بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى (1)
تەسبیحات و ستایشی پەروەردگاری بەرز و بڵند و پایەدارت بکە.
الَّذِي خَلَقَ فَسَوَّىٰ (2)
ئەو زاتەی هەموو شتێکی درووست کردووە بەجوانی و ڕێکوپێک و تێروتەواوی کردووە.
وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَىٰ (3)
ئەو زاتەی کە نەخشەی کێشاوە بۆ هەموو شتێک و جا ڕێنمووییی کردووە.
وَالَّذِي أَخْرَجَ الْمَرْعَىٰ (4)
ئەوەی کە گژوگیای لە لەوەڕگا دەرهێناوە.
فَجَعَلَهُ غُثَاءً أَحْوَىٰ (5)
(بەڵام دوای ماوەیەک) دەیکاتە پووشوپەڵاشتێکی زەردە و وشک و ڕەشهەڵگەڕاو.
سَنُقْرِئُكَ فَلَا تَنسَىٰ (6)
(ئەی موحەممەد «صلی الله علیه و سلم») ئێمە قورئانت لە ڕێگەی جووبرەئیلەوە بەسەردا دەخوێنینەوە، ئیتر هەرگیز لەبیرت ناچێت.
إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ إِنَّهُ يَعْلَمُ الْجَهْرَ وَمَا يَخْفَىٰ (7)
مەگەر شتێک ویستی خوای لەسەر بێت، چونکە بەڕاستی خوا ئاگادارە بەو شتانەی کە ئاشکرا و دیارن، یاخود شاراوەن.
وَنُيَسِّرُكَ لِلْيُسْرَىٰ (8)
جا دڵنیا بە ئێمە یارمەتیت دەدەین بۆ ئەنجامدانی هەموو چاکەیەک، هەموو کارێکی لەبارت بۆ ئاسان دەکەین.
فَذَكِّرْ إِن نَّفَعَتِ الذِّكْرَىٰ (9)
کە واتە تۆ ئیتر لەسەر یادخستنەوە و یاداوەریی ئەو کەسانە بەردەوام بە کە سوودیان وەرگرتووە و ئامادەن زیاتر تێ بگەن.
سَيَذَّكَّرُ مَن يَخْشَىٰ (10)
بێگومان ئەو کەسەی کە ترسی خوای لە دڵدا بێت یادەوەری وەردەگرێت.
وَيَتَجَنَّبُهَا الْأَشْقَى (11)
خراپترین کەس خۆی لێ دوور دەگرێت...
الَّذِي يَصْلَى النَّارَ الْكُبْرَىٰ (12)
ئەوەی دەچێتە ناو ئاگرە گەورەکەوە و دەسووتێت تیایدا.
ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ (13)
لەوەودوا نە ئەوەیە بمرێت و (ڕزگاری بێت، نە ئەوەشە کە) ژیانێکی ئاسایی بەسەر بەرێت.
قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّىٰ (14)
بێگومان ئەو کەسە سەرفرازە کە دەروونی خۆیی پاک ڕاگرتووە...
وَذَكَرَ اسْمَ رَبِّهِ فَصَلَّىٰ (15)
هەر وەها ناوی پەروەردگاری دەبات و نوێژی بۆ دەکات و کڕنووش و سوژدەی بۆ بردووە.
بَلْ تُؤْثِرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا (16)
کەچی ئێوە ڕێبازی ڕزگاری ناگرنە بەر و بەڵکوو زیاتر ژیانی دنیاتان مەبەستە.
وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰ (17)
لە کاتێکدا قیامەت و بەدەستهێنانی بەهەشت چاکترە و بەردەوامیشە (هەر بەراورد ناکرێت لەگەڵ تەمەنی کورتی دنیادا).
إِنَّ هَٰذَا لَفِي الصُّحُفِ الْأُولَىٰ (18)
بێگومان ئەم یادخستنەوانە لە پەڕاوە دێرینەکانیشدا باس کراوە.
صُحُفِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ (19)
(لەوانە) کتێبە پیرۆزەکانی ئیبراهیم و مووسا.