بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
طس ۚ تِلْكَ آيَاتُ الْقُرْآنِ وَكِتَابٍ مُّبِينٍ (1)
چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سووڕەتەکانی قورئاندا هاتوون کە ژمارەیان «14» پیتە. نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین؛ بۆ سەلماندنی «اعجاز» و مەزنی و گرنگیی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نییە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێوێنە دابنێت؛ بەڕادەیەک کە ئەگەر هەمووی گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن. هەر وەها چەندەها نهێنیی تریشی تیایە، زاناکان لە هەندێکی دوواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنیی ئەو پیتانە. ئەوە ئایەتەکانی ئەم قورئانەن و فەرمانی کتێبێکی پیرۆز و ئاشکرا و ڕوونە.
هُدًى وَبُشْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ (2)
ڕێنمووییبەخش و مژدەبەخشە بە ئیمانداران (لە هەموو سەردەمێکدا).
الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُم بِالْآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ (3)
ئەوانەی کە نوێژەکانیان بە چاکی ئەنجام دەدەن و زەکات دەبەخشن و باوەڕێکی بەتین و دامەزراویان بە ڕۆژی قیامەت هەیە.
إِنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ زَيَّنَّا لَهُمْ أَعْمَالَهُمْ فَهُمْ يَعْمَهُونَ (4)
بێگومان ئەوانەی باوەڕ بە قیامەت ناهێنن، کار و کردەوە خراپەکانمان لە بەرچاو جوان کردوون، لەبەر ئەوە چاوی دڵیان کوێر بووە خراپیی کردارەکانیان نابینن.
أُولَٰئِكَ الَّذِينَ لَهُمْ سُوءُ الْعَذَابِ وَهُمْ فِي الْآخِرَةِ هُمُ الْأَخْسَرُونَ (5)
ئا ئەوانە ئەوانەن ناخۆشترین و ناسۆرترین سزا بۆیان ئامادەیە و ئەوان لە قیامەتدا لە هەموو کەس خەسارەتمەندترن.
وَإِنَّكَ لَتُلَقَّى الْقُرْآنَ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ عَلِيمٍ (6)
ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) بەڕاستی تۆ لەلایەن زاتێکی دانا و زاناوە قورئان فێر دەکرێیت و پێت دەردرێت.
إِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِأَهْلِهِ إِنِّي آنَسْتُ نَارًا سَآتِيكُم مِّنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ آتِيكُم بِشِهَابٍ قَبَسٍ لَّعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ (7)
یادیان بهێنە، کاتێک مووسا (لە ڕێگای گەڕانەوەیدا بۆ میسر) بە هاوسەرەکەیی وت: (ئێوە لێرەدا بمێننەوە) بەڕاستی من ئاگرێکم بەدی کردووە و دڵم پێی خۆشە، لەوێوە هەواڵێکتان بۆ دەهێنم، یان سەلکەبزووتێکتان بۆ دەهێنم، بۆ ئەوەی خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە.
فَلَمَّا جَاءَهَا نُودِيَ أَن بُورِكَ مَن فِي النَّارِ وَمَنْ حَوْلَهَا وَسُبْحَانَ اللَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (8)
جا کاتێک گەیشتە لای ئەوەی بە ئاگری زانی (بینیی نوور و ڕووناکییەکی بێوێنەیە) بانگی لێ کرا: پیرۆزە ئەو کەسەی کە لەپاڵ ئاگرەکەدایە و ئەو فریشتانەش کە لەجێی ئاگرە تایبەتییەکەدا هەن، پاکی و بێگەردی بۆ خوایە، کە پەروەردگاری هەموو جیهانیانە.
يَا مُوسَىٰ إِنَّهُ أَنَا اللَّهُ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (9)
ئەی مووسا ئەو کەسەی قسەت بۆ دەکات ئەوە بەڕاستی منم، ئەو خوایەی کە باڵادەست و دانایە.
وَأَلْقِ عَصَاكَ ۚ فَلَمَّا رَآهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَانٌّ وَلَّىٰ مُدْبِرًا وَلَمْ يُعَقِّبْ ۚ يَا مُوسَىٰ لَا تَخَفْ إِنِّي لَا يَخَافُ لَدَيَّ الْمُرْسَلُونَ (10)
عەساکەت فڕێ بدە، جا کاتێک فڕێی دا بینیی، وەکوو توولەمار بەخێرایی دەجووڵا، مووسا هەڵات و پشتی تێ کرد و ئاوڕی نەدایەوە، (ئەوسا خوای گەورە فەرمووی): ئەی مووسا مەترسە، چونکە بەڕاستی پێغەمبەران لەلای من ناترسن و بیمیان نییە...
إِلَّا مَن ظَلَمَ ثُمَّ بَدَّلَ حُسْنًا بَعْدَ سُوءٍ فَإِنِّي غَفُورٌ رَّحِيمٌ (11)
مەگەر کەسێک ستەمێکی کردبێت و پاشان چاکەکاری ئەنجام بدات دوای ئەوەی پێشتر هەڵەی هەبووە، ئەوە من بۆ ئەو جۆرە کەسانە لێخۆشبوو و میهرەبانم.
وَأَدْخِلْ يَدَكَ فِي جَيْبِكَ تَخْرُجْ بَيْضَاءَ مِنْ غَيْرِ سُوءٍ ۖ فِي تِسْعِ آيَاتٍ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَقَوْمِهِ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ (12)
جا دەستەکەت بخەرە گیرفانتەوە، هەر کە دەرت هێنا بە سپییەکی بێعەیب دێتە دەرەوە، ئەم دوو "موعجیزە" ـیە لە ڕیزی نۆ موعجیزە دایە بۆ فیرعەون و قەومەکەی، بەڕاستی ئەوانە قەومێکی لەسنووردەرچوو بوون.
