بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالدِّينِ (1)
ئایا سەرنجت نەداوە لەو کەسەی ئایینی خوا بە درۆ دەزانێت؟!
فَذَٰلِكَ الَّذِي يَدُعُّ الْيَتِيمَ (2)
کە وا بوو ئەو جۆرە کەسە ئەوەیە کە پاڵ بە هەتیوەوە دەنێت و پیایدا هەڵدەشاخێت.
وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ الْمِسْكِينِ (3)
هانی کەسیش نادات تا خواردن و خۆراک ببەخشێت بە هەژار و نەداران.
فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ (4)
جا هاوار و واوەیلا بۆ نوێژکەرانێک.
الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ (5)
ئەو نوێژکەرانەی گوێ نادەن بە نوێژەکانیان و کارکردی نییە لەسەریان و دڵی پێ نادەن و لێی غافڵن.
الَّذِينَ هُمْ يُرَاءُونَ (6)
ئەوانەی کە ڕیابازن و بە ڕووکەش نوێژ دەکەن و دەیانەوێت خۆیان دەربخەن و (ئیمانداران بخەڵەتێنن).
وَيَمْنَعُونَ الْمَاعُونَ (7)
(هەمیشەش هەوڵ دەدەن بۆ) قەدەغەکردنی هەموو چاکە و یارمەتی و کۆمەکی و هاوکارییەک.