بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ (1)
ئەی ئەو کەسەی خۆت پێچاوەتەوە (ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم).
قُمْ فَأَنذِرْ (2)
هەستە و خەڵکی بێدار بکەرەوە (ڕاستییەکان ڕوون بکەرەوە).
وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ (3)
پەروەردگارت بە گەورە ناو ببە («الله اکبر» با دروشمت بێت، مەزنیی ئەو زاتە ڕوون بکەرەوە).
وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ (4)
پۆشاکت (دڵ و دەروونت، ڕەفتارت، هەر هەمووی) خاوێن بکە (خۆت و شوێنکەوتووانت).
وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ (5)
بەردەوام بە لەسەر وازهێنان لە گوناهـ.
وَلَا تَمْنُن تَسْتَكْثِرُ (6)
منەتیش مەکە (بەسەر کەسدا) چاکە و بەخشینەکانت بە زۆر مەزانە لە کاتێکدا بەتەمای زیاتر بیت.
وَلِرَبِّكَ فَاصْبِرْ (7)
هەوڵ بدە لەبەر خاترو ڕێزی پەروەردگارت خۆگر و ئارامگر بە.
فَإِذَا نُقِرَ فِي النَّاقُورِ (8)
جا کاتێک فوو دەکرێت بە «صور» ـدا و دەزگای تایبەتی لێ دەدرێت.
فَذَٰلِكَ يَوْمَئِذٍ يَوْمٌ عَسِيرٌ (9)
ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی زۆر گران و سەختە (کە بەسەر دانیشتووانی زەویدا دێت).
عَلَى الْكَافِرِينَ غَيْرُ يَسِيرٍ (10)
لەسەر کافران هیچ ئاسان نییە (بەڵکوو زۆر سەغڵەتیان دەکات).
ذَرْنِي وَمَنْ خَلَقْتُ وَحِيدًا (11)
واز لە من و ئەو کەسە بهێنە کە بەتەنهایی (تاقانە) درووستم کردووە و (هیچی نەبوو، کە وەلیدی کوڕی موغەیرەیە).
وَجَعَلْتُ لَهُ مَالًا مَّمْدُودًا (12)
لەوەودوا ماڵ و سامانی زۆر و زەبەندەم پێ بەخشی.
وَبَنِينَ شُهُودًا (13)
چەندەها کوڕ و نەوەش کە هەمیشە ئامادەن لە نزیکیدا.
وَمَهَّدتُّ لَهُ تَمْهِيدًا (14)
لە هەموو کەلوپەل و ناز و نیعمەتێک بەهرەوەرم کرد.
ثُمَّ يَطْمَعُ أَنْ أَزِيدَ (15)
لە پاش ئەوەش بەتەمایە بۆی زیاتر بکەم.
كَلَّا إِنَّهُ كَانَ لِآيَاتِنَا عَنِيدًا (16)
نەخێر، بەڕاستی ئەو بەرانبەر فەرمانەکانی ئێمە هەر سەرکەش و کەللەڕەق و سەرسەختە.
سَأُرْهِقُهُ صَعُودًا (17)
ئەوسا سزای سەختی پێ ئەچێژم.
إِنَّهُ فَكَّرَ وَقَدَّرَ (18)
بەڕاستی ئەو بیری کردەوە و پەیامەکەی هەڵسەنگاند (بەڵام بەهەڵە).
فَقُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ (19)
بەکوشت چێ و سەرەونگوون بێت، چۆن هەڵسەنگاندنێکی کرد.
ثُمَّ قُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ (20)
پاشان هەر بەکوشت بچێت بۆ خۆی و هەڵسەنگاندنێک کە کردی بۆ قورئان.
ثُمَّ نَظَرَ (21)
ئینجا بیری لێ کردەوە و ورد بۆوە و تەماشای دەوروبەری کرد.
ثُمَّ عَبَسَ وَبَسَرَ (22)
ئینجا ناوچاوی هێنایەوە یەک (وەک یەکێک بەقووڵی بیر بکاتەوە) ڕەش داگیرسا.