فَلَمَّا جَاءَتْهُمْ آيَاتُنَا مُبْصِرَةً قَالُوا هَٰذَا سِحْرٌ مُّبِينٌ (13)
جا کاتێک موعجیزەکانی ئێمەیان بەڕوونی و ئاشکرا بۆ هات و خرایە بەرچاویان وتیان: ئەمە جادوویەکی ئاشکرایە...
وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنفُسُهُمْ ظُلْمًا وَعُلُوًّا ۚ فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ (14)
جا ئەوانەی هەر ڕقەستوورییان کرد و باوەڕیان پێی نەبوو، بە زۆرداری و خۆبەزلزانی، لە کاتێکدا لە ناخی دەروونیانەوە هەستیان دەکرد حەقیقەتە و ڕاستە، دە تەماشا بکە و سەرنج بدە بزانە سەرەنجامی تاوانباران و گوناهکاران چۆن بوو (چۆن تۆڵەمان لێ سەندن).
وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ عِلْمًا ۖ وَقَالَا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي فَضَّلَنَا عَلَىٰ كَثِيرٍ مِّنْ عِبَادِهِ الْمُؤْمِنِينَ (15)
سوێند بەخوا بێگومان ئێمە بە «داوود» و «سولەیمان» زانیاری و زانستیمان بەخشی، هەر دووکیان وتیان: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە زیادە ڕێزی ئێمەی داوە بەسەر زۆرێک لە بەندە ئیماندارەکانیدا.
وَوَرِثَ سُلَيْمَانُ دَاوُودَ ۖ وَقَالَ يَا أَيُّهَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنطِقَ الطَّيْرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَيْءٍ ۖ إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ الْفَضْلُ الْمُبِينُ (16)
سولەیمان جێنشینی داوودی باوکی بوو، ڕۆژێک وتی: ئەی خەڵکینە ئێمە فێری زمانی باڵندە کراوین و لە هەموو شتێکمان پێ دراوە، بەڕاستی ئەمە هەر فەزڵ و ڕێزێکی ئاشکرایە (لەلایەن خواوە پێمان بەخشراوە).
وَحُشِرَ لِسُلَيْمَانَ جُنُودُهُ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ وَالطَّيْرِ فَهُمْ يُوزَعُونَ (17)
هەر چی سەرباز و لەشکری سولەیمان هەبوو لە پەری و ئادەمیزاد و باڵندە کۆ کرانەوە و نمایشیان کرد بە ڕیز و ڕێکوپێکی هەموویان بە سەرەتا و کۆتایییان یەکیان گرت.
حَتَّىٰ إِذَا أَتَوْا عَلَىٰ وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (18)
هەتا گەیشتە دۆڵی مێروولە، مێروولە مێچکەیەک (هاواری کرد و) وتی: ئەهای مێروولەینە، بچنە ماڵ و کون و کەلەبەرەکانتانەوە نەوەکوو سولەیمان و سەربازانی پێشێلتان بکەن، لە کاتێکدا هەستتان پێ ناکەن.
فَتَبَسَّمَ ضَاحِكًا مِّن قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِي بِرَحْمَتِكَ فِي عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ (19)
سولەیمان (کە گوێی لە هاواری مێروولەکە بوو) زەردەخەنە گرتی و پێکەنی بە هاوار و قسەکەی، بۆیە وتی: پەروەردگارا، یارمەتیم بدە دڵ و دەروون و ڕۆح و گیانم کۆ بکەرەوە، تا سوپاسگوزاری ناز و نیعمەتەکانت بم کە بەسەر من و دایک و باوکمدا ڕژاندووتە، هەر وەها کۆمەکیم بکە تا کار و کردەوەی چاکە ئەنجام بدەم کە تۆ پێی ڕازی بیت و بە ڕەحمەت و میهرەبانیی خۆت بمخەرە ڕیزی بەندە چاکەکانتەوە.
وَتَفَقَّدَ الطَّيْرَ فَقَالَ مَا لِيَ لَا أَرَى الْهُدْهُدَ أَمْ كَانَ مِنَ الْغَائِبِينَ (20)
(ئینجا سولەیمان) کەوتە بەسەرکردنەوە و پشکنینی دەستە و تاقمی باڵندەکان و وتی: ئەوە بۆ چی من پەپوو نابینم؟ یاخود لێرە نییە و خۆی دزیوەتەوە و لە نادیارەکانە!
لَأُعَذِّبَنَّهُ عَذَابًا شَدِيدًا أَوْ لَأَذْبَحَنَّهُ أَوْ لَيَأْتِيَنِّي بِسُلْطَانٍ مُّبِينٍ (21)
سوێند بێت ئەبێت سزایەکی زۆر سەختی بدەم یان سەری ببڕم، یان دەبێت بە بەڵگەیەکی ئاشکراوە بێت بۆ لام.
فَمَكَثَ غَيْرَ بَعِيدٍ فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِ وَجِئْتُكَ مِن سَبَإٍ بِنَبَإٍ يَقِينٍ (22)
(سولەیمان) زۆر چاوەڕێی نەکرد (پەپوو پەیدا بوو، یەکسەر هات و نیشتەوە و) وتی: ئەوەی من پێم زانیوە تۆ پێت نەزانیوە، من لە وڵاتی «سەبەئـ» ـەوە هەواڵێکی ڕاست و درووستم بۆ هێناویت!
إِنِّي وَجَدتُّ امْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِن كُلِّ شَيْءٍ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ (23)
بەڕاستی من بۆم دەرکەوت ئافرەتێک فەرمانڕەوایییان دەکات و لە هەموو جۆرە دەسەڵات و ناز و نیعمەتێکی پێ بەخشراوە، تەختێکی پاشایەتیی گەورەشی هەیە، بینیم خۆی و قەومەکەی سوژدە بۆ خۆر دەبەن لەجیاتیی خوا، شەیتان کار و کردەوەی چەوتیانی بۆ ڕازاندوونەتەوە، بەو هۆیەوە ڕێبازی ڕاست و درووستی لێ گرتوون، بۆیە ئەوان ڕێنمووی وەرناگرن.
وَجَدتُّهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِن دُونِ اللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ (24)
بینیم کە خۆی و قەومەکەی سوجەدەیان دەبرد بۆ ڕۆژ لەجیاتیی خوا و (شەیتان) کار و کردەوەکانیانی شیرین و جوان کردبوو لە بەرچاویان هەر بۆیە بە هۆی ئەوەوە لە ڕێگا لایان داوە و هیدایەتیان وەرنەگرتووە.
أَلَّا يَسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي يُخْرِجُ الْخَبْءَ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ (25)
(شەیتان ڕێی لێ گرتن) بۆ ئەوەی سوژدە نەبەن بۆ ئەو خوایەی کە نهێنی دەردەکێشێت لە ئاسمانەکان و زەویدا و دەزانێت ئێوە چی دەشارنەوە و چیش ئاشکرا دەکەن...
اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ ۩ (26)
خوا ئەو زاتەیە کە جگە لەو خوایەکی تر نییە، خاوەنی تەختی مەزن و گەورەیە.
قَالَ سَنَنظُرُ أَصَدَقْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (27)
سولەیمان وتی بە پەپوو: ئێمە لەمەودوا لەو گوفتارەی تۆ دەکۆلینەوە، تا بزانین ڕاست دەکەیت یان لە ڕیزی درۆزنانیت.
اذْهَب بِّكِتَابِي هَٰذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَانظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ (28)
(ئەوسا سولەیمان نامەیەکی نووسی و دای بە پەپوو فەرمانی پێ دا کە): بڕۆ ئەم نامەیە ببە و (لە شوێنێکی بەرچاودا) بۆیان فڕێ بدە و پاشان (لە پەنایەکدا) خۆت حەشار بدە و بزانە دەڵێن چی و چ باس و خواسێک دەکەن.
قَالَتْ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ إِنِّي أُلْقِيَ إِلَيَّ كِتَابٌ كَرِيمٌ (29)
(شاژن هات و نامەی بینی و خوێندیەوە، پاشان وەزیران و ئەنجومەنەکەی خۆیی کۆ کردەوە و) وتی: ئەی ڕێزداران! بەڕاستی من نامەیەکی پیرۆز و بەڕێزم بۆ دانراوە.
إِنَّهُ مِن سُلَيْمَانَ وَإِنَّهُ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ (30)
نامەکە لە سولەیمانەوە و بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبانەوە (دەست پێ دەکات و دەڵێت):
أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ (31)
خۆتان بە گەورە مەزانن و لێم یاخی مەبن و وەرن موسوڵمان ببن (واز لە خۆرپەرستی بهێنن و بەدیهێنەری خۆر و مانگ و ئەستێرە و زەوی و... هتد بپەرستن).
قَالَتْ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي أَمْرِي مَا كُنتُ قَاطِعَةً أَمْرًا حَتَّىٰ تَشْهَدُونِ (32)
ئینجا بەڵقیس بە ئامادەبووانی وت: ئەی ڕێزداران ڕاتان چییە، چی بکەم باشە، خۆ من هیچ بڕیارێکم نەداوە هەتا ئێوە لێی ئاگادار نەبووبن و ڕاتان لەسەری نەدابێت.
قَالُوا نَحْنُ أُولُو قُوَّةٍ وَأُولُو بَأْسٍ شَدِيدٍ وَالْأَمْرُ إِلَيْكِ فَانظُرِي مَاذَا تَأْمُرِينَ (33)
ئەنجومەنەکەی وتیان: خۆت دەزانیت کە ئێمە خاوەنی هێز و توانا و دەسەڵاتی توندوتیژین، فەرمانیش فەرمانی تۆیە، بیر بکەرەوە و تێ فکرە چ فەرمانێک دەدەیت (ئێمە ئامادەین).
قَالَتْ إِنَّ الْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوا أَعِزَّةَ أَهْلِهَا أَذِلَّةً ۖ وَكَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ (34)
بەڵقیس وتی: بەڕاستی لەشکری پاشاکان کاتێک چووبنە شار و دێهاتەکانەوە، وێران و کاولیان کردووە و تۆوی خراپەیان چاندووە، کەسانی خاوەندەسەڵات و پیاوی ناوداری ئەو شوێنەیان زەلیل و ڕیسوا کردووە و هەمیشە ئەوە پیشەیانە و بەو جۆرە دەکەن و هەر واش دەبن (بێگومان من حەز لە کارەساتی وا ناکەم)...
وَإِنِّي مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِم بِهَدِيَّةٍ فَنَاظِرَةٌ بِمَ يَرْجِعُ الْمُرْسَلُونَ (35)
بێگومان لەبەر ئەوە من بڕیارم داوە کە: دیارییەکیان بۆ بنێرم، جا چاوەڕێ دەکەم بزانم نوێنەرەکان چ هەواڵێکم بۆ دەهێننەوە و (هەڵوێستی سولەیمان چۆن دەبێت).
فَلَمَّا جَاءَ سُلَيْمَانَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٍ فَمَا آتَانِيَ اللَّهُ خَيْرٌ مِّمَّا آتَاكُم بَلْ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ (36)
جا کاتێک (نوێنەری) نێردراوەکان گەیشتە لای سولەیمان، (هەواڵی دیارییەکەی گەیاند، سولەیمان بەتووڕەیییەوە) پێی وت: ئێوە دەتانەوێت بە ماڵ و سامان و دیاری کۆمەکیم بکەن؟! من دڵنیام کە ئەو شتانەی خوا پێی بەخشیوم لەوە چاکتر و بەنرخترە کە بە ئێوەی بەخشیوە، نەخێر من بەو دیارییە دڵشاد نابم، بەڵکوو ئێوە بە دیارییەکەتان شاد دەبن.
