بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
حم (1)
چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سووڕەتەکانی قورئاندا هاتوون کە ژمارەیان «14» پیتە. نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین؛ بۆ سەلماندنی «اعجاز» و مەزنی و گرنگیی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نییە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێوێنە دابنێت؛ بەڕادەیەک کە ئەگەر هەمووی گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن. هەر وەها چەندەها نهێنیی تریشی تیایە، زاناکان لە هەندێکی دوواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنیی ئەو پیتانە.
تَنزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ (2)
هاتنەخوارەوەی ئەم قورئانە لەلایەن خوای باڵادەست و شارەزا و زاناوەیە.
غَافِرِ الذَّنبِ وَقَابِلِ التَّوْبِ شَدِيدِ الْعِقَابِ ذِي الطَّوْلِ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ إِلَيْهِ الْمَصِيرُ (3)
هەمیشە ئەو زاتە لێخۆشبووی گوناهە، وەرگری تەوبە و پەشیمانییە لە بەندە گوناهبارەکانی، تۆڵەسێنەرە زۆر بەسەختی لە یاخیبووان و ستەمکاران، دەستەڵاتدارە و خاوەن و بەخشێنەری ناز و نیعمەتەکانە، هیچ خوایەک نییە جگە لەو، سەرەنجامیش هەر بۆ لای ئەوە.
مَا يُجَادِلُ فِي آيَاتِ اللَّهِ إِلَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَلَا يَغْرُرْكَ تَقَلُّبُهُمْ فِي الْبِلَادِ (4)
هیچ کەس لە بەرانبەری ئایەت و فەرمانەکانی خواوە موجادەلە و دەمەدەمێ ناکات، جگە لەوانەی کە بێبڕوا و خوانەناس بوون، ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) کە واتە دەسەڵات و سەرمایە و هێزیان فریوت نەدات.
كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَالْأَحْزَابُ مِن بَعْدِهِمْ وَهَمَّتْ كُلُّ أُمَّةٍ بِرَسُولِهِمْ لِيَأْخُذُوهُ وَجَادَلُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ فَأَخَذْتُهُمْ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ (5)
پێش ئەمانیش (کافرانی مەککە و ئەوانەی لە دوایان دێن) قەومی نووح و گەلێ دەستە و گرۆی تریش باوەڕیان بە پێغەمبەرەکانیان نەکرد، هەر گەلێک پەلاماری پێغەمبەرەکەیی دەدا تا دەستگیری بکات و ئازاری بدات و لە بەرنامەکەی کای بدات، هەر وەها موجادەلە و دەمەدەمێیان دەکرد بۆ ئەوەی حەق داپۆشن و نەیهێڵن، جا منیش پێچامنەوە و لەناوم بردن، بڕوانن چۆن تۆڵەیەکم لێ سەندن!
وَكَذَٰلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّهُمْ أَصْحَابُ النَّارِ (6)
ئا بەو شێوەیە بڕیاری پەروەردگاری تۆ ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) چەسپا بەسەر ئەوانەدا کە خوانەناس و بێباوەڕ بوون، بەڕاستی ئەوانە نیشتەجێی دۆزەخن.
الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ (7)
ئەو فریشتانەی کە عەرش و تەختی پەروەردگار هەڵدەگرن، ئەوانەش کە بەدەوریدا دەسووڕێنەوە، تەسبیحات و ستایش و سوپاسی پەروەردگاریان دەکەن، ئیمان و باوەڕی زۆر بەهێز و دامەزراویان پێیەتی، داوای لێخۆشبوونیش دەکەن بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە، دەڵێن: پەروەردگارا! ڕەحمەت و میهرەبانیی تۆ، زانست و زانیاریی تۆ، هەموو شتێکت پێ گرتۆتەوە، کە وا بوو خۆش ببە لەوانەی کە تەوبەیان کردووە و لە گوناهەکانیان پەشیمانن و شوێنی بەرنامە و ڕێبازی تۆ دەکەون، هەر وەها لە ئاگری دۆزەخیش بیانپارێزە.
رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدتَّهُمْ وَمَن صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (8)
پەروەردگار بیانخەرە ئەو باخ و باخاتەی بەهەشتی عەدنەوە کە بەڵێنت پێ داون، هاوڕێ لەگەڵ ئەو کەسانەدا کە چاک و خواناسن، لە باوک دایک و هاوسەران و نەوەکانیان، بەڕاستی هەر تۆ خوایەکی باڵادەست و دانایت.
وَقِهِمُ السَّيِّئَاتِ وَمَن تَقِ السَّيِّئَاتِ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمْتَهُ وَذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (9)
لە تۆڵەی هەموو گوناهەکان بیانپارێزە، خۆ هەرکەسێک لە تۆڵەی گوناهەکان بپارێزیت لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەوە ئیتر تۆ ڕەحمت پێ کردووە، هەر ئەوەشە سەرفرازی و سەرکەوتنی گەورە و بێسنوور.
