بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
اقْتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ مُّعْرِضُونَ (1)
موحاسەبە و لێپرسینەوەی خەڵکی نزیک بۆتەوە، لە کاتێکدا (زۆربەی) ئەوان بێئاگا و غافڵن و پشتیان لە ئایینی خوا کردووە و ڕوووەرگێرن (لە بەرنامەکەی).
مَا يَأْتِيهِم مِّن ذِكْرٍ مِّن رَّبِّهِم مُّحْدَثٍ إِلَّا اسْتَمَعُوهُ وَهُمْ يَلْعَبُونَ (2)
هیچ یاداوەرییەکی تازەیان لەلایەن پەروەردگاریانەوە بۆ نایەت کە ئەوان گوێبیستی نەبووبن و لەو کاتەدا یاری و گەمەی پێ نەکەن...
لَاهِيَةً قُلُوبُهُمْ ۗ وَأَسَرُّوا النَّجْوَى الَّذِينَ ظَلَمُوا هَلْ هَٰذَا إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ ۖ أَفَتَأْتُونَ السِّحْرَ وَأَنتُمْ تُبْصِرُونَ (3)
دڵەکانیان بێئاگا و سەرگەردانە، ئەوانەش کە ستەمیان کرد، قسەکانیان شاردەوە (بە نهێنی دەیانوت) ئایا ئەمە تەنها بە شەرێک نییە وەک ئێوە؟! ئایا ئێوە بەدەم جادووگەرییەوە دەچن؟! لە کاتێکدا ئێوە چاوتان هەیە و دەیبینن!
قَالَ رَبِّي يَعْلَمُ الْقَوْلَ فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ۖ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (4)
(خوای گەورە پێغەمبەرەکەیی لە باس و خواسیان ئاگادار کرد بۆیە) وتی: پەروەردگارم ئاگاداری هەموو قسە و گوفتارێکە لە ئاسمان و زەویدا و ئەو زاتە بیسەر و زانایە.
بَلْ قَالُوا أَضْغَاثُ أَحْلَامٍ بَلِ افْتَرَاهُ بَلْ هُوَ شَاعِرٌ فَلْيَأْتِنَا بِآيَةٍ كَمَا أُرْسِلَ الْأَوَّلُونَ (5)
بەڵکوو (شتی تریشیان) دەوت: (وەک ئەوەی کە گوایە ئەم قورئانە) خەو و خەیاڵی بێسەروبنە، یاخود خۆی هەڵی بەستووە، بەڵکوو ئەو کەسێکی شاعیرە، دەبا بەڵگە و موعجیزەیەک بهێنێت وەک پێغەمبەرانی پێشوو!
مَا آمَنَتْ قَبْلَهُم مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا ۖ أَفَهُمْ يُؤْمِنُونَ (6)
ئەو شار و شارۆچکە و دێهاتانەی پێش ئەمان (کە داوای موعجیزەیان کردووە و دوایی باوەڕیان نەهێناوە) لەناومان بردوون، ئایا ئەمان باوەڕ دەهێنن؟! (ئایا ئەوان باوەڕ دەهێنن)؟
وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ إِلَّا رِجَالًا نُّوحِي إِلَيْهِمْ ۖ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (7)
ئێمە پێش تۆ کەسانی ترمان ڕەوانە نەکردووە، جگە لە پیاوانێک (کە هەڵمان بژاردوون)، وەحی و نیگایان بۆ ڕەوانە دەکەین، دەبپرسن لە خاوەنی کتێبە پێشووەکان ئەگەر ئێوە ئەم ڕاستییانە نازانن.
وَمَا جَعَلْنَاهُمْ جَسَدًا لَّا يَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَمَا كَانُوا خَالِدِينَ (8)
ئێمە ئەوە نەبێت ئەو پێغەمبەرانەمان لە پەیکەر و لاشەیەک درووست کردبێت کە خواردن نەخۆن و ژیانی هەمیشەییشمان پێ نەبەخشیون.
ثُمَّ صَدَقْنَاهُمُ الْوَعْدَ فَأَنجَيْنَاهُمْ وَمَن نَّشَاءُ وَأَهْلَكْنَا الْمُسْرِفِينَ (9)
لەوەودوا بەڵێنی خۆمانمان بۆ بردوونەتە سەر، جا ڕزگارمان کردوون لەگەڵ ئەوانەدا کە دەمانەوێت و (باوەڕیان هێناوە) سەرکەش و لەسنوردەرچووەکانیشمان لەناو بردووە.
لَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ كِتَابًا فِيهِ ذِكْرُكُمْ ۖ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (10)
سوێند بە خوا بێگومان ئێمە کتێبێکمان ڕەوانە کردووە بۆتان کە یاداوەرییە و سەربەرزیی ئێوە لە شوێنکەوتنیایەتی، ئایا ئەوە بیر و هۆشتان ناخەنە کار و ژیر نابن؟
وَكَمْ قَصَمْنَا مِن قَرْيَةٍ كَانَتْ ظَالِمَةً وَأَنشَأْنَا بَعْدَهَا قَوْمًا آخَرِينَ (11)
چەندەها شار و شارۆچکەمان کاول کرد کە خەڵکەکەی ستەمکار بوون و بەدوایاندا گەلانی ترمان هێناوەتە مەیدانەوە.
فَلَمَّا أَحَسُّوا بَأْسَنَا إِذَا هُم مِّنْهَا يَرْكُضُونَ (12)
جا کاتێک ئەو خوانەناسانە هەستیان کردووە کە تۆڵە و سزای ئێمە بەرەو ڕوویان هاتووە و نزیکە یەخەیان بگرێت، ئەوە دەستبەجێ ڕایان کردووە لێی و سەریان لێ شێواوە.
لَا تَرْكُضُوا وَارْجِعُوا إِلَىٰ مَا أُتْرِفْتُمْ فِيهِ وَمَسَاكِنِكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْأَلُونَ (13)
(ئەوسا بە گاڵتەپێکردنەوە پێیان وتراوە) ڕا مەکەن و بگەڕێنەوە بۆ ئەو ڕابوواردنە و بۆ ئەو ماڵ و حاڵەی کە تیایدا دەژیان، بۆ ئەوەی پرس و ڕاتان پێ بکرێت و کارێک یان ئیشێک چاوەڕێتان بکات!
قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (14)
(ئەوسا بەدەم ڕاکردنەوە) دەیانوت: هاوار بۆ ئێمە بەڕاستی ئێمە ستەمکار بووین.
فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَاهُمْ حَتَّىٰ جَعَلْنَاهُمْ حَصِيدًا خَامِدِينَ (15)
جا بەردەوام هەر ئەوە قسەیانە، هەتا هەموویانمان دروێنە و خامۆش کرد.
وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاءَ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَاعِبِينَ (16)
ئێمە ئاسمان و زەوی، هەر چیش لە نێوانیاندایە بە گاڵتە (بێمەبەست) درووستمان نەکردووە.
