بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ

 

حم (1)

چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سووڕەتەکانی قورئاندا هاتوون کە ژمارەیان «14» پیتە. نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین؛ بۆ سەلماندنی «اعجاز» و مەزنی و گرنگیی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نییە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێوێنە دابنێت؛ بەڕادەیەک کە ئەگەر هەمووی گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن. هەر وەها چەندەها نهێنیی تریشی تیایە، زاناکان لە هەندێکی دوواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنیی ئەو پیتانە.

عسق (2)

چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سووڕەتەکانی قورئاندا هاتوون کە ژمارەیان «14» پیتە. نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین؛ بۆ سەلماندنی «اعجاز» و مەزنی و گرنگیی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نییە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێوێنە دابنێت؛ بەڕادەیەک کە ئەگەر هەمووی گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن. هەر وەها چەندەها نهێنیی تریشی تیایە، زاناکان لە هەندێکی دوواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنیی ئەو پیتانە.

كَذَٰلِكَ يُوحِي إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ اللَّهُ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (3)

ئا بەو شێوەیە کە دەیزانیت خوای باڵادەست و کاربەجێ وەحی و نیگا دەنێرێت بۆ تۆ ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) و بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆیش ڕەوانە کراوە، لەلایەن خوایەکی باڵادەست و داناوە.

لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ (4)

هەر چی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر هەمووی ئەو زاتە بەدیهێنەر و خاوەنێتی، بێگومان ئەو خوایە بەرز و بڵند و گەورە و شکۆدارە.

تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِن فَوْقِهِنَّ وَالْمَلَائِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِي الْأَرْضِ أَلَا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (5)

ئاسمانەکان لای سەروویانەوە نزیکە لەبەر گەورەیی و شکۆداریی ئەو زاتە لەت ببن و لێک بترازێن، هاوکات فریشتەکان سەرگەرمی تەسبیحات و ستایش و سوپاسگوزاریی پەروەردگاریانن، داوای لێخۆشبوونیش دەکەن بۆ ئیماندارانی سەر زەوی، دڵنیا و ئاگادار بن کە بەڕاستی ئەو پەروەردگارە هەر ئەو لێخۆشبوو و میهرەبانە.

وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ اللَّهُ حَفِيظٌ عَلَيْهِمْ وَمَا أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ (6)

ئەوانەش لەجیاتیی ئەو زاتە کەسانی تر و شتی تر دەکەنە پاڵپشت و پشتگیر، ئەوانە خوا چاودێرە بەسەریانەوە ئەوە نەبێت تۆ ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) کرابیت بە سەرپەرشت بەسەریانەوە.

وَكَذَٰلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لِّتُنذِرَ أُمَّ الْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا وَتُنذِرَ يَوْمَ الْجَمْعِ لَا رَيْبَ فِيهِ فَرِيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِي السَّعِيرِ (7)

ئا بەو شێوەیەی کە دەیزانیت قورئانێکی عەرەبیی پاراومان بە وەحی و نیگا بۆ ناردیت، بۆ ئەوەی شاری مەککە و دەوروبەری (کە هەموو زەوی دەگرێتەوە) ئاگادار بکەیت، بەتایبەت ئاگادار و هۆشیاریان بکەین لە ڕۆژی کۆکردنەوە کە هیچ گومانی تێدا نییە، (ئەو ڕۆژە خەڵکی دەبنە دوو بەشەوە)، دەستەیەکیان بۆ بەهەشت بەڕێ دەکرێن و دەچنە ناو بەهەشتەوە، دەستەکەی تریان بۆ ناو دۆزەخ ڕاپێچ دەکرێت.

وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَهُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَٰكِن يُدْخِلُ مَن يَشَاءُ فِي رَحْمَتِهِ وَالظَّالِمُونَ مَا لَهُم مِّن وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (8)

ئەگەر خوا ویستی ببووایە هەموویانی دەکردە میللەتێکی یەکپارچە (هەمووان بەناچاریی ئیماندار و چاک دەبوون) بەڵام ویستی وایە هەر کەس بیەوێت و شایستە بێت، دەیخاتە سایەی ڕەحمەت و میهرەبانی و بەهەشتی خۆیەوە، ستەمکارانیش هیچ پشتیوان و یاریدەدەرێکیان نابێت.

أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ فَاللَّهُ هُوَ الْوَلِيُّ وَهُوَ يُحْيِي الْمَوْتَىٰ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (9)

ئایا بێجگە لە خوا پشتیوانی تریان بۆ خۆیان دۆزیوەتەوە؟ کە وا بوو هەر خوا خۆی پشتیوانە و هەر خوا خۆی مردووان زیندوو دەکاتەوە و هەر خۆیشی دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە!

وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ (10)

لە هەر شتێکدا کێشە و ڕای جیاوازتان بوو، ئەوە سەرەنجامی بڕیارەکەی بۆ خوا خۆی دەگەڕێتەوە، چونکە هەر ئەو زاتەیە خوای پەروەردگارم هەر پشت بەو دەبەستم و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێمەوە.

فَاطِرُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا وَمِنَ الْأَنْعَامِ أَزْوَاجًا يَذْرَؤُكُمْ فِيهِ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (11)

بێگومان هەر ئەو زاتە بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوییە، هەر لە خۆتان هاوسەرانی بۆ سازاندوون، لە ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتیش جووت، نێرو مێی بۆ فەراهەم هێناون، لەو ڕێگەیەوە زاوزێ دەکەن و زۆر دەبن بۆتان، هیچ شتێک نییە لە وێنەی ئەو زاتە، هیچ شتێک لەو ناچێت (چونکە خوایە و بەدیهێنەرە، چۆن لە بەدیهێنراوەکانی دەچێت) هەر ئەویش بیسەر و بینایە.

لَهُ مَقَالِيدُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ وَيَقْدِرُ إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (12)

جڵەوی هەموو ئاسمانەکان و زەوی بەدەست ئەو زاتەیە، ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات بۆ هەر کەس کە بیەوێت، یان کەمی دەکات و سنوورێکی بۆ دادەنێت (هەموویشی بۆ تاقیکردنەوەیە لە لایەکەوە و بەڕێوەبردنی کاروباری ژیانە لە لایەکی ترەوە)، بەڕاستی ئەو خوایە بە هەموو شتێک زانایە.

شَرَعَ لَكُم مِّنَ الدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰ أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ كَبُرَ عَلَى الْمُشْرِكِينَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ اللَّهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ (13)

ڕێبازی ئایین و بەرنامەی ژیانی بۆ داناون، ئەوەی کە فەرمانی پێ کردووە بە "نووح"، هەر بەو شێوەیە قورئانیشی بۆ تۆ ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) وەحی و نیگای کردووە و بە ئیبراهیم و مووسا و عیساشمان ڕاگەیاندووە کە ڕێبازی ئایین و یەکخواناسی بەر نەدەن و لەسەری پایادار بن، ئەم بانگەوازە ڕاست و درووستە زۆر بەلای بتپەرست و خوانەناسانەوە گران و زەحمەتە، بەڵام خوای دانا خۆی کەسانی شایستە هەڵدەبژێرێت بۆ گەیاندنی ئایینەکەی ڕێنمووییی خەڵکانێک دەکات کە بگەڕێنەوە بۆ لای بەرنامەکەی بە پەرستن و ئەنجامدانی کار و کردەوەی چاک.

وَمَا تَفَرَّقُوا إِلَّا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى لَّقُضِيَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ أُورِثُوا الْكِتَابَ مِن بَعْدِهِمْ لَفِي شَكٍّ مِّنْهُ مُرِيبٍ (14)

میللەتانی پێشوو، بەتایبەت گاور و جوو جیاوازی و کێشە و دووبەرەکی نەکەوتە نێوانیان، مەگەر لەدوای هاتنی زانست و زانیاریی تەواو بۆیان، کە لەبەر حەسادەت و ستەمکاری و لادانیان لە ڕاستەڕێگا بۆیان درووست بوو، خۆ ئەگەر بڕیاری پێشووتر لەلایەن پەروەردگارتەوە نەبووایە کە تا کاتێکی دیاریکراو مۆڵەتی داون، ئەوە فەرمانی تیاچوونیان دەردەکرا، بێگومان ئەوانەی کە بوونە میراتگری کتێبی خوا و گەیەنرا بەدەستیان لە نەوەکانی داهاتوو، کەوتنە گومان و دوودڵییەوە، خەڵکیشیان خستە گومانەوە دەربارەی.