ارْجِعْ إِلَيْهِمْ فَلَنَأْتِيَنَّهُم بِجُنُودٍ لَّا قِبَلَ لَهُم بِهَا وَلَنُخْرِجَنَّهُم مِّنْهَا أَذِلَّةً وَهُمْ صَاغِرُونَ (37)
(ئەی نوێنەری بەڵقیس) بگەڕێرەوە بۆ لایان بە خۆت و دیارییەکەتەوە، سوێند بە خوا دەبێت بە سەربازانێکەوە بچینە سەریان کە نەیاندیبێت و نەتوانن بەرگری بکەن، دەبێت دەریان بکەین لە وڵاتیان لە کاتێکدا ئەوان زەلیل و ڕیسوا و شکاون.
قَالَ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَيُّكُمْ يَأْتِينِي بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِي مُسْلِمِينَ (38)
(سولەیمان زانی هەڕەشەکەی کاریگەر دەبێت بۆیە ڕوو بە ئەندامانی حکوومەتەکەی) وتی: ئەی خەڵکینە کامتان دەتوانێت تەختی شاژنە بەڵقیسم بۆ بهێنێت پێش ئەوەی بێن بۆ لام و تەسلیم ببن.
قَالَ عِفْرِيتٌ مِّنَ الْجِنِّ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ ۖ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ (39)
دێوێک لە پەرییەکان وتی: من بۆت دەهێنم پێش ئەوەی دەوام تەواو ببێت و لە جێی خۆت هەستیت، بەڕاستی من بۆ ئەو کارە خۆم بە بەهێز و ئەمین دەزانم.
قَالَ الَّذِي عِندَهُ عِلْمٌ مِّنَ الْكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ۚ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِندَهُ قَالَ هَٰذَا مِن فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ (40)
(بەڵام یەکێک لە پیاوچاکان) کە زانستی و زانیاری لە (نهێنییەکانی) کتێبی تەورات هەبوو وتی: من بۆت دەهێنم بە چاوترووکاندنێک (دەستی کرد بە نزا و پاڕانەوە و داوای لە خوا کرد)، ئەوسا کتوپڕ سولەیمان بینی تەختی پاشایەتی لەلایدا دانراوە، وتی: ئەمە فەزڵ و بەخششەکانی پەروەردگارمە بۆ ئەوەی تاقیم بکاتەوە کە ئایا سوپاسگوزار دەبم یان ناشکور و بەدنمەک، جا ئەوەی سوپاسگوزار بێت ئەوە بەڕاستی سوپاسگوزارە بۆ خۆی، ئەوەش کە سپڵەیە، ئەوە بێگومان پەروەردگارم دەوڵەمەند و بێنیازە و خاوەنی بەخششە بە هەمووان (ڕایەکیش هەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو کەسە سولەیمان خۆی بووە).
قَالَ نَكِّرُوا لَهَا عَرْشَهَا نَنظُرْ أَتَهْتَدِي أَمْ تَكُونُ مِنَ الَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ (41)
(ئینجا سولەیمان فەرمانی دا و) وتی: تەختی پاشایەتییەکەی دەستکاری بکەن (هەندێک ڕەنگ و نەخشی بگۆڕن) سەرنج دەدەین بزانین بەڵقیس دەیناسێتەوە، یان لەو کەسانە دەبێت کە نایناسنەوە.
فَلَمَّا جَاءَتْ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرْشُكِ ۖ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ ۚ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ (42)
جا کاتێک بەڵقیس گەیشت، پێی وترا: تەختی پاشایەتیی تۆ ئاوایە؟! هەر دەڵێی ئەوە و لەو دەچێت، ئێمە پێش ئەمەش زانیاریمان هەبوو (دەربارەی توانا و دەسەڵاتی سولەیمان) ئێمە تەسلیم بووین (نیازی جەنگمان نییە).
وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعْبُدُ مِن دُونِ اللَّهِ ۖ إِنَّهَا كَانَتْ مِن قَوْمٍ كَافِرِينَ (43)
ئەو شتانەی کە بەڵقیس دەیپەرست لەجیاتیی خوا بووبوونە بەربەست لە دڵ و دەروونیدا لە بەرانبەر ئایینی خوادا بەڕاستی ئەو کاتی خۆی لە ڕیزی قەومێکی بێباوەڕ و خوانەناساندا بوو.
قِيلَ لَهَا ادْخُلِي الصَّرْحَ ۖ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةً وَكَشَفَتْ عَن سَاقَيْهَا ۚ قَالَ إِنَّهُ صَرْحٌ مُّمَرَّدٌ مِّن قَوَارِيرَ ۗ قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (44)
ئەوسا پێی وترا بچۆرە کۆشکەکەوە، (کاتێک بەرەو کۆشک کەوتە ڕێ، ئاوێک لە بەردەم کۆشکەکەدا بوو، بە شووشە سەری گیرا بوو) جا کە بەڵقیس بینی وای زانی ئاوێکی زۆرە و قاچی خۆیی هەڵکرد تا تەڕ نەبێت، سولەیمان وتی: ئەو پانتایییە بە شووشە سەری گیراوە (بەڵقیس سەرسام بوو لە دەسەڵات و کۆشک و تەلار و ناز و نیعمەتی مادی و مەعنەوی کە خوای گەورە بە سولەیمانی بەخشیووە بۆیە) وتی: پەروەردگارا من بەڕاستی تا ئێستا ستەمم لە خۆم کردووە، ئیتر وا لەگەڵ سولەیماندا تەسلیمی خوای پەروەردگاری جیهانیان بووم.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ فَإِذَا هُمْ فَرِيقَانِ يَخْتَصِمُونَ (45)
سوێند بە خوا بۆ هۆزی «ثمود» ـیش «صالح» ـی برایانمان نارد، فەرمانمان پێ دا کە پێیان بڵێ: تەنها خوا بپەرستن، کەچی دەستبەجێ خەڵکەکە بوون بە دوو دەستەوە و کێشە و ناخۆشی لە نێوانیاندا بەرپا بوو.