لَوْ أَرَدْنَا أَن نَّتَّخِذَ لَهْوًا لَّاتَّخَذْنَاهُ مِن لَّدُنَّا إِن كُنَّا فَاعِلِينَ (17)
ئەگەر بمانویستایە یاری و گەمەیەک بسازێنین، لەلایەن خۆمانەوە دەمانسازاند، ئەگەر بڕیار بێت کاری وا بکەین...
بَلْ نَقْذِفُ بِالْحَقِّ عَلَى الْبَاطِلِ فَيَدْمَغُهُ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٌ ۚ وَلَكُمُ الْوَيْلُ مِمَّا تَصِفُونَ (18)
(جا ئەوە لە ئێمە ناوەشێتەوە) بەڵکوو حەق دەماڵین بەسەر بەتاڵ و ناحەقیدا و دەستبەجێ داغانی دەکەین، هاوار و واوەیلا لە ئێوە، بۆ ئەو بوختان و قسە نابەجێیانەی کە دەیکەن.
وَلَهُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَمَنْ عِندَهُ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِ وَلَا يَسْتَحْسِرُونَ (19)
هەر چی لە ئاسمانەکان و زەویدایە هەر خوا خاوەنیانە و لە خزمەتی ئەودان، بێگومان ئەو فریشتانەی کە لە خزمەتیدان، خۆیان بە گەورە نازانن لە پەرستنیدا و هەرگیز ماندوو و بێتاقەت و بێزار نابن لە ستایشی ئەو زاتە.
يُسَبِّحُونَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ لَا يَفْتُرُونَ (20)
(بەردەوام) بە شەو و بە ڕۆژ تەسبیحات و ستایشی دەکەن و لە کاتێکدا ساردبوونەوەش ڕوویان تێ ناکات.
أَمِ اتَّخَذُوا آلِهَةً مِّنَ الْأَرْضِ هُمْ يُنشِرُونَ (21)
ئایا خەڵکی نالەبار پەرستراوی ساختەیان بڕیار داوە لە زەویدا و ئەو پەرستراوانە دەتوانن ژیان ببەخشن؟
لَوْ كَانَ فِيهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّهُ لَفَسَدَتَا ۚ فَسُبْحَانَ اللَّهِ رَبِّ الْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ (22)
ئەگەر لە هەر دووکیاندا (لە ئاسمان و زەویدا) چەند خوایەکی تر هەبوایە غەیری (الله)، ئەوە کاول و وێران دەبوون و تێک دەچوون بەسەر یەکدا، پاکی و بێگەردی بۆ خوا کە پەروەردگاری عەرشە، لەو باس و خواسانەدا (کە خوانەناسان) دەیڵێن (هاوەڵ بۆ ئەو زاتە بڕیار دەدەن).
لَا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ (23)
پرسیار ناکرێت لەوەی کە خوا دەیکات، لە کاتێکدا ئەوان پرسیاریان لێ دەکرێت و موحاسەبە دەکرێن.
أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ آلِهَةً ۖ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ ۖ هَٰذَا ذِكْرُ مَن مَّعِيَ وَذِكْرُ مَن قَبْلِي ۗ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ ۖ فَهُم مُّعْرِضُونَ (24)
ئایا ئەوانە خوایەکی تریان لەجیاتیی پەروەردگار بۆ خۆیان ڕەخساندووە؟! (یاخود خۆیان دەخەڵەتێنن و گێلن؟!) ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: بەڵگەتان بهێنن لەسەر ئەو بیر و باوەڕەتان، من دڵنیام کە ئەم قورئانە یادخەرەوەیە، بۆ ئەوانەی کە هاوەڵی منن و ڕێبازی منیان گرتۆتە بەر، هەر وەها لە بەسەرهاتی پێغەمبەران و قەومەکانی پێش منیش دەدوێت، بەڵام زۆربەی خەڵکی حەق و حەقیقەت ناناسن و دژایەتیی دەکەن و ڕووی لێ وەردەچەرخێنن.
وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ (25)
ئێمە پێش تۆ هیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردووە، کە وەحیمان بۆ نەناردبێت بەوەی کە؛ بێگومان هیچ خوایەک نییە جگە لە من و دەبێت هەر من بپەرستن.
وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَٰنُ وَلَدًا ۗ سُبْحَانَهُ ۚ بَلْ عِبَادٌ مُّكْرَمُونَ (26)
خوانەناسان دەیانوت: خوای میهرەبان کوڕی بۆ خۆی بڕیار داوە (فریشتەکان ڕۆڵەی ئەون)، پاکی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەیە، بەڵکوو ئەوانە بەندەی ڕێزداری ئەون.
لَا يَسْبِقُونَهُ بِالْقَوْلِ وَهُم بِأَمْرِهِ يَعْمَلُونَ (27)
(ئەو فریشتانە ئەوەندە ڕەوشتبەرزن) هەرگیز (نافەرمانی ناکەن و) قسە لە قسەیدا ناکەن و لە گوفتاردا پێشی ناکەون، ئەوانە بە فەرمانی ئەو دەجووڵێنەوە و فەرمانی ئەو جێبەجێ دەکەن.
يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ارْتَضَىٰ وَهُم مِّنْ خَشْيَتِهِ مُشْفِقُونَ (28)
هەر خوا دەزانێت ئەم خەڵکە لە ڕابردوودا چیان ئەنجام داوە و لە داهاتووشدا چی ئەنجام دەدەن (دنیا و قیامەت، ڕابردوو و داهاتوو، بۆ ئەو زاتە چوون یەکە)، فریشتەکانیش تکاکار نابن تەنها بۆ ئەو کەسانە نەبێت خوا پێی ڕازییە و ئەو فریشتانە لە ترسی ئەو زاتە ناوێرن هیچ سەرپێچییەک ئەنجام بدەن.
وَمَن يَقُلْ مِنْهُمْ إِنِّي إِلَٰهٌ مِّن دُونِهِ فَذَٰلِكَ نَجْزِيهِ جَهَنَّمَ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ (29)
خۆ ئەگەر یەکێک لە فریشتەکان (لە خۆی غەڕڕا بێت) بڵێت: بەڕاستی منیش خوام بێجگە لەو، ئەوە پاداشتی دەدەینەوە بە دۆزەخ، هەر بەو شێوەیە پاداشتی ستەمکاران و یاخییەکان دەدەینەوە.
أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا ۖ وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ ۖ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ (30)
ئایا ئەوانەی بێباوەڕ بوون نەیانبینیوە و بۆیان ڕوون نەبۆتەوە بەڕاستی ئاسمانەکان و زەوی یەکپارچە بوون لەوەودوا لێکمان جیا کردنەوە (کە ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم ڕاستەقینە لەلایەن ئەوانەوە پەی پێ دەبرێت)، لە ئاویش هەموو شتێکی زیندوومان فەراهەم هێناوە (ئاو زۆربەی پێکهاتەی لەشی ئادەمیزاد و زیندەواران و ڕووەک پێک دەهێنێت)، ئایا ئەوانە هەر باوەڕ ناهێنن (بەو ڕاستییانە و بەو دەسەڵاتە بێسنوورەی ئێمە)؟!
