بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ

 

الرَّحْمَٰنُ (1)

خوای میهرەبان، کانگای سۆز و ڕەحمەت.

عَلَّمَ الْقُرْآنَ (2)

قورئانی فێری ئادەمیزاد کردووە (فێربوون و زانینی قورئان و تێگەیشتن لە فەرموودەی خوای میهرەبان پیرۆزترین ناز و نیعمەتە کە ئیماندار لێی بەهرەوەر ببێت لەم تەمەنە کورتەی ژیانی دنیادا).

خَلَقَ الْإِنسَانَ (3)

هەر خوا ئادەمیزادی درووست کردووە.

عَلَّمَهُ الْبَيَانَ (4)

هەر ئەویش فێری گوفتار و ئاخاوتنی کردووە.

الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ بِحُسْبَانٍ (5)

خۆرو مانگیشی بە حسابێکی ورد درووست کردوون و دایناون لە خولگەکانیاندا لە سووڕانەوەدان.

وَالنَّجْمُ وَالشَّجَرُ يَسْجُدَانِ (6)

ئەستێرە و درەختەکان، ڕووەکە بێقەد و درەختە بەرزەکان هەموویان، سوژدە دەبەن بۆ درووستکاریان (لە نەخشەی دیاریکراو دەرناچن کە بۆیان دانراوە).

وَالسَّمَاءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ الْمِيزَانَ (7)

ئاسمانیشی بەرز و بڵند کردۆتەوە (بێ کۆڵەکە و بێ ستوون)و تەرازوو و پێوەری بۆ هەموو شتێک داناوە (هەموو شت بە یاسایە و هیچ شتێک بەهەڕەمەکی و بەبێ هۆ درووست نەکراوە، بۆیە، پێویستە ئادەمیزادیش بەرنامە و یاسای هەبێت لە چوارچێوەی قورئان و سووننەتی ڕاست و درووستدا).

أَلَّا تَطْغَوْا فِي الْمِيزَانِ (8)

ئێوەش ئەی نەوەی ئادەم با تەرازوو و پێوەرتان ڕێکوپێک بێت و ستەم لە یەکتر مەکەن.

وَأَقِيمُوا الْوَزْنَ بِالْقِسْطِ وَلَا تُخْسِرُوا الْمِيزَانَ (9)

دادپەروەر بن لە کێشان و پێواندا، تەرازووبازی مەکەن و کەمفرۆشی ئەنجام مەدەن.

وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ (10)

زەویشی بۆ خەڵکی ڕاخستووە و باری هێناوە (تا ژیانی خۆیانی تیادا بەرنە سەر).

فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ (11)

جۆرەها میوەی تێدا دێتە بەر، هەر وەها خورمای خاوەن دەفری گوڵدانی بۆ فەراهەم هێناون.

وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ (12)

هەر وەها جۆرەها دانەوێڵەی خاوەن کا و پەلوپۆدار و بۆنخۆشی تیادا بەرهەم هێناوە.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (13)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

خَلَقَ الْإِنسَانَ مِن صَلْصَالٍ كَالْفَخَّارِ (14)

ئادەمیزادی درووست کردووە لە قوڕێکی وشکبوو، وەک فەخفووری.

وَخَلَقَ الْجَانَّ مِن مَّارِجٍ مِّن نَّارٍ (15)

پەرییەکانیشی لە بڵێسەی ئاگر درووست کردووە.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (16)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

رَبُّ الْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْرِبَيْنِ (17)

خوا خاوەنی هەر دوو ڕۆژهەڵات و هەر دوو ڕۆژاوایە.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (18)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ (19)

ئاوی دوو دەریای بەرەڵا کردووە و بە یەک گەیاندووە تێکەڵیش نابن.

بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ لَّا يَبْغِيَانِ (20)

چونکە لە نێوانیاندا بەربەستێک هەیە نایەڵێت تێکەڵ ببن (ئەم دیاردەیە لەنێوان دەریای سپی و زەریای ئەتڵەسیدا و دەریای سوور و دەریای عەرەبدا ئاشکرایە).

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (21)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

يَخْرُجُ مِنْهُمَا اللُّؤْلُؤُ وَالْمَرْجَانُ (22)

لەو دوو جۆر دەریایە مرواری و مەرجان دەردەچن (کە دوو جۆر گەوهەری بەنرخن).

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (23)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

وَلَهُ الْجَوَارِ الْمُنشَآتُ فِي الْبَحْرِ كَالْأَعْلَامِ (24)

هەر چی کەشتی هەیە لە دەریاکاندا وەک بەیداخ، وەک شاخ هاتوچۆ دەکەن، هەر خوایش خاوەنیانە.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (25)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ (26)

هەموو ئەو کەسانەی لەسەر ڕووی زەوین، هەر هەمووی فەوتاو و تیاچووە دەبێت بمرن.

