بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ ۚ إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَيْءٌ عَظِيمٌ (1)
ئەی خەڵکینە لە پەروەردگارتان بترسن و خۆتان لە خەشمی بپارێزن چونکە بەڕاستی بوومەلەرزەی قیامەت و کاولبوونی بوونەوەر کارەساتێکی زۆر گەورەیە و ڕووداوێکی سامناکە.
يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّا أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى النَّاسَ سُكَارَىٰ وَمَا هُم بِسُكَارَىٰ وَلَٰكِنَّ عَذَابَ اللَّهِ شَدِيدٌ (2)
لەو ڕۆژەدا کە کارەساتەکە دەبینن، هەموو شیردەرێک لە شیرخۆرەکەی بێئاگا دەبێت و فەرامۆشی دەکات، هەموو سکپڕ و دووگیانێکش کۆرپەلەکەی دادەنێت، خەڵکی دەبینیت، وەکوو سەرخۆشن، لە ڕاستیدا سەرخۆشیش نین، بەڵکوو سزای خوایی زۆر سەخت و سامناکە و سەری لێ شێواندوون.
وَمِنَ النَّاسِ مَن يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيْطَانٍ مَّرِيدٍ (3)
هەندێ لە خەڵکی دەبینیت بەبێ هیچ زانست و زانیارییەک دەربارەی (گەورەیی و دەسەڵاتی) خوای پەروەردگار موجادەلە دەکەن و باس و خواس دەکەن و شوێن هەموو شەیتانێکی یاخی و سەرکەش دەکەون.
كُتِبَ عَلَيْهِ أَنَّهُ مَن تَوَلَّاهُ فَأَنَّهُ يُضِلُّهُ وَيَهْدِيهِ إِلَىٰ عَذَابِ السَّعِيرِ (4)
لەسەر شەیتان بڕیار دراوە، بێگومان ئەوەی شوێنی بکەوێت و بەگوێی بکات، ئەوە بەڕاستی گومڕای دەکات و ڕێگەی بۆ خۆش دەکات تا بەرەو سزای دۆزەخ بیبات.
يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّنَ الْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ مِن مُّضْغَةٍ مُّخَلَّقَةٍ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ لِّنُبَيِّنَ لَكُمْ ۚ وَنُقِرُّ فِي الْأَرْحَامِ مَا نَشَاءُ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى ثُمَّ نُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ ۖ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰ أَرْذَلِ الْعُمُرِ لِكَيْلَا يَعْلَمَ مِن بَعْدِ عِلْمٍ شَيْئًا ۚ وَتَرَى الْأَرْضَ هَامِدَةً فَإِذَا أَنزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ وَأَنبَتَتْ مِن كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ (5)
ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە گومانتان لە زیندووبوونەوە هەیە، ئەوە چاک بزانن کە ئێمە سەرەتا ئێوەمان لە خاکوخۆڵ درووست کردووە، لەوەودوا (نەوەکان) لە نوتفەیەک (پەیدا بوون)، پاشان نوتفەش دەبێتە خۆهەڵواسەرێک لەناو منداڵداندا، لەوەودوا دەبێتە گۆشتپارەیەکی تەواوو سەر و سیمادار، یان ناتەواو، (هەموو ئەم شتانە دەهێنینەوە یادتان) تا بۆتان ڕوون بکەینەوە کە ئێمە ئاوا ئێوەمان درووست کردووە و دووبارە درووستکردنەوەشتان لامان ئاسانە، ئەوەش بمانەوێت لە منداڵدانەکاندا جێگیری دەکەین، تا کاتێکی دیاریکراو، لەوەودوا بە ساوایی و بە بچووکی دەرتان دەهێنین (لە سکی دایکتان) دوایی بۆ ئەوەی گەورە ببن و بگەنە ئەوپەڕی هێز و تواناتان، هەتانە دەمرێنرێت بە گەنجی، هەشتانە دەگەڕێنرێتەوە بۆ پەرپووتترنی تەمەنەکان، بۆ ئەوەی هیچ شتێک نەزانێت دوای ئەوەی جاران دەیزانی، (بەڵگەیەکی تریش لەسەر زیندووبوونەوە ئەوەیە کە ئەی ئینسان) تۆ زەویش دەبینیت وشک و برنگە، جا کاتێک ئاوی بارانمان بەسەردا باراند، دادەچڵەکێت و دەلەرزێت و تۆوەکان چەکەرە دەکەن و ڕەگ و چڵ دەردەکەن و دەڕوێن، ئەوسا لە هەموو جۆرە گژوگیا و گوڵ و گوڵزارێکی جوان جووت دەڕوێنێت.
ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّهُ يُحْيِي الْمَوْتَىٰ وَأَنَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (6)
(ئەم شتانەی کە باس کران) بۆ ئەوەیە کە دڵنیا بن هەر خوا زاتێکی حەق و ڕاستە، بێگومان هەر ئەویش بەئاسانی مردووان زیندوو دەکاتەوە و بەڕاستی ئەو پەروەردگارە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
وَأَنَّ السَّاعَةَ آتِيَةٌ لَّا رَيْبَ فِيهَا وَأَنَّ اللَّهَ يَبْعَثُ مَن فِي الْقُبُورِ (7)
بێگومان قیامەتیش هەر بەرپا دەبێت و پێش دێت و هیچ گومانی تێدا نییە و بەڕاستی ئەو خوایە هەر هەموو ئەوانەی کە لەناو گۆڕدان زیندوویان دەکاتەوە و دەیانهێنێتە دەرەوە.
وَمِنَ النَّاسِ مَن يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَابٍ مُّنِيرٍ (8)
هەندێک خەڵکی هەن موجادەلە دەربارەی زاتی خوا و سیفاتە پیرۆزەکانی دەکەن دوور لە هەموو زانست و زانیاری و بۆچوون و کتێب و سەرچاوەیەکی ڕوون و ئاشکرا.
