بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
الر ۚ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ (1)
چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سووڕەتەکانی قورئاندا هاتوون کە ژمارەیان «14» پیتە. نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین؛ بۆ سەلماندنی «اعجاز» و مەزنی و گرنگیی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نییە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێوێنە دابنێت؛ بەڕادەیەک کە ئەگەر هەمووی گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن. هەر وەها چەندەها نهێنیی تریشی تیایە، زاناکان لە هەندێکی دوواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنیی ئەو پیتانە. ئەو ئایەتانەی لەم سووڕەتەدا هاتووە چەند ئایەتێکی ئەو قورئانە ڕوون و ئاشکرایەیە.
إِنَّا أَنزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (2)
بەڕاستی ئێمە ئەم ئایەتانەمان دابەزاندووە لە شێوەی قورئانێکی پاراودا بە زمانی عەرەبی بۆ ئەوەی ئێوە لێی تێ بگەن و ژیریتان بخەنە کار.
نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَٰذَا الْقُرْآنَ وَإِن كُنتَ مِن قَبْلِهِ لَمِنَ الْغَافِلِينَ (3)
ئێمە چاکترین و جوانترین چیرۆک و بەسەرهاتت بۆ دەگێڕینەوە ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم بەهۆی ئەم قورئانەی کە نیگامان کرد بۆ لای تۆ، لە کاتێکدا بێگومان تۆ لە پێش ئەم قورئانەدا لەم بەسەرهاتە بێئاگا بوویت.
إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ إِنِّي رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِي سَاجِدِينَ (4)
کاتێک یووسوف بە باوکیی وت: باوکی بەڕێزم بێگومان من لە خەومدا یازدە ئەستێرە و خۆر و مانگم بینی کڕنووشیان بۆ دەبردم.
قَالَ يَا بُنَيَّ لَا تَقْصُصْ رُؤْيَاكَ عَلَىٰ إِخْوَتِكَ فَيَكِيدُوا لَكَ كَيْدًا ۖ إِنَّ الشَّيْطَانَ لِلْإِنسَانِ عَدُوٌّ مُّبِينٌ (5)
باوکی وتی: ڕۆڵە گیان خەوەکەت مەگێڕەوە بۆ براکانت، نەوەکوو بەهۆی ئەوەوە فێڵێکت لێ بکەن و تووشی بەڵایەکت بکەن (چونکە ئەم خەوە داهاتوویەکی بڵند بۆ تۆ دەگەیەنێت، ئەوانیش حەسوودیت پێ دەبەن) بەڕاستی شەیتانیش دوژمنێکی ئاشکرای ئادەمیزادە...
وَكَذَٰلِكَ يَجْتَبِيكَ رَبُّكَ وَيُعَلِّمُكَ مِن تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ وَيُتِمُّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَعَلَىٰ آلِ يَعْقُوبَ كَمَا أَتَمَّهَا عَلَىٰ أَبَوَيْكَ مِن قَبْلُ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (6)
بەو شێوەیەش خوای پەروەردگارت تۆ دیاری دەکات و هەڵت دەبژێرێت (بۆ پێغەمبەرێتی) و هەندێک لێکدانەوەی خەوت فێر دەکات و نیعمەتەکانی خۆییت بەسەردا تەواو دەکات و هەر وەها بەسەر نەوەکانییەعقووبیشدا، هەر وەک چۆن پێشتر نیعمەت و پلەوپایەی بڵندی بەخشی بە باپیرانت کە ئیبراهیم و ئیسحاقن، بەڕاستی پەروەردگارت زانا و دانایە.
لَّقَدْ كَانَ فِي يُوسُفَ وَإِخْوَتِهِ آيَاتٌ لِّلسَّائِلِينَ (7)
سوێند بە خوا بێگومان لەم ڕووداوەی یووسوف و براکانیدا نیشانەی زۆری (پێغەمبەرێتیی موحەممەدی) تێدایە بۆ کەسانێک پرسیار دەکەن لەو بارەیەوە (بەشوێن ڕاستێتیی تۆدا دەگەڕێن).
إِذْ قَالُوا لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَىٰ أَبِينَا مِنَّا وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّ أَبَانَا لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ (8)
کاتێک براکانی یووسوف وتیان: بەڕاستی یووسوف و براکەی (بنیامین) لای باوکمان، لە ئێمە نازدار و خۆشەویستترن، لە کاتێکدا ئێمە کۆمەڵێکی بەهێزین، بەڕاستی باوکمان لە سەرلێشێواوییەکی ئاشکرادایە.
اقْتُلُوا يُوسُفَ أَوِ اطْرَحُوهُ أَرْضًا يَخْلُ لَكُمْ وَجْهُ أَبِيكُمْ وَتَكُونُوا مِن بَعْدِهِ قَوْمًا صَالِحِينَ (9)
(لەنێوان خۆیاندا هەندێکیان وتیان) یووسوف بکوژن، یان فڕێی بدەنە شوێن و زەوییەکی دوور، ئەو کاتە ڕووی باوکتان یەکلایی دەبێتەوە بۆ ئێوە و خۆشەویستییەکەی هەمووی بۆ ئێوە دەبێت، ئینجا دوای نەمانی یووسوف دەبنە پێڕ و نەوەیەکی چاک و ڕێکوپێک.
قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ لَا تَقْتُلُوا يُوسُفَ وَأَلْقُوهُ فِي غَيَابَتِ الْجُبِّ يَلْتَقِطْهُ بَعْضُ السَّيَّارَةِ إِن كُنتُمْ فَاعِلِينَ (10)
یەکێک لە براکانی وتی: یووسوف مەکوژن، بەڵکوو بیخەینە ناو بیرێکی قووڵەوە، دوایی کاروان دێت و دەیدۆزنەوە و دەیبەن، ئەگەر بڕیار بێت هەر شتێکی لێ بکەن.
قَالُوا يَا أَبَانَا مَا لَكَ لَا تَأْمَنَّا عَلَىٰ يُوسُفَ وَإِنَّا لَهُ لَنَاصِحُونَ (11)
(دوای ئەو بڕیارە هاتنە لای باوکیان و) وتیان: ئەی باوکە ئەوە چیتە لە ئێمە دڵنیا نیت لەبارەی یووسوفەوه، بەڕاستی ئێمە زۆر دڵسۆزی ئەوین و زۆر خۆشمان دەوێت.
أَرْسِلْهُ مَعَنَا غَدًا يَرْتَعْ وَيَلْعَبْ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ (12)
بەیانی بینێرە لەگەڵمان با بای باڵی بدات گەمە و یاری بکات و بێگومان زۆر پارێزگاریی لێ دەکەین و ئاگامان لێی دەبێت.
قَالَ إِنِّي لَيَحْزُنُنِي أَن تَذْهَبُوا بِهِ وَأَخَافُ أَن يَأْكُلَهُ الذِّئْبُ وَأَنتُمْ عَنْهُ غَافِلُونَ (13)
باوکیان وتی: من زۆر غەم و پەژارە دەمگرێت لەوەی ئێوە بیبەن، دەترسم گورگ بیخوات لە کاتێکدا کە ئێوە لێی بێئاگان (لەبەر یاری و گەمەی خۆتان).
قَالُوا لَئِنْ أَكَلَهُ الذِّئْبُ وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّا إِذًا لَّخَاسِرُونَ (14)
کوڕەکان وتیان: سوێند بە خوا ئەگەر بێت و یووسوف گورگەکە بیخوات، لە کاتێکدا ئێمەش کۆمەڵێکی بەهێزین، بەڕاستی ئەو کاتە ئێمە خەسارەتمەندین (زەرەرمان لە خۆمان داوە و شەرمەزاری لای تۆ دەبین).
فَلَمَّا ذَهَبُوا بِهِ وَأَجْمَعُوا أَن يَجْعَلُوهُ فِي غَيَابَتِ الْجُبِّ ۚ وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمْرِهِمْ هَٰذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (15)
جا کاتێک (سەرەنجام باوکیان ڕازی کرد و) یووسوفیان برد و هەموو هاتنە سەر ئەو بڕیارەی کە بیخەینە ناو تاریکاییی بیرەکەوە، لەو کاتەدا نیگامان بۆ نارد کە: هەواڵی ئەم بەسەرهاتە لە داهاتوودا بە براکانت دەدەیت، کاتێک ئەوان ئاگایان لە خۆیان نابێت و لەبیریان چۆتەوە و هەستی پێ ناکەن.
وَجَاءُوا أَبَاهُمْ عِشَاءً يَبْكُونَ (16)
پاشان کە تاریک داهات هاتنە لای باوکیان دەگریان.
قَالُوا يَا أَبَانَا إِنَّا ذَهَبْنَا نَسْتَبِقُ وَتَرَكْنَا يُوسُفَ عِندَ مَتَاعِنَا فَأَكَلَهُ الذِّئْبُ ۖ وَمَا أَنتَ بِمُؤْمِنٍ لَّنَا وَلَوْ كُنَّا صَادِقِينَ (17)
وتیان ئەی باوکی بەڕێزمان! بەڕاستی ئێمە ڕۆشتین پێشبڕکێمان دەکرد و یووسوفمان لای کەلوپەلەکەمان بەجێ هێشت، ئەوسا گورگەکە پەلاماری دا و خواردی، بەڵام تۆ هەمیشە بڕوامان پێ ناکەیت ئەگەرچی ئێمە ڕاستگۆش بین...