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنَادَوْنَ لَمَقْتُ اللَّهِ أَكْبَرُ مِن مَّقْتِكُمْ أَنفُسَكُمْ إِذْ تُدْعَوْنَ إِلَى الْإِيمَانِ فَتَكْفُرُونَ (10)
بێگومان ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون لە قیامەتدا بانگیان لێ دەکرێت کە ڕق و خەشم و قینی خوا زۆر زیاترە لە ڕق و خەشم و قینیان دژ بە یەکتر، چونکە کاتی خۆی بانگ دەکران بۆ ئیمان و باوەڕ کەچی ڕێبازی کوفرتان بەر نەدا و لەسەری بەردەوام دەبوون.
قَالُوا رَبَّنَا أَمَتَّنَا اثْنَتَيْنِ وَأَحْيَيْتَنَا اثْنَتَيْنِ فَاعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلْ إِلَىٰ خُرُوجٍ مِّن سَبِيلٍ (11)
کافران لە وەڵامدا دەڵێن: پەروەردگارا تۆ دەستەڵاتت بێسنوورە دوو جار ئێمەت مراندووە و دوو جار ئێمەت زیندوو کردۆتەوە (مەبەست نەبوونی پێش هاتنەدنیایە، کە جۆرەمردنێکە و ئەو مردنەش کە دەیزانن، ژیانی دنیا و زیندووبوونەوەی قیامەتیش دوو جۆری ژیانە) ئایا چارەسەرێک، ڕێبازێک نییە، بۆ ڕزگاریمان؟
ذَٰلِكُم بِأَنَّهُ إِذَا دُعِيَ اللَّهُ وَحْدَهُ كَفَرْتُمْ وَإِن يُشْرَكْ بِهِ تُؤْمِنُوا فَالْحُكْمُ لِلَّهِ الْعَلِيِّ الْكَبِيرِ (12)
ئێستاش ئەو بارودۆخەی کە تێی کەوتوون بەهۆی ئەوەوەیە، بەڕاستی کاتێک بانگەواز بکرێت بۆ پەرستنی خوای تاک و تەنها، ئێوە باوەڕ ناهێنن، خۆ ئەگەر هاوەڵی بۆ بڕیار بدرێت و ڕێبازی یەکخواناسین کەنار بخرێت، ئێوە باوەڕ بەوە دەهێنن، ئێستاش فەرمان، هەر فارمانی خوای بەرز و بڵند و گەورەیە (بۆ جیاکردنەوەی ئیمانداران لە بێباوەڕان).
هُوَ الَّذِي يُرِيكُمْ آيَاتِهِ وَيُنَزِّلُ لَكُم مِّنَ السَّمَاءِ رِزْقًا وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَن يُنِيبُ (13)
ئەو خوایە بەردەوام بەڵگە و نیشانەی دەستەڵاتداریی خۆیتان نیشان دەدات، لە ئاسمانیشەوە ڕزق و ڕۆزیتان بۆ دادەبەزێنێت (وەک: باران، هەوا، جۆرەها تیشک، کە دەبنە سەرچاوەی ڕۆزی) کەسیش یاداوەری وەرناگرێت و بیر ناکاتەوە جگە لەوانەی کە: دەگەڕێنەوە بۆ لای ئەو زاتە.
فَادْعُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ (14)
کە واتە ئەی ئیمانداران: ئێوە هەر هانا و هاوار بۆ خوا بەرن و ملکەچ و فەرمانبەرداری ئایین و بەرنامەکەی ئەو بن، ئەگەر چی کافر و بێبڕواکان پێی سەغڵەت بن و پێیان ناخۆش بێت.
رَفِيعُ الدَّرَجَاتِ ذُو الْعَرْشِ يُلْقِي الرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِ عَلَىٰ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ لِيُنذِرَ يَوْمَ التَّلَاقِ (15)
ئەو پەروەردگارە پلە و پایەی زۆر بڵندە، خاوەنی تەختی فەرمانڕەواییی تایبەتی خۆیەتی، ئەو زاتە وەحی و نیگا بە فەرمانی خۆی دەنێرێت بۆ هەر کام لە بەندەکانی کە بیەوێت، (قورئان ڕۆحە، چونکە ژیانبەخشە بە عەقڵ و دڵ و دەروون)، بۆ ئەوەی خەڵکی بترسێنێت لە ڕۆژی بەیەکگەشتنەوە (گەشتنەوەی ڕۆح بە جەستە، گەشتنەوەی ئادەمیزاد بە کردەوەکانی...).
يَوْمَ هُم بَارِزُونَ لَا يَخْفَىٰ عَلَى اللَّهِ مِنْهُمْ شَيْءٌ لِّمَنِ الْمُلْكُ الْيَوْمَ لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ (16)
ئەو ڕۆژە هەموویان بەدەرەوەن، (ڕووتوڕەجاڵ، نهێنی و ئاشکرا وەک یەکە)، هیچ شتێکیان لە خوا شاراوە نىیە، ئەوسا پەروەردگاری مەزن، دەفەرمێت: ئەمرۆ پاشایەتی و فەرمانڕەوای شایستەی کێیه؟ کێ خاوەنی هەموو ئەم بوونەوەرەیە؟ کەس نییە وەڵام بداتەوە، خۆی دەفەرمێت، هەر هەمووی بۆ خوای تاک و تەنها و خەشمگیرە.
