بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
المر ۚ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ ۗ وَالَّذِي أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ الْحَقُّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ (1)
چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سووڕەتەکانی قورئاندا هاتوون کە ژمارەیان «14» پیتە. نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین؛ بۆ سەلماندنی «اعجاز» و مەزنی و گرنگیی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نییە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێوێنە دابنێت؛ بەڕادەیەک کە ئەگەر هەمووی گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن. هەر وەها چەندەها نهێنیی تریشی تیایە، زاناکان لە هەندێکی دوواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنیی ئەو پیتانە. ئەوەی لەم کتێبەدا هەیە ئایاتەکانی قورئانی پیرۆزە و ئەوەی کە لە سەرانسەری ئەم قورئانەدا بۆ تۆ ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم دابەزێنراوە لەلایەن پەروەردگارتەوە، ڕاستی و حەقیقەتە، بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕ ناهێنن.
اللَّهُ الَّذِي رَفَعَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ۖ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۖ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ۖ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُّسَمًّى ۚ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُم بِلِقَاءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ (2)
خوا ئەو زاتەیە کە بە چاوی خۆتان دەبینن چۆن ئاسمانەکانی بەبێ کۆڵەکە و ستوون بەرز کردۆتەوە و ڕای گرتووە، لەوەودوا لەسەر تەختی فەرمانڕەوایی وەستاوە (ئەڵبەتە چونیەتیی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایی و گەلێ شتی لەو بابەتانە لە ڕادەی بۆچوونی ئێمە بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان لە پێشەوا مەلیک پرسیوە، لە وەڵامدا وتوویەتی: وەستانەکە حەقیقەتی هەیە، چونیەتییەکەی شاراوەیە، پرسیارکردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕبوون پێی واجبە)، خۆر و مانگیشی ڕام هێناوە، هەر یەکەیان لە چەرخ و خۆلی خۆیدا بێوچان تا ماوەیەکی دیاریکراو دەسووڕێنەوە، هەر ئەو زاتە کاروباری جیهان هەر هەمووی بەڕێ دەکات و ڕێکی دەخات، هەر وەها ئایەتەکانی قورئان بەوردی و دوورودرێژی دەخاتە بەر چاو بۆ ئەوەی دڵنیا بن لە بەخزمەتگەیشتن و ئامادەبوونی بەردەم دادگای پەروەردگارتان (بۆ لێ پرسینەوە).
وَهُوَ الَّذِي مَدَّ الْأَرْضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنْهَارًا ۖ وَمِن كُلِّ الثَّمَرَاتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ ۖ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (3)
هەر ئەو زاتەشە کە زەویی پان و بەرین کردووە و (هەرچەندە لە شێوەی گۆدایە)، کەژ و چیا و ڕووباری زۆری تێدا دابین کردووە، لە هەموو بەروبوومێک جووتی فەراهەم هێناوە لە هەر دوو جۆرە، شەوی وا لێ کردووە کە ڕۆژ داپۆشێت، بەڕاستی ئا لەو شتانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک بیر بکەنەوە.
وَفِي الْأَرْضِ قِطَعٌ مُّتَجَاوِرَاتٌ وَجَنَّاتٌ مِّنْ أَعْنَابٍ وَزَرْعٌ وَنَخِيلٌ صِنْوَانٌ وَغَيْرُ صِنْوَانٍ يُسْقَىٰ بِمَاءٍ وَاحِدٍ وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَىٰ بَعْضٍ فِي الْأُكُلِ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (4)
لەسەر ڕووکاری زەوی پارچەی جۆراوجۆر هەیە لە پاڵ یەکدا (کە کارکردنیان هەیە لەسەر چۆنێتی و بەرهەمی ڕووەک، جگە لەوەی جیاوازییان نیشانەن بۆ کانزا جۆراوجۆرەکان)، هەر وەها باخی ڕەزی ترێ، کشتوکاڵی هەمەجۆر لە دانەوێڵە و بێستانەکاندا، دارخورمای یەکقەد و دووقەد، هەموو ئەمانە بە یەک ئاو ئاودێر دەکرێن و لە یەک جۆر ئاو دەخۆنەوە (بەڵام سەرەنجام ئەو هەموو بەروبوومە جیاوازە لە قەبارە و تام و بۆن و ڕەنگ و شێوازدا پەیدا دەبن) و هەندێکیانمان لە هەندێکی تر بۆ خۆراکی ئادەمیزاد نازدارتر و پەسەندتر کردووە، بەڕاستی ئا لەو شتانەشدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک عەقڵ و ژیریی خۆیان بخەنە کار.