وَجَعَلْنَا فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَن تَمِيدَ بِهِمْ وَجَعَلْنَا فِيهَا فِجَاجًا سُبُلًا لَّعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ (31)
لە زەویشدا کەژ و کێوەکانمان چەسپاندووە، تا لاسەنگ نەبێت و لار نەبێتەوە و هەڵیان نەگێڕێتەوە، لە لاپاڵی چیاکان و لە دۆڵەکاندا ڕێگاوبانی فراوانمان سازاندووە، بۆ ئەوەی خەڵکی ژیان بۆ خۆیان دابین بکەن و هەر وەها ڕێیان لە گەنجینە و ناز و نیعمەتە شاراوەکان بکەوێت.
وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَّحْفُوظًا ۖ وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْرِضُونَ (32)
ئێمە ئاسمانمان کردووە بە سەقفێکی پارێزراو، کەچی ئەوانە ڕوو وەردەگێڕن لە هەموو نیشانە و بەڵگەکانی ئاسمان.
وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ۖ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ (33)
هەر ئەو زاتەیە کە شەو و ڕۆژی بەدی هێناوە، خۆر و مانگیشی درووست کردووە، هەر یەکەیان لە خولگەیەکدا دەسووڕێتەوە (زوەی بەدەوری خۆردا و مانگیش بەدەوری زەویدا).
وَمَا جَعَلْنَا لِبَشَرٍ مِّن قَبْلِكَ الْخُلْدَ ۖ أَفَإِن مِّتَّ فَهُمُ الْخَالِدُونَ (34)
ئێمە پێش تۆ ژیانی هەمیشەیی و نەمریمان بە هیچ کەسێک نەبەخشیوە، جا ئایا ئەگەر تۆ بمریت، (دوای مەرگی تۆ) ئەوە ئەو خەڵکە ژیانی هەمیشەیی دەبەنە سەر و نامرن؟!
كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً ۖ وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ (35)
هەموو کەسێک دەبێت مردن بچێژێت و شەرابی مەرگ بنۆشێت، بێگومان ئێمە ئێوە تاقی دەکەینەوە بە شەڕ و ناخۆشی و بەڵا و بە خێر و خۆشی و دارایی و توانایی، سەرەنجام هەر بۆ لای ئێمە دەهێنرێنەوە (تا پاداشتتان بدەینەوە).
وَإِذَا رَآكَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَٰذَا الَّذِي يَذْكُرُ آلِهَتَكُمْ وَهُم بِذِكْرِ الرَّحْمَٰنِ هُمْ كَافِرُونَ (36)
ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) کاتێک ئەوانەی بێباوەڕ بوون تۆ دەبینن، هیچ کارێکیان لەدەست نایەت لەگەڵ تۆی بکەن جگە لە گاڵتە و گاڵتەجاڕی، (جا بە یەکتر دەڵێن): ئا ئەمەیە باسی خواکانتان دەکات لە کاتێکدا ئەوان هەمیشە بێباوەڕن بە قورئانی خوای میهرەبان.
خُلِقَ الْإِنسَانُ مِنْ عَجَلٍ ۚ سَأُرِيكُمْ آيَاتِي فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ (37)
ئەوەندە ئینسان بەپەلە و تاڵووکەیە. (هەر دەڵێیت) لە پەلە و تاڵووکە درووست کراوە، لە داهاتوودا من نیشانەی و بەڵگەکانی خۆمتان نیشان دەدەم، جا پەلەم لێ مەکەن.
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (38)
خوانەناسان دەڵێن: باشە، کەی ئەم بەڵێنە دێتە دی ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن؟
لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ (39)
ئەگەر بێباوەڕان هەواڵی ئەو ڕۆژەیان بزانیایە (کە بەڕێوەیە و نزیکە و دەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە)، کاتێک ناتوانن بڵێسەی ئاگر لە دەم و چاو و ڕوخسار و لە پشتیان دوور بخەنەوە، بەڕاستی ئەوانە سەرکەوتوو و ڕزگار نابن (ئەوانە نە گاڵتەیان دەکرد و نە بێباوەڕ دەبوون و نە پەلەیان دەکرد).
بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ (40)
بەڵکوو قیامەت کتوپڕ یەخەیان دەگرێت و سەرسام و ڕیسوایان دەکات، ئەوسا ناتوانن بەرەنگاری بووەستن و بیگێڕنەوە، مۆڵەتیشیان نادرێت.
وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِالَّذِينَ سَخِرُوا مِنْهُم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (41)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم) سوێند بە خوا بێگومان پێش تۆ گاڵتە کراوە بە پێغەمبەرانی تریش، ئەوسا ئەوەی ئەوان گاڵتەیان پێ دەکرد، یەخەی پێ گرتن و بەهۆی ئەوانەیانەوە گاڵتەیان کرد.
قُلْ مَن يَكْلَؤُكُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ مِنَ الرَّحْمَٰنِ ۗ بَلْ هُمْ عَن ذِكْرِ رَبِّهِم مُّعْرِضُونَ (42)
پێیان بڵێ: کێ دەتوانێت ئێوە بپارێزێت لە شەو و ڕۆژدا لە سزا و تۆڵەی خوای میهرەبان، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانە هەمیشە ڕوووەرگێڕن لە یادی پەروەردگاریان.
أَمْ لَهُمْ آلِهَةٌ تَمْنَعُهُم مِّن دُونِنَا ۚ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَ أَنفُسِهِمْ وَلَا هُم مِّنَّا يُصْحَبُونَ (43)
یان ئەو بێباوەڕانە چەند خوایەکیان هەیە کە دەتوانن لە سزامان ڕزگاریان بکات جگە لە ئێمه؟! (ئەو کۆلکەخوایانە) نە دەتوانن خۆیان ڕزگار بکەن و خۆیان سەر بخەن، نە پەنا دەدرێت لەلایەن ئێمەوە و نە کۆمەکیان دەکرێت.
بَلْ مَتَّعْنَا هَٰؤُلَاءِ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ ۗ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ۚ أَفَهُمُ الْغَالِبُونَ (44)
ئێمە (بەپەلە تۆڵە ناسێنین) بەڵکوو ئەوانە خۆیان و باب و باپیرانیان لە ناز و نیعمەتی دنیا بەهرەوەر کردووە، هەتا تەمانیان درێژ بۆتەوە، جا ئایا ئەوانە نابینن و نازانن کە بەڕاستی ئێمە وردەوردە دێین و دەسەڵاتیان لەملاولای وڵاتیاندا کەم دەکەینەوە، (کاتێک ئوممەتی ئیسلام شایستە دەبێت، خوای باڵادەست دەسەڵاتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا کەم دەکاتەوە) جا ئایا ئەو بێباوەڕانە هەمیشە سەرکەوتوو و زاڵن؟!
