بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ

 

حم (1)

چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سووڕەتەکانی قورئاندا هاتوون کە ژمارەیان «14» پیتە. نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین؛ بۆ سەلماندنی «اعجاز» و مەزنی و گرنگیی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نییە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێوێنە دابنێت؛ بەڕادەیەک کە ئەگەر هەمووی گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن. هەر وەها چەندەها نهێنیی تریشی تیایە، زاناکان لە هەندێکی دوواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنیی ئەو پیتانە.

وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ (2)

سوێند بەم قورئانە ڕوون و ئاشکرایە.

إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ (3)

بەڕاستی ئێمە لە شەوێکی بەفەڕ و پیرۆزدا (کە شەوی قەدرە) دامانبەزاندووەتە خوارەوە، بێگومان ئێمە هەمیشە بێدارکەرەوەی بەندەکانمانین.

فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ (4)

لەو شەوەدا هەموو کار و کردەوە و بەرنامەیەکی پڕ لە حیکمەت و دانایی لە یەک جیا دەکرێتەوە.

أَمْرًا مِّنْ عِندِنَا إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ (5)

ئەمەش فەرمان و بڕیارێکە لەلایەن ئێمەوە، بێگومان ئێمەش پێغەمبەران دەنێرین.

رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (6)

ڕەوانەکردنی ئەم قورئانە، ڕەحمەتی پەروەردگاری تۆیە بۆ ئادەمیزاد، تا لە سەرگەردانی ڕزگاری ببێت، بەڕاستی هەر ئەویشە کە بیسەر و زانایە بە هەموو شتێک.

رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ (7)

ئەو زاتە کە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و هەموو ئەو شتانەی کە لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە دڵنیان و باوەڕتان هەیە.

لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ (8)

هیچ خوایەک نییە جگە لەو زاتە، دەژێنێت و دەمرێنێت، پەروەردگاری ئێوەش و باب و باپیرانی دێرینیشتانە.

بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ (9)

لەگەڵ ئەم هەموو بەڵگە و نیشانە گەورە و گرنگانەدا، خوانەناسان لە گومان و دوودڵیدا ڕۆ چوون و سەرگەرمی گەمە و یارین.

فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10)

(ئەوانە هەر وا بەسەریانەوە ناچێت) چاوەڕێی ڕۆژێک بکە کە دووکەڵێکی ئاشکرا بەری ئاسمان دەگرێت.

يَغْشَى النَّاسَ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11)

هەموو خەڵکی دادەگرێتەوە، بۆیە بە ترسەوە دەڵێن: ئەمە سزا و ئازارێکی بەئێشە (وا ڕووی تێ کردووین).

رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)

بەناچاری دان بە دەسەڵاتی خوادا دەنێن و دەڵێن: پەروەردگارا تۆ ئەم سزا و ئازارەمان لە کۆڵ بکەرەوە، بێگومان ئێمە باوەڕدارین!

أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ (13)

(تازە بەسەر چوو! کەی بێداربوونەوە و ئیمانهێنانی ناچاری سوودی هەیە بۆیان)، چۆن و لە کوێ ئامۆژگاری وەردەگرن، لە کاتێکدا پێغەمبەرێکی ئاشکرایان بۆ ڕەوانە کرابوو.

ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ (14)

پاشان پشتیان تێ کرد و وتیان: فێرکراوێکی شێتە!

إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15)

ئێمە چاک دەتانناسین، هەر کەمێک سزا و ئازارتان لێ دوور بخەنەوه، بێگومان دەچنەوە دۆخی جاران.

يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ (16)

ڕۆژێک دێت هەڵمەتی گەورەی خۆمان بۆ تاوانباران دەبەین و ئێمە بەدڵنیایییەوە تۆڵەسێنەرین لە ستەمکاران.

وَلَقَدْ فَتَنَّا قَبْلَهُمْ قَوْمَ فِرْعَوْنَ وَجَاءَهُمْ رَسُولٌ كَرِيمٌ (17)

سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە پێش ئەمان قەوم و هۆزی فیرعەونمان تاقی کردەوە، پێغەمبەرێکی بەڕێز و میهرەبانیان بۆ هات.

