بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَىٰ عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيرًا (1)
بەرز و پیرۆز و پاک و بڵندە ئەو زاتەی کە قورئانی دابەزاندووە تا ببێتە جیاکەرەوەی ڕاست و ناڕاست، بۆ سەر بەندەی خۆی (موحەممەد صلی الله علیه و سلم) تا ببێتە هۆشیارکەرەوە و بێدارکەرەوەی دانیشتووانی جیهان لە هەموو سەردەمێکدا.
الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُ شَرِيكٌ فِي الْمُلْكِ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا (2)
ئەو زاتەی کە هەموو ئاسمانەکان و زەوی موڵکی ئەوە و هەر ئەو خاوەنیانە، کەسیشی نەکردووە بە ڕۆڵەی خۆی و کەسی نەکردووە بە شەریک و هاوبەش لە مەودای موڵک و دەسەڵاتیدا، هەموو شتێکی درووست کردووە بە ئەندازە و قەبارە و شێوە و تام و بۆن و ڕەنگ و جیاوازیی هەمەجۆر... هتد، نەخشەی ڕێکوپێکی بۆ هەموو شتێک داناوە (بەشێوەیەک کە پێویستییەکانی ئادەمیزاد دابین بکەن و لە خزمەتیدا بن).
وَاتَّخَذُوا مِن دُونِهِ آلِهَةً لَّا يَخْلُقُونَ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ وَلَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا وَلَا يَمْلِكُونَ مَوْتًا وَلَا حَيَاةً وَلَا نُشُورًا (3)
کەچی هاوەڵگەران لەجیاتیی ئەو زاتە شتانێکی تریان کردووە بە خوای خۆیان کە هیچ درووست ناکەن و هیچیان پی بەدی ناهێنرێت، بەڵکوو خۆیان درووست دەکرێن، (تەنانەت) ناتوانن سودێک یان زەرەرێک بە خۆیان بگەیەنن، هەر وەها نە مردنیان بە دەستە، نە ژیان، نە زیندووکردنەوە.
وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَٰذَا إِلَّا إِفْكٌ افْتَرَاهُ وَأَعَانَهُ عَلَيْهِ قَوْمٌ آخَرُونَ ۖ فَقَدْ جَاءُوا ظُلْمًا وَزُورًا (4)
ئەوانەی بێباوەڕ بوون وتوویانه: ئەم قورئانە درۆیەک نەبێت کە (موحەممەد صلی الله علیه و سلم) خۆی هەڵی بەستووە، شتێکی تر نییە، کەسانی تریش یارمەتیان داوە، بەڕاستی ئەوانە (بەو گوفتارەیان) ستەم و بوختانێکی گەورە دەکەن و قسەیەکی ناڕەوایان کردووە.
وَقَالُوا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ اكْتَتَبَهَا فَهِيَ تُمْلَىٰ عَلَيْهِ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (5)
هەر وەها وتوویانه: ئەم قورئانە داستانی پێشینەکانە و داوای نووسینەوەیانی کردووە، بەیانیان و ئێواران بەسەریدا دەیخویننەوە!
قُلْ أَنزَلَهُ الَّذِي يَعْلَمُ السِّرَّ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ إِنَّهُ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا (6)
تۆ ئەی (موحەممەد صلی الله علیه و سلم) بڵێ: ئەو زاتەی ئەم قورئانەی دابەزاندووە بە هەموو نهێنییەک دەزانێت لە ئاسمانەکان و زەویدا، هەر ئەویش هەمیشە و بەردەوام لێخۆشبوو و میهرەبانە.
وَقَالُوا مَالِ هَٰذَا الرَّسُولِ يَأْكُلُ الطَّعَامَ وَيَمْشِي فِي الْأَسْوَاقِ ۙ لَوْلَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌ فَيَكُونَ مَعَهُ نَذِيرًا (7)
ئەوانەی بێباوەڕن دەڵێن: ئەم پێغەمبەرە چییەتی، خواردن دەخوات و بە بازاڕدا دەڕوات و دەگەڕێت، دەبوایە فریشتەیەک بۆ لای دابەزیایە! تا ئەویش لەگەڵیدا خەڵکی بێدار بکاتەوە و (لە سەرەنجامی سەرپێچی) بیانترسێنێت!
أَوْ يُلْقَىٰ إِلَيْهِ كَنزٌ أَوْ تَكُونُ لَهُ جَنَّةٌ يَأْكُلُ مِنْهَا ۚ وَقَالَ الظَّالِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًا مَّسْحُورًا (8)
یاخود گەنجینەیەکی لە ئاسمانەوە بۆ فڕێ بدرایە، یاخود باخ و باخات و بێستانێکی تایبەتی ببووایە و لێی بخواردایە، بەڵکوو ستەمکاران دەڵێن بە ئیمانداران: ئێوە تەنها شوێن پیاوێکی جادوولێکراو نەبێت، شوێن کەسی تر نەکەوتوون؟!
انظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا لَكَ الْأَمْثَالَ فَضَلُّوا فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًا (9)
تەماشا کە و سەرنج بدە (لەو نەفامانە) چۆن نموونە و بیانوویان بۆ هێنایتەوە، ئەوانە گومڕا بوون و ڕێگەیەک نادۆزنەوە بۆ سەرزەنشتکردنت، یاخود بۆ ڕزگاری و ئاسوودەییی دنیا و قیامەت.
تَبَارَكَ الَّذِي إِن شَاءَ جَعَلَ لَكَ خَيْرًا مِّن ذَٰلِكَ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ وَيَجْعَل لَّكَ قُصُورًا (10)
(لە حاڵەتێکدا) ئەو زاتە مەزن و پیرۆزە، زاتێکە کە ئەگەر بیەوێت زۆر لەوەی کە خوانەناسان باسی دەکەن چاکترت پێ دەبەخشێت. باخ و باخاتی (جوان و ڕازاوەت هەر لە دنیادا بۆ دەڕەخسێنێت) کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هەر وەها کۆشک و تەلاری بەرز و بڵندت پێ دەبەخشێت.
بَلْ كَذَّبُوا بِالسَّاعَةِ ۖ وَأَعْتَدْنَا لِمَن كَذَّبَ بِالسَّاعَةِ سَعِيرًا (11)
نەخێر، (ڕەخنەکانیان بەجێ نییە)، ئەگینا ئەوان بڕوایان هەر بە قیامەت نییە، ئێمەش ئاگری بڵێسەدارمان بۆ ئەو کەسانە ئامادە کردووە کە بڕوایان بە قیامەت نییە.
إِذَا رَأَتْهُم مِّن مَّكَانٍ بَعِيدٍ سَمِعُوا لَهَا تَغَيُّظًا وَزَفِيرًا (12)
کاتێک هەر لە دوورەوە ئەو ئاگرە بڵێسەدارە خوانەناسان دەبینێت، دەنگی خەشم و قین و هەناسەی داخ لە دڵی دەبیستن.
وَإِذَا أُلْقُوا مِنْهَا مَكَانًا ضَيِّقًا مُّقَرَّنِينَ دَعَوْا هُنَالِكَ ثُبُورًا (13)
هەر کاتێک ئەوانە بە کۆت و زنجیرەوە فڕێ دەدرێنە ناو شوێنێکی تەنگەبەرەوە لە دۆزەخدا، داوای مەرگ و تیاچوون دەکەن و مردن بە ئاوات دەخوازن لەوێ.
لَّا تَدْعُوا الْيَوْمَ ثُبُورًا وَاحِدًا وَادْعُوا ثُبُورًا كَثِيرًا (14)
(ئەوسا پێییان دەوترێت) ئەمڕۆ داوای تەنها مردنێک مەکەن، بەڵکوو داوای مردنی زۆر بێشومار بکەن و ئاواتی بۆ بخوازن!
قُلْ أَذَٰلِكَ خَيْرٌ أَمْ جَنَّةُ الْخُلْدِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ ۚ كَانَتْ لَهُمْ جَزَاءً وَمَصِيرًا (15)
ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: باشە، ئەو حاڵە چاکترە یان بەهەشتی هەمیشە و بەردەوام کە بەڵێن دراوە بە خواناسان و پارێزکاران، هەر دەمێکیشە ئامادە کراوە بۆیان، کە پاداشتە و سەرەنجام.
لَّهُمْ فِيهَا مَا يَشَاءُونَ خَالِدِينَ ۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ وَعْدًا مَّسْئُولًا (16)
لەو بەهەشتەدا هەر چی داوای بکەن بۆیان ئامادەیە هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوەدا، ئەوەش بەڵێنێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە و خۆی بەرپرسیار کردووە لێی.
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ فَيَقُولُ أَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَٰؤُلَاءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ (17)
ڕۆژێک دێت خوا بێباوەڕان کۆ دەکاتەوە و هەموو ئەو شتانەش کە لەجیاتیی خوا دەیانپەرست، ئەوسا (خوا ڕوو بە پەرستراوەکان) دەفەرمێت: ئایا ئێوە ئەو بەندانەی منتان گومڕا کرد؟ یاخود خۆیان ڕێبازی ڕاستیان وێڵ کرد و گومڕا بوون؟.
