بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ اتَّقِ اللَّهَ وَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَالْمُنَافِقِينَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا (1)
ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) لە خوا بترسە و بەردەوام بە لەسەر تەقوا و پارێزکاری، هەرگیز ملکەچی بێباوەڕان و دووڕووەکان مەبە (کە دەیانەوێت لە ڕێگەی ڕاست وێڵت بکەن، چونکە) بەڕاستی خوا هەمیشە و بەردەوام زانا و دانایە.
وَاتَّبِعْ مَا يُوحَىٰ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا (2)
بەڵکوو تەنها شوێنی ئەو (ڕێنموونییانە) بکەوە کە لەلایەن پەروەردگارتەوە بە نیگا بۆت ڕەوانە دەکرێت، بەڕاستی خوا هەمیشە ئاگادارە بەو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا (3)
هەمیشە و بەردەوام پشت بە خوا ببەستە، تەنها خوا بەسە کە پشتیوان و یاریدەدەر بێت.
مَّا جَعَلَ اللَّهُ لِرَجُلٍ مِّن قَلْبَيْنِ فِي جَوْفِهِ وَمَا جَعَلَ أَزْوَاجَكُمُ اللَّائِي تُظَاهِرُونَ مِنْهُنَّ أُمَّهَاتِكُمْ وَمَا جَعَلَ أَدْعِيَاءَكُمْ أَبْنَاءَكُمْ ذَٰلِكُمْ قَوْلُكُم بِأَفْوَاهِكُمْ وَاللَّهُ يَقُولُ الْحَقَّ وَهُوَ يَهْدِي السَّبِيلَ (4)
خوا دوو دڵی درووست نەکردووە لە دەروونی هیچ کەسێکدا (دوو بیر و باوەڕ جێی نابێتەوە)، کە واتە هاوسەرانیشتان کە بە دەم پێیان دەڵێن: (ئێوە لە جێی دایکمانن) بەو قسەیە نابنە دایکتان، ئەوانەش بە کوڕی خۆتانی دەزانن (لە کاتێکدا ڕاستییەکەی وا نییە)، خوا حەقوێژە و هەر ئەو ڕێبازی ڕاست و درووست، نیشانی (بەندەکانی) دەدات.
ادْعُوهُمْ لِآبَائِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِندَ اللَّهِ فَإِن لَّمْ تَعْلَمُوا آبَاءَهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ وَمَوَالِيكُمْ وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَا أَخْطَأْتُم بِهِ وَلَٰكِن مَّا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا (5)
ئەو کوڕانە بەناوی باوکی خۆیانەوە ناویان بەرن و بانگیان بکەن، ئەوە پەسەندە لای خوا، ئەگەر باوکیانتان نەدەناسی، خۆ برای دینیتانن، سەر بە ئێوەن و لە ئێوەن (ئەگەر دوور لە سووکایەتی) هەڵەیەکتان کرد ئەوە قەی ناکات، بەڵام ئەگەر لە دڵتاندا، نییەتێکی ناپاک هەبێت بۆ سووکایەتیپێکردنیان ئەوە لێپرسینەوەی دەبێت، هەمیشە و بەردەوامیش خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە (لە هەڵەکانتان دەبوورێت، ئەگەر لێی پەشیمان بنەوە).
النَّبِيُّ أَوْلَىٰ بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُهَاجِرِينَ إِلَّا أَن تَفْعَلُوا إِلَىٰ أَوْلِيَائِكُم مَّعْرُوفًا كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا (6)
پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) نزیکترە بە ئیمانداران لە خودی خۆیان (واتە دەبێت لەخۆیان زیاتر خۆشیان بوێت و فەرمانەکانی لەسەروو فەرمان و داخوازیی خۆیانەوە بێت) خێزانەکانیشی دایکیانن (دایکی ئیماندارانن، دایکی مەعنەوییانن) خزمانیش هەندێکیان لە هەندێکی تریان لە پێشترن، لە قورئانی خوادا، لە ئیمانداران و کۆچبەران، مەگەر لەگەڵ دۆستان و خزامان و ئاشنایانی خۆتان کارێکی چاک ئەنجام بدەن، ئەو چاکەیەتان لە نامەی کردەوەکانتاندا بۆتان تۆمار کراوە.
وَإِذْ أَخَذْنَا مِنَ النَّبِيِّينَ مِيثَاقَهُمْ وَمِنكَ وَمِن نُّوحٍ وَإِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّيثَاقًا غَلِيظًا (7)
(بیریان بخەرەوە کە ئێمە) پەیمانمان لە پێغەمبەران وەرگرتووە پەیمانی یەکتاپەرەستی، پەیمانی گەیاندنی بانگەوازی خوا، بەتایبەت تۆ ئەی موحەممەد (صلی اللە علیە و سلم) و لە «نووح» و «ئیبراهیم» و «مووسا» و «عیسا» ـی کوڕی مەریەم، بێگومان پەیمانێکی بەهێز و بتەومان لێ وەرگرتن...
لِّيَسْأَلَ الصَّادِقِينَ عَن صِدْقِهِمْ وَأَعَدَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا أَلِيمًا (8)
تا لە ڕۆژی قیامەتدا، خوا پرسیار بکات لە ڕاستگۆیان دەربارەی ڕاستییەکەیان (واتە لە پێغەمبەران دەربارەی گەیاندنی پەیامەکەیان)، بۆ کافرانیش سزا و تۆڵەیەکی بەئێشی ئامادە کردووە.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَاءَتْكُمْ جُنُودٌ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا وَجُنُودًا لَّمْ تَرَوْهَا وَكَانَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا (9)
ئەی ئەوانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە یادی نیعمەتی خوا بکەنەوە لەسەرتان (مەبەست جەنگی خەندەقە کە خوای گەورە فریای ئیمانداران کەوت)، کاتێک سەربازانی کوفر هاتنە سەرتان ئێمەش ڕەشەبایەکی بەهێز و سەربازانێکمان ناردە سەریان کە نەتاندەبینین، خوای گەورە بینا بوو بە هەوڵ و کۆششتان (چۆن پاسەوانیتان دەکرد، چۆن ئەو چاڵەقووڵ و درێژەتان هەڵکەند... هتد).