ثَانِيَ عِطْفِهِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ ۖ لَهُ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ ۖ وَنُذِيقُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَذَابَ الْحَرِيقِ (9)
(هەندێک لەو جۆرە کەسانە) ڕوو وەردەگێڕێت و شان هەڵدەتەکێنێت و فیز دەکات تا خۆی و خەڵکی لە ڕێبازی خوا وەربگێڕێت، ئەو جۆرە کەسانە هەر لە دنیادا ڕیسوایی و خەجاڵەتی و سەرشۆڕی دەیانگرێتەوە، لە ڕۆژی قیامەتیشدا سزای سووتێنەری پێ دەچێژین.
ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ يَدَاكَ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ (10)
(ئەوسا پێی دەوترێت) ئەم سەرەنجامە دەستپێشکەری خۆتە تووشت هاتۆتەوە، بێگومانیش خوا بە هیچ جۆرێک ستەم لە بەندەکانی ناکات.
وَمِنَ النَّاسِ مَن يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍ ۖ فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ اطْمَأَنَّ بِهِ ۖ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ انقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِ خَسِرَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ (11)
هەندێک لە خەڵکی هەیە تەنها لە یەک حاڵەتدا خواپەرستی دەکات (ئەویش ئەو حاڵەتەیە کە دنیا بەدڵی ئەو بێت)، ئەگەر تووشی خێر و خۆشی بوو دڵی پێی خۆشە، خۆ ئەگەر تووشی تاقیکردنەوەیەک هات، سواری سەری خۆی دەبێت و هەڵدەگەڕێتەوە، ئا بەو حاڵەتەی دنیا و قیامەت لەدەست خۆی دەدات و زەرەرمەندی هەر دوو لایە و هەر ئەوەشە خەسارەتمەند و زەرەرمەندی ڕوون و ئاشکرا.
يَدْعُو مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُ وَمَا لَا يَنفَعُهُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الضَّلَالُ الْبَعِيدُ (12)
(ئەو جۆرە کەسانە) هانا و هاوار لە کەسێک دەکەن لەجیاتیی خوا، یاخود پەنا بۆ کەسێک دەبەن نە زەرەر و نە قازانجی پێ دەگەیەنێت، ئەو حاڵەتە گومڕایی و سەرلێشێواوییەکی زۆر نابەجێ و دوورە.
يَدْعُو لَمَن ضَرُّهُ أَقْرَبُ مِن نَّفْعِهِ ۚ لَبِئْسَ الْمَوْلَىٰ وَلَبِئْسَ الْعَشِيرُ (13)
(نەفامان هانا و هاوار) لە کەسێک دەکەن کە زەرەری زیاتر و نزیکترە لە قازانجی، ئای کە چەندە یار و یاوەر و هاودەمێکی ناڕەسەن و خراپیان هەیە.
إِنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ (14)
بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە دەخاتە باخەکانی بەهەشتەوە، چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، بێگومان خوای گەورە هەر شتێکی بوێت ئەنجامی دەدات.
مَن كَانَ يَظُنُّ أَن لَّن يَنصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ (15)
ئەو کەسەی وا دەزانێت و وا گومان دەبات کە خوا هەرگیز سەری ناخات و پشتیوانیی لێ ناکات، نە لە دنیادا نە لە قیامەتدا، دەبا پەتێک بە بەرزییەوە هەڵبوواسێت (ملی خۆی پیادا بکات) ئینجا بیبڕێت و خۆی بخنکێنێت (یاخود کەسێک وا گومان دەبات کە هەرگیز خوا پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) و پەیامەکەی سەر ناخات لە دنیا و قیامەتدا، با بڕوا بهێنێت بە ئایینێکی ئاسمانی پاشان پاشگەز بێتەوە) با تەماشا بکات و بزانێت ئەو پیلان و فێڵ و نەخشەیەی، ڕق و کینە و بوغزی لا دەبات؟!
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَاهُ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَأَنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يُرِيدُ (16)
ئا بەو شێوەیە قورئانمان دابەزاندووە، کە ئایەتەکانی هەمووی ڕوون و ئاشکران، بەڕاستی خوا هەر کەسێکی بوێت (شایستە بێت، بەم قورئانە) هیدایەتی دەدات.
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالصَّابِئِينَ وَالنَّصَارَىٰ وَالْمَجُوسَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا إِنَّ اللَّهَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (17)
بەڕاستی ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە و ئەوانەش کە بوونەتە جوو، لەگەڵ «صابئـ» ـەکاندا کە فریشتەپەرست؛ یان ئەستێرەپەرستن و گاورەکان و ئاگرپەرستەکان و ئەوانەی کە هاوەڵیان (بۆ خوا) بڕیار داوە، بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا جیایان دەکاتەوە لە یەکتر و بڕیاری خۆی دەدات لەسەریان، بەڕاستی خوا شایەتە بەسەر هەموو شتێکەوە.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَسْجُدُ لَهُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَمَن فِي الْأَرْضِ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ وَالنُّجُومُ وَالْجِبَالُ وَالشَّجَرُ وَالدَّوَابُّ وَكَثِيرٌ مِّنَ النَّاسِ ۖ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ الْعَذَابُ ۗ وَمَن يُهِنِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِن مُّكْرِمٍ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ ۩ (18)
ئایا نەتبینیوە و نەتبیستووە کە بەڕاستی هەر کەس و هەر چی هەیە لە ئاسمانەکان و زەویدا سوژدە بۆ خوا دەبەن، هەر وەها خۆر و مانگ و ئەستێرە و چیاکان و درەخت و ماڵات و زۆرێک لە خەڵکی، زۆرێکیش خۆی شایستەی سزا و تۆڵە کردووە، جا ئەوەی خوا قەدر و ڕێزی بشکێنێت و ڕیسوای بکات ئەوە هیچ ڕێزلێنەرێکی نییە، بەڕاستی خوا ئەوەی بیەوێت دەیکات.
