بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ

 

إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا (1)

کاتێ زەوی دەهێنرێتە لەرزە و بوومەلەرزە زۆر بەهێزەکەی بۆ پێش هات.

وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا (2)

هەر چی لە زەویدا هەبوو لە ماددە سەنگینەکانی ناوی دەری پەڕاند و هێنایە دەرەوە.

وَقَالَ الْإِنسَانُ مَا لَهَا (3)

(ئەو کاتە) ئادەمیزادیش دەڵێت: ئەوە چییەتی، بۆ وای لێ هات (ئیماندار هەست دەکات کۆتاییی دنیایە و بەرپابوونی ڕۆژی قیامەتە، بێئیمانیش سەری لێ دەشێوێت و نازانێت بەرەو کوێ ڕابکات).

يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا (4)

لەو ڕۆژەدا زەوی هەواڵەکانی خۆی دەگێڕێتەوە.

بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَىٰ لَهَا (5)

بەهۆی ئەوەی کە پەروەردگارت ڕای گەیاندووە (ئەی ئینسان) فەرمانی بۆ دەرکردووە (کاتی کۆتاییهاتنیەتی).

يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِّيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ (6)

ئەو ڕۆژە خەڵکی دەستەدەستە بەرەو گۆڕەپانی لێپرسینەوە دەردەچن، بە پەرشوبڵاوی، تا کار و کردەوەکانیان ببیننەوە (دیارە کە نامەی کردەوەکان تۆمار کراوە بە دەنگ و ڕەنگەوە).

فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ (7)

جا ئەوەی بەقەدەر سەنگی گەردیلەیەک خێر و چاکەی ئەنجام دابێت دەیبینێتەوە.

وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ (8)

ئەوەش کە بەقەدەر سەنگی گەردیلەیەک شەڕ و خراپەی هەبێت دەیبینێتەوە.

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî شنبه بیست و نهم اسفند ۱۳۹۴ |