قَالُوا سُبْحَانَكَ مَا كَانَ يَنبَغِي لَنَا أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاءَ وَلَٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا الذِّكْرَ وَكَانُوا قَوْمًا بُورًا (18)
لە وەڵامدا دەڵێن: خوایە، پاکی و بێگەردی بۆ تۆیە، هەرگیز ڕەوا نییە ئێمە جگە لە تۆ کەسێک یان شتێکی تر بپەرستین یان بیکەینە پشتیوان و یاوەری خۆمان، بەڵام تۆ ناز و نیعمەتت بەو خەڵکە گومڕایە و باب و باپیرانیان بەخشیبوو، ئیتر هەموو یاداوەری و یادخستنەوەکانیان فەرامۆش کرد و بوونە قەومێکی بێخێر و تیاچوو.
فَقَدْ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًا وَلَا نَصْرًا ۚ وَمَن يَظْلِم مِّنكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًا كَبِيرًا (19)
(ئەوسا بە سەرگەردانەکان دەوترێت) ئەوەتە پەرستراوەکان گوفتاری ئێوەیان بە درۆ خستەوە، ئیتر نە دەتوانن لە سزای خوایی خۆتان دەرباز بکەن، نە دەتوانن پشتیوانێک بەدەست بهێنن، جا هەر کەستان بیەوێت ستەمێک بکات، ئەوە ئێمە سزایەکی سەخت و گەورە و سامناکی پێ دەچێژین.
وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِي الْأَسْوَاقِ ۗ وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ ۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًا (20)
ئێمە پێش تۆ (ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم) هیچ کەسێکمان لە پێغەمبەران ڕەوانە نەکردووە کە خواردنیان نەخواردبێت، یان بە بازاڕدا نەگەڕابن، ئێمە هەندێک لە ئێومان کردۆتە هۆی تاقیکردنەوەی هەندێکی ترتان... ئایا خۆ دەگرن و خۆڕاگر دەبن، بێگومان پەروەردگاری تۆ هەمیشە و بەردەوام بینایە (بە هەڵسوکەوتی بەندەکانی).
وَقَالَ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْنَا الْمَلَائِكَةُ أَوْ نَرَىٰ رَبَّنَا ۗ لَقَدِ اسْتَكْبَرُوا فِي أَنفُسِهِمْ وَعَتَوْا عُتُوًّا كَبِيرًا (21)
ئەوانەی بەئومێدی دیداری ئێمە نین وتیان: ئەوە بۆ فریشە دانەبەزێنرا بۆ لامان (تا دڵنیا بین لە حەقیقەتی قورئان و پێغەمبەر) یاخود پەروەردگارمان بە چاوی خۆمان ببینین، سوێند بە خوا بێگومان ئەوانە لە دەروونی خۆیاندا خۆیان بە گەورە دەزانن، لە سنوور ترازاون و سەرکەشییان بێئەندازەیە.
يَوْمَ يَرَوْنَ الْمَلَائِكَةَ لَا بُشْرَىٰ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُجْرِمِينَ وَيَقُولُونَ حِجْرًا مَّحْجُورًا (22)
ئەو ڕۆژەی کە فریشتەکان دەبینن هیچ جۆرە مژدەیەک بۆ تاوانباران نییە (بۆیە بە کزی و خەجاڵەتی و کەساسییەوە) دەڵێن: خۆزگە بۆ پەنایەک، یان شوێنێکی داڵدەدار و پارێزراو!
وَقَدِمْنَا إِلَىٰ مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَّنثُورًا (23)
کاتێک هاتین و تەماشای ئەوەمان کرد کە کردوویانە (هەمووی تاوان بوو) بەر بامان دا و کردمانە تەپوتۆزێکی پەرشوبڵاو.
أَصْحَابُ الْجَنَّةِ يَوْمَئِذٍ خَيْرٌ مُّسْتَقَرًّا وَأَحْسَنُ مَقِيلًا (24)
بەهەشتییەکان لەو ڕۆژەدا جێگە و ڕێگەیان زۆر خۆش و ڕازاوەیە و شوێنی حەوانەوەیان چاک و لەبارە.
وَيَوْمَ تَشَقَّقُ السَّمَاءُ بِالْغَمَامِ وَنُزِّلَ الْمَلَائِكَةُ تَنزِيلًا (25)
ڕۆژێک دێت ئاسمان لەتوپەت دەبێت بەهۆی هەورێکی تایبەتییەوە، بەڕاستی فریشتەکانیش دادەبەزێنرێن دەستە دەستە و گرۆ گرۆ بەشێوەیەکی تایبەت.
الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ لِلرَّحْمَٰنِ ۚ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى الْكَافِرِينَ عَسِيرًا (26)
ئەو ڕۆژە ئیتر موڵک و دەسەڵاتداری ڕاستەقینە بەدەست خوای میهرەبانە، بێگومان ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی زۆر سەخت و دژوار دەبێت لەسەر بێباوەڕ و خوانەناسان (زۆر پەشیمان دەبن).
وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلًا (27)
ڕۆژێک دێت ستەمکار قەپ دەکات بە هەر دوو دەستی خۆیدا و گاز لە هەر دوو دەستی خۆی دەگرێت (لە پەشیمانیدا و) دەڵێت: خۆزگە لەگەڵ پێغەمبەردا ڕێبازی ئیمانم بگرتایە.
يَا وَيْلَتَىٰ لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا (28)
مەرگ بۆ خۆم، خۆزگە فڵان کەسم نەکردایەتە هاوەڵ و دۆستی خۆم (چونکە سەری لێ شێواندم).
لَّقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِي ۗ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنسَانِ خَذُولًا (29)
بەڕاستی گومڕا و وێلی کردم لە بەرنامەی خوا دوای ئەوەی پێم ڕاگەیەنرابوو، شەیتان هەمیشە و بەردەوام هانی مرۆڤ دەدات بۆ گوناهـ و تاوان، لەکاتی تەنگانەشدا پشتی بەر دەدات.
وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَٰذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا (30)
(دوای دوورکەوتنەوەی ئوممەت لە قورئان) پیغەمبەر صلی الله علیه و سلم سکاڵا دەکات و دەفەرمێت: پەروەردگارا بەڕاستی قەومەکەم وازیان لەم قورئانە هێناوە و پشتگوێیان خستووە و گرنگیی پێ نادەن.
وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا مِّنَ الْمُجْرِمِينَ ۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ هَادِيًا وَنَصِيرًا (31)
هەر بەو شێوەیەی (کە تۆ ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم دژایەتی دەکرێیت) بۆ هەر پێغەمبەرێک دوژمن و مڵۆزممان لە تاوانباران فەراهەم هێناوە، (بەڵام دلنیا بە کە) پەروەردگات بەسە کە ڕێنمووییت بکات و پشتیوانیت لێ بکات.
وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً ۚ كَذَٰلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ ۖ وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلًا (32)
کافرەکان (بیانوویەکی تریان گرت و) وتیان: ئەوە بۆ قورئان بە یەک کەڕەت بۆی ڕەوانە ناکرێت، بێگومان ئێمە هەر بەو شێوەیە ڕەوانەی دەکەین، تا دڵی تۆ زیاتر دڵنیا بکەین، بەردەوام بە جوانی دای دەڕێژین و دەیگەیەنین.
وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا (33)
خوانەناسان هیچ ڕەخنەیەکت لێ ناگرن، لە بەرانبەریەوە ئێمە حەقیقەت و ڕاستیمان بۆ تۆ نەهێنابێت و بە جوانی هەموو شتێکت بۆ ڕوون نەکەینەوە.
الَّذِينَ يُحْشَرُونَ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ أُولَٰئِكَ شَرٌّ مَّكَانًا وَأَضَلُّ سَبِيلًا (34)
ئەو تاوانبارانەی (دژایەتیی بەرنامەی خوا دەکەن)، لەسەر ڕوخساریان کێش دەکرێن بۆ دۆزەخ و تیایدا کۆ دەکرێنەوە، ئا ئەوانە ناخۆشترین جێگەیان هەیە، چونکە گومڕاترین ڕێبازیان کاتی خۆی گرتبووە بەر.
وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَجَعَلْنَا مَعَهُ أَخَاهُ هَارُونَ وَزِيرًا (35)
سوێند بە خوا بێگومان ئێمە کاتی خۆی کتێبی تەوراتمان بەخشی بە مووسا و هاروونی برایشیمان کردە وەزیر و یاریدەدەری.
فَقُلْنَا اذْهَبَا إِلَى الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَدَمَّرْنَاهُمْ تَدْمِيرًا (36)
ئەوسا پیمان وتن: هەر دووکتان بچن بۆ سەر ئەو قەومەی کە ئایەتەکانی ئیمە بە درۆ دەزانن و بڕوای پێ ناکەن (ئەوسا دوای ساڵەها سەرکەشی و یاخیبوون) بە توندوتیژی تێکمان شکاندن بەسەر یەکدا و لەناومان بردن.
وَقَوْمَ نُوحٍ لَّمَّا كَذَّبُوا الرُّسُلَ أَغْرَقْنَاهُمْ وَجَعَلْنَاهُمْ لِلنَّاسِ آيَةً ۖ وَأَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ عَذَابًا أَلِيمًا (37)
قەومی «نوح» ـیش کاتێک بەرنامەی پێغەمبەرانیان بە درۆ زانی (چونکە بڕوانەبوون بە پێغەمبەرێک بڕوانەبوونە بە هەموویان) ئەوسا ئێمە نوقمی زریانەکەمان کردن و کردمانن بە پەند و عیبرەت بۆ خەڵکی و سزایەکی بەئێشمان بۆ ستەمکاران ئامادە کردووە.
