بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (1)
گەورە و موبارەک و پیرۆزە ئەو زاتەی کە هەموو بوونەوەر و جیهانی بەدەستە، ئەو زاتەی دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ (2)
هەر ئەو خۆی مردن و ژیانی بەدی هێناوە، تا تاقیتان بکاتەوە، کێتان کردەوەی چاکتر و پەسەندترە، هەر ئەویش زاتێکی باڵادەستە بەسەر بێباوەڕاندا و لێخۆشبووە لە ئیمانداران.
الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا مَّا تَرَىٰ فِي خَلْقِ الرَّحْمَٰنِ مِن تَفَاوُتٍ فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَىٰ مِن فُطُورٍ (3)
هەر وەها ئەو زاتە ئاسمانەکانی بە حەوت چین دروست کردووە، لەنێو بەدیهێنراوەکانی ئەو خوای میهرەبانەدا هیچ ناڕێکی و ناتەواوییەک بەدی ناکەیت، ئەی ئینسان! هەر چاو بگێڕە و سەرنج بدە بزانە هیچ درز و کەموکووڕییەک بەدی دەکەیت؟!
ثُمَّ ارْجِعِ الْبَصَرَ كَرَّتَيْنِ يَنقَلِبْ إِلَيْكَ الْبَصَرُ خَاسِئًا وَهُوَ حَسِيرٌ (4)
پاشان هەر سەرنج بدە و چاو بگێرە و ورد بەرەوە جار لە دوای جار و کۆڵ مەدە، سەرسام و ملکەچ دەبیت، چاوت بە نائومێدی دەگەڕێتەوە لە کاتێکدا کە چاوت ماندووە و پەکی کەوتووە.
وَلَقَدْ زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَجَعَلْنَاهَا رُجُومًا لِّلشَّيَاطِينِ وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ السَّعِيرِ (5)
سوێند بەخوا بێگومان ئێمە ئاسمانی دنیامان کردووە بە چراخان (بەهۆی ئەستێرەکانەوە کە بە شەودا بەدی دەکرێن) و بەو ئەستێرانە شەیتانەکان ڕاو دەکەین، لە قیامەتیشدا سزا و ئەشکەنجەی دۆزەخمان بۆ ئامادە کردوون.
وَلِلَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (6)
هەر وەها بۆ ئەوانەش کە باوەڕیان بە پەروەردگاریان نییە، سزا و ئازاری دۆزەخ ئامادەیە، ئای کە چارەنووس و سەرەنجامێکی زۆر ناسۆر و ناخۆشە...
إِذَا أُلْقُوا فِيهَا سَمِعُوا لَهَا شَهِيقًا وَهِيَ تَفُورُ (7)
کاتێک فڕێ دەدرێنە ناوی دەنگێکی ناساز و ناخۆش و لوورەیەک لە دۆزەخەوە دەبیستن، لە کاتێکدا قوڵپ دەدات و دەکوڵێت.
تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ (8)
لە داخی خوانەناسان خەریکە پارچەپارچە ببێت و لێک ببێتەوە، هەر جارێک دەستە و تاقمێک فڕێ دەدرێتە ناوی، پاسەوانی دۆزەخ لێیان دەپرسێت: باشە ترسێنەرێکتان بۆ نەهات تا لەم سەرەنجامە ئاگادارتان بکات؟!
قَالُوا بَلَىٰ قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ كَبِيرٍ (9)
لە وەڵامدا بەکەساسییەوە دەڵێن: با، بەڵێ، لەڕاستیدا ترسێنەرمان بۆ هات، بەڵام ئێمە بڕوامان پێ نەکردن و وتمان: خوا هیچی لەم بارەیەوە نەناردووە، ئێوە تەنها لە گومڕاییی گەورەدا گیرتان خواردووە و هیچی تر!!
وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ (10)
ئینجا دەڵێن: ئەگەر ئێمە گوێمان بگرتایە و بیر و هۆشمان بەکار بهێنایە نەدەبووینە نیشتەجێی دۆزەخ.