فَلِذَٰلِكَ فَادْعُ وَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَقُلْ آمَنتُ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ مِن كِتَابٍ وَأُمِرْتُ لِأَعْدِلَ بَيْنَكُمُ اللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ لَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ لَا حُجَّةَ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ اللَّهُ يَجْمَعُ بَيْنَنَا وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ (15)

کە واتە ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) تۆ بۆ ئەوە بانگەواز بکە و پایادار و دامەزراو بە هەر وەک فەرمانت پێ دراوە، شوێن ئارەزووی ئەوان مەکەوە و بە ئاشکرا بڵێ: من، باوەڕم هێناوە بەو کتێب و پەیامانەی خوا بۆی نا‌ردووم و فەرمانم پێ دراوە کە دادپەروەری بەرپا بکەم لە نێوانتاندا، (اللە) پەروەردگاری ئێمەیە و ئێوەشە، بێگومان دەرەنجامی کردەوەی خۆمان بۆ خۆمانە و کردەوەی ئێوەش بۆ خۆتانە، ئیتر هیچ کێشەیەک نییە لە نێوان ئێمە و ئێوەدا (چونکە حەق دەرکەوت)، ئێمە و ئێوە هەر خوا خۆی کۆمان دەکاتەوە و گەڕانەوەش هەر بۆ لای ئەوە.

وَالَّذِينَ يُحَاجُّونَ فِي اللَّهِ مِن بَعْدِ مَا اسْتُجِيبَ لَهُ حُجَّتُهُمْ دَاحِضَةٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ (16)

ئەوانەی ڕەخنە دەگرن و قسە دەکەن دەربارەی ئایینی خوا، دوای ئەوەی کە وەڵام دراوەتەوە و خەڵکی ڕوویان تێ کردووە، ئەوانە بەڵگەو ڕەخنەکانیان پووچەڵە و بەسەریاندا دەدرێتەوە لەلایەن پەروەردگاریانەوە، خەشم و تووڕەیییان لەسەرە و سزای سەختیان بۆ ئامادەیە.

اللَّهُ الَّذِي أَنزَلَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ وَالْمِيزَانَ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ السَّاعَةَ قَرِيبٌ (17)

خوا ئەو زاتەیە کە کتێبە پیرۆزەکانی بە حەق و ڕاستی ڕەوانە کردووە، هەر وەها شەریعەتێکی دابەزاندووە کە وەکوو تەرازوو و پێوەر وایە بۆ هەڵسەنگاندنی حەق و ناحەق، جا چی تۆی فێر کردووە و چووزانی لەوانەیە ڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوە نزیک بێت.

يَسْتَعْجِلُ بِهَا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِهَا وَالَّذِينَ آمَنُوا مُشْفِقُونَ مِنْهَا وَيَعْلَمُونَ أَنَّهَا الْحَقُّ أَلَا إِنَّ الَّذِينَ يُمَارُونَ فِي السَّاعَةِ لَفِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ (18)

ئەوانەی کە باوەڕ بە ڕۆژی قیامەت ناهێنن پەلە دەکەن و گاڵتەیان پێی دێت و دەڵێن: کوا؟ کەی پێش دێت؟ (بەڵام) ئەوانەی باوەڕیان هێناوە لە بەرپابوونی دەترسن، دەزانن دڵنیان کە بەرپابوونی حەقیقەت و ڕاستەقینەیە، ئاگادار بن لە ڕاستیدا ئەوانەی موجادەلە لەسەر قیامەت دەکەن و بەگومانن لێی، لە بزربوون و سەرلێشێواوییەکی قووڵدا ڕۆ چوون.

اللَّهُ لَطِيفٌ بِعِبَادِهِ يَرْزُقُ مَن يَشَاءُ وَهُوَ الْقَوِيُّ الْعَزِيزُ (19)

خوای گەورە زۆر بەسۆز و دلۆڤانە لەگەڵ بەندەکانیدا، ڕزق و ڕۆزی دەبەخشێت بە هەر کەس بیەوێت (بۆ تاقیکردنەوە)، بەڕاستی ئەو زاتە بەهێز و باڵادەستە.

مَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ الْآخِرَةِ نَزِدْ لَهُ فِي حَرْثِهِ وَمَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ الدُّنْيَا نُؤْتِهِ مِنْهَا وَمَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِن نَّصِيبٍ (20)

جا ئەوەی کە بەرهەمی قیامەتی دەوێت و لە دنیادا کار و کردەوەی چاک دەچێنێت، ئێمە پاداشتی هەوڵ و کۆششەکەی بەزیادەوە پێ دەبەخشین، ئەوەش کە بەرهەمی دنیای دەوێت، هەندێک لە دنیای پێ دەبەخشین، (بەڵام) لە قیامەتدا هیچ جۆرە بەشێکی نییە.

أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُم مِّنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَن بِهِ اللَّهُ وَلَوْلَا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (21)

(ئایا ئەو بێباوەڕانە ڕازین بە بەرنامەی خوا) یاخود شوێنی ئەو هاوەڵگەرانە دەکەون کە بەناوی دینەوە بەرنامەیان بۆ داناون و پەیڕەوییان دەکەن بێ ئەوەی خوا مۆڵەتی دابێت و پێی ڕازی بێت (حەرام و حەڵاڵیان بۆ دیاری دەکەن)، خۆ ئەگەر بڕیاری پێشترمان نەبوایە بە مانەوەیان تا کاتی دیاریکراو، ئەوە فەرمان دەدرا بە لەنا‌وبردنیان، بێگومان بۆ ستەمکاران سزای بەئێش و بەسۆ ئامادەیە.

تَرَى الظَّالِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا كَسَبُوا وَهُوَ وَاقِعٌ بِهِمْ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فِي رَوْضَاتِ الْجَنَّاتِ لَهُم مَّا يَشَاءُونَ عِندَ رَبِّهِمْ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ (22)

(لە ڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوەدا) دەبینیت ستەمکاران دەترسن لەوەی کە کردوویانە، لە کاتێکدا سزاکەی کەوتووە بەسەریاندا و لێی دەرباز نابن، هاوکات ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە لە باخچەکانی بەهەشتدا ژیانی کامەرانی دەبەنە سەر، چییان بوێت لەلایەن پەروەردگاریانەوە بۆیان ئامادەیە، ئا ئەوەیە خەڵات و بەخششی گەورە و بێسنوور.

ذَٰلِكَ الَّذِي يُبَشِّرُ اللَّهُ عِبَادَهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ قُل لَّا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِلَّا الْمَوَدَّةَ فِي الْقُرْبَىٰ وَمَن يَقْتَرِفْ حَسَنَةً نَّزِدْ لَهُ فِيهَا حُسْنًا إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ شَكُورٌ (23)

ئەو خەڵات و بەخششە ئەوەیە کە خوا مژدە دەدات بەو بەندانەی کە باوەڕیان هێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، (ئەوانەش بەدەم بانگەوازەوە نایەن)، ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: لەسەر ئەم بانگەوازە هیچ جۆرە پاداشتێکم لە ئێوە ناوێت، تەنها خۆشەویستی و ڕێز نەبێت لە خزمایەتیدا، جا ئەوەی چاکەیەک ئەنجام بدات، ئەوە بە چاکتر پاداشت دەدرێتەوە، چونکە بەڕاستی خوا لێبووردە و سوپاسگوزارە.

أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا فَإِن يَشَإِ اللَّهُ يَخْتِمْ عَلَىٰ قَلْبِكَ وَيَمْحُ اللَّهُ الْبَاطِلَ وَيُحِقُّ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (24)

بەڵکوو خوانەناسان دەڵێن: موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) بەدەم خواوە درۆی هەڵبەستووە! جا ئەگەر خوا بیەوێت مۆر دەنێت بەسەر دڵتدا و هیچت بۆ ناوترێت، خوایش دەیەوێت ئاسەواری بەتاڵ و ناحەقی نەهێڵێت و حەق و ڕاستی بە فەرمانی خۆی بچەسپێنێت، چونکە بەڕاستی ئەو خوایە زانایە بەوەی کە لە توێی دڵ و دەروون و سینەکاندا شاراوەیە.