إِذْ جَاءُوكُم مِّن فَوْقِكُمْ وَمِنْ أَسْفَلَ مِنكُمْ وَإِذْ زَاغَتِ الْأَبْصَارُ وَبَلَغَتِ الْقُلُوبُ الْحَنَاجِرَ وَتَظُنُّونَ بِاللَّهِ الظُّنُونَا (10)
کاتێکیش دوژمنان لە سەر و خوارتانەوە هاتنە سەرتان، کاتێکیش چاوەکان ئەبلەق بوون، دڵەکان گەشتبوونە گەروو، گومانی جۆراوجۆرتان دەبرد بە بەڵێنەکانی خوای گەورە (بە سەرکەوتنی ئیمانداران).
هُنَالِكَ ابْتُلِيَ الْمُؤْمِنُونَ وَزُلْزِلُوا زِلْزَالًا شَدِيدًا (11)
لەوێدا ئیمانداران تاقی کرانەوە و تووشی تەنگانە و سەختییەکی زۆر توند و بەهێز بوون، تووشی دڵەلەرزەیەکی زۆر سەخت کران.
وَإِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ مَّا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ إِلَّا غُرُورًا (12)
کاتێکیش دووڕووەکان و ئەوانەی دڵیان نەخۆشیی گومانی تێدابوو دەیانوت بەڵێنی خوا و پێغەمبەرەکەی تەنها بۆ خەڵەتاندن بوو، هیچی تر نەبوو!
وَإِذْ قَالَت طَّائِفَةٌ مِّنْهُمْ يَا أَهْلَ يَثْرِبَ لَا مُقَامَ لَكُمْ فَارْجِعُوا وَيَسْتَأْذِنُ فَرِيقٌ مِّنْهُمُ النَّبِيَّ يَقُولُونَ إِنَّ بُيُوتَنَا عَوْرَةٌ وَمَا هِيَ بِعَوْرَةٍ إِن يُرِيدُونَ إِلَّا فِرَارًا (13)
کاتێکیش هەندێک لە دووڕووەکان وتیان: ئەی خەڵکی «یثرب»، ئەمە هیچ شوێنی ئێوە نییە، بگەڕێنەوە ناوشار، دەستەیەکێش لەوان مۆڵەتیان لە پێغەمبەر دەخواست و دەیانوت: ماڵەکانمان بەدەرەوەیە (گوایە دوژمن بەئاسانی دەتوانێت هەڵکوتێتە سەری)، لەڕاستیدا وا نییە، ماڵەکانیان بەدەرەوە نین (دوژمن ناتوانێت زەفەریان پێ بەرێت)، تەنها ڕاکردنیان مەبەستە و هیچی تر.
وَلَوْ دُخِلَتْ عَلَيْهِم مِّنْ أَقْطَارِهَا ثُمَّ سُئِلُوا الْفِتْنَةَ لَآتَوْهَا وَمَا تَلَبَّثُوا بِهَا إِلَّا يَسِيرًا (14)
خۆ ئەگەر لەشکری دوژمنان لە چوارلای «یثرب» ـەوە بچوونایەتە سەریان، لەوەودوا داوای جەنگیان لێ بکرایە دژی موسوڵمانان، ئەوە دەچوون بەدەمیەوە، تەنها کەمێک نەبێت وەڵامەکەیان دوا نەدەخست.
وَلَقَدْ كَانُوا عَاهَدُوا اللَّهَ مِن قَبْلُ لَا يُوَلُّونَ الْأَدْبَارَ وَكَانَ عَهْدُ اللَّهِ مَسْئُولًا (15)
سوێند بە خوا بەڕاستی زووتر ئەوانە پەیمانیان بە خوای گەورە دابوو پشت هەڵنەکەن لە کاتی بەرەنگاریی دوژمندا، بێگومان بەڵێنێک بە خوا درابێت لێی دەپرسرێتەوە.
قُل لَّن يَنفَعَكُمُ الْفِرَارُ إِن فَرَرْتُم مِّنَ الْمَوْتِ أَوِ الْقَتْلِ وَإِذًا لَّا تُمَتَّعُونَ إِلَّا قَلِيلًا (16)
پێیان بڵێ: (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم) هەرگیز ڕاکردن، سوودبەخش نابێت بۆتان ئەگەر هەڵبێن لە مردن، یان لە کوشتن، ئەوسا تەنها کەمێک نەبێت دوا ناخرێن و ڕابوواردن و ژیانتان زۆر کەم و کۆتایە.
قُلْ مَن ذَا الَّذِي يَعْصِمُكُم مِّنَ اللَّهِ إِنْ أَرَادَ بِكُمْ سُوءًا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ رَحْمَةً وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا (17)
پێیان بڵێ: کێ هەیە پەناتان بدات لە خوا و پتانپارێزێت لە تۆڵەسەندنەوەی، ئەگەر بیەوێت ناخۆشییەکتان بۆ پێش بهێنێت، یا خود کێ هەیە دەتوانێت بەری میهرەبانی و سۆزی بگرێت، ئەگەر بیەوێت بەزەیی و ڕەحمەتی خۆیتان پێ ببەخشێت، ئەو کاتە ئیتر ئەوانە جگە لە خوا کەسیان دەست ناکەوێت پشتیوانییان لێ بکات و سەریان بخات.
قَدْ يَعْلَمُ اللَّهُ الْمُعَوِّقِينَ مِنكُمْ وَالْقَائِلِينَ لِإِخْوَانِهِمْ هَلُمَّ إِلَيْنَا وَلَا يَأْتُونَ الْبَأْسَ إِلَّا قَلِيلًا (18)
بەڕاستی خوا ئەو کەسانە دەناسێت کە کۆسپ و تەگەرە درووست دەکەن لە ئێوە، ئەوانەی بە براکانیان دەڵێن وەرن بۆ لای ئێمە، (خۆتان بدزنەوە لە سوپای ئیمانداران)، ئەوانە تەنها کەم نەبێت خۆیان ناخەنە ناو تاڵووکەی جەنگەوە.