وَجَاءُوا عَلَىٰ قَمِيصِهِ بِدَمٍ كَذِبٍ ۚ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًا ۖ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ۖ وَاللَّهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ (18)
براکانیشی هاتن بە هەندێ خوێنی ساختەوە کە بەسەر کراسەکەیەوە بوو (هێنایان بۆ باوکیان) ئەویش وتی: نەخێر وا نییە، بەڵکوو خۆتان بۆ خۆتان ئەم کارەتان ساز داوە، جا چارم تەنها خۆگری و ئارامگرتنە بە جوانترین شێوە، هەر خواش داوای کۆمەکی لێ دەکرێت لەسەر ئەو باسەی ئێوە دەیکەن.
وَجَاءَتْ سَيَّارَةٌ فَأَرْسَلُوا وَارِدَهُمْ فَأَدْلَىٰ دَلْوَهُ ۖ قَالَ يَا بُشْرَىٰ هَٰذَا غُلَامٌ ۚ وَأَسَرُّوهُ بِضَاعَةً ۚ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِمَا يَعْمَلُونَ (19)
ئەوسا کاروانێک هات و ئینجا ئاوهێنەرەکەیان نارد ئاو بهێنێت (ئەویش چووە سەر بیرەکە) و سەتڵەکەی داهێشتە ناو بیرەکەوە، کاتێک هێنایە سەرەوە لەجیاتیی ئاو یووسوف هاتە دەرەوە، کاتێک کابرا بینیی، وتی: خەڵکینە مژدە بێت ئەمە لاوێکە (ئەوسا هەر کەسێک بدۆزرایەتەوە دەکرا بە بەندە و دەفرۆشرا) یووسوفیان شاردەوە و کردیانە کەرەسەی فرۆشتن، خوای گەورەش زانا و ئاگایە بەو کار و کردەوانەی کە دەیکەن (چاودێریی یووسوف دەکات و کارێکی گەورەی پێیەتی).
وَشَرَوْهُ بِثَمَنٍ بَخْسٍ دَرَاهِمَ مَعْدُودَةٍ وَكَانُوا فِيهِ مِنَ الزَّاهِدِينَ (20)
سەرەنجام (بردیان و) فرۆشتیان لە بازاڕی کۆیلەفرۆشەکاندا لە میسر، بە نرخێکی هەرزان، چەند درهەمێکی کەم، لە فرۆشتنیدا هیچ گرنگییان پێ نەدا و کەمتەماع بوون (چونکە پشتیان پێوەی نەئێشابوو).
وَقَالَ الَّذِي اشْتَرَاهُ مِن مِّصْرَ لِامْرَأَتِهِ أَكْرِمِي مَثْوَاهُ عَسَىٰ أَن يَنفَعَنَا أَوْ نَتَّخِذَهُ وَلَدًا ۚ وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي الْأَرْضِ وَلِنُعَلِّمَهُ مِن تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ ۚ وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَىٰ أَمْرِهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (21)
جا ئەو کەسەی یووسوفی کڕی لە میسر، بە هاوسەرەکەیی وت: ڕێز بگرە لە شوێن و جێگەی ئەم لاوە، بەئومێدی ئەوەی سوودمان پێ بگەیەنێت، یان بیکەینە کوڕی خۆمان، ئا بەو شێوەیە یووسوفمان جێگیر کرد لە زەویدا و پایەدارمان کرد، بۆ ئەوەش فێری بکەین چۆن خەو لێک بداتەوە و ڕووداوەکانی چوار دەوری وەک خۆی تێ بگات، خوای گەورە زاڵە بەسەر کار و فەرمانەکانی خۆیدا، بەڵام زۆربەی خەڵکی بەمە نازانن.
وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (22)
کاتێکیش کە یووسوف پێ گەیشت و گەیشتە ئەوپەڕی توندوتۆڵی (لە ڕووی لاشە و ژیرییەوە) و ئێمەش پلەی فەرمانڕەواییی دانایی و زانیاریی شارەزایی باشمان پێ بەخشی، هەر بەو شێوەیەش پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە.
وَرَاوَدَتْهُ الَّتِي هُوَ فِي بَيْتِهَا عَن نَّفْسِهِ وَغَلَّقَتِ الْأَبْوَابَ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ ۚ قَالَ مَعَاذَ اللَّهِ ۖ إِنَّهُ رَبِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ ۖ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ (23)
جا ئەو ئافرەتەی کە یووسوف لە ماڵیدا بوو هەوڵی دا یووسوف لەخشتە ببات و دڵی ڕابکێشێت بۆ لای خۆی، هەموو دەرگاکانیشی داخست و وتی: وەرە پێشەوە و خۆت ئامادە بکە، یووسوف وتی: پەنا دەگرم بە خوا کاری وا ناکەم، چونکە پەروەردگارم دەرووی لێ کردوومەتەوە، هەر وەها مێردەکەشت چاکڕەفتار بووە لەگەڵمدا (چۆن خیانەتی لێ دەکەم) و چونکە من دڵنیام ستەمکاران سەرفراز نابن.
وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِ ۖ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَا أَن رَّأَىٰ بُرْهَانَ رَبِّهِ ۚ كَذَٰلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاءَ ۚ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ (24)
سوێند بە خوا بێگومان ژنەکە پەلاماری یووسوفی دا و ویستی لێی بدات، یووسوفیش نیازی لێدانی هەبوو ئەگەر بەڵگەی خوایی نەزانیایە (کە سەرەنجامی لێدانەکەی بە خراپ بەسەریدا دەشکێتەوە) و ئا بەو شێوەیەمان کرد (بۆ ئەوەی هەر چی گوناهـ و تاوان و خراپەیە لێی دوور دەخەینەوە) و بەڕاستی ئەو لە بەندە هەڵبژاردە و پاکەکانی ئێمەیە.
وَاسْتَبَقَا الْبَابَ وَقَدَّتْ قَمِيصَهُ مِن دُبُرٍ وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَى الْبَابِ ۚ قَالَتْ مَا جَزَاءُ مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوءًا إِلَّا أَن يُسْجَنَ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (25)
سەرەنجام هەر دووکیان پێشبڕکێیان کرد بۆ دەرگاکە (یووسوف بۆ کردنەوە و ئەویش بۆ داخستن) ژنەکە توانیی دەستی لە کراسەکەی گیر بکات و لە پشتەوە دڕاندی، ئەوسا هەر دووکیان لە بەردەمی دەرگاکەدا تووشی مێردەکەی هاتن، خیرا هاتە قسە و ویستی یووسوف تاوانبار بکات بۆیە وتی: باشە ئاخۆ سزای ئەو کەسە چییە کە ویستبێتی خراپە لەگەڵ خێزانەکەتدا بکات، جگە لەوەی بەند بکرێت یان سزایەکی بەئێش بدرێت.
قَالَ هِيَ رَاوَدَتْنِي عَن نَّفْسِي ۚ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِّنْ أَهْلِهَا إِن كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِن قُبُلٍ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (26)
یووسوف وتی: (نەخێر وا نییە) ئەو ویستی لەخشتەم بەرێت، یەکێک لە خزمانی ژنەکە (کە گوێی لە بەسەرهاتەکە بوو، دیار بوو کە پیاوێکی زیرەک و دنیادیدە بوو) شایەتیی دا و وتی: ئەگەر کراسەکەی یووسوف لە پێشەوە دڕابێت ئەوە ژنەکە ڕاست دەکات و ئەو کاتە یووسوف یەکێکە لە درۆزنان.
وَإِن كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِن دُبُرٍ فَكَذَبَتْ وَهُوَ مِنَ الصَّادِقِينَ (27)
خۆ ئەگەر کراسەکەی لە پشتەوە دڕابێت ژنەکە درۆ دەکات و یووسوف یەکێکە لە ڕاستگۆیان.
فَلَمَّا رَأَىٰ قَمِيصَهُ قُدَّ مِن دُبُرٍ قَالَ إِنَّهُ مِن كَيْدِكُنَّ ۖ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌ (28)
کاتێک مێردەکەی بینی کراسەکەی یووسوف لە پشتەوە دڕاوە، بە ژنەکەیی وت: بەڕاستی ئەمە پیلان و نەخشەی خۆتانە، بێگومان فێڵ و تەڵەکە و نەخشە و پیلانی ئێوە زۆر گەورەیە (لەم جۆرە شتانەدا).
يُوسُفُ أَعْرِضْ عَنْ هَٰذَا ۚ وَاسْتَغْفِرِي لِذَنبِكِ ۖ إِنَّكِ كُنتِ مِنَ الْخَاطِئِينَ (29)
ئینجا ڕووی کردە یووسوف وتی: ئەی یووسوف! ئەم باسە فەرامۆش بکە و گوێی مەدەرێ، تۆش داوای لێخۆشبوون و لێبوردن بکە لە هەڵە و تاوانەکەت چونکە بەڕاستی تۆ لە گوناهباران و بەهەڵەچوواندایت.
وَقَالَ نِسْوَةٌ فِي الْمَدِينَةِ امْرَأَتُ الْعَزِيزِ تُرَاوِدُ فَتَاهَا عَن نَّفْسِهِ ۖ قَدْ شَغَفَهَا حُبًّا ۖ إِنَّا لَنَرَاهَا فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ (30)
پاشان ژنانێک لە ئافرەتانی ناو شار ئەم دەنگوباسەیان بیست بۆیە وتیشیان: سەیرە! ژنەکەی عەزیزی میسر دەیەوێت بە نەرمونیانی سەرنجی لاوەکەی خۆی ڕابکێشێت بۆ لای خۆی، بەڕاستی ئەویندارییەکەی بۆی هەموو پەڕەکانی دڵی داگیر کردووە، بێگومان ئێمە ئەو ژنە لە سەرگەردانییەکی ئاشکرادا دەبینین.
فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَأً وَآتَتْ كُلَّ وَاحِدَةٍ مِّنْهُنَّ سِكِّينًا وَقَالَتِ اخْرُجْ عَلَيْهِنَّ ۖ فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ وَقُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا هَٰذَا بَشَرًا إِنْ هَٰذَا إِلَّا مَلَكٌ كَرِيمٌ (31)
جا کاتێک ژنەکەی عەزیزی میسر توانج و پلارەکەی ئەوانی بیست، ئەویش ناردی بەشوێنیاندا و جێگەیەکی خۆشی بۆ ئامادە کردن، چەقۆشی دایە دەستی هەر یەکەیان، ئینجا فەرمانی دا بە یووسوف و وتی: ئادەی وەرە دەرەوە بۆ لایان (با بتبینن) و جا کاتێک بینییان بە گەورە و گرنگیان زانی و (الله اکبر) ـیان بۆ کرد و بە بێئاگایی دەستی خۆیان بڕی وتیشیان: پاکی و بێگەردی و دووری لە هەموو ناتەواوییەک شایستەی خوایە کە ئەمەی درووست کردووە! ئەمە بەشەر نییە، تەنها فریشتەیەکی جوان و بەڕێزە و هیچی تر نییە.
قَالَتْ فَذَٰلِكُنَّ الَّذِي لُمْتُنَّنِي فِيهِ ۖ وَلَقَدْ رَاوَدتُّهُ عَن نَّفْسِهِ فَاسْتَعْصَمَ ۖ وَلَئِن لَّمْ يَفْعَلْ مَا آمُرُهُ لَيُسْجَنَنَّ وَلَيَكُونًا مِّنَ الصَّاغِرِينَ (32)
ئینجا ژنەکە وتی: ئەوە ئەو کەسەیە کە ئێوە لۆمە و سەرزەنشتی منتان دەکرد لەبارەیەوە و سوێند بە خوا بێگومان من هەوڵم دا لەخشتەی بەرم، کەچی ئەو هەر خۆی گرت و پاکوخاوێنیی ویست، سوێند بە خوا ئەگەر ئەوەی من فەرمانی پێ دەدەم نەیکات، ئەوە بەڕاستی بەند دەکرێت و زەلیل دەبێت و بەکەم تەماشا دەکرێت.
قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ ۖ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُن مِّنَ الْجَاهِلِينَ (33)
یووسوف کە ئەمەی بیست وتی: پەروەردگارم من زیندانم لەلا خۆشەویسترە لەوەی کە ئەوان بانگم دەکەن بۆی، خۆ ئەگەر لە فێڵ و تەڵەکەی ئەوانە ڕزگارم نەکەیت و لە پیلان و نەخشەکانیان دەربازم نەکەیت و لام نەدەیت، لەوانەیە منیش مەیلم بۆ درووست ببێت و ئارەزوویان بکەم پاشان بچمە ڕیزی نەفام و گوناهبارانەوە.
فَاسْتَجَابَ لَهُ رَبُّهُ فَصَرَفَ عَنْهُ كَيْدَهُنَّ ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (34)
جا پەروەردگاری بەهانایەوە چوو نزاکەیی گیرا کرد و لە تەڵەکە و فێڵی ژنان پاراستی و لای دا، چونکە بەڕاستی هەر ئەو زاتە بیسەری نزاکانە و زانایە (بە دڵ و دەروونەکان).
ثُمَّ بَدَا لَهُم مِّن بَعْدِ مَا رَأَوُا الْآيَاتِ لَيَسْجُنُنَّهُ حَتَّىٰ حِينٍ (35)
پاشان، لە دوای ئەوەی کە بەڵگەی زۆریان بینی لەسەر یووسوف، بۆیان دەرکەوت و وایان بە چاک زانی تا ماوەیەک هەر بەندی بکەن.
وَدَخَلَ مَعَهُ السِّجْنَ فَتَيَانِ ۖ قَالَ أَحَدُهُمَا إِنِّي أَرَانِي أَعْصِرُ خَمْرًا ۖ وَقَالَ الْآخَرُ إِنِّي أَرَانِي أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِي خُبْزًا تَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْهُ ۖ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ ۖ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (36)
ئەوسا دوو لاوی تریش بە تاوانی جیا جیا لەگەڵ یووسوفدا خرانە بەندیخانەوە، (هەر یەکەیان خەوێکی بینیبوو) یەکێکیان وتی: بێگومان من خۆمم دەبینی لە خەومدا ترێم دەگووشی و شەرابم لێ درووست دەکرد، ئەوی تریشیان وتی: بەڕاستی من خۆمم دەبینی لە خەومدا کە نانم بەسەر سەرمەوە هەڵدەگرت باڵندە لێی دەخوارد، ئاگادارمان بکە بە لێکدانەوەی ئەم خەونە، چونکە بەڕاستی ئێمە دەبینین تۆ لە چاکەخوازانیت و (شارەزای لە لێکدانەوەی خەودا)...
قَالَ لَا يَأْتِيكُمَا طَعَامٌ تُرْزَقَانِهِ إِلَّا نَبَّأْتُكُمَا بِتَأْوِيلِهِ قَبْلَ أَن يَأْتِيَكُمَا ۚ ذَٰلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِي رَبِّي ۚ إِنِّي تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍ لَّا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَهُم بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ (37)
یووسوف وتی: (من تەنها لێکدانەوەی خەون نازانم بەڵکوو جگە لەوەش) هیچ خواردنێکتان بۆ نایەت کە دەرخواردتان بدرێت کە من نەزانم چییە و چۆنە پێش ئەوەی بگاتە لاتان (ئەمەش ئازایەتیی خۆم نییە) بەڵکوو ئەوە هەندێکە لەوەی پەروەردگارم فێری کردووم و بزانن بەڕاستی من بەرنامەی قەومێکم واز لێ هێناوە کە باوەڕ بە خوا ناهێنن و هەمیشە بڕوایان بە قیامەتیش نییە.
وَاتَّبَعْتُ مِلَّةَ آبَائِي إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ ۚ مَا كَانَ لَنَا أَن نُّشْرِكَ بِاللَّهِ مِن شَيْءٍ ۚ ذَٰلِكَ مِن فَضْلِ اللَّهِ عَلَيْنَا وَعَلَى النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ (38)
بەڵکوو شوێنی ئایین و بەرنامەی باب و باپیرانم ئیبراهیم و ئیسحاق و یەعقووب کەوتووم، هەرگیز ڕەوا نییە بۆ ئێمە هیچ جۆرە شتێک بکەینە هاوەڵ و شەریک بۆ خوا، ئەوەش لە فەزڵ و ڕێزی تایبەتی خوایییە لەسەر ئێمە و لەسەر خەڵکیش، بەڵام بەداخەوە زۆربەی خەڵکی سوپاسگوزاری ناکەن.
يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَأَرْبَابٌ مُّتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ أَمِ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ (39)
(ئەوسا ڕووی تێ کردن وتی): ئەی هاوەڵانی زیندانم، ئایا چەند خوایەکی هەمەجۆر و جیاواز (بپەرسترێن) چاکترن، یاخود خوایەکی تاک و تەنها و زاڵ بەسەر هەموو شتێکدا؟
مَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِهِ إِلَّا أَسْمَاءً سَمَّيْتُمُوهَا أَنتُمْ وَآبَاؤُكُم مَّا أَنزَلَ اللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَانٍ ۚ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۚ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (40)
جا هەر چی ئێوە دەیپەرستن جگە لە خوا، تەنها خۆتان و باب و باپیرانتان ناوتان لێ ناون (تەنها ناون و ناوەڕۆکیان نییە)، هەرگیز خوا بەوە ڕازی نییە و هیچ بەڵگەیەکیشی ڕەوانە نەکردووە لەسەر پەسەندکردنیان، بەڕاستی حوکم و فەرمانڕەوایی جگە لە خوا شایستەی کەسی تر نییە، فەرمانیشی داوە جگە لە خۆی کەسی تر نەپەرستن، هەر ئەوەش ئایین و بەرنامەی پەسەند و ڕاست و درووست و بەنرخە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەم ڕاستییانە نازانن و لێی بێئاگان.
يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَمَّا أَحَدُكُمَا فَيَسْقِي رَبَّهُ خَمْرًا ۖ وَأَمَّا الْآخَرُ فَيُصْلَبُ فَتَأْكُلُ الطَّيْرُ مِن رَّأْسِهِ ۚ قُضِيَ الْأَمْرُ الَّذِي فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ (41)
ئەی هاوەڵانی زیندانیم! ئەوەتان لە خەونیدا ترێی دەگووشی ئەوە دەبێتە ساقیی پاشا و ڕزگاری دەبێت و شەرابی پێشکەش دەکات، ئەوی تریشیان لەخاچ دەدرێت و باڵندە لە سەر و ڕوخساری دەخوات، ئیتر ئەمەش وەڵامی لێکدانەوەی خەونەکانتانە و هەر ئەوەش بڕیار دراوە.
