بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
كهيعص (1)
چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سووڕەتەکانی قورئاندا هاتوون کە ژمارەیان «14» پیتە. نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین؛ بۆ سەلماندنی «اعجاز» و مەزنی و گرنگیی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نییە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێوێنە دابنێت؛ بەڕادەیەک کە ئەگەر هەمووی گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن. هەر وەها چەندەها نهێنیی تریشی تیایە، زاناکان لە هەندێکی دوواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنیی ئەو پیتانە.
ذِكْرُ رَحْمَتِ رَبِّكَ عَبْدَهُ زَكَرِيَّا (2)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم، ئەم باسە) باسی ڕەحمەتی پەروەردگارتە، دەربارەی بەندەی خۆی زەکەریا.
إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُ نِدَاءً خَفِيًّا (3)
کاتێک لە (پەرستگای خۆیدا) هانا و هاواری برد بۆ پەروەردگاری بەپەنهانی.
قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا وَلَمْ أَكُن بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيًّا (4)
وتی: پەروەردگارا! بەڕاستی من ئێسکەکانم لاواز بوون و قژی سەرم هەر هەمووی سپێتی دای گرتووە، بەڵام من هەرگیز لە دوعا و پاڕانەوەم لە زاتی تۆ نائومێد نەبووم و (دەستت نەناوە بە ڕوومەوە).
وَإِنِّي خِفْتُ الْمَوَالِيَ مِن وَرَائِي وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا فَهَبْ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا (5)
بەڕاستی من لەوە ترساوەم کە خزم و خوێشان عەشرەت دوای مردنم سەگەردان بن، (چونکە کەسێکی وایان تیادا بەدی ناکەم کە شایستەی گەیاندنی پەیامەکەت بێت، خۆت دەزانیت) خێزانکەشم منداڵی نابێت، بۆیە داواکارم لە لە بەخششی خۆت بەهرەوەرم بکە و منداڵێکم پێ ببەخشیت کە بتوانێت جێگەی من بگرێتەوە.
يَرِثُنِي وَيَرِثُ مِنْ آلِ يَعْقُوبَ ۖ وَاجْعَلْهُ رَبِّ رَضِيًّا (6)
تا میراتی پێغەمبەرایەتیی من و نەوەی یەعقووب وەربگرێت، هەر وەها پەروەردگارا بیکە بە کەسێکی وا کە تۆش و بەندە چاکەکانیشت لێی ڕازی بن (ئەوەندە چاکەکار و چاکەخواز و دیندار بێت).
يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَىٰ لَمْ نَجْعَل لَّهُ مِن قَبْلُ سَمِيًّا (7)
خوای گەورە نزاکەی گیرا کرد و فەرمووی: ئەی زەکەریا بەڕاستی ئێمە مژدەت دەدەینێ بەوەی کە کوڕێکت پێ دەبەخشین و ناویشی «یەحیا» ـیە، پێش ئەو کەسمان هاوناوی ئەو نەکردووە.
قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا وَقَدْ بَلَغْتُ مِنَ الْكِبَرِ عِتِيًّا (8)
زەکەریا وتی: پەروەردگارا بە چ شێوەیەک کوڕم پێ دەبەخشیت، لە کاتێکدا هاوسەرەکەشم منداڵی نابێت و منیش گەیشتوومەتە ئەوپەڕی پیری و پەککەوتەیی (بەڵام هەموو شت لای تۆ ئاسانە).
قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ وَقَدْ خَلَقْتُكَ مِن قَبْلُ وَلَمْ تَكُ شَيْئًا (9)
وتی: پەروەردگاری تۆ هەر بەو شێوەیە بڕیاری داوە و فەرمووشیەتی ئەو کارە لای من زۆر ئاسانە، بەڕاستی پێش تریش تۆم درووست کردووە، ئەوە نەبێت شتێکت بوو بێت (نە ناوت هەبووە نە بوون)...
قَالَ رَبِّ اجْعَل لِّي آيَةً ۚ قَالَ آيَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ النَّاسَ ثَلَاثَ لَيَالٍ سَوِيًّا (10)
زەکەریا وتی: پەروەردگارا نیشانەیەکم پێ ببەخشە تا دڵنیا بم، کە ئەو مژدەیە هاتۆتە دی، خوای گەورە فەرمووی: نیشانە و بەڵگەت ئەوەیە (لەسەر بوونی ئەو کوڕە) کە تۆ ناتوانیت سێ شەوی تەواو (بە ڕۆژەکانیەوە) قسە لەگەڵ خەڵکیدا بکەیت!
فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوْمِهِ مِنَ الْمِحْرَابِ فَأَوْحَىٰ إِلَيْهِمْ أَن سَبِّحُوا بُكْرَةً وَعَشِيًّا (11)
(ئەوسا دوای دڵنیابوون) لە پەرستگاکەی هاتە دەرەوە بۆ ناو قەومەکەی و ئاماژەی بۆ کردن (کە لە بەرانبەر ناز و نیعمەت و بەخششەکانی خواوە) بەیانیان و ئێواران تەسبیحات و ستایش بکەن.
يَا يَحْيَىٰ خُذِ الْكِتَابَ بِقُوَّةٍ ۖ وَآتَيْنَاهُ الْحُكْمَ صَبِيًّا (12)
(پاشان کە یەحیا گەورە بوو فەرمانمان پێ دا) ئەی یەحیا کتێبی (تەورات) بەتوندی بگرە و پابەندی بە و هەر لە تەمەنی نەوجەوانیدا، توانای جیاکردنەوەی ڕاست و ناڕاستمان پێ بەخشی، بە دادوەرێکی ڕێکوپێک کێشەی خەڵکەکەی چارەسەر دەکرد.
وَحَنَانًا مِّن لَّدُنَّا وَزَكَاةً ۖ وَكَانَ تَقِيًّا (13)
یەحیا دڵ و دەروونێکی پڕ لە سۆز و خۆشەویستی و پاک و خاوێنی هەبوو کە لەلایەن خۆمانەوە پێمان بەخشیبوو و ئەو زۆر خواناس و پارێزگار بوو.
وَبَرًّا بِوَالِدَيْهِ وَلَمْ يَكُن جَبَّارًا عَصِيًّا (14)
هەر وەها چاکڕەفتار و جوانڕەفتار بوو لەگەڵ باوک و دایکیدا، ئەوە نەبێت ئەو کەسێکی دڵرەق و یاخی و نالەبار بووبێت.
وَسَلَامٌ عَلَيْهِ يَوْمَ وُلِدَ وَيَوْمَ يَمُوتُ وَيَوْمَ يُبْعَثُ حَيًّا (15)
دروود و سەلامی خوای لەسەر بیت لەو ڕۆژەدا کە لەدایک بوو و لەو ڕۆژەدا کە وەفات دەکات، لەو ڕۆژەشدا کە هەڵدەستێت و زیندوو دەبێتەوە.
وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ مَرْيَمَ إِذِ انتَبَذَتْ مِنْ أَهْلِهَا مَكَانًا شَرْقِيًّا (16)
ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) لە قورئاندا باسی بەسەرهاتی مەریەم یاد بکە، کاتێک کەنارگیریی کرد لە کەسوکاری و شوێنێکی لە ڕۆژهەڵاتی (بیت المقدس) ـی هەڵبژارد (بۆ خواپەرستی).
فَاتَّخَذَتْ مِن دُونِهِمْ حِجَابًا فَأَرْسَلْنَا إِلَيْهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرًا سَوِيًّا (17)
ئینجا لەنێوان خۆی و ئەواندا پەردەیەکی ڕایەڵ کرد (تا دوور لە خەڵکی بەسۆزەوە خواپەرستی بکات) ئێمەش جوبرەئیلی فریشتەمان نارد بۆ لای، وەکوو بەشەرێکی تەواو (خۆی خستە بەرچاوی).
قَالَتْ إِنِّي أَعُوذُ بِالرَّحْمَٰنِ مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيًّا (18)
مەریەم وتی: بەڕاستی من پەنا دەگرم بە خوای میهرەبان لە تۆ ئەگەر کەسێکی بەتەقوا و لەخواترس بیت.
قَالَ إِنَّمَا أَنَا رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَامًا زَكِيًّا (19)
جوبرەئیل وتی: (مەترسە) دڵنیا بە من تەنها نێردراوی پەروەردگاری تۆم، تا منداڵێکی خاوێنت پێ ببەخشم.
قَالَتْ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ وَلَمْ أَكُ بَغِيًّا (20)
مەریەم وتی: جا چۆن من منداڵم دەبێت، لە کاتێکدا هیچ بەشەرێک توخنم نەکەوتووە و داوێنپیسیش نەبووم.
قَالَ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ ۖ وَلِنَجْعَلَهُ آيَةً لِّلنَّاسِ وَرَحْمَةً مِّنَّا ۚ وَكَانَ أَمْرًا مَّقْضِيًّا (21)
جوبرەئیل وتی: ئەو قسانەی تۆ ڕاست و درووستن، بەڵام ئەوە بڕیاری پەروەردگارە و دەفەرمێت: ئەو کارە لای من ئاسانە (کە بەبێ باوک ئەو منداڵە بهێنمە کایەوە)، بۆ ئەوەی بیکەمە نیشانە و موعجیزەیەک بۆ خەڵکی، هەر وەها ڕەحمەتێکی تایبەتیش بێت لەلایەن ئێمەوە، ئیتر ئەو کارەش بڕیاری لەسەر دراوە و بڕاوەتەوە.
فَحَمَلَتْهُ فَانتَبَذَتْ بِهِ مَكَانًا قَصِيًّا (22)
دەستبەجێ مەریەم سکی پڕ بوو، (بە غەم و پەژارەوە) بەرەو شوێنێکی دوور ڕۆیشت.
فَأَجَاءَهَا الْمَخَاضُ إِلَىٰ جِذْعِ النَّخْلَةِ قَالَتْ يَا لَيْتَنِي مِتُّ قَبْلَ هَٰذَا وَكُنتُ نَسْيًا مَّنسِيًّا (23)
ئینجا ژانی منداڵبوون گرتی و بردی بۆ لای قەدی دارخورمایەک، (بەدەم ئاهـ و ناڵەوە) دەیوت: پێش ئەم حاڵتە بمردمایە و وەک شتێکی بێنرخ فەرامۆش بکرامایە.