قُلْ إِنَّمَا أُنذِرُكُم بِالْوَحْيِ ۚ وَلَا يَسْمَعُ الصُّمُّ الدُّعَاءَ إِذَا مَا يُنذَرُونَ (45)
ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم پێیان بڵێ: بەڕاستی من تەنها لە ڕێگەی وەحی و نیگاوە ئێوە بێدار دەکەمەوە، کەسانێکیش هەن کەڕن لە ئاستی حەقدا و دەنگی پەیامی خوا نابیستن کاتێک بێدار دەکرێنەوە.
وَلَئِن مَّسَّتْهُمْ نَفْحَةٌ مِّنْ عَذَابِ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (46)
سوێند بە خوا ئەگەر کەمێک لە هاڵاوی سزای پەروەردگارت ڕوویان تێ بکات و لێیان بدات، ئەوە خوانەناسان بەکوڵ دەڵێن: هاوار و ئاهـ و ناڵە بۆ ئێمە، بەڕاستی ئێمە کەسانێکی ستەمکار بووین.
وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا ۖ وَإِن كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِّنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا ۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَاسِبِينَ (47)
ئێمە پێوەر و تەرازووەکانی دادپەروەری لە ڕۆژی قیامەتدا دادەنێین، جا هیچ کەس بە هیچ شێوەیەک ستەمی لێ ناکرێت، ئەگەر بەقەدەر تۆوەخەرتەلەیەک (کە زۆر بچووک و وردە، کارێکی چاک یان خراپی ئەنجام دابێت) دەیهێنینە مەیدان، جا ئەوەندە بەسە بۆ ئێمە کە ئاوا بەوردی حساب و لێپرسینەوە ئەنجام دەدەین.
وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَىٰ وَهَارُونَ الْفُرْقَانَ وَضِيَاءً وَذِكْرًا لِّلْمُتَّقِينَ (48)
سوێند بە خوا بێگومان ئێمە بە مووسا و هاروون کتێبی تەوراتمان بەخشی کە جیاکەرەوەی حەق و بەتاڵە، هەر وەها ڕووناکی و یادخەرەوەشە بۆ پارێزکاران...
الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِالْغَيْبِ وَهُم مِّنَ السَّاعَةِ مُشْفِقُونَ (49)
ئەوانەن لە پەروەردگاریان دەترسن لە کاتێکدا کە کەس دیار نییە و پەروەردگاریش لێیان پەنهانە، هەر وەها ئەوانە لە قیامەت و لێپرسینەوە بیمیان هەیە (بێگومان ئەوانە لە قیامەتدا دڵنیا و ئاسوودە و دڵخۆشن).
وَهَٰذَا ذِكْرٌ مُّبَارَكٌ أَنزَلْنَاهُ ۚ أَفَأَنتُمْ لَهُ مُنكِرُونَ (50)
جا ئەم قورئانەش یادخەرەوەیەکی موبارەک و بەفەڕ و پیرۆزە دامان بەزاندووە، جا ئایا ئێوە خۆتانی لێ وێڵ دەکەن و نایناسن؟!
وَلَقَدْ آتَيْنَا إِبْرَاهِيمَ رُشْدَهُ مِن قَبْلُ وَكُنَّا بِهِ عَالِمِينَ (51)
سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە ژیری و هۆشمەندیمان پێشتر بە ئیبراهیم بەخشی، ئێمە چاک ئەومان دەناسی.
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ مَا هَٰذِهِ التَّمَاثِيلُ الَّتِي أَنتُمْ لَهَا عَاكِفُونَ (52)
کاتێک بە باوک و قەومەکەیی دەوت: ئەم بتانە چییە؟! ئێوە هەمیشە بەدەوریدا دێن و دەیانپەرستن!
قَالُوا وَجَدْنَا آبَاءَنَا لَهَا عَابِدِينَ (53)
لە وەڵامدا (تەنها بەڵگەیان ئەوە بوو کە) وتیان: ئێمە باب و باپیرانمان بینیوە ئەمانەیان پەرستووە.
قَالَ لَقَدْ كُنتُمْ أَنتُمْ وَآبَاؤُكُمْ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ (54)
ئیبراهیم وتی: بەڕاستی ئێوە و باب و باپیرانی ئێوە لە گومڕایییەکی ئاشکرادا بوون.
قَالُوا أَجِئْتَنَا بِالْحَقِّ أَمْ أَنتَ مِنَ اللَّاعِبِينَ (55)
خەڵکەکە وتیان: بەڕاست، تۆ حەقیقەتت بۆ ئێمە هێناوە یان گاڵتە دەکەیت؟!
قَالَ بَل رَّبُّكُمْ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الَّذِي فَطَرَهُنَّ وَأَنَا عَلَىٰ ذَٰلِكُم مِّنَ الشَّاهِدِينَ (56)
ئیبراهیم وتی: (من گاڵتە ناکەم) بەڵکوو دەمەوێت تێتان بگەیەنم کە پەروەردگارتان پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوییە و بەدیی هێناون و من لەسەر ئەو بیر و باوەڕە لە شایەت و ئاگاکانم.
وَتَاللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصْنَامَكُم بَعْدَ أَن تُوَلُّوا مُدْبِرِينَ (57)
ئینجا ئیبراهیم لەبەر خۆیەوە سوێندی خوارد و وتی: بەخوا نەخشەیەک دەکێشم و داوێک دەنێمەوە بۆ بتەکانتان دوای ئەوەی ئێوە بەجێتان هێشتن و پشتتان هەڵکرد.
فَجَعَلَهُمْ جُذَاذًا إِلَّا كَبِيرًا لَّهُمْ لَعَلَّهُمْ إِلَيْهِ يَرْجِعُونَ (58)
ئینجا هەموویانی وردوخاش کرد جگە لە گەورەکەیان، بەڵکوو کە گەڕانەوە (پرسیار بکەن) و ئیبراهیم ڕاستییان بۆ ڕوون بکاتەوە.
قَالُوا مَن فَعَلَ هَٰذَا بِآلِهَتِنَا إِنَّهُ لَمِنَ الظَّالِمِينَ (59)
بتپەرستان (کە هاتنەوە بینییان بتەکانیان وردوخاش کراوە) وتیان: ئەوەی ئەمەی کردووە بە خواکانمان، بەڕاستی لە ستەمکارانە!
قَالُوا سَمِعْنَا فَتًى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُ إِبْرَاهِيمُ (60)
هەندێکیان وتیان: بیستوومانە لاوێک بە خراپە باسیان دەکات پێی دەڵێن ئیبراهیم.
قَالُوا فَأْتُوا بِهِ عَلَىٰ أَعْيُنِ النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَشْهَدُونَ (61)
وتیان: کە وا بوو بیهێنن بە بەرچاوی خەڵکەوە (موحاسەبەی بکەین و لێی بکۆڵینەوە) با ئەوانیش ئاگادار بن و بیبینن.
قَالُوا أَأَنتَ فَعَلْتَ هَٰذَا بِآلِهَتِنَا يَا إِبْرَاهِيمُ (62)
(ئیتر چوون ئیبراهیمیان هێنا و لێیان پرسی) وتیان باشە، ئەی ئیبراهیم ئایا تۆ ئەمەت کردووە بە خواکانمان؟!
قَالَ بَلْ فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَٰذَا فَاسْأَلُوهُمْ إِن كَانُوا يَنطِقُونَ (63)
ئیبراهیم وتی: (بۆ چی لە من دەپرسن، خۆ بتە گەورەکە ساغ و سەلیمە) نەخێر؛ هەر کاری ئەو بتە زلەیە، دە لێیان بپرسن ئەگەر قسە دەکەن و تێ دەگەن!
فَرَجَعُوا إِلَىٰ أَنفُسِهِمْ فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنتُمُ الظَّالِمُونَ (64)
(کەمیک داچڵەکان و) لە دڵی خۆیاندا لێکیان دایەوە، سەرەنجام وتیان بە خۆیان: بەڕاستی ئێوە هەمیشە ستەمکارن (ئیبراهیم ڕاست دەکات، ئەمانە ناتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن چۆن دەتوانن بەرگری لە ئێمە بکەن).
ثُمَّ نُكِسُوا عَلَىٰ رُءُوسِهِمْ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا هَٰؤُلَاءِ يَنطِقُونَ (65)
پاشان بە سەرشۆڕی پاشگەز کرانەوە بۆ بیر و باوەڕە کۆنەکەیان وتیان: بێگومان تۆ زانیوتە کە ئەوانە قسە ناکەن و تێ ناگەن! (زۆرزان و کاربەدەستەکانیان چەواشەیان کردوونە).
قَالَ أَفَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكُمْ شَيْئًا وَلَا يَضُرُّكُمْ (66)
ئیبراهیم وتی: باشە، ئاخر چۆن شتێک دەپەرستن لەجیاتیی خوا کە ناتوانێت هیچ جۆرە قازانج یان زیانێکتان پێ بگەیەنێت، (تەنانەت ئەوەتا نەیانتوانی بەرگری لە خۆشیان بکەن).
أُفٍّ لَّكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ ۖ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (67)
ئۆف لە دەستان و لەو شتانەش کە لەجیاتیی خوا دەیپەرستن، جا ئایا ئەوە تێ ناگەن و بیر و هۆشتان ناخەنە کار؟!
قَالُوا حَرِّقُوهُ وَانصُرُوا آلِهَتَكُمْ إِن كُنتُمْ فَاعِلِينَ (68)
هەندێکیان وتیان: ئیبراهیم بسووتێنن و پشتیوانی لە خواکانتان بکەن، ئەگەر ئێوە شتێکتان بۆ دەکرێت.
قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ (69)
(خوای گەورە دەفەرمێت، ئێمەش فەرمانمان دەرکرد و) وتمان: ئەی ئاگر سارد و سەلامەت لەسەر ئیبراهیم (هەر چەندە ئاگر سووتێنەرە بەڵام بە فەرمانی خوا توانای سووتاندنی نەما و ئەگەر پەروەردگار فەرمانی بە سەلامەتی نەدایە حەزرەتی ئیبراهیم لەناو ئاگرەکەدا سەرمای دەبوو).
وَأَرَادُوا بِهِ كَيْدًا فَجَعَلْنَاهُمُ الْأَخْسَرِينَ (70)
ئەوانە ویستیان پیلان بگێڕن دژی ئیبراهیم ئینجا ئێمەش ئەوانمان بە ڕەنجەڕۆترین کەس گێڕا.
وَنَجَّيْنَاهُ وَلُوطًا إِلَى الْأَرْضِ الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا لِلْعَالَمِينَ (71)
ئێمە ئەویش و «لوط» ـی برازایشمان ڕزگار کرد و ناردمانن بۆ (وڵاتی شام) ئەو سەرزەمینەی کە بەرەکەتمان بەسەردا ڕژاندووە بۆ هەموو خەڵکی.
وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ نَافِلَةً ۖ وَكُلًّا جَعَلْنَا صَالِحِينَ (72)
هەر وەها ئێمە ئیسحاقمان بەخشی بە ئیبراهیم و یەعقووبیش بە نەوەی (وەک زیادەڕێزێک بۆ ئیبراهیم)، هەر یەک لەوانمان کرد بە پیاوچاک و خواناس.
وَجَعَلْنَاهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِمْ فِعْلَ الْخَيْرَاتِ وَإِقَامَ الصَّلَاةِ وَإِيتَاءَ الزَّكَاةِ ۖ وَكَانُوا لَنَا عَابِدِينَ (73)
هەموو ئەوانیشمان کردە پێشەوا و بە فەرمانی ئێمە ڕێنمووییی خەڵکیان دەکرد و نیگامان بۆ کردن بە ئەنجامدانی کار و کردەوە چاکەکان و ڕاگرتنی نوێژ و زەکاتدان، (بەڕاستی) ئەوان هەر ئێمەیان دەپەرست و هەر بەندایەتیی ئێمەیان دەکرد.
وَلُوطًا آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْقَرْيَةِ الَّتِي كَانَت تَّعْمَلُ الْخَبَائِثَ ۗ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمَ سَوْءٍ فَاسِقِينَ (74)
بە «لوط» پێغەمبەریش حیکمەت و دانایی و زانیاریمان بەخشی و ڕزگارمان کرد لەو شارەی کردەوە پیسەکانیان تێدا ئەنجام دەدا، بێگومان ئەوانە قەومێکی نالەبار و خراپ و بەدخوو و تاوانکار بوون...
وَأَدْخَلْنَاهُ فِي رَحْمَتِنَا ۖ إِنَّهُ مِنَ الصَّالِحِينَ (75)
ئێمە ئەومان خستە ژێر سایەی ڕەحمەت و میهرەبانیی خۆمانەوە، بەڕاستی ئەو لە ڕیزی بەندە چاک و باشەکاندایە.
وَنُوحًا إِذْ نَادَىٰ مِن قَبْلُ فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَنَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ مِنَ الْكَرْبِ الْعَظِيمِ (76)
یادی «نوح» پێغەمبەریش بکەرەوە کاتێک هانا و هاواری بۆ هێناین لەمەوپێش، جا ئێمەش نزامان گیرا کرد و خۆی و خێزانەکەیمان لە تەنگانە گەورەکە ڕزگار کرد...