وَهُوَ الَّذِي يَقْبَلُ التَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ وَيَعْفُو عَنِ السَّيِّئَاتِ وَيَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ (25)

خوا ئەو زاتەیە کە پەشیمانی و تەوبە لە بەندەکانی وەردەگرێت، چاوپۆشیش دەکات لە هەڵە و گوناهەکانیان، بەو کار و کردەوانەش کە ئەنجامی دەدەن دەزانێت و بەئاگایە.

وَيَسْتَجِيبُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضْلِهِ وَالْكَافِرُونَ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ (26)

خوای گەورە ئاواتی ئەوانە دەهێنێتە دی کە باوەڕیان هێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، هەر وەها لە فەزڵ و زیادە خەڵات و بەخششی خۆی بەهرەمەندیان دەکات، بێباوەڕانیش سزای سەخت و بەئێشیان بۆ ئامادەیە.

وَلَوْ بَسَطَ اللَّهُ الرِّزْقَ لِعِبَادِهِ لَبَغَوْا فِي الْأَرْضِ وَلَٰكِن يُنَزِّلُ بِقَدَرٍ مَّا يَشَاءُ إِنَّهُ بِعِبَادِهِ خَبِيرٌ بَصِيرٌ (27)

خۆ ئەگەر خوا ڕزق و ڕۆزیی بە فراوانی بە بەندەکانی ببەخشایە، ئەوە دەستیان دەدایە تاوان و گوناهـ و ستەم لە زەویدا، بەڵام خوا بە حسابێکی ورد و دیاریکراو ئەوەی بیەوێت پێیان دەبەخشێت، بەڕاستی ئەو زاتە ئاگا و بینایە بە کار و هەڵویستی بەندەکانی.

وَهُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ الْغَيْثَ مِن بَعْدِ مَا قَنَطُوا وَيَنشُرُ رَحْمَتَهُ وَهُوَ الْوَلِيُّ الْحَمِيدُ (28)

خوا ئەو زاتەیە کە باران دەبارێنێت و دەگەیەنێتە فریایان دوای ئەوەی کە نائومێد بوون، هەر وەها ڕەحمەت و بەخششی خۆی پەخش دەکاتەوە، لەبەر ئەوە هەر خۆی پشتیوان و فریادڕەسە و شایستەی سوپاسە.

وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَثَّ فِيهِمَا مِن دَابَّةٍ وَهُوَ عَلَىٰ جَمْعِهِمْ إِذَا يَشَاءُ قَدِيرٌ (29)

لە نیشانە و بەڵگەکانی گەورەیی و دەسەڵاتی خوا؛ درووستکردنی ئاسمانەکان و زەوی و ئەو زیندەوەرانەیە کە تیایاندا بڵاوی کردۆتەوە، هەر ئەو زاتە کاتێک بیەوێت توانا و دەسەڵاتی بەسەر کۆکردنەوەیاندا هەیە.

وَمَا أَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ (30 )

هەر بەڵا و نەهامەتییەکتان بەسەر هاتبێت، ئەوە دەرەنجامی ئەو کار و کردەوانەیە کە بە ئارەزووی خۆتان دەتانکرد، (بەڵام ئەوەندە خوایەکی میهرەبانە) لە زۆربەی زۆری گوناهـ و هەڵەکانتان خۆش دەبێت.

وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ فِي الْأَرْضِ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللَّهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (31)

ئەی گرۆی خوانەناسان ئێوە ناتوانن خوا دەسەوسان بکەن و لە دەسەڵاتی خوا دەرباز ببن لە زەویدا، جگە لە خوای گەورەش کەس ناتوانێت پشتیوانتان بێت و سەرتان بخات.

وَمِنْ آيَاتِهِ الْجَوَارِ فِي الْبَحْرِ كَالْأَعْلَامِ (32)

لە نیشانە و بەڵگەی دەسەڵاتی خوا ئەو کەشتییانە کە وەک کەژ و کێو هاتوچۆ دەکەن بە دەریاکاندا، (بە یاسایەکی ڕێکوپێک).