أَنْ أَدُّوا إِلَيَّ عِبَادَ اللَّهِ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ (18)

بە فیرعەون و دارودەستەکەیی وت: کە بەندەکانی خوا بە من بسپێرن، چونکە بەڕاستی من پێغەمبەرێکی ئەمین و دڵسۆزم بۆ هەمووتان.

وَأَن لَّا تَعْلُوا عَلَى اللَّهِ إِنِّي آتِيكُم بِسُلْطَانٍ مُّبِينٍ (19)

خۆشتان بە گەورە دامەنێن لە بەرانبەر خوای بەرز و بەدەسەڵاتەوە، بێگومان من بەڵگە و نیشانەی گرنگ و بەهێز و ئاشکرام هێناوە بۆتان.

وَإِنِّي عُذْتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُمْ أَن تَرْجُمُونِ (20)

من پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خۆم، کە پەروەردگاری ئێوەشە لەوەی کە بەردبارانم بکەن.

وَإِن لَّمْ تُؤْمِنُوا لِي فَاعْتَزِلُونِ (21)

خۆ ئەگەر هەر باوەڕم پێ ناکەن وازم لێ بهێنن و کارتان بە منەوە نەبێت.

فَدَعَا رَبَّهُ أَنَّ هَٰؤُلَاءِ قَوْمٌ مُّجْرِمُونَ (22)

بەهۆی ئەوەی کە وازیان لێ نەهێنا، هانا و هاواری بردووە بۆ پەروەردگاری؛ پەروەردگارا، بەڕاستی ئەمانە کۆمەڵێکی تاوانبارن.

فَأَسْرِ بِعِبَادِي لَيْلًا إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ (23)

ئەوسا ئیتر خوا فەرمانی بۆ نارد کە شەوڕەوی بکە بە بەندەکانم و شار چۆڵ بکەن، بێگومان ئەوانە بەدوواتاندا دێن.

وَاتْرُكِ الْبَحْرَ رَهْوًا إِنَّهُمْ جُندٌ مُّغْرَقُونَ (24)

جا کە خۆت و ئیمانداران لە دەریا پەڕینەوە دەریا بەجێ بهێڵە بە واڵاکراوی، چونکە بەڕاستی ئەوانە سوپایەکی خنکێنراون تیایدا...

كَمْ تَرَكُوا مِن جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (25)

ئەوانە چەندەها باخ و باخات و کانیاوی سازگاری زۆریان بەجێ هێشت...

وَزُرُوعٍ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ (26)

چەندەها کێڵگە و بێستان و جێگە و ڕێگەی خۆشیان لە دوا بەجێ ما...

وَنَعْمَةٍ كَانُوا فِيهَا فَاكِهِينَ (27)

جۆرەها ناز و نیعمەتی تریش کە ژیانیان بە خۆشی تیایدا دەبردە سەر...

كَذَٰلِكَ وَأَوْرَثْنَاهَا قَوْمًا آخَرِينَ (28)

ئا بەو شێوەیە لەوانمان سەندەوە و کردمانە میراتی خەڵکانێکی تر...

فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ السَّمَاءُ وَالْأَرْضُ وَمَا كَانُوا مُنظَرِينَ (29)

جا نە ئاسمان بۆیان گریا و نە زەویش، ساتەوەختێکیش مۆڵەتیان نەدرا...

وَلَقَدْ نَجَّيْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ مِنَ الْعَذَابِ الْمُهِينِ (30)

پاشان ئێمە نەوەی ئیسڕائیلمان لە سزای چەوسێنەرەوەی فیرعەون ڕزگار کرد...

مِن فِرْعَوْنَ إِنَّهُ كَانَ عَالِيًا مِّنَ الْمُسْرِفِينَ (31)

بەڵێ، لە دەست فیرعەون کە زۆر خۆیی بە گەورە دەزانی و بەتەواوی لە سنووری دەرچووبوو...