وَنَصَرْنَاهُ مِنَ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمَ سَوْءٍ فَأَغْرَقْنَاهُمْ أَجْمَعِينَ (77)
سەرکەوتنیشمان پێ بەخشی بەسەر ئەو قەوم و هۆزەی بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەیان بە درۆ دەزانی و بڕوایان پێی نەبوو، چونکە بەڕاستی ئەوانیش قەومێکی نالەبار و خراپ بوون، بە گشتی نوقمی ئاوی زریانەکەمان کردن.
وَدَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ إِذْ يَحْكُمَانِ فِي الْحَرْثِ إِذْ نَفَشَتْ فِيهِ غَنَمُ الْقَوْمِ وَكُنَّا لِحُكْمِهِمْ شَاهِدِينَ (78)
یادی «داود» و «سولەیمان» ـیش بکەرەوە کاتێک بڕیار درا دەربارەی ئەو کێلگە کشتوکاڵییە، کاتێک کە مەڕوماڵاتی خەڵکی تیایدا بڵاو بوونەوە بە شەو و زیانیان بە کێلگەکە گەیاند، ئێمەیش شایەت بووین لەسەر ئەو داوەری و بڕیارەی ئەوان. (لە سەردەمی حوکمی حەزرەتی «داود» ـدا ڕانەمەڕێک زەویوزاری کابرایەکی کاول کرد، کابراش چوو سکاڵای خۆی گەیاندە داوود، ئەویش بڕیاری دا کە هەموو ڕانەمەڕەکە بدرێت بە خاوەنزەوییەکە، بەڵام حەزرەتی سولەیمانی کوڕی ڕایەکی پەسەندتری هەبوو وتی: با بەروبومی ماڵاتەکە بدرێت بە خاوەنزەوییەکە تا زیانەکەی پڕ دەکاتەوە).
فَفَهَّمْنَاهَا سُلَيْمَانَ ۚ وَكُلًّا آتَيْنَا حُكْمًا وَعِلْمًا ۚ وَسَخَّرْنَا مَعَ دَاوُودَ الْجِبَالَ يُسَبِّحْنَ وَالطَّيْرَ ۚ وَكُنَّا فَاعِلِينَ (79)
جا ئێمە چارەسەری کێشەکەمان لە سولەیمان گەیاند، بەڵام هەر یەکە (لەم باوک و کوڕە) بەهرەوەرمان کردبوو لە حیکمەت و دانایی وعیلم و زانست، هەر وەها باڵندە و چیاکانیشمان لەگەڵ داووددا ملکەچ و فەرمانبەردار کردبوو، هەمووان پێکەوە تەسبیحات و ستایشی ئێمەیان دەکرد، ئێمەش ئەوەمان کرد.
وَعَلَّمْنَاهُ صَنْعَةَ لَبُوسٍ لَّكُمْ لِتُحْصِنَكُم مِّن بَأْسِكُمْ ۖ فَهَلْ أَنتُمْ شَاكِرُونَ (80)
هەر وەها ئێمە داوودمان فێری درووستکردنی زرێ و قەڵغان کرد، تا لە توندوتیژیی کاتی شەڕ بتانپارێزێت، ئایا (لە بەرانبەر ئەم هەموو ناز و نیعمەتانەوە) ئێوە سوپاسگوزار دەبن؟!
وَلِسُلَيْمَانَ الرِّيحَ عَاصِفَةً تَجْرِي بِأَمْرِهِ إِلَى الْأَرْضِ الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا ۚ وَكُنَّا بِكُلِّ شَيْءٍ عَالِمِينَ (81)
بۆ سولەیمانیش بایەکی بەهێز و تیژمان ڕەخساند کە بە فەرمانی ئەو، جاروبار هاتوچۆی دەکرد بۆ ئەو زەوییەی کە بەرەکەتمان بەسەردا ڕژاندبوو و ئێمە بە هەموو شتێک زانا و شارەزاین.
وَمِنَ الشَّيَاطِينِ مَن يَغُوصُونَ لَهُ وَيَعْمَلُونَ عَمَلًا دُونَ ذَٰلِكَ ۖ وَكُنَّا لَهُمْ حَافِظِينَ (82)
لە پەرییەکانیش هەندێکمان بۆ ڕام هێنابوو کە بچنە ناو بنی دەریاوە (تا گەوهەر و مرواری و شتی بەنرخی بۆ دەربهێنن) و جگە لەوە کاری تریشیان دەکرد (وەکوو درووستکردنی کۆشک و تەلار و پەیکەر و... هتد) و ئێمەش چاودێریمان دەکردن (تا کارەکانیان بە چاکی ئەنجام بدەن و زیان بە خەڵک نەگەیەنن).
وَأَيُّوبَ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (83)
یادی «ئەیوب» ـیش بکە کاتێک هانا و هاواری بۆ پەروەردگاری برد (دوای ئەوەی ماوەیەکی دوورودرێژ نەخۆش کەوتبوو، جگە لەوە پێشتریش ماڵ و سامان و منداڵەکانی تیا چووبوون) وتی: پەروەردگارا، بەڕاستی من ئازار و ناخۆشیم تووش بووە، تۆش لە هەموو کەس میهرەبانتر و لە هەموو کەس دلۆڤانتریت.
فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَكَشَفْنَا مَا بِهِ مِن ضُرٍّ ۖ وَآتَيْنَاهُ أَهْلَهُ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةً مِّنْ عِندِنَا وَذِكْرَىٰ لِلْعَابِدِينَ (84)
جا ئێمە نزامان گیرا کرد و بە هاواریەوە چووین و هەموو ناخۆشی و نەخۆشییەکمان لەکۆڵ کردەوە، هەموو ماڵ و منداڵیمان پێ بەخشیوە و ئەوەندەی تریش لەگەڵیاندا (دەکرێت خوای گەورە هەر هەمان ماڵ و منداڵی پێشووی بۆ زیندوو کردبێتەوە، یاخود نەوەی نوێی پێ بەخشیبێت)، ئەوە ڕەحمەتێکی تایبەتی بوو لەلایەن ئێمەوە، یاداوەریشە بۆ بەندە خواپەرستەکان (کە ئەگەر ئەوانیش تووشی بەڵا و ناخۆشی بوون وەک ئەم، لەوەودوا نزایان کرد، خوای میهرەبان بە هانا و هاواری ئەوانیشەوە دەچێت).
وَإِسْمَاعِيلَ وَإِدْرِيسَ وَذَا الْكِفْلِ ۖ كُلٌّ مِّنَ الصَّابِرِينَ (85)
یادی «اسماعیل» و «ادریس» و «ذوالکفل» ـیش بکەرەوە، هەر یەکە لەوان (لە تاقیکردنەوە جۆراوجۆرەکاندا سەرکەوتوو بوون) لە خۆگر و ئارامگران بوون.
وَأَدْخَلْنَاهُمْ فِي رَحْمَتِنَا ۖ إِنَّهُم مِّنَ الصَّالِحِينَ (86)
ئێمە هەموویانمان خستە ژێر سایەی ڕەحمەت و میهرەبانیی خۆمانەوە، چونکە بەڕاستی ئەوانە لە چاک و پاکانن.