قَالَ يَا قَوْمِ لِمَ تَسْتَعْجِلُونَ بِالسَّيِّئَةِ قَبْلَ الْحَسَنَةِ ۖ لَوْلَا تَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (46)
ساڵح پێی وتن: ئەی قەوم و کەسم بۆ چی ئێوە پەلەی خراپەتانە پێش چاکە و حەز دەکەن بەڵا و ناخۆشیتان بەسەر بێت، ئەی بۆ چی داوای لێخۆشبوون لە خوا ناکەن بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێ بکرێت (خوای گەورە دەرووی زیاترتان لێ بکاتەوە).
قَالُوا اطَّيَّرْنَا بِكَ وَبِمَن مَّعَكَ ۚ قَالَ طَائِرُكُمْ عِندَ اللَّهِ ۖ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ تُفْتَنُونَ (47)
خەڵکەکە وتیان: ئێمە تووشی شووم و نەگبەتی بووین بەهۆی تۆ و ئەوانەی لەگەڵ تۆدان، ساڵح وتی: نەخێر وا نییە، نەگبەتی و شوومتان لەلایەن خواوە بۆ دێت (ئەگەر بەردەوام بن لەسەر یاخیبوونتان)، بەڵکوو ئێوە قەومێکن کە تاقی دەکرێنەوە.
وَكَانَ فِي الْمَدِينَةِ تِسْعَةُ رَهْطٍ يُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ وَلَا يُصْلِحُونَ (48)
لەو شارەدا نۆ دەستە هەبوو کە گوناهـ و تاوانیان ئەنجام دەدا و تۆوی خراپەیان لە وڵاتدا دەچاند و بەلای چاکە و چاکەکاریدا نەدەچوون.
قَالُوا تَقَاسَمُوا بِاللَّهِ لَنُبَيِّتَنَّهُ وَأَهْلَهُ ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِ مَا شَهِدْنَا مَهْلِكَ أَهْلِهِ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ (49)
هەموویان سوێندیان بە خوا بۆ یەکتر خوارد کە لە شەودا بدەن بەسەر ساڵح و ماڵ و منداڵیدا و لەناویان بەرن، پاشان (ئەگەر گومانیان لێ کردین) سوێند دەخۆین و بە کەسوکاری دەڵێین: ئێمە ئاگامان لە تیاچوونی ئەوان نییە و دڵنیا بن ئێمە ڕاستگۆشین.
وَمَكَرُوا مَكْرًا وَمَكَرْنَا مَكْرًا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (50)
(ئەو تاوانبارانە) پیلان و تەڵەکەیان گێڕا (بۆ لەناوبردنی ساڵح و شوێنکەوتووانی) ئێمەش نەخشەیەکی ترمان کێشا (بۆ ڕزگارکردنی ئیمانداران و لەناوبردانی خوانەناسان) ئەوان ئاگایان لێ نەبوو، هەستیان پێ نەدەکرد.
فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ مَكْرِهِمْ أَنَّا دَمَّرْنَاهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ (51)
جا ئیتر سەرنج بدە و تەماشا کە، سەرەنجامی پیلانەکەیان چییان بەسەر هات، بەڕاستی ئێمە ئەوانیش و هەموو قەومەکەیانمان لەناو برد (بەهۆی بوومەلەرزەوە).
فَتِلْكَ بُيُوتُهُمْ خَاوِيَةً بِمَا ظَلَمُوا ۗ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لِّقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (52)
ئەوەتە ماڵەکانیان کاول و چۆڵە بەهۆی ئەو ستەمەی کە کردیان، بەڕاستی ئا لەو بەسەرهاتەدا بەڵگە و نیشانەی تەواو هەیە بۆ کەسانێک کە لە شت تێ بگەن و بزانن.
وَأَنجَيْنَا الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (53)
ئەوسا ئێمە ئەو کەسانەمان ڕزگار کرد کە باوەڕیان هێنابوو و ئەوانە پارێزکار بوون و لە خوا دەترسان.
وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ وَأَنتُمْ تُبْصِرُونَ (54)
«لوط» پێغەمبەریش کاتی خۆی بە قەومەکەیی وت: باشە ئێوە ئەو کارە نابەجێ و تاوان و گوناهە ئەنجام دەدەن؟ لە کاتێکدا ئێوە چاوتان هەیە و دەزانن (چۆن شەرمەزار و خەجاڵەت و ڕیسوا نابن).
أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ شَهْوَةً مِّن دُونِ النِّسَاءِ ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ (55)
ئایا ڕەوایە کە ئارەزووی خۆتان لەگەڵ پیاواندا ئەنجام بدەن لەجیاتیی ژنان؟! نەخێر ئێوە ژیر نین، بەڵکوو ئێوە گەلێکن سەرەنجامی ئەم ئیشە خراپە نازانن.
فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَن قَالُوا أَخْرِجُوا آلَ لُوطٍ مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ (56)
کەچی وەڵامی قەومەکەی هیچ نەبوو تەنها ئەوە نەبێت کە وتیان: «لوط» و شوێنکەوتووانی لە شارەکەتان دەربکەن، چونکە بەڕاستی ئەوانە کەسانێکن خۆیان بە پاک ڕادەگرن!
