بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ

 

وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ (1)

سوێند بە هەنجیر و زەیتوون (کە دوو میوەی بەسوود و بەکەڵکن، سوێندخواردنی خوا بە درووستکراوانی بۆ سەرنجڕاکێشانمانە، بەڵام سوێندخواردنی ئێمە گەورەیی و گرنگیی سوێندپێخۆراوەکە دەگەیەنێت).

وَطُورِ سِينِينَ (2)

بە کێوی «طور» ـی سینا (کە خوا لەوێدا گفتوگۆی لەگەڵ حەزرەتی مووسادا کرد).

وَهَٰذَا الْبَلَدِ الْأَمِينِ (3)

سوێند بەم شارە ئەمینە، کە (مەککە) ـیە.

لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ (4)

بەڕاستی ئێمە ئینسانمان لە جوانترین شێوە و ڕێکوپێکترین شێوازدا درووست کردووە لە هەموو ڕوویەکەوە.

ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ (5)

(ئەگەر ڕێبازی خواناسی نەگرێت) سەرەنجام دەیخەینە نزمترینی شوێنە نزمەکانەوە (لە دۆزەخدا).

إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَلَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ (6)

جگە لەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، پاداشتی هەمیشەیی و نەبڕاوە بۆیان ئامادەیە.

فَمَا يُكَذِّبُكَ بَعْدُ بِالدِّينِ (7)

جا ئیتر (ئەی ئینسانی سەرکەش) چی وای لێ کردوویت باوەڕت بە ڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوە نەبێت دوای ئەو هەموو ناز و نیعمەتە؟ 

أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَحْكَمِ الْحَاكِمِينَ (8)

ئایا خوا چاکترین فەرمانڕەوا نییە؟ دادپەروەرترین فەرمانڕەوا نییە؟ (کەچی تۆی سەرکەش پێی ڕازی نیت).

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî سه شنبه چهاردهم اردیبهشت ۱۳۹۵ |