وَذَا النُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَىٰ فِي الظُّلُمَاتِ أَن لَّا إِلَٰهَ إِلَّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ (87)
یادی «ذو النون» ـیش بکەرەوە (کە «یونس» پێغەمبەرە) کاتێک بە تووڕەیییەوە ڕۆیشت، گومانی وا بوو کە هەرگیز دنیای لێ تەنگ ناکەینەوە (بەڵام بە پێچەوانەی گومانەکەیەوە خوا خستیە ناو سکی نەهەنگەوە)، جا لەناو تاریکایییەکاندا، (تاریکاییی شەو و دەریا و ناوسکی نەهەنگەکەدا) هاوار و نزای لێ بەرز بۆوە و وتی: پەروەردگارا هیچ خوایەک نییە جگە لە تۆ، پاکی و بێگەردی هەر بۆ تۆیە، بەڕاستی من لە ستەمکاران بووم (کاتێک بەبێ فەرمانی تۆ قەومەکەمم بەجێ هێشت).
فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْغَمِّ ۚ وَكَذَٰلِكَ نُنجِي الْمُؤْمِنِينَ (88)
ئێمەش بەهانایەوە چووین و ڕزگارمان کرد؛ لەو غەم و پەژارە و تەنگانەیەی کە تێی کەوتبوو، بەو شێوەیەش ئیمانداران ڕزگار دەکەین (کاتێک کە دەکەونە تەنگانەوە و هانا و هاوار بۆ ئێمە دەهیێنن).
وَزَكَرِيَّا إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُ رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ (89)
یادی «زکریا» ـش بکەرەوە کاتێک هانا و هاواری بۆ پەروەردگاری برد و وتی: پەروەردگارا من بە تەنهایی مەهێڵەرەوە (نەوەیەکی چاک و پاکم پێ ببەخشە) تۆیش چاکترین زاتێکی لە پاش من و هەموو مردوویەک دەمێنیتەوە.
فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَوَهَبْنَا لَهُ يَحْيَىٰ وَأَصْلَحْنَا لَهُ زَوْجَهُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا ۖ وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ (90)
ئینجا ئێمە نزاکەیمان گیرا کرد و «یحیی» ـمان پێ بەخشی، هاوسەرەکەشیمان بۆ چاک کرد کە منداڵی ببێ، چونکە بەڕاستی ئەوانە چالاک و گورجوگۆڵ بوون لە ئەنجامدانی هەموو خێر و چاکەیەکدا و نزای بەکوڵیان دەکرد، بەئومێدی ڕەحمەت و بەهەشتی ئێمە و لە دۆزەخ و خەشمی ئێمە دەترسان و ئەوانە هەمیشە گەردنکەچ بوون بۆ ئێمە.
وَالَّتِي أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا فَنَفَخْنَا فِيهَا مِن رُّوحِنَا وَجَعَلْنَاهَا وَابْنَهَا آيَةً لِّلْعَالَمِينَ (91)
یادی «مریم» ـیش بکەرەوە، ئەو ئافرەتەی داوێنی خۆیی بە خاوێنی ڕاگرت، ئێمەش لەو ڕۆحەی خاوەنی بووین پێمان بەخشی و خۆی و کوڕەکەییمان کرد بە (موعجیزە) و بەڵگە بۆ هەموو خەڵکی.
إِنَّ هَٰذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاعْبُدُونِ (92)
خەڵکینە! بەڕاستی ئەم ئایینەی کە ئەم پێغەمبەرانە هێناویانە ئایینەکەی ئێوەیە، کە یەک ئایینە و منیش پەروەردگارتانم، تەنها من بپەرستن.
وَتَقَطَّعُوا أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ ۖ كُلٌّ إِلَيْنَا رَاجِعُونَ (93)
(لەگەڵ ئەوەشدا، لە ڕێبازی یەکتاناسی و ئایینی ئیسلام لایان دا و) بەشبەشیان کرد لە نێوانی خۆیاندا. جۆرەها دەستە و گرۆ درووست بوو، بەمەرجێک هەر هەمووشیان بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە (لەدەستمان دەرناچن).
فَمَن يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَا كُفْرَانَ لِسَعْيِهِ وَإِنَّا لَهُ كَاتِبُونَ (94)
جا ئەوەی کار و کردەوە چاکەکان ئەنجام بدات لە کاتێکدا کە ئەو کەسە باوەڕدارە، جا ئەوە هەوڵ و کۆششەکەی پشتگوێ ناخرێت و بەزایە ناچێت بەڕاستی ئێمە بۆی یاداشت و تۆمار دەکەین.
وَحَرَامٌ عَلَىٰ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا أَنَّهُمْ لَا يَرْجِعُونَ (95)
جارێکی تر حەرامە و ئەستەمە لە دانیشتووانی هەر شار و شارۆچکەیەک کە کاولمان کردووە، بێگومان ناگەڕێنەوە...
حَتَّىٰ إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٍ يَنسِلُونَ (96)
هەتا ئەو کاتەی بەربەستەکەی (ذو القرنین) لەسەر دوو تیرەی «یاجوج» و «ماجوج» دەکرێتەوە (کە ئەمەش یەکێکە لە نیشانەکانی نزیکبوونەوەی کۆتاییی دنیا) و ئەوانە ئەو کاتە لە هەموو کون و کەلێنێکەوە بە لێشاو پەیدا دەبن و زۆر دەبن.
وَاقْتَرَبَ الْوَعْدُ الْحَقُّ فَإِذَا هِيَ شَاخِصَةٌ أَبْصَارُ الَّذِينَ كَفَرُوا يَا وَيْلَنَا قَدْ كُنَّا فِي غَفْلَةٍ مِّنْ هَٰذَا بَلْ كُنَّا ظَالِمِينَ (97)
ئەوسا ئیتر بەڵێنی ڕاستی نزیک دەبێتەوە و دەست پێ دەکات، ئینجا دەبینیت چاوی ئەوانەی بێباوەڕن ئەبڵەق و زەق دەبێت، (بێپەروا دەڵێن) هاوار بۆ ئێمە، چاک غافڵ بووین لەم ڕۆژە، لەم سەرەنجامە، نەک هەر ئەوە! بەڵکوو ئێمە هەر ستەمکار بووین.
إِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنتُمْ لَهَا وَارِدُونَ (98)
(پاشان پێیان دەوترێت) بێگومان ئێوە و ئەو شتانەی لەجیاتیی خوا دەتانپەرست سووتەمەنیی دۆزەخن و سەلکەبزووتی ئاگرن، دەبێت هەر بچنە ناوی و هەمیشە تێیدان.