هَٰذَانِ خَصْمَانِ اخْتَصَمُوا فِي رَبِّهِمْ ۖ فَالَّذِينَ كَفَرُوا قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌ مِّن نَّارٍ يُصَبُّ مِن فَوْقِ رُءُوسِهِمُ الْحَمِيمُ (19)
ئەمانە دوو دەستەی دژبەیەکن (ئیمانداران و بێباوەڕان) کردیانە کێشە لەبارەی پەروەردگاریانەوە (لە زات و سیفات و قەزا و قەدەری و... هتد): جا ئەوانەیان کە بێباوەڕ بوون پارچەپۆشاک لە ئاگر بڕاوە بە باڵایان، ئاوی زۆر لەکوڵ لە سەروویانەوە دەکرێت بەسەریاندا (لە دەرەنجامی سەرسەختی و سەرکەشییاندا).
يُصْهَرُ بِهِ مَا فِي بُطُونِهِمْ وَالْجُلُودُ (20)
ئەو ئاوە لەکوڵە هەر چی لەناو سکیاندا هەیە بە پێستەکانەوە دەیتوێنێتەوە.
وَلَهُم مَّقَامِعُ مِنْ حَدِيدٍ (21)
گورزیش لە ئاسن (بۆ پیاماڵین و لێدانیان) ئامادە کراوە.
كُلَّمَا أَرَادُوا أَن يَخْرُجُوا مِنْهَا مِنْ غَمٍّ أُعِيدُوا فِيهَا وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ (22)
هەر کە هەوڵ بدەن و بیانەوێت خۆیان ڕزگار بکەن و لەو سزایە هەڵبێن (بە قامچی و تێهەڵدان) دەگێڕدرێنەوە ناوی و پێیان دەوترێت: بچێژن سزای سووتان و ئاگر.
إِنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍ وَلُؤْلُؤًا ۖ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌ (23)
بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی کە باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە دەخاتە ناو باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا و بە بەردەم کۆشکەکانیدا جاری و ڕەوانە، دەستیان دەڕازێنرێتەوە بە بازنی ئاڵتوون و مرواری (لە شێوەی سەعاتی دەست و هەر جۆرێکدا کە حەزی لێ بکەن)، پۆشاکیشیان لەو بەهەشتەدا ئاوریشمی جوان و نایاب و هەمەڕەنگە.
وَهُدُوا إِلَى الطَّيِّبِ مِنَ الْقَوْلِ وَهُدُوا إِلَىٰ صِرَاطِ الْحَمِيدِ (24)
ئەو بەختەوەرانە ڕێنموویی کراون بۆ گوفتاری جوان و پەسەند، هەر وەها پێشتر ڕێنموویی کرابوون بۆ ڕێبازی ئەو پەروەردگارەی کە شایستەی شوکر و سوپاسە.
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ الَّذِي جَعَلْنَاهُ لِلنَّاسِ سَوَاءً الْعَاكِفُ فِيهِ وَالْبَادِ ۚ وَمَن يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُّذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ (25)
بێگومان ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون و دژایەتیی ڕێبازی خوا بە جۆرەها شێوە دەکەن و نایەڵن خەڵکی ڕوو بکاتە مزگەوتی حەرام کە بڕیارمان داوە بۆ هەموو خەڵکی بێت چوونیەکە بۆ ئەوانەی کە لەوێ دەژین، یان ئەوانەی لە شوێنانی ترەوە بۆی دەچن، جا ئەوەی بیەوێت بەهۆی یاخیبوون و لادانەوە ستەم بکات، ئەوە سزایەکی بەئازاری پێ دەچێژین.
وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَاهِيمَ مَكَانَ الْبَيْتِ أَن لَّا تُشْرِكْ بِي شَيْئًا وَطَهِّرْ بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْقَائِمِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ (26)
(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بەیاد بێنە) کاتێک شوێنی کەعبەمان دیاری کرد بۆ ئیبراهیم (دوای تەواوبوونی، فەرمانمان پێ دا) کە هیچ جۆرە هاوەڵێکم بۆ بڕیار نەدەیت و (بیکە بە بنکەی یەکخواناسی) و ماڵی من پاک بکەرەوە بۆ ئەوانەی بەدەوریدا دەسووڕێنەوە، یاخود بە پێوەن یان لە کڕنووش و سوژدەبردندان.
وَأَذِّن فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا وَعَلَىٰ كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ (27)
جا بانگی خەڵکی بکە و جاڕ بدە لە ناویاندا با بێن بۆ حەج، ئەوانیش بە پیادە دێن بەدەم بانگەوازەکەتەوە، یان بە سواری (ئەو وشترانەی کە دووری ماوەکە) لاوازی کردوون و لە هەموو ڕێگەیەکی دوورەوە هەر دێن...
لِّيَشْهَدُوا مَنَافِعَ لَهُمْ وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَّعْلُومَاتٍ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّن بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ ۖ فَكُلُوا مِنْهَا وَأَطْعِمُوا الْبَائِسَ الْفَقِيرَ (28)
بۆ ئەوەی سوود و کەڵکی ماددی و مەعنەوی بەدەست بهێنن و ببینن و یادی خواش بکەن و ناوی پیرۆزی بەردەوام لەسەر زاریان بێت لە ڕۆژانێکی دیاریکراودا (کە ڕۆژانی عەرەفە و جەژنی قوربانە، سروودی (لبیک أللهم لبیک، لبیک لا شریک لک لبیک، إن الحمد و النعمة لک و الملک، لا شریک لک)، لە حەجدا (الله أکبر، الله أکبر، الله أکبر، لا إله إلا الله و الله أکبر و للە الحمد) لە ڕۆژانی جەژندا، فەرامۆش نەکەن، هەر وەها ناوی خوا (بسم الله) بکەن لەکاتی سەربڕینی ئەو ماڵاتانەدا کە پێمان بەخشیوون، ئەوسا لە گۆشتەکەی بخۆن و بەشی هەژار و نەدارانیشی لێ بدەن.