فَأَنجَيْنَاهُ وَأَهْلَهُ إِلَّا امْرَأَتَهُ قَدَّرْنَاهَا مِنَ الْغَابِرِينَ (57)
سەرەنجام ئێمە «لوط» و خاووخێزانیمان ڕزگار کرد جگە لە ژنەکەی کە بڕیارمان دابوو لە تیاچووان بێت (چونکە هەڵوێستی چاک نەبوو، باوەری بە مێردی پێغەمبەری نەبوو).
وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًا ۖ فَسَاءَ مَطَرُ الْمُنذَرِينَ (58)
(لە بەرەبەیاندا) بەردبارانمان کردن، ئای کە بەردبارانی بێدارکراوەکان سەخت و دژوارە!
قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ وَسَلَامٌ عَلَىٰ عِبَادِهِ الَّذِينَ اصْطَفَىٰ ۗ آللَّهُ خَيْرٌ أَمَّا يُشْرِكُونَ (59)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ئەی ئیماندار) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهرەبان، سڵاو لەسەر ئەو بەندانەش کە هەڵی بژاردووە، ئایا ئەو خوا میهرەبانە چاکترە کە بپەرسترێت و پەیڕەوی بەرنامەکەی بکرێت یان ئەوانەی ئەوان دەیکەنە شەریک و هاوەڵ بۆی؟
أَمَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَنبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ مَّا كَانَ لَكُمْ أَن تُنبِتُوا شَجَرَهَا ۗ أَإِلَٰهٌ مَّعَ اللَّهِ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌ يَعْدِلُونَ (60)
(ئایا شەریک و هاوەڵ چاکترە بپەرسترێت) یان ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان و زەویغ درووست کردووە و لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، جا باخ و بێستانی جوان و ڕازاوەمان پێ بەرهەم هێناوە، ئێوە نەتاندەتوانی درەختەکانی بڕوێنن، چ جای بەروبوومەکەی، ئایا ڕەوایە، کە خوایەکی تر لەگەڵ خوای پەروەردگاردا هەبێت؟! نەخێر، لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا زۆربەی ئەو خەڵکە لە ڕێبازی ڕاست لا دەدەن و شوێنی چەوتی و نادرووستی دەکەون.
أَمَّن جَعَلَ الْأَرْضَ قَرَارًا وَجَعَلَ خِلَالَهَا أَنْهَارًا وَجَعَلَ لَهَا رَوَاسِيَ وَجَعَلَ بَيْنَ الْبَحْرَيْنِ حَاجِزًا ۗ أَإِلَٰهٌ مَّعَ اللَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (61)
(ئایا تەنها ئەو زاتە نییە) کە زەویی دامەزراندووە و لە ناویدا جۆگە و ڕووباری ڕەخساندووە، هەر وەها زنجیرەچیای تیادا چەسپاندووە، لە نێوان دوو دەریاکەشدا بەربەستی بەرپا کردووە (کە ئاوی شیرین و سوێر تێکەڵ نابن) ئایا ڕەوایە خوایەکی تر لەگەڵ خوای پەروەردگاردا هەبێت؟! نەخێر وا نییە، لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا زۆربەی ئەو خەڵکە (ئەم ڕاستییانە) نازانن و تێ ناگەن.
أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ ۗ أَإِلَٰهٌ مَّعَ اللَّهِ ۚ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ (62)
ئایا کێیە جگە لە زاتی پەروەردگار کە بێت بە هانا و هاواری لێقەوماو و بێدەرەتان و بێداڵدەوە، کاتێک نزا دەکات و لێی دەپاڕێتەوە، ئەوسا بەڵا و ناخۆشییەکان لا دەبات و دەتانکاتە نیشتەجێ و جێنشین لە زەویدا، ئایا ڕەوایە لەگەڵ ئەو زاتەدا خوای تر هەبێت؟! کەمێک یاداوەری وەربگرن و تێ فکرن و بیر بکەنەوە.
أَمَّن يَهْدِيكُمْ فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَمَن يُرْسِلُ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ ۗ أَإِلَٰهٌ مَّعَ اللَّهِ ۚ تَعَالَى اللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ (63)
ئایا کێ لە تاریکستانی سەر وشکانی و دەریا ڕێنمووییتان دەکات تا ون نەبن؟! کێ بای شەماڵ (هەڵگری هەڵمی ئاو) دەنێرێت وەک مژدەیەک پێش گەیشتنی بارانی ڕەحمەت؟ ئایا ڕەوایە لەگەڵ خوادا خوای تر هەبێت، بەرزی و بڵندی و مەزنی بۆ خوای گەورە لە بەرانبەر ئەو شتانەوە کە نەفامان دەیکەنە هاوەڵ و شەریک بۆ ئەو زاتە.
أَمَّن يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَمَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ۗ أَإِلَٰهٌ مَّعَ اللَّهِ ۚ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (64)
ئایا کێ لە سەرتاوە درووستکراوان بەدی دەهێنێت، پاشان دوای تێکدانی سەرلەنوێ درووستی دەکاتەوە، کێ لەو ئاسمانەوە (بەهۆی تیشکی خۆر و باران و هەواوە) لە زەوییەوە (بەهۆی خاکەوە) ڕزق و ڕۆزیتان پی دەبەخشێت؟ ئایا ڕەوایە لەگەڵ زاتی خوادا خوای تر هەبێت؟ پێیان بڵێ: ئا دەی بەڵگەتان چییە بیهێننە مەیدان ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن.
قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ ۚ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ (65)
(ئەی پێغەمبەری صلی الله علیه و سلم پێیان) بڵێ: جگە لە خوا هەر چی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هیچیان ئاگادار نین لە پەنهان و شاراوەکان، هەستیش ناکەن کەی زیندوو دەکرێنەوە...
بَلِ ادَّارَكَ عِلْمُهُمْ فِي الْآخِرَةِ ۚ بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ مِّنْهَا ۖ بَلْ هُم مِّنْهَا عَمُونَ (66)
نەخێر، ئەوانە زانیاری و زانستان دەربارەی قیامەت کۆتا و کەم و کورتە، بەڵکوو ئەوان لە گوماندان دەربارەی، بەڵکوو هەر کوێرن لە ئاستیدا و دڵیان نابینایە.
وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَإِذَا كُنَّا تُرَابًا وَآبَاؤُنَا أَئِنَّا لَمُخْرَجُونَ (67)
ئەوانەی بێباوەڕ بوون دەیانوت: باشە ئەگەر ئێمە بووینە خاک لەگەڵ باب و باپیرانماندا، ئایا ئێمە (بۆ ژیانێکی نوێ) دەدەهێنرێینەوە؟!
لَقَدْ وُعِدْنَا هَٰذَا نَحْنُ وَآبَاؤُنَا مِن قَبْلُ إِنْ هَٰذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (68)
سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە پێشتر لەم بەڵێنانەمان پێ دراوە لەگەڵ باب و باپیرانماندا ئەمە هیچ شتێک نییە، تەنها داستان و قسەی پێشینەکانە!
قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُجْرِمِينَ (69)
پێیان بڵێ: دە بگەڕێن بەسەر زەویدا و سەرنج بدەن و بزانن چۆن بوو سەرەنجامی تاوانبار و تاوانکاران.
وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَلَا تَكُن فِي ضَيْقٍ مِّمَّا يَمْكُرُونَ (70)
تۆش خەفەت مەخۆ بۆیان و غەمگین مەبە لەو پیلان و تەڵەکە و فێڵانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (71)
خوانەناسان دەڵێن: کەی ئەم بەڵێنە پێش دێت ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن؟
قُلْ عَسَىٰ أَن يَكُونَ رَدِفَ لَكُم بَعْضُ الَّذِي تَسْتَعْجِلُونَ (72)
پێیان بڵێ: دوور نییە بەشێک لەو سزایەی کە ئێوە پەلەی لێ دەکەن، بەم زووانە بۆتان پێش بێت.
وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ (73)
ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) بە ڕاستی پەروەردگاری تۆ خاوەنی فەزڵ و بەخشندەیییە بەسەر خەڵکییەوە، بەڵام زۆربەیان سپڵەن و سوپاسی خوا ناکەن.
وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ (74)
بێگومان پەروەردگارت چاک دەزانێت چی لە سینەیاندا حەشار دەدەن و چیش ئاشکرا دەکەن.
وَمَا مِنْ غَائِبَةٍ فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ (75)
هیچ شتێک لە خوا پەنهان نییە لە ئاسماندا بێت یان لە زەویدا، لە دۆسییەی ئاشکرادا تۆمار نەکرابێت.
إِنَّ هَٰذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (76)
بەڕاستی ئەم قورئانە زۆربەی زۆری ئەو شتانەی کە نەوەی ئیسڕائیل جیاوازی و کێشەیان لەسەری هەیە باسی دەکات و لێی دەدوێت و ڕوونی دەکاتەوە.
وَإِنَّهُ لَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ (77)
هەر وەها بەڕاستی ئەم قورئانە هۆی هیدایەت و ڕێنموویی و ڕەحمەت و میهرەبانییە بۆ ئیمانداران.
إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُم بِحُكْمِهِ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ (78)
بەڕاستی پەروەردگارت داوەری دەکات لە نێوانیاندا بە دەسەڵات و فەرمانی خۆی، هەر ئەویش زاتێکی باڵادەست و زانایە.
فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۖ إِنَّكَ عَلَى الْحَقِّ الْمُبِينِ (79)
(ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم ئەی ئیماندار) کە واتە تۆ پشت بە خوا ببەستە، بەڕاستی تۆ لەسەر حەق و ڕاستییەکی ئاشکرایت.
إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ الصُّمَّ الدُّعَاءَ إِذَا وَلَّوْا مُدْبِرِينَ (80)
بێگومان تۆ ناتوانیت ئەم بانگەوازە بخەیتە ناو دڵی دڵ مردوو و کەڕەواڵەکانەوە، بەتایبەت کاتێک ڕوو وەردەگێڕن و پشت هەڵدەکەن (بڕیاری داخستنی دڵ و گوێیان دەدەن).
وَمَا أَنتَ بِهَادِي الْعُمْيِ عَن ضَلَالَتِهِمْ ۖ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ (81)
هەر وەها تۆ ناتوانیت هیدایەت و ڕێنمووییی کوێر و نابیناکان بکەیت و لە تاریکی ڕزگاریان بکەیت (ئەوانەی دڵیان کوێرە و سەرنجی ڕاستییەکان نادەن)، تۆ تەنها دەتوانیت (ئەم ڕاستییانە) بدەیت بە گوێی ئەو کەسانەدا کە باوەڕیان بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە دەهێنن (لە قورئان و بوونەوەردا) چونکە ئەوانە هەمیشە ملکەچی فەرمانەکانی خوای گەورەن.
وَإِذَا وَقَعَ الْقَوْلُ عَلَيْهِمْ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَابَّةً مِّنَ الْأَرْضِ تُكَلِّمُهُمْ أَنَّ النَّاسَ كَانُوا بِآيَاتِنَا لَا يُوقِنُونَ (82)
کاتێک بڕیاری بەرپابوونی (قیامەت درا، یاخود نزیک بۆوە)، زیندەوەرێک لە زەوی دەردەهێنین بۆیان کە قسەیان بۆ دەکات کە: بەڕاستی زۆربەی خەڵکی باوەڕیان بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەبووە.
وَيَوْمَ نَحْشُرُ مِن كُلِّ أُمَّةٍ فَوْجًا مِّمَّن يُكَذِّبُ بِآيَاتِنَا فَهُمْ يُوزَعُونَ (83)
ڕۆژێک دێت لە هەر ئوممەتێک دەستەیەک کێش دەکەین و کۆیان دەکەینەوە، لەوانەی کە ئایەتەکانی ئێمەیان بە درۆ دەزانی، ئینجا بەرودوا هەموویان کۆ دەکرێنەوە.
حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوا قَالَ أَكَذَّبْتُم بِآيَاتِي وَلَمْ تُحِيطُوا بِهَا عِلْمًا أَمَّاذَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ (84)
هەتا ئەو کاتەی دێنە پێشەوە بۆ لێپرسینەوە، خوا دەفەرمێت: ئایا ئەوە ئێوە بڕواتان بە ئایەتەکانی من نەهێنا لە کاتێکدا ئێوە هێچ زانست و زانیارییەکتان دەربارەی نەبوو؟ یاخود ئێوە خەریکی چی بوون؟ چیتان دەکرد بە ئایەتەکانی ئێمە؟
وَوَقَعَ الْقَوْلُ عَلَيْهِم بِمَا ظَلَمُوا فَهُمْ لَا يَنطِقُونَ (85)
سەرەنجام بڕیار و فەرمانی خوا درچوو دژیان بەهۆی ئەو ستەمەی کردیان، جا قسەیان بۆ ناکرێت و ورتەیان لێ نایەت.
أَلَمْ يَرَوْا أَنَّا جَعَلْنَا اللَّيْلَ لِيَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (86)
ئایا ئەو خەڵکە نەیانبینیوە کە بەڕاستی ئێمە شەومان تاریک کردووە، تا تیایدا بحەسێنەوە، ڕۆژیشمان ڕووناک کردۆتەوە، تا هەموو شت ببینن، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە بۆ کەسانێک ئیمان و باوەر بهێنن.
وَيَوْمَ يُنفَخُ فِي الصُّورِ فَفَزِعَ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَمَن فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَن شَاءَ اللَّهُ ۚ وَكُلٌّ أَتَوْهُ دَاخِرِينَ (87 )
یادی ڕۆژێک بکە فوو دەکرێت بە «صور» ـدا، هەر کەس لە ئاسمانەکان و هەر کەس لە زەویدا هەیە، ترس و بیمێکی زۆر دای دەگرێت، جگە لەوانەی کە ویستی خوا وایە ترس و بیمیان، هەمووانیش دێن بە ملکەچێ و ناچاری.
وَتَرَى الْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةً وَهِيَ تَمُرُّ مَرَّ السَّحَابِ ۚ صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ ۚ إِنَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَفْعَلُونَ (88)
تۆ کێوەکان دەبینیت وا دەزانیت کە وەستاون و بێجووڵەن، لە کاتێکدا کە ئەوانیش وەکوو هەور لە جووڵەدان (چونکە زەوی بەخێرایی هەزار کێلۆمەتر لە سەعاتێکدا بەدەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە، هەر وەها لە سەرەتای بەرپابوونی قیامەتدا کێوەکان وەکوو خوریی شیکراوە دەبرێن بە ئاسماندا و چاڵ و چۆڵیی زەویان پێ پڕ دەکرێتەوە)، ئەمەیە دەستکردی ئەو خوایەی کە هەموو شتێکی بەو پەری ڕێکوپێکی درووست کردووە، بەڕاستی ئەو زاتە زۆر ئاگایە بەو کار و کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
مَن جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ خَيْرٌ مِّنْهَا وَهُم مِّن فَزَعٍ يَوْمَئِذٍ آمِنُونَ (89)
کەسێک بە کار و کردەوەی چاکەوە بێت، ئەوە پاداشتی چاکتر لەوەی خۆی پێشکەش دەکرێت و ئەوانە لەو ڕۆژەدا لە ترس و بیم پارێزراون و ئاسوودە و ئارامن.
وَمَن جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ فَكُبَّتْ وُجُوهُهُمْ فِي النَّارِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ (90)
ئەوەش بە تاوان و گوناهـ و خراپەوە دێت، بە ڕوودا و سەرەوخوار دەخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە و (پێیان دەوترێت): ئایا پاداشتان دەدرێتەوە جگە لەوەی دەتانکرد؟!
إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ رَبَّ هَٰذِهِ الْبَلْدَةِ الَّذِي حَرَّمَهَا وَلَهُ كُلُّ شَيْءٍ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ (91)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم پێیان بڵێ): بەڕاستی من تەنها فەرمانی ئەوەم پێ دراوە خوای ئەم شارە و ئەم شوێنە بپەرستم کە حورمەتی بۆ داناوە و هەموو شت ئەو خاوەنیەتی، فەرمانیشم پێ دراوە لە فەرمانبەردار و موسوڵمانەکان بم.
وَأَنْ أَتْلُوَ الْقُرْآنَ ۖ فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنذِرِينَ (92)
(فەرمانیشم پێ دراوە کە): قورئان دەور بکەمەوە و بەردەوام بیخوێنمەوە، جا ئەوەی ڕێبازی هیدایەت وەربگرێت، ئەوە بەڕاستی قازانجی وەرگرتنی ڕێنموویییەکەی هەر بۆ خۆیەتی (لە دنیا و قیامەتدا سوودی لێ وەردەگرێت)، ئەوەش کە گومڕا دەبێت، تۆ پێی بڵێ: (من زۆرم لە سەرتان نییە) بێگومان من تەنها یەکێکم لە بێدارکەرەوەکان.
وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْرِفُونَهَا ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (93)
بڵێ «الحمد لله» سوپاس و ستایش بۆ خوا، لە داهاتوویەکی نزیکدا هەموو بەڵگە و نیشانەکانی خۆیتان نیشان دەدات و دەیانناسنەوە (کە هەمووی دەستکار و بەدیهێنراوی خوایە)، بێگومان پەروەردگاری تۆ غافڵ و بێئاگا نییە لەو کار و کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.