إِن يَشَأْ يُسْكِنِ الرِّيحَ فَيَظْلَلْنَ رَوَاكِدَ عَلَىٰ ظَهْرِهِ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ (33)

خۆ ئەگەر بیەوێت با دەوەستێنێت و لەسەر پشتی دەریاکە دەوەستن و لە کار دەکەون، بەڕاستی ئا لەو توانا و دەسەڵاتەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ هەر کەسێک کە زۆر خۆگر و سوپاسگوزارە.

أَوْ يُوبِقْهُنَّ بِمَا كَسَبُوا وَيَعْفُ عَن كَثِيرٍ (34)

یان جاری وا هەیە کەشتییەکان بە خۆیان و سەرنشینەکانیانەوە دەشکێنێت و نوقمیان دەکات لە ئەنجامی تاوان و گوناهی خەڵکەکەوە، گەلێک جاریش چاوپۆشی (لە هەڵە و تاوانی) زۆر دەکات و دەیانهێڵێتەوە.

وَيَعْلَمَ الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِنَا مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٍ (35)

ئەم ڕوونکردنەوەیەش بۆ ئەوەیە خوانەناسان بزانن، بەتایبەت ئەوانەی کە موجادەلە و دەمەدەمێ دەکەن و ڕەخنەیان لە ئایەتەکانی ئێمە هەیە، کە لە کاتی تەنگانەدا کەس پەنایان نادات و کەس فریایان ناکەوێت جگە لە خوای گەوەرە.

فَمَا أُوتِيتُم مِّن شَيْءٍ فَمَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَا عِندَ اللَّهِ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰ لِلَّذِينَ آمَنُوا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ (36)

جا هەر شتێکتان پێ بەخشراوە، ئەوە زینەتی ژیانی ئەم دنیایەیە (کە ڕێگوزەرێکە بەرەو قیامەت) بەڵام ئەو بەشەی کە لەلای خوایە چاکتر و بەردەوامترە بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و هەر پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن...

وَالَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَائِرَ الْإِثْمِ وَالْفَوَاحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُوا هُمْ يَغْفِرُونَ (37)

ئەوانەی خۆیان لە گوناهی گەورە و تاوانی خراپ و ناشرین دەپارێزن، کاتێک کە تووڕە دەبن (لەسەر هەڵەیەک کە بەرانبەریان دەکرێت) هەر ئەمان چاوپۆشی دەکەن و لێ دەبورن...

وَالَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَىٰ بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ (38)

ئەوانەش بەدەم بانگەوازی پەروەردگاریانەوە چوون و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام داوە و کاروباریان هەر دەم بە مەشورەت و ڕاپرسی و ڕاوێژکارییە و لەو ڕزق و ڕۆزییەی کە پێمان داون، دەبەخشن...

وَالَّذِينَ إِذَا أَصَابَهُمُ الْبَغْيُ هُمْ يَنتَصِرُونَ (39)

هەر وەها ئەوانەی کە دەستدرێژییان کرایە سەر، دەسەوسان ناوەستن و بەرگری لە خۆیان دەکەن...

وَجَزَاءُ سَيِّئَةٍ سَيِّئَةٌ مِّثْلُهَا فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ (40)

جا تۆڵەی هەر تاوانێک بە ئەندازەی تاوانەکەیە بێ زیاد و کەم، ئەو کەسەی لێخۆشبوونی هەبێت و چاوپۆشی و چاکسازی بکات، ئەوە پاداشتی لای خوایە، بەڕاستی خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت...

وَلَمَنِ انتَصَرَ بَعْدَ ظُلْمِهِ فَأُولَٰئِكَ مَا عَلَيْهِم مِّن سَبِيلٍ (41)

لە ڕاستیدا ئەوەی حەقی خۆی دەسێنێت دوای ئەوەی کە ستەمی لێ کراوە، ئەوانە لێپرسراو نابن، ئەگەر لە سنوور لا نەدەن...

إِنَّمَا السَّبِيلُ عَلَى الَّذِينَ يَظْلِمُونَ النَّاسَ وَيَبْغُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ أُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (42)

بێگومان تەنها ئەوانە بەرپرس دەبن کە ستەم لە خەڵکی دەکەن و دەستدرێژی دەکەن بە ناحەق لە زەویدا، ئا ئەوانە سزا و ئازاری بەئیشیان بۆ هەیە...