الْيَوْمَ تُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ لَا ظُلْمَ الْيَوْمَ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (17)
ئەمڕۆ هەموو کەس پاداشتی کار و کردەوەی خۆی وەردەگرێت، ئەمڕۆ هیچ جۆرە ستەمێک لە کەس ناکرێت، بەڕاستی خوای گەورە بەخێرایی لێپرسینەوەکان ئەنجام دەدات (چونکە هەموو شت ڕوونە لای).
وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ الْآزِفَةِ إِذِ الْقُلُوبُ لَدَى الْحَنَاجِرِ كَاظِمِينَ مَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ حَمِيمٍ وَلَا شَفِيعٍ يُطَاعُ (18)
ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) بیانترسێنە و ئاگایان بکە لە ڕۆژە نزیکەکە، ڕۆژی قیامەت، کاتێک کە دڵەکان دەگەنە گەروو، غەمگینی و پەژارە و تەنگانە دڵ و دەروونی خوانەناسان بەتەواوی داگیر ئەکات، هیچ دڵسۆز و پشتیوانێک بۆ ستەمکاران نییە، کەس تکاکار و غەمخۆریان نییە، تا قسەیەکی ڕەواجی هەبێت و تکای لێ وەربگیرێت.
يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ (19)
ئەو خوایە هەمیشە چاوە خیانەتکار و ناپاکەکان دەناسێت و دەزانێت چی لە دڵ و دەروون و سینەکاندا حەشار دراوە.
وَاللَّهُ يَقْضِي بِالْحَقِّ وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ لَا يَقْضُونَ بِشَيْءٍ إِنَّ اللَّهَ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (20)
هەمیشە خوا دادوەری لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی ئەنجام دەدات، ئەوانەی جگە لەو زاتە هاواریان لێ دەکەن، هیچ دەسەڵات و داوەرییەکیان لەدەست نایەت، بەڕاستی هەر خوا خۆی بیسەر و زانایە.
أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ كَانُوا مِن قَبْلِهِمْ كَانُوا هُمْ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَآثَارًا فِي الْأَرْضِ فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ وَمَا كَانَ لَهُم مِّنَ اللَّهِ مِن وَاقٍ (21)
ئایا ئەوە بەسەر زەویدا نەڕۆیشتوون، تا تەماشا بکەن و سەرنج بدەن، سەرەنجامی ئەوانەی پێش ئەمان چۆن بوو؛ چییان بەسەر هات؟ ئەوانە لەمان زۆر بەهێزتر بوون و جێدەست و شوێنەواریان زیاتر لە زەویدا ئاشکرا بوو، جا ئەوە بوو خوا بەهۆی گوناهەکانیانەوە لەناوی بردن، کەس نەیتوانی لە سزای خوا بیانپارێزێت و پەنایان بدات و ڕزگاریان بکات.
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانَت تَّأْتِيهِمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَكَفَرُوا فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ إِنَّهُ قَوِيٌّ شَدِيدُ الْعِقَابِ (22)
ئەو بارودۆخەیان بۆیە بەسەردا هات، چونکە بەڕاستی کاتی خۆی پێغەمبەرەکانیان بە چەندەها بەڵگە و نیشانەی ئاشکراوە ڕاستییەکانیان پێ ڕادەگەیاندن، کەچی بڕوایان نەکرد و باوەڕیان نەهێنا، ئینجا خوای گەورە لەناوی بردن و پێچانیەوە، چونکە بێگومان ئەو خوایە بەهێزە و تۆڵەسەندنەوەی زۆر توند و بەئێشە لە بێباوەڕان.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِآيَاتِنَا وَسُلْطَانٍ مُّبِينٍ (23)
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە مووسامان ڕەوانە کرد هاوڕێ لەگەڵ چەندەها بەڵگە و نیشانەی ئاشکرادا...
إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَقَارُونَ فَقَالُوا سَاحِرٌ كَذَّابٌ (24)
بۆ سەر فیرعەون و هامان و قاروون، بەڵام ئەو ستەمکارانە وتیان: جادووگەرێکی درۆزنە!
فَلَمَّا جَاءَهُم بِالْحَقِّ مِنْ عِندِنَا قَالُوا اقْتُلُوا أَبْنَاءَ الَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ وَاسْتَحْيُوا نِسَاءَهُمْ وَمَا كَيْدُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ (25)
جا کاتێک هات بۆ لایان و هەموو ڕاستییەکی بۆ سەلماندن بە بەڵگە و معجزەی ئاشکراوە کە لەلایەن ئێمەوە پێی بەخشرابوو، فیرعەون و دارودەستەکەی فەرمانیان دا و وتیان: ڕۆڵەی نێرینەی هەموو ئەوانە بکوژن کە باوەڕیان هێناوە و لە گەڵ مووسادان، ئافرەت و کچەکانیان بهێڵنەوە بۆ کارەکەری، بەڵام خەیاڵیان خاوە، لە کاتێکدا پیلