بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ (1)
(ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم) ئایا دڵ و دەروون و سینەمان گوشاد و ئاسوودە نەکردیت؟
وَوَضَعْنَا عَنكَ وِزْرَكَ (2)
ئایا باری گرانمان لەسەر شانی تۆ لانەبرد؟
الَّذِي أَنقَضَ ظَهْرَكَ (3)
ئەوەی کە پشتی تۆی هیلاک و ماندوو کردبوو؟
وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ (4)
ناو و ناوبانگی تۆمان بەرز و بڵند نەکردەوە (لە شایەتماندا هاوڕێ لەگەڵ ناوی ئێمەدا ناوت دەبرێت، ناوت لەسەر زاری فریشتە و پەری و گرۆی ئادەمیزادە).
فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا (5)
بەڕاستی هاوڕێ لەگەڵ تەنگانەدا خۆشی و ئاسوودەیی دێت.
إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا (6)
بێگومان بەدڵنیایییەوە هاوڕێ لەگەڵ تەنگانەدا خۆشی و ئاسوودەیی هەر دەبێت.
فَإِذَا فَرَغْتَ فَانصَبْ (7)
جا کاتێک لە کارێکی خێر دەبیتەوە، خۆت ماندوو بکە بە کارێکی خێری ترەوە.
وَإِلَىٰ رَبِّكَ فَارْغَب (8)
با هەمیشە و بەردەوام حەز و ئارەزووت بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی خوا بێت، بەردەوام خەڵکیش هان بدە تا پەروەردگارت بناسن و لە هەوڵی ڕەزامەندیی ئەودا بن.