وَقَالَ لِلَّذِي ظَنَّ أَنَّهُ نَاجٍ مِّنْهُمَا اذْكُرْنِي عِندَ رَبِّكَ فَأَنسَاهُ الشَّيْطَانُ ذِكْرَ رَبِّهِ فَلَبِثَ فِي السِّجْنِ بِضْعَ سِنِينَ (42)
ئەوسا یووسوف بەو کەسیانەی وت کە وای دەزانی ڕزگاری دەبێت و دەبێتە ساقیی پاشا، باسم بکە لای پاشات (کە بێتاوان من بەند کراوم)، بەڵام شەیتان لەبیری کابرای بردەوە کە لەلای پاشا باسی بکات، ئیتر چەند ساڵێک (یووسوف بێتاوان) لە بەندیخانەدا مایەوە.
وَقَالَ الْمَلِكُ إِنِّي أَرَىٰ سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ ۖ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي رُؤْيَايَ إِن كُنتُمْ لِلرُّؤْيَا تَعْبُرُونَ (43)
(شەوێک پاشا خەونێکی سەیری بینی و بوو بە مەراقی و لە کۆبوونەوەیەکدا) وتی: بەڕاستی من لە خەومدا بینیم کە حەوت مانگای قەڵەو لەلایەن حەوت مەنگای لەڕ و لاوازەوە خوران، حەوت گوڵەگەنمی سەوز و جوان و حەوتی وشکیشم بینی، ئەی زانا و شارەزایان ئەم خەوەم بۆ لێک بدەنەوە ئەگەر خەون لێک دەدەنەوە...
قَالُوا أَضْغَاثُ أَحْلَامٍ ۖ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ الْأَحْلَامِ بِعَالِمِينَ (44)
ئەوانیش وتیان: ئەم خەونە بێسەروبنە و هیچ نییە، ئێمە لە لێکدانەوەی خەونی بێسەروبن شارەزا نین.
وَقَالَ الَّذِي نَجَا مِنْهُمَا وَادَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا أُنَبِّئُكُم بِتَأْوِيلِهِ فَأَرْسِلُونِ (45)
ئینجا ئەوەیان کە ڕزگاری بووبوو، بیری کەوتەوە دوای ئەو هەموو ماوەیە وتی: داواکارم بمنێرن (بۆ لای یووسوف) من هەواڵی (لێکدانەوەی ئەو خەونەتان) پێ ڕادەگەیەنم.
يُوسُفُ أَيُّهَا الصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِي سَبْعِ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعِ سُنبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ لَّعَلِّي أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ (46)
(ساقی چوو بۆ لای زیندانەکە بۆ دیداری یووسوف وتی): یووسوف ئەی هاوەڵی ڕاستگۆم! ئەم خەونەمان بۆ لێک بدەرەوە (لە خەونێکی پاشادا) حەوت مانگای قەڵەو لەلایەن حەوت مانگای لەڕ و لاوازەوە خوراون، هەر وەها لەبارەی حەوت گوڵەگەنمی سەوز و جوان و حەوتی تری وشک بۆمان لێک بدەرەوە، بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ لای خەڵکی تا وەڵام بزانن.
قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِي سُنبُلِهِ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّا تَأْكُلُونَ (47)
(یووسوف) وتی: حەوت ساڵی بەردەوام کشتوکاڵ دەکەن و دانەوێڵە دەچێنن، ئەوەی کە دروێنەتان کردووە، لێتان زیاد بوو بە گوڵەکەیەوە بیهێڵنەوە، مەگەر ئەو کەمەی کە دەیخۆن (دانەوێڵە بە گوڵەکەیەوە هەڵبگیرێت لە کرم و ئەسپێ و زایەبوون بەدوور دەبێت).
ثُمَّ يَأْتِي مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّا تُحْصِنُونَ (48)
پاشان لە دوای ئەوە حەوت ساڵە، گرانی و سەختی پێش دێت، ئەوەی کە زەخیرەتان کردووە بۆ ئەو ساڵانە هەمووی دەخۆن، مەگەر کەمێکی نەبێت کە هەڵی دەگرن (بۆ تۆو).
ثُمَّ يَأْتِي مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ النَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ (49)
لەوەودوا ساڵێکی باراناوی و پڕبەرەکەت دێت کە خەڵکی بەروبوومی زۆریان پێ دەبەخشرێت، میوە دەگووشن و شەربەتی لێ درووست دەکەن.
وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ ۖ فَلَمَّا جَاءَهُ الرَّسُولُ قَالَ ارْجِعْ إِلَىٰ رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ مَا بَالُ النِّسْوَةِ اللَّاتِي قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ۚ إِنَّ رَبِّي بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌ (50)
(ساقی گەڕایەوە بۆ لای پاشا و لێکدانەوەکەی یووسوفی بۆ باس کرد، زۆر بەدڵی بوو، بۆیە پاشاش وتی): ئادەی بچن بۆم بهێنن، جا کاتێک کە ڕەوانەکراوەکەی پاشا گەیشتە لای یووسوف و (وتی: پاشا داوات دەکات، یووسوف) وتی: بگەڕێرەوە بۆ لای پاشا و جا پێی بڵێ: هۆی چی بوو ئەو ئافرەتانە کاتی خۆی دەستی خۆیان بڕی و برینداریان کرد (ئایا من هیچ تاوانێکم لەوەدا هەیە؟!) بەڕاستی هەر پەروەردگارم بەئاگایە لە فێڵ و تەڵەکە و پیلانیان.
قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَاوَدتُّنَّ يُوسُفَ عَن نَّفْسِهِ ۚ قُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِن سُوءٍ ۚ قَالَتِ امْرَأَتُ الْعَزِيزِ الْآنَ حَصْحَصَ الْحَقُّ أَنَا رَاوَدتُّهُ عَن نَّفْسِهِ وَإِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ (51)
(پاشا ئەو ئافرەتانەی هەموو کۆ کردەوە) پێی وتن: ئەو کارە گرنگەتان چی بوو کاتێک کە وا ئێوە ویستتان یووسوف لەخشتە بەرن (ئایا ئەو هیچ تاوانێکی هەبوو؟) هەموو وتیان: پەنا بە خوا (ئێمە بوختانی بۆ بکەین) ئێمە هیچ جۆرە هەڵە و ناشرینییەکمان لێ نەدیوە و نەزانیوە، (ژنەکەی عەزیزی میسر) وتی: ئا ئێستە ئیتر ڕاستی ڕوون و ئاشکرا بوو (دان بە ڕاستیدا دەنێم)، خەتای من بوو دەمویست لەخشتەی بەرم و بەڕاستی یووسوف یەکێکە لە ڕاستگۆیان.
ذَٰلِكَ لِيَعْلَمَ أَنِّي لَمْ أَخُنْهُ بِالْغَيْبِ وَأَنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي كَيْدَ الْخَائِنِينَ (52)
(ئینجا یووسوف) وتی: ئەوە (بۆیە وام کرد) تا (پاشا) چاک بزانێت و دڵنیا بێت بەڕاستی من لە نهێنیشدا خیانەتم لێ نەکردووە، بێگومانیش خوا فێڵ و تەڵەی خیانەتکاران بەئەنجام ناگەیەنێت. (یاخود ژنەکە وتی): تا یووسوف دڵنیا بێت کە لە نهێنیدا و (ئێستە ئەو لێرە نییە) خیانەتی لێ ناکەم و بوختانی بۆ هەڵنابەستم، چونکە (بۆم دەرکەوتووە) کە خوا فێڵ و تەڵەکەی خیانەتکاران بەئەنجام ناگەیەنێت
وَمَا أُبَرِّئُ نَفْسِي ۚ إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّي ۚ إِنَّ رَبِّي غَفُورٌ رَّحِيمٌ (53)
(دەشێت یووسوف یان ژنەکەی عەزیزی میسر وتبێتی) منیش نەفسی خۆم بەری ناکەم، چونکە بەڕاستی نەفس (ئەگەر بە نووری خواناسی ئاوەدان نەبێت) زۆر فەرماندەرە بە گوناهـ و هەڵە و تاوان، مەگەر نەفسێک کە پەروەردگارم میهرەبانیی پێ کردبێت، بەڕاستی پەروەردگارم لێخۆشبوو و میهرەبانە.
وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ أَسْتَخْلِصْهُ لِنَفْسِي ۖ فَلَمَّا كَلَّمَهُ قَالَ إِنَّكَ الْيَوْمَ لَدَيْنَا مَكِينٌ أَمِينٌ (54)
(ئەوسا پاشا کە ڕاستییەکانی بەتەواویی بۆ دەرکەوت ئەوەندەی تر یووسوفی لا بەڕێز و بەنرخ بوو بۆیە) فەرمانی دا وتی: ئادەی بچن بۆم بهێنن، ئەو (لاوە پاک و ژیر و زانایە) تایبەتی دەکەم بۆ خۆم و لە نزیکانی من بێت، جا کاتێک (هێنایان) و پاشا قسەی لەگەڵ کرد، وتی: ئەمڕۆ ئیتر بەڕاستی تۆ لای ئێمە خاوەنی پلە و جێگەی متمانە و باوەڕی.
قَالَ اجْعَلْنِي عَلَىٰ خَزَائِنِ الْأَرْضِ ۖ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٌ (55)
یووسوف وتی: پێم باشە بمکەیت بە لێپرسراو بەسەر گەنجینەکان و سامانی سەر زەویی ئەم وڵاتە، (میسر) بەڕاستی من پارێزەرێکی زانام (لە خۆم ڕادەبینم کە شت بپارێزم و زاناشم کە چۆن دەیپارێزم).
وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي الْأَرْضِ يَتَبَوَّأُ مِنْهَا حَيْثُ يَشَاءُ ۚ نُصِيبُ بِرَحْمَتِنَا مَن نَّشَاءُ ۖ وَلَا نُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ (56)
(خوا دەفەرمێت) ئا بەو شێوەیە دەسەڵاتمان دا بە یووسوف و جێگیر و پایەدارمان کرد لە خاکی میسردا، هەر پلەوپایەیەکی دەویست لەو وڵاتەدا دەستی دەکەوت بۆی ساز دەبوو، هەر کەسێک، هەر دەستەیەک بمانەوێت بەهرەوەری دەکەین لە ڕەحمەت و بەخششەکانمان و پاداشتی چاکەکاران بەزایە نادەین.
وَلَأَجْرُ الْآخِرَةِ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (57)
بێگومان پاداشتی ئەو جیهان (لە بەهەشتی بەریندا) چاکترە بۆ ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە و خۆیان دەپاراست.
وَجَاءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُوا عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ وَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ (58)
(ساڵانی گرانی هاتە پێشەوە) براکانی یووسوف (هاتن بۆ میسر) جا چوونە دیوانی، ئەو ئەوانی ناسییەوە، بەڵام ئەوان ئەمیان نەناسییەوە (چونکە پۆشاکی وەزیری لەبەردا بوو، هەرگیز شتی وایان چاوەڕوان نەدەکرد).
وَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ قَالَ ائْتُونِي بِأَخٍ لَّكُم مِّنْ أَبِيكُمْ ۚ أَلَا تَرَوْنَ أَنِّي أُوفِي الْكَيْلَ وَأَنَا خَيْرُ الْمُنزِلِينَ (59)
(ئەویش ڕێزی گرتن و دوواندنی و پێی دەرخستن کە برایەکی باوکییان هەیە و نەیانهێناوە، لەبەر ئەوە) لە کاتێکدا ڕێکی خستن و بارگە و بنەی بۆ پێچانەوە وتی: (من حەز دەکەم) برایەکی باوکیتان هەیە بۆم بهێنن، ئایا نابینن بەڕاستی من چۆن کێشانە و پێوانەم تێروتەواوە و چۆن ڕێز لە میوان دەگرم (یارمەتیی هەژاران دەدەم).
فَإِن لَّمْ تَأْتُونِي بِهِ فَلَا كَيْلَ لَكُمْ عِندِي وَلَا تَقْرَبُونِ (60)
خۆ ئەگەر ئەو برایەتانم بۆ نەهێنن، ئەوە ئیتر هیچ موعامەلە و کێشانە و پێوانەی ئیوە لای من نییە و نزیکم مەکەونەوە.
قَالُوا سَنُرَاوِدُ عَنْهُ أَبَاهُ وَإِنَّا لَفَاعِلُونَ (61)
(لە وەڵامیدا) وتیان: ئێمە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەین و نەخشە دەکێشین بۆ ئەو مەبەستە (هەتا) باوکی ڕازی بکەین (ئەم جارە بیهێنین)، بێگومان ئێمە ئەو کارە دەکەین.
وَقَالَ لِفِتْيَانِهِ اجْعَلُوا بِضَاعَتَهُمْ فِي رِحَالِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَعْرِفُونَهَا إِذَا انقَلَبُوا إِلَىٰ أَهْلِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (62)
(لە فرسەتێکدا) یووسوف بە لاوەکانی بەردەستی وت: هەر چی شتومەک و کەلوپەلێکیان هێناوە بیخەنەوە ناو بارەکانیان، بۆ ئەوەی بیناسنەوە کاتێک دەگەڕێنەوە بۆ لای کەسوکاریان بۆ ئەوەی (ببێتە هاندەرێک و) بێنەوە.
فَلَمَّا رَجَعُوا إِلَىٰ أَبِيهِمْ قَالُوا يَا أَبَانَا مُنِعَ مِنَّا الْكَيْلُ فَأَرْسِلْ مَعَنَا أَخَانَا نَكْتَلْ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ (63)
جا کاتێک گەڕانەوە بۆ لای باوکیان وتیان: باوکی بەڕێزمان! (کێشان و) پێوانمان لێ قەدەغە کراوە (تا بنیامینی برامان لەگەڵ خۆماندا نەبەین)، کە واتە براکەمان لەگەڵ بنێرە تا پێوانە بکەین (بەدەست بەتاڵی نەگەڕێنەوە)، بەڵێن بێت پارێزەرین بۆی.
قَالَ هَلْ آمَنُكُمْ عَلَيْهِ إِلَّا كَمَا أَمِنتُكُمْ عَلَىٰ أَخِيهِ مِن قَبْلُ ۖ فَاللَّهُ خَيْرٌ حَافِظًا ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (64)
یەعقووبی باوکیان وتی: (ئەمە داخوازییەکی سەیرە) ئایا هەر وا متمانەتان پێ بکەم لەسەری مەگەر هەر وەک پێشتر متمانەم پێ کردن لەسەر یووسوفی برای؟! (سەرەنجام ڕازییان کرد و ئەویش وتی) کە واتە خوا چاکترین پارێزەرە هەر ئەو میهرەبانترینی میهرەبانانە.
وَلَمَّا فَتَحُوا مَتَاعَهُمْ وَجَدُوا بِضَاعَتَهُمْ رُدَّتْ إِلَيْهِمْ ۖ قَالُوا يَا أَبَانَا مَا نَبْغِي ۖ هَٰذِهِ بِضَاعَتُنَا رُدَّتْ إِلَيْنَا ۖ وَنَمِيرُ أَهْلَنَا وَنَحْفَظُ أَخَانَا وَنَزْدَادُ كَيْلَ بَعِيرٍ ۖ ذَٰلِكَ كَيْلٌ يَسِيرٌ (65)
کاتێکیش کەلوپەل و بارگە و بنەکانیان کردەوە بینییان هەر چی شتومەکیانە هەر ئەوە خراوەتەوە بارەکانیان و گەڕێندراوەتەوە بۆیان، (ئینجا باوکیانیان بانگ کرد و) وتیان: باوکی بەڕێزمان ئێمە چی بکەین، چی بڵێین (لە بەرانبەر ئەو پاشا بەڕێزەوە) ئەوەتە هەر چی کەلوپەلمان هەیە گەڕێندراوەتەوە بۆمان و (تۆ ئەگەر مۆڵەتی بنیامین بدەی) ڕزق و ڕۆزیی زۆر دەهێنین بۆ کەسوکارمان، براکەشمان دەپارێزین و باری وشترێکیش زیاتر دەهینین، ئەو بارەش شتێکی ئاسانە.
قَالَ لَنْ أُرْسِلَهُ مَعَكُمْ حَتَّىٰ تُؤْتُونِ مَوْثِقًا مِّنَ اللَّهِ لَتَأْتُنَّنِي بِهِ إِلَّا أَن يُحَاطَ بِكُمْ ۖ فَلَمَّا آتَوْهُ مَوْثِقَهُمْ قَالَ اللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌ (66)
یەعقووب وتی: هەرگیز لەگەڵتاندا ناینێرم هەتا پەیمانێکی خواییم پێ نەدەن (سوێند نەخۆن) کە بێگومان بیهێننەوە بۆ لام، مەگەر دەورە بدرێن و هیچ دەسەڵاتتان نەمێنێت، جا کاتێک پەیمانەکەیان دا و سوێندیان بۆ خوارد، یەعقووب وتی: خوا خۆی ئاگادار و چاودێرە بەو پەیمانەی کە بڕیارمان لەسەر داوە.
وَقَالَ يَا بَنِيَّ لَا تَدْخُلُوا مِن بَابٍ وَاحِدٍ وَادْخُلُوا مِنْ أَبْوَابٍ مُّتَفَرِّقَةٍ ۖ وَمَا أُغْنِي عَنكُم مِّنَ اللَّهِ مِن شَيْءٍ ۖ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُتَوَكِّلُونَ (67)
هەر وەها وتی: کوڕەکانم! هەمووتان لە یەک دەروازەوە مەچنە ژوورەوە و لە چەند دەروازەیەکی جیاجیاوە بچنە ژوورەوە (خۆتان بکەن بە شاردا)، دڵنیاش بن کە من ناتوانم هیچ شتێک لەو بەڵا و پێشهاتانەی کە بڕیاری خوای لەسەر بگێڕمەوە لە ئێوە، هیچ فەرمان و بڕیارێک بۆ کەس نییە، تەنها بۆ خوا نەبێت، پشتم هەر بەو بەستووە و پشتوپەنام هەر ئەوە، جا دەبا ئەوانەی کە پاڵپشت و پشتیوانیان دەوێت هەر پشت بەو ببەستن.
