بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
الر ۚ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْحَكِيمِ (1)
چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سووڕەتەکانی قورئاندا هاتوون کە ژمارەیان «14» پیتە. نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین؛ بۆ سەلماندنی «اعجاز» و مەزنی و گرنگیی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نییە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێوێنە دابنێت؛ بەڕادەیەک کە ئەگەر هەمووی گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن. هەر وەها چەندەها نهێنیی تریشی تیایە، زاناکان لە هەندێکی دوواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنیی ئەو پیتانە. ئەو ئایەت و فەرمانانەی (لەم سووڕەتەدا هەیە) چەند ئایەت و فەرمانێکی ئەو قورئانە پڕ لە دانایییەیە.
أَكَانَ لِلنَّاسِ عَجَبًا أَنْ أَوْحَيْنَا إِلَىٰ رَجُلٍ مِّنْهُمْ أَنْ أَنذِرِ النَّاسَ وَبَشِّرِ الَّذِينَ آمَنُوا أَنَّ لَهُمْ قَدَمَ صِدْقٍ عِندَ رَبِّهِمْ ۗ قَالَ الْكَافِرُونَ إِنَّ هَٰذَا لَسَاحِرٌ مُّبِينٌ (2)
ئایا چ سەرسووڕمانێکی بۆ خەڵکی تێدایە کە وەحی و نیگامان نارد بۆ پیاوێک لە خۆیان که خەڵکی بێدار بکەرەوە و دایان بچڵەکێنە (تا خواناس و خواپەرەست بن) و مژدە بدە بەوانەی باوەڕیان هێناوە کە بێگومان پلەوپایەی بەرز و بڵندیان بۆ هەیە لای پەروەردگاریان وتیان: بەڕاستی ئەم (موحەممەدناوە) جادووگەرێکی ئاشکرایە.
إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۖ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ۖ مَا مِن شَفِيعٍ إِلَّا مِن بَعْدِ إِذْنِهِ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (3)
بەڕاستی پەروەردگاری ئێوە «الله» ـە، ئەو زاتەیە کە ئاسمانەکان و زەویی لە شەش ڕۆژدا درووست کردووە، لەوەودوا لەسەر تەختی فەرمانڕەوایی وەستا (ئەڵبەتە چۆنێتیی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایەتی و گەلێ شتی لەو بابەتانە لە ڕادەی بۆچوونی ئێمە بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان لە پێشەوا مالیک و ئەحمەد پرسیوە، لە وەڵامدا وتوویانە: وەستانەکە حەقیقەتی هەیە، چۆنیەتییەکەی شاراوەیە، پرسیارکردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕبوون پێی واجبە)، هەر خۆیشی پلانی هەموو شتێک دائەنێت و هەموو شتێک ڕێک ئەخات، هیچ کەس نییە شەفاعەتخواز و تکاکار بێت، مەگەر دوای مۆڵەتی ئەو زاتە، ئەو خوایە پەروەردگارتانە، کە وا بوو بیپەرستن، جا ئایا بۆ چی یاداوەری وەرناگرن و بیر ناکەنەوه؟!
إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا ۖ وَعْدَ اللَّهِ حَقًّا ۚ إِنَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ لِيَجْزِيَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ بِالْقِسْطِ ۚ وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ شَرَابٌ مِّنْ حَمِيمٍ وَعَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ (4)
گەڕانەوەی هەر هەمووتان بۆ لای ئەو زاتەیە، بەڵێنی خوا هەمیشە ڕاستە و درووستە و نەگۆڕە، بەڕاستی خۆی سەرەتا درووستکراوان بەدی دەهێنێت و دواییش وەک خۆیان لێ دەکاتەوە (تا لە قیامەتدا) ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە بە دادپەروەری پاداشتیان بداتەوە، ئەوانەش کە بێباوەڕ بوون خواردنەوەی لەکوڵ و سزای بەئێش و ئازاریان بۆ ئامادەیە بەهۆی ئەوەی کە باوەڕیان پێ نەئەکرد.
هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَاءً وَالْقَمَرَ نُورًا وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ ۚ مَا خَلَقَ اللَّهُ ذَٰلِكَ إِلَّا بِالْحَقِّ ۚ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (5)
خوا ئەو زاتەیە کە خۆری کردووە بە سەرچاوەی تیشک و ڕووناکییەکی پرشنگدار، مانگیشی کردووە بە سەرچاوەی ڕووناکی، چەندەها جێگەی هەڵهاتن و ئاوابوونیشی بۆ دیاری کردووە (جگە لەوەی هەر شەوە بەشێوەیەک خۆی دەنوێنێت) تا بزانن و بیکەنە بنەمای ساڵژمێری و حسابڕاگرتن، خوای گەورە ئەوەی بە بێمەبەست درووست نەکردووە، بەڵکوو هەمووی لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی بەدی هێناوە، بەو شێوەیە ئەو زاتە ئایەت و بەڵگە و موعجیزەکانی ڕوون دەکاتەوە بۆ کەسانێک کە بیانزانن و تێی بگەن.
إِنَّ فِي اخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَّقُونَ (6)
بەڕاستی لە جیاوازیی شەو و ڕۆژ و ئەو شتانەدا کە خوا لە ئاسمانەکان و زەویدا درووستی کردوون، بەڵگە و نیشانەی زۆرن بۆ کەسانێک کە لە خوا بترسن و دینداری بکەن.
إِنَّ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا وَرَضُوا بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاطْمَأَنُّوا بِهَا وَالَّذِينَ هُمْ عَنْ آيَاتِنَا غَافِلُونَ (7)
بەڕاستی ئەوانەی کە بەتەمای ئامادەبوونی بەر بارەگای ئێمە نین و (باوەڕیان پێی نییە) و ڕازی بوون بە ژیانی ئەم دنیایە و دڵنیا بوون پێی و دڵیان پێی خۆش بوو و ئەوانەش کە خۆیان غافڵ و بێئاگان لە ئایەت و نهێنیی درووستکراوەکانی ئێمە، (سەرنجی نادەن و بیری لێ ناکەنەوە)...
أُولَٰئِكَ مَأْوَاهُمُ النَّارُ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (8)
ئا ئەوانە شوێن و جێگەیان ئاگرە بەهۆی ئەو کار و کردەوانەی کە دەیانکرد.
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ يَهْدِيهِمْ رَبُّهُم بِإِيمَانِهِمْ ۖ تَجْرِي مِن تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ (9)
بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، پەروەردگاریان بەهۆی ئیمان و باوەڕی (ڕێکوپێک و دامەزراویانەوە) هیدایەت و ڕێنمویییان دەکات (بۆ ئەنجامدانی هەموو کار و کردەوەیەکی چاک، لەو جیهانیشدا) لەناو بەهەشتە جۆراوجۆرە پڕ لە ناز و نیعمەتەکاندا چەندەها ڕووبار بەبەردەمیاندا دەڕوات.
دَعْوَاهُمْ فِيهَا سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَامٌ ۚ وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (10)
دوعا و پاڕانەوەیان (لە بەهەشدا ئەمەیە؛ پەروەردگارا! پاکی و بێگەردی و ستایش شایستەی تۆیە ئەی خوای میهرەبان، چاکوچۆنیشیان لەوێ سەلامکردنە، دوایین گوفتاریشیان دوای هەموو ناز و نیعمەتێک، دوای هەموو بەخششێک ئەوەیە کە پڕبەدڵ، لە ناخ و دەروونیانەوە بەڕاستی دەڵێن: «الحمد لله رب العالمین».
وَلَوْ يُعَجِّلُ اللَّهُ لِلنَّاسِ الشَّرَّ اسْتِعْجَالَهُم بِالْخَيْرِ لَقُضِيَ إِلَيْهِمْ أَجَلُهُمْ ۖ فَنَذَرُ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (11)
ئەگەر خوا خەڵکی تووشی شەڕ و ناخۆشی بەزوویی بکردایە (لەسەر داخوازیی خۆیان کاتێک تەنگەتاو دەبن) هەر وەکوو چۆن بۆ داخوازیی خێر پەلەیانە، ئەوە هەر هەموویان کۆتایی بە ژیانیان دەهێنرا (بەڵام خوای گەورە وا ناکات، بەڵکوو دەفەرمێت) جا ئەوانەی بەتەما نین ئامادەی بەردەم بارەگای ئێمە ببنەوە (باوەڕیان پێی نییە)، ماوەیەک وازیان لێ دەهێنین تا لەستەمیاندا ڕۆ بچن و سەرگەردان بن.
وَإِذَا مَسَّ الْإِنسَانَ الضُّرُّ دَعَانَا لِجَنبِهِ أَوْ قَاعِدًا أَوْ قَائِمًا فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُ ضُرَّهُ مَرَّ كَأَن لَّمْ يَدْعُنَا إِلَىٰ ضُرٍّ مَّسَّهُ ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْمُسْرِفِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (12)
کاتێکیش ئادەمیزاد (ئەوانەیان کە باوەڕ لە دەروونیاندا بە چاکی دانەمەزراوە) زیان و ناخۆشییەکی تووش بێت، ئەوە هانا و هاوار بۆ ئێمە دەهێنێت بۆ لابردنی، لەکاتی ڕاکشاندا، یان بەدانیشتنەوە، یان بەپێوە بێت، جا کاتێک زەرەر و زیانەکەی لێ دوور دەخەینەوە و دەکەوێتەوە باری ئاسایی، هەر وا دەڕوات بە ڕێدا و بارودۆخی ئەوسای فەرامۆش دەکات، هەر وەک ڕۆژێ لە ڕۆژان هاواری لە ئێمە نەکردبێت و لە ئێمە نەپاڕابێتەوە تا ناخۆشی و زیانێک کە تووشی بووە لێی دوور بخەینەوە، ئا بەو شێوەیە بۆ لەسنووردەرچووان ئەو کار و کردەوانەی کە دەیانکرد ڕازێنراوەتەوە.
وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا الْقُرُونَ مِن قَبْلِكُمْ لَمَّا ظَلَمُوا ۙ وَجَاءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ وَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِي الْقَوْمَ الْمُجْرِمِينَ (13)
سوێند بە خوا بێگومان ئێمە لە سەدەکانی پێش ئێوەدا خەڵکێکی زۆرمان لەناو بردووە کاتێک ستەمیان کردووە و ڕۆ چوون تیایدا، لە کاتێکیشدا پێغەمبەرەکانیان بە بەڵگەی زۆرەوە بۆ هات و (پەیامی خوایان پێ ڕاگەیاندن) و نەبوو باوەڕیشیان پێ بهێنن، (ئێمەش تۆڵەمان لێ سەندن) ئا بەو شێوەیە تۆڵە لە قەوم و گەلانی تاوانبار دەکەینەوه.
ثُمَّ جَعَلْنَاكُمْ خَلَائِفَ فِي الْأَرْضِ مِن بَعْدِهِمْ لِنَنظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ (14)
پاشان ئێمە ئێوەمان کردە جێنشین لە زەویدا لە دوای لەناوبردنی ئەوان، تا ببینین ئێوە چی دەکەن و چۆن دەکەن!
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ ۙ قَالَ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا ائْتِ بِقُرْآنٍ غَيْرِ هَٰذَا أَوْ بَدِّلْهُ ۚ قُلْ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أُبَدِّلَهُ مِن تِلْقَاءِ نَفْسِي ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰ إِلَيَّ ۖ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (15)
کاتێکیش ئایەتەکانی ئێمە کە ڕوون و ئاشکرایە بەسەریاندا بخوێنرێتەوە، ئەوە ئەوانەی کە بەتەما نین ئامادەی بەردەم بارەگای ئێمە ببن دەڵێن: قورئانێکی جگە لەمە بهێنە و بیخوێنەرەوە، یان بیگۆڕە (بەشێوەیەکی تر)، تۆیش ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: من بۆم نییە لە خۆمەوە ئەوە بیگۆڕم، من شوێنی هیچ شتێک ناکەوم جگە ئەوە نەبێت کە بە وەحی پێم دەگات، بەڕاستی من دەترسم ئەگەر یاخی بم لە پەروەردگارم و نافەرمانی بکەم گیرۆدەی سزایەکی سەختی ڕۆژێکی زۆر گەورە ببم.
قُل لَّوْ شَاءَ اللَّهُ مَا تَلَوْتُهُ عَلَيْكُمْ وَلَا أَدْرَاكُم بِهِ ۖ فَقَدْ لَبِثْتُ فِيكُمْ عُمُرًا مِّن قَبْلِهِ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (16)
پێیان بڵێ (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم) ئەگەر خوا بیویستایە ئەوە قورئانم بەسەردا نەدەخوێندەوە، خوایش ئاگاداری نەدەکردن پێی، چونکە بەڕاستی ئاشکرایە کە من تەمەنێکی دوورودرێژم لەناوتاندا بەسەر بردووە پێش هاتنی قورئان (بێ ئەوەی وشەیەک لەم قورئانە بزانم) کە واتە بۆ چی عەقڵ و بیر و هۆشتان ناخەنە کار (کەسێکی نەخوێندەوار تا تەمەنی چل ساڵی هیچ نەڵێت، بەمەرجێک ناوبانگی دەرکردبێت بە ڕاستگۆیی و ئەمینداری، کەچی لەو تەمەنە بەدواوە ئەم قورئانە ڕێکوپێکە ڕابگەیەنێت، ئایا ڕەوا نییە هەر کەس دەیبیستێت خێرا بڕوا بهێنێت بە نێردەری قورئان و ئەو کەسەش کە بۆی ڕەوانە کراوە؟)
فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ ۚ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْمُجْرِمُونَ (17)
جا کێ لەوە ستەمکارترە کە درۆ بەدەم خواوە هەڵدەبەستێت، یاخود ئایاتەکانی بە درۆ بزانێت و بڕوای پێی نەبێت، بەڕاستی تاوانباران سەرفراز نابن.
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَٰؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِندَ اللَّهِ ۚ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ (18)
(بێباوەڕان و خوانەناسان) شتێک دەپەرستن لەجیاتیی خوا نە زیانیان پێ دەگەیەنێت نە قازانج، دەشڵێن: ئا ئەو بت و شتانە تکاکارمانن لای خوا، پێیان بڵێ ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم): باشە ئایا ئێوە خوا ئاگادار دەکەنەوە بە شتێک کە لە ئاسمانەکان و لە زەویدا هەبێت و خوا نەیزانێت؟! پاک و بێگەردە و بەرز و بڵندە و دوورە لەوەی کە نەفامان دەیکەن بە هاوەڵی.
وَمَا كَانَ النَّاسُ إِلَّا أُمَّةً وَاحِدَةً فَاخْتَلَفُوا ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ فِيمَا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (19)
خەڵکی لە سەرەتای پەیدابوونیاندا بەشبەش نەبوون بەڵکوو تەنها یەکپارچە بوون، یەک ئایین بوون، یەک بیر و باوەڕ بوون، جا کە (زەمان تێ پەڕی و زۆر بوون و لە سەرچاوەی نووری پێغەمبەرایەتی دوور کەوتنەوە) ناکۆکی و جیاوازی لە نێوانیاندا پەیدا بوو بەشبەش بوون، خۆ ئەگەر بڕیاردادەی پێشتر لەلایەن پەروەردگارتەوە نەبوایە، ئەوە دادپەروەری هەر لە دنیادا لە نێوانیاندا ئەنجام دەدرا، (حەق و ڕاستی ڕوون دەکرایەوە) لەو شتانەدا کە کێشە و جیاوازیی تێدا دەکەن.
وَيَقُولُونَ لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ ۖ فَقُلْ إِنَّمَا الْغَيْبُ لِلَّهِ فَانتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُم مِّنَ الْمُنتَظِرِينَ (20)
(هەر وەها بێباوەڕان) دەڵێن: بۆ موعجیزە و بەڵگەیەک دانەبەزێنرایە سەری لەلایەن پەروەردگاریەوه، ئەوە لە وەڵامیاندا بڵێ: بەڕاستی موعجیزە و نهێنی و شاراوەکان تەنها بەدەست خوایە، جا ئێوە چاوەڕوانی بکەن، بێگومان منیش لەگەڵتاندا لە چاوەڕوانانم.
وَإِذَا أَذَقْنَا النَّاسَ رَحْمَةً مِّن بَعْدِ ضَرَّاءَ مَسَّتْهُمْ إِذَا لَهُم مَّكْرٌ فِي آيَاتِنَا ۚ قُلِ اللَّهُ أَسْرَعُ مَكْرًا ۚ إِنَّ رُسُلَنَا يَكْتُبُونَ مَا تَمْكُرُونَ (21)
کاتێکیش خەڵکی لەدوای ناخۆشییەک کە بۆیان پێش دێت لە ڕەحمەت و بەخششی خۆمان بەهرەوریان دەکەین، ئەوە یەکسەر پیلانگێڕیی کاریانە دژ بە ئایین و فەرمانەکانی ئێمە، ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: خوا خێراترە لەوان لە نەخشە و پلاندا، بەڕاستی فریشتەکانمان هەموو پیلان و فێڵێک کە دەیکەن تۆماری دەکەن.
هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ۖ حَتَّىٰ إِذَا كُنتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِرِيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَرِحُوا بِهَا جَاءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءَهُمُ الْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ ۙ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَٰذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ (22)
(ئەی هاوەڵگەڕان) خوا ئەو زاتەیە کە لە وشکانی و دەریادا هاتوچۆتان پێ دەکات، هەتا ئەو کاتەی کە لە کەشتییەکاندا دەبن و دەیانگوێزنەوە بەهۆی با و شەماڵێکی پاک و ئارامەوە و هەمووان دڵخۆشن پێی، ئەوە بایەکی توند و بەهێز و سەخت بەرەو کەشتییەکە بێت و هەڵبکات، لە هەموو لایەکەوە شەپۆل بۆیان بێت، ئیتر وا بزانن کە دەورە دراون و (ڕزگاربوونیان ئەستەمە، ئا لەو کاتەدا خەڵکەکە بەسۆزەوە) هانا و هاوار بۆ خوا دەبەن، دڵنیان خوا نەبێت کەس ناتوانێت فریایان بکەوێت، لە کاتێکدا بیر و باوەڕ و ئایینیان بەتەواویی پاک و پوخت و یەکلایی دەکەنەوە بۆ خوا، بۆیە بەسۆزەوە دەڵێن: سوێند بە خوا ئەگەر لەم بەڵایە، لەم تەنگانەیە، ڕزگارمان بکەیت، ئەوە بەڕاستی دەچینە ڕیزی سوپاسگوزارانتەوە.