ثُمَّ أَدْبَرَ وَاسْتَكْبَرَ (23)
پاشان ڕووی وەرگێڕا و خۆیی بە زل زانی.
فَقَالَ إِنْ هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ يُؤْثَرُ (24)
بە هەموو عەقڵییەوە وتی: ئەم قورئانە جگە جادوو نەبێت کە وەردەگیرێت هیچی تر نییە...
إِنْ هَٰذَا إِلَّا قَوْلُ الْبَشَرِ (25)
ئەمە هەر قسەی بەشەرە و هیچی تر نییە؟!
سَأُصْلِيهِ سَقَرَ (26)
(ئەو بێویژدانە بەسەریەوە ناچێت) دەبێت بیگەیەنمە ناو دۆزەخ.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا سَقَرُ (27)
جا تۆ نازانیت دۆزەخ چییە...
لَا تُبْقِي وَلَا تَذَرُ (28)
هیچ ئەندامێک ناهێڵێتەوە و دەست هەڵناگرێت...
لَوَّاحَةٌ لِّلْبَشَرِ (29)
پێستیان هەڵدەقرچێنێت و ڕەشی دەکات و دەری دەخات.
عَلَيْهَا تِسْعَةَ عَشَرَ (30)
نۆزدە فریشتە سەرپەرشتیی دۆزەخ دەکەن.
وَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّارِ إِلَّا مَلَائِكَةً وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا وَلَا يَرْتَابَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْمُؤْمِنُونَ وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ وَالْكَافِرُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا كَذَٰلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْبَشَرِ (31)
جا ئێمە ئەوە نەبێت کارگوزارانی دۆزەخمان لە کەسانی تر جگە لە فریشتە بەدی هێنابێت، ئەو ژمارەیەشمان تەنها بۆ تاقیکردنەوە دیاری کردووە بۆ ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون، هەر وەها بۆ ئەوەی ئەوانەی کتێبیان پێ دراوە دڵنیا بن لە ڕاستیی ئەم قورئانە (چونکە لە تەورات و ئینجیلدا ئەو باسە هەیە) و بۆ ئەوەش کە ئیمانداران زیاتر باوەڕیان دامەزراو بێت و ئەوانەش کە کتێبیان پێ دراوە ئیماندارانیش حەق نییە تووشی دوودڵی ببن، با ئەوانەی دڵ و دەروونیان نەخۆشە لە دووڕووەکان و بێباوەڕان هەر بۆ خۆیان قسە بکەن و بڵێن: نیازی خوا چییە بەم ژمارەیە؟ بەو شێوەیە باس کرا خوا هەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات، هەر کەسێکیشی بوێت ڕێنمووییی دەکات، کەس ژمارەی سەربازانی پەروەردگارت نازانێت جگە لە زاتی خۆی، ئەو ئایەت و فەرموودانە تەنها پەند و ئامۆژگارین بۆ ئادەمی.
كَلَّا وَالْقَمَرِ (32)
نەخێر، سوێند بە مانگ (ئەو خەڵکە چاک هەستی پێ ناکەن).
وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ (33)
بە شەویش کاتێک کە تێ پەڕی (زۆربەیان باوەڕیان بە قیامەت نییە).
وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ (34)
بە بەرەبەیان کاتێک کە خۆی دەنوێنێت. (زۆربەی خەڵکی غافڵە).
إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ (35)
بەڕاستی (سەقەر) یەکێکە لە شتە سامناک و گەورەکان.
نَذِيرًا لِّلْبَشَرِ (36)
بۆ ترساندنی سەرجەم خەڵکانە.
لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ (37)
جا ئیتر ئەوەی دەیەوێت با بەرەو پێش بچێت (پێشبڕکێ بکات لە چاکەکاریدا) یان خۆی دوا بخات (لەو بووارەدا).
كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ (38)
چونکە لە قیامەتدا هەموو کەس بارمتەی دەستپێشکەریی خۆیەتی (کردەوەکانی دێنەوە ڕێی).
إِلَّا أَصْحَابَ الْيَمِينِ (39)
جگە لە دەستەی ڕاستان و ئیماندارانی کردەوەچاک.
فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءَلُونَ (40)
لەناو بەهەشتەکاندان و پرسیار دەکەن لە یەکتر...
عَنِ الْمُجْرِمِينَ (41)
لەبارەی تاوانبارانەوە...
مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ (42)
ئەوە چی بوو ئێوەی ڕاپێچی دۆزەخ کرد؟!
قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ (43)
بەکەساسییەوە دەڵێن: ئێمە لە نوێژکەران نەبووین...
وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِينَ (44)
خۆراکمان بە هەژاران نەدەبەخشی...
وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ الْخَائِضِينَ (45)
ئێمە لەگەڵ دەمدرێژ و بێئابڕووەکاندا قسەی خۆمان دەکرد و لە بابەتی ئەوانمان دەگوت و ڕەخنەی بێجێمان دەگرت لەگەڵیان ڕۆ دەچووین.
وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ الدِّينِ (46)
ئێمە بڕوامان بە ڕۆژی پاداشت نەبوو.
حَتَّىٰ أَتَانَا الْيَقِينُ (47)
هەتا مردن یەخەی پێ گرتن و ڕۆژگاری تەمەنمان کۆتاییی هات.
فَمَا تَنفَعُهُمْ شَفَاعَةُ الشَّافِعِينَ (48)
کە واتە ئیتر تکای تکاکاران سوودیان پێ ناگەیەنێت.
فَمَا لَهُمْ عَنِ التَّذْكِرَةِ مُعْرِضِينَ (49)
باشە، ئەوە بۆ چی لە یادخستنەوە پشت هەڵدەکەن و ڕوو وەردەگێڕن.
كَأَنَّهُمْ حُمُرٌ مُّسْتَنفِرَةٌ (50)
دەڵێی گەلەگوێدرێژی کێوین و دەسڵەمێنەوە...
فَرَّتْ مِن قَسْوَرَةٍ (51)
لە ترسی شێر هەڵهاتوون...
بَلْ يُرِيدُ كُلُّ امْرِئٍ مِّنْهُمْ أَن يُؤْتَىٰ صُحُفًا مُّنَشَّرَةً (52)
بەڵکوو هەر یەک لەوان دەیەوێت لە ئاسمانەوە چەندەها نامەی کراوەی بۆ بێت؟
كَلَّا بَل لَّا يَخَافُونَ الْآخِرَةَ (53)
نەخێر ئەوانە بە هیچ شتێک داناچڵەکێن بەڵکوو لە دواڕۆژ ناترسن.
كَلَّا إِنَّهُ تَذْكِرَةٌ (54)
نەخێر ئەوانە بەسەریانەوە ناچێت، چونکە ئەو قورئانە ئامۆژگارییە.
فَمَن شَاءَ ذَكَرَهُ (55)
جا ئەوەی دەیەوێت با یادی بگرێت و شوێنی بکەوێت (چەندی توانی لەبەری بکات).
وَمَا يَذْكُرُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ هُوَ أَهْلُ التَّقْوَىٰ وَأَهْلُ الْمَغْفِرَةِ (56)
جا ئەو خەڵکە یاداوەری وەرناگرێت و بیر لەم ڕاستییانە ناکاتەوە مەگەر ویستی خوای لەسەر بێت (کە لەگەڵ ویستی ئینسانە بەختەوەرەکاندا یەک دەکەوێت) جا هەر ئەو زاتەش شایستەی ئەوەیە کە خەڵکی حسابی بۆ بکەن و لە خەشمی بترسن و هەر ئەویش لە خۆی گرتووە کە لێخۆشبوو بێت (لە ئیماندارانی گوناهبار، کاتێک تەوبە دەکەن).