بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ

 

طه (1)

چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سووڕەتەکانی قورئاندا هاتوون کە ژمارەیان «14» پیتە. نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین؛ بۆ سەلماندنی «اعجاز» و مەزنی و گرنگیی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نییە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێوێنە دابنێت؛ بەڕادەیەک کە ئەگەر هەمووی گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن. هەر وەها چەندەها نهێنیی تریشی تیایە، زاناکان لە هەندێکی دوواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنیی ئەو پیتانە.

مَا أَنزَلْنَا عَلَيْكَ الْقُرْآنَ لِتَشْقَىٰ (2)

ئەی پێغەمبەر ‎صلی الله علیه و سلم ئێمە ئەو قورئانە‌مان دانەبەزاندووە بۆ سەر تۆ تا تووشی خەفەت و غەم و پەژارە ببیت.

إِلَّا تَذْكِرَةً لِّمَن يَخْشَىٰ (3)

بەڵکوو یادخەرەوەیە، بۆ ئەو کەسەی کە لە لێپرسینەوەی پەروەردگار دەترسێت.

تَنزِيلًا مِّمَّنْ خَلَقَ الْأَرْضَ وَالسَّمَاوَاتِ الْعُلَى (4)

قورئان لەلایەن زاتێکەوە بەشبەش دابەزیوە، کە زەویی درووست کردووە و ئاسمانە بڵندەکانی بەدی هێناوە.

الرَّحْمَٰنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَىٰ (5)

خوای میهرەبان بەسەر تەختی فەمانڕەوایەتیی خۆیەوە وەستاوە (عەرشی ئەو زاتە لە سەروو حەوت چین ئاسمانەوەیە و لەوێوە سەرپەرشتیی هەموو بەدیهێنراوەکان دەکات، سەرنجی ئایەتی ژمارە 2 الرعد بدەن).

لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ الثَّرَىٰ (6)

هەر چی لە ئاسمانەکان و هەر چی لە زەویدا و هەر چی لە نێوانیاندا هەیە و هەر چی لەژێر خاکدایە (هەر هەمووی) خوا خاوەنیانە.

وَإِن تَجْهَرْ بِالْقَوْلِ فَإِنَّهُ يَعْلَمُ السِّرَّ وَأَخْفَى (7)

خۆ ئەگەر بەئاشکرا قسە بکەیت، ئەوە بێگومان ئەو زاتە بە نهێنی و لە نهێنیش پەنهانتر دەزانێت.

اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ (8)

الله زاتێکە کە جگە لەو خوایەکی تر نییە، هەر چی ناوە پیرۆز و سیفاتە جوانەکان هەیە هەر شایستەی ئەوە.

وَهَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ مُوسَىٰ (9)

ئە ی پێغەمبەر ‎صلی الله علیه و سلم ئایا هەواڵی بەسەرهاتی مووسات پێ گەیشتووە؟!

إِذْ رَأَىٰ نَارًا فَقَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا إِنِّي آنَسْتُ نَارًا لَّعَلِّي آتِيكُم مِّنْهَا بِقَبَسٍ أَوْ أَجِدُ عَلَى النَّارِ هُدًى (10)

کاتێک ئاگرێکی بینی (لە گەڕانەوەیدا بۆ میسر، لە شەوێکی سارددا، لە بیابانی سینادا) بە خێزانکەیی وت: ئێوە لێرە بن، بەڕاستی من ئاگرێکم بەدی کردووە، (با برۆم) بەڵکوو سەلکەبزووتێکتان بۆ بهێنم، یان کەسێکم دەست بکەوێت ڕێنمووییم بکات.

فَلَمَّا أَتَاهَا نُودِيَ يَا مُوسَىٰ (11)

جا کاتێک نزیکی ئاگرەکە بۆوە، بانگی لێ کرا: ئەی مووسا...

إِنِّي أَنَا رَبُّكَ فَاخْلَعْ نَعْلَيْكَ ۖ إِنَّكَ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى (12)

دڵنیا بە من پەروەردگاری تۆم، کە واتە پێڵاوەکانت دابکەنە، چونکە بێگومان تۆ لە دۆڵی پیرۆزی «طوی» ـدایت.

وَأَنَا اخْتَرْتُكَ فَاسْتَمِعْ لِمَا يُوحَىٰ (13)

منیش هەڵم بژاردوویت (بۆ ڕابەرایەتی و پێغەمبەرایەتی) جا گوێ بگرە بۆ ئەو شتانەی لە ڕێگەی وەحی و نیگاوە پێت ڕادەگەیەنرێت.

إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي (14)

بەڕاستی هەر من (الله) م، من خوام، هیچ خوایەک نییە جگە لە من، کە واتە هەر من بپەر‌ستە و نوێژەکانیشت بەچاکی ئەنجام بدە، تا هەمیشە منت لەیاد بێت.

إِنَّ السَّاعَةَ آتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَىٰ (15)

بێگومان ڕۆژی قیامەت بەڕێوەیە و هەر دێت، نزیکە بیشارمەوە، بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بەگوێرەی کار و کردەوە و هەوڵ و کۆششی پاداشت بدرێتەوە.

فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنْهَا مَن لَّا يُؤْمِنُ بِهَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَتَرْدَىٰ (16)

(ئەی مووسا): نەیەڵیت ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بە قیامەت نییە و شوێنی ئارەزووی خۆیان کەوتوون، (لەو ڕاستییە) وێڵت بکەن، چونکە ئەوسا تیا دەچیت و زەرەر دەکەیت.

وَمَا تِلْكَ بِيَمِينِكَ يَا مُوسَىٰ (17)

(ئینجا خوای گەورە پرسیی) ئەی مووسا! ئەی ئەوە چییە بەدەستی ڕاستەوە (گرتووتە)؟

قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّأُ عَلَيْهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَىٰ غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَآرِبُ أُخْرَىٰ (18)

مووسا وتی: ئەوە گۆچانەکەمە، خۆمی بەسەردا دەدەم و (دەیماڵم بە درەختدا) تا گەڵا بوەرێنم بۆ مەڕەکانم، چەند مەبەستێکی تریشم تێیدا هەیە.

قَالَ أَلْقِهَا يَا مُوسَىٰ (19)

خوا فەرمووی: دە فڕێی بدە ئەی مووسا.

فَأَلْقَاهَا فَإِذَا هِيَ حَيَّةٌ تَسْعَىٰ (20)

جا هەر کە فڕێی دا، یەکسەر بوو بە مارێکی زیندوو، بەخێرایی دەجووڵایەوە.

قَالَ خُذْهَا وَلَا تَخَفْ ۖ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا الْأُولَىٰ (21)

خوا فەرمووی: بیگرە و مەترسە، وەک ئەوسای خۆی لێ دەکەینەوە.

وَاضْمُمْ يَدَكَ إِلَىٰ جَنَاحِكَ تَخْرُجْ بَيْضَاءَ مِنْ غَيْرِ سُوءٍ آيَةً أُخْرَىٰ (22)

دەستیشت بخەرە ژێر باڵتەوە، ئەو کاتە بە ڕەنگی سپی و درەوشاوەیی دێتە دەرەوە، بێ ئەوەی عەیبدار ببێت، ئەوەش نیشانە و بەڵگەیەکی ترە.

لِنُرِيَكَ مِنْ آيَاتِنَا الْكُبْرَى (23)

(ئەم شتانە بۆ ئەوەیە) تا هەندێک لە موعجیزە گەورەکانی خۆمانت نیشان بدەین.

اذْهَبْ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَىٰ (24)

دە بچۆ بۆ لای فیرعەون چونکە بێگومان یاخییە و لە سنوور دەرچووە.

قَالَ رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي (25)

(مووسا کەوتە نزاکردن) وتی: پەروەردگارا سینە و دڵ و دەروونم ئاسوودە و گوشاد بکە.

وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي (26)

ئیش و کار و هەوڵ و کۆششم بۆ ئاسان بکە.

وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِّن لِّسَانِي (27)

گرێی زمانم بکەرەوە و زمانم گۆیا و پاراو بکە‌.

يَفْقَهُوا قَوْلِي (28)

تا لە قسە و گوفتار و مەرامم تێ نگەن.

وَاجْعَل لِّي وَزِيرًا مِّنْ أَهْلِي (29)

لە کەسوکاریشم هاوکار و یارمەتیدەرێکم بۆ بڕیار بدە.

هَارُونَ أَخِي (30)

(حەز دەکەم) هاروونی برام بێت...

اشْدُدْ بِهِ أَزْرِي (31)

خوایە پشتمی پێ بەهێز بکە...

وَأَشْرِكْهُ فِي أَمْرِي (32)

بیکە هاوبەش و یاریدەدەرم، لە گەیاندنی (پەیامەکەتدا)...

كَيْ نُسَبِّحَكَ كَثِيرًا (33)

تا تەسبیحات و ستایشی تۆ زۆر بکەین...

وَنَذْكُرَكَ كَثِيرًا (34)

زۆر یادی تۆش بکەین و ناوی تۆ بەرین...

إِنَّكَ كُنتَ بِنَا بَصِيرًا (35)

چونکە بەڕاستی تۆ هەمیشە بینای بە حاڵی ئێمە، بە هەڵسوکەوتی ئێمە، بە هەموو شتێکی ئێمە.

قَالَ قَدْ أُوتِيتَ سُؤْلَكَ يَا مُوسَىٰ (36)

(خوای گەورەش) فەرمووی: ئەی مووسا هەموو داخوازییەکانت بەجێیە و پەسەندە و هەموویانت پێ درا.

وَلَقَدْ مَنَنَّا عَلَيْكَ مَرَّةً أُخْرَىٰ (37)

سوێند بە خوا بێگومان ئێمە جارێکی تریش منەتمان ناوەتە سەر تۆ و لای ڕەحمەتمان لێ کردوویتەوە...

إِذْ أَوْحَيْنَا إِلَىٰ أُمِّكَ مَا يُوحَىٰ (38)

کاتێک ئێمە ئەوەی پێوست بوو بە دایکت ڕابگەیەنرێت، پێمان گەیاند...

أَنِ اقْذِفِيهِ فِي التَّابُوتِ فَاقْذِفِيهِ فِي الْيَمِّ فَلْيُلْقِهِ الْيَمُّ بِالسَّاحِلِ يَأْخُذْهُ عَدُوٌّ لِّي وَعَدُوٌّ لَّهُ ۚ وَأَلْقَيْتُ عَلَيْكَ مَحَبَّةً مِّنِّي وَلِتُصْنَعَ عَلَىٰ عَيْنِي (39)

کە بیخەرە ناو تابووتێکی تایبەتەوە، ئینجا بیخەرە دەریاوە، با دەریا بەرەو کەنار بیبات، تا سەرەنجام دوژمنەکەی من و دوژمنەکەی ئەو بیگرێتەوە، خۆشەویستیم ڕژاند بەسەرتدا، تا لەژێر چاودێریی مندا گەورە ببیت.

إِذْ تَمْشِي أُخْتُكَ فَتَقُولُ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰ مَن يَكْفُلُهُ ۖ فَرَجَعْنَاكَ إِلَىٰ أُمِّكَ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ ۚ وَقَتَلْتَ نَفْسًا فَنَجَّيْنَاكَ مِنَ الْغَمِّ وَفَتَنَّاكَ فُتُونًا ۚ فَلَبِثْتَ سِنِينَ فِي أَهْلِ مَدْيَنَ ثُمَّ جِئْتَ عَلَىٰ قَدَرٍ يَا مُوسَىٰ (40)

(لەبیرت نەچێت) کاتێک خوشکەکەت دەڕۆیشت و چاودێریی تۆی دەکرد، (لە نزیکی کۆشکی فیرعەونەوە، بینیی گیریان خواردووە بەدەستەوە) وتی: باشە، ئایا کەسێکتان پێ بڵێم تا بۆتان بەخێو بکات، ئەوسا تۆمان گەڕاندەوە بۆ لای دایکت، تا چاوی ڕوون بێت و خەفەت نەخوات، (ئەوە ‌بوو کە گەورە بوویت، بەهەڵە) کەسێکت کوشت، ئینجا ئێمە ڕزگارمان کردیت لە غەم و پەژارە، بە جۆرەها شێوە تۆمان تاقی کردۆتەوە، ئیتر ئەوە بوو ساڵەها لەناو خەڵکی مەدینەدا مایتەوە، (بە شوانکاری ژیانی خۆتت بردە سەر) ئینجا ئەی مووسا لەکاتی دیاریکراودا هاتوویت (تا پەیامی ئێمە وەربگریت و ڕای بگەیەنیت)...

وَاصْطَنَعْتُكَ لِنَفْسِي (41)

(جا چاک بزانە) من تۆم درووست کردووە بۆ خۆم، (تا پەیامی من ڕابگەیەنیت).

اذْهَبْ أَنتَ وَأَخُوكَ بِآيَاتِي وَلَا تَنِيَا فِي ذِكْرِي (42)

دەی بڕۆ خۆت و براکەت هاوڕێ لەگەڵ موعجیزەکانمدا، نەکەن لە گەیاندنی پەیامی مندا سستی و خاوی بکەن.

اذْهَبَا إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَىٰ (43)

هەر دووکتان بچن بۆ لای فیرعەون، چونکە بەڕاستی ئەو لە سنوور دەرچووە و لە مەرزی بەندایەتی ترازاوە...

فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ (44)

هەر دووکتان بەنەرمی و جوانی گفتوگۆی لەگەڵدا بکەن، بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرێت، یان ترسی (سزای ئێمە) لە دەروونیدا جێ بگرێت.

قَالَا رَبَّنَا إِنَّنَا نَخَافُ أَن يَفْرُطَ عَلَيْنَا أَوْ أَن يَطْغَىٰ (45)

مووسا و هاروون وتیان: پەروەردگارا! ئێمە بەڕاستی دەترسین پەلامارمان بدات و لەناومان بەرێت (پێش ئەوەی پەیامەکەتی پێ ڕابگەیەنین)، یان زیاتر سەرکەشی بکات.

قَالَ لَا تَخَافَا ۖ إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَىٰ (46)

خوای گەورە فەرمووی: مەترسن من بەڕاستی لەگەڵتاندام، دەبیسم و دەبینم (نایەڵم دەستدرێژی بکاتە سەرتان).

فَأْتِيَاهُ فَقُولَا إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرْسِلْ مَعَنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَا تُعَذِّبْهُمْ ۖ قَدْ جِئْنَاكَ بِآيَةٍ مِّن رَّبِّكَ ۖ وَالسَّلَامُ عَلَىٰ مَنِ اتَّبَعَ الْهُدَىٰ (47)

ئینجا بچن بۆ لای و پێی بڵێن: ئێمە هەر دووکمان لەلایەن پەروەردگاری تۆوە ڕەوانە کراوین، (باوەڕی پێ بهێنە) و نەوەی ئیسڕائیلیش ئازاد بکە، با لەگەڵماندا بن، سزا و ئازاریان مەدە، بەڕاستی ئێمە، هاورێ لەگەڵ موعجیزەی تایبەتی لەلایەن پەروەردگارتەوە ڕەوانە کراوین، سڵاویش لەسەر ئەو کەسانە بێت کە شوێنی هیدایەت و ڕێبازی ڕاستەقینە کەوتوون.

إِنَّا قَدْ أُوحِيَ إِلَيْنَا أَنَّ الْعَذَابَ عَلَىٰ مَن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ (48)

بێگومان ئێمە ئاگادار کراوین، کە سزا و ئازار و بەڵا لەسەر ئەوانەیە کە ڕاستییەکان بە درۆ دەزانن و پشتی تێ دەکەن لێی یاخی دەبن.

قَالَ فَمَن رَّبُّكُمَا يَا مُوسَىٰ (49)

فیرعەون بەفیزەوە وتی: باشە ئەی مووسا پەروەردگاری ئێوە کێیە؟!

قَالَ رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَىٰ كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَىٰ (50)

مووسا وتی: پەروەردگارمان ئەو زاتەیە کە هەموو شتێکی بەتایبەتی و ڕێکوپێکی درووست کردووە، پاشان ڕێنمووییی کردووە، تا بەچاکی دەوری خۆی ببینێت و (لە خزمەتی ئادەمیزادا بێت).

قَالَ فَمَا بَالُ الْقُرُونِ الْأُولَىٰ (51)

فیرعەون وتی: ئەی ئەو هەموو خەڵکەی کە لەوەوپێش تیا چوون، چییان لێ هات و سەرەنجامیان چۆنە؟!

قَالَ عِلْمُهَا عِندَ رَبِّي فِي كِتَابٍ ۖ لَّا يَضِلُّ رَبِّي وَلَا يَنسَى (52)

مووسا وتی: زانیاریی ئەوانە، لای پەروەردگارمە و لە دۆسییەکانی (لوح المحفوظ) ـدا پارێزراوە، پەروەردگاری من، هیچی لێ ون نابێت، هیچ شتێکیش فەرامۆش ناکات.

الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ مَهْدًا وَسَلَكَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا وَأَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِّن نَّبَاتٍ شَتَّىٰ (53)

ئەو زاتەی کە زەویی بۆ ئێوە بار هێناوە، وەکوو لانکە و بێشکە (لەسەری دەحەوێنەوە)، هەر وەها جۆرەها ڕێگەی (زەمینی و ئاسمانی و هەوایی) ـی تیادا بۆ فەراهەم هێناون، لە ئاسمانیشەوە باران دادەبەزێنێت، کە بەهۆیەوە چەندەها جووت ڕووەکی پێ ڕوواندووە.

كُلُوا وَارْعَوْا أَنْعَامَكُمْ ۗ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّأُولِي النُّهَىٰ (54)

خەڵکینە بخۆن (لەو بەرهەم و بەرەکەتە)، ماڵاتەکانیشتان بلەوەڕێنن، بەڕاستی ئا لەو شتانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە بۆ کەسانی ژیر و هۆشمەند.

مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَىٰ (55)

ئێمە ئێوەمان هەر لەم زەوییە درووست کردووە، (دوای ماوەیەک) دەتانخەینەوە ناوی، پاشان جارێکی تر دووبارە لەو زەوییە دەرتان دەهێنینەوە (بۆ لێپرسینەوە و وەرگرتنی ئەو پاداشتەی کە شایستەن).

وَلَقَدْ أَرَيْنَاهُ آيَاتِنَا كُلَّهَا فَكَذَّبَ وَأَبَىٰ (56)

سوێند بە خوا بەڕاستی هەر چی بەڵگە و موعجیزە هەبوو نیشانی فیرعەونمان دا کەچی هەر هەمووی بە درۆ زانی و ئامادە نەبوو باوەڕ بهێنێت، بەڵکوو هەر سەری با دا و یاخی بوو.

قَالَ أَجِئْتَنَا لِتُخْرِجَنَا مِنْ أَرْضِنَا بِسِحْرِكَ يَا مُوسَىٰ (57)

فیرعەون (بە ناڕەزاییەوە) وتی: ئەی مووسا هاتووی بۆ لامان، تا لەسەر زەوی خۆمان بە دەرکردنمان بدەیت و ئاوارەمان بکەیت، بەهۆی جادووگەریەکەتەوە؟!

فَلَنَأْتِيَنَّكَ بِسِحْرٍ مِّثْلِهِ فَاجْعَلْ بَيْنَنَا وَبَيْنَكَ مَوْعِدًا لَّا نُخْلِفُهُ نَحْنُ وَلَا أَنتَ مَكَانًا سُوًى (58)

کە واتە سوێند بێت ئێمەش جادوویەکت بۆ دەهێنین وەک ئەوەی خۆت، جا شوێن و کاتێک بۆ ئێمە و بۆ خۆت دابنێ، نە ئێمە سەرپێچیی لێ بکەین نە تۆش، تا لە یەک شوێن و کاتدا دەستبەکار ببین لە شوێنێکی ڕێکوپێکدا.

قَالَ مَوْعِدُكُمْ يَوْمُ الزِّينَةِ وَأَن يُحْشَرَ النَّاسُ ضُحًى (59)

مووسا وتی: کاتی دیاریکراومان ڕۆژی ڕازاندنەوە بێت لەکاتی چێشتەنگاودا خەڵکی کۆ بکرێتەوە.

فَتَوَلَّىٰ فِرْعَوْنُ فَجَمَعَ كَيْدَهُ ثُمَّ أَتَىٰ (60)

فیرعەون ئەو دانیشتنەی بەجێ هێشت و هەر چی فێڵ و تەڵەکەی هەبوو خستییە کار و پاشان (لە کاتی دیاریکراودا) هات (بە لەخۆباییبوونەوە).

قَالَ لَهُم مُّوسَىٰ وَيْلَكُمْ لَا تَفْتَرُوا عَلَى اللَّهِ كَذِبًا فَيُسْحِتَكُم بِعَذَابٍ ۖ وَقَدْ خَابَ مَنِ افْتَرَىٰ (61)

مووسا بە جادووگەرانی وت: هاوار لە ئێوە، نەکەن درۆ بە ناوی خواوە هەڵبەستن، (هاوەڵی بۆ بڕیار بدەن، باوەڕ بە پێغەمبەران نەکەن) چونکە ئەو زاتە بەتوانایە بە بەڵایەک هەمووتان لەناو ببات و بتانفەوتێنێت، چونکە بەڕاستی ئەو کەسەی کە شتی ناڕەوای هەڵبەستووە و پڕوپاگەندەی درۆی کردووە نائومێد و بێهیوا و ڕەنجەڕۆ بووە.

فَتَنَازَعُوا أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ وَأَسَرُّوا النَّجْوَىٰ (62)

(گوفتاری مووسا کاری تێ کردن) کەوتنە باس و خواس لە نێوان خۆیاندا و بەنهێنی چپ و هوڕیان دەست پێ کرد.

قَالُوا إِنْ هَٰذَانِ لَسَاحِرَانِ يُرِيدَانِ أَن يُخْرِجَاكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِمَا وَيَذْهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ الْمُثْلَىٰ (63)

(هەندێک لە دارودەستەی فیرعەون) وتیان بە (جادووگەران) بەڕاستی ئەم دووانە، دوو جادووگەرن و دەیانەوێت، لە وڵات و نیشتمانی خۆتان دەرتان پەڕێنن بەهۆی جادووە‌کەیانەوە و ئەم ڕێگە و بەرنامە گرنگ و بەرزەی ئێوە لەناو بەرن...