وَيَبْقَىٰ وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ (27)

تەنها زاتی پەروەردگاری خاوەن بڵندی و ڕێزداری تۆیە کە دەمێنێتەوە.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (28)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

يَسْأَلُهُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِي شَأْنٍ (29)

هەموو گیانلەبەر و زیندەوەران لە ئاسمانەکان و زەویدا بەردەوام بە گوفتار و بە زمانی حاڵ، داوای پێداویستی و داخوازییەکان لە پەروەردگار دەکەن، هەموو ڕۆژێک و هەموو کاتێک (ملیۆنەها و ملیارەها، بەڵکوو بێشومار تاوتۆی دەکات لە بوونەوەر و لە جیهانی ئادەمیزاد و پەری و فریشتەکان و... هتد).

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (30)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

سَنَفْرُغُ لَكُمْ أَيُّهَ الثَّقَلَانِ (31)

ئەی گرۆی ئادەمیزاد و پەری، ڕۆژێک دێت بەتایبەت لێتان دەپرسینەوە و دادگاییتان دەکەین (خوای باڵادەست هەڕەشە لەم دوو دەستەیە لە درووستکراوەکانی دەکات، کە لە هەندێک ڕووەوە سەرپشکی کردوون و ئازادیی داونەتێ، بەڵام زۆربەیان یاخی و سەرکەشن، قوڕ بەسەر یاخییەکان لەو ڕۆژەدا).

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (32)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَن تَنفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانفُذُوا لَا تَنفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ (33)

ئەی گرۆی پەری و ئادەمیزاد ئەگەر دەتوانن بە بەشەکانی ئاسمانەکان و زەویدا دەربچن، ئەو کارە ئەنجام بدەن، دڵنیاش بن کە ئەو کارە بەهۆی دەزگای ماددی و توانای مەعنەوییەوە نەبێت ئەنجام نادرێت.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (34)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌ مِّن نَّارٍ وَنُحَاسٌ فَلَا تَنتَصِرَانِ (35)

خۆ ئەگەر لە سنوور دەرچوون، بڵێسەی ئاگرتان هاوڕێ لەگەڵ مسی توواوەدا بۆ ڕەوانە دەکرێت، ئیتر شکست دەخۆن و سەرکەوتوو نابن.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (36)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

فَإِذَا انشَقَّتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ وَرْدَةً كَالدِّهَانِ (37)

کاتێک دێت ئاسمان لەت دەبێت و وەکوو گوڵێکی سوور دێتە بەرچاو، یاخود وەک ڕۆنی قرچاوی لێ دێت (ئەمەش قۆناغێکە لە قۆناغەکانی تێکچوونی).

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (38)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

فَيَوْمَئِذٍ لَّا يُسْأَلُ عَن ذَنبِهِ إِنسٌ وَلَا جَانٌّ (39)

ئەو ڕۆژه هەموو شت ڕوون و ئاشکرایە، پرسیار لە گوناهانی ئادەمیزاد و پەرییەکان ناکرێت، (ڕەنگە ئەوە قۆناغێک بێت لە قۆناغەکان، کە بە روخساریان جیا دەکرێنەوە).

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (40)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

يُعْرَفُ الْمُجْرِمُونَ بِسِيمَاهُمْ فَيُؤْخَذُ بِالنَّوَاصِي وَالْأَقْدَامِ (41)

ئینجا تاوانکار و گوناهباران بە روخساریاندا دەناسرێتەوە، ئەوسا دەست گیر دەکرێت لە ناوچاوانیان و قاچیان و گڵۆڵیان دەکەن و فڕێ دەدرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (42)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

هَٰذِهِ جَهَنَّمُ الَّتِي يُكَذِّبُ بِهَا الْمُجْرِمُونَ (43)

دەوترێت: ئەمە ئەو دۆزەخەیە تاوانباران باوەڕیان پێی نەبوو.

يَطُوفُونَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ حَمِيمٍ آنٍ (44)

جا لەنێوان ئاگر و ئاوی گەرمدا کە بەسەر چاویاندا دەکرێت هەر دەخولێنەوە.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (45)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

وَلِمَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ جَنَّتَانِ (46)

بۆ ئەو کەسەش لە مقامی پەروەردگاری خۆی ترسابێت، دوو باخی ڕازاوە ئامادەیە.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (47)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

ذَوَاتَا أَفْنَانٍ (48)

ئەو دوو باخەش خاوەنی دار و درەختی گەڵای ناسک و جوان و بریسکەدارە.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (49)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

فِيهِمَا عَيْنَانِ تَجْرِيَانِ (50)