فَلَمَّا أَنجَاهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ ۗ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَىٰ أَنفُسِكُم ۖ مَّتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُكُمْ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ (23)
جا کاتێک خوا ڕزگاری کردن، خێرا ئەوان بەناحەق دەست دەکەنەوە بە ستەمکاری لە زەویدا، ئەی خەڵکینە! بەڕاستی ستەمکردنتان تەنها لەسەر خۆتان دەکەوێت و بە زیانی خۆتان تەواو دەبێت، ئێوە بەو ستەمکارییە خۆشی و ڕابوواردنی ژیانی دنیاتان دەوێت، لەوەودوا گەڕانەوەتان هەر بۆ لای ئێمەیە و ئەوسا ئاگادارتان دەکەینەوە بە هەموو ئەو کار و کردەوانەی کە دەتانکرد.
إِنَّمَا مَثَلُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاءٍ أَنزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاءِ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ مِمَّا يَأْكُلُ النَّاسُ وَالْأَنْعَامُ حَتَّىٰ إِذَا أَخَذَتِ الْأَرْضُ زُخْرُفَهَا وَازَّيَّنَتْ وَظَنَّ أَهْلُهَا أَنَّهُمْ قَادِرُونَ عَلَيْهَا أَتَاهَا أَمْرُنَا لَيْلًا أَوْ نَهَارًا فَجَعَلْنَاهَا حَصِيدًا كَأَن لَّمْ تَغْنَ بِالْأَمْسِ ۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (24)
بێگومان نموونەی ژیانی ئەم دنیایە، هەر لەو بارانە دەچێت لە ئاسمانەوە دامان باراندووە جا بەهۆیەوە ڕووەکی زەوی گەشە دەکات و بە یەکدا چوون (بەروبوومی خۆی پێشکەش دەکات) لەو خۆراکانەی کە هەم خەڵکی و هەم ئاژەڵیش لێی دەخۆن، هەتا کاتێک وای لێ دێت زەوی، بەجوانی نەخش و نیگاری خۆی دەردەخات و خۆی دەڕازێنێتەوە، خەڵکەکەی وا گومان دەبەن بەڕاستی هەمیشە دەسەڵاتداری تەواون بەسەریدا (ئا لەو کاتەدا کە خەڵکی خراپ و غافڵن و دڵیان بە دنیا خۆشە و هەر چی گوناهـ و تاوانە دەیکەن) ئەوە فەرمانی ئێمەیان بۆ دەردەچێت لە شەودا یان لە ڕۆژدا، ئەوسا وەک کشتوکاڵی دروێنەکراوی لێ دەکەین، هەر وەکوو دوێنێ نەبووبێت، ئا بەو شێوەیە ئایەتەکانی خۆمان ڕوون دەکەینەوە بۆ کەسانێک بیر بکەنەوە و تێ فکرن (وا دیارە ڕۆژێک دێت پێشکەوتنی زانستی دەگاتە ئاستێکی زۆر باڵا، خەڵکی ئەو سەردەمە زۆر غەڕڕا دەبن، بەڵام لەپڕێکدا خوا کۆتایی بە هەموو شتێک دەهێنێت).
وَاللَّهُ يَدْعُو إِلَىٰ دَارِ السَّلَامِ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ (25)
خوای گەورەش بانگەواز دەکات بۆ بەهەشتی پڕ لە شادی و ئاشتی و ئاسایش، هەر کەسێک ئەو زاتە بیەوێت (خۆیشی هەوڵ بدات بۆ بەدەستهێنانی) ڕێنمووییی دەکات بۆ ڕێگە و ڕێبازی ڕاست و درووست.
لِّلَّذِينَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَىٰ وَزِيَادَةٌ ۖ وَلَا يَرْهَقُ وُجُوهَهُمْ قَتَرٌ وَلَا ذِلَّةٌ ۚ أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (26)
بۆ ئەوانەی چاکەیان کردووە، پاداشتی چاکتر و بەهەشتی بەرین و زیاتریش ئامادەیە بە چەندەها قات، (لە ڕیوایەتێکدا کە پێشەویان ئەحمەد و موسلیم ڕیوایەتیان کردووە، ئەو زیادەیە، تەماشاکردنی ڕوخساری پڕ لە نوور و قەشەنگی زاتی پەروەردگارە). ڕوخساریشیان ڕەشی و تاڵی و ڕیسوایی و زەلیلی و ماندوێتیی پێوە دیار نییه، ئا ئەوانە نیشتەجێی بەهەشتن و بۆ هەمیشە ژیانی تیادا دەبەنە سەر.
وَالَّذِينَ كَسَبُوا السَّيِّئَاتِ جَزَاءُ سَيِّئَةٍ بِمِثْلِهَا وَتَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ ۖ مَّا لَهُم مِّنَ اللَّهِ مِنْ عَاصِمٍ ۖ كَأَنَّمَا أُغْشِيَتْ وُجُوهُهُمْ قِطَعًا مِّنَ اللَّيْلِ مُظْلِمًا ۚ أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (27)
ئەوانەش گوناهـ و تاوانەکانیان ئەنجام داوە، هەرچەندە پاداشتی هەر گوناهـ و تاوانێک بەقەدەر خۆی دەدرێتەوە (بەڵام هەندێک ئەوەندە تاوانبارن) خەجاڵەتی و سەرشۆڕی و ڕووڕەشی ماندووی کردوون، کەس نییە پەنایان بدات و بیانپارێزێت لە (خەشم و قینی) خوا، ئەوەندە ڕووڕەشن هەر دەڵێی پارچەیەک لە شەوی تاریک ڕوخساری داپۆشیون، ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن و بۆ هەمیشە ژیان لە ناویدا دەبەنە سەر.
وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ (28)
ئەمانەش لە ڕۆژێکدا دەبێت کە هەر هەموو خەڵکی کۆ دەکەینەوە بۆ لێپرسینەوە، پاشان بەوانە دەڵێین: کە شەریک و هاوەڵیان بۆ خوا بڕیار داوە: خۆتان و ئەو شتانەی کە دەتانپەرست، لەجێی خۆتان بوەستن و مەجووڵێن، ئەوسا موشریکەکان لە پەرستراوەکانیان جیا دەکەینەوه، خوا بت و پەرستراوەکان، دەهێنێتە قسە و ئەوانیش بە یەک دەنگ دەڵێن: ئێوە ئێمەتان نەئەپەرست!
فَكَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ (29)
ئینجا خوا بەسە کە شایەت بێت لەنێوان ئێمە و ئێوەدا، بەڕاستی ئێمە ئاگاداری پەرستن و پاڕانەوەی ئێوە نەبووین.
هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَّا أَسْلَفَتْ ۚ وَرُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ (30)
ئا لەوێدا (لە گۆڕەپانی مەحشەر و لێپرسینەوەدا) هەموو کەس دەرەنجامی کار و کردەوەی ڕابردووی هەست پێ دەکات کە پێش خۆی ڕەوانەی کردووە، ئەوسا هەمووان دەگەڕێندرێنەوە بۆ لای خوا، خاوەنی ڕاستەقینە و پەروەردگاری حەق، هەر چییەکیش بەناحەق دەیانپەرست و هەڵیان دەبەست و پێی هەڵخەڵەتاو بوون، ون دەبێت و لەناو دەچێت..
قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَمَن يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَن يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ۚ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ ۚ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ (31)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم پێیان بڵێ): کێ هەیە لە ئاسمانەوە (بەهۆی تیشکی خۆر و بارانەوە) و لە زەوییەوە (بەهۆی خاک و ئاو و هەواوە) ڕزق و ڕۆزیتان بۆ فەراهەم بهێنێت و پێتان ببەخشێت، ئەی کێ هەیە خاوەنی دەزگاکانی بیستن و بینین بێت (توانای بیستن و بینینیان پێ ببەخشێت) ئەی کێ زیندوو لە مردوو دەردەهێنێت و مردوو لە زیندوو دەردەهێنێت، هەر وەها کێیە کە هەموو کار و فرمانەکان جێبەجێ دەکات و گۆڕانکارییان بەسەردا دەهێنێت (لە بەرانبەر هەموو ئەو پرسیارانەوە) خەڵکی دەڵێن: الله، خوا (هەموو ئەو کارانە و زیاتریش زۆر بەئاسانی ئەنجام دەدات لە ڕێگەی یاسا و بەرنامەیەکەوە کە هەر خۆی دایڕشتووە)، کە واتە پێیان بڵێ: ئایا ناترسن لە سەرەنجامی یاخیبوونتان، ئایا ناترسن لە خەشم و قینی خوا؟!
فَذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ (32)
جا هەر ئەو زاتەیە پەروەردگاری ڕاست و درووستتان، (باشە) دوای حەق و ڕاستی چی هەیە جگە لەگومڕایی و سەرگەردانی؟ (ئیتر ئێوە بۆ بیر ناکەنەوە) چۆن لا دەدرێن (لە ڕێبازی حەقەوە بۆ ڕێبازی بەتاڵ)؟!
كَذَٰلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى الَّذِينَ فَسَقُوا أَنَّهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (33)
ئا بەو شێوەیە (چونکە لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگەیەدا هەر تاوانبارن سەرکەشی دەکەن) بڕیاری پەروەردگارت لەسەر ئەوانەی کە لە سنوور دەرچوون بڕاوەتەوە، کە ئەوانە بەڕاستی هەر ئیمان و باوەڕ ناهێنن.
قُلْ هَلْ مِن شُرَكَائِكُم مَّن يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ۚ قُلِ اللَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ (34)
(ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: باشە ئایا لەو شتانەی کە ئێوە لەجیاتیی خوا (دەیپەرستن) کەسێک هەیە کە بتوانێت شتێک درووست بکات لە سەرەتاوە، یان ئەگەر درووستی کردووە دوایی نەما، ئایا دەتوانێت سەرلەنوێ بیهێنێتەوە کایە؟! ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) تۆ بڵێ: هەر خوا، الله، هەر ئەو دەتوانێت لە سەرەتا و نەبوونەوە خەڵکی و هەموو شت درووست بکات و پاشان دوای مردن و نەمان دووبارەی بکاتەوە، کە وا بوو چۆن لا ئەدرێن لە حەق بەهۆی درۆ و پڕوپاگەندەوە؟!
قُلْ هَلْ مِن شُرَكَائِكُم مَّن يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ ۚ قُلِ اللَّهُ يَهْدِي لِلْحَقِّ ۗ أَفَمَن يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ أَحَقُّ أَن يُتَّبَعَ أَمَّن لَّا يَهِدِّي إِلَّا أَن يُهْدَىٰ ۖ فَمَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ (35)
هەر وەها پێیان بڵێ: ئایا کەسێک یان شتێک هەیە لە پەرستراوەکانتان، هیدایەت و ڕێنموویی بکات بۆ ڕێبازی حەق و ڕاستی (بێگومان نەخێر) دەی پێیان بڵێ: خوا ڕێنموویی بۆ حەق و ڕاستی دەکات، جا ئایا کەسێک ڕێنموویی بکات بۆ حەق و ڕاستی شایستەترە کە پەیڕەوی بکرێت یان کەسێک ڕێنموویی وەرناگرێت مەگەر ڕێنموویی بکرێت؟ ئەوە چیتانە چۆن بڕیاری وا دەدەن؟ فەرمانی وا دەردەکەن؟
وَمَا يَتَّبِعُ أَكْثَرُهُمْ إِلَّا ظَنًّا ۚ إِنَّ الظَّنَّ لَا يُغْنِي مِنَ الْحَقِّ شَيْئًا ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا يَفْعَلُونَ (36)
زۆربەیان شوێنی هیچ شتێک ناکەون تەنها گومان نەبێت، بەڕاستی گومانیش هیچ سوودێک بە خاوەنەکەی ناگەیەنێت لەبارەی حەق و ڕاستییەوە، بەڕاستی خوا زانایە بە هەموو ئەو کار و کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَمَا كَانَ هَٰذَا الْقُرْآنُ أَن يُفْتَرَىٰ مِن دُونِ اللَّهِ وَلَٰكِن تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ الْكِتَابِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِن رَّبِّ الْعَالَمِينَ (37)
ئەوە نەبێت ئەم قورئانە لەلایەن کەسێکەوە داڕێژرابێت و هەڵبەسترابێت جگە لە خوا، بەڵکوو ڕاستی و ڕەوانیی کتێبە ئاسمانییەکانی پێش خۆشی دووپات دەکاتەوە، هەر وەها ڕوونکەرەوەی بیر و باوەڕ و ئەرکەکانە، بەڕاستی هیچ گومان لەوەدا نییە کە ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە ڕەوانە کراوە.
أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِّثْلِهِ وَادْعُوا مَنِ اسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ اللَّهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (38)
بەڵکوو (لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا) ئەوانە دەڵێن کە موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) قورئانی هەڵبەستووە، بڵێ: دە ئێوەش سووڕەتێک وەک سووڕەتەکانی داڕێژن و بیهێنن، داوا بکەن لە هەر کەسێکی تر کە دەتوانن جگە لە خوا (کە یارمەتیتان بدات) درێغی مەکەن ئەگەر ڕاستگۆن.
بَلْ كَذَّبُوا بِمَا لَمْ يُحِيطُوا بِعِلْمِهِ وَلَمَّا يَأْتِهِمْ تَأْوِيلُهُ ۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۖ فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الظَّالِمِينَ (39)
بەڵکوو سەرەڕای ئەو هەموو بەڵگانە ئەوانە بڕوایان بە قورئان نەکردووە کە هیچ شتێکیان نەزانیوە دەربارەی، هێشتا بۆیان نەهاتووە سەرەنجامی ئەو بەڵێنانەی کە بەڵێنی پێ داون، هەر بەو شێوەیە ئەوانەی پێش ئەمان بەرنامەی خوایان بە درۆ زانی و بڕوایان پێی نەبوو، دە تەماشا بکە و سەرنج بدە بزانە سەرەنجامی ستەمکاران چۆن بووە.
وَمِنْهُم مَّن يُؤْمِنُ بِهِ وَمِنْهُم مَّن لَّا يُؤْمِنُ بِهِ ۚ وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِالْمُفْسِدِينَ (40)
لەو خەڵکەدا کەسانێک هەن ئیمان و باوەڕ بە قورئان ئەهێنن و هەشیانە ئیمان و باوەڕی پێ ناهێنێت، پەروەردگاری تۆیش هەمیشە ئاگادارە بەوانەی کە تۆوی خراپە دەچێنن.
وَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل لِّي عَمَلِي وَلَكُمْ عَمَلُكُمْ ۖ أَنتُم بَرِيئُونَ مِمَّا أَعْمَلُ وَأَنَا بَرِيءٌ مِّمَّا تَعْمَلُونَ (41)
ئەگەر بڕواشیان پێ نەکردیت و بەرنامەکەی تۆیان بە درۆ زانی، ئەوە تۆش بڵێ: کار و کردەوەی خۆم هەر بۆ خۆمە و کار و کردەوەی خۆتان هەر بۆ خۆتانە، ئێوە بەرین و لێپرسراو نین لە هەر چی من دەیکەم، منیش بەریم و لێپرسراو نیم لە هەر چی کە ئێوە دەیکەن.
وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تُسْمِعُ الصُّمَّ وَلَوْ كَانُوا لَا يَعْقِلُونَ (42)
(لەو بێباوەڕانە) کەسانێک هەیە گوێت بۆ هەڵدەخات (کاتێک قورئان دەخوێنیت)، جا ئایا تۆ دەزانیت قسە و گوفتاری خۆت بدەی بە گوێی کەسانێکدا کە کەڕەواڵەن نایبیستن و ئەگەر چی تێ نەئەگەیشتن و عەقڵ و ژیرییان نەدەخستە کار.
وَمِنْهُم مَّن يَنظُرُ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تَهْدِي الْعُمْيَ وَلَوْ كَانُوا لَا يُبْصِرُونَ (43)
هەشیانە سەرنجی تۆ دەدات و لە هەڵسوکەوت و گوفتار و ڕەفتاری تۆ ورد دەبێتەوە، جا ئایا تۆ هیدایەتی کوێر و نابینایان دەدەیت؟! ئەگەر کوێرایییان داهاتبێت و نەبینن؟! (دیارە کە ئەوانە دڵیان کوێرە و دەروونیان تاریکە و نایانەوێت نووری ئیسلام دڵ و دەروونیان ڕووناک بکاتەوە).
إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَٰكِنَّ النَّاسَ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (44)
بەڕاستی خوا هیچ جۆرە ستەمێک ناکات لە خەڵکی، بەڵکوو خەڵکی خۆیان ستەم لە خۆیان دەکەن.
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَن لَّمْ يَلْبَثُوا إِلَّا سَاعَةً مِّنَ النَّهَارِ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ ۚ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّهِ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ (45)
ڕۆژێک دێت خوا هەر هەمووانیان کۆ دەکاتەوە، وا هەست دەکەن تەنها سەعاتێک لە ڕۆژیان پێ چووە (خزمان و ناسیاوان) هەمووان یەکتر دەناسنەوە، بێگومان ئەوانەی کە بڕوایان نەبوو بە ئامادەبوونی بەردەم دادگای خوا، خەسارەتمەندی و زەرەرمەندییەکی زۆر ڕویان تێ دەکات، بەڕاستی ئەوانە هیدایەتوەرگر نەبوون.
وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ اللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ (46)
خۆ ئەگەر هەندێک لە هەڕەشەکانی خۆمان (بۆ خوانەناسان) پێش بهێنین و نیشانی تۆی بدەین، یاخود پێشتر گیانت بکێشین و ئاکامیان نەبینیت، ئەوە گەڕانەوەیان هەر بۆ لای ئێمەیە (لە دەستمان دەرباز نابن)، لەوەودواش خوا خۆی شایەتە لەسەر هەموو ئەو کار و کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَلِكُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولٌ ۖ فَإِذَا جَاءَ رَسُولُهُمْ قُضِيَ بَيْنَهُم بِالْقِسْطِ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (47)
بۆ هەموو قەوم و گەلێک پێغەمبەرێک هەبووە، جا کاتێک (لە گۆڕەپانی مەحشەردا) ئەو پێغەمبەرەیان ئامادە دەبێت، لەسەر بنچینەی دادپەروەری داوەری دەکرێت لە نێوانیاندا و هیچ جۆرە ستەمێکیان لێ ناکرێت.
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (48)
(بێباوەڕان) دەڵێن: کوا، کەی ئەو بەڵێنە پێش دێت؟ کەی ڕۆژی قیامەت بەرپا دەبێت؟! ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن!
قُل لَّا أَمْلِكُ لِنَفْسِي ضَرًّا وَلَا نَفْعًا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ۗ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۚ إِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَلَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ (49)
پێیان بڵێ (من تەنها پێغەمبەرم) توانای ئەوەشم بەدەست نییە کە زەرەرێک یان قازانجێک بە خۆم بگەیەنم مەگەر ئەوەی کە ویستی خوای لەسەر بێت، هەموو قەومێک کاتی دیاریکراوی خۆیی هەیە بۆ کۆتاییهاتنی، هەر کاتێک ئەو ساتە گەیشت، ئەوا نە تاوێک دوا دەکەون، نە ساتێکیش پێش دەکەون.
قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُهُ بَيَاتًا أَوْ نَهَارًا مَّاذَا يَسْتَعْجِلُ مِنْهُ الْمُجْرِمُونَ (50)
بڵێ: هەواڵم بدەنێ باشە ئەگەر سزا و تۆڵەی خوا لە شەوگاردا یان لە ڕۆژگاردا یەخەی پێ گرتن، تاوانباران (بەتەمای چین!) ئاخۆ بۆ چی پەلە دەکەن؟!
أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ آمَنتُم بِهِ ۚ آلْآنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ (51)
دوای ئەوە ئایا کە (قیامەت) ڕووی دا و بەرپا بوو باوەڕی پێ دەهێنن؟! ئەوسا پێیان دەوترێت: ئا ئێستا باوەڕی پێ دەهێنن؟! خۆ بەڕاستی کاتی خۆی (بە گاڵتەپێکردنەوە) پەلەتان دەکرد لە پێشهاتنی و (بڕواتان پێی نەبوو)!
ثُمَّ قِيلَ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا ذُوقُوا عَذَابَ الْخُلْدِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا بِمَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ (52)
ئەوسا بەوانەی کە ستەمیان لە خۆیان کرد دەوترێت: دە بچێژن سزا و ئازاری نەبڕاوە، مەگەر پاداشتان لە بەرانبەری کار و کردەوە و هەوڵەکانی خۆتانەوە نادرێتەوە کە دەتانکرد؟!
وَيَسْتَنبِئُونَكَ أَحَقٌّ هُوَ ۖ قُلْ إِي وَرَبِّي إِنَّهُ لَحَقٌّ ۖ وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ (53)
(بێباوەڕان بەگاڵتەوە لێت دەپرسن): ئایا بەرپابوونی قیامەت ڕاستە؟ (شتی وا پێش دێت؟!) بڵێ: بەڵێ، ڕاستە، سوێند بە پەروەردگارم بەڕاستی ئەوە حەقیقەتێکە و (هەر پێش دێت و) ئێوە ناتوانن خوا دەستەوسان بکەن.
وَلَوْ أَنَّ لِكُلِّ نَفْسٍ ظَلَمَتْ مَا فِي الْأَرْضِ لَافْتَدَتْ بِهِ ۗ وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ ۖ وَقُضِيَ بَيْنَهُم بِالْقِسْطِ ۚ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (54)
ئەگەر هەر چی لە زەویدا هەیە کەسێک کە ستەمی کردووە خاوەنی بێت (لە قیامەتدا) ئامادەیە هەر هەمووی بکاتە قوربانی خۆی و بیبەخشێت، ئەوانە لە دەروونەوە زۆر پەشیمانن کاتێک سزا و ئازاری چاوەڕواننەکراو دەبینن، ئەوسا داوەری لە نێوانیاندا لەسەر بنچینەی دادپەروەری ئەنجام دەدرێت و ئەوانە هیچ جۆرە ستەمێکیان لێ ناکرێت.
أَلَا إِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ أَلَا إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (55)
(خەڵکینە) ئاگادار بن و بیرتان نەچێت کە بەڕاستی هەر چی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر هەمووی بۆ خوایە، ئاگادار بن کە بەڵێنی خوا ڕاست و درووستە (قیامەت بەرپا دەکات و پاداشت و سزا لەسەر بنچینەی ئیمان و کردەوە دیاری دەکات) بەڵام زۆربەی خەڵکی لەم ڕاستییە بێئاگان و نایزانن.
هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (56)
هەر خوا ژیان دەبەخشێت و مردن پێش دەهێنێت، هەر بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.
يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِّمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ (57)
ئەی خەڵکینە! بەڕاستی ئێوە ئامۆژگارییەکی گەورە و گرنگتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هاتووە کە (قورئانە) شیفا و چارەسەریشە بۆ نەخۆشیی دڵ و دەروونەکان و ڕێنیشاندەر و ڕەحمەتیشە بۆ ئیمانداران.
قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَٰلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ (58)
(ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم) بە ئیماندارن بڵێ: با دڵشاد و شادمان بن بە فەزڵ و بەخشش و ڕەحمەتی خوایی (کە قورئان و بەرنامەی خوایە)، کە وا بوو با هەر بەوە دڵخۆش بن، هەر ئەوەش چاکترە بۆیان لە هەموو ئەو شتانەی کە خەڵکی خەریکن کۆی دەکەنەوە و کەڵەکەی دەکەن.
قُلْ أَرَأَيْتُم مَّا أَنزَلَ اللَّهُ لَكُم مِّن رِّزْقٍ فَجَعَلْتُم مِّنْهُ حَرَامًا وَحَلَالًا قُلْ آللَّهُ أَذِنَ لَكُمْ ۖ أَمْ عَلَى اللَّهِ تَفْتَرُونَ (59)
بڵێ پێیان: هەواڵم بدەنێ، ئێوە چۆن لە خۆتانەوە ئەو ڕزق و ڕۆزییەی کە خوا پێی بەخشیون دابەشی دەکەن و هەندێکی بە حەرام دادەنێن و هەندێکی بە حەڵاڵ (کە چی باوەڕتان بە بەرنامەی خوا نییه)، پێیان بڵێ: ئایا خوا خۆی مۆڵەتی ئەو کارەی پێ داون؟! یا خود لە خۆتانەوە شت بە دەم خواوە هەڵدەبەستن؟!
وَمَا ظَنُّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ (60)
باشە، ئاخۆ لە ڕۆژی قیامەتدا گومان و بۆچوونی ئەو کەسانە چۆن بێت کە درۆ بە دەم خواوە هەڵدەبەستن؟ (ئایا وا دەزانن لێپرسینەوە نییە؟) بەڕاستی (لەگەڵ لاریی زۆربەی خەڵکیدا) خوا هەر خاوەنی فەزڵە بەسەریانەوە، هەر چەندە زۆربەیان سوپاسناپەزێر و بێئەمەگن.
وَمَا تَكُونُ فِي شَأْنٍ وَمَا تَتْلُو مِنْهُ مِن قُرْآنٍ وَلَا تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُودًا إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ ۚ وَمَا يَعْزُبُ عَن رَّبِّكَ مِن مِّثْقَالِ ذَرَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ وَلَا أَصْغَرَ مِن ذَٰلِكَ وَلَا أَكْبَرَ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ (61)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم) تۆ دەست بە هیچ کارێک ناکەیت، هیچ بەشێک لە قورئان ناخوێنیتەوە (کە ئێمە ئاگادار نەبین، ئێوەش ئەی خەڵکینە) هیچ هەڵسوکەوتێک ناکەن کە ئێمە شایەت نەبین بەسەریەوە لە کاتێکدا ئەنجامی دەدەن و تیایدا ڕۆ دەچن، هیچ شتێکیش لە پەروەردگاری تۆ، ون نابێت لە پارچەئەتۆمێکەوە بگرە لە زەوی یان لە ئاسماندا، بچووکتر بێت یان گەورەتر، کە لە دۆسییەیەکی تایبەتی ئاشکرادا لای ئێمە تۆمار نەکرابێت.
أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (62)
ئاگادار بن کە بەڕاستی چاکان و خۆشەویستانی خوای میهرەبان نە ترس و بیم ڕوویان تێ دەکات (لە سەرەمەرگ و لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا)، نە غەم و پەژارە و دڵتەنگی دایان دەگرێت (بەڵکوو فریشتەکان بە ڕووخۆشییەوە مژدەی سەرفرازی و خۆشنوودییان دەدەنێ)...
الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (63)
(ئەو بەختەوەرانە) ئەو کەسانەن باوەڕی بەتین و دامەزراو و پڕسۆزیان هێناوە بە پەروەوردگاریان و خۆشیان دەپارێزن لە خەشم و قینی خوا (بەهۆی ئەنجامدانی فەرمانەکانی خوا و تەرێزکردنیان لە حەرام)...
