بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ (1)
(بەڕاستی ئێمە خێر و چاکە و خۆشیی هەر دوو جیهان و ناوبانگی چاکەی تۆمان ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم بێئەندازە و بێسنوور کردووە لە هەموو چەرخ و زەمانێکدا) (یاخود ئەی موحەممەد) ئێمە حەوزی کەوسەرمان بە تۆ بەخشی.
فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ (2)
کە واتە نوێژ تەنها لەبەر خوا و بۆ خوا و بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی پەروەردگارت ئەنجام بدە و قوربانیش بکە (هەر بەو شێوەیە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی پەروەردگارت).
إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ (3)
بێگومان هەر دوژمنان و ناحەزانی تۆ بێناونیشان و وەجاخکوێر و دوابڕاون (لە هەموو خێر و چاکەیەک لە هەر دوو جیهاندا).