وَلَمَن صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ (43)

لە ڕاستیدا ئەوەی دان بەخۆیدا بگرێت و چاوپۆشی بکات و لێخۆشبوو بێت (لە کاتێکدا کە دەتوانێت تۆڵە بسێنێت) بەڕاستی ئەوە کارێکی بەجێ و چاک و پەسەند ئەنجام دەدات، بەڕاستی ئەوە لەو کارانەیە کە پێویستە بکرێت...

وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِن وَلِيٍّ مِّن بَعْدِهِ وَتَرَى الظَّالِمِينَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ يَقُولُونَ هَلْ إِلَىٰ مَرَدٍّ مِّن سَبِيلٍ (44)

ئەوەی خوا ڕێی لێ ون بکات، ئەوە ئیتر کەسی تری دڵسۆزی دەست ناکەوێت (تا ڕێگەی ڕاستی نیشان بدات)، ئەوسا تۆ ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) لە قیامەتدا دەبینیت ستەمکاران کاتێک سزا و ئەشکەنجەی دۆزەخ دەبینن، بە کەساسییەوە دەڵێن: ئایا هیچ ڕێگەیەک هەیە بۆ گەڕانەوە، تا خوا چۆن دەفەرمێت وا بکەین؟!

وَتَرَاهُمْ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا خَاشِعِينَ مِنَ الذُّلِّ يَنظُرُونَ مِن طَرْفٍ خَفِيٍّ وَقَالَ الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَلَا إِنَّ الظَّالِمِينَ فِي عَذَابٍ مُّقِيمٍ (45)

سەرەنجام تاوانباران دەبینیت دەبرێنە سەر دۆزەخ، هەموو پەست و زەلیل ولارەمل و خەجاڵەتن، (لە شەرمەزاری و لە ترسدا) لە ژێرەوە بە تیلەی چاو دەڕوانن بۆ ئاگرەکە، (ئا لەو کات و بارودۆخە ناخۆشەدا) ئەوانەی باوەڕیان هێناوە دەڵێن: بەڕاستی خەسارەتمەند و زەرەرمەندان ئەمڕۆ ئەوانەن کە خۆیان و کەسوکار و ماڵ و منداڵیان لەدەست داوە لە قیامەتدا (کەس و کار و خزم و هاوەڵانیان ئەگەر لە دۆزەخدان، ئەوە هیچ مایەی دڵخۆشی نین، خۆ ئەگەر لە بەهەشتدان، ئەمانیان هەر لەیاد نییە)، ئینجا ڕادەگەیەنرێت کە: ئاگادار بن بێگومان ستەمکاران لە ئازار و ئەشکەنجەی بەردەوامدان...

وَمَا كَانَ لَهُم مِّنْ أَوْلِيَاءَ يَنصُرُونَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِن سَبِيلٍ (46)

ئەوانە هیچ دۆست و پشتیوانێکیان نییە لەجیاتیی خوا کە لە دەست سزا و تۆڵە ڕزگاریان بکات، ئەو کەسەش خوا سەری لێ بشێوێنێت و گومڕای بکات (چونکە خۆی شایستە کردووە) ئیتر ڕێبازی ڕزگاری و سەرفرازیی دەست ناکەوێت.

اسْتَجِيبُوا لِرَبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لَّا مَرَدَّ لَهُ مِنَ اللَّهِ مَا لَكُم مِّن مَّلْجَإٍ يَوْمَئِذٍ وَمَا لَكُم مِّن نَّكِيرٍ (47)

خەڵکینە، بەپیر بانگەوازی پەروەردگارتانەوە بچن پێش ئەوەی ڕۆژێک بێت؛ هیچ گەڕانەوەی لەلایەن خواوە نابێت، ئەو ڕۆژە هیچ پەناگایەکتان نابێت و کەسیشتان ناتوانێت ئینکاری بکات و دان بە تاوانەکانیدا نەنێت.