وَلَقَدِ اخْتَرْنَاهُمْ عَلَىٰ عِلْمٍ عَلَى الْعَالَمِينَ (32)

ئێمە ئەو کاتە نەوەی ئیسڕائیلمان هەڵبژارد لە ڕووی ئاگایی و زانیارییەوە و ڕێزی ئەوانماندا بەسەر هەموو خەڵکی ئەو سەردەمەدا...

وَآتَيْنَاهُم مِّنَ الْآيَاتِ مَا فِيهِ بَلَاءٌ مُّبِينٌ (33)

ئێمە بەڵگە و نیشانەی ئاشکرای زۆرمان پێ بەخشین و بەج ۆرەها شێوەی ئاشکرا و ڕوون تاقیمان کردنەوە.

إِنَّ هَٰؤُلَاءِ لَيَقُولُونَ (34)

بەڕاستی ئەوانە (بتپەرستان) دەڵێن...

إِنْ هِيَ إِلَّا مَوْتَتُنَا الْأُولَىٰ وَمَا نَحْنُ بِمُنشَرِينَ (35)

ژیانمان تەنها یەک جارە و زیندوو ناکرێینەوە.

فَأْتُوا بِآبَائِنَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (36)

ئەگەر زیندوووبوونەوە حەقیقەتە، باب و باپیرانمان کە مردوون بیانهێننەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن؟!

أَهُمْ خَيْرٌ أَمْ قَوْمُ تُبَّعٍ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ أَهْلَكْنَاهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ (37)

ئایا ئەمانە چاکترنیان قەومی "تبع" (کە قەومێکی دەسەڵاتدار بوون لە پێش ئیسلامدا، قوڕەیش دەنگوباسی ئازایەتییانی بیستبوو)، هەر وەها ئەوانەی پێشیان، ئێمە هەمووانیانمان لەناو برد، بەڕاستی هەر هەموویان تاوانبار بوون.

وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَاعِبِينَ (38)

خۆ ئێمە ئاسمانەکان و زەوی و ئەو شتانەی نێوانیانمان بە گاڵتە و بێهوودە درووست نەکردووە.

مَا خَلَقْنَاهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (39)

(بەڵکوو هەمووی) لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی نەبێت درووستمان نەکردوون، بەڵام زۆربەیان لەم ڕاستییە نازانن.

إِنَّ يَوْمَ الْفَصْلِ مِيقَاتُهُمْ أَجْمَعِينَ (40)

بێگومان دواڕۆژ کە ڕۆژی جیاکردنەوەیە، وادەی هەمووانیانە سەرجەم.

يَوْمَ لَا يُغْنِي مَوْلًى عَن مَّوْلًى شَيْئًا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ (41)

ڕۆژێکە هیچ گەورەیەک فریای بچووکی خۆی ناکەوێت و هیچیشیان پشتگیری ناکرێن لەلایەن کەسێکەوە.

إِلَّا مَن رَّحِمَ اللَّهُ إِنَّهُ هُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (42)

مەگەر کەسێک بەزەییی خوا گرتبێتیەوە بەڕاستی تەنها ئەو خوایە باڵادەست و میهرەبانە.

إِنَّ شَجَرَتَ الزَّقُّومِ (43)

بەڕاستی درەختی ژەقنەبووت (درەختێکە لە ناخی دۆزەخدا، لەناو ئاگردا، خوای بەدەسەڵات ڕوواندوویەتی و لق و پەلکەکانی بە ناویدا بڵاو بۆتەوە).

طَعَامُ الْأَثِيمِ (44)

بەروبوومەکەی خۆراکی تاوانبارانە.

كَالْمُهْلِ يَغْلِي فِي الْبُطُونِ (45)

هەر وەک کانزای توواوە لەناو ورگ و ڕیخۆڵەکاندا دەکوڵێت.

كَغَلْيِ الْحَمِيمِ (46)

وەک کوڵانی ئاوی یەکجار گەرم.