أَشِحَّةً عَلَيْكُمْ فَإِذَا جَاءَ الْخَوْفُ رَأَيْتَهُمْ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ تَدُورُ أَعْيُنُهُمْ كَالَّذِي يُغْشَىٰ عَلَيْهِ مِنَ الْمَوْتِ فَإِذَا ذَهَبَ الْخَوْفُ سَلَقُوكُم بِأَلْسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى الْخَيْرِ أُولَٰئِكَ لَمْ يُؤْمِنُوا فَأَحْبَطَ اللَّهُ أَعْمَالَهُمْ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا (19)
بەرانبەر ئێوە دەستنووقاو و بێهیمەتن، جا کاتێک ترس و بیمی جەنگیان بۆ دێت ئەوە دەیانبینیت، تەماشات دەکەن، چاوەکانیان دەسووڕێتەوە و ئەبڵەق دەبێت وەک کەسێک لە ترسی مەرگ بێهۆشیی بەسەردا هاتبێت، جا کاتێک ئەو ترس و بیمە نەما، زماندرێژەکانیان ئازارتان دەدن بە قسەی ڕەق و ناخۆش، لە کاتێکدا ئەوان چاوبرسی و بەهەڵپەن بۆ پارە، ئا ئەوانە باوەڕیان نەهێناوە، بەو هۆیەوە خوا کردەوەکانیان پووچ کردنەوە، ئەو کارەش هەمیشە بۆ خوا ئاسانە.
يَحْسَبُونَ الْأَحْزَابَ لَمْ يَذْهَبُوا وَإِن يَأْتِ الْأَحْزَابُ يَوَدُّوا لَوْ أَنَّهُم بَادُونَ فِي الْأَعْرَابِ يَسْأَلُونَ عَنْ أَنبَائِكُمْ وَلَوْ كَانُوا فِيكُم مَّا قَاتَلُوا إِلَّا قَلِيلًا (20)
ئەوانە هێشتا وا دەزانن کە لەشکر و گرۆ و دەستەکان نەڕۆیشتوون، ئەگەر لەشکری گرۆکان هات، ئاوات دەخوازن بریا لەناو عەرەبە بیاباننشینەکاندا بوونایە و لەوێوە هەواڵی ئێوەیان بپرسیایە! خۆ ئەگەر لەناو ئێوەدا بوونایە تەنها کەم نەبێت جەنگیان نەدەکرد.
لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا (21)
سوێند بە خوا بەڕاستی لە پێغەمبەری خوادا چاکترین نموونەی تەواو ڕێکوپێک هەیە تا چووی لێ بکەن و شوێنی بکەون، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی ڕەزامەندیی خوایان مەبەستە، سەرفرازیی قیامەت ئاواتیانە، هەمیشە و بەردەوام یادی خوا بە زۆری ئەنجام دەدەن و زمانیان پاراوە بە یادی ئەو.
وَلَمَّا رَأَى الْمُؤْمِنُونَ الْأَحْزَابَ قَالُوا هَٰذَا مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَصَدَقَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَمَا زَادَهُمْ إِلَّا إِيمَانًا وَتَسْلِيمًا (22)
کاتێک ئیمانداران ئەو هەموو دەستە و گرۆیانەیان بینی وتیان: ئەمە ئەوەیە کە خوا و پێغەمبەرەکەی بەڵێنی پێ داوین (کە ئاوا دژایەتیی ئایینەکەی دەکرێت و کافران و دووڕووەکان نەخشە و پیلان دەکێشن بۆ ڕیشەکەنکردنی)، دیارە کە خوا و پێغەمبەرەکەی ڕاستیان فەرموو لە پێش هاتنیدا، بێگومان ئەو دژایەتییە باوەڕ و ملکەچی نەبێت هیچی تری بۆ زیاد نەکردن (واتە سوورتر بوون لەسەر ئیمان).
مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا (23)
مەردانێکی زۆر هەن لە ئیمانداران ئەو پەیمانەی داویانە بە خوا، ڕاستیان کرد لەسەری ژیان و پابەند بوون پێوەی و لایان نەدا لێی، جا هەیانە پەیمانەکەی جێبەجێ کرد و مرد لەسەری، هەشیانە چاوەڕوانە، بە هیچ شێوەیەک گۆڕان و لاری ڕووی تێ نەکردوون.
لِّيَجْزِيَ اللَّهُ الصَّادِقِينَ بِصِدْقِهِمْ وَيُعَذِّبَ الْمُنَافِقِينَ إِن شَاءَ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا (24)
تا خوای گەورە پاداشتی ڕاستگۆیان بەهۆی ڕاستییەکەیان بداتەوە، هەر وەها سزا و تۆڵەی دووڕووەکانیش بدات ئەگەر بیەوێت، یان تۆبە و پەشیمانییان لێ وەردەگرێت، چونکە بەڕاستی خوا هەمیشە و بەردەوام لێخۆشبوو و میهرەبانە.
وَرَدَّ اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِغَيْظِهِمْ لَمْ يَنَالُوا خَيْرًا وَكَفَى اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ الْقِتَالَ وَكَانَ اللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزًا (25)
خوا کافرانی تێک شکاند و گێڕانیەوە دواوە بە خۆیان و کینە و بوغزیانەوە، هیچ جۆرە خەیرێکیان دەست نەکەوت، هەر خوا خۆی ئیماندارانی لە جەنگ پاراست (هەر خۆێشی بە با و باران و لەشکری تایبەتی کافرانی تێک شکاند)، جا هەمیشە و بەردەوام خوا بەهێزە و بەدەسەڵاتە.
وَأَنزَلَ الَّذِينَ ظَاهَرُوهُم مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِن صَيَاصِيهِمْ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ فَرِيقًا تَقْتُلُونَ وَتَأْسِرُونَ فَرِيقًا (26)
ئەوانەی پشتگیریی قوڕەیشییەکانیان کرد لە خاوەنی کتێبە ئاسمانییەکان، لە جووەکانی (بنی قریزة) خوای گەورە لە قەڵاکانیان دای گرتن، ترس و بیمی فڕێ دایە دڵیان، تا وایان لێ هات، دەستەیەکتان کوشتن و دەستەیەکیشتان بەدیل گرتن.
وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَارَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ وَأَرْضًا لَّمْ تَطَئُوهَا وَكَانَ اللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرًا (27)
سەرەنجام هەر چی زەویوزار و ماڵ و خانوو و سامانێکیان هەبوو خوا بەخشی بە ئێوە، هەر وەها شوێنی تریش کە هێشتا تا ئێستا پێیدا نەڕۆشتوون، هەمیشە و بەردەوامیش خوا دەستی بەسەر هەموو شتێکدا دەڕوات. (بە پشتیوانیی خوای گەورە ڕۆژێک دێت، پیلانگێڕان سەرشۆڕ و ڕیسوا دەکات و هەر چی سامان و ماڵێک کە بە خیانەت و فێڵ بەدەستیان هێناوە، دەدرێتەوە بە خاوەنەکانی... جا ئەو ڕۆژە ئەم ئایەتانەی سورەتی (أحزاب) 21-27 دەڵێی ئەو ساتە هاتووەتە خوارەوە).
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ إِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحًا جَمِيلًا (28)
ئەی پێغەمبەر بە هاوسەرانت بڵێ: ئەگەر ئێوە تەنها ژیانی دونیا و ڕازاوەیەکەیتان دەوێت، وەرن با هەندێک شتومەک و پارە و سامانتان پێ ببەخشم، لەوەودواش بە جوانترین شێوە دەستبەردارتان ببم.
وَإِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالدَّارَ الْآخِرَةَ فَإِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ لِلْمُحْسِنَاتِ مِنكُنَّ أَجْرًا عَظِيمًا (29)
خۆ ئەگەر ئێوە خوا و پێغەمەرەکەی و پاداشتی ڕۆژی قیامەتان دەوێت، ئەوە دڵنیا بن کە خوا بۆ چاکەکارانتان پاداشتی زۆر گەورە و بێئەندازەی ئامادە کردووە (پێغەمبەر هەموو هاوسەرانی یەک یەک تاقی کردەوە هەمووانیان خوا و پێغەمبەر و پاداشتی قیامەتیان هەڵبژارد).
يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ مَن يَأْتِ مِنكُنَّ بِفَاحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ يُضَاعَفْ لَهَا الْعَذَابُ ضِعْفَيْنِ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا (30)
ئەی هاوسەرانی پێغەمبەر! هەر کەس لە ئێوە گوناهێکی گەورەی ئاشکرا ئەنجام بکات، ئەوە با بزانێت کە دووبەرانبەر سزا دەدرێت، ئەوەش لەلای خوا زۆر ئاسانە چونکە ئێوە قەدر و ڕێزی تایبەتیتان هەیە.
وَمَن يَقْنُتْ مِنكُنَّ لِلَّهِ وَرَسُولِهِ وَتَعْمَلْ صَالِحًا نُّؤْتِهَا أَجْرَهَا مَرَّتَيْنِ وَأَعْتَدْنَا لَهَا رِزْقًا كَرِيمًا (31)
ئەوەشتان فەرمانبەردار و ملکەچی خوا و پێغەمبەرکەی بێت، کردەوەی چاکیش ئەنجام بدات ئەوە دوو جار پاداشتی دەدەینەوە، هەر وەها ڕزق و ڕۆزییەکی بەنرخ و پیرۆزمان بۆ ئامادە کردوون.
يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِّنَ النِّسَاءِ إِنِ اتَّقَيْتُنَّ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَّعْرُوفًا (32)
ئەی ژنانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم)، ئێوە وەک هیچ ئافرەتێکی تر نین، ئەگەر بەتەواوی ترسی خوا لە دڵ و دەروونتاندایە قسە بە ناسکی و شێوەیەک مەکەن، نەوەکوو ئەوەی دڵی نەخۆشە بورووژێت و نیازی خراپ بکات، هەمیشە و بەردەوامیش قسەی چاک و بەجێ بکەن (کە هیچ کەس نەتوانێت ڕخنەی لێ بگرێت).
وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَىٰ وَأَقِمْنَ الصَّلَاةَ وَآتِينَ الزَّكَاةَ وَأَطِعْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا (33)
ئەی هاوسەرانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) لە ماڵەکانی خۆتاندا بە سەنگینی و سەلاری بسرەون، زینەت و جوانیی خۆتان دەرمەخن وەکوو سەردەمی نەفامی یەکەم، نوێژەکانیشتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکات بدەن (لە ماڵ و سامان)، فەرمانبەرداریی خوا و پێغەمبەرەکەشی بکەن، چونکە بەڕاستی خوا تەنها دەیەوێت هەموو ناپاکی و ناسازی و نادرووستییەک لە ئێوە دوور بخاتەوە ئەی خاوخێزانی ماڵی پێغەمبەر و بەتەواوی پاکتان بکاتەوە (دوور لە هەموو ناتەواوی و قسە و قسەڵۆکێک).
وَاذْكُرْنَ مَا يُتْلَىٰ فِي بُيُوتِكُنَّ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ وَالْحِكْمَةِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ لَطِيفًا خَبِيرًا (34)
هەر چی لە ماڵەکانتاندا دەخوێنرێتەوە لە قورئان و فەرموودە یادی بگرن و فەرامۆشی مەکەن و باسی بکەن بۆ خەڵکی، بەڕاستی خوا هەمیشە و بەردەوام بەلوتف و وردبین و بەئاگایە (لە هەڵسوکەوتی بەندەکانی).
إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا (35)
بەڕاستی پیاوان و ئافرەتانی موسوڵمان، پیاوان و ئافرەتانی ئیماندار، پیاوان و ئافرەتانی ملکەچ و فەرمانبەردار، پیاوان و ئافرەتانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافرەتانی خۆگر، پیاوان و ئافرەتانی لەخواترس، پیاوان و ئافرەتانی بەخشەندە، پیاوان و ئافرەتانی ڕۆژووەوان، پیاوان و ئافرەتانی داوێنپاک و ئەو پیاو و ئافرەتانەی کە زۆر یادی خوا دەکەن، بەخشین و لێبوردەیی و پاداشتی زۆر مەزن و بێسنووریان لەلایەن خوای گەورەوە بۆ ئامادە کراوە (هەر کە دنیایان بەجێ هێشت پێی شاد دەبن).
وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا (36)
بۆ هیچ پیاوێکی ئیماندار یان ژنێکی ئیماندار نییە کاتێک کە خوا و پێغەمبەرەکەی بڕیاری شتێک بدەن ئەوان سەرپشک بن (لە ئەنجامدانی ئەو کارە، چونکە) ئەوەی سەرپێچی بکات لە فەرمانی خوا و پێغەمبەرەکەی ئەوە ئیتر بەئاشکرا گومڕا و سەرلێشێواوه.
وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِي أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَاتَّقِ اللَّهَ وَتُخْفِي فِي نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِيهِ وَتَخْشَى النَّاسَ وَاللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَاهُ فَلَمَّا قَضَىٰ زَيْدٌ مِّنْهَا وَطَرًا زَوَّجْنَاكَهَا لِكَيْ لَا يَكُونَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌ فِي أَزْوَاجِ أَدْعِيَائِهِمْ إِذَا قَضَوْا مِنْهُنَّ وَطَرًا وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولًا (37)
تۆ ئەی موحەممەد (صلى اللە عليە و سلم) کاتێ بەو کەسەی کە (زید) ـە و خوا نیعمەتی ئیمانی پێ بەخشیوە، تۆش نیعمەتی ئازادی و پەروەردەت لە نزیکی خۆتەوە پێ داوە دەڵێت: هاوسەری خۆت بهێڵەرەوە لای خۆت کە (زەینەب) ـە، لە خوا بترسە و (تەڵاقی مەدە) و شتێک لە دڵ و دەروونی خۆتدا دەشاریتەوە کە خوا دەیەوێت ئاشکرای بکات، لە خەڵکی دەترسیت، (لەبەر ئەوە) کاتێ کە زەید خواستی و بوو بە هاوسەری (پاشان ڕێک نەکەوتن و جیا بوونەوە و تەڵاق کەوتە نێوانیان)، ئێمە (زەینەب) ـمان لە تۆ مارە کرد، بۆ ئەوەی هیچ جێپێلێژبوون و دڵتەنگییەک بۆ ئیمانداران درووست نەبێت، لە هێنانی هاوسەرانی بەناو کوڕیان کاتێک کە پێشتر هاوسەر و حەڵالیان بوون، فەرمانی خواش دەبێت جێبەجێ بکرێت.
مَّا كَانَ عَلَى النَّبِيِّ مِنْ حَرَجٍ فِيمَا فَرَضَ اللَّهُ لَهُ سُنَّةَ اللَّهِ فِي الَّذِينَ خَلَوْا مِن قَبْلُ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ قَدَرًا مَّقْدُورًا (38)
هیچ گوناهـ و هەڵەیەک لە سەر پێغەمبەر نییە لە بەرانبەر کارێکەوە کە خوا خستوویەتە سەرشانی (و ئەم جۆرە گۆڕانکارییانە) بەرنامەی خوایە و لە پێغەمبەران و قەومە پێشووەکانیشدا ڕووی داوە (کە عەقیدە و بیر و باوەڕیان ڕاست کردووەتەوە هەر وەها پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابووری و ڕامیارییەکانیشیان بەگوێرەی بەرنامەی خوا ساز دراوە)، بەردەوامیش فەرمانەکانی خوا بەوردی و ڕێکوپێکی دەبێت جێبەجێ بکرێت.
الَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَالَاتِ اللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُ وَلَا يَخْشَوْنَ أَحَدًا إِلَّا اللَّهَ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ حَسِيبًا (39)
ئەوانەی کە پەیامەکانی خوا دەگەیەنن و لەو دەترسن و جگە لەو لە هێچ کەسی تر ناترسن، خوا خۆی بەسە کە پاداشتی (چاکەکاران بداتەوە و لە بێباوەڕانیش بپرسێتەوە).
مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا (40)
موحەممەد ئەوە نەبێ باوکی هیچ کەس لە پیاوانتان بێت بەڵکوو پێغەمبەری خوایە و دوایەمینی پێغەمبەرانە، هەمیشە و بەردەوامیش خوا بە هەموو شتێک زانایە.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا (41)
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە زۆر زۆر یادی خوا بکەن (هەمیشە ناوی پیرۆزی ئەوتان لە یاد بێ لە دڵ و دەروونتانا جۆش بخوا و بێتە سەر زارتان).
وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (42)
هەر وەها (تەسبیحات) و ستایشی بکەن لە بەیانیان و دەمەوئێواراندا.
هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلَائِكَتُهُ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَكَانَ بِالْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا (43)
هەر ئەو زاتە خۆی (صلوات) و ڕەحمەتی خۆیتان هەمیشە و بەردەوام بەسەردا دەبارێنێت، هەر وەها فریشتەکانیشی (داوای لێخۆشبوونتان بۆ دەکەن) بۆ ئەوەی لە تاریکستانەکان دەرتان بکات و ڕزگارتان بکات و بتانخاتە ناو نوور و ڕووناکیی (دیندارییەوە لە دنیادا و بەهەشتی بەرینی لە قیامەتدا، جا ئەو پەروەردگارە) هەمیشە و بەردەوام بۆ ئیمانداران بەڕەحم و میهرەبان و دلۆڤانە.
تَحِيَّتُهُمْ يَوْمَ يَلْقَوْنَهُ سَلَامٌ وَأَعَدَّ لَهُمْ أَجْرًا كَرِيمًا (44)
ئەو ڕۆژەش کە بە دیداری شاد دەبن، بە سەلامکردن پێشوازیتان لێ دەکات و پاداشتی زۆر بەنرخ و پیرۆزی بۆ ئامادە کردوون.
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا (45)
ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) ئێمە تۆمان ڕەوانە کردووە کە شایەت بیت (بەسەر ئوممەتی ئیسلامەوە لە پەیامی خوات پێ ڕا گەیاندوون) و مژدەبەخشیت (بە ئیمانداران بەوەی کە ڕەزامەندیی خوا و بەهەشتی بەرین چاوەڕێیانە) و ترسێنەریشیت (بێباوەڕان دەترسێنیت لە خەشم و قینی خوا و دۆزەخ).