فَاعْتَرَفُوا بِذَنبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَابِ السَّعِيرِ (11)
ئەوسا ئیتر بەناچاری و خەجاڵەتییەوە دان بە گوناهـ و تاوانی خۆیاندا دەنێن، جا با نیشتەجێکانی دۆزەخ لەوەولا تر چن.
إِنَّ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِالْغَيْبِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ (12)
بەڕاستی ئەوانەی کە لە پەروەردگاریان دەترسن لە پەنهانیدا، بۆ ئەوانە لێخۆشبوون و پاداشتی گەورە ئامادەیە...
وَأَسِرُّوا قَوْلَكُمْ أَوِ اجْهَرُوا بِهِ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (13)
خەڵکینە! چون یەکە بۆتان چ بەنهێنی قسە بکەن یان بەئاشکرا، ئەو زاتە بە هەموو ئەو خەتەرە و خەیاڵانەی دێن بە کڕۆکی سینەکاندا زانا و ئاگایە.
أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ (14)
مەگەر خوا نازانێت کێی دروست کردووە و چۆنی دروست کردووە، لە کاتێکدا ئەو زاتە وردکار و بەسۆز و ئاگایە.
هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ (15)
هەر ئەو زاتە زەویی بۆ زەلیل و ملکەچ کردوون (هەرچیتان بوێت لەسەری دروست دەکەن، چۆنتان بوێت بەکاری دەهێنن)، بگەڕێن بە هەموو گۆشە و کەناریدا، لەو ڕزقوڕۆزییەش بخۆن کە پێشکەشتانی دەکات، دڵنیاش بن کە سەرەنجام گەڕانەوەتان بۆ لای ئەو زاتەیە.
أَأَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاءِ أَن يَخْسِفَ بِكُمُ الْأَرْضَ فَإِذَا هِيَ تَمُورُ (16)
ئایا لەو زاتە ناترسن کە لە سەرووی ئاسمانەوەیە، کە بە ناخی زەویدا بتانباتە خوارەوە؟! جا دەستبەجێ ئەو زەوییە بێتە لەرزە...
أَمْ أَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاءِ أَن يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًا فَسَتَعْلَمُونَ كَيْفَ نَذِيرِ (17)
یاخود لەو زاتە ناترسن کە لە سەرووی ئاسماندایە کە بایەکی بەهێز هەڵکاتە سەرتان و بەردبارانتان بکات؟! ئەوسا دەزانن هەڕەشەی من چۆن بووە.
وَلَقَدْ كَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ (18)
سوێند بە خوا بێگومان خەڵکانی تری پێش ئەمان بڕوایان بە پێغەمبەرانی ئێمە نەکرد ئاشکرایە چ بەڵایەکم بەسەر هێنان و چۆن تەمێم کردن.
أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى الطَّيْرِ فَوْقَهُمْ صَافَّاتٍ وَيَقْبِضْنَ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا الرَّحْمَٰنُ إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ بَصِيرٌ (19)
ئایا سەرنجی باڵندەیان نەداوە بەسەریانەوە پۆلپۆل دەفڕن و باڵەکانیان لێک دەنێن، ئەو باڵندانە جگە لە خوای میهرەبان کەس بە ئاسمانەوە ڕاگیریان ناکات، بەڕاستی ئەو زاتە بە هەموو شتێک بینایە و هیچی لێ ون نابێت و چاودێریی هەموو دروستکراوانی دەکات (فڕۆکە و کەشتیی ئاسمانی و هتد، هەر ئەو زاتە بە هۆکارەکان لە ئاسماندا هاتوچۆیان پێ دەکات و ڕایان دەگرێت).
أَمَّنْ هَٰذَا الَّذِي هُوَ جُندٌ لَّكُمْ يَنصُرُكُم مِّن دُونِ الرَّحْمَٰنِ إِنِ الْكَافِرُونَ إِلَّا فِي غُرُورٍ (20)
ئایا کێیە ئەو کەسە خۆی بە سەرباز و بەرگریکەر لە ئێوە دەزانێت و وا دەنوێنێت کە دەتوانێت بەبێ خوای میهرەبان سەرتان بخات و پایەدارتان بکات؟! نەخێر، کافران تەنها لە خڵەتاویدان و هیچی تر؟!