ثُمَّ لْيَقْضُوا تَفَثَهُمْ وَلْيُوفُوا نُذُورَهُمْ وَلْيَطَّوَّفُوا بِالْبَيْتِ الْعَتِيقِ (29)
لەوەودوا با چڵک و ئارەق و موو و نینۆک لە خۆیان دوور بخەنەوە (ئیحرام بشکێنن)، هەر وەها وەفا بکەن بە نەزرەکانیان و جێبەجێی بکەن و بەدەوری ماڵی دێرین و بەنرخی خوا (کەعبە) ـدا، با «طواف» بکەن.
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ حُرُمَاتِ اللَّهِ فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُ عِندَ رَبِّهِ ۗ وَأُحِلَّتْ لَكُمُ الْأَنْعَامُ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ ۖ فَاجْتَنِبُوا الرِّجْسَ مِنَ الْأَوْثَانِ وَاجْتَنِبُوا قَوْلَ الزُّورِ (30)
(جەج ئەوە بوو کە باس کرا) جا ئەوەی کە سنوورەکانی خوا بپارێزێت و بە گەورە دایان بنێت و ڕێزی لێ بگرێت، بێگومان ئەوە چاکترە لای پەروەردگاری (بێ پاداشت نییە)... کۆشتی مەڕ و بزن و گا و وشتر بۆتان حەڵالە جگە لەوانەی کە بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە و قەدەغە کراوە (کە لە سوورەتی «ألمائدة» ـدا باس کرا)، جا لەبەر ئەوە خۆتان لە پەرستنی بتە ناپوخت و بێنرخەکان بپارێزن، هەر وەها لە گوفتاری درۆ و قسەی هەڵبەستراو خۆتان دوور بگرن.
حُنَفَاءَ لِلَّهِ غَيْرَ مُشْرِكِينَ بِهِ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ السَّمَاءِ فَتَخْطَفُهُ الطَّيْرُ أَوْ تَهْوِي بِهِ الرِّيحُ فِي مَكَانٍ سَحِيقٍ (31)
هەوڵ بدەن هەمیشە شوێن ڕاستی بکەون و ملکەچ بن بۆ حەق لەبەر خاتری زاتی خوا، نەکەن هیچ شەریک و هاوەڵێکی بۆ بڕیار بدەن، جا ئەوەی هاوەڵ و شەریک بۆ خوا بڕیار بدات، وەکوو ئەوە وایە لە ئاسمانەوە بەر ببێتەوە و باڵندە پەلاماری بدات و (پارچەپارچەی بکات) یاخود ڕەشەبایەکی بەهێز بیفڕێنێت و بیبات بۆ شوێنێکی دوور و قووڵ.
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ (32)
بەو شێوەیە کە حەج باس کرا پێویستە ئەنجام بدرێت جا ئەوەی ڕێز دادەنێت بۆ درووشم و بەرنامەکانی خوا، ئەوە نیشانەی پارێزکاری و لەخواترسانی دڵەکانە.
لَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى ثُمَّ مَحِلُّهَا إِلَى الْبَيْتِ الْعَتِيقِ (33)
بۆتان هەیە چەندەها سوود وەرگرن لەو ماڵاتەی دانراوە بۆ قوربانی، تا کاتی دیاریکرا (کە ڕۆژانی جەژنی قوربانە) لەوەودوا شوێنی سەربڕینیان بەرەو ماڵە دێرینەکەی خوای گەورەیە.
وَلِكُلِّ أُمَّةٍ جَعَلْنَا مَنسَكًا لِّيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّن بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ ۗ فَإِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ فَلَهُ أَسْلِمُوا ۗ وَبَشِّرِ الْمُخْبِتِينَ (34)
بۆ هەر ئوممەتێک (لە ئوممەتانی پێشوو) ڕێ و شوێن و بەرنامەیەکمان بۆ داناون (بۆ خواپەرستی و قوربانی) تا ناوی خوا بەرن لەکاتی سەربڕینی ماڵاتەکاندا، خوای ئێوە خوایەکی تاک و تەنهایە، هەمووتان تەسلیم و ملکەچی ئەون، مژدەش بدە بە بەندە ملکەچ و فەرمانبەردار و دڵئاوەدانەکان...
الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَالصَّابِرِينَ عَلَىٰ مَا أَصَابَهُمْ وَالْمُقِيمِي الصَّلَاةِ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ (35)
ئەوانەی کاتێک ناوی خوا برا (یا باسی دەسەڵات و ڕەحمەت و زات و سیفاتی کرا) دڵەکانیان دادەچڵەکێت و تەزووی پیادا دێت، ئەوانەی خۆگر و ئارامگرن لە بەرانبەر ئەو ناخۆشییانەوە کە تووشیان دەبێت، ئەوانەی کە نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن و لەو ڕزق و ڕۆزییەی کە پێمان بەخشیوون دەبەخشن.
وَالْبُدْنَ جَعَلْنَاهَا لَكُم مِّن شَعَائِرِ اللَّهِ لَكُمْ فِيهَا خَيْرٌ ۖ فَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهَا صَوَافَّ ۖ فَإِذَا وَجَبَتْ جُنُوبُهَا فَكُلُوا مِنْهَا وَأَطْعِمُوا الْقَانِعَ وَالْمُعْتَرَّ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرْنَاهَا لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (36)
ئێمە سەربڕینی قوربانییە دابەستەکانمان بڕیار داوە کە هەندێک بن لە درووشمەکانی خوا (کە لەکاتی حەج و جەژنی قورباندا ئەنجام دەدرێت) بێگومان خێروبێری زۆری تێدایە بۆتان (بازاڕی کڕین و فرۆشتن دەجوولێنێت و هەژاران تێر دەبن لە گۆشت، پاداشتی زۆری قیامەتیش مسۆگەر دەکات... هتد) دە ناوی خوا ببەن لەکاتی سەربڕینیدا (بڵێن بسم الله... الله أکبر) کاتێک ئامادە کراون و ڕیز کراون بۆ سەربڕین، جا کاتێک کە سەر بڕان و گیانیان تیادا نەما و پاک کران و پارچەپارچە کران لێیان بخۆن و بەشی هەژاران و سواڵکەرانی لێ بدەن، ئا بەو شێوەیە ئێمە ماڵاتمان بۆ ئێوە ڕام هێناوە بۆ ئەوەی سوپاسی خوا بکەن.
