بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ (1)
(ئەی موحەممەد «صلی الله علیه و سلم» ئەی ئیماندار) بڵێ: پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خەڵکی.
مَلِكِ النَّاسِ (2)
بە پادشای خەڵکی.
إِلَٰهِ النَّاسِ (3)
بە خوای خەڵکی.
مِن شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ (4)
لە شەڕ و خراپەی ئەوەی کە وەسوەسە و خەتەرە و خەیاڵ دەخاتە دڵەوە کە «خەنناسە».
الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ (5)
بریتییە لەوەی کە وەسوەسە فڕێ دەداتە سینە و دڵ و دەروونی خەڵکییەوە.
مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ (6)
لە پەری و خەڵکی (لە جنۆکە و ئینسان ئەوانەی شەیتانسیفەتن).