یان لە ترسی ئابڕووچوونی بەدرۆخستنەوەی سوێندەکانیان (تا مافی کەس نەفەوتێت)، لە خوا بترسن و گوێ بگرن (بۆ هەموو ڕێنمویییەکی خێر) خوایش هیدایەت و ڕێنمووییی هۆز و قەومی تاوانبار و گوناهکار و لەسنووردەرچوو نادات.

يَوْمَ يَجْمَعُ اللَّهُ الرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَا أُجِبْتُمْ ۖ قَالُوا لَا عِلْمَ لَنَا ۖ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ (109)

رۆژێک دێت، خوا هەموو پێغەمبەران کۆ دەکاتەوە، ئیجا پێیان دەفەرمێت: چۆن وەڵامتان درایەوە و خەڵکی هەڵوێستیان چۆن بوو بەرانبەرتان؟ تا چ ڕادەیەک هاتن بەدەمتانەوە؟ (لە سامناکیی ئەو ڕۆژە و بەهۆی دڵنیایییان لە زانیاریی بێسنووری خوایی) وتیان: ئێمە نازانین و هیچ شارەزایییەکمان نییە، بەڕاستی خوایە تۆ هەر خۆت ئاگات لە هەموو نهێنی و شاراوەکانە و بە هەموو پەنهانێک دەزانیت.

إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ اذْكُرْ نِعْمَتِي عَلَيْكَ وَعَلَىٰ وَالِدَتِكَ إِذْ أَيَّدتُّكَ بِرُوحِ الْقُدُسِ تُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا ۖ وَإِذْ عَلَّمْتُكَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَالتَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ ۖ وَإِذْ تَخْلُقُ مِنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ بِإِذْنِي فَتَنفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِي ۖ وَتُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ بِإِذْنِي ۖ وَإِذْ تُخْرِجُ الْمَوْتَىٰ بِإِذْنِي ۖ وَإِذْ كَفَفْتُ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَنكَ إِذْ جِئْتَهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ إِنْ هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ (110)

ئەوسا (لەناو هەموو پێغەمبەراندا ڕوو بە عیسای کوڕی مەریەم) خوا فەرمووی: ئەی عیسای کوڕی مەریەم یادی ئەو ناز و نیعمەتەی من بکەرەوە کە ڕژاندم بەسەر خۆت و دایکتدا، کاتێک من بەهۆی فریشتە جوبرەئیلی پیرۆزەوە پشتیوانیم لێ کردیت، ئەو کاتەی لە بێشکەدا و بەپیریش بەڕەوانی قسەت بۆ خەڵکی دەکرد، هەر وەها کاتێک فێری نووسین و دانایی و تەورات و ئینجیلم کردیت، کاتێکیش لە قوڕ وەک شێوەی باڵندەت درووست دەکرد بە فەرمانی من، ئەمجا فووت پیا دەکرد، جا دەبوو بە باڵندە بە فەرمانی من و کوێری زگماک و بەڵەکت چاک دەکردەوە بە فەرمانی من، کاتێکیش مردووەکانت بەزیندوویی بە فەرمانی من لە گۆڕ دەردەهێنایەوە، هەر وەها یادی ئەوە بکەرەوە کە شەڕی نەوەی ئیسڕائیلم لێ لادایت، کاتێک بە بەڵگە ئاشکراکانەوە هاتی بۆ لایان، جا ئەوانەشیان کە بێباوەڕ بوون وتیان: ئەمە جگە لەوەی جادوویەکی ئاشکرایە هیچ شتێکی تر نییە.

وَإِذْ أَوْحَيْتُ إِلَى الْحَوَارِيِّينَ أَنْ آمِنُوا بِي وَبِرَسُولِي قَالُوا آمَنَّا وَاشْهَدْ بِأَنَّنَا مُسْلِمُونَ (111)

هەر وەها کاتێک نیگام نارد بۆ هاوەڵە دڵسۆز و تایبەتییەکانی عیسا «حەوارییەکان» کە ئیمان و باوەڕ بهێنن بە من و بە پێغەمبەرەکەم، ئەوانیش وتیان: ئیمان و باوەڕی تەواومان هەیە، خوایە تۆش بەشایەت بە کە بەڕاستی ئێمە موسوڵمان و (ملکەچ و دڵسۆزین).

إِذْ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ هَلْ يَسْتَطِيعُ رَبُّكَ أَن يُنَزِّلَ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِّنَ السَّمَاءِ ۖ قَالَ اتَّقُوا اللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ (112)

کاتێک حەوارییەکانیش وتیان: ئەی عیسای کوڕی مەریەم! ئایا پەروەردگاری تۆ دەتوانێت لە ئاسمانەوە سفرە و خوانێکمان بۆ دابەزێنێت؟ عیسا وتی: لە خوا بترسن، ئەگەر ئێوە ئیماندارن، (ئەمە چ داخوازییەکە دەیکەن؟!).

قَالُوا نُرِيدُ أَن نَّأْكُلَ مِنْهَا وَتَطْمَئِنَّ قُلُوبُنَا وَنَعْلَمَ أَن قَدْ صَدَقْتَنَا وَنَكُونَ عَلَيْهَا مِنَ الشَّاهِدِينَ (113)

(حەوارییەکان بۆ پاساوی داواکەیان) وتیان: دەمانەوێت (بۆ پیرۆزی و بەرەکەت) لێی بخۆین و دڵنیا بین و چاک بزانین کە بێگومان ڕاستت لەگەڵدا کردووین و لەسەریشی ببینە شایەت (تا ئەوەی باوەڕی هەیە باوەڕی دامەزراوتر بێت).

قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ اللَّهُمَّ رَبَّنَا أَنزِلْ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِّنَ السَّمَاءِ تَكُونُ لَنَا عِيدًا لِّأَوَّلِنَا وَآخِرِنَا وَآيَةً مِّنكَ ۖ وَارْزُقْنَا وَأَنتَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (114)

ئەوسا عیسای کوڕی مەریەم وتی: ئەی خوای پەروەردگار لە ئاسمانەوە سفرە و خوانێکمان بۆ دابەزێنە تا ببێتە جەژن بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوومان و بەڵگەیەک بێت لەلایەن تۆوە بۆ پێغەمبەرایەتیی من و دەسەڵاتی بێسنوورت و لە ڕزق و ڕۆزی بەهرەوەرمان بکە، هەر تۆی چاکترین ڕۆزیبەخش.

قَالَ اللَّهُ إِنِّي مُنَزِّلُهَا عَلَيْكُمْ ۖ فَمَن يَكْفُرْ بَعْدُ مِنكُمْ فَإِنِّي أُعَذِّبُهُ عَذَابًا لَّا أُعَذِّبُهُ أَحَدًا مِّنَ الْعَالَمِينَ (115)

(ئینجا) خوا فەرمووی: بەڕاستی من ئەو سفرە و خوانەتان بۆ دادەبەزێنم، جا ئەوەتان (دوای دابەزاندنی سفرە و خوانەکە) بێبڕوا بێت و سوپاسناپەزێر بێت، ئەوە بەڕاستی من سزایەکی دەدەم کە سزای هیچ کەسێکم لە جیهاندا ئاوا نەدابێت.

وَإِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ أَأَنتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَٰهَيْنِ مِن دُونِ اللَّهِ ۖ قَالَ سُبْحَانَكَ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِي بِحَقٍّ ۚ إِن كُنتُ قُلْتُهُ فَقَدْ عَلِمْتَهُ ۚ تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي وَلَا أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ ۚ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ (116)

کاتێکیش خوا (هەر لە قیامەتدا) فەرمووی: ئەی عیسای کوڕی مەریەم! ئایا ئەوە تۆ بە خەڵکیت وتووە: منیش و دایکیشم بە دوو خوا دابنێن لە خوار خوای پەروەردگارەوە؟ عیسا لە وەڵامدا وتی: پاکی و بێگەردی و بێهاوەڵی شایستەی تۆیە، بۆم نییە من شتێک بڵێم بۆ خۆم کە مافی من نەبێت؟! (چۆن حەق بە خۆم دەدەم شتی وا بێت بە زارمدا؟!) خۆ ئەگەر شتی وام وتبێت ئەوە بەڕاستی تۆ دەیزانیت و لێت شاراوە نییە، چونکە تۆ دەزانیت بە هەر چی لە دڵ و دەروونمدا هەیە، بەڵام من نازانم بەوەی کە لە دەریای علم و زانستی بێپایانی تۆدا هەیە، چونکە بەڕاستی هەر تۆ زانا و شارەزای نهێنی و پەنهانی.

مَا قُلْتُ لَهُمْ إِلَّا مَا أَمَرْتَنِي بِهِ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ ۚ وَكُنتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا مَّا دُمْتُ فِيهِمْ ۖ فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِي كُنتَ أَنتَ الرَّقِيبَ عَلَيْهِمْ ۚ وَأَنتَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (117)

(بێگومان تۆ چاک دەزانیت): من هیچ شتێکم پێ نەوتوون جگە لەوەی کە تۆ فەرمانت پێ داوم، ئەویش ئەوەیە؛ تەنها خوا بپەرستن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە و من شایەت بووم بەسەریانەوە هەتا لەناویاندا بووم، ئینجا کاتێک منت مراند و گیانت کێشام، ئیتر ئەوە هەر خۆت چاودێر و ئاگادار بوویت لێیان و هەر تۆش شایەتیت بەسەر هەموو شتێکەوە.

إِن تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ ۖ وَإِن تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (118)

جا ئەگەر ئەشکەنجەیان بدەیت (لەسەر لادان و تاوانیان)، ئەوە بەڕاستی بەندەی خۆتن و ئەگەر لێشیان خۆش ببیت، ئەوە بەڕاستی تۆ خۆت خوایەکی باڵادەست و دانایت (دەزانیت کێ شایستەی لێخۆشبوونە).

قَالَ اللَّهُ هَٰذَا يَوْمُ يَنفَعُ الصَّادِقِينَ صِدْقُهُمْ ۚ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ۚ رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (119)

(ئینجا) خوای گەورە فەرمووی: ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە ڕاستگۆیان ڕاستگۆیییەکەیان سوودیان پێ دەگەیەنێت، باخەکانی بەهەشت بۆیان ئامادەیە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات و بۆ هەمیشە و هەتاهەتایی لەو بەهەشتەدا دەمێننەوە و خوای پەروەردگاریش لێیان ڕازی بووە و ئەوانیش لە خوا ڕازی بوون، ئەوەیە سەرفرازیی گەورە و بێسنوور.

لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا فِيهِنَّ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (120)

ئاسمانەکان و زەوی هەر خوا خاوەنیانە، هەر وەها ئەوەش کە تیایاندایە و ئەو زاتە هەمیشە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî شنبه بیست و دوم مهر ۱۳۹۶ |