وَدَاعِيًا إِلَى اللَّهِ بِإِذْنِهِ وَسِرَاجًا مُّنِيرًا (46)
هەر وەها بانگەواز دەکەی بۆ لای خوا لەسەر مۆڵەتی ئەو، چرایەکی ڕووناکیشی (بۆ سەرجەم سەرگەردانان).
وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ بِأَنَّ لَهُم مِّنَ اللَّهِ فَضْلًا كَبِيرًا (47)
(بەردەوام) مژدە بدە بە ئیمانداران، کە لەلایەن خواوە ڕێز و قەدرێکی زۆریان هەیە.
وَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَالْمُنَافِقِينَ وَدَعْ أَذَاهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا (48)
ملکەچ و فەرمانداری کافر و دووڕووەکان مەبە گوێ مەدە بەو ئازار و ناخۆشییانەی (کە پێشی دەهێنن بۆ خۆت و بانگەوازەکەت)، هەمیشە پشت بە خوا ببەستە، تەنها خواش بەسە کە پشتیوان و یاریدەدەر بێت.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نَكَحْتُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍ تَعْتَدُّونَهَا فَمَتِّعُوهُنَّ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحًا جَمِيلًا (49)
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە ئەگەر ئافرەتانی ئیماندارانتان مارە کرد، لەوەودوا جیا بوونەوە و تەڵاقتان دان پێش ئەوەی بچنە لایان، ئەوە هیچ (عدة) و ماوەیەکیان ناوێ تا حیسابی بۆ بکەن و (ماوەی چاوەڕوانی ناوێ بۆ ئەوەی شوو بکات بە یەکێکی تر)، (لەگەڵ ئەوەشدا) هەندێک دیارییان پێشکەش بکەن و بە جوانی دەستبەرداریان ببن.
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِنَّا أَحْلَلْنَا لَكَ أَزْوَاجَكَ اللَّاتِي آتَيْتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ مِمَّا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَيْكَ وَبَنَاتِ عَمِّكَ وَبَنَاتِ عَمَّاتِكَ وَبَنَاتِ خَالِكَ وَبَنَاتِ خَالَاتِكَ اللَّاتِي هَاجَرْنَ مَعَكَ وَامْرَأَةً مُّؤْمِنَةً إِن وَهَبَتْ نَفْسَهَا لِلنَّبِيِّ إِنْ أَرَادَ النَّبِيُّ أَن يَسْتَنكِحَهَا خَالِصَةً لَّكَ مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ قَدْ عَلِمْنَا مَا فَرَضْنَا عَلَيْهِمْ فِي أَزْوَاجِهِمْ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ لِكَيْلَا يَكُونَ عَلَيْكَ حَرَجٌ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا (50)
ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) ئێمە ئەو هاوسەرانەتمان بۆ حەڵاڵ کردوویت کە مارەییت پێ بەخشیون، ئەو ئافرەتانەش کە کەنیزەکی تۆن و لە جەنگدا بەدیل گیراون (لەو سەردەمەدا کەنیزەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیی سروشتی بووە، ئایینی پیرۆزی ئیسلام بە جۆرەها شێوە هەوڵی نەهێشتنی ئەو دیاردەیە داوە)، هەر وەها کچە مامەکانت، کچە پوورەکانت، کچە خاڵەکانت، کچی ئەو پوورانەت کە کۆچیان کرد لە تەک تۆدا و هەر ئافرەتێکی بڕوادار کە ئەگەر ویستی خۆی پێشکەشی پێغەمبەر بکات و پێغەمبەریش ویستی مارەی بکات، کە ئەمەیان تایبەتی تۆیە (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە و سلم) نەک ئیمانداران، ئێمە ڕێ و شوێنمان بۆ ئەوان (واتە ئیمانداران) ڕوون کردۆتەوە بەرانبەر هاوسەران و کەنیزەکانیان (ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ ئەوەیە کە)؛ هیچ دڵتەنگی و غەمبارییەک ڕووت تێ نەکات (وا بزانی کە تۆ لە سنوور دەرچوویت بەوەی کە لە چوار هاوسەر زیاترت هەیە) هەمیشە و بەردەوام خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە (بۆ ئیمانداران).
تُرْجِي مَن تَشَاءُ مِنْهُنَّ وَتُؤْوِي إِلَيْكَ مَن تَشَاءُ وَمَنِ ابْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَن تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ وَيَرْضَيْنَ بِمَا آتَيْتَهُنَّ كُلُّهُنَّ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَلِيمًا (51)
هەر کامێکیان لا بخەیت (لە هاوسەرانت) یا هەر کامێکیان نزیک بکەیتەوە، یاخود ئەوەیان کە بتەوێت و ئەوەیان کە وازت لێ هێنابێ، پێی گوناهبار نابیت (چونکە تۆ ستەمکار نیت) ئا بەم شێوەیە (خوای میهرەبان ئەم بارودۆخە خێزانییەی پێغەمبەر باس دەفەرمێت) تا (خێزانەکانت) دڵیان پێی ئارام بگرێت (چونکە ئەو هەموو ئەرکەی کە لەسەر شانی پێغەمبەرە، ئەوە دەخوازێت کە جۆرە سەربەستییەکی هەبێت)، هاوسەرانیش غەم و خەفەت نەخۆن و (وا بزانن کە پێغەمبەر لێیان زویرە) و هەمووان ڕازی بن بەو بارودۆخە خێزانییەی کە بۆ پێغەمبەر لەبار و گونجاوە، خوا خۆی دەزانێ کە چیی لە دڵەکاندا حەشار داوە، بێگومان هەمیشە و بەردەوام خوا زانا و دانایە.