وَعَادًا وَثَمُودَ وَأَصْحَابَ الرَّسِّ وَقُرُونًا بَيْنَ ذَٰلِكَ كَثِيرًا (38)
هەر وەها هۆزی «عاد» و «ثمود» خاوەنی چاڵ و بیرەکان، چەندەها قەومی زۆری تریش لە نێوانیاندا (کە خوانەناس بوون لەناومان بردن، ستەمکارانی هەموو سەردەمێک لە دەستی بەتوانای ئێمە دەرناچن).
وَكُلًّا ضَرَبْنَا لَهُ الْأَمْثَالَ ۖ وَكُلًّا تَبَّرْنَا تَتْبِيرًا (39)
بۆ هەمووانیان نموونەمان هێنایەوە (ساڵەهای دوور و درێژ پێغەمبەرەکەیان لەناویاندا بوو، بەڵام کە هەر ڕێبازی بێباوەڕیان بەر نەدا) هەمووانیانمان بە سەختی لەناو برد و وردوخاشمان کردن.
وَلَقَدْ أَتَوْا عَلَى الْقَرْيَةِ الَّتِي أُمْطِرَتْ مَطَرَ السَّوْءِ ۚ أَفَلَمْ يَكُونُوا يَرَوْنَهَا ۚ بَلْ كَانُوا لَا يَرْجُونَ نُشُورًا (40)
خۆ (قورەیشییەکان و خەڵکێکی زۆر) سەردانی ئەو شارۆچکەیان کردووە کە کاتی خۆی بەردبارانی سەخت و دژواری بەسەردا باری، ئایا ئاسەواری ئەو کاولکارییەیان نەبینیووە؟ نەخێر هۆی نەبینین نییە، بەڵکوو ئەوانە بەتەمای لێپرسینەوە و زیندووبوونەوە نین؟
وَإِذَا رَأَوْكَ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَٰذَا الَّذِي بَعَثَ اللَّهُ رَسُولًا (41)
ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم کاتێک خوانەناسان تۆ دەبینن بێجگە لە گاڵتەپێکردنت نەبێت هیچ ڕێزێکت بۆ دانانێن دەڵێن: ئا ئەمەیە کە خوا کردوویەتی بە پێغەمبەر و ڕەوانەی کردووه؟!
إِن كَادَ لَيُضِلُّنَا عَنْ آلِهَتِنَا لَوْلَا أَن صَبَرْنَا عَلَيْهَا ۚ وَسَوْفَ يَعْلَمُونَ حِينَ يَرَوْنَ الْعَذَابَ مَنْ أَضَلُّ سَبِيلًا (42)
هەر وەها دەڵێن: خەریک بوو لە پەرستنی خواکانمان وێڵمان بکات، ئەگەر ئێمە خۆڕاگر نەبووینایە لە سەر پەرستنیان، جا لە داهاتوودا چاک بۆیان دەردەکەوێت، کاتێک کە سزا و ئازار دەبینن کێ زۆر گومڕا و سەرلێشێواوه؟!
أَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَٰهَهُ هَوَاهُ أَفَأَنتَ تَكُونُ عَلَيْهِ وَكِيلًا (43)
ئایا نابینیت ئەو کەسەی کە ئارەزووی خۆی کردۆتە خوای خۆی (شوێن نەفسی بەدکردار کەوتووە) ئایا تۆ دەتوانیت ئەوانە بپارێزیت لە لادان و سەرکەشی؟! (یاخود سنوورێکیان بۆ دابنێیت؟ خەمت نەبێ بۆ کوێ دەچن؟).
أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ ۚ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ ۖ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا (44)
ئایا وا دەزانیت زۆربەی ئەوانە ڕاستییەکان دەبیستن، یان بیر و هۆشیان دەخەنە کار؟ ئەوانە ماڵات نەبێت، هیچی تر نین، بەڵکوو گومڕاتریشن لە ماڵات.
أَلَمْ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ وَلَوْ شَاءَ لَجَعَلَهُ سَاكِنًا ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا (45)
ئایا نابینیت چۆن پەروەردگارت سێبەر درێژ دەکاتەوە، ئەگەر بیویستایە جێگیری دەکرد، پاشان خۆریشمان کردووە بە بەڵگە و نیشانە لەسەر سێبەر (بەهۆیەوە دیمەنی جوانی جۆراوجۆر بە درووستکراوان دەبەخشن).
ثُمَّ قَبَضْنَاهُ إِلَيْنَا قَبْضًا يَسِيرًا (46)
لەوەودوا بەشێنەیی ئەو سێبەرە بۆ لای خۆمان دەگێڕینەوە و دەیگرینەوە (دیارە کە خوا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو دیاردەیەوە زاتی مەزنی فەرامۆش نەکەین).
وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِبَاسًا وَالنَّوْمَ سُبَاتًا وَجَعَلَ النَّهَارَ نُشُورًا (47)
هەر ئەو زاتەیە کە شەوی کردووە بە پۆشاک بۆتان و خەویشی کردووە بە هۆی ماتی و بێدەنگی و ئارامی و ڕۆژیشی کردووە بە هۆی بڵاوبوونەوە و کار و کۆشش.
وَهُوَ الَّذِي أَرْسَلَ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُورًا (48)
هەر ئەو زاتەیە کە بای شەماڵ دەنێرێت کە مژدەیەکە لەلایەن خوای میهرەبانەوە، (ئینجا دەفەرمێت): ئێمەش لە ئاسمانەوە ئاوێکی پاک و خاوێنمان باراندووە (بە شێوەی باران و بەفر و تەرزە)...
لِّنُحْيِيَ بِهِ بَلْدَةً مَّيْتًا وَنُسْقِيَهُ مِمَّا خَلَقْنَا أَنْعَامًا وَأَنَاسِيَّ كَثِيرًا (49)
تا بەهۆیەوە سەر زەوی نیشتمانی مردوو زیندوو بکەینەوە، هەتا ئاوی خواردنەوەش ببەخشین بە ماڵات و خەڵکانێکی زۆر کە درووستمان کردوون.
وَلَقَدْ صَرَّفْنَاهُ بَيْنَهُمْ لِيَذَّكَّرُوا فَأَبَىٰ أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا (50)
سوێند بە خوا ئێمە قورئانمان ڕاگەیاندوە و بە چەندەها شێوە خستوومانەتە بەردەمیان تا یاداوەری وەربگرن، کەچی زۆربەی خەڵکی هەر ڕێبازی بێباوەڕی دەگرنە بەر، هەر شوێنی بێباوەڕی دەکەون و هیچی تر.
وَلَوْ شِئْنَا لَبَعَثْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ نَّذِيرًا (51)
خۆ ئەگەر بمانویستایە بۆ هەر شار و شارۆچکەیەک پێغەمبەرێک و یادخەرەوەیەکمان ڕەوانە دەکرد.
فَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا (52)
(تۆ ئەی پێغەمبەر بەردەوام بە لەسەر گەیاندنی پەیامەکەت) و بە گوێی بێباوەڕان مەکە و ملکەچیان مەبە و بەم قورئانە هەوڵ و کۆشش و خەباتێکی گەورەیان لەگەڵدا بکە.
وَهُوَ الَّذِي مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ هَٰذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ وَهَٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا وَحِجْرًا مَّحْجُورًا (53)
هەر ئەو زاتەیە کە ئاوی دوو دەریا یان دوو ڕووبار لە پاڵ یەکدا (وەک خۆیان دەهێلێتەوە و تێکەڵ نابن، چونکە چڕییان جیاوازە)، ئەمەیان شیرین و خۆش و سازگار، ئەوی تریان تفت و تاڵە، لە نێوانیاندا بەربەست و کۆسپی فەراهەم هێناوە ناهێڵێت تیکەڵ ببن.
وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ مِنَ الْمَاءِ بَشَرًا فَجَعَلَهُ نَسَبًا وَصِهْرًا ۗ وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرًا (54)
هەر ئەو زاتەیە کە ئاوی (مەنی) ـی بەشەر درووست دەکات (لەوەودواش زۆربەی پێکهاتەی لەشی هەر ئاوە) و کردوویەتی بە هۆی خزمایەتی (لە ڕێگەی پیاوەوە کۆمەڵێک خزم درووست دەبێت هەر وەها لە ڕێگەی ئافرەتەوە کۆمەڵێک)، بێگومان پەروەردگاری تۆ بەردەوام دەسەڵاتی بێسنوورە (لە هەموو بووارێکدا).
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنفَعُهُمْ وَلَا يَضُرُّهُمْ ۗ وَكَانَ الْكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِ ظَهِيرًا (55)
خوانەناسان لەجیاتیی خوا شتێک دەپەرستن کە نە سوودیان پێ دەگەیەنێت نە زیان و هەمیشە و بەردەوام بێباوەڕ دژ بە بەرنامەی پەروەردگاری دەوەستێت.
وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا مُبَشِّرًا وَنَذِيرًا (56)
ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم تۆمان ڕەوانە کردووە، مەگەر بۆ ئەوەی مژدەدەر بیت بە (ئیمانداران) ترسێنەر بیت (بۆ بێباوەڕان).
قُلْ مَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِلَّا مَن شَاءَ أَن يَتَّخِذَ إِلَىٰ رَبِّهِ سَبِيلًا (57)
بەو خەلکە بڵێ: من هیچ کرێ و پاداشتێکم لە ئێوە ناوێت جگە لەوە کە ڕێنیشاندەرم بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت ڕێگەی بەرەو پەروەردگاری بگرێتە بەر و مەبەستی ڕەزامەندیی ئەو بێت.