خُذُوهُ فَاعْتِلُوهُ إِلَىٰ سَوَاءِ الْجَحِيمِ (47)

فەرمان دەدرێت: ئەو تاوانبارە بگرن و بەرزی بکەنەوە بەسەر ناوەڕاستی دۆزەخدا و بەری بدەنەوە.

ثُمَّ صُبُّوا فَوْقَ رَأْسِهِ مِنْ عَذَابِ الْحَمِيمِ (48)

لەوەودوا ئاگر و ئاوی زۆر لەکوڵ بکەن بەسەریدا.

ذُقْ إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْكَرِيمُ (49)

ئەوسا پێی دەوترێت: دە بچێژە بێگومان تۆ زۆر خۆتت بە شت دەزانی و خۆشت زۆر بە ماقووڵ دەخستە بەر چاو.

إِنَّ هَٰذَا مَا كُنتُم بِهِ تَمْتَرُونَ (50)

بەڕاستی ئا ئەمە ئەو دۆزەخەیە کاتی خۆی گومانتان لێی هەبوو، مووجادەلەتان لەسەری دەکرد.

إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٍ (51)

(لەو لاشەوە لە بەهەشدا لە سایەی میهرەبانیی پەروەردگارا) بەڕاستی ئەوانەی کە پارێزگار و دیندارن، لە جێگە و شوێنێکی زۆر ئارامدا ژیان دەبەنە سەر.

فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ (52)

لە باخچە و باخەکانی بەهەشتدا، لە پاڵ کارێز و کانی و تاڤگەکاندا دەژین (هەمیشە لە سەیران و خۆشیدان).

يَلْبَسُونَ مِن سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُّتَقَابِلِينَ (53)

دەپۆشن لە ئاوریشمی تەنک و ئەستوور، لەو کاتەدا، خۆشەویستان بەرانبەر یەک دادەنیشن و (بەڕووی خۆشەوە بۆ یەکتر دەڕوانن و گفتوگۆی خۆش و بەتام دەکەن).

كَذَٰلِكَ وَزَوَّجْنَاهُم بِحُورٍ عِينٍ (54)

هەر وەها حۆریی چاوگەش و گوڵەنداممان کردووە بە هاوسەریان.

يَدْعُونَ فِيهَا بِكُلِّ فَاكِهَةٍ آمِنِينَ (55)

بانگ دەکەن تیایدا بۆ هەموو جۆرە میوەیەک، بێ ئەوەی بترسن لە تەواوبوون و نەخۆشکەوتن و لەبەرچاوکەوتن.

لَا يَذُوقُونَ فِيهَا الْمَوْتَ إِلَّا الْمَوْتَةَ الْأُولَىٰ وَوَقَاهُمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ (56)

لە هەمووی خۆشتر ئەوەیە کە هەرگیز تاڵی مردن ناچێژن تیایدا جگە لەو مردنەی یەکەم جار و پەروەردگاریان لە سزای دۆزەخیش بەدووری گرتوون و پاراستوونی.

فَضْلًا مِّن رَّبِّكَ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (57)

جا ئەمە ڕێز و فەزڵێکی تایبەتییە لەلایەن پەروەردگاری تۆوە ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم)، ئەی ئیماندار، بەڕاستی تەنها ئەوەیە سەرکەوتنی گەورە و بێسنوور.

فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (58)

ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم)، کە واتە بۆیە بە زمانی تۆ ئەم قورئانەمان بەڕوونی و ئاسانی ڕەوانە کردووە، بۆ ئەوەی یاداوەری و ئامۆژگاری وەربگرن و دابچڵەکێن.

فَارْتَقِبْ إِنَّهُم مُّرْتَقِبُونَ (59)

کە واتە تۆ ئیتر چاوەڕێی پێشهاتنی بەڵێنەکانی ئێمە بکە لە دنیا و قیامەتدا، چونکە بێگومان ئەوانیش چاوەڕێن!

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî جمعه بیست و یکم اردیبهشت ۱۳۹۷ |