وَلَمَّا دَخَلُوا مِنْ حَيْثُ أَمَرَهُمْ أَبُوهُم مَّا كَانَ يُغْنِي عَنْهُم مِّنَ اللَّهِ مِن شَيْءٍ إِلَّا حَاجَةً فِي نَفْسِ يَعْقُوبَ قَضَاهَا ۚ وَإِنَّهُ لَذُو عِلْمٍ لِّمَا عَلَّمْنَاهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (68)
کاتیک چوونە ناوەوە بەو شێوەیەی کە باوکیان فەرمانی پێ دابوون، جا ئەوە نەبێت باوکیان توانیبێتی فریایان بکەوێت و لە هیچ پێشهاتێک ڕزگاریان بکات کە بڕیاردادەی خوای لەسەرە، (ئەو ڕێنموویییه) تەنها پێداویستییەکی دەروونیی یەعقووب خۆی بوو ڕای گەیاند، بەڕاستی یەعقووب خاوەنی زانستێک بوو، چونکە ئێمە فێرمان کردبوو و بەڵام زۆربەی خەڵکی ڕاستییەکان نازانن.
وَلَمَّا دَخَلُوا عَلَىٰ يُوسُفَ آوَىٰ إِلَيْهِ أَخَاهُ ۖ قَالَ إِنِّي أَنَا أَخُوكَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (69)
کاتێکیش کە کوڕەکان چوونە ژوورەوە بۆ لای یووسوف، بنیامینی برای نزیک کردەوە لە خۆی و (لە فرسەتێکدا) وتی: بەڕاستی من یووسوفی براتم، جا خەفەت مەخۆ و خەمت نەبێت بەو هەڵسوکەوتەی ئەوان دەیانکرد (چونکە من نەخشەم کێشاوە تۆ لێرە بهێڵمەوە، تا لەلای خۆم ژیان بەسەر بەریت).
فَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ جَعَلَ السِّقَايَةَ فِي رَحْلِ أَخِيهِ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا الْعِيرُ إِنَّكُمْ لَسَارِقُونَ (70)
جا کاتێک یووسوف بارگە و بنەی بۆ پێچانەوە و سازی کردن (خۆراک و دانەوێڵەی پێویستی) ـی پێ بەخشین جاموولکەی کێشان و پێوانی خستە ناو باری بنیامینی برایەوە، پاشان جاڕچییەک کە بە دەنگی بەرز وتی: ئەی کاروانچییان ئێوە بەڕاستی دزن؟!
قَالُوا وَأَقْبَلُوا عَلَيْهِم مَّاذَا تَفْقِدُونَ (71)
ئەوانیش بەپەلە گەڕانەوە و هاتن بەرەو ڕوویان وتیان: چی دیار نییە؟ چیتان لێ ون بووە؟
قَالُوا نَفْقِدُ صُوَاعَ الْمَلِكِ وَلِمَن جَاءَ بِهِ حِمْلُ بَعِيرٍ وَأَنَا بِهِ زَعِيمٌ (72)
پاساوانەکان وتیان: جاموولکە و دەفری پاشامان لێ ون بووە و بۆی دەگەڕێین، هەر کەسێک هێنای باری وشترێکی بۆ هەیە (لێپرسراوەکەیان وتی): من دەبمە زامنی ئەو بەڵینە.
قَالُوا تَاللَّهِ لَقَدْ عَلِمْتُم مَّا جِئْنَا لِنُفْسِدَ فِي الْأَرْضِ وَمَا كُنَّا سَارِقِينَ (73)
کوڕەکان وتیان: سوێند بە خوا، بەڕاستی ئێوە چاک دەزانن کە ئێمە بۆ ئەوە نەهاتووین فەساد و خراپە لە زەویدا بکەین و ئێمە دز نین.
قَالُوا فَمَا جَزَاؤُهُ إِن كُنتُمْ كَاذِبِينَ (74)
پاسەوانەکان وتیان: ئەگەر (دەر کەوت) ئێوە درۆزن بوون، کە وا بوو پاداشتی ئەو دزە چییە؟
قَالُوا جَزَاؤُهُ مَن وُجِدَ فِي رَحْلِهِ فَهُوَ جَزَاؤُهُ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ (75)
کوڕەکان وتیان: پاداشتەکەی ئەو کەسەی کە دەفرە دزراوەکە لە بارەکەیدا دەدۆزرێتەوە، ئەوە پاداشتەکەیەتی (کە بریتییە لەوەی بارمتە بێت لای خاوەنی شتە دزراوەکە)، ئێمە ئا بەو شێوەیە تۆڵە لە ستەمکاران دەسێنین.
فَبَدَأَ بِأَوْعِيَتِهِمْ قَبْلَ وِعَاءِ أَخِيهِ ثُمَّ اسْتَخْرَجَهَا مِن وِعَاءِ أَخِيهِ ۚ كَذَٰلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ ۖ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ فِي دِينِ الْمَلِكِ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَّن نَّشَاءُ ۗ وَفَوْقَ كُلِّ ذِي عِلْمٍ عَلِيمٌ (76)
ئینجا یووسوف خۆی دەستی کرد بە گەڕان بە بارەکاندا پێش ئەوەی باری بنیامینی برای بپشکنێت، لەوەودوا لەباری براکەیدا دەری هێنا، ئا بەو شێوەیە یووسوفمان فێری نەخشەی گلدانەوەی براکەی کرد، نەدەبوو بە دەستووری پاشا براکەی گل بداتەوە، مەگەر ویستی خوای گەورەی لەسەر بێت، بەو شێوەیە چەندەها جار پلەوپایەی هەر کەس کە بمانەوێت بەرز و بڵند دەکەینەوە و لە سەروو هەموو خاوەنزانست و زانیارییەکەوە زانا و شارەزاتر هەیە.
قَالُوا إِن يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَّهُ مِن قَبْلُ ۚ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفْسِهِ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ ۚ قَالَ أَنتُمْ شَرٌّ مَّكَانًا ۖ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَصِفُونَ (77)
براکانی وتیان: ئەگەر ئەو دزی بکات، ئەوە براکەشی بێگومان دزی کردووە لەمەوپێش، ئینجا یووسوف ئەو قسە ناڕەوا و تۆمەتە ناقۆڵایەی لە دڵی خۆیدا هێشتەوە و نەیخستە ڕوو بۆ ئەوان، وتی: ئێوە لە کەسانێکی باش ناچن، جا خوا خۆی لە هەموو کەس زاناترە بەوەی کە دەیڵێن و باسی دەکەن.
قَالُوا يَا أَيُّهَا الْعَزِيزُ إِنَّ لَهُ أَبًا شَيْخًا كَبِيرًا فَخُذْ أَحَدَنَا مَكَانَهُ ۖ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (78)
براکانی وتیان: جەنابی پاشا! بەڕاستی ئەم کوڕە باوکێکی پیری بەساڵاچووی هەیە، کە واتە یەکێک لە ئێمە لەجیاتیی ئەو گل بدەرەوە، چونکە بێگومان ئێمە تۆ بە پیاوچاک و چاکەخواز دەزانین.
قَالَ مَعَاذَ اللَّهِ أَن نَّأْخُذَ إِلَّا مَن وَجَدْنَا مَتَاعَنَا عِندَهُ إِنَّا إِذًا لَّظَالِمُونَ (79)
یووسوف وتی: پەنا بە خوا، ئەگەر هەڵەی وا بکەین تەنها ئەو کەسە گل ئەدەینەوە کە شتومەکەکانمان لەلای دۆزیوەتەوە، خۆ ئەگەر وا نەکەین، ئەوە ئیتر ئێمە بەڕاستی ستەمکارین.
فَلَمَّا اسْتَيْأَسُوا مِنْهُ خَلَصُوا نَجِيًّا ۖ قَالَ كَبِيرُهُمْ أَلَمْ تَعْلَمُوا أَنَّ أَبَاكُمْ قَدْ أَخَذَ عَلَيْكُم مَّوْثِقًا مِّنَ اللَّهِ وَمِن قَبْلُ مَا فَرَّطتُمْ فِي يُوسُفَ ۖ فَلَنْ أَبْرَحَ الْأَرْضَ حَتَّىٰ يَأْذَنَ لِي أَبِي أَوْ يَحْكُمَ اللَّهُ لِي ۖ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ (80)
ئینجا کاتێک کە نائومێد بوون لە پاشا، لە کەنارێکەوە بۆ خۆیان دەستیان کرد بە چپە و ڕاگۆڕینەوە، گەورەکەیان وتی: باشە، ئەی نەتانزانی کە بێگومان باوکتان بەڕاستی پەیمانێکی لێ وەرگرتوون و خوایشی کردووە بە شایەت بەسەرتانەوە، پێشتریش ئاشکرایە کە چیتان کرد بە یووسوف و پیلانتان گێڕا دژی، ئیتر من هەرگیز ئەم سەرزەمین و وڵاتە بەجێ ناهێڵم هەتا باوکم مۆڵەتم دەدات، یاخود خوا فەرمانێک بدات لە قازانجم بێت، ئەو زاتەش چاکترینی دادوەرانه.
ارْجِعُوا إِلَىٰ أَبِيكُمْ فَقُولُوا يَا أَبَانَا إِنَّ ابْنَكَ سَرَقَ وَمَا شَهِدْنَا إِلَّا بِمَا عَلِمْنَا وَمَا كُنَّا لِلْغَيْبِ حَافِظِينَ (81)
بگەڕێنەوە بۆ لای باوکتان و پێ بڵێن: ئەی باوکی بەڕێزمان! بێگومان کوڕەکەت دزیی کردووە ئێمە ئاگامان لێ نەبووە، جگە لەوەی کە زانیومانە، ئێمە لە شاراوە و نهێنییەکان شارەزا نین (نازانین ئەو کوڕە بۆ وای کرد).