لَن يَنَالَ اللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَاؤُهَا وَلَٰكِن يَنَالُهُ التَّقْوَىٰ مِنكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمْ لِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ ۗ وَبَشِّرِ الْمُحْسِنِينَ (37)
دڵنیا بن هەرگیز گۆشتەکەی و خوێنەکەی بە خوا ناگات، بەڵکوو تەقوا و پارێزکاریی ئێوە بەو دەگات و (حسابی بۆ دەکات)، ئا بەو شێوەیە دەبینن بە چاوی خۆتان ماڵاتی بۆ ئێوە ڕام هێناوە، تا لەکاتی سەربڕینیدا، الله أکبر بڵێن و قەدری پەروەردگاری گەورە بزانن کە هیدایەتی داون و مژدەیش بدە بە چاکەکاران و خێرخوازان.
إِنَّ اللَّهَ يُدَافِعُ عَنِ الَّذِينَ آمَنُوا ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍ كَفُورٍ (38)
بێگومان خوا پشتگیری دەکات لەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە چونکە بەڕاستی خوا هەموو خیانەتکار و کافر و بێباوەڕێکی خۆش ناوێت.
أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ (39)
مۆڵەت دراوە بەو ئیماندارانەی شەڕیان پێ دەگێڕن، کە بجەنگن و بەرهەڵستی بکەن چونکە بەڕاستی ستەملێکراون، بێگومان خوا دەسەڵاتی هەیە کە سەریان بخات و سەرکەوتنیان پێ ببەخشێت...
الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِن دِيَارِهِم بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّا أَن يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ كَثِيرًا ۗ وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ (40)
ئەوانەی کە بەناحەق لە وڵاتیان دەربەدەر کران (تەنها تاوانیان ئەوە بوو) کە دەیانوت: پەروەردگارمان (الله) ـە، خۆ ئەگەر خوا خەڵکی نەدا بەیەکدا و حەق دژی بەتاڵ نەوەستێت، هەر چی شوێنی خواپەرستی جوولەکە و گاور هەیە لە خەڵوەتگە و کڵێسا و کەنیسە، هەر وەها مزگەوتانیش کە ناوی خوای زۆر تێدا دەبرێت، هەمووی کاول دەکرێت، سوێند بێت بێگومان خوا ئەو کەسە سەر دەخات کە پشتگیری ئایین و بەرنامەکەی دەکات و هەواڵی سەرخستنی دەدات، بەڕاستی خوا زۆر بەهێز و باڵادەستە.
الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ ۗ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ (41)
ئەوانەی کە ئەگەر پایەدارمان کردن لە زەویدا نوێژ و درووشمەکانی بەچاکی ڕادەگرن، زەکاتیش بەتەواوی دەدەن، فەرمان بە چاکە دەکەن، قەدەغە لە خراپە دەکەن، سەرەنجامی هەموو کارێکیش هەر بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە.
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَعَادٌ وَثَمُودُ (42)
ئەگەر خوانەناسان بڕوا بە تۆ ناکەن و بەدرۆت دەزانن، ئەوە دڵنیا بە کە پێش ئەوان هۆزی «نوح» و «عاد» و «ثمود» پێغەمبەرەکانی خۆیان بەدرۆ زانیوە و بڕوایان پێ نەکردوون.
وَقَوْمُ إِبْرَاهِيمَ وَقَوْمُ لُوطٍ (43)
هۆزی «ئیبراهیم» و هۆزی «لوط» ـیش (بڕوایان بە پێغەمبەرانی خۆیان نەکردووە).
وَأَصْحَابُ مَدْيَنَ ۖ وَكُذِّبَ مُوسَىٰ فَأَمْلَيْتُ لِلْكَافِرِينَ ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ (44)
هەر وەها دانیشتووانی «مەدیەن» (بڕوایان بە «شوعەیب» نەکرد)، «مووسا» ـش بڕوای پێ نەکرا و بەدرۆ زانرا، منیش مۆڵەتی کافرانم دا (تا ماوەیەک) لەوەودوا هەمویانم گرت، ئیتر ڕوون و ئاشکرایە کە تۆڵە و خەشم و قینم چۆن بوو.
فَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا وَهِيَ ظَالِمَةٌ فَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَبِئْرٍ مُّعَطَّلَةٍ وَقَصْرٍ مَّشِيدٍ (45)
چەندەها شار و شارۆچکەمان لەناو برد لە کاتێکدا دانیشتووانی ستەمکار بوون، (ئەوەتە دەبینیت) خانووبەرەکانیان بەسەر یەکدا تەپیوە، بیری ئاوی لەکار خرا و، کۆشک و تەلاری بەرز و بڵندی زۆریشمان بە چۆڵی هێشەتەوە و بێخاوەن ماوەتەوە (کە بەڵگەیە لەسەر خەشم و قینی خوا لێیان).
أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا أَوْ آذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا ۖ فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَٰكِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ (46)
ئایا ئەوانە بەسەر زەویدا نەڕۆشتوون بە دڵ و دەروونێکی هۆشیارەوە تا بیرێک بکەنەوە... (کوان: خەڵکانی ڕابردوو؟ ئەو شارانە بۆ کاول کران؟ کێ ئێمەی درووست کردووە؟ ئامانج لە ژیان چییە؟؟) یان خاوەنی گوێ و دەزگای بیستن نەبوون بەسەرهاتەکانیان ببیستن و لێکی بدەنەوە، جا ئەوە نەبێت چاوان کوێر بووبێت، بەڵکوو ئەو دڵانە کوێر دەبن کە وان لە سینەکاندا (چونکە هەر ڕوواڵەت دەبینن و ناوەڕۆک لێک نادەنەوە).
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ ۚ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ (47)
خوانەناسان پەلەت لێ دەکەن کە ئەو سزایە زوو یەخەیان پێ بگرێت، بێگومان هەرگیز خوا لە بەڵێنی خۆی لا نادات (لەسەر داخوازیی نەفامان پاش و پێشی ناخات، چونکە کات و زەمان بایەخی نییە لای خوا) بەڕاستی ڕۆژێک لەلای ئەو پەروەردگارەت وەکوو هەزار ساڵ وایە لەوەی کە دەیژمێرن.
وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَمْلَيْتُ لَهَا وَهِيَ ظَالِمَةٌ ثُمَّ أَخَذْتُهَا وَإِلَيَّ الْمَصِيرُ (48)
چەندەها شار و شارۆچکە هەبوون کە من مۆڵەتم داون لە کاتێکدا دەنیشتووانی ستەمکاریش بوون، دوای ماوەیەک لەناوم بردوون، سەرەنجام و گەڕانەوەش هەر بۆ لای منە.
قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا أَنَا لَكُمْ نَذِيرٌ مُّبِينٌ (49)
پێیان بڵێ: ئەی خەڵکینە من تەنها ترسێنەر و بێدارخەرەوەیکی ئاشکرام بۆتان.
فَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (50)
جا ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە لێخۆشبوون و ڕۆزیی بەنرخ و فراوان بۆیان ئامادەیە.
وَالَّذِينَ سَعَوْا فِي آيَاتِنَا مُعَاجِزِينَ أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ (51)
ئەو کەسانەش هەوڵ دەدەن بەربەست دابنێن لە بەردەم ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەدا لە کاتێکدا دەستەوسانن، ئەوانە نیشتەجێی ناو دۆزەخن.
وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّىٰ أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آيَاتِهِ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (52)
(ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم) پێش تۆ هیچ پێغەمبەرێکی پەیامدار و بێپەیاممان ڕەوانە نەکردووە ئاواتی نەخواستبێت بە باوەڕهێنانی قەومەکەی، بەڵام کاتێک ئاواتی خواستووە شەیتان ئەوەی بە فرسەت زانیوە، شتی نابەجێی تێکەڵ بە ئاواتەکەی کردووە، ئینجا خوایش فریای کەوتووە و ئەوەی شەیتان فڕێی داوەتە نا ئاواتەکەیەوە، سڕیویەتەوە، لەوەودوا خوای گەورە ئایەت و فەرمانەکەی خۆیی چەسپاو و دامەزراو کردووە، خوا خۆی زانا و دانایە.
لِّيَجْعَلَ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ فِتْنَةً لِّلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ وَالْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَفِي شِقَاقٍ بَعِيدٍ (53)
(خوای گەورە بۆیە ئەو دەسەڵاتەی داوە بە شەیتان) تا ئەو (خەتەرە و خەیاڵ و وەسوەسەیەی) شەیتان فڕێ دەداتە نێو ئاواتی پێغەمبەرانەوە ببێتە هۆی سزا و تاقیکردنەوە بۆ ئەوانەی لە دڵ و دەروونیاندا نەخۆشیی دووڕوویی و ناپاکی هەیە و بۆ ئەوانەش کە بەرانبەر ئایینی خوا دڵڕەقن، بەڕاستی ستەمکاران لە دژایەتی و شەڕەنگێزییەکی قووڵ و بێبندا ڕۆ چوون.
وَلِيَعْلَمَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤْمِنُوا بِهِ فَتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ اللَّهَ لَهَادِ الَّذِينَ آمَنُوا إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ (54)
بۆ ئەوەش ئەوانەی زانست و زانیارییان پێ بەخشراوە دڵنیا بن و بزانن کە بێگومان ئەم قورئانە حەقیقەت و ڕاستە و لەلایەن پەروەردگاری تۆوە (ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم) ڕەوانە کراوە، ئینجا بڕوای پتەوی پێ دەهێنن و دڵەکانیشیان ملکەچ دەبێت بۆ خوا، بێگومان خوا هیدایەتدەری ئەوانەیە کە باوەڕیان هێناوە بۆ ڕێگە و ڕێبازی ڕاست و درووست.
وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِّنْهُ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ (55)
بەردەوام ئەوانەی کە بێباوەڕن دەربارەی قورئان لە شک و گوماندان، هەتا کوتوپڕ قیامەت بەرپا دەبێت، یاخود تا ئەو کاتەی کە سزا و ئازار لە ڕۆژێکی بێخێردا یەخەیان پێ دەگرێت.
الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ لِّلَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ ۚ فَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ (56)
ئەو ڕۆژە پاشایەتی و دەسەڵات تەنها بەدەست خوایە و فەرمانڕەوای لە نێوانیاندا دەکات، جا ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە لە چەندەها باخی پڕ لە ناز و نیعمەتەکاندان.
وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَأُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ (57)
ئەوانەش کە بێباوەڕ بوون و ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانیوە، ئا ئەوانە بەهۆی بیر و باوەڕی ناپەسەندیانەوە سزای پڕ لە خەجاڵەتی و ڕیسواکەریان بۆ ئامادەیە.
وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوا أَوْ مَاتُوا لَيَرْزُقَنَّهُمُ اللَّهُ رِزْقًا حَسَنًا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ لَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (58)
ئەوانەش کە لەبەر ڕەزامەندیی خوا و لە پێناوی سەرخستنی ڕێبازەکەی ئەودا کۆچیان کرد لەوەودوا کوژران و شەهید کران یاخود مردن، سوێند بێت بێگومان خوا لە ڕزق و ڕۆزیی چاک بەهرەوەریان دەکات، بەڕاستی خوا هەر خۆی چاکترین ڕزقوڕۆزیبەخشە.