لَّا يَحِلُّ لَكَ النِّسَاءُ مِن بَعْدُ وَلَا أَن تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَاجٍ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ إِلَّا مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ وَكَانَ اللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ رَّقِيبًا (52)
لەمەودوا هێنانی ئافرەتانی تر بۆ تۆ حەڵاڵ نییە، یان وازهێنان لە هەندێکیان، تا هاوسەرانی تر بخەیتە جێیان، هەر چەندە ئەو ئافرەتانەی دەتەوێ بیانخەیتە جێگەی هاوسەرانت سەرسام بیت لە ڕێکوپێکییان جگە کەنیزەک، هەمیشە و بەردەوام خوا چاودێریی هەموو شتێک دەکات.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتَ النَّبِيِّ إِلَّا أَن يُؤْذَنَ لَكُمْ إِلَىٰ طَعَامٍ غَيْرَ نَاظِرِينَ إِنَاهُ وَلَٰكِنْ إِذَا دُعِيتُمْ فَادْخُلُوا فَإِذَا طَعِمْتُمْ فَانتَشِرُوا وَلَا مُسْتَأْنِسِينَ لِحَدِيثٍ إِنَّ ذَٰلِكُمْ كَانَ يُؤْذِي النَّبِيَّ فَيَسْتَحْيِي مِنكُمْ وَاللَّهُ لَا يَسْتَحْيِي مِنَ الْحَقِّ وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِن وَرَاءِ حِجَابٍ ذَٰلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ وَمَا كَانَ لَكُمْ أَن تُؤْذُوا رَسُولَ اللَّهِ وَلَا أَن تَنكِحُوا أَزْوَاجَهُ مِن بَعْدِهِ أَبَدًا إِنَّ ذَٰلِكُمْ كَانَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمًا (53)
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە مەچن بۆ سەردانی ماڵەکانی پێغەمبەر مەگەر مۆڵەتتان بدرێت و مۆڵەت بخوازن، (ئەگەر مۆڵەت دران بۆ نانخواردنێک) چاوەڕێی پێگەیشتنی مەکەن ئەگەر پێ نەگەیشتبوو (مەبەست ئەوەیە کە زوو مەچن کە هێشتا خواردنەکە پێ نەگەیشتووە)، بەڵام بانگ کران ئەوە بچنە ژوورەوە، خۆتان بە گفتوگۆوە سەرگەرم مەکەن، چونکە ئەو کارەتان پێغەمبەر ئازار دەدات (هەر چەندە) شەرمتان لێ دەکات و (داوای چوونەدەرەوەتان لێ ناکات، بێگومان) خوا شەرم لە (ڕاگەیاندنی) حەق و درووستی ناکات خۆ ئەگەر داوای شتێکی پێویستان (لە خێزانەکانی پێغەمبەر کرد) لە پشتی پەردەوە داوای لێ بکەن، ئا ئەو جۆرە ڕەفتارە چاکتر و پاکترە بۆ دلی ئیوە و ئەوانێش، بێگومان هیچ کات بۆتان نییە ئازار و دڵتەنگی بۆ پێغەمبەری خوا پێش بێنن، هەرگیز بۆتان نییە هاوسەرانی دوای خۆی بە هیچ جۆرێک مارە بکەن چونکە ئەو کارەتان لای خوا زۆر گەورەیە و (زۆر نابەجێیە، چونکە ئەوان دایکتانن، دایکیش لە ڕۆڵەی حەرامە).
إِن تُبْدُوا شَيْئًا أَوْ تُخْفُوهُ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا (54)
ئەگەر شتێک دەرببڕن و ئاشکرای بکەن یان بیشارنەوە و دەری نەبڕن، ئەوا بێگومان خوا بە هەموو شتێک ئاگا و زانایە (نهێنی و ئاشکرا لای ئەو زاتە چوون یەکە).
لَّا جُنَاحَ عَلَيْهِنَّ فِي آبَائِهِنَّ وَلَا أَبْنَائِهِنَّ وَلَا إِخْوَانِهِنَّ وَلَا أَبْنَاءِ إِخْوَانِهِنَّ وَلَا أَبْنَاءِ أَخَوَاتِهِنَّ وَلَا نِسَائِهِنَّ وَلَا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ وَاتَّقِينَ اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدًا (55)
(ئافرەتان) چاوپۆشییان لێ دەکرێت و قەی ناکا باوانیان بیانبینن، یان کوڕەکانی خۆیان، یان براکانیان، یان برازاکانیان، یان خوشکەزاکانیان، یان ئەو ئافرەتانەیان (کە ئیشیان بۆ دەکەن لە ماڵدا)، یان ئەو کەسانەی کە لە ماڵەکانیاندا دەژین، لە خوا بترسن (ئەو سنوورانەی کە بۆی داناون مەیشکێنن)، بێگومان خوا شایەتە بەسەر هەموو شتێکەوە.
إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا (56)
بەڕاستی خوا و فرێشتەکانی (صلوات دەدەن لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم)، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ئێوەش (صلوات) ـی لەسەر بدەن و (بەردەوام یادی خێری بکەن).
إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُّهِينًا (57)
بێگومان ئەوانەی ئازاری خوا و پێغەمبەرەکەی دەدەن (مەبەست ئازاردانی پێغەمبەرە صلی الله علیه و سلم) یان ئەوانەی کە هاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن و کوفر دەکەن و جوێنی پێ دەدەن) خوا نەفرینی لێ کردوون لە دونیا و قیامەتدا سزایەکی زۆر خەجاڵەتاوەر و سەرشۆڕکەریشی بۆ ئامادە کردوون.
وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا (58)
ئەوانەش کە ئازاری پیاوانی ئیماندار و ئافرەتانی ئیماندار دەدن بێ ئەوەی تاوانێکیان ئەنجام دابێت، ئەوانە بوختان و گوناهـ و تاوانێکی ئاشکرا دەگرنە ئەستۆ.
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا (59)
ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) بە هاوسەرانت و کچەکانت و ئافرەتانی ئیماندار بڵێ: کە بە پۆشاکی باڵاپۆش خۆیان داپۆشن ئەوە لەبارترین شتە کە پێی بناسرێن، تا ئازار نەدرێن و (تووشی گیروگرفت نەبن)، هەمیشە و بەردەوام خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە (لە کەموکووڕیی ڕابردووتان خۆش دەبێت).