وَاسْأَلِ الْقَرْيَةَ الَّتِي كُنَّا فِيهَا وَالْعِيرَ الَّتِي أَقْبَلْنَا فِيهَا ۖ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ (82)
(حەز دەکەیت، لە خەڵکی) ئەو شارەش بپرسە کە ئێمەی لێ بووین، لەو کاروانەش بپرسە کە ئێمەی تێدا بووین و پیکەوە هاتینەوە ئێمە بەدڵنیایییەوە ڕاست دەڵێن و ڕاستگۆشین.
قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًا ۖ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ۖ عَسَى اللَّهُ أَن يَأْتِيَنِي بِهِمْ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (83)
(کاتێک کوڕەکان گەیشتنەوە لای باوکیان و بەسەرهاتەکەیان بۆ گێڕایەوە) وتی: (وا نییە) بەڵکوو دیسانەوە خۆتان پیلانێکی ترتان ڕێک خستووە، جا چارم نییە خۆگرییەکی جوان نەبێت، ئومێدە پەروەردگار هەموویانم بۆ بهێنێتەوە و بە هەموویان شاد ببم، بەڕاستی ئەو زاتە زانا و دانایە.
وَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَا أَسَفَىٰ عَلَىٰ يُوسُفَ وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌ (84)
(ئەوسا چووە کەنارێکەوە) و لێیان دوور کەوتەوە و (بەدەم هەناسەی سارد و ئەسرینەوە) وتی: ئەی داخم بۆ یووسوفی نازدار، (لە دڵم دەرناچێت یووسوفی جوانخاس و خواناسم ئەوەندە گریا و فرمێسکی هەڵوەران)، چاوەکانی سپی هەڵگەڕا و ئاوی سپیی تێ زا و بینینی نەما لە ئاخ و داخ و خەفەت و ئێشدا، هەر خەم و پەژارەی خۆی دەخواردەوە.
قَالُوا تَاللَّهِ تَفْتَأُ تَذْكُرُ يُوسُفَ حَتَّىٰ تَكُونَ حَرَضًا أَوْ تَكُونَ مِنَ الْهَالِكِينَ (85)
(کوڕەکان بەزەیییان بە باوکیاندا هاتەوە و) وتیان: سوێند بە خوا تۆ هەر واز ناهێنیت یادی یووسوف دەکەیت و ناوی دەبەیت تا وات لێ دێت پەکت دەکەوێت یاخود لە تیاچووان دەبیت.
قَالَ إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللَّهِ وَأَعْلَمُ مِنَ اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (86)
(لە وەڵامیاندا) وتی: بەڕاستی من باسی سکاڵا و غەم و پەژارەم هەر بۆ لای خوا دەبەم، ئەوەی من دەیزانم لەلایەن خواوە (لە نەخشە و حیکمەتەکانی، لە پێشهات و ڕووداوەکاندا) ئێوە نایزانن.
يَا بَنِيَّ اذْهَبُوا فَتَحَسَّسُوا مِن يُوسُفَ وَأَخِيهِ وَلَا تَيْأَسُوا مِن رَّوْحِ اللَّهِ ۖ إِنَّهُ لَا يَيْأَسُ مِن رَّوْحِ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ (87)
(دوای چەند ڕۆژێک یەعقووب فەرمانی دا بە کوڕەکانی) و وتی: کوڕەکانم بچنەوە و گوێ هەڵخەن بۆ یووسوف و براکەی، لە سۆز و میهرەبانیی خوایش نائومێد مەبن، چونکە بەڕاستی کەس نائومێد نابێت لە سۆز و میهرەبانیی خوا جگە لە کەسانی خوانەناس و بێباوەڕ.
فَلَمَّا دَخَلُوا عَلَيْهِ قَالُوا يَا أَيُّهَا الْعَزِيزُ مَسَّنَا وَأَهْلَنَا الضُّرُّ وَجِئْنَا بِبِضَاعَةٍ مُّزْجَاةٍ فَأَوْفِ لَنَا الْكَيْلَ وَتَصَدَّقْ عَلَيْنَا ۖ إِنَّ اللَّهَ يَجْزِي الْمُتَصَدِّقِينَ (88)
کاتێک (گەیشتنە میسر) و چوونە بارەگای یووسوف وتیان: جەنابی پاشا ئێمە و کەسوکارمان نەهاتی و گرانی و کوێرەوەریی زۆرمان تووش هاتووە و کەلوپەلێکی تێکەڵوپێکەڵ و بێنرخیشمان هێناوە، کە واتە چیمان پێویستە بۆمان بپێوە و خێریشمان پێ بکە، بێگومان خوا پاداشتی خێرخوازان دەداتەوە.
قَالَ هَلْ عَلِمْتُم مَّا فَعَلْتُم بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ إِذْ أَنتُمْ جَاهِلُونَ (89)
(ئینجا یووسوف زانیی کاتی ئەوە هاتووە کە خۆی بناسێنێت بۆیە) وتی: ئایا زانیتان و لەبیرتانە چیتان کرد بە یووسوف و بە براکەی کاتێک ئێوە نەفام بوون و ترسی خواتان لە دڵدا نەبوو؟
قَالُوا أَإِنَّكَ لَأَنتَ يُوسُفُ ۖ قَالَ أَنَا يُوسُفُ وَهَٰذَا أَخِي ۖ قَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا ۖ إِنَّهُ مَن يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ (90)
(هەموو بە سەرسووڕمانەوە چاویان ئەبڵەق بوو سەرنجیان دا و) وتیان: ئایا بەڕاست، بۆ چی تۆ یووسوفیت؟! وتی: بەڵێ، من یووسوفم و ئەمەش (بنیامین) ـی برامه، بەڕاستی خوای میهرەبان ڕێزی لێ ناوین و بەهرەمەندی کردووین، بێگومان ئەوەی خۆپارێز بێت لە گوناهـ و خۆگر بێت (لە بەرانبەر پێشهاتەکانەوە، خوای گەورە دەرووی لێ دەکاتەوە) ئەوە بەڕاستی خوا پاداشتی چاکەکاران و چاکەخوازان بەزایە نادات.
قَالُوا تَاللَّهِ لَقَدْ آثَرَكَ اللَّهُ عَلَيْنَا وَإِن كُنَّا لَخَاطِئِينَ (91)
ئینجا براکانی وتیان: سوێندمان بە خوا بەڕاستی خوای گەورە ڕێزی تۆی داوە بەسەر ئێمەدا، ئێمە بەڕاستی کاتی خۆی بەهەڵەدا چووین و گوناهبارین.
قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ ۖ يَغْفِرُ اللَّهُ لَكُمْ ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (92)
یووسوف وتی: خەمتان نەبێت ئەمڕۆ ئیتر هیچ سەرزەنشتێکتان لەسەر نییە، خوا لێتان خۆش بێت، بێگومان ئەو زاتە لە هەموو میهرەبانان میهرەبانترە.
اذْهَبُوا بِقَمِيصِي هَٰذَا فَأَلْقُوهُ عَلَىٰ وَجْهِ أَبِي يَأْتِ بَصِيرًا وَأْتُونِي بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ (93)
(یووسوف هەواڵی باوکیی پرسی، کە زانیی نابینا بووە وتی): بڕۆن ئەم کراسەم بەرن و بیدەن بە سەر و ڕووی باوکمدا بیناییی بۆ دەگەڕێتەوە و چاوی چاک دەبێتەوە، پاشان هەموو کەسوکارتانم بۆ بهێنن بەگشتی.
وَلَمَّا فَصَلَتِ الْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّي لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ ۖ لَوْلَا أَن تُفَنِّدُونِ (94)
کاتێک کاروان ئاوەدانیی بەجێ هێشت و کەوتە ڕێ، باوکیان وتی: بەڕاستی من هەست بە بۆنی یووسوف دەکەم ئەگەر بە بێهۆش و خەڵەفاوم نەزانن و (بڕوام پێ بکەن).
قَالُوا تَاللَّهِ إِنَّكَ لَفِي ضَلَالِكَ الْقَدِيمِ (95)
ئەو کەسانەی کە لەلای بوون وتیان: سوێند بە خوا بێگومان تۆ هەر لەناو سەرگەردانی و خەیاڵە کۆنەکەی خۆتدایت!
فَلَمَّا أَن جَاءَ الْبَشِيرُ أَلْقَاهُ عَلَىٰ وَجْهِهِ فَارْتَدَّ بَصِيرًا ۖ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ مِنَ اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (96)
ئینجا کە مژدەهێنەرەکە گەیشت و کراسەکەی دا بەسەر دەموچاویدا، خێرا بیناییی بۆ گەڕایەوە، چاوەکانی گەشایەوە، وتی: ئایا من پێم نەوتن، بەڕاستی ئەوەی من دەیزانم لەلایەن خواوە، ئێوە نایزانن؟!
قَالُوا يَا أَبَانَا اسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا إِنَّا كُنَّا خَاطِئِينَ (97)
(دوای ماوەیەک کوڕەکان گەیشتن و هەموو شتێک ئاشکرا بوو) وتیان: ئەی باوکی بەڕێزمان داوای لێخۆشبوونی گوناهەکانمان بۆ بکە (لە خوای میهرەبان) بەڕاستی ئێمە گوناهکار بووین و بەهەڵەدا چووبووین.
قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّي ۖ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (98)
باوکیان وتی: لە داهاتوودا داوای لێخۆشبوونتان لە پەروەردگارم بۆ دەکەم، بەڕاستی ئەو زاتە لێخۆشبوو و میهرەبانە.
فَلَمَّا دَخَلُوا عَلَىٰ يُوسُفَ آوَىٰ إِلَيْهِ أَبَوَيْهِ وَقَالَ ادْخُلُوا مِصْرَ إِن شَاءَ اللَّهُ آمِنِينَ (99)
ئینجا (کە هەموویان گەیشتنە میسر) چوونە لای یووسوف، باوک و دایکیی هێنایە نزیکی خۆی و (ڕێزی زۆری بۆ دەڕبڕین، ئاخۆ چەندە دڵخۆش و کامەران بووبن، دوای ئەو ماوە دوورودرێژە بە کوڕی جوانکردار و خواناسیان شاد بوون، ئیستاش پاشای میسرە) و پێی وتن: ان شاء الله، ئەگەر خوا ویستی بێت بەیەکجاری وەرن بۆ میسر، بەوپەڕی شادی و ئارامی و کامەرانی نیشتەجێ ببن.
وَرَفَعَ أَبَوَيْهِ عَلَى الْعَرْشِ وَخَرُّوا لَهُ سُجَّدًا ۖ وَقَالَ يَا أَبَتِ هَٰذَا تَأْوِيلُ رُؤْيَايَ مِن قَبْلُ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّي حَقًّا ۖ وَقَدْ أَحْسَنَ بِي إِذْ أَخْرَجَنِي مِنَ السِّجْنِ وَجَاءَ بِكُم مِّنَ الْبَدْوِ مِن بَعْدِ أَن نَّزَغَ الشَّيْطَانُ بَيْنِي وَبَيْنَ إِخْوَتِي ۚ إِنَّ رَبِّي لَطِيفٌ لِّمَا يَشَاءُ ۚ إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (100)
ئەوسا دایک و باوکی بەرز کردەوە بۆ سەر تەختی پاشایەتی و حوکمڕانیی خۆی، هەمووان کڕنووشیان بۆ برد (دیارە کە ئەوسا درووست بووە و نیشانەی ڕێز و پێزانین بووە)، یووسوف کە ئەمەی دی وتی: باوکی بەڕێزم ئەمە لێکدانەوەی خەونەکەی ئەوسامە کە بە منداڵی بینیم، ئەوەتە بێگومان پەروەردگارم هێنایە دی و بە ڕاست دەرچوو، بەڕاستی ئەو زاتە چاکەی لەگەڵدا کردم و بەسۆز بوو بۆم، کاتێک لە زیندان ڕزگاری کردم، ئەوەتە ئێوەی لە بیابانەوە هێنایەوە و (بە یەک شادی کردینەوە) دوای ئەوەی شەیتان نێوانی من و براکانمی تێک دابوو، بەڕاستی پەروەردگارم بەسۆز و بەلوتفە بۆ هەر شتێک کە دەیەوێت (پەلەی نییە و ڕێگەی بەشێنەیی بۆ خۆش دەکات)، بێگومان ئەو زاتە زانایە (بەنهێنی و ئاشکرای درووستکراوانی) و دانایە (بە نەخشەی ورد، هەر چی بیەوێت ئەنجامی دەدات).
رَبِّ قَدْ آتَيْتَنِي مِنَ الْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِي مِن تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ ۚ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَنتَ وَلِيِّي فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۖ تَوَفَّنِي مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ (101)
(ئینجا یووسوف پێغەمبەر چووە کەنارەوە و دەستەکانی هەڵبڕی و نزای کرد و وتی): پەروەردگارا بەڕاستی تۆ پاشایەتیت پێ بەخشیم و لە لێکدانەوەی خەو شارەزات کردم، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، تۆ پشتوپەنا و یار و یاوەری منیت لە دنیا و قیامەتدا، داواکارم کە بە موسوڵمانی بممرێنیت و بمخەیتە ڕیزی پاکانەوە و بمگەیەنیت بە کاروانی چاکان.
ذَٰلِكَ مِنْ أَنبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۖ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوا أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ (102)
ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم ئەم بەسەرهات و سەرگوزشتەیەی یووسوف کە بۆت نیگا دەکەین لە هەواڵ و بەسەرهاتە شاراوەکانە، خۆ تۆ لەلای براکانی یووسوف نەبوویت کاتێک کە هەموویان بڕیاریان دا و پیلانیان دەگێڕا...
وَمَا أَكْثَرُ النَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ (103)
(دڵنیاش بە) کە زۆربەی خەڵکی باوەڕدار نین، هەرچەندە تۆ زۆر بەپەرۆش بیت و هەوڵ بدەیت و تێ بکۆشیت.
وَمَا تَسْأَلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (104)
(ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم) خۆ تۆ هیچ پاداشت و بەخششێکت لێیان ناوێت لەسەر گەیاندنی پەیامەکە، ئەم قورئانە هیچی تر نییە جگە لەوەی کە یادخەرەوەیە بۆ هەموو خەڵکی جیهان.
وَكَأَيِّن مِّنْ آيَةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ (105)
چەندەها بەڵگە و نیشانە لە ئاسمانەکان و زەویدا هەن (لەسەر دەسەڵاتدارێتی و جوانکاریی خوای پەروەردگار) کەچی زۆربەی خەڵکی بەلایدا تێ دەپەڕن و تێ نافکرن و پشتی تێ دەکەن.
وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ (106)
جا زۆربەی زۆری خەڵکی باوەڕ ناهێنن بە خوای تاک و تەنها، بێ ئەوەی هاوەڵی بۆ بڕیار نەدەن (بێگومان ئیمان و باوەڕی وا هیچ نرخی نییە و خوای گەورە لەو تاوانە خۆش نابێت).
أَفَأَمِنُوا أَن تَأْتِيَهُمْ غَاشِيَةٌ مِّنْ عَذَابِ اللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (107)
ئایا ئەوانە لەوە ئەمینن و ناترسن کە سزایەکی خوایی هەموویان بگرێتەوە و (لەناویان بەرێت)، یاخود کوتوپڕ قیامەت بەرپا ببێت لە کاتێکدا ئەوان هەست بە نزیکیی بەرپابوونی نەکەن.
قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ (108)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم! تۆ) بڵێ: ئا ئەمە ڕێگە و ڕێبازمە؛ من و شوێنکەوتووانم بانگ دەکەین بۆ لای خوای پەروەردگار لەسەر بنچینە و بناغەیەکی ڕوون و ئاشکرا، پاکی و بێگەردیش بۆ زاتی پەروەردگارە، من هیچ کاتێک لە موشریک و هاوەڵگەران نیم.
وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُّوحِي إِلَيْهِم مِّنْ أَهْلِ الْقُرَىٰ ۗ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۗ وَلَدَارُ الْآخِرَةِ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ اتَّقَوْا ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (109)
ئێمە کەسمان نەناردووە لە پێش تۆدا جگە لە پیاوانێک کە هەڵمان بژاردوون لە خەڵکی شار و شوێنەکان و نیگایان بۆ دەنێرین (تا پەیامی ئێمە بەڕوونی بگەیەنن)، ئایا نەگەڕاون لە زەویدا، تا تەماشا بکەن و سەرنج بدەن کە چۆن بوو سەرەنجامی ئەوانەی پێش ئەمان (کاتێک یاخی بوون)، بێگومان جێگە و ڕێگە و خانووبەرەی بەهەشت لە قیامەتدا چاکترە بۆ ئەوانەی کە خواناس بوون و پارێزگارییان کردووە، ئایا ئەوە عەقڵ و ژیریتان ناخەنە کار؟!
حَتَّىٰ إِذَا اسْتَيْأَسَ الرُّسُلُ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا جَاءَهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّيَ مَن نَّشَاءُ ۖ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ (110)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم وا مەزانە کە ئەم ڕێگەیە بە گوڵ و گوڵزار چێنراوە، بەڵکوو پڕە لە ناخۆشی و ئازار و گەیشتووەتە ڕادەیەک کە) هەتا بگرە کاتێک پێغەمبەران تووشی نائومێدی و بێهیوایی دەبن و گومانی وا دەبەن کە بەڕاستی ئەوان (بەرنامەکەیان) بە درۆ زانراوە، ئەوە ئا لەو کاتی بێهیوایییەدا، سەرکەوتنی تایبەتی ئێمەیان بۆ دێت، ئەوسا ئەوەی بمانەوێت و شایستە بێت ڕزگاری دەکەین، جا کەس نییە بتوانێت تۆڵەی توندوتیژیی ئێمە لە کەسانی تاوانبار و تاوانکار بگێڕێتەوە و بەرپەرچی بداتەوە.
لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِّأُولِي الْأَلْبَابِ ۗ مَا كَانَ حَدِيثًا يُفْتَرَىٰ وَلَٰكِن تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (111)
سوێند بێت بە خوا بەڕاستی لە سەرگوزەشتە و بەسەرهاتی پێغەمبەران پەند و ئامۆژگاری هەیە بۆ کەسانی ژیر و هۆشمەند، ئەوە نەبێت ئەم قورئانە قسە و باسێک بێت هەڵبەسترابێت، بەڵکوو بەڕاستدانەری ئەوەیە کە لە پێش خۆیەوە هاتووە (تەورات و ئینجیل) و ڕوونکەرەوە و جیاکردنەوەی هەموو شتێکی پێویستە لە ئاییندا، ڕێنموویی و ڕەحمەتیشە بۆ کەسانێک باوەڕ دەهێنن.