فَنَادَاهَا مِن تَحْتِهَا أَلَّا تَحْزَنِي قَدْ جَعَلَ رَبُّكِ تَحْتَكِ سَرِيًّا (24)
(ئەو منداڵەی کە لە داوێنی بەر بۆوە) لە ژێریەوە (بانگی کرد و وتی: دایە گیان) خەفەت مەخۆ، ئەوەتە پەروەردگارت بە بەردەمتدا جۆگەلەیەکی جاری کردووە.
وَهُزِّي إِلَيْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ تُسَاقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًا جَنِيًّا (25)
ئەو دارخورمایەش (کە پاڵت پێوە داوە) کەمێک ڕایوەشێنە خورمای گەییوت بەسەردا دەبارێنێت.
فَكُلِي وَاشْرَبِي وَقَرِّي عَيْنًا ۖ فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ الْبَشَرِ أَحَدًا فَقُولِي إِنِّي نَذَرْتُ لِلرَّحْمَٰنِ صَوْمًا فَلَنْ أُكَلِّمَ الْيَوْمَ إِنسِيًّا (26)
ئینجا لەو خورمایە بخۆ، لەو ئاوەیش بخۆرەوە، خەمیشت نەبێت، ئەگەر کەسێکت لە خەڵکی بینی و (پرسیاری لێ کردی)، ئەوە بە ئیشارەت تێی بگەیەنە پێی بڵێ: بەڕاستی من بڕیارم داوە و نەزرم کردووە بەڕۆژوو بم بۆ خوای میهرەبانم، لەبەر ئەوە ئەمڕۆ من هەرگیز قسە لەگەڵ کەسدا ناکەم.
فَأَتَتْ بِهِ قَوْمَهَا تَحْمِلُهُ ۖ قَالُوا يَا مَرْيَمُ لَقَدْ جِئْتِ شَيْئًا فَرِيًّا (27)
ئەوسا مەریەم منداڵی نازداری خۆی لە باوەش گرت و بردی بۆ لای خزم و کەسوکاری (هەموو بەسەرسامییەوە) وتیان: ئەی مەریەم بەڕاستی کارێکی نالەبار و ئابڕووبەرت ئەنجام داوە.
يَا أُخْتَ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوْءٍ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّا (28)
ئەی خوشکی هاروون (لەبەر تەقوا و خواناسی ئەو نازناوەیان پێ دابوو) تۆ نە باوکت کەسێکی خراپ و (شەرواڵپیس بووە) نە دایکیشت ئافرەتێکی داوێنپیس!
فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ ۖ قَالُوا كَيْفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِي الْمَهْدِ صَبِيًّا (29)
(مەریەمیش هیچی نەگوت) بەڵکوو ئاماژەی بۆ ڕۆڵەی نازداری کرد (تا لەو بپرسن)، هەموو (بەسەرسامییەوە) وتیان: چۆن قسە لەگەڵ منداڵی ناو بێشکەدا دەکرێت.
قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا (30)
(ئینجا منداڵی ساوا هاتە گفت و بە دەنگە ناسکەکەی) وتی: بەڕاستی من بەندەی خوام، کتێبی ئینجیلی پێ بەخشیوم و کردوومی بە پێغەمبەری خۆی.
وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا (31)
منی موبارەک و پیرۆزیش کردووە لە هەر کوێدا بم و ئامۆژگاریی کردووم کە نوێژەکانم ئەنجام بدەم و لە زەکاتدانیش درێغی نەکەم هەتا لە ژیاندا هەم.
وَبَرًّا بِوَالِدَتِي وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا شَقِيًّا (32)
(هەر وەها فەرمانی پێ داوم کە) چاکڕەفتار بم لەگەڵ دایکمدا و نەیکردووم بە کەسێکی زۆردار و بەدڕەفتار...
وَالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدتُّ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا (33)
سڵاوی پەروەردگارم لەسەرە ئەو ڕۆژەی کە لەدایک بووم و ئەو ڕۆژەش کە دەمرم، ئەو ڕۆژەش کە زیندوو دەکرێمەوە.
ذَٰلِكَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ ۚ قَوْلَ الْحَقِّ الَّذِي فِيهِ يَمْتَرُونَ (34)
ئا ئەوەیە عیسای کوڕی مەریەم، هەر ئەوەشە قسەی ڕاست و درووست دەربارەی، کە ئەوانە (واتە جووەکان) گومان بەدەوریدا درووست دەکەن (گاوران، بە کوڕی خوا لە قەڵەمی دەدەن).
مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٍ ۖ سُبْحَانَهُ ۚ إِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ (35)
بێگومان ناگونجێت بۆ خوای گەورە، کەس بکاتە ڕۆڵەی خۆی (چونکە پێوستی پێی نییە) پاکی و بێگەردی شایستەی ئەوە، کاتێک هەر شتێک بڕیار بدات، ئەوە بەڕاستی تەنها ئەوەندەی دەوێت کە فەرمان بدات و بڵێت: ببە، دەستبەجێ دەبێت.
وَإِنَّ اللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ۚ هَٰذَا صِرَاطٌ مُّسْتَقِيمٌ (36)
بەڕاستی هەر خوا پەروەردگاری منیش و پەروەردگاری ئێوەشە، کە وا بوو بیپەرستن، ئەمەیە ڕێبازی ڕاست و درووست (ڕێبازی دینداری و سەرفرازیی هەر دوو جیهان).