لَّئِن لَّمْ يَنتَهِ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ وَالْمُرْجِفُونَ فِي الْمَدِينَةِ لَنُغْرِيَنَّكَ بِهِمْ ثُمَّ لَا يُجَاوِرُونَكَ فِيهَا إِلَّا قَلِيلًا (60)
ئەگەر دووڕووەکان و دڵبیمارەکان و پڕووپاگەندەچییەکان لە مەدینەدا کۆڵ نەدەن، مۆڵەت و هانی تۆ دەدەین کە تۆڵەیان لێ بسێنیت، (لەوەودوا زۆربەیان دەربەدەر بکەیت) و کەمێکیان نەبێت لە شاردا نەمیننەوە.
مَّلْعُونِينَ أَيْنَمَا ثُقِفُوا أُخِذُوا وَقُتِّلُوا تَقْتِيلًا (61)
(ئەوانە) نەفرینلێکراون لە هەر کوێ بژین، دەبێت دەستگیر بکرێن و دەبێت بکوژرێن، (چونکە لە خراپە و پیلان و تاوان و کوشتن و دزی و درۆزنی زیاتر هیچیان لێ نەوەشاوەتەوە).
سُنَّةَ اللَّهِ فِي الَّذِينَ خَلَوْا مِن قَبْلُ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَبْدِيلًا (62)
(دژایەتیی ئەو دووڕووانە) لە بەرنامەی خوادایە و لە ڕابردووشدا ئەنجام دراوە، هەرگیز گۆڕانکاری نابینی لە یاسا و بەرنامەکانی خوادا.
يَسْأَلُكَ النَّاسُ عَنِ السَّاعَةِ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ اللَّهِ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ السَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا (63)
خەلکی پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی ڕۆژی قیامەت (کەی بەرپا دەبێت) پێیان بڵێ ئەی پێغەمبەر! (کاتی بەرپابوونی) هەر خوا خۆی دەزانێ، جا تۆ چووزانی لەوانەیە ڕۆژی قیامەت زۆر نزیکیش بێت.
إِنَّ اللَّهَ لَعَنَ الْكَافِرِينَ وَأَعَدَّ لَهُمْ سَعِيرًا (64)
بێگومان ئەو خوایە نەفرینی کردوە لە کافرەکان (لە ڕۆژی قیامەتیشدا) دۆزەخێکی زۆر گەرمی بۆ ئامادە کردوون.
خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا لَّا يَجِدُونَ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا (65)
بۆ هەمیشە تیایدا دەبێ بژین، لەوێش نە پشتیوانێک شک دەبەن فریایان بکەوێت نە کەسێک ڕزگاریان بکات.
يَوْمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمْ فِي النَّارِ يَقُولُونَ يَا لَيْتَنَا أَطَعْنَا اللَّهَ وَأَطَعْنَا الرَّسُولَا (66)
ڕۆژێک دێت ڕوخساریان ئەمدیودیوی پێ دەکرێت لەناو ئاگردا (تا چاک ببرژێن و بسووتێن) (بەدەم ئاهـ و ناڵەوە دەڵێن): ئای خۆزگە فەرمانبەرداری خوا بووینایە، گوێڕایەڵی پێغەمبەر بووینایە.
وَقَالُوا رَبَّنَا إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءَنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِيلَا (67)
(هەر وەها) دەڵێن: ئێمە ملکەچ و فەرمانبەرداری ئاغا و گەورەکانمان بووین، هەر ئەوان ڕێگە و ڕێبازی (ڕاستییان) لە ئێمە شێوان و ون کرد (خوا ڕسوایان دەکات).
رَبَّنَا آتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ الْعَذَابِ وَالْعَنْهُمْ لَعْنًا كَبِيرًا (68)
پەروەردگارا! دووبەرانبەر و دوو چەندان سزای ئەوان بدە و نەفرینێکی زۆر بێئەندازەیان لێ بکە.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ آذَوْا مُوسَىٰ فَبَرَّأَهُ اللَّهُ مِمَّا قَالُوا وَكَانَ عِندَ اللَّهِ وَجِيهًا (69)
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە! وەکوو ئەوانە مەبن کە ئازاری مووسایان دا (تۆمەتیان بۆ درووست کرد، بوختانیان بۆ هەڵبەست) خوای گەورەش (لەو تۆمەت و بوختانەیان) پاراستی و پاکیی ئاشکرا کرد و ئەو لای خوا زۆر بەڕێز و ئازیزە.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا (70)
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە لە خوا بترسن و پارێزکار بن، هەمیشە قسە و گوفتاری بەجێ و بەسوود بکەن.
يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا (71)
(ئەوسا ئیتر) کردەوەکانتان چاک و بەجێ و پەسەند دەکات، لە گوناهەکانیشتان خۆش دەبێت، جا ئەوەی فەرمانبەرداری خوا و پێغەمبەرەکەی بێت، ئەوە ئیتر سەرکەوتن و سەرفەرازییەکی بێئەندازە و بێسنووری بەدەست هێناوە.
إِنَّا عَرَضْنَا الْأَمَانَةَ عَلَى السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَن يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا الْإِنسَانُ إِنَّهُ كَانَ ظَلُومًا جَهُولًا (72)
بێگومان ئێمە ئەمانەتی (قورئان) نیشانی ئاسمانەکان و زەوی و کێوەکان دا، (یاخود پێشنیارمان کرد ئێوە ئەم ئەمانەتە بگرنە ئەستۆ)، بەڵام هەمووان دەستیان پێوە نا و ترسان لێی، پێیان چاک بوو (هەر فەرمانبەردار بن، سەرپشک نەبن) کەچی ئادەمیزاد هەڵی گرت و گرتیە ئەستۆی خۆی، بەڕاستی زۆر ستەمکار و نەفام بوو (ئەگەر زۆرینە ڕەچاو بکەین).
لِّيُعَذِّبَ اللَّهُ الْمُنَافِقِينَ وَالْمُنَافِقَاتِ وَالْمُشْرِكِينَ وَالْمُشْرِكَاتِ وَيَتُوبَ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا (73)
تا خوا سزای پیاوان و ئافرەتانی دووڕوو و هاوەڵگەران لە پیاوان و لە ئافرەتان بدات، هەر وەها تەوبە و پەشیمانی لە پیاوان و ئافرەتانی ئیماندار وەربگرێت، بێگومان خوای گەورە (بۆ ئەوان) زۆر لێخۆشبوو و بەڕەحم و میهرەبانە.