بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ

 

لَمْ يَكُنِ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ الْبَيِّنَةُ (1)

ئەوانەی بێباوەڕ بوون لە خاوەنی کتێبەکان لەگەڵ موشریک و هاوەڵگەران، وازیان لە بیروباوەڕی خۆیان نەهێنا، هەتا بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرایان بۆ نەهات (دەربارەی دوایین پێغەمبەر).

رَسُولٌ مِّنَ اللَّهِ يَتْلُو صُحُفًا مُّطَهَّرَةً (2)

(ئەویش) پێغەمبەرێکە لەلایەن خواوە کتێب و نامەی پاک و بێگەردیان بەسەردا دەخوێنێتەوە (کە قورئانە).

فِيهَا كُتُبٌ قَيِّمَةٌ (3)

چەندەها پەیامی پڕ لە ڕێنمووییی بەنرخی تێدا هەیە.

وَمَا تَفَرَّقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِن بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَةُ (4)

جا خاوەنکتێبەکان دەستەدەستە و پارچەپارچە نەبوون، دوای ئەوە نەبێت کە بەڵگە و نیشانەی ئاشکرایان بۆ هات (دەربارەی پێغەمبەر و قورئان).

وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَٰلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ (5)

فەرمانیشیان پێ نەدرابوو جگە لەوەی کە خواپەرستی بکەن و بەپاکی و دڵسۆزی و ملکەچی فەرمانبەرداری ئایین و بەرنامەکە بن و لابدەن لە هەموو ئایینێ و تەنها پابەندی ئایینی ئیسلام بن، نوێژیش بە ڕێکوپێکی ئەنجام بدەن، زەکاتیش لە ماڵ و سامانیان دەربکەن، ئەوەیە ئایینی نامە ڕاست و بەنرخەکانی خوا.

إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أُولَٰئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّةِ (6)

بەڕاستی ئەوانەی بێباوەڕ بوون لە خاوەنکتێبەکان و موشریک و هاوەڵگەران دەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە و بە نەمری تیایدا بۆ هەمیشە دەمێننەوە، هەر ئەوانەن تاوانبارترین و خراپترینی خەڵکانی سەر زەوی.

إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أُولَٰئِكَ هُمْ خَيْرُ الْبَرِيَّةِ (7)

بێگومان ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، هەر ئەوانەن چاکترین و پاکترینی خەڵکانی سەر زەوی.

جَزَاؤُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِيَ رَبَّهُ (8)

پاداشتیان لای پەروەردگاریان بەهەشتی پڕ لە باخی چڕە (کە کۆشک و تەلارەکان تیایدا ون بوون)، چەندەها ڕووباریش بەژێر درەخت و بەبەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات و لەوێ ژیانی هەمیشەیی و بەردەوام بۆ هەتاهەتایی دەبەنە سەر، ئەوانە خوا ڕازییە لێیان، ئەوانیش لەو ڕازین (چۆن ڕازی نابن ئەی پەروەردگاری ئازیز، بەڕاستی نازانین بە چ زمانێ سوپاسگوزارت بین) بێگومان ئەو ڕێز و قەدرە بۆ ئەو کەسەیە کە لە پەروەردگاری ترساوە و فەرمانەکانی بەجێ هێناوە

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî شنبه هفتم فروردین ۱۳۹۵ |