لَهُمُ الْبُشْرَىٰ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ۚ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (64)
هەر بۆ ئەوانە مژدەی (کامەرانی و بەختەوەری) لە ژیانی دنیادا (کە مژدەی قورئان و فەرموودەیە) لە قیامەتیشدا (مژدەکان هەموو دەبنە واقع و، هەموو مژدە قورئانییەکان بەزیادەوە دینە دی)، بێگومان ئەو بەڵێنانەی خوا هەر دێنە دی و هیچ گۆڕانێکیان بەسەردا نایەت، ئا ئەوەیە سەرفرازی و کامەرانیی گەورە و مەزن.
وَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ ۘ إِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ۚ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (65)
گوفتاری نابەجێ و نادرووستی خوانەناسان خەفەتبار و غەمگینت نەکات، چونکە بەڕاستی عیزەت و بەرزی و بڵندی هەر هەمووی هیی خوایە، ئەو زاتە هەمیشە بیسەر و زانایە.
أَلَا إِنَّ لِلَّهِ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَمَن فِي الْأَرْضِ ۗ وَمَا يَتَّبِعُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ شُرَكَاءَ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ (66)
ئاگادار بن کە بەڕاستی هەر کەس لە ئاسمانەکان و لە زەویدا هەیە خوا خاوەنیانە، ئەوانەی جگە لە خوا شتی تر دەپەرستن و پەیڕەوی ڕێبازی تر دەکەن (ئەوە نەبێت شوێن ڕێبازێکی چاک کەوتبن) ئەوانە تەنها شوێنی گومان کەوتوون، ئەوانە جگە لە درۆکردن و گۆترەکاری هیچی تر ناکەن.
هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَسْمَعُونَ (67)
هەر زاتی خوایە کە شەوی بۆ بەدی هێناون تاوەکوو تیایدا بحەوێنەوە، ڕۆژیشی کردووە بە ڕووناککەرەوە، (تا کار و کاسپی تیادا ئەنجام بدەن)، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن (لەسەر دەسەڵات و تواناییی پەرووەردگار) بۆ کەسانێک کە ببیستن و تێ بگەن.
قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ۗ سُبْحَانَهُ ۖ هُوَ الْغَنِيُّ ۖ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۚ إِنْ عِندَكُم مِّن سُلْطَانٍ بِهَٰذَا ۚ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (68)
(خوانەناسان) دەڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیار داوە! پاکی و بێگەردی شایستەی ئەو خوایەیە، ئەو زاتە بێنیازە (پێویستی بە کوڕ و کچ نییە)، هەر چی لە ئاسمانەکان و لە زەویدا هەیە هەر خوا خاوەنیانە، بێگومان هیچ بەڵگە و نیشانەیەکتان نییە بۆ ئەم بوختانە ناڕەوایە، ئایا شتێک هەڵدەبەستن بۆ خوا و (بێباکانە) دەیڵێن، کە هیچی لێ نازانن و هیچ بنەمایەکی نییە؟!
قُلْ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ (69)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم تۆ) بڵێ: بەڕاستی ئەوانەی درۆ و بوختان بە دەم خواوە هەڵدەبەستن، ئەوە سەرفراز و ڕزگار نابن.
مَتَاعٌ فِي الدُّنْيَا ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ نُذِيقُهُمُ الْعَذَابَ الشَّدِيدَ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ (70)
(بەڵکوو هەموو دەسکەوتەکەیان) ژیانی دنیا و ڕابوواردنی دنیایە، لەوەودوا گەڕانەوەیان بۆ لای ئێمەیە، ئەوسا سزای بەئێشیان دەدەین و تاڵاو دەکەین بە گەروویاندا بەهۆی ئەوەی کە بێباوەڕ ئەبوون پێی.
وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُم مَّقَامِي وَتَذْكِيرِي بِآيَاتِ اللَّهِ فَعَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُوا أَمْرَكُمْ وَشُرَكَاءَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةً ثُمَّ اقْضُوا إِلَيَّ وَلَا تُنظِرُونِ (71)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم) بەسەرهات و هەواڵی نووح بەسەر ئەو خەڵکەدا بخوێنەرەوە، کاتێک بە قەومەکەی خۆیی وت: ئەی قەوم و کەسم! ئەگەر ئێوە سەغڵەتن، بە مانەوەی من لەناوتاندا و یادخستنەوەی ئایەتەکانی خواتان لا گرانە ئەوە دڵنیا بن کە من کۆڵ نادەم، پشتم بە خوا بەستووە لەو کارەمدا، (ئیتر ئێوە چیتان لەدەست دێت درێغی مەکەن) خۆتان و بتەکانتان و هاوبیر و باوەڕەکانتان بکەونە خۆ و ڕای خۆتان کۆ بکەنەوە، پاشان بەئاشکرا چی دەکەن بیکەن، هەر چیتان لە دەست دێت دژ بە من ئەنجامی بدەن (منەتتان نەبێت)، مۆڵەتم مەدەن.
فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَمَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى اللَّهِ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ (72)
جا ئەگەر پشتم تێ بکەن و باوەڕم پێ نەکەن (پێم سەیرە چونکە) ئەوە من هیچ پاداشتێک و هیچ شتێکم لە ئێوە داوا نەکردووە، بەڵکوو پاداشتم تەنها لەسەر خوایە و من فەرمانم پێ دراوە کە لە ڕێزی موسڵماناندا بم.
فَكَذَّبُوهُ فَنَجَّيْنَاهُ وَمَن مَّعَهُ فِي الْفُلْكِ وَجَعَلْنَاهُمْ خَلَائِفَ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ۖ فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُنذَرِينَ (73)
کەچی بانگەوازەکەیان بە درۆ زانی، ئینجا ئێمەش نووح و هەموو ئەوانەی کە لەگەڵیدا بوون لە کەشتییەکەدا ڕزگارمان کردن و کردیشمانن بە جێنشین و هەموو ئەوانەمان نوقمی ڕەهێڵ و زریانەکە کرد کە بڕوایان بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەبوو، ئینجا تەماشا کە و سەرنج بدە و بزانە سەرەنجامی ئەو کەسانە چۆن بوو کە بێدار کرابوونەوە و هۆشیارییان پێ درابوو.
ثُمَّ بَعَثْنَا مِن بَعْدِهِ رُسُلًا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ فَجَاءُوهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا بِمَا كَذَّبُوا بِهِ مِن قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ نَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِ الْمُعْتَدِينَ (74)
پاشان دوای نووح، پێغەبەرانی ترمان نارد بۆ سەر قەومەکەیان، جا ئەوانیش بە چەندەها بەڵگە و نیشانە و موعجیزەی زۆرەوە هاتن، کەچی ئەو خەڵکە باوەڕیان نەدەهێنا بەوەی کە پێشتر باوەڕیان پێی نەبوو، ئا بەو شێوەیە ئێمە مۆر دەنێین بەسەر دڵی دەستدرێژکاراندا.
ثُمَّ بَعَثْنَا مِن بَعْدِهِم مُّوسَىٰ وَهَارُونَ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ بِآيَاتِنَا فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا قَوْمًا مُّجْرِمِينَ (75)
جا دوای ئەوان مووسا و هاروونمان ڕەوانە کرد بۆ فیرعەون و دارودەستەکەی، هاوڕێ لەگەل موعجیزەی زۆردا کە چی ئەوان خۆیان بە گەورە زانی و بڕوایان پێ نەکردن، ئەوانە کەسانێکی تاوانبار و گوناهبار بوون.
فَلَمَّا جَاءَهُمُ الْحَقُّ مِنْ عِندِنَا قَالُوا إِنَّ هَٰذَا لَسِحْرٌ مُّبِينٌ (76)
جا کاتێک حەقیقەتیان لەلایەن ئێمەوە (لە ڕێگەی مووساوە) بۆ هات وتیان: بەڕاستی ئەمە جادوویەکی ئاشکرایە!
قَالَ مُوسَىٰ أَتَقُولُونَ لِلْحَقِّ لَمَّا جَاءَكُمْ ۖ أَسِحْرٌ هَٰذَا وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُونَ (77)
مووسا پێی وتن: باشە ئێوە بەم حەقیقەت و ڕاستییەی کە بۆم هێناون دەڵێن: (جادوو)؟! ئایا ئەم موعجیزە جۆراوجۆرانە جادوون؟! خۆ جادووگەران سەرفراز نابن؟!
قَالُوا أَجِئْتَنَا لِتَلْفِتَنَا عَمَّا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا وَتَكُونَ لَكُمَا الْكِبْرِيَاءُ فِي الْأَرْضِ وَمَا نَحْنُ لَكُمَا بِمُؤْمِنِينَ (78)
(فیرعەون و دارودەستەی) وتیان: باشە تۆ بۆ ئەوە هاتوویت کە وێڵمان بکەیت لەو بیر و باوەڕ و بەرنامەیەی کە باب و باپیرانمان لەسەری بوون و لەوانەوە بۆ ئێمە ماوەتەوە؟ (ئایا بەم ڕێبازە) دەتانەوێت دەسەڵاتداری و گەورەییی بۆ خۆتان لەسەر زەویدا بەدەست بهێنن؟! ئێمە بڕواتان پێ ناکەین!