وَإِن تَعْجَبْ فَعَجَبٌ قَوْلُهُمْ أَإِذَا كُنَّا تُرَابًا أَإِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ ۗ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ ۖ وَأُولَٰئِكَ الْأَغْلَالُ فِي أَعْنَاقِهِمْ ۖ وَأُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (5)
خۆ ئەگەر تۆ بە شتێک سەرسام بیت و پێت سەیر بێت، ئەوە قسەی بێباوەڕان جێگەی سەرسامییە کە دەڵێن: ئایا کاتێک بووینەوە بە خاکوخۆڵ، سەرلەنوێ ئایا زیندوو دەکرێینەوە و درووست دەبینەوە؟ ئا ئەوانە (کە ئەو قسەیە دەکەن) ئەوانەن کە بێباوەڕ بوون بە پەروەردگاریان، ئا ئەوانە زنجیرەکان لە گەردنیاندان و ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن و هەمیشە دەبێ تیایدا بمێننەوە.
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالسَّيِّئَةِ قَبْلَ الْحَسَنَةِ وَقَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِمُ الْمَثُلَاتُ ۗ وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍ لِّلنَّاسِ عَلَىٰ ظُلْمِهِمْ ۖ وَإِنَّ رَبَّكَ لَشَدِيدُ الْعِقَابِ (6)
(لارووێریی خوانەناسان گەیشتۆتە ڕادەیەک کە) پەلەت لێ دەکەن لە پێشهاتنی بەڵا و ناخۆشی پێش ئەوەی داوای چاکە و خۆشی بکەن، لە کاتێکدا بێگومان لە پێشینانەوە نموونەی تیاچوون و ڕیسوابوونی خوانەناسان تێپەڕ بووە، بێگومان پەروەردگاری تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم) خاوەنی چاوپۆشی و لێخۆشبوونە بۆ خەڵکی، سەرەڕای ستەمیان (ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ لای ئیمان و خواناسی)، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ زۆر تۆڵەسێنەرێکی بەهێزە (لەو کەسانەی کە دژایەتیی بەرنامە بەنرخەکەی دەکەن).
وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ ۗ إِنَّمَا أَنتَ مُنذِرٌ ۖ وَلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ (7)
ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون دەڵێن: ئەوە بۆ بەڵگە و نیشانەیەک لەلایەن پەروەردگارییەوە دانەبەزێنرایە سەری (کە پێغەمبەری خوایە) بێگومان، ئەی محمد صلی الله علیه و سلم تۆ تەنها ترسێنەر و بێدارکەرەوەی ئەو خەڵکەیت، بۆ هەر میللەتێک پێغەمبەر و چاوساغ و ڕێپیشاندەرێک هەیە.
اللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَحْمِلُ كُلُّ أُنثَىٰ وَمَا تَغِيضُ الْأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ ۖ وَكُلُّ شَيْءٍ عِندَهُ بِمِقْدَارٍ (8)
خوا چاک دەزانێت بەوەی هەموو مێیینەیەک چی لە سکیدا هەڵگرتووە (نێرە یان مێ، تەواوە، یان ناتەواو، ڕەنگی ڕوخساری، قەبارەی... هتد) هەر وەها دەزانێت بەوەش کە دەپووکێتەوە و لەبار دەچێت و بەوەش کە زیاد دەکات و گەورە دەبێت، هەموو شتێک لای ئەو زاتە بە ئەندازە و پێوانەیە.
عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ الْكَبِيرُ الْمُتَعَالِ (9)
ئەو زاتە زانای نهێنی و شاراوەکانە هەر وەها زانای ئاشکرا و بینراوەکانیشە، زاتێکی زۆر گەورە و بەشکۆ و بڵند و پایەداره.
سَوَاءٌ مِّنكُم مَّنْ أَسَرَّ الْقَوْلَ وَمَن جَهَرَ بِهِ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍ بِاللَّيْلِ وَسَارِبٌ بِالنَّهَارِ (10)
وەکوو یەکە لای ئەو زاتە، ئەگەر کەسێکتان قسە بشارێتەوە، یان بیڵێت و ئاشکرای بکات، هەر وەها ئاگاداری ئەو کەسەیە کە لە تاریکیی شەودا خۆی دەشارێتەوە، ئەوەش کە بە ڕۆژدا دەڕوا و ئاشکرا و دیارە.
لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِّن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ ۗ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَدَّ لَهُ ۚ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَالٍ (11)
بۆ خوا هەیە فریشتەی بێشومار کە بەنۆرە بەدوای یەکدا دێن تا چاودێریی ئادەمیزاد بکەن لە بەر و پشت و لە هەموو لایەکەوە بیپارێزن بە فەرمانی خوا، بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قەوم و گەلێک ناگۆڕێت (لە خۆشییەوە بۆ ناخۆشی، یان لە زەلیلییەوە بۆ سەربەرزی، یان لە گرانییەوە بۆ هەرزانی) هەتا ئەوان ئەوەی بە خۆیان دەکرێت نەیگۆڕن و نەیکەن، کاتێکیش خوا بیەوێت بەڵایەک بەسەر هەر میللەتێکدا بهێنێت (لە دەرەنجامی سەرکەشی و یاخیبوونیان)، ئەوە هیچ هێزێک ناتوانێت بەری بگرێت، هیچ کەسیش ناتوانێت جگە لە خوا فریایان بکەوێت و ڕزگاریان بکات.
هُوَ الَّذِي يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا وَيُنشِئُ السَّحَابَ الثِّقَالَ (12)
خوا ئەو زاتەیە کە هەورەبرووسکەتان نیشان دەدات، هاوڕێ لەگەڵ ترسدا (بەهۆی ڕووناکیی بەهێز و دەنگی سامناکی، کە دەوریان هەیە لە بەپێزکردنی خاکی زەوی و تەقاندنەوەی تۆوەکاندا) هەر وەها ئومێد و هیوابەخشیشە (بە ساڵێکی پڕبەرەکەت)، هەر ئەو زاتە هەوری قورس و سەنگین و ئاودار بەدی دەهێنێت.
وَيُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ وَالْمَلَائِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِ وَيُرْسِلُ الصَّوَاعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَاءُ وَهُمْ يُجَادِلُونَ فِي اللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ الْمِحَالِ (13)
هەورەتریشقە (بە دەنگی گەورە و سامناکی) تەسبیحات و سوپاس و ستایشی (بەدیهێنەری دەکات) و فریشتەکانیش لە ترسی ئەو زاتە (سەر گەرمی تەسبیحات و ستایش و سوپاسگوزارین)، هەر وەها (جاری وا هەیە) هەورەبرووسکە دەنێرێت و دەیماڵێت بە کەسێکدا کە خوا ویستی لەسەرە و ڕۆژی تەواو بووە (جا لەگەڵ ئەم هەموو بەڵگە و نیشانە بەهێزەدا) ئەوانە هەر لە دەمەدەمێ و مشتومڕدان دەربارەی خوا (دوور لە بنەمای زانستی) لە کاتێکدا ئەو زاتە دەسەڵاتی زۆر بەهیزە و تۆڵەسەندنی (لە خوانەناسان) توندوتیژە.
لَهُ دَعْوَةُ الْحَقِّ ۖ وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ لَا يَسْتَجِيبُونَ لَهُم بِشَيْءٍ إِلَّا كَبَاسِطِ كَفَّيْهِ إِلَى الْمَاءِ لِيَبْلُغَ فَاهُ وَمَا هُوَ بِبَالِغِهِ ۚ وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ (14)
هەر بۆ خوایە بانگەوازی حەق و ڕاستی، (بەڵام) ئەوانەی هانا و هاوار بۆ کەسێکی تر دەبەن جگە لەو زاتە، هاوارلێکراوان بە هیچ شێوەیەک بە هانایانەوە نایەن و وەڵامیان نادەنەوە، مەگەر وەکوو کەسێک (تینووی بێت لە دوورەوە) دەستەکانی درێژە بکات بۆ ئاو تا بیگەیەنێتە دەمی، کەچی بێسوودە و ناگاتە دەمی، بێگومان دوعا و نزای بێباوەڕان تەنها لەناو تاریکی و گومڕاییدایە و هیچی تر نییە.
وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَظِلَالُهُم بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ ۩ (15)
هەر چی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، لەسەر ڕەزامەندییی خۆیان بێ یان بەناچاریی سوژدە بۆ خوای بەدیهێنەر دەبەن هاوڕێ لەگەڵ سێبەرەکانیاندا لە بەرەبەیان و دەمەوئێواراندا.