فَاخْتَلَفَ الْأَحْزَابُ مِن بَيْنِهِمْ ۖ فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا مِن مَّشْهَدِ يَوْمٍ عَظِيمٍ (37)
(لەگەڵ ئەو هەموو ڕاستییانەدا) ئینجا یەکسەر گرۆ و دەستەکان لەنێو خۆیاندا ڕا و بۆچوونی جیاوازیان بۆ پەیدا بوو، هاوار و ئاهـ و ناڵە بۆ ئەوانەی کە بێباوەڕن و (بڕوا بەو ڕاستییانە ناکەن) کاتێک قیامەت بەرپا دەبێت و دیمەنی سامناک و بەسەرهاتی گەورە دەبینن (کە ئێستە بە دووری دەزانن).
أَسْمِعْ بِهِمْ وَأَبْصِرْ يَوْمَ يَأْتُونَنَا ۖ لَٰكِنِ الظَّالِمُونَ الْيَوْمَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ (38)
ئەو ڕۆژەی (کە ئەو خوانەناسانە) ئامادە دەکرێن و دێن بۆ لامان، (زۆر سەیرە!) ئای کە چەندە دەزگای بیستن و بینینیان بەهێزە، بەڵام ستەمکاران ئەمڕۆ لە گومڕایییەکی ئاشکرادا دەژین.
وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ وَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (39)
ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم)، ستەمکاران ئاگادار بکە لە ڕۆژی ئاهـ و ناڵە و پەشیمانی کاتێک کار لە کار ترازاوە، لە کاتێکدا ئەوانە لە غەفڵەتدان و باوەڕ ناهێنن.
إِنَّا نَحْنُ نَرِثُ الْأَرْضَ وَمَنْ عَلَيْهَا وَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ (40)
بەڕاستی سەرەنجام هەر ئێمە دەبینەوە خاوەن و میراتگری سەر زەوی و هەموو ئەوانەی کە لەسەریەتی و بۆ لای ئێمەش دەگەڕێنەوە.
وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِبْرَاهِيمَ ۚ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَّبِيًّا (41)
هەر وەها لە قورئاندا باسی (گۆشەیەک لە بەسەرهاتی) ئیبراهیم بۆ ئەو خەڵکە بگێڕەوە، بەڕاستی ئەو کەسایەتییەکی ڕاستگۆ بوو، لە پێغەمبەرانیش بوو.
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ وَلَا يُبْصِرُ وَلَا يُغْنِي عَنكَ شَيْئًا (42)
کاتێک بە باوکیی وت: باوکی بەڕێزم! ئەوە تۆ بۆ چی شتێک دەپەرستیت کە نە گوێبیستە، نە کەس بەرچاوڕوون و ڕۆشنبیر دەکات، نە هیچ سوودێکت پێ دەگەیەنێت.
يَا أَبَتِ إِنِّي قَدْ جَاءَنِي مِنَ الْعِلْمِ مَا لَمْ يَأْتِكَ فَاتَّبِعْنِي أَهْدِكَ صِرَاطًا سَوِيًّا (43)
ئەی باوکی بەنرخم! بەڕاستی ئەو زانست و زانیارییەی کە بۆ من هاتووە، (دەربارەی دەسەڵات و توانای بەدیهێنەری ئەم جیهانە) بێگومان بۆ تۆ نەهاتووە، کە واتە پەیڕەوی من بکە ڕێنمووییت دەکەم بۆ ڕێگە و ڕێبازێکی ڕاست و درووست.
يَا أَبَتِ لَا تَعْبُدِ الشَّيْطَانَ ۖ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلرَّحْمَٰنِ عَصِيًّا (44)
ئەی باوکی ئازیزم! شەیتان مەپەرستە، چونکە بەڕاستی شەیتان یاخییە لە خوای میهرەبان و سەرکەشیی کردووە.
يَا أَبَتِ إِنِّي أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٌ مِّنَ الرَّحْمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيْطَانِ وَلِيًّا (45)
ئەی باوکی بەرێزم! بەڕاستی من دەترسم سزایەک لەلایەن خوای میهرەبانەوە یەخەت پێ بگرێت، ئەو کاتە ئیتر دەبیتە یار و یاوەر و پشتگیری شەیتان.
قَالَ أَرَاغِبٌ أَنتَ عَنْ آلِهَتِي يَا إِبْرَاهِيمُ ۖ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ ۖ وَاهْجُرْنِي مَلِيًّا (46)
(باوکی ئیبراهیم بەسەغڵەتییەوە) وتی: بۆ چی ئەی ئیبراهیم تۆ (ئەوەندە) لە خواکانی من بێزاری، بەڕاستی ئەگەر کۆڵ نەدەیت و واز نەهێنیت (چاوپۆشیت لێ ناکەن و) بێگومان بەردبارانت دەکەم، بڕۆ، ون بە لە بەرچاوم هەر نەتبینمەوە.
قَالَ سَلَامٌ عَلَيْكَ ۖ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّي ۖ إِنَّهُ كَانَ بِي حَفِيًّا (47)
ئیبراهیم وتی: سڵاوت لێ بێت (وا من دەڕۆم) لەمەولا داوای لێخۆشبوون و (هیدایەتت) لە پەروەردگارم بۆ دەخوازم، چونکە ئەو زاتە زۆر منی خۆش دەوێت و ڕێزی بۆ داناوم.
وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ وَأَدْعُو رَبِّي عَسَىٰ أَلَّا أَكُونَ بِدُعَاءِ رَبِّي شَقِيًّا (48)
وا من دوور دەکەومەوە و کەنارگیری دەکەم، لە ئێوە و لەو شتانەی کە لەجیاتیی خوا دەیپەرستن، من تەنها هانا و هاوار بۆ پەروەردگارم دەبەم و هەر ئەو دەپەرستم، ئومێدەوارم کە پەروەردگارم نائومێد و ڕەنجەڕۆم نەکات و دوعا و نزا و پەرستنم لێ وەربگرێت.
فَلَمَّا اعْتَزَلَهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ وَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ ۖ وَكُلًّا جَعَلْنَا نَبِيًّا (49)
جا کاتێک ئیبراهیم ڕۆیشت و دوور کەوتەوە لەو خەڵکە گومڕایە و لەو شتانەی کە لەجیاتیی خوا دەیانپەرست، ئێمە ئیسحاقمان پێ بەخشی و بە ئیسحاقیش، یەعقووبمان بەخشی، هەر یەک لەوانیشمان کردە پێغەمبەر.
وَوَهَبْنَا لَهُم مِّن رَّحْمَتِنَا وَجَعَلْنَا لَهُمْ لِسَانَ صِدْقٍ عَلِيًّا (50)
ئێمە لە ڕەحم و بەخشندەییی خۆشمان هەموویانمان بەهرەوەر کرد و ئێمە زمانی خەڵکی دیندارمان هێناوەتە گۆ کە (هەتا دنیا دنیایە) باسی ئەوانە بە چاکی و پاکی و بڵندی بکەن.
وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ مُوسَىٰ ۚ إِنَّهُ كَانَ مُخْلَصًا وَكَانَ رَسُولًا نَّبِيًّا (51)
یادی مووساش باس بکە لە قورئاندا، بەڕاستی ئەویش کەسێکی هەڵبژاردە و دڵسۆز و پێغەمبەر و فرستادە بوو.
وَنَادَيْنَاهُ مِن جَانِبِ الطُّورِ الْأَيْمَنِ وَقَرَّبْنَاهُ نَجِيًّا (52)
لەلای ڕاستی کێوی «طور» ـەوە بانگمان لێ کرد، لەکاتی گفتوگۆی نهێنیدا نزیکمان خستەوە.
وَوَهَبْنَا لَهُ مِن رَّحْمَتِنَا أَخَاهُ هَارُونَ نَبِيًّا (53)
هەر وەها بە ڕەحمەت و بەخشندەییی خۆمان هاروونی برایمان کردە پێغەمبەر و (هاوکار) بۆی.
وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِسْمَاعِيلَ ۚ إِنَّهُ كَانَ صَادِقَ الْوَعْدِ وَكَانَ رَسُولًا نَّبِيًّا (54)
ئیسماعیلیش باس بکە لە قورئاندا، بە ڕاستی ئەو لە بەڵێن و پەیمانەکانیدا ڕاستگۆ بوو، ئەو پێغەمبەر و ڕەوانەکراوی خوا بوو.
وَكَانَ يَأْمُرُ أَهْلَهُ بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ وَكَانَ عِندَ رَبِّهِ مَرْضِيًّا (55)
(ئیسماعیل) هەمیشە و بەردەوام، فەرمانی دەدا بە خێزانی و خزمانی، کە نوێژەکانیان (بە ڕێکوپێکی و لە کاتی خۆیدا) ئەنجام بدەن و زەکاتیش فەرامۆش نەکەن و ئەو لای پەروەردگاری شایستەی ڕێز و ڕەزامەندی بوو.
وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِدْرِيسَ ۚ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَّبِيًّا (56)
هەر وەها لە قورئاندا باسی ئیدریس بکە، چونکە ئەویش پێغەمبەرێکی زۆر ڕاستکار و ڕاستگۆ بوو...
وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا (57)
بۆیە ڕێزی زۆرمان لێ گرت و پایەدار و بەرز و بڵندمان کرد لە جێگە و ڕێگەی تایبەتدا.
أُولَٰئِكَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ مِن ذُرِّيَّةِ آدَمَ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْرَائِيلَ وَمِمَّنْ هَدَيْنَا وَاجْتَبَيْنَا ۚ إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُ الرَّحْمَٰنِ خَرُّوا سُجَّدًا وَبُكِيًّا ۩ (58)
ئا ئەوانە کەسانێکن کە خوای گەورە ناز و نیعمەتی بەسەردا ڕشتوون لە پێغەمبەران، لە نەوەی ئادەم و ئەوانەش (کە لە کەشتییەکەدا) لەگەڵ نووحدا سوارمان کردن و لە نەوەی ئیبراهیم و یەعقووب و لەوانەی کە هیدایەتمان داون و هەڵمان بژاردوون، ئەوانە، هەر کاتێک ئایەتەکانی خوای میهرەبانیان بەسەردا بخوێنرێتەوە، بەپەلە سوژدە دەبەن و ئەسرین لە دیدەیان دەبارێت، (لە سۆز و خۆشەویستیی پەروەردگاریان دڵانی پڕ لە نوور و ئیمانیان دەکوڵێت) و دەگرین.
فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ ۖ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا (59)
لە دوای ئەوان کەسانێک لە نەوەکانیان بوونە جێنشین، کە نوێژەکانیان بەزایە دا و شوێنی ئارەزووەکانی نەفسیان کەوتن، ئەوانە تووشی گومڕایی و سەرگەردانی و سزا دەبن (لە دنیا و قیامەتدا).
إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُولَٰئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْئًا (60)
جگە لەوانەی کە تەوبە دەکەن و باوەڕی دامەزراو دەهێنن و کار و کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، ئا ئەوانە دەچنە بەهەشتەوە و هیچ جۆرە ستەمێکیان لێ ناکرێت.
جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدَ الرَّحْمَٰنُ عِبَادَهُ بِالْغَيْبِ ۚ إِنَّهُ كَانَ وَعْدُهُ مَأْتِيًّا (61)
ئەو بەهەشتە پڕ لە باخە چڕانەی کە خوای میهرەبان بەڵێنی بە بەندەکانی داوە لە جیهانی شاراوەدا، بەڕاستی ئەو بەڵێنەی خوا، بەڕێوەیە و هەر دێتە دی.
لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا إِلَّا سَلَامًا ۖ وَلَهُمْ رِزْقُهُمْ فِيهَا بُكْرَةً وَعَشِيًّا (62)
ئەوسا لەوێ هیچ گوفتارێکی نابەجێ نابیسن، جگە لە سڵاوکردن و (گوفتاری خۆش و بەجێ) نەبێت، لە بەیانیان و ئێواراندا (لە هەموو کاتێکدا) ڕزق و ڕۆزی (خواردن و خواردنەوەی خۆش و بەتام) بۆیان ئامادەیە.
تِلْكَ الْجَنَّةُ الَّتِي نُورِثُ مِنْ عِبَادِنَا مَن كَانَ تَقِيًّا (63)
ئەو بەهەشت و شوێنە خۆشە، بەو بەندانەمان دەبەخشین و دەیانکەینە خاوەنی، کە خواناس و پارێزکارن.
وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمْرِ رَبِّكَ ۖ لَهُ مَا بَيْنَ أَيْدِينَا وَمَا خَلْفَنَا وَمَا بَيْنَ ذَٰلِكَ ۚ وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا (64)
(ماوەیەک وەحی وەستا، پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) لە فریشتە جوبرەئیلی پرسی، خوای گەورەش لە قورئاندا وەڵامی دایەوە): ئێمە تەنها بە فەرمانی پەروەردگارت نەبێت دانابەزین، هەر چی لە داهاتوو و ڕابردوومان هەیە و ئەوەش لە نێوانیاندا هەیە، بۆ ئەو پەروەردگارەیە، ئەوە نەبێت پەروەردگاری تۆ هیچ شتێک فەرامۆش بکات.
رَّبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَاعْبُدْهُ وَاصْطَبِرْ لِعِبَادَتِهِ ۚ هَلْ تَعْلَمُ لَهُ سَمِيًّا (65)
ئەو زاتە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و هەموو درووستکراوانی نێوانیانە، کە واتە، هەر ئەو بپەرستە و زۆر بەردەوام و خۆگر بە لە پەرستنیدا، ئایا کەس شک دەبەیت هاوناوی ئەو و هاوتای ئەو بێت؟ (خاوەنی سیفەتی بەرز و بڵند و پیرۆز بێت وەک ئەو؟!).
وَيَقُولُ الْإِنسَانُ أَإِذَا مَا مِتُّ لَسَوْفَ أُخْرَجُ حَيًّا (66)
ئادەمیزادی (بێباوەڕ) دەڵێت: ئایا کاتێک مردم، جارێکی تر لە داهاتوودا زیندوو دەکرێمەوە؟!
أَوَلَا يَذْكُرُ الْإِنسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِن قَبْلُ وَلَمْ يَكُ شَيْئًا (67)
باشه ئاخر ئادەمیزاد بۆ ئەوه یاد ناکات بەڕاستی ئێمه پێشتر درووستمان کرد، هەر هیچ نەبوو؟
فَوَرَبِّكَ لَنَحْشُرَنَّهُمْ وَالشَّيَاطِينَ ثُمَّ لَنُحْضِرَنَّهُمْ حَوْلَ جَهَنَّمَ جِثِيًّا (68)
سوێند بە پەروەردگارت خوانەناسان و شەیتانەکان کۆ دەکەینەوە، پاشان هەموویان بەدەوری دۆزەخدا بەچۆکدا دەهێنین و (دەیانخەینە ناوی).
ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمْ أَشَدُّ عَلَى الرَّحْمَٰنِ عِتِيًّا (69)
لەوەودوا لە هەر گرۆ و دەستەیەک، ئەوانە دەردەکێشین کە زۆر یاخی بوون لە خوای میهرەبان (دژایەتیی دین و بەرنامەکەیان دەکرد).
ثُمَّ لَنَحْنُ أَعْلَمُ بِالَّذِينَ هُمْ أَوْلَىٰ بِهَا صِلِيًّا (70)
پاشان زۆر چاک ئاگادارین بەوەی کە کێ لەوانە لە پێشتر و شایستەترە بەوەی کە زوو بخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە (تا ببرژێت تیایدا).
وَإِن مِّنكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا ۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًا مَّقْضِيًّا (71)
ئێوە (خەڵکینە) کەستان نییە تێپەڕ نەکات بەسەر دۆزەخدا، (ئیمانداران بۆ ئەوەی زیاتر قەدری بەهەشت و ڕەحمەتی خوا بزانن، کافران بۆ ئەوەی بکەونە ناوی) ئەم پێشهاتە بڕیار دراوە هەر جێبەجێ دەکرێت.
ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوا وَّنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا (72)
لەوەودوا ئەوانە ڕزگار دەکەین کە پارێزکار و خواناس بوون، ستەمکارانیش لەناو دۆزەخدا بەچۆکدا دەهێنین.
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا أَيُّ الْفَرِيقَيْنِ خَيْرٌ مَّقَامًا وَأَحْسَنُ نَدِيًّا (73)
کاتێک ئایەتەکانی ئێمە بەسەر بێباوەڕاندا بە ڕوون و ئاشکرا بخوێنرێتەوە، ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون بەوانە دەڵێن کە باوەڕیان هێناوە: باشە کام لەو دوو دەستەیە، جێگە و ڕێگەی خۆش و ژیانی پڕ عەیش و نۆشی بۆ لوواوە! (نەفامان پێوەریان ژیانی دنیای تەمەنکۆتایە).
وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هُمْ أَحْسَنُ أَثَاثًا وَرِئْيًا (74)
چەندەها قەوم و خەڵکی نالەبارمان پێش ئەمان لەناو بردووە، کەلوپەل و ناوماڵیان لەمان چاکتر بووە، سیما و قیافەشیان لەمان ڕێکوپێکتر بووە (کوان؟... لە کوێن؟... بۆ دیار نین؟...).
قُلْ مَن كَانَ فِي الضَّلَالَةِ فَلْيَمْدُدْ لَهُ الرَّحْمَٰنُ مَدًّا ۚ حَتَّىٰ إِذَا رَأَوْا مَا يُوعَدُونَ إِمَّا الْعَذَابَ وَإِمَّا السَّاعَةَ فَسَيَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ شَرٌّ مَّكَانًا وَأَضْعَفُ جُندًا (75)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم) بڵێ: ئەوەی لە گومڕاییدایە با هەر خوای میهرەبان تەمەنی درێژ و ماڵ و سامان و دنیای پێ ببەخشێت (بە چی دەچێت، بۆ کوێی دەبات، ئەپەڕی ئەوەیە) هەتا کاتێک ئەو هەڕەشانە دەبینن کە لێیان دەکرێت، یان سزا و ئازاری دنیایە، یان بەرپابوونی قیامەتە، جا خوانەناسان لە داهاتوودا دەزانن کێ جێگە و ڕێگەی ناخۆشە و کێ لەشکر و سەربازانی لاوازە.
وَيَزِيدُ اللَّهُ الَّذِينَ اهْتَدَوْا هُدًى ۗ وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًا وَخَيْرٌ مَّرَدًّا (76)
(لەو لاشەوە) ئەوانەی ڕێبازی هیدایەتیان گرتۆتە بەر خوا زیاتر هیداتیان دەدات، بەڵام دڵنیا بن کردەوە چاکەکان کە بەرهەمیان دەمێنێتەوە پاداشتیان چاکترە لای پەروەردگارت باشترین سەرەنجامیشە.
أَفَرَأَيْتَ الَّذِي كَفَرَ بِآيَاتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالًا وَوَلَدًا (77)
ئایا ئەو جۆرە کەسانەت بینیوە، کە باوەڕی بە ئایات و فەرمانەکانی ئێمە نییە و دەڵێت: سوێند بە خوا من سامان و کوڕ و نەوەم پێ دەدرێت!
أَطَّلَعَ الْغَيْبَ أَمِ اتَّخَذَ عِندَ الرَّحْمَٰنِ عَهْدًا (78)
باشە، ئاخۆ (ئەو بەندە یاخییە) بە نهێنی و شاراوەکانی زانیوە، یاخود بەڵێنی وەرگرتووە لە خوای میهرەبان (کە دنیا بە دڵی ئەو بێت؟!).
كَلَّا ۚ سَنَكْتُبُ مَا يَقُولُ وَنَمُدُّ لَهُ مِنَ الْعَذَابِ مَدًّا (79)
نەخێر، وا نییە (بە دڵی ئەو نابێت) ئەوەی کە دەیڵێت لە داهاتوودا تۆماری دەکەین لەسەری و سزای دوور و درێژی بۆ ساز دەکەین.
وَنَرِثُهُ مَا يَقُولُ وَيَأْتِينَا فَرْدًا (80)
بێگومان ئەوەی ئەو دەیڵێت: بە میراتی لێی دەسێنینەوە، بە تەنهاش دێتە لامان (بۆ لێپرسینەوە).
وَاتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ آلِهَةً لِّيَكُونُوا لَهُمْ عِزًّا (81)
ئەو بێباوەڕانە لەجیاتیی خوا جۆرەها شتی تریان کردۆتە خوای خۆیان تا پایەداری و دەسەڵاتیان (بە خەیاڵی خۆیان) دەست بکەوێت.