أَمَّنْ هَٰذَا الَّذِي يَرْزُقُكُمْ إِنْ أَمْسَكَ رِزْقَهُ بَل لَّجُّوا فِي عُتُوٍّ وَنُفُورٍ (21)
یاخود کێیە ئەوەی کە ڕزقوڕۆزیتان پێ دەبەخشێت، ئەگەر خوا لێتان بگرێتەوە؟! نەخێر، بەو تاقیکردنەوەیەش بێباوەڕان هەر لە گومڕایی و سەرلێشێواوی و دوورەپەرێزی لە بەرنامەی خوا ڕۆ چوون!
أَفَمَن يَمْشِي مُكِبًّا عَلَىٰ وَجْهِهِ أَهْدَىٰ أَمَّن يَمْشِي سَوِيًّا عَلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ (22)
جا ئایا ئەو کەسەی کە دەمەوڕوو کەوتووە و بەو حاڵەوە دەڕوات، چاکتر ڕێگە دەزانێت؟ یان ئەو کەسەی کە بەسەر شەقامێکی ڕاست و ڕەواندا بە ڕێکوپێکی دەڕوات بەڕێوە؟!
قُلْ هُوَ الَّذِي أَنشَأَكُمْ وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ (23)
«ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم» پێیان بڵێ: هەر خوایە کە ئێوەی دروست کردووە و دەزگای بینین و بیستن و تێگەیشتنی پێ بەخشیون، کەچی کەمتان شوکرانەبژێر و سوپاسگوزارن.
قُلْ هُوَ الَّذِي ذَرَأَكُمْ فِي الْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (24)
هەر وەها پێیان بڵێ: هەر ئەو خوایە ئێوەی لە خاکی زەوی پێ گەیاندووە، گەڕانەوە و کۆکردنەوەشتان بۆ لای ئەوە.
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (25)
بێباوەڕان دەڵێن: باشە کەی ئەم بەڵێنە دێتە دی، (زیندووکردنەوە و لێپرسینەوە) ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن؟!
قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُّبِينٌ (26)
پێیان بڵێ: زانیاریی ئەو کاتە لای خوایە، من تەنها بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام.
فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَٰذَا الَّذِي كُنتُم بِهِ تَدَّعُونَ (27)
کاتێک بینیان ئەو بەڵێنە خوایییە یەخەیان پێ دەگرێت، چڕوچاوی ئەوانەی کە باوەڕیان نەبووە، تاڵ و ترش و ناشرین دەکرێت، ئەوسا پێیان دەوترێت ئا ئەمە ئەو بەڵێنەیە کە پێتان دەدرا.
قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَهْلَكَنِيَ اللَّهُ وَمَن مَّعِيَ أَوْ رَحِمَنَا فَمَن يُجِيرُ الْكَافِرِينَ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ (28)
هەر وەها پێیان بڵێ: باشە ئەگەر خوا من و هەموو ئەو کەسانەی کە شوێنم کەوتوون لەناو بەرێت، یان بەزەییی پیاماندا بێتەوە، ئەوسا کێ هەیە بێباوەڕان لە سزای پڕئێشی دۆزەخ ڕزگار بکات؟! (ئەگەر لەسەر یاخیبوونیان بەردەوام بن).
قُلْ هُوَ الرَّحْمَٰنُ آمَنَّا بِهِ وَعَلَيْهِ تَوَكَّلْنَا فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ (29)
هەر وەها بڵێ: ئێمە خوای میهرەبانمان هەیە و باوەڕی پتەومان پێیەتی و پشتوپەنامان هەر ئەوە، جا ئیتر ڕۆژێک دێت کە بەڕوونی بۆتان دەردەکەوێت کێ لە گومڕاییی ئاشکرادا گیری خواردووە و سەری لێ شێواوە.
قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَصْبَحَ مَاؤُكُمْ غَوْرًا فَمَن يَأْتِيكُم بِمَاءٍ مَّعِينٍ (30)
پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ باشە ئەگەر ئاوەکەتان ڕۆ چوو، کێ دەتوانێت ئاوی سازگار و ڕەوانتان بۆ بەدەست بهێنێت؟! (جگە لە خوای میهرەبان).