دوو سەرچاوەی لە کانی و ئاوی سازگاریان تیادایە و بەخوڕ بە جۆگەلەکاندا دەڕۆن.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (51)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

فِيهِمَا مِن كُلِّ فَاكِهَةٍ زَوْجَانِ (52)

لە هەموو جۆرە میوەیەک دوو جۆریان تیادایە.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (53)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

مُتَّكِئِينَ عَلَىٰ فُرُشٍ بَطَائِنُهَا مِنْ إِسْتَبْرَقٍ وَجَنَى الْجَنَّتَيْنِ دَانٍ (54)

لەو بەهەشتە خۆشەدا بەختەوەران لەسەر کورسی و قەنەفە و جێگە و ڕێگە خۆشەکان، شانیان داداوە کە لە ئاوریشمی تایبەت ناواخن کراوە، (داخۆ بەرگەکەی لە چی بێت؟!) لێکردنەوەی هەر میوەیەکیش نزیک و ئاسانە و درەختەکان خۆیان سەر فرو دەهێنن بۆ ئەو بەختەوەرانە.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (55)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

فِيهِنَّ قَاصِرَاتُ الطَّرْفِ لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنسٌ قَبْلَهُمْ وَلَا جَانٌّ (56)

لەو بەهەشتەدا حۆریی تیادایە کە تەنها تەماشای هاوسەرەکانیان دەکەن، پێش ئەوان دەستی کەسیان لێ نەوەوتووە، نە لە گرۆی ئادەمی و نە لە پەری.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (57)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

كَأَنَّهُنَّ الْيَاقُوتُ وَالْمَرْجَانُ (58)

ئەو هاوسەرانە لە جوانی و شۆخوشەنگی و قەشەنگیدا وەکوو یاقووت و مەرجان وان (کە دوو جۆر گەوهەری بەنرخن، لە دەریا دەردەهێنرێن).

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (59)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

هَلْ جَزَاءُ الْإِحْسَانِ إِلَّا الْإِحْسَانُ (60)

مەگەر پاداشتی چاکە تەنها چاکە نییه؟!

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (61)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

وَمِن دُونِهِمَا جَنَّتَانِ (62)

جگە لەو دوو بەهەشتەی کە باس کرا، بەهەشتی تریش ئامادەیە بۆ ئەوانەی کە پلە و پایەیان وا لە خوار خاوەنی دوو بەهەشتی ناوبراودا.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (63)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

مُدْهَامَّتَانِ (64)

(ئەو بەهەشتانەش) ئەوەندە سەوز دەنوێنن مەیلەو ڕەش دەچنەوە لە جوانی و تۆخیدا.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (65)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

فِيهِمَا عَيْنَانِ نَضَّاخَتَانِ (66)

دوو سەرچاوەی هەڵقوڵاویان تێدایە (کە دیمەنیان زۆر دڵفڕێنە).

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (67)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

فِيهِمَا فَاكِهَةٌ وَنَخْلٌ وَرُمَّانٌ (68)

درەختی میوە و دارخورما و هەناریان تێدایە.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (69)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

فِيهِنَّ خَيْرَاتٌ حِسَانٌ (70)

لەو بەهەشتانەدا حۆریی جوان و شۆخوشەنگ و ڕەوشتبەرزی تیادایە.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (71)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

حُورٌ مَّقْصُورَاتٌ فِي الْخِيَامِ (72)

حۆریی چاوگەش و چاوڕەش، لەو دەوارە تایبەتییانەی کە بۆیان ئامادە کراوە دوور ناکەونەوە...

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (73)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

لَمْ يَطْمِثْهُنَّ إِنسٌ قَبْلَهُمْ وَلَا جَانٌّ (74)

ئەو حۆرییانە، پێش ئەوان دەستی کەسیان لێ نەکەوتووە، نە لە گرۆی ئادەمی و نە لە پەری.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (75)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

مُتَّكِئِينَ عَلَىٰ رَفْرَفٍ خُضْرٍ وَعَبْقَرِيٍّ حِسَانٍ (76)

شانیان داداوە لەسەر پشتی سەوز و بای جوان و دۆشەکی نایاب و ڕازاوە.

فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (77)

جا ئیتر گرۆی ئادەمیزاد و پەری بە کام لە ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار باوڕ ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن.

تَبَارَكَ اسْمُ رَبِّكَ ذِي الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ (78)

موبارەک و بەرز و بەڕێزە ناوی پەروەردگاری تۆ، چونکە ئەو زاتێکە خاوەنی بەرزی و بڵندی و ڕێزی بێسنوورە بۆ ئیمانداران.

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî چهارشنبه نوزدهم اردیبهشت ۱۳۹۷ |