لَوْ كَانَ هَٰؤُلَاءِ آلِهَةً مَّا وَرَدُوهَا ۖ وَكُلٌّ فِيهَا خَالِدُونَ (99)
(هەر وەها بە هاوەڵگەڕان دەوترێت) ئەوانەی ئێوە دەتانپەرست ئەگەر خوا بوونایە ئاوا نەدەخرانە ناو دۆزەخەوە، بێگومان هەر هەموویان (هاوەڵگەران و پەرستراوەکانیان) لە دۆزەخدا بۆ هەمیشە دەمێننەوە.
لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَهُمْ فِيهَا لَا يَسْمَعُونَ (100)
ئەوانە بەهەناسەی قورس و لرخەلرخ و ئاهـ و ناڵەوە (ژیانی سەختی تیایدا دەبەنە سەر) و مژدە و هیوا و قسەیەکی خۆش نابیستن.
إِنَّ الَّذِينَ سَبَقَتْ لَهُم مِّنَّا الْحُسْنَىٰ أُولَٰئِكَ عَنْهَا مُبْعَدُونَ (101)
بەڕاستی ئەوانە کە هەر زوو بڕیارمان داوە چاکە بهێنینەوە ڕێیان (بەهۆی ئیمان و باوەڕ و کردەوەی چاکیانەوە) ئەوانە دوورەپەرێز کراون لە دۆزەخەوە.
لَا يَسْمَعُونَ حَسِيسَهَا ۖ وَهُمْ فِي مَا اشْتَهَتْ أَنفُسُهُمْ خَالِدُونَ (102)
قرچەقرچ و ورشە و دەنگی بڵێسەی نابیستن، (بەڵکوو ئەوان لە ناز و نیعمەتدا) کە حەزیان لێی بوو و ئارەزوویان دەکرد بۆ هەتاهەتایی دەمێنن.
لَا يَحْزُنُهُمُ الْفَزَعُ الْأَكْبَرُ وَتَتَلَقَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ هَٰذَا يَوْمُكُمُ الَّذِي كُنتُمْ تُوعَدُونَ (103)
(ئەو بەختەوەرانە) لێقەومانی گەورە و تەنگانەی بێسنوور (قیامەت) تووشی غەمباری و پەژارەیان ناکات، بەڵکوو فریشەکان (بە ڕووی خۆشەوە پێشوازییان لێ دەکەن و) دەڵێن ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە کاتی خۆی بەڵێنیان پێ دەدرا (ئێوە ئیتر ڕزگارتان بوو لە تەنگانە و ناخۆشیی دنیا، بۆ هەمیشە کەوتوونەتە خۆشییەوە).
يَوْمَ نَطْوِي السَّمَاءَ كَطَيِّ السِّجِلِّ لِلْكُتُبِ ۚ كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُّعِيدُهُ ۚ وَعْدًا عَلَيْنَا ۚ إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ (104)
ڕۆژێک دێت ئێمە ئاسمان دەپێچینەوە، وەکوو چۆن کتێبی کراوە دادەخرێت و دەپێچرێتەوە هەر وەک چۆن لە سەرەتاوە درووستمان کرد، وەک ئەوسای خۆی لێ دەکەینەوە (بۆ ئەوەی سەرلەنوێ بەشێوەیەکی تر درووستی بکەینەوە) جا ئەوە پەیمان و بەڵێنی ئێمەیە، بێگومان ئێمە ئەو کارە ئەنجام دەدەین.
وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِن بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ الْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ (105)
سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە لە کتێبی «زەبوور» ـدا دوای تەورات بڕیارمان داوە کە بێگومان بەندە شیاو و چاکەکانم دەبنە خاوەنی زەوی.
إِنَّ فِي هَٰذَا لَبَلَاغًا لِّقَوْمٍ عَابِدِينَ (106)
بەڕاستی ئا لەم باسەدا مژدە و ڕاگەیاندن بۆ کەسانی خواپەرست و بەندە ملکەچەکان.
وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ (107)
(ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم) ئێمە تۆمان ڕەوانە نەکردووە تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە ببیتە ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ هەموو جیهانەکان (جیهانی ئادەمیزاد و گیاندار و ڕووەک و پەری و... هتد)
قُلْ إِنَّمَا يُوحَىٰ إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۖ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ (108)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم تۆ) بڵێ: بەڕاستی من تەنها ئاگادار دەکرێم کە بێگومان خوای ئێوە هەر خوایەکی تاک و تەنهایە، ئایا ئێوە تەسلیمی ئەم بڕیارە دەبن و موسوڵمان دەبن؟!
فَإِن تَوَلَّوْا فَقُلْ آذَنتُكُمْ عَلَىٰ سَوَاءٍ ۖ وَإِنْ أَدْرِي أَقَرِيبٌ أَم بَعِيدٌ مَّا تُوعَدُونَ (109)
خۆ ئەگەر پشتیان هەڵکرد و گوێیان نەگرت (بۆ گوفتار و بەرنامەی ڕوون و ئاشکرای تۆ، ئەوە پێیان) بڵێ: من پەیامی خوام بە یەکسانی بە هەمووتان گەیاندووە (هیچ شتێکم لە کەس نەشاردۆتەوە) من ئیتر نازانم ئەو هەڕەشەیەی کە لە ئێوە دەکرێت نزیکە یان دوورە (دەربارەی شکستی ئێوە، یان بەرپابوونی قیامەت).
إِنَّهُ يَعْلَمُ الْجَهْرَ مِنَ الْقَوْلِ وَيَعْلَمُ مَا تَكْتُمُونَ (110)
(دڵنیا بن) بەڕاستی هەر ئەو زاتە خۆی دەزانێت و ئاگایە بە گوفتاری ئاشکرا و هەر ئەویش دەزانێت و ئاگادارە لەوەی کە دەیشارنەوە (لە کار و کردەوەتان).
وَإِنْ أَدْرِي لَعَلَّهُ فِتْنَةٌ لَّكُمْ وَمَتَاعٌ إِلَىٰ حِينٍ (111)
من نازانم لەوانەیە ئەم دواخستنی تۆڵە و بەڵێنی پەروەردگارە بۆ تاقیکردنەوە و سزاتان بێت و ڕابوواردنێکیش بێت تا کاتێکی دیاریکراو (لە دنیای کۆتاتەمەندا، یاخود بەڵکوو بەخۆدا بچنەوە و ڕێبازی دینداری بگرنە بەر).
قَالَ رَبِّ احْكُم بِالْحَقِّ ۗ وَرَبُّنَا الرَّحْمَٰنُ الْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ (112)
(دوای گەیاندنی پەیامی خوا و گوێپێنەدانی خوانەناسان) پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) وتی: پەروەردگارا دادگەرانە لە نێوان من و ئەمانەدا داوەری بفەرموو لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی، پەروەردگارمان بەخشندە و میهرەبانەوە داوای یارمەتیی لێ کراوە بۆ ئەوەی سەرمان بخات بەسەر ئەو پێناسەیەی کە ئێوە دەیکەن دەربارەی خوا و پێغەمبەر و پەیامەکەی.