فَأَجْمِعُوا كَيْدَكُمْ ثُمَّ ائْتُوا صَفًّا ۚ وَقَدْ أَفْلَحَ الْيَوْمَ مَنِ اسْتَعْلَىٰ (64)

جا هەر چی توانا و دەسەڵات و جادوویەکتان هەیە بیخەنە کار و یەک پارچە و یەک دەست، دەستبەکار بن، بێگومان ئەوەی ئەمڕۆ دەیباتەوە سەرفراز و سەرکەتوو و بەهرەمەندە!

قَالُوا يَا مُوسَىٰ إِمَّا أَن تُلْقِيَ وَإِمَّا أَن نَّكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَلْقَىٰ (65)

ئەوسا جادووگەران وتیان: ئەی مووسا! یان تۆ دەستبەکار بە و (دار عەسای خۆت) فڕێ بدە، یان ئێمە سەرەتا دەست پێ دەکەین و فڕێی دەدەین؟

قَالَ بَلْ أَلْقُوا ۖ فَإِذَا حِبَالُهُمْ وَعِصِيُّهُمْ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ مِن سِحْرِهِمْ أَنَّهَا تَسْعَىٰ (66)

مووسا وتی: نەخێر؛ ئێوە لە پێشدا دەست پێ بکەن، جا هەر دەستیان پێ کرد پەت و گوریس و دار و چێوەکانیان وا دەهێنرایە بەرچاوی بەهۆی جادوویانەوە، بێگومان وەک مار بەخێرایی دەڕوات.

فَأَوْجَسَ فِي نَفْسِهِ خِيفَةً مُّوسَىٰ (67)

ئەوسا مووسا هەستی کرد بە ترسێک لە دڵ و دەروونیدا.

قُلْنَا لَا تَخَفْ إِنَّكَ أَنتَ الْأَعْلَىٰ (68)

(ئێمەش نیگامان بۆ کرد) وتمان: مەترسە و دڵنیا بە چونکە بەڕاستی هەر تۆ بەرز و سەرکەتوویت.

وَأَلْقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوا ۖ إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ ۖ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَىٰ (69)

ئەوەش لە دەستی ڕاستتدایە (واتە عساکەت) فڕێی بدە، هەر چی ئەوان کردوویانە دەیماشێتەوە و قووتی دەدات، چونکە بێگومان ئەوەی کردوویانە تەنها فێڵ و تەڵەکەی جادووگەرە، جادووگەریش بۆ هەر کوێ بچێت و هەر چی بکات سەرکەوتوو نابێت.

فَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سُجَّدًا قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ هَارُونَ وَمُوسَىٰ (70)

ئەوسا ئیتر جادووگەران، خران بە ڕوودا و سوژدەیان برد بۆ خوا (ڕاستییان بۆ دەرکەوت) وتیان: ئیتر ئێمە باوەڕێکی بەتینمان هێناوە بە پەروەردگاری هاروون و مووسا.

قَالَ آمَنتُمْ لَهُ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ ۖ إِنَّهُ لَكَبِيرُكُمُ الَّذِي عَلَّمَكُمُ السِّحْرَ ۖ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَافٍ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ فِي جُذُوعِ النَّخْلِ وَلَتَعْلَمُنَّ أَيُّنَا أَشَدُّ عَذَابًا وَأَبْقَىٰ (71)

فیرعەون وتی: ئایا ئێوە هەر ئاوا باوەڕتان پێ هێنا پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم و ڕازی بم؟ بەڕاستی دیارە مووسا گەورە و مامۆستاتانە و هەر ئەو فێری جادووگەریی کردوون، شەرت بێت دەست و قاچتان بە پێچەوانەوە بقرتێنم و هەڵتانواسم بەقەدی دارخورمادا ئەوسا چاک دەزانن کە کاممان (من، یان خوای مووسا) سزامان توندوتیژ و بەردەوامە!

قَالُوا لَن نُّؤْثِرَكَ عَلَىٰ مَا جَاءَنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالَّذِي فَطَرَنَا ۖ فَاقْضِ مَا أَنتَ قَاضٍ ۖ إِنَّمَا تَقْضِي هَٰذِهِ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا (72)

(جادووگەرانی تاوێک لەمەوبەر، بە باوەڕێکی بەتینەوە) وتیان: هەرگیز تازە باوی تۆ نادەین بەسەر ئەم بەڵگە و نیشانانەدا کە بۆمان هاتووە. سوێند بەو کەسەی کە درووستی کردووین، چیت لەدەست دێت ئەنجامی بدە و درێغی مەکە، بەڕاستی تۆ هەر دەتوانیت ژیانی ئەم دنیایەمان لێ زەوت بکەیت.

إِنَّا آمَنَّا بِرَبِّنَا لِيَغْفِرَ لَنَا خَطَايَانَا وَمَا أَكْرَهْتَنَا عَلَيْهِ مِنَ السِّحْرِ ۗ وَاللَّهُ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰ (73)

ئێمە ئیتر بەڕاستی باوەڕمان هێناوە بە پەروەردگارمان، تا لە گوناهەکانمان خۆش ببێت و لەو جادووگەرییەش کە بەزۆر پێت کردین، هەمیشە خوای گەورە لە هەموو کەس چاکترە و لە هەموو کەس پایەدارتر و بەردەوامترە.

إِنَّهُ مَن يَأْتِ رَبَّهُ مُجْرِمًا فَإِنَّ لَهُ جَهَنَّمَ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ (74)

ئێمە دڵنیاین لەوەی، کە ئەوەی بە تاوان و گوناهەوە بگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگاری، بێگومان ئەوە دۆزەخ بۆی ئامادەیە کە نە دەمرێت تیایدا (تا لە سزا ڕزگاری ببێت) نە دەژی (بەئارامی و ئاسوودەیی).

وَمَن يَأْتِهِ مُؤْمِنًا قَدْ عَمِلَ الصَّالِحَاتِ فَأُولَٰئِكَ لَهُمُ الدَّرَجَاتُ الْعُلَىٰ (75)

ئەو کەسەش بە ئیمانەوە بگەڕێتەوە بۆ لای و بەڕاستی کردەوە چاکەکانی ئەنجام دابێت، ئەوە بۆ ئەوانە پلە و پایەی بەرز و بڵند ئامادەیە...

جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ جَزَاءُ مَن تَزَكَّىٰ (76)

بەهەشتی «عەدەن» ـە کە باخەکەنی چڕوپڕە دەچنە ناوی، چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوەدا، ئەوەش پاداشتی کەسێکە دڵ و دەروون و ڕەوشتی خۆی خاوێن کردبێت.

وَلَقَدْ أَوْحَيْنَا إِلَىٰ مُوسَىٰ أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِي فَاضْرِبْ لَهُمْ طَرِيقًا فِي الْبَحْرِ يَبَسًا لَّا تَخَافُ دَرَكًا وَلَا تَخْشَىٰ (77)

(دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵیک) سوێند بە خوا بەڕاستی نیگامان بۆ مووسا کرد کە شەوڕەوی بکە بە بەندەکانم و ڕێگەیەکی وشکیان لە دەریادا بۆ دابین بکە و لە کاتێکدا ترسی ئەوەت نییە کە پێت بگەن و خەمی نوقمبوون و تیاچوونیشت نییە.

فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ بِجُنُودِهِ فَغَشِيَهُم مِّنَ الْيَمِّ مَا غَشِيَهُمْ (78)

ئەوسا فیرعەون بە سەربازانیەوە شوێنیان کەوتن، کوتوپڕ لەناو ئاوەکەدا شەپۆلی دەریا دای بەسەریاندا و هەموویانی داپۆشی بە چ داپۆشینێک!

وَأَضَلَّ فِرْعَوْنُ قَوْمَهُ وَمَا هَدَىٰ (79)

فیرعەونیش قەوم و گەلەکەی خۆیی گومرا کرد و ڕێنمووییی نەکردن.

يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ قَدْ أَنجَيْنَاكُم مِّنْ عَدُوِّكُمْ وَوَاعَدْنَاكُمْ جَانِبَ الطُّورِ الْأَيْمَنَ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكُمُ الْمَنَّ وَالسَّلْوَىٰ (80)

(پاشان خوا ڕوو بە نەوەی ئیسڕائیل دەفەرمێت): ئەی نەوەی ئیسڕائیل بێگومان ئێمە ئێوەمان لە دەست دوژمنەکەتان ڕزگار کرد و بەڵێنیشمان دانێ کە لەلای ڕاستی کێوی «طور» ـدا (پەیمانتان لێ وەربگرین)، گەزۆ و شەلاقەشمان بۆ دابین کردن.

كُلُوا مِن طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ وَلَا تَطْغَوْا فِيهِ فَيَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبِي ۖ وَمَن يَحْلِلْ عَلَيْهِ غَضَبِي فَقَدْ هَوَىٰ (81)

بخۆن لەو ڕزق و ڕۆزییە پاک و چاکانەی کە پێمان بەخشیون و زیادڕەوی و گوناهکاری و فێڵ و تەڵەکەی تێدا مەکەن، بۆ ئەوەی خەشم و قینی من داتان نەگرێتەوە، بێگومان ئەوەی خەشم و قینی من دای بگرێت، ئەوە ئیتر کەوتووە و تیاچووە.

وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِّمَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ثُمَّ اهْتَدَىٰ (82)

دڵنیاش بن بەڕاستی من زۆر لێخۆشبووم لەو کەسەی کە تەوبە دەکات و باوەڕ دەهێنێت و کار و کردەوەی چاکە دەکات، لەوەودوا (تا دواهەناسەی ژیانی) بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو ڕێبازە.

وَمَا أَعْجَلَكَ عَن قَوْمِكَ يَا مُوسَىٰ (83)

(لەوەودوا مووسا خۆی گەیاندە کێوی «طور»، خوای گەورە لێی پرسی:) ئەی مووسا بۆ چی تۆ پەلەت کرد و قەومەکەتت بەجێ هێشت.

قَالَ هُمْ أُولَاءِ عَلَىٰ أَثَرِي وَعَجِلْتُ إِلَيْكَ رَبِّ لِتَرْضَىٰ (84)

مووسا وتی: ئەوان لەسەر ڕێبازی من دەڕۆن، (بەڵام من ئارەزوومەندی گفتوگۆت بووم) بۆیە بەپەلە هاتم تا تۆ ئەی پەروەردگارم لێم ڕازی بیت (فەرمانە پیرۆزەکانت وەربگرم).

قَالَ فَإِنَّا قَدْ فَتَنَّا قَوْمَكَ مِن بَعْدِكَ وَأَضَلَّهُمُ السَّامِرِيُّ (85)

پەروەرردگار فەرمووی: بێگومان ئێمە قەومەکەتمان لە دوای هاتنی تۆ تاقی کردەوە (کەچی سەرکەتوو نەبوون، باوەڕدامەزراو نەبوون) کابرای سامیری گومڕای کردن.

فَرَجَعَ مُوسَىٰ إِلَىٰ قَوْمِهِ غَضْبَانَ أَسِفًا ۚ قَالَ يَا قَوْمِ أَلَمْ يَعِدْكُمْ رَبُّكُمْ وَعْدًا حَسَنًا ۚ أَفَطَالَ عَلَيْكُمُ الْعَهْدُ أَمْ أَرَدتُّمْ أَن يَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبٌ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَخْلَفْتُم مَّوْعِدِي (86)

پاشان مووسا گەڕایەوە بۆ ناو قەومەکەی، بەتووڕەیی و داخ و خەفەتێکی زۆرەوە، وتی: ئەی قەومەکەم! مەگەر پەروەردگارتان بەڵێنی چاکی پێ نەدابوون (کە سەرفرازتان بکا‌ت لە دنیا و قیامەتدا) ئایا ئەو بەڵێن و پەیمانە زۆری پێ چووە؟ یاخود ویستتان خەشم و قین لەلایەن پەروەردگارتانەوە دابارێت بەسەرتاندا، بۆیە ئیتر ئەو بەڵێنەی دابووتان بە من نەتانبردە سەر (کە پابەندی یەکخواناسی بن؟!).

قَالُوا مَا أَخْلَفْنَا مَوْعِدَكَ بِمَلْكِنَا وَلَٰكِنَّا حُمِّلْنَا أَوْزَارًا مِّن زِينَةِ الْقَوْمِ فَقَذَفْنَاهَا فَكَذَٰلِكَ أَلْقَى السَّامِرِيُّ (87)

خەڵکەکە وتیان: ئێمە سەرپێچیکردنمان لە بەڵێنەکەی تۆ بە ئارەزووی خۆمان نەبووە، حەزمان لە سەرپێچی نەکردووە، بەڵام ئێمە زێر و زیوێکی زۆری «قبطی» ـیەکان درابوو بەسەرماندا، جا ئیتر فڕێمان دا و سامیریش بەو شێوەیە فڕێی دا..

فَأَخْرَجَ لَهُمْ عِجْلًا جَسَدًا لَّهُ خُوَارٌ فَقَالُوا هَٰذَا إِلَٰهُكُمْ وَإِلَٰهُ مُوسَىٰ فَنَسِيَ (88)

بەو زێڕ و زیوە پەیکەری گوێرەکەیەکی بۆ درووست کردن (جارجار) بۆڕەیەکی دەکرد، (سامیری و بێدینەکان بێشەرمانە) وتیان: ئەمە خوای ئێوە و خوای مووسایە، ئەو لەبیری چووە و (بەشوێنیدا دەگەڕێت).

أَفَلَا يَرَوْنَ أَلَّا يَرْجِعُ إِلَيْهِمْ قَوْلًا وَلَا يَمْلِكُ لَهُمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا (89)

جا ئایا ئەو نەفا‌مانە نازانن ئەو گوێرەکەیە وەڵامی هیچ قسەیەکیان ناداتەوە؛ هیچ زەرەر یان قازانجێکی بۆتان نییە؟!

وَلَقَدْ قَالَ لَهُمْ هَارُونُ مِن قَبْلُ يَا قَوْمِ إِنَّمَا فُتِنتُم بِهِ ۖ وَإِنَّ رَبَّكُمُ الرَّحْمَٰنُ فَاتَّبِعُونِي وَأَطِيعُوا أَمْرِي (90)

بێگومان پێشتریش هاروون پێی وتن: ئەی قەومی من! ئێوە بەم گوێرەکە زێڕینە تووشی تاقیکردنەوەیەکی سەخت بوون و تیایدا دەرنەچوون، دڵنیا بن کە پەروەردگارتان خوایەکی میهرەبانە، شوێنی من بکەون و گوێڕایەڵی فەرمانی من بن.