وَقَالَ فِرْعَوْنُ ائْتُونِي بِكُلِّ سَاحِرٍ عَلِيمٍ (79)
(ئینجا فیرعەون فەرمانی دا) وتی: ئادەی هەر چی جادووگەری زانا و شارەزا هەیە بهێنن و بۆم کۆ بکەنەوە.
فَلَمَّا جَاءَ السَّحَرَةُ قَالَ لَهُم مُّوسَىٰ أَلْقُوا مَا أَنتُم مُّلْقُونَ (80)
جا کاتێک جادووگەران هاتن و (بڕیار درا جادووگەریی خۆیان بنوێنن و موعجیزەی مووسا بەتاڵ بکەنەوە) مووسا پێی وتن: دەی چیتان هەیە فڕێی بدەن و بیخەنە ڕوو!
فَلَمَّا أَلْقَوْا قَالَ مُوسَىٰ مَا جِئْتُم بِهِ السِّحْرُ ۖ إِنَّ اللَّهَ سَيُبْطِلُهُ ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ (81)
ئەوسا (جادووگەران، جادووی خۆیانیان نوواند) مووسا وتی: هەر چی کردووتانە و نیشانی ئەو خەڵکەتان داوە هەمووی جادووە و هیچی تر، بێگومان خوا دوای تاوێکی تر پووچی دەکاتەوە، بەڕاستی خوا کردەوەی ئەوانەی کە تۆوی خراپە دەچێنن چاک و سەرکەوتوو ناکات.
وَيُحِقُّ اللَّهُ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُجْرِمُونَ (82)
بەڵکوو خوا حەق و ڕاستی دەچەسپێنێت بە فەرمان و ویستەکانی خۆی ئەگەر چی تاوانکار و تاوانباران پێیان ناخۆش بێت.
فَمَا آمَنَ لِمُوسَىٰ إِلَّا ذُرِّيَّةٌ مِّن قَوْمِهِ عَلَىٰ خَوْفٍ مِّن فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِمْ أَن يَفْتِنَهُمْ ۚ وَإِنَّ فِرْعَوْنَ لَعَالٍ فِي الْأَرْضِ وَإِنَّهُ لَمِنَ الْمُسْرِفِينَ (83)
سەرەنجام کەس باوەڕی بە مووسا نەهێنا جگە لە چەند لاوێک (چونکە زۆربەی خەڵکەکە) دەترسان لە فیرعەن و دارودەستەکەی کە بەڵایان بەسەر بهێنن و تووشی ئازار و ئەشکەنجەیان بکەن، بەڕاستی فیرعەون خۆی بە گەورە و بڵند دەزانی لە زەویدا، بەڕاستی ئەو لەسنوورترازاوان بوو.
وَقَالَ مُوسَىٰ يَا قَوْمِ إِن كُنتُمْ آمَنتُم بِاللَّهِ فَعَلَيْهِ تَوَكَّلُوا إِن كُنتُم مُّسْلِمِينَ (84)
مووساش بە قەومەکەیی وت: ئەی قەوم و عەشرەتم! ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان بە خوا هێناوە، ئەوە ئیتر پشت بەو ببەستن ئەگەر موسوڵمان و ملکەچن.
فَقَالُوا عَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْنَا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (85)
ئەوسا (ئیمانداران) وتیان: ئێمە ئیتر هەر پشتمان بە خوا بەستووە، پەروەردگارا مەمانگێڕە بە هۆکاری سەرگەردانی بۆ قەومی ستەمکاران (کە هەم ئێمە ئازار بدەن هەم خۆشیان گوناهبار ببن و دوور بکەونەوە لە ئیمان).
وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (86)
هەر وەها بە ڕەحمەت و میهرەبانیی خۆت (دەرووی خێرمان لێ بکەرەوە) ڕزگارمان بکە لە دەست هۆز و دەستەی بێباوەڕان.
وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ مُوسَىٰ وَأَخِيهِ أَن تَبَوَّآ لِقَوْمِكُمَا بِمِصْرَ بُيُوتًا وَاجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ قِبْلَةً وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ۗ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ (87)
ئێمە وەحیشمان نارد بۆ مووسا (علیە السلام) و براکەی تا لە میسردا چەند ژوورێک ئامادە بکەن و ئەو ژوورانەش بکەنە شوێنی خواپەرستی و ڕووی تێ بکەن و پێمان وتن نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن، مژدەش بدە بە ئیمانداران.
وَقَالَ مُوسَىٰ رَبَّنَا إِنَّكَ آتَيْتَ فِرْعَوْنَ وَمَلَأَهُ زِينَةً وَأَمْوَالًا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا رَبَّنَا لِيُضِلُّوا عَن سَبِيلِكَ ۖ رَبَّنَا اطْمِسْ عَلَىٰ أَمْوَالِهِمْ وَاشْدُدْ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُوا حَتَّىٰ يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ (88)
(جا کاتێک ستەمی فیرعەون لە سنوور دەرچوو) مووسا نزای کرد و وتی: پەروەردگارا! بەڕاستی تۆ لە ژیانی دنیادا ناز و نیعمەت و ماڵ و حاڵ و جێگە و ڕێگەی خۆش و ڕازاوەت بەخشیوە بە فیرعەون و دارودەستەکەی، پەروەردگارا! ئەو شتانە بووەتە هۆی ئەوەی کە (خەڵکی) لە ڕێباز و بەرنامەی تۆ وێڵ و گومڕا بن، پەوەردگارا! ماڵ و سامانیان تەفروتوونا بکە و کوێری بکەرەوە، دڵیان بگووشە، (تا هەست بە خۆشی نەکەن)، ئەمانە باوەڕ ناهێنن هەتا سزا و ئازاری بەئێش ئەبینن.
قَالَ قَدْ أُجِيبَت دَّعْوَتُكُمَا فَاسْتَقِيمَا وَلَا تَتَّبِعَانِّ سَبِيلَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ (89)
پەوەردگار فەرمووی: بێگومان دوعای هەر دووکتان وەرگیرا (وا دیارە هاروون (علیە السلام) بەکوڵ ئامینی کردووە)، بەڵام ئێوە هەر بەردەوام بن لەسەر ڕێبازی ڕاست و درووستی هیدایەت و شوێن ڕێبازی ئەوانە مەکەون کە حەق نازانن و نافامن.
وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ وَجُنُودُهُ بَغْيًا وَعَدْوًا ۖ حَتَّىٰ إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ قَالَ آمَنتُ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ (90)
ئەوسا نەوەی ئیسڕائیلمان بە دەریادا پەڕاندەوە، فیرعەون و سەربازانی بۆ ستەم و دەستدرێژی شوێنیان کەوتن، تا ئەو کاتەی (کە ئاوەکە چووەوە باری ئاساییی خۆی) فیرعەون خەریک بوو دەخنکا ئا لەو کاتەدا وتی: وا ئیتر باوەڕم هێنا بەوەی کە هیچ خوایەک نییە جگە لەو خوایەی کە نەوەی ئیسڕائیل باوەڕیان پێ هێناوە و من ئیتر لە موسوڵمانان و ملکەچانم.
آلْآنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ (91)
(ئەوسا پێی وترا) ئایا ئێستە، (باوەڕ دەهێنیت!) لە کاتێکدا بەڕاستی پێشتر یاخی بوویت و لە ڕیزی ئەوانەدا بوویت کە تۆوی خراپەیان دەچاند؟!
فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آيَةً ۚ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ عَنْ آيَاتِنَا لَغَافِلُونَ (92)
ئەمڕۆ ئیتر لاشەی تۆ ڕزگار دەکەین تا ببێتە موعجیزە و پەند و ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی دوای تۆ دێن (دیارە خوای گەورە پاراستوویەتی لەوەی کە ماسی بیخوات، شەپۆلی دەریا گەیاندیە کەنار، تا ئەوانەی کە بە خوایان دەزانی بە چاوی خۆیان ببینن کە فیرعەون ئادەمیزادێکە وەک ئەو خەڵکە و ببێتە پەند، بۆ هەموو پاشا و زۆردارەکانی سەر زەوی کە ئەوە سەرەنجامی مسۆگەری هەموویانە)، بەڵام بەڕاستی زۆربەی خەڵکی لە ئایەت و موعجیزەکانی ئێمە غافڵ و بێئاگان.
وَلَقَدْ بَوَّأْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ مُبَوَّأَ صِدْقٍ وَرَزَقْنَاهُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ فَمَا اخْتَلَفُوا حَتَّىٰ جَاءَهُمُ الْعِلْمُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (93)
(لەوەودوا) ئێمە دەروومان لە نەوەی ئیسڕائیل کردەوە و شوێن و جێگە و ڕێگەی خۆشمان پێ بەخشین و لە چەندەها ڕزق و ڕۆزیی چاک بەهرەوەرمان کردن، جا ئەوان جیاوازی و ناکۆکییان نەبوو هەتا زانست و زانیاریی تەواویان بۆ هات (کەچی ئەوان دینی خوا کە هۆی یەکبوون و یەکگرتوویییە کردیانە هۆی دووبەرەکی و جیاوازی، هەرچەندە زانست و زانیاریشیان لەو بارەیەوە هەبوو)، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ (ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم) داوەری دەکات لە نێوانیاندا لە ڕۆژی قیامەتدا لەو کێشە و شتانەدا کە ئەوان جیاوازی و ناکۆکیی تێدا دەکەن.