قُلْ مَن رَّبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ قُلِ اللَّهُ ۚ قُلْ أَفَاتَّخَذْتُم مِّن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ لَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ نَفْعًا وَلَا ضَرًّا ۚ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الْأَعْمَىٰ وَالْبَصِيرُ أَمْ هَلْ تَسْتَوِي الظُّلُمَاتُ وَالنُّورُ ۗ أَمْ جَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ خَلَقُوا كَخَلْقِهِ فَتَشَابَهَ الْخَلْقُ عَلَيْهِمْ ۚ قُلِ اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ (16)
(ئەی محمد صلی الله علیه و سلم بە خوانەناسان) بڵێ: کێ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوییە؟ (ئەگەر ئەوان بێدەنگ بوون) تۆ بڵێ: الله پەروەردگاریانە، (چونکە ئەوانە کەڕ کوێر و لاڵن لەوانەیە دان بەو ڕاستییەدا نەنێن) پاشان پێیان بڵێ: ئایا ڕەوایە جگە لەو خوایە پشت بە شتانی تر ببەستن و بیانکەنە پشتیوان و خۆشەویست، کە ئەوانە تەنانەت بۆ خۆشییان قازانج و زەرەریان بەدەست نییە؟! هەر وەها بڵێ: باشە ئاخر کوێر و چاوساغ وەک یەکن؟! تاریکی و ڕووناکی وەکوو یەکن؟! (دیارە خوانەناسی و بێدینی، کوێری و تاریکییە، ئیمان و باوەڕ و خواناسیش چاوساغی و ڕووناکییە)، بەڵکوو چەند هاوبەشێکیان داناوە بۆ خوا، کەشتییان درووست کردووە وەک درووستکراوەکانی خوا و جا درووستکراوەکەیان لێ شێواوە، پێیان بڵێ: الله بەدیهێنەر و درووستکاری هەموو شتێکە و ئەو زاتە تاک و تەنها و بەدەسەڵات و بەهێز و بەتوانایە.
أَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌ بِقَدَرِهَا فَاحْتَمَلَ السَّيْلُ زَبَدًا رَّابِيًا ۚ وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِي النَّارِ ابْتِغَاءَ حِلْيَةٍ أَوْ مَتَاعٍ زَبَدٌ مِّثْلُهُ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْحَقَّ وَالْبَاطِلَ ۚ فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً ۖ وَأَمَّا مَا يَنفَعُ النَّاسَ فَيَمْكُثُ فِي الْأَرْضِ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ (17)
هەر ئەو زاتە لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، بە ئەندازەی ئەو دۆڵ و نشێوە بەهۆی ئەو بارانە پڕ دەبن (ئینجا لافاوێک درووست دەبێت)، ئەو لافاوە کەفوکوڵی بەرز هەڵگرتووە، (ئەمە نموونەی یەکەمی حەق و ناحەقە، بۆ نموونەی دووەم دەفەرمێت) هەر وەها لەسەر ڕووی ئەو کانزایانەی کە ئاگری تێ بەر دەدەن و دەیتوێننەوە بە ئاگر بۆ درووستکردنی خشڵ وەکوو (ئاڵتوون و زیو و پلاتین) یاخود بۆ پێویستیی تر (وەکوو ئاسن و مس و قوڕقوشم) کەفوکوڵ درووست دەبێت وەک کەفوکوڵی سەر ئاوەکە، ئا بەو شێوەیە خوا نموونە دەهێنێتەوە بۆ حەق و ناحەق، بۆ ڕاست و ناڕاست، جا ئەوەی کەفوکوڵە و بێسوود و بێکەڵکە دەڕوات و دەپووکێتەوە، بەڵام ئەوەی کە سوودبەخش و بەکەڵکە بۆ خەڵکی لەسەر زەویدا هەر ئەوە دەمێنێتەوە، ئا بەو شێوەیە خوا نموونە جۆراوجۆرەکان دەهێنێتە و (دیارە کە بەتاڵ و ناحەقی کەفوکوڵن و تەمەنکۆتان، حەق و ڕاستیش ئاوە پاکەکەیە و و کانزا بەسوودەکانن دەمێننەوە لە زەویدا).
لِلَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمُ الْحُسْنَىٰ ۚ وَالَّذِينَ لَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُ لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لَافْتَدَوْا بِهِ ۚ أُولَٰئِكَ لَهُمْ سُوءُ الْحِسَابِ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمِهَادُ (18)
(هەڵوێستی ئەو خەڵکە لە بەرانبەر بانگەوازی پەروەردگاریانەوە دوو جۆرە) بۆ ئەوانەی کە بەدەم بانگەوازی پەروەردگاریانەوە چوون، هەموو خۆشی و شادی و کامەرانی و ئاسوودەیییەکیان بۆ ئامادەیە، ئەوانەش کە بەدەم بانگەوازەکەیەوە نەچوون، ئەگەر بەڕاستی خاوەنی هەر هەموو شتێک بن لە زەویدا و ئەوەندەی تریشی لەگەڵدا بێت، ئەوە دەیانکردە قوربانی خۆیان، لە پێناوی ڕزگاریی خۆیاندا دەیانبەخشی، (چونکە) ئا ئەو جۆرە کەسانە بە خراپترین شێوە حسابیان لەگەڵدا دەکرێت، سەرەنجامیش، جێگەیان دۆزەخە، ئای کە شوێنێکی خراپە.