قَالُوا لَن نَّبْرَحَ عَلَيْهِ عَاكِفِينَ حَتَّىٰ يَرْجِعَ إِلَيْنَا مُوسَىٰ (91)

کەچی وتیان: هەرگیز وازی لێ ناهێنین و بەدەوریدا دێین و دەیپەرستین هەتا مووسا خۆی دەگەڕێتەوە!

قَالَ يَا هَارُونُ مَا مَنَعَكَ إِذْ رَأَيْتَهُمْ ضَلُّوا (92)

(مووسا، کە گەڕایەوە بەتووڕەیییەوە) وتی: ئەی هاروون، چی وای لێ کردیت (بێدەنگ بیت) و هیچ نەکەیت، کاتێک بینیتن ئاوا گومڕا بوون؟

أَلَّا تَتَّبِعَنِ ۖ أَفَعَصَيْتَ أَمْرِي (93)

چی وای لێ کردیت پەیڕەوی من نەکەیت؟! ئایا له فەرمانی من یاخی بوویت؟!

قَالَ يَا ابْنَ أُمَّ لَا تَأْخُذْ بِلِحْيَتِي وَلَا بِرَأْسِي ۖ إِنِّي خَشِيتُ أَن تَقُولَ فَرَّقْتَ بَيْنَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَمْ تَرْقُبْ قَوْلِي (94)

هاروون وتی: کوڕی دایکم (بۆ ئەوەی سۆزی بجووڵێنێت) ڕیشم مەگرە و قژم ڕامەکێشە، (من بۆیە زۆر لەسەری نەچووم) بێگومان ترسام دوایی پێم بڵێیت: تۆ جیاوازیت خستە ناو نەتەوەی ئیسڕائیلەوە و گوێت بە قسەی من نەدا.

قَالَ فَمَا خَطْبُكَ يَا سَامِرِيُّ (95)

(ئنجا مووسا ڕووی کردە کابرای سامیری) وتی: ئەی سامیری! ئەو کارە خەتەرناکە چییە کە ئەنجامت داوە؟ (ئەم پیلان و تەڵەکە و فێلە چییە درووستت کردووە)؟!

قَالَ بَصُرْتُ بِمَا لَمْ يَبْصُرُوا بِهِ فَقَبَضْتُ قَبْضَةً مِّنْ أَثَرِ الرَّسُولِ فَنَبَذْتُهَا وَكَذَٰلِكَ سَوَّلَتْ لِي نَفْسِي (96)

سامیری وتی: ئەوەی من بینیم، ئەوان نەیانبینی، من مشتێکم لە شوێن پێی (ئەسپەکەی) جوبرەئیل هەڵگرت و فڕێم دایە ناو پەیکەرەکەوە، بەو شێوەیە نەفسی بەدکردارم ئەو کارەی پێ کردم (یاخود دەگونجێت سامیری درۆ بکات، تا خۆی لە خەشمی حەزرەتی مووسا ڕزگار بکات و جادوویەکی ئەنجام دابێت).

قَالَ فَاذْهَبْ فَإِنَّ لَكَ فِي الْحَيَاةِ أَن تَقُولَ لَا مِسَاسَ ۖ وَإِنَّ لَكَ مَوْعِدًا لَّن تُخْلَفَهُ ۖ وَانظُرْ إِلَىٰ إِلَٰهِكَ الَّذِي ظَلْتَ عَلَيْهِ عَاكِفًا ۖ لَّنُحَرِّقَنَّهُ ثُمَّ لَنَنسِفَنَّهُ فِي الْيَمِّ نَسْفًا (97)

(مووسا بە سامیریی) وت: دە بڕۆ تا ماوی لە ژیاندا (هەر کەسێک نزیکت کەوتەوە دەبێت) بڵێیت: بە هیچ شێوەیەک بەریەککەوتن نییە (دیارە کە دەستی هەر کەسی بەر کەوتبێت تووشی ئازارێکی زۆر بووە)، دڵنیاش بە کە کاتێکی تریشت بۆ دیاری کراوە، کە هەرگیز ناتوانیت لێی دەرباز ببیت، سەرنجی خواکەشت بدە کە بەدەوریدا دەسووڕایتەوە و دەتپەرست، دەبێت بیسووتێنین و هەلاهەلای بکەین و بیخەینە ناو دەریاوە.

إِنَّمَا إِلَٰهُكُمُ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ وَسِعَ كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا (98)

خەڵکینە! ئێوە دڵنیا بن کە پەروەردگارتان تەنها زاتی (الله) ـە، جگە لەو خوایەکی تر نییە، زانیاری و زانستی ئەو زاتە هەموو شتێکی گرتۆتەوە.

كَذَٰلِكَ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَاءِ مَا قَدْ سَبَقَ ۚ وَقَدْ آتَيْنَاكَ مِن لَّدُنَّا ذِكْرًا (99)

ئەی محمد ‎‎صلی الله علیه و سلم ئێمە بێگومان ئا بەو شێوەیە هەندێک لە بەسەرهاتی ئەوانەی ڕابردوو بۆت دەگێڕینەوە، دڵنیا بە ئێمە لەلا‌یەن خۆمانەوە قورئانمان پێ بەخشیویت کە یاداوەری بێت لە هەموو ڕوویەکەوە.

مَّنْ أَعْرَضَ عَنْهُ فَإِنَّهُ يَحْمِلُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وِزْرًا (100)

ئەوەی پشتی تێ کردبێت، ئەوە بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا کۆڵیک گوناهـ هەڵدەگرێت.

خَالِدِينَ فِيهِ ۖ وَسَاءَ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ حِمْلًا (101)

(ئەو جۆرە کەسانە) لەناو سزادا بۆ هەمیشە دەمێننەوە، ئای چەند خراپە ئەو کۆڵە قورسەی کە لە قیامەتدا بە کۆڵیانەوەیە.

يَوْمَ يُنفَخُ فِي الصُّورِ ۚ وَنَحْشُرُ الْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍ زُرْقًا (102)

ڕۆژێک دێت فوو دەکرێت بە «صور» ـدا، ئەو ڕۆژە تاوانباران چاویان کوێرە و شین هەڵگەڕاوە (دیمەنێکی ناشرین و سامناکیان هەیە).

يَتَخَافَتُونَ بَيْنَهُمْ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا عَشْرًا (103)

بە چپە و سرتە بە یەک دەڵێن: تەنها دە شەو نەبێت؛ (لە دنیادا یان لە جیهانی بەرزەخدا) هیچی ترتان پێ چووە؟

نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ إِذْ يَقُولُ أَمْثَلُهُمْ طَرِيقَةً إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا يَوْمًا (104)

ئێمە چاک دەزانین سەرەنجام چی دەڵێن چونکە ژیرترین و وریاترینیان دەڵێت: تەنها ڕۆژێک نەبێت هیچی ترتان پێ نەچووە!

وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْجِبَالِ فَقُلْ يَنسِفُهَا رَبِّي نَسْفًا (105)

پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی کێوەکان (کە لە بەرپابوونی قیامەتدا چییان بەسەر دێت)، ئەی محمد (صلی الله علیه و سلم) تۆ پێیان بڵێ: پەروەردگارم هەڵی دەتەکێنێت و وردوخاشی دەکات...

فَيَذَرُهَا قَاعًا صَفْصَفًا (106)

جا پەرشوبڵاوی دەکاتەوە و دەیکاتە زەوییەکی پان و تەخت و بەرین وازی لێ دەهێنێت و بەجێی دەهێڵێت.