وَتَوَكَّلْ عَلَى الْحَيِّ الَّذِي لَا يَمُوتُ وَسَبِّحْ بِحَمْدِهِ ۚ وَكَفَىٰ بِهِ بِذُنُوبِ عِبَادِهِ خَبِيرًا (58)
تۆ ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم، پشت ببەستە بەو زاتەی کە هەمیشە زیندووە و هەرگیز نامرێت، بەردەوام تەسبیحات و سوپاس و ستایشی بکە، ئەوەندە بەسە بۆ ئەو زاتە کە بە هەموو گوناهـ و تاوانی بەندەکانی ئاگایە و (هیچی لێ پەنهان نییە).
الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۚ الرَّحْمَٰنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا (59)
ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان و زەوی و هەر چی وا لە نێوانیاندایە لە ماوەی شەش ڕۆژدا درووستی کردووە، لەوەودوا لەسەر عەرش و تەختی فەرمانڕەوایی وەستاوە (سەرنجی ئایەتی 2 ـی سووڕەتی الرعد بدە)، خوا پەروەردگارێکی میهرەبانە، (جا بۆ تێگەیشتن لە وردەکاری و گرنگیی بەدیهێنراوەکانی لە جیهانی ئەستێرەکان و کۆمەڵەی خۆر و ئادەمیزاد و گیانلەبەران و ڕووەک و... هتد) لە کەسێکی ئاگا و زانا بپرسە!
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اسْجُدُوا لِلرَّحْمَٰنِ قَالُوا وَمَا الرَّحْمَٰنُ أَنَسْجُدُ لِمَا تَأْمُرُنَا وَزَادَهُمْ نُفُورًا ۩ (60)
کاتێک بە خوانەناسان بوترێت سوژدە ببەن بۆ خوای میهرەبان (ئەو نەفامانە بە سەرکەشییەوە) دەڵێن: ڕەحمان کێیه؟ خوای میهرەبان کامەیه؟ ئایا سوژدە بەرین بۆ کەسێک کە تۆ فەرمانمان پێ دەدەیت؟! تا بێت فەرمانی خوا زیاتر ئەوانە تەرە و وێڵ دەکات.
تَبَارَكَ الَّذِي جَعَلَ فِي السَّمَاءِ بُرُوجًا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَاجًا وَقَمَرًا مُّنِيرًا (61)
زۆر گەورە و مەزنە ئەو زاتەی لە ئاسماندا چەندەها خولگەی گەورەی (بۆ هەسارە و ئەستێرەکان) بەدی هێناوە، هەر وەها چرایەکی پڕشنگدار کە خۆرە و مانگێکی ڕووناکیشی بۆ زەوی دابین کردووە.
وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ خِلْفَةً لِّمَنْ أَرَادَ أَن يَذَّكَّرَ أَوْ أَرَادَ شُكُورًا (62)
خوا؛ ئەو زاتەیە کە شەو و ڕۆژی بەشوێن یەکدا ڕێک خستووە کە فرسەتێکە بۆ ئەو کەسەی کە دەیەوێت یاداوەری وەربگرێت و دەیەوێت سوپاسگوزاری ئەنجام بدات.
وَعِبَادُ الرَّحْمَٰنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا (63)
بەندەکانی خوای میهرەبان ئەو کەسانەن کە زۆر بە هێمنی و سەلاری بەسەر زەویدا دەڕۆن، کاتێکیش نەفامان بە قسە و قسەڵۆکی ناخۆش بەرەنگاریان دەبن، لە وەڵامیاندا دەڵێن: سڵاو (ڕەوشتبەرزی خۆیان دەنوێنن).
وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا (64)
ئەوانەی کە شەوگار بۆ پەروەردگاریان بە سوژدە و وەستاون و نوێژ دەبەنە سەر.
وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ ۖ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا (65)
ئەوانەی کە دەڵێن: پەروەردگارا، لە سزای ئاگری دۆزەخ بەدوورمان بکە و پەنامان بدە، چونکە سزا و ئازاری لەکۆڵ نابێتەوە و بەردەوامە (بۆ ئەو کەسەی خوانەناس و یاخییە).
إِنَّهَا سَاءَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا (66)
بەڕاستی ئەو دۆزەخە شوێن و نیشتەجێیەکی زۆر ناخۆش و ناسازە (ئاهـ و ناڵە و پەشیمانیی بێسنوورە تیایدا).
وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًا (67)
(هەر وەها بەندەکانی خوای میهرەبان) ئەوانەن کە: کاتێک ماڵ و سامانیان دەبەخشن و خەرجی دەکەن، نە زیادەڕەوی تێدا دەکەن و بازایەی دەدەن، نە دەستنووقاو و ڕەزیلیشن، بەڵکوو لەو نێوانەدان (مامناوەندین و لە شتی بەسوود بەکاری دەهێنن).
وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًا (68)
هەر وەها ئەوانەی هیچ جۆرە خوایەکی تر لەگەڵ خوادا ناپەرستن، کەسیش ناکوژن کە خوا کوشتنی حەرام کردبێت مەگەر بەحەق و ڕەوا، هەر وەها زینا ناکەن و نزیکی ناکەون، جا ئەوەی ئەو جۆرە کارە خراپانە ئەنجام بدات، ئەوە تووشی سزا و ئازار و ڕیسوایی دەبێت.
يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا (69)
لە قیامەتیشدا ئازار و سزای بۆ چەند بەرانبەر دەکرێت و بە زەلیلی و خەجاڵەتی و شەرمەزارییەوە دەبێت ژیانی تێدا بەرێتە سەر.
إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَٰئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ ۗ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا (70 )
مەگەر ئەو کەسەی تەوبە بکات و باوەڕ بهێنێت و کار و کردەوەی چاکە ئەنجام بدات، ئا ئەو جۆرە کەسانە خوا کار و کردەوە خراپەکانیشیان بۆ دەگۆڕێت بە چاکە، چونکە هەمیشە و بەردەوام خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە (بەرانبەر خەڵکی بەگشتی و ئەو جۆرە کەسانە بەتایبەتی).
وَمَن تَابَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَإِنَّهُ يَتُوبُ إِلَى اللَّهِ مَتَابًا (71)
جا ئەوەی کە تەوبە دەکات و کار و کردەوەی چاکە ئەنجام دەدات و بەتەمایە پەروەردگار تەوبەکەی لێ وەربگرێت؛ ئەوە بێگومان دەگەڕێتەوە بۆ لای خوا بە تەوبەیەکی ڕاست و درووستەوە.
وَالَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا بِاللَّغْوِ مَرُّوا كِرَامًا (72)
(بەندەکانی خوای میهرەبان) ئەوانەشن کە شایەتیی ناحەق نادەن، هەرگیز لە شوێنێکدا ئامادە نابن کە شایەتیی ناحەقی تێدا ئەنجام دەدرێت و یان درۆی تێدا دەکرێت، کاتێکیش بەلای گەمە و گاڵتە و چەپۆکانی نەفاماندا تێ دەپەڕن، بە هێمنی و لەسەرخۆیی و سەربەرزییەوە تێ دەپەڕن.
وَالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا (73)
هەر وەها ئەوانەش کاتێک بە ئایەت و فەرمانەکانی پەروەردگاریان بێدار بکرێنەوە، هەر وا بە کەڕی و کوێری بەلایاندا تێ ناپەڕن (بەڵکوو تێ دەفکرن و لێکی دەدەنەوە و پاشان پەیڕەوی دەکەن).
وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا (74)
ئەوانەشن کە دەڵێن: پەروەردگارا لە هاوسەران و نەوەکانمان کەسانێکمان پێ ببەخشە کە ببنە مایەی ڕووناکیی دیدەمان و شادمانی دڵمان و بمانکە بە پێشەوا بۆ پارێزکاران و خواناسان.
أُولَٰئِكَ يُجْزَوْنَ الْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلَامًا (75)
ئەو جۆرە کەسانەی (کە باس کران) پاداشتیان ژوورە (ڕازاوە و بەرز و خۆشەکانی بەهەشتە) لە بەرانبەر خۆگرتن و ئارامگرتنیانەوە، جا لەوێ بە سڵاو و دروود پێشوازیان لێ دەکرێت (بۆ هەمیشە دەحەوێنەوە تیایدا).
خَالِدِينَ فِيهَا ۚ حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا (76)
بێگومان لەناو ژوورەکانی بەهەشتدا ژیانی کامەرانی و بەردەوام دەبەنە سەر، بەڕاستی جێگە و ڕێگە و نیشتەجێیەکی خۆش و سازگار و ڕازاوەیە.
قُلْ مَا يَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّي لَوْلَا دُعَاؤُكُمْ ۖ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًا (77)
تۆ ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم پێیان بڵێ: (خەڵکینە) پەروەردگارم هیچ گوێتان پێ نادات و نرختان بۆ دانانێت، ئەگەر دوعا و نزا و خواپەرستیتان نەبێت، کەچی زۆربەتان هەر پێغەمبەر و قورئانتان بە درۆ زانی، ئەگەر بەردەوام وا بن، ئەوا سزا و تۆڵەی خوایی لە داهاتوودا یەخەتان پێ دەگرێت لەکۆڵتان نابێتەوە.