فَإِن كُنتَ فِي شَكٍّ مِّمَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ فَاسْأَلِ الَّذِينَ يَقْرَءُونَ الْكِتَابَ مِن قَبْلِكَ ۚ لَقَدْ جَاءَكَ الْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ (94)
جا ئەگەر تۆ (دەربارەی ئەو شتانەی کە بۆمان دابەزاندوویت لەبارەی نەوەی ئیسڕائیلەوە لە شک و گوماندایت، ئەوە پرسیار بکە لەو کەسانەی کە پێش تۆ لە تەورات شارەزان و دەیخوێننەوە، سوێند بە خوا بەڕاستی حەق و ڕاستیت لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆ هاتووە، کە وا بوو بە هیچ شێوەیەک گومانت نەبێت و مەچۆرە ڕیزی گوماندارانەوە.
وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِ اللَّهِ فَتَكُونَ مِنَ الْخَاسِرِينَ (95)
(هەر وەها) نەکەیت بچیتە ڕیزی کەسانێکەوە کە باوەڕیان بە موعجیزە و نیشانەکانی (دەسەڵاتدارێتی) ـی خوا نییە، چونکە ئەگەر وا بیت، دەچیتە ڕیزی خەسارەتمەند و زەرەرمەندانەوە.
إِنَّ الَّذِينَ حَقَّتْ عَلَيْهِمْ كَلِمَتُ رَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ (96)
بەڕاستی ئەوانەی کە وەک فیرعەون و دارودەستەی ستەمکار و تاوانبار و گوناهکارن، بڕیاردادەی پەروەردگارت لەسەریان چەسپا، ئەوانە باوەڕ ناهێنن.
وَلَوْ جَاءَتْهُمْ كُلُّ آيَةٍ حَتَّىٰ يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ (97)
ئەگەر چی هەر چی بەڵگە و موعجیزە هەیە بۆیان پێش بێت، ئەوانە هەر باوەڕ ناهێنن هەتا سزای بەئێش و ئازار دەبینن.
فَلَوْلَا كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إِيمَانُهَا إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَىٰ حِينٍ (98)
جا دەبوایە خەڵکی ئەو شار و شارۆچکانەی هەڕەشەیان لێ کرابوو باوەڕیان بهێنایە و باوەڕەکەیان سوودبەخش بووایە بۆیان، بەڵام باوەڕی هیچ کامیان سوودی پێ نەگەیاندن جگە لە قەومی «یونس» (علیە السلام) نەبێت کاتێک کە باوەڕیان هێنا سزای سەرشۆڕیمان لە ژیانی دنیادا لەسەر هەڵگرتن و تا ماوەیەک لە ناز و نیعمەت بەهرەوەرمان کردن.
وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَن فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا ۚ أَفَأَنتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّىٰ يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ (99)
خۆ ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە (دەیتوانی بەزۆر و بەناچاری) هەر هەموو دانیشتووانی سەر زەوی باوەڕ بهێنن (بەڵام پەروەردگاری مەزن ڕێزی بۆ ئادەمیزاد داناوە و سەرپشکی کردووە)، جا ئایا تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم، ئەی ئیماندار) ئەتەوێت زۆر لە خەڵکی بکەی بۆ ئەوەی بڕوادار بن؟!
وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَن تُؤْمِنَ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۚ وَيَجْعَلُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ (100)
هیچ کەس بۆی نییە باوەڕ بهێنێت (هەتا هەوڵ نەدات و خۆی ماندوو نەکات و بیر نەکاتەوە و) ویستی خوایشی لەسەر نەبێت و سزای (توند و ڕیسواکەر) دەخاتە سەر ئەو کەسانەی کە عەقڵ و ژیری بەکار ناهێنن.
قُلِ انظُرُوا مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَمَا تُغْنِي الْآيَاتُ وَالنُّذُرُ عَن قَوْمٍ لَّا يُؤْمِنُونَ (101)
پێیان بڵێ: تەماشا بکەن و سەرنج بدەن خوا چیی درووست کردووە لە ئاسمانەکان و زەویدا، کەچی بەڵگە و نیشانە و ئاگادارییەکان سوودیان نییە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕ ناهێنن و (ڕێبازی ئیمان ناگرنە بەر).
فَهَلْ يَنتَظِرُونَ إِلَّا مِثْلَ أَيَّامِ الَّذِينَ خَلَوْا مِن قَبْلِهِمْ ۚ قُلْ فَانتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُم مِّنَ الْمُنتَظِرِينَ (102)
(ئەو بێباوەڕانە) چاوەڕێی چی دەکەن، مەگەر چاوەڕێی ئەوە ناکەن کە ڕۆژگارێکیان بەسەر بهێنین وەک ئەوەی بەسەر ئەوانەی پێشیاندا هێنامان؟ بڵێ: جا ئێوە چاوەڕێ بن، بەڕاستی منیش لەگەڵ ئێوەدا لە چاوەڕوانانم.
ثُمَّ نُنَجِّي رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا ۚ كَذَٰلِكَ حَقًّا عَلَيْنَا نُنجِ الْمُؤْمِنِينَ (103)
لەوەودوا (کاتێک بڕیارمان دا خوانەناسان لەناو بەرین) پێغەمبەرانمان و ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە ڕزگار دەکەین، هەر بەو شێوەیە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە ئیمانداران ڕزگار بکەین.
قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِن كُنتُمْ فِي شَكٍّ مِّن دِينِي فَلَا أَعْبُدُ الَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ وَلَٰكِنْ أَعْبُدُ اللَّهَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُمْ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (104)
بڵێ: ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە گومانتان هەیە لە ئایین و بەرنامەی من، ئەوە چاک بزانن کە من هەرگیز ئەو شتانە ناپەرستم کە ئێوە لەجیاتیی خوا دەیانپەرستن، بەڵکوو ئەو خوایە دەپەرستم، کە مردنی ئێوەی بەدەستە و من فەرمانم پێ دراوە کە لە دەستەی باوەڕداران بم.
وَأَنْ أَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (105)
هەر وەها فەرمانم پێ دراوە کە بە ڕاست و ڕەوان ڕووت بکەرە ئایین و دینداری بەوپەڕی ملکەچی و دڵسۆزییەوە، هەر وەها فەرمانم پێ دراوە کە نەکەیت لە دەستەی موشریک و هاوەڵگەڕان بیت.
وَلَا تَدْعُ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ۖ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِّنَ الظَّالِمِينَ (106)
هانا و هاواریش نەبەیت بۆ کەسێک یان شتێک لەجیاتیی خوا، کە نە قازانجت پێ دەگەیەنێت نە زیان (چونکە قازانج و زیان هەر بەدەست خوایە)، خۆ ئەگەر کاری وا ئەنجام بدەیت، ئەوە بەڕاستی تۆ لە ستەمکارانیت.
وَإِن يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِن يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ ۚ يُصِيبُ بِهِ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ۚ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (107)
(ئەی ئینسان) ئەگەر خوا تووشی ناخۆشی و زیانێکت بکات، ئەوە هیچ کەس ناتوانێت فریات بکەوێت و لە سەرتی لا بەرێت جگە لەو زاتە، یاخود ئەگەر بیەوێت تووشی خێر و خۆشییەکت بکات، ئەوە هیچ کەس ناتوانێت بەری فەزڵ و بەخششی خوا بگرێت، هەر کام کە بیەوێت لە بەندەکانی بەهرەوەر دەکات (لە ناز و نیعمەتە بێشومارەکانی) ئەو زاتە هەمیشە لێخۆشبوو و میهرەبانە.
قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمُ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَا أَنَا عَلَيْكُم بِوَكِيلٍ (108)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم) بڵێ: ئەی خەڵکینە بەڕاستی حەق و ڕاستیتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هاتووە، ئەوەی ڕێبازی هیدایەتی وەرگرتبێت ئەوە سوودی بۆ خۆیەتی، ئەوەش گومڕا بووبێت و ڕێی ون کردبێت، ئەوە گومڕایییەکەی لەسەر خۆی دەکەوێت و من لێپرسراو و چاودێر نیم بەسەر کار و کردەوەی ئێوەوە.
وَاتَّبِعْ مَا يُوحَىٰ إِلَيْكَ وَاصْبِرْ حَتَّىٰ يَحْكُمَ اللَّهُ ۚ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ (109)
تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم) هەر شوێنی ئەو (بەرنامەیە) بکەوە کە لە ڕێگەی وەحی و نیگاوە بە تۆ دەگات و ئارامگر و خۆگر بە (لە بەرانبەر هەر کێشەیەکەوە کە خوانەناسان بۆت پێش دەهێنن) هەتا خوا خۆی داوەری دەکات و ئەو زاتە چاکترین و دادپەروەرترینی دادوەرانە.