لَّا تَرَىٰ فِيهَا عِوَجًا وَلَا أَمْتًا (107)

هیچ خواروخێچی و بەرزی و نزمییەک لەسەر ڕووکاری نابینیت.

يَوْمَئِذٍ يَتَّبِعُونَ الدَّاعِيَ لَا عِوَجَ لَهُ ۖ وَخَشَعَتِ الْأَصْوَاتُ لِلرَّحْمَٰنِ فَلَا تَسْمَعُ إِلَّا هَمْسًا (108)

لەو ڕۆژەدا هەموو خەڵکی شوێنی جاڕدەری کۆکردنەوە دەکەون، هیچ سەرپێچی و لارییەک ناکرێت، هەموو دەنگەکان لەبەر پەروەردگاری میهرەبان نزمن و بەهێواشی دەدوێن، تەنها چپە و سرتەیەکی کەم نەبێت هیچی تر نابیستیت.

يَوْمَئِذٍ لَّا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَٰنُ وَرَضِيَ لَهُ قَوْلًا (109)

لەو ڕۆژەدا تکا و شەفاعەت وەرناگیرێت و بێسوودە، مەگەر لە کەسێک خوای میهرەبان مۆڵەتی بدات و ڕازی بێت بەوەی قسەی بۆ بکرێت و قسەی لێ وەربگرێت.

يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِ عِلْمًا (110)

خوا بە هەموو ئەو شتانە دەزانێت (کە لە قیامەتدا) چاوەڕێیانە و بە هەموو ئەو شتانەی (کە لە دنیادا) ئەنجامیان داوە و ئەو خەڵکە هەرگیز ناتوانن ئاگاداری زانست و زانیاریی بێسنووری ئەو زاتە ببن.

وَعَنَتِ الْوُجُوهُ لِلْحَيِّ الْقَيُّومِ ۖ وَقَدْ خَابَ مَنْ حَمَلَ ظُلْمًا (111)

هەر چی ڕوخسارەکانە (لە ڕۆژی قیامەتدا) ملکەچ و فەرمانبەردارن، بۆ ئەو زاتەی کە هەمیشە زیندووە و دەسەڵاتی بێسنووری هەیە، بێگومان ئەوەی ستەمی کردووە، ڕەنجبەخەسار و نائومێد و بێهیوایە.

وَمَن يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَا يَخَافُ ظُلْمًا وَلَا هَضْمًا (112)

ئەوەش کە کار و کردەوە چاکەکان ئەنجام دەدات و لە کاتێکدا ئیمانداریش بووبێت، ئەوە ئیتر ناترسێت لەوەی ستەمی لێ بکرێت یان مافی پێشێل بکرێت.

وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا وَصَرَّفْنَا فِيهِ مِنَ الْوَعِيدِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ أَوْ يُحْدِثُ لَهُمْ ذِكْرًا (113)

ئا بەو شێوەیە ئێمە قورئانێکی عەرەبی و پاراو و ڕەوانمان دابەزاندووە و جۆرەها هەڕەشەشمان تیادا باس کردووە، بۆ ئەوەی لە خوا بترسن و یاخود ببێتە هۆی ئەوەی کە یاداوەرییان تێدا بەدی بهێنێت.

فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ ۗ وَلَا تَعْجَلْ بِالْقُرْآنِ مِن قَبْلِ أَن يُقْضَىٰ إِلَيْكَ وَحْيُهُ ۖ وَقُل رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا (114)

خوای گەورە زۆر پایەبەرز و بڵندە و پاشای بە حەق و ڕاستەقینەیە، (ئەی محمد صلی الله علیه و سلم) نەکەیت لە خوێندنی قورئاندا پەلە بکەیت: لە پێش ئەوەی وەحی و نیگای ئەو قورئانە تەواو ببێت بۆ لای تۆ (چونکە ئێمە نایەڵین فەرامۆشی بکەیت) نزا بکە و بشڵێ: پەروەردگارا! بەردەوام زانست و زانیاریی زۆرتر و زیاترم پێ ببەخشە.

وَلَقَدْ عَهِدْنَا إِلَىٰ آدَمَ مِن قَبْلُ فَنَسِيَ وَلَمْ نَجِدْ لَهُ عَزْمًا (115)

سوێند بە خوا بێگومان ئێمە پێشتر پەیمانمان لە ئادەم وەرگرت (کە نزیکی درەختی قەدەغەکراو نەکەوێت) کەچی بیری چوو، بەمەرجێک نەمانبینی پێشتر بڕیاری کردنی ئەو سەرپێچییە بدات.

وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ (116)

سەردەمێک بە فریشتەکانمان وت: سوژدە بەرن بۆ ئادەم، هەموو سوژدەیان برد، جگە لە ئیبلیس کە سەرسەخت و یاخی بوو.

فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَٰذَا عَدُوٌّ لَّكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ الْجَنَّةِ فَتَشْقَىٰ (117)

جا وتمان: ئەی ئادەم! بەڕاستی ئەم (ئیبلیسە) دوژمنی خۆت و هاوسەرەکەتە، وریا بن لە بەهەشت بە دەرکردنتان نەدات، بەهۆیەوە تووشی ناخۆشی و نەگبەتی و دەربەدەری ببن.

إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعْرَىٰ (118)

دڵنیاش بە تۆ لە بەهەشتدا نە برسیت دەبێت نە ڕووتوڕەجاڵ دەبیت و...

وَأَنَّكَ لَا تَظْمَأُ فِيهَا وَلَا تَضْحَىٰ (119)

نە تینووشت دەبێت و نە گەرماش زۆرت بۆ دەهێنێت.

فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ الشَّيْطَانُ قَالَ يَا آدَمُ هَلْ أَدُلُّكَ عَلَىٰ شَجَرَةِ الْخُلْدِ وَمُلْكٍ لَّا يَبْلَىٰ (120)

جا شەیتان گومانی خستە دڵییەوە و پێی وت: ئەی ئادەم پێت بڵێم و نیشانت بدەم درەختی نەمری و موڵک و دارایییەک کە بەسەر ناچێت کامەیە؟!

فَأَكَلَا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ الْجَنَّةِ ۚ وَعَصَىٰ آدَمُ رَبَّهُ فَغَوَىٰ (121)

(شەیتان هەر کۆڵی نەدا تا فریوی دان) هەر دووکیان لە بەروبوومی درەختەکەیان خوارد (ئیتر جلوبەرگ و پۆشاکیان داماڵرا)، عەیبوعاریان دەرکەوت، بەپەلە هەوڵیان دا بە گەڵای درەختەکانی بەهەشت (خۆیان داپۆشن) ئا بەو شێوەیە ئادەم یاخی بوو لە پەروەردگاری و فریوی خوارد و ڕێگای لێ تێک چوو، پاشان پەروەردگاری هەڵی بژارد و (کردی بە پێغەمبەر) تەوبەی لێ وەرگرت و هیدایەت و ڕێنمووییی کرد.

ثُمَّ اجْتَبَاهُ رَبُّهُ فَتَابَ عَلَيْهِ وَهَدَىٰ (122)

پاشان پەروەردگاری هەڵی بژارد بۆ پێغەمبەرێتی و لە خۆیی نزیک خستەوە و تەوبەشی لێ وەرگرت و شارەزا و ڕێنمووییی کرد، بۆ پاڕانەوە و داواکردنی لێخۆشبوون.

قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا ۖ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَىٰ (123)

(ئەوسا خوای گەورە فەرمانی دا) وتی: ئیتر هەر دووکتان لە بەهەشت دابەزن بەگشتی، هەندێکتان دەبنە دوژمنی هەندێکتان، جا ئەگەر هیدایەت و ڕێنمووییی من بۆ ئێوە هات، ئەوەی شوێنی بەرنامەکەم بکەوێت، نە گومڕا دەبێت، نە ناخۆشی و ناڕەحەتی و ناسۆر دێتە ڕێی.

وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ (124)

ئەوەیش ڕوو وەربگێڕێت لە بەرنامە و یادی من پشتی تێ بکات، بێگومان بۆ ئەو جۆرە کەسانە ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت، لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە کوێری حەشری دەکەین...

قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَىٰ وَقَدْ كُنتُ بَصِيرًا (125)

ئەو جۆرە کەسە دەڵێت: ئەی پەروەردگار بۆ بە کوێری حەشرت کردم خۆ من کاتی خۆی چاوساغ و بینا بووم؟

قَالَ كَذَٰلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا ۖ وَكَذَٰلِكَ الْيَوْمَ تُنسَىٰ (126)

(لە وەڵامدا خوا) دەفەرمێت: تۆ ئا بەو شێوەیە بوویت (کوێر بوویت لە ئاستی) ئایەت و بەڵگەکانی ئێمەدا کاتێک پێت ڕادەگەیەنرا، ئێمەش ئەمڕۆ ئاوا مامەڵەی کەسێکی لەبیرکراوت لەگەڵدا دەکەین (لە سزا و ئازاردا دەهێڵرێیتەوە).

وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي مَنْ أَسْرَفَ وَلَمْ يُؤْمِن بِآيَاتِ رَبِّهِ ۚ وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبْقَىٰ (127)

ئا بەو شێوەیە، تۆڵە دەکەینەوە لەو کەسەی کە لە سنوور دەترازێت و باوەڕ بە ئایەت و فەرمانەکانی پەروەردگاری ناهێنێت، بێگومان سزای قیامەت زۆر سەخت تر و بەردەوامترە (لە سزای دنیا).

أَفَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ يَمْشُونَ فِي مَسَاكِنِهِمْ ۗ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّأُولِي النُّهَىٰ (128)

ئایا بۆیان ڕوون نەبۆتەوە کە چەندەها نەوەمان پێش ئەمان لەناو بردووە، بەناو شوێنەوار و ماڵ و حاڵیاندا هاتوچۆ دەکەن، بەڕاستی ئا لەو بەسەرهاتانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە بۆ خاوەنبیر و هۆشمەندەکان.

وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَكَانَ لِزَامًا وَأَجَلٌ مُّسَمًّى (129)

خۆ ئەگەر بڕیارێک لەلایەن پەروەردگارتەوە پێش نەکەوتایە و مۆڵەتی دیاریکراویش نەبووایە، ئەوە لەناوبردنی خوانەناسان شتێکی ئەنجامدار دەبوو.

فَاصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا ۖ وَمِنْ آنَاءِ اللَّيْلِ فَسَبِّحْ وَأَطْرَافَ النَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرْضَىٰ (130)

کە واتە ئەی محمد صلی الله علیه و سلم، ئەی ئیماندار خۆڕاگر بە بەرانبەر ئەو گوفتارە نابەجێیانەیان کە دەیڵێن و تەسبیحات و ستایش و سوپاسی پەروەردگارت بکە، پێش هەڵهاتنی خۆر و پێش ئاوابوونی، لە هەندێک کاتەکانی شەودا هەر تەسبیحات و ستایشی بکە، لە بەشە جیاجیاکانی ڕۆژیشدا هەر تەسبیحات و ستایشی بکە، بۆ ئەوەی لە ڕەزامەندیی پەروەردگار بەهرەمەند ببیت.

وَلَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِّنْهُمْ زَهْرَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ ۚ وَرِزْقُ رَبِّكَ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰ (131)

(ئەی ئیماندار) تۆ چاوەکانت مەبڕە ئەو ناز و نیعمەتەی کە هەندێک خەڵکمان لێ بەهرەوەر کردووە، کە زینەت و ڕازاوەییی ژیانی دنیایە، بۆ ئەوەی لەو ناز و نیعمەتە تاقیان بکەینەوە، بێگومان ڕزق و ڕۆزیی پەروەردگارت (لە بەهەشتدا) چاکتر و بەردەوامترە.

وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلَاةِ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا ۖ لَا نَسْأَلُكَ رِزْقًا ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُكَ ۗ وَالْعَاقِبَةُ لِلتَّقْوَىٰ (132)

(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم، ئەی ئیماندار) فەرمان بدە بە هەموو تاکەکانی خێزانت، تا نوێژەکەیان (بە چاکی ئەنجام بدەن، چونکە خۆراکی ڕۆحە) و بەردەوام و کۆڵنەدەر و خۆڕاگر بە لەسەری، ئێمە بێگومان داوای ڕزق و ڕۆزی لە تۆ ناکەین، بەڵکوو ئێمە ڕزق و ڕۆزی بە تۆ دەبەخشین، سەرەنجامی چاک هەر بۆ خواناسی و دیندارییە.

وَقَالُوا لَوْلَا يَأْتِينَا بِآيَةٍ مِّن رَّبِّهِ ۚ أَوَلَمْ تَأْتِهِم بَيِّنَةُ مَا فِي الصُّحُفِ الْأُولَىٰ (133)

(کافرەکانی مەککە) وتیان: باشە، ئەوە بۆ لەلایەن پەروەردگاریەوە موعجیزەیەکی بۆ ئێمە نەهێنا و (نیشانی نەداین)، مەگەر باسی (ئەو موعجیزانە) لە کتێبە پێشووەکاندا ڕوون نەکراوەتەوە؟ (کاتی خۆی نیشانی قەومە پێشووەکانمان داوە بەڵام خۆ باوەڕیان نەهێناوە، بۆ ئەمانیشی پێش بهێنین هەر باوەڕ نا‌هێنن).

وَلَوْ أَنَّا أَهْلَكْنَاهُم بِعَذَابٍ مِّن قَبْلِهِ لَقَالُوا رَبَّنَا لَوْلَا أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًا فَنَتَّبِعَ آيَاتِكَ مِن قَبْلِ أَن نَّذِلَّ وَنَخْزَىٰ (134)

خۆ ئەگەر بەڕاستی ئێمەش پێش ناردنی قورئان و پێغەمبەر لەناومان ببردنایە، ئەوە دەیانوت: پەروەردگارا! بۆ چی پێغەمبەرێکت بۆ ڕەوانە نەکردین، تا شوێنی بەرنامە و ئایەتەکانی تۆ بکەوین پێش ئەوەی زەلیل و ڕیسوا ببین.

قُلْ كُلٌّ مُّتَرَبِّصٌ فَتَرَبَّصُوا ۖ فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ أَصْحَابُ الصِّرَاطِ السَّوِيِّ وَمَنِ اهْتَدَىٰ (135)

(ئەی پێغەمبەرصلی الله علیه و سلم بە دوژمنانی دین) بڵێ: هەموو لایەک چاوەڕوانن، دە ئێوەش چاوەڕێ بن لە داهاتوودا دەزانن کە کێ خاوەنی بەرنامە و ڕێبازی ڕاست و درووستە و کێش ڕێبازی هیدایەتی گرتۆتە بەر.

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî سه شنبه بیست و پنجم اردیبهشت ۱۳۹۷ |