كَلَّا ۚ سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا (82)
نەخێر، وا نییە (خەیاڵیان خاوە)، ئەو شتانەی ئەوان دەیپەرستن، (لە ڕۆژی قیامەتدا) باوەڕیان بە پەرستنی ئەوان نییە و ناڕەزایی دەردەبڕن، (بەڵکوو بەسەختی) دژایەتییان دەکەن و بەرپەرچیان دەدەنەوە.
أَلَمْ تَرَ أَنَّا أَرْسَلْنَا الشَّيَاطِينَ عَلَى الْكَافِرِينَ تَؤُزُّهُمْ أَزًّا (83)
ئایا نابینیت بەڕاستی ئێمە چۆن شەیتانەکان دەنێرینە سەر خوانەناسان، بەگەرمی هانیان دەدەن بۆ تاوان و گوناهـ و خراپە.
فَلَا تَعْجَلْ عَلَيْهِمْ ۖ إِنَّمَا نَعُدُّ لَهُمْ عَدًّا (84)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم) پەلەیان لێ مەکە، چونکە بێگومان ئێمە بەوردی هەر هەموو کار و کردەوەیان بە ژمارە تۆمار دەکەین.
يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَٰنِ وَفْدًا (85)
ڕۆژێک دێت ئێمە دەستەدەستە خواناس و پارێزکاران بۆ لای خوای میهرەبان بەڕێ دەکەین (تا بە دیداری شاد ببن و بیانخاتە بەهەشتەوە).
وَنَسُوقُ الْمُجْرِمِينَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ وِرْدًا (86)
تاوانبار و گوناهکارانیش بەپەلە و بە تینوویەتی ڕاپێچ دەکەین بۆ ناو دۆزەخ.
لَّا يَمْلِكُونَ الشَّفَاعَةَ إِلَّا مَنِ اتَّخَذَ عِندَ الرَّحْمَٰنِ عَهْدًا (87)
ئەوانە خاوەنی تکا نین و کەس تکایان بۆ ناکات، مەگەر ئەو کەسەی کە لەکاتی خۆیدا خوای میهرەبان بەڵێنی پێ داوە کە تکا بکات یان تکای بۆ بکرێت.
وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَٰنُ وَلَدًا (88)
(جوولەکە و گاور و بتپەرستان) دەیانوت: خوای میهرەبان ڕۆڵە و نەوەی بۆ خۆی داناوە!
لَّقَدْ جِئْتُمْ شَيْئًا إِدًّا (89)
سوێند بە خوا بەڕاستی بوختانێکی ناقۆڵا دەکەن و گوفتارێکی ناشایست و سەرسووڕهێنەر دەڵێن.
تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا (90)
خەریکە ئاسمانەکان لە ناقۆڵاییی ئەو گوفتارە نابەجێیە، لەتوپەت ببێت، زەوی خەریکە شەق بەرێت و ڕۆ بچێت، کێوەکانیش خەریکە بکەون و وردوخاش ببن.
أَن دَعَوْا لِلرَّحْمَٰنِ وَلَدًا (91)
کاتێک کە نەفامان بوونی ڕۆڵە و نەوەیان دایە پاڵ خوای میهرەبان.
وَمَا يَنبَغِي لِلرَّحْمَٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا (92)
لە کاتیکدا بۆ خوای میهرەبان نەهاتووە و ڕەوا نییە کە نەوە بۆ خۆی بڕیار بدات.
إِن كُلُّ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَٰنِ عَبْدًا (93)
هیچ کەسێک نییە لە ئاسمانەکان و زەویدا، کە بەندەی ملکەچی خوای میهرەبان نەبێت.
لَّقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا (94)
سوێند بە خوا بێگومان هەر هەموویانی سەرژمێر کردووە و یەک یەک ژمارەی کردوون (کەسی لێ ون نابێت)، هەر هەموویان ڕۆژی قیامەت دێنە پێشەوە، بۆ لای بە تاک و تەنها (بێپاسەوان و بێکەس).
وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا (95)
یەکە یەکەی ئەو خەڵکە بە تاک و تەنهایی دێت ئامادە دەکرێت لە بەردەم دادگای پڕ لە دادوەریی خوادا.
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَٰنُ وُدًّا (96)
بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، لە داهاتوودا خوای میهرەبان سۆز و خۆشەویستی و ڕێزی (تایبەتیان) بۆ ئامادە دەکات، (هەر وەها لەلایەن فریشتەکان و ئیمانداران و نیشتەجێکانی بەهەشتەوە) خۆشەویست و ڕێزدارن.
فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ الْمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِ قَوْمًا لُّدًّا (97)
جا بێگومان ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە و هەر بە زمانی تۆ ڕەوانەمان کردووە، بۆ ئەوەی مژدەی پێ بدەیت بە پارێزکار و خواناسەکان، هەر وەها کەسانی سەرسەخت و کەللەڕەقی پێ بترسێنێت.
وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هَلْ تُحِسُّ مِنْهُم مِّنْ أَحَدٍ أَوْ تَسْمَعُ لَهُمْ رِكْزًا (98)
ئێمە چەندەها قەوم و خەڵکی نالەبارمان پێش ئەمان لەناو بردووە، ئایا هەست دەکەیت کە یەکێ لەوانە مابێت، یان سرتەیەک، چرپەیەک، مشەیەکیان، لێوە بێت؟