فَإِنْ أَعْرَضُوا فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا إِنْ عَلَيْكَ إِلَّا الْبَلَاغُ وَإِنَّا إِذَا أَذَقْنَا الْإِنسَانَ مِنَّا رَحْمَةً فَرِحَ بِهَا وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ فَإِنَّ الْإِنسَانَ كَفُورٌ (48)

ئەگەر خوانەناسان پشتیان هەڵکرد و گوێیان نەگرت، ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) داخیان بۆ مەخۆ، چونکە ئێمە تۆمان نەناردووە چاودێر بیت بەسەریانەوە، بەڵکوو تۆ تەنها گەیاندنی ئەم بانگەواز و قورئانەت لەسەرە، ئاشکراشە کە؛ بەڕاستی ئێمە کاتێک ناز و نیعمەت و ڕەحمەتێک دەڕێژین بەسەر ئادەمیزاددا زۆر کەشخەی پێوە دەکات، خۆ ئەگەر بەڵا و ناخۆشییەکیان تووش بێت، بەهۆی کار و کردەوە خراپەکانیانەوە، بەڕاستی ئەو کەسە زۆر سپڵە و ڕەخنەلەخواگرە.

لِّلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ يَهَبُ لِمَن يَشَاءُ إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَن يَشَاءُ الذُّكُورَ (49)

هەر بۆ خوایە خاوەندارێتی ئاسمانەکان و زەوی، هەر چیی بوێت درووستی دەکات، بە هەر کەس کە بیەوێت تەنها کچ دەبەخشێت و بە هەر کەس کە بیەوێت کوڕ دەبەخشێت...

أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًا وَإِنَاثًا وَيَجْعَلُ مَن يَشَاءُ عَقِيمًا إِنَّهُ عَلِيمٌ قَدِيرٌ (50)

یاخود لە هەر دوو جۆر، بە هەندێک خێزان دەبەخشێت لە کوڕ و لە کچ، هەمیشە ویستی خوا وایە هیچی نەداتێ و نەزۆک بێت، بەڕاستی ئەو زاتە زانا و بەدەسەڵاتە.

وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ (51)

کەس بۆی نییە هیچ کات (لە دنیادا) خوای گەورە وتووێژی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا بکات مەگەر لە ڕێگەی وەحی و نیگاوە، یان لە پشتی پەردەوە، وەک مووسا، یان نێردراوێکی وەک فریشتە "جوبرەئیل" دەنێرێت کە بەگوێرەی فەرمان و مۆڵەتی خوا چیی پێ سپێردراوە دەیگەیەنێت، بەڕاستی ئەو زاتە خوایەکی بڵند و دانا و کاربەجێیە.

وَكَذَٰلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ رُوحًا مِّنْ أَمْرِنَا مَا كُنتَ تَدْرِي مَا الْكِتَابُ وَلَا الْإِيمَانُ وَلَٰكِن جَعَلْنَاهُ نُورًا نَّهْدِي بِهِ مَن نَّشَاءُ مِنْ عِبَادِنَا وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ (52)

ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) ئا بەو شێوەیەی کە وتمان ئێمە قورئانمان بۆ ڕەوانە کردیت لەلایەن خۆمانەوە (کە ژیانبەخشە بە ڕوح و گیان و عەقڵ)، تۆ نەتدەزانی قورئان چییە و ئیمان چییە، بەڵام ئێمە ئەم قورئانەمان کردە ڕووناکی و نوورێک کە هیدایەت و ڕێنموییی هەر کەس کە بمانەوێت لە بەندەکانمانی پێ دەکەین، (ئەوانەی دڵی بۆ دەکەنەوە و بە چاکی گوێی بۆ دەگرن)، بێگومان تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) ڕێنیشاندەریت و ڕێنموویی دەکەی بۆ ڕێگە و ڕێبازێکی ڕاست و درووست...

صِرَاطِ اللَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ أَلَا إِلَى اللَّهِ تَصِيرُ الْأُمُورُ (53)

کە ڕێگە و ڕێبازی ئەو خوایەیە، کە هەر بۆ ئەوە ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە، ئاگاداریش بن؛ هەموو شتێک و سەرەنجامی هەموو کارێک بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî جمعه بیست و یکم اردیبهشت ۱۳۹۷ |