لَيُدْخِلَنَّهُم مُّدْخَلًا يَرْضَوْنَهُ ۗ وَإِنَّ اللَّهَ لَعَلِيمٌ حَلِيمٌ (59)
سوێند بێت خوای گەورە ئەو جۆرە کەسانە دەخاتە شوێنێکەوە کە زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود دەبن، بەڕاستی خوا زانایە (بە هەوڵ و کۆشش و نییەت و چاکەیان) و خۆگرە (زۆر پەلە ناکات لە تۆڵەسەندندا).
ذَٰلِكَ وَمَنْ عَاقَبَ بِمِثْلِ مَا عُوقِبَ بِهِ ثُمَّ بُغِيَ عَلَيْهِ لَيَنصُرَنَّهُ اللَّهُ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ (60)
ئەوە بڕیاردادەی خوابوو، هەر کەسێک تۆڵە بسێنێت لە ستەمکار بەئەندازەی ئەوەی کە ستەمی لێ کراوە، لەوەودوا دەستدرێژی بکرێتەوە سەر و ستەمی لێ بکرێت، ئەوە بێگومان خوا سەری دەخات بەسەر ئەو ستەمکارەدا، بەڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی دەکات و لێخۆشبووە (لەو کەسانەی واز لە ستەم دەهێنن، یاخود توانای تۆڵەسەندیان هەیە و چاوپۆشی دەکەن).
ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَأَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ (61)
ئەو سەرکەوتنە بەهۆی ئەوەوەیە کە بەڕاستی خوای گەورە زاتێکە (ئەوەندە بەتوانایە) شەو تێهەڵکێشی ڕۆژ دەکات و ڕۆژ تێهەڵکێشی شەو دەکات، بەڕاستی خوا بیسەر و بینایە (بەهەڵسوکەوت و قسە و گوفتاری بەندەکانی).
ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ هُوَ الْبَاطِلُ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ (62)
ئەو بیستن و ببینینەش بەهۆی ئەوەیە چونکە بەڕاستی خوا خۆی حەق و ڕاستە، ئەوانەش کە ئەوان هانا و هاواری بۆ دەبەن لەجیاتیی ئەو هەر ئەوە خۆی بەتاڵ و ناحەقییە. بێگومان ئەو خوایە بڵند و بەرز و مەزن و گەورەیە.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَتُصْبِحُ الْأَرْضُ مُخْضَرَّةً ۗ إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ (63)
ئایا نەتبینیوە کە بەڕاستی خوا بارانی لە ئاسمانەوە باراندووە و زەویی زۆر پێ سەوز دەبێت، بەڕاستی خوا وردبین و بەسۆز و دلۆڤان و ئاگایە.
لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ وَإِنَّ اللَّهَ لَهُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ (64)
هەر چی لە ئاسمانەکاندایە و هەر چی لە زەویدا هەیە هەمووی ئەو زاتە خاوەنیانە، بەڕاستی هەر خوا خۆی دەوڵەمەند و بێنیازە و هەر خۆی شایستەی سوپاس و ستایشە.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي الْأَرْضِ وَالْفُلْكَ تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِأَمْرِهِ وَيُمْسِكُ السَّمَاءَ أَن تَقَعَ عَلَى الْأَرْضِ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ (65)
ئایا بە چاوی خۆت نەتبینیوە چۆن خوای گەورە هەر چی لە زەویدا هەیە بۆ ئێوەی ڕام هێناوە، هەر وەها کەشتییەکانیش کە لە دەریاکاندا دەڕوات بە فەرمانی ئەو زاتە، ئاسمانیش ڕاگیر دەکات لەوەی کە بکەوێت بەسەر زەویدا مەگەر بە ویست و فەرمانی خۆی، بەڕاستی خوا بۆ خەڵکی زۆر بەسۆز و میهرەبان و لێخۆشبوو و بەخشندەیە.
وَهُوَ الَّذِي أَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ۗ إِنَّ الْإِنسَانَ لَكَفُورٌ (66)
هەر ئەو زاتە ژیانی پێ بەخشیوون، لەوەودوا ئەو دەتانمرێنێت، پاشان زیندووتان دەکاتەوە، (لەگەڵ ئەم هەموو شتانەدا) زۆربەی خەڵکی سپڵە و بەدنمەکە.
لِّكُلِّ أُمَّةٍ جَعَلْنَا مَنسَكًا هُمْ نَاسِكُوهُ ۖ فَلَا يُنَازِعُنَّكَ فِي الْأَمْرِ ۚ وَادْعُ إِلَىٰ رَبِّكَ ۖ إِنَّكَ لَعَلَىٰ هُدًى مُّسْتَقِيمٍ (67)
بۆ هەر میللەتێک بەرنامە و پرۆگرامێکمان دیاری کردووە پەیڕەوی دەکەن و لەسەری دەڕۆن (بەگوێرەی کات و شوێن و بارودۆخیان، ئەم بەرنامەیەشمان ناردووە بۆ هەتاهەتایی) کە واتە با خاوەن ئایینەکانی تر نەکەینە کێشە و ئاژاوە لەگەڵتدا لەبارەی ئەم ئایینەوە، ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) بەردەوام بانگەوازی خەڵکی بکە بۆ لای پەروەردگارت چونکە بەڕاستی تۆ لەسەر ڕێگە و ڕێباز و هیدایەتێکی ڕاست و درووستیت.
وَإِن جَادَلُوكَ فَقُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ (68)
خۆ ئەگەر موجادەلەت لەگەڵدا بکەن (ئەوە تۆ موجادەلە مەکە بەڵکوو) بڵێ: خوا خۆی چاک زانایە بەو کار و کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
اللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (69)
هەر خوا خۆی لە ڕۆژی قیامەتدا داوەری دەکات لە نێوانتاندا لەسەر ئەو شتانەی کە ئێوە کێشە و جیاوازیتان لەسەر دەکرد (لەوێ ڕاستییەکان بەتەواوی دەردەکەوێت).
أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ۗ إِنَّ ذَٰلِكَ فِي كِتَابٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ (70)
(ئەی هۆشمەند) مەگەر نەتزانیوە کە بەڕاستی خوا ئاگا و زانایە بە هەر چی لە ئاسمان و زەویدا هەیە و هەموو ئەو شتانەی (کە دەیکەن) لە کتێب و دۆسییەی «لوح المحفوظ» ـدا تۆمار کراوە، بەڕاستی ئەو کارە بۆ خوا زۆر ئاسانە.
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَمَا لَيْسَ لَهُم بِهِ عِلْمٌ ۗ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِن نَّصِيرٍ (71)
(موشریک و هاوەڵگەران) لەجیاتیی خواپەرستی شتێک دەپەرستن کە خوا هیچ بەڵگەیەکی ڕەوانە نەکردووە لەسەری (کە ڕەوایە بیپەرستن) و خۆیشیان هیچ زانیارییەکیان دەربارەی نییە، ستەمکارانیش هیچ جۆرە پشتیوانێکیان نییە (تا لە قیامەتدا فریایان بکەوێت).
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ تَعْرِفُ فِي وُجُوهِ الَّذِينَ كَفَرُوا الْمُنكَرَ ۖ يَكَادُونَ يَسْطُونَ بِالَّذِينَ يَتْلُونَ عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا ۗ قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَٰلِكُمُ ۗ النَّارُ وَعَدَهَا اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (72)
کاتێک کە ئایەتەکانی ئێمە بەڕوونی و ئاشکرایی بەسەریاندا دەخوێنرێتەوە، لە ڕوخساری ئەوانەدا کە بێباوەڕن بێزاری و تاڵی و گرژی بەدی دەکەیت، بەجۆرێک خەریکە هێرش بەرنە سەر ئەوانەی کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێننەوە، پێیان بڵێ: ئایا هەواڵتان بدەمێ بە خراپتر لەو کینە و بوغزەتان؟! ئەویش ئاگری دۆزەخە! کە خوای گەورە بەڵێنی داوە بەوانەی کە بێباوەڕن پێی، ئای کە سەرەنجام و چارەنووسێکی خراپە.
يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ ۚ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ لَن يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ ۖ وَإِن يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَّا يَسْتَنقِذُوهُ مِنْهُ ۚ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ (73)
ئەی خەڵکینە! نموونەیەک هێنراوەتەوە چاک گوێی بۆ بگرن؛ بەڕاستی ئەوانەی کە هانا و هاواریان لێ دەکەن لەجیاتیی خوا، هەرگیز ناتوانن تاکەمێشێک درووست بکەن، هەر چەندە بۆ ئەو کارە کۆ ببنەوە و (یارمەتیی یەکتریش بدەن) و ئەگەر مێشەکە شتێکیان لێ بفڕێنێت، ناتوانن لێی بسێننەوە، داواکار و داوالێکراو هەر دووکیان لاواز و بێدەسەڵاتن.
مَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ (74)
ئەوانە (وەکوو پێویست) قەدری خوایان بەچاکی نەزانی، ڕێزی پەروەردگاریان بەتەواوی نەگرت، لە کاتێکدا بەڕاستی خوا زۆر بەهێز و بەتوانا و باڵادەستە.
اللَّهُ يَصْطَفِي مِنَ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا وَمِنَ النَّاسِ ۚ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ (75)
هەر خوا بە ویستی خۆی لە فریشتەکان و لە خەڵکیش فرستادە هەڵدەبژێرێت، بەڕاستی خوا بیسەر و بینایە (چاک دەزانێت کێ هەڵدەبژێرێت بۆ گەیاندنی پەیامەکەی).
يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۗ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ (76)
خوا ئاگایە بەوەی کە لە پێشیانەوە ڕووی داوە بەوەش کە لە داهاتوودا ڕوو دەدات و هەموو کار و هەموو شتێک بۆ لای خوا دەبرێتەوە.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْكَعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَبَّكُمْ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ۩ (77)
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە کڕنووش و سوژدە بەرن و (نوێژەکانتان بەجوانی بکەن) و پەروەردگارتان بپەرستن لە هەموو بارودۆخێکدا و تا دەتوانن چاکە و چاکەکاری ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی سەرفراز و سەرکەوتوو بن...
وَجَاهِدُوا فِي اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ ۚ هُوَ اجْتَبَاكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ ۚ مِّلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ ۚ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِن قَبْلُ وَفِي هَٰذَا لِيَكُونَ الرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ ۚ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَاعْتَصِمُوا بِاللَّهِ هُوَ مَوْلَاكُمْ ۖ فَنِعْمَ الْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ النَّصِيرُ (78)
هەر وەها بەردەوام بن لە خەبات و جیهاد و هەوڵ و کۆشش لە پێناوی خوادا بەو شێوەیەی کە شایستەیەتی، لەبەر خاتری ئەو بێت، ئەو زاتە بۆ ئەوە هەڵی بژاردوون و لە ئایین و بەرنامەکەیدا هیچ جۆرە شتێکی ناڕەوا و قورس و گرانی لەسەر دانەناون (کە نەتوانن ئەنجامی بدەن، جا ئەم بەرنامەیە) ڕێ و شوێن و بەرنامەی ئیبراهیمی باواتانە کە پێشتر هەر خوای گەورە ناوی ناون موسوڵمان و لەم قورئانەشدا بە موسوڵمان ناوی بردوون، تا پێغەمبەر ببێتە شایەت بەسەرتانەوە (کە پەیامی خوای پێ ڕاگەیاندوون) و ئێوەش (بە گەیاندنی ئەو پەیامە) ببنە شایەت بەسەر خەڵکییەوە، کە واتە نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکاتیش (لە ماڵ و سامان و زانست و هێزتان) دەربکەن و پشت بە خوا ببەستن، چونکە هەر ئەو زاتە یار و یاوەرتانە، جا دڵنیا بن کە خوا چەندە یارمەتیدەرێکی چاکە و چەندە پشتوپەنایەکی بەهێز و بەنرخە.