أَفَمَن يَعْلَمُ أَنَّمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ الْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَىٰ ۚ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ (19)
جا ئایا ئەو کەسەی کە دڵنیایە و دەزانێت بێگومان ئەم قورئانەی کە لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆت دابەزێنراوە حەق و ڕاستەقینەیە، وەکوو ئەو کەسە وایە کە کوێرە لە ئاستیدا؟ بەڕاستی هەر خاوەنی بیر و هۆشەکان لەڕاستی تێ دەگەن و تێ دەفکرن...
الَّذِينَ يُوفُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَلَا يَنقُضُونَ الْمِيثَاقَ (20)
ئەو کەسانەن وەفا دەکەن و بەئەمەگن لە بەرانبەر ئەو پەیمانەوە کە هەیانە لەگەڵ خوای پەروەردگاردا و ئەو پەیمانەش ناشکێن و بەڵێن هەڵناوەشێننەوە...
وَالَّذِينَ يَصِلُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ وَيَخَافُونَ سُوءَ الْحِسَابِ (21)
ئەوانەشن کە هەر چی خوا فەرمانی بە گەیاندنی داوە دەیگەیەنن و بە دڵ لە پەروەردگاریان دەترسن (نەوەکوو لێیان بڕەنجێت) و لە لێپرسینەوە و حسابی توندوتیژی قیامەتیش سڵ دەکەنەوە.
وَالَّذِينَ صَبَرُوا ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً وَيَدْرَءُونَ بِالْحَسَنَةِ السَّيِّئَةَ أُولَٰئِكَ لَهُمْ عُقْبَى الدَّارِ (22)
ئەوانەشن کە دانیان بە خۆدا گرت و بەئارام بوون بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی پەروەردگاریان و نوێژەکەشیان بە چاکی ئەنجام داوە و لەو ڕزق و ڕۆزییەش کە پێمان بەخشیون بەخشیویانە، بە نهێنی و بە ئاشکراو بە چاکەکاری و شێوازی جوان پاڵ بە نادرووستی و هەڵە و خراپکارییەوە دەنێن، ئا ئەوانە سەرەنجامەکەیان ئەو خانووبەرە (ڕازاوەیەیە لە بەهەشتدا)...
جَنَّاتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا وَمَن صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ ۖ وَالْمَلَائِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِم مِّن كُلِّ بَابٍ (23)
کە باخەکانی بەهەشتی عەدنە بۆیان ڕازاوەتەوە، بە شادییەوە دەچنە ناوی، هاوڕێ لەگەڵ هەر کەسێک چاک و پاک و خواناسە لە باب و باپیران و هاوسەرانیان و نەوەکانیان، جا فریشتەکان دەچن بۆ سەردانیان لە هەموو دەروازەکانەوە...
سَلَامٌ عَلَيْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ ۚ فَنِعْمَ عُقْبَى الدَّارِ (24)
دەڵێن: سڵاوتان لێ بێت بەهۆی خۆگرتنتانەوە (لە بەرانبەر کێشەکانی ژیان، لە بەرانبەر گاڵتەجاڕیی خوانەناسان...) کە وا بوو ئای چەندە جێگە و ڕێگەیەکی خۆشتان بۆ خۆتان مسۆگەر کرد.
وَالَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ۙ أُولَٰئِكَ لَهُمُ اللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوءُ الدَّارِ (25)
(بەڵام) ئەوانەی کە پەیمانی خوا دەشکێنن دوای ئەوەی کە پێشتر توندوتۆڵ بوو (لە سەروو هەموویانەوە پەیمانی فیترەت و بەندایەتی)، هەر چی پەیوەندیەکیش خوا فەرمانی دا بە گەیاندنی ئەوان دەیبڕن و دەیپچڕێنن، هەر وەها تۆوی فەساد و گوناهـ و تاوان دەچێنن لە زەویدا، ئا ئەوانە نەفرەت و خەشمی خوایان لەسەرە و هەر وەها جیگە و ڕێگەی ناخۆش و نالەبار (لە دۆزەخدا) بۆ ئەوان هەیە.
اللَّهُ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ۚ وَفَرِحُوا بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا مَتَاعٌ (26)
هەر خوایە، ڕزق و ڕۆزیی فراوان دەبەخشێت بە هەر کەس کە بیەوێت و تەنگ و کەمی دەکاتەوە (بەشێوەیەک کە حیکمەت و داناییی تێدا بەدی دەکرێت) کەچی زۆربەی خەڵکی دڵخۆشن بە ژیانی دنیا، لە کاتێکدا کە ژیانی دنیا لە بەرانبەر ژیانی قیامەتەوە (لە بەهەشتی بەریندا) تەنها ڕابوواردنێکی کەم نەبێت هیچی تر نییە.
وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ ۗ قُلْ إِنَّ اللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (27)
خوانەناسان دەڵێن: ئەوە بۆ چی موعجیزەیەک بۆ محمد صلی الله علیه و سلم لەلایەن پەروەردگارییەوە دانەبەزێنرایە سەری، (بەمەرجێک موعجیزە هیچ کات نەبووەتە هۆی ئیمانهێنانی خەڵکی، بەڵکوو بیانوویەکە و هەمیشە خوانەناسان وڕکیان لێ گرتووە) تۆش پێیان بڵێ: بەڕاستی خوا، هەر کەسێک کە بیەوێت گومڕا و سەرلێشێواوی دەکات، لە هەمان کاتدا هیدایەتی ئەو کەسانە دەدات کە ڕوو لە پەیامەکەی دەکەن و بەندایەتیی دەکەن و گەڕاونەتەوە بۆ لای...
الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ اللَّهِ ۗ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ (28)
ئەوانەی باوەڕیان هیناوە و دڵ و دەروونیان ئارام دەبێت بە قورئان و پەیامەکەی خوای پەروەردگار، ئاگادار بن دڵەکان هەر بە قورئان و یادی خوا و (پاپەندبوون بە ئایینەکەیەوە) خۆشنوود دەبن و دەحەوێنەوە.
الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ طُوبَىٰ لَهُمْ وَحُسْنُ مَآبٍ (29)
ئەو کەسانەی کە باوەڕیان هیناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، بەهەشت و ناز و نیعمەتی جوان و ڕازاوە و جێگە و ڕێگەی خۆش بۆیان ئامادەیە.
كَذَٰلِكَ أَرْسَلْنَاكَ فِي أُمَّةٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهَا أُمَمٌ لِّتَتْلُوَ عَلَيْهِمُ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَهُمْ يَكْفُرُونَ بِالرَّحْمَٰنِ ۚ قُلْ هُوَ رَبِّي لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ مَتَابِ (30)
ئا بەو شێوەیە تۆمان ڕەوانە کردووە بۆ سەر ئوممەتێک کە پێش ئەمان میللەتانی تریش هەبوون، تا ئەم قورئانەی کە بە وەحی بۆمان ڕەوانە کردویت بەسەریاندا بخوێنیتەوە، کەچی زۆربەیان باوەڕ بە خوای میهرەبان ناهێنن، ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم تۆ بڵێ: ئەو زاتە پەروەردگاری منە و بێجگە لەو خوایەکی تر نییە، من هەر پشتم بەو زاتە بەستووە، گەڕانەوەشم هەر بۆ لای ئەوە.
وَلَوْ أَنَّ قُرْآنًا سُيِّرَتْ بِهِ الْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ الْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ الْمَوْتَىٰ ۗ بَل لِّلَّهِ الْأَمْرُ جَمِيعًا ۗ أَفَلَمْ يَيْأَسِ الَّذِينَ آمَنُوا أَن لَّوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعًا ۗ وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُوا قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًا مِّن دَارِهِمْ حَتَّىٰ يَأْتِيَ وَعْدُ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ (31)
خۆ ئەگەر بەڕاستی لەجیاتیی ئەم قورئانە، خوا قورئانێکی ڕەوانە بکردایە کە کێوەکان پێی بڕۆشتنایە، یان زەوی پێ هەڵکەنرایە و لەت بکرایە، یان مردووەکانی پێ بهاتایە قسە و گفتوگۆی لەگەڵدا بکرایە، خوانەناسان هەر بڕوایان نەدەهێنا، بەڵام دڵنیا بن کە هەموو کارێک و هەموو شتێک بەدەست خوایە، باشە، ئایا ئەوانەی ئیمانیان هێناوە نائومێد نەبوون (لە بێدین و خوانەناسان، خۆ هیدایەت بەزۆر نییە؟) جا ئەگەر خوا بیویستایە هەموو خەڵکی ناچار دەکرد کە هیدایەت وەربگرن (خوانەناسان ئەوە نەبێت ژیانی دنیا بە خۆشی بەرنە سەر، بەڵکوو) بەردەوام ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون بەڵای سەخت و ناخۆشیان تووش دەبێت بەهۆی ئەو کار و پیشەیەوە کە ئەنجامیان داوە، یاخود ئەو بەڵا سەختانە لە نزیک ماڵەکانیانەوە دادەبەزێت و سەر هەڵدەدات، هەتا بەڵێنی خوا دێتە دی، بەڕاستی خوا پەیمانی ناشکێنێت و دەیهێنێتە دی.
وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَأَمْلَيْتُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ ۖ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ (32)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ئەگەر خوانەناسان گاڵتە دەکەن بە تۆ یان بە ئایینەکەی تۆ، خەفەت مەخۆ چونکە) سوێند بە خوا بەڕاستی گاڵتە کراوە بە پێغەمبەرانی پێش تۆش، جا من ماوەیەک مۆڵەتم دا بەوانەی کە بێباوەڕ بوون پاشان خەشم و قینی خۆمم لێ گرتن، جا چۆن تۆڵەیەک بوو تۆڵەکەم؟ (لە مێژوو بپرسە و سەرنجی ئاسەواریان بدە)!
أَفَمَنْ هُوَ قَائِمٌ عَلَىٰ كُلِّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ ۗ وَجَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ قُلْ سَمُّوهُمْ ۚ أَمْ تُنَبِّئُونَهُ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي الْأَرْضِ أَم بِظَاهِرٍ مِّنَ الْقَوْلِ ۗ بَلْ زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا مَكْرُهُمْ وَصُدُّوا عَنِ السَّبِيلِ ۗ وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ (33)
جا ئایا ئەو زاتەی کە سەرپەرشتیاری کار و کردەوەی هەموو کەسێک و دەزانێت چییان کردووە (وەکوو پەرستراو و بتەکانی تر وایە کە خەڵکی هانا و هاواری بۆ دەبەن؟) لەگەڵ گەورەیی و باڵادەستیی ئەو پەروەردگارەدا نەفامان شەریکیان بۆ خوا بڕیار داوە، تۆش بڵێ: ئادەی ناوی ئەو بت و هاوەڵانەم بۆ بنێن کە لەجیاتیی خوا دەیانپەرستن؟ یاخود (بە هەموو عەقلێکیانەوە) دەتانەوێت خوا ئاگادار بکەنەوە بە شتێک کە ئەو زاتە نایزانێت لە زەویدا؟! یان هەر ئەتانەوێت ئاگاداری بکەنەوە بە قسەی سەرزارەکیتان، نەخێر ڕاستی هەر ئەوەیە کە فێڵ و تەڵەکە و پیلانی ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون بۆیان ڕازێنراوەتەوە و لە ڕێبازی ڕاست وێڵ کراون، جا هەر کەس بەهۆی کار و کردەوەی خراپییەوە ڕێبازی خوا ون بکات، ئیتر کەس نییە هیدایەتی بدات.
لَّهُمْ عَذَابٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَشَقُّ ۖ وَمَا لَهُم مِّنَ اللَّهِ مِن وَاقٍ (34)
ئەوانە هەر لە دنیادا تووشی سزایەکیان دەکەین، بێگومان سزای قیامەتیشیان سەختترە و هیچ شتێک نییە لە سزای خوایی ڕزگاریان بکات و پەنایان بدات.
مَّثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ ۖ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۖ أُكُلُهَا دَائِمٌ وَظِلُّهَا ۚ تِلْكَ عُقْبَى الَّذِينَ اتَّقَوا ۖ وَّعُقْبَى الْكَافِرِينَ النَّارُ (35)
وێنەی نموونەی ئەو بەهەشتەی بەڵێن دراوە بە پارێزگاران (کە جوان و ڕازاوەیە) چەندەها ڕووبار ڕەوان و جارییە (بەژێر درەختەکان و بەبەردەم کۆشکەکانیدا)، خواردن و خواردنەوەی (هەمەجۆر و هەمەڕەنگی) بەردەوامە هاوڕێ لەگەڵ سێبەری خۆش و (هەوای سازگار و شنەی شەماڵدا) ئەوەیە سەرەنجامی ئەوانەی لە تووڕەییی خوا خۆیانیان پاڕاست، سەرەنجامی بێباوەڕ و خوانەناسانیش ئاگری دۆزەخە.
وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَفْرَحُونَ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ ۖ وَمِنَ الْأَحْزَابِ مَن يُنكِرُ بَعْضَهُ ۚ قُلْ إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ وَلَا أُشْرِكَ بِهِ ۚ إِلَيْهِ أَدْعُو وَإِلَيْهِ مَآبِ (36)
دەستەیەک لەوانەی کە کتێبی ئاسمانییان پێ بەخشیون (شوینکەوتەی حەق و ڕاستین) دڵخۆش و شادمان دەبن بەو قورئانەی کە بۆ تۆ دابەزێنراوە، هەندێ گرۆ و دەستەی تریش هەیە ئینکاری هەندێکی دەکات. پێیان بڵێ: بەڕاستی من فەرمانی ئەوەم پێ دراوە کە تەنها خوا بپەرستم و هیچ شەریک و هاوەڵیشی بۆ بڕیار نەدەم، هەر بۆ لای ئەو خەڵک بانگ بکەم، گەڕانەوەش هەر بۆ لای ئەوە.
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَاهُ حُكْمًا عَرَبِيًّا ۚ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُم بَعْدَمَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا وَاقٍ (37)
هەر بەو شێوەیە (پێشتر کتێبی ئاسمانیمان بە زمانی جۆراوجۆر ڕەوانە کردووە) قورئانمان وەکوو داوەرێک بە عەرەبییەکی پارا و دابەزاندووە، سوێند بە خوا ئەگەر شوێنی ئارەزووەکانی ئەوان بکەویت، دوای ئەوەی زانست و زانیاریی تەواوت (لەلایەن خواوە) بۆ هات، ئەوە هیچ پشتیوان و پارێزەرێکت نییە لە سزای خوا بتپارێزێت.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِّن قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجًا وَذُرِّيَّةً ۚ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِيَ بِآيَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۗ لِكُلِّ أَجَلٍ كِتَابٌ (38)
سوێند بە خوا بێگومان پێش تۆ پێغەمبەرانی ترمان ڕەوانە کردووە و هاوسەر و نەوەشمان پێ داون، هیچ پێغەمبەرێکیش بۆی نەبووە بە ویستی خۆی موعجیزە نیشان بدات ئەگەر ویستی خوای لەسەر نەبووبێت، بۆ هەموو کار و ڕووداوێکیش بڕیارێکی تایبەت هەیە.
يَمْحُو اللَّهُ مَا يَشَاءُ وَيُثْبِتُ ۖ وَعِندَهُ أُمُّ الْكِتَابِ (39)
خوا ویستی نەمانی لەسەر هەر چییەک بێت، لەناوی دەبات و دەیکوژێنێتەوە، یان دەیهێڵێتەوە و پایەداری دەکات، سەرچاوەی تۆمارکراوی هەموو ڕووداوەکان لای ئەو زاتەیە، (یاخود خوا ئایینە پێشووەکان لە مەیداندا ناهێڵێت و دوایین ئایین و بەرنامەی کە ئایینی ئیسلامە دەیچەسپێنێت و پایەداری دەکات).
وَإِن مَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ (40)
جا ئەگەر هەندێ لە هەڕەشەکانی خۆمانیان بۆ پێش بهێنین و نیشانت بدەین، یاخود بتمرێنین و سەرەنجامی ئەوان نەبینیت، خەفەت مەخۆ چونکە بەڕاستی تۆ تەنها گەیاندنی پەیامەکەت لەسەرە، لێپرسینەوەش لەسەر ئێمەیە.
أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ۚ وَاللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِ ۚ وَهُوَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (41)
ئایا خوانەناسان نەیانبینیوە، ئێمە چۆن ئەملا و ئەولای زەوی کەم دەکەینەوە (دەسەڵاتی خوانەناسان ناهێڵین لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای زەویدا، سەرەنجام بەرنامە و ئوممەتی میانەڕەو سەر دەخەین) خوا خۆی داوەری دەکات و (گۆڕانکارییەکان تاوتۆی دەکات)، کەس ناتوانێت موحاسەبەی بکات و کۆسپ و تەگەرە بهێنێتە ڕێی و ئەو زاتە زۆر بەخێرایی هەموو شتێک تاوتۆی دەکات و لە هەمووان دەپرسێتەوە.
وَقَدْ مَكَرَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلِلَّهِ الْمَكْرُ جَمِيعًا ۖ يَعْلَمُ مَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ ۗ وَسَيَعْلَمُ الْكُفَّارُ لِمَنْ عُقْبَى الدَّارِ (42)
بێگومان خوانەناسان پێش ئەمانیش پیلانیان گێڕا، بەمەرجێک پیلانەکانیان هەر هەمووی لای خوا ڕوون و ئاشکرایە، دەزانێت هەر کەس چی دەکات و چی دەستپێشخەری دەکات، بێباوەڕ و خوانەناسانیش لە داهاتوودا دەزانن کە سەرەنجامی ئەم جیهانە و ئەو جیهانیش بۆ کێ دەبێت.
وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلًا ۚ قُلْ كَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ (43)
ئەوانەش کە بێباوەڕ بوون دەڵێن: تۆ پێغەمبەر و ڕەوانەکراوی خوا نیت، لە وەڵامیاندا بڵێ: هەر خوا بەسە کە شایەت بێت لە نێوان منیش و ئێوەشدا، هەر وەها ئەو کەسەش کە شارەزای قورئان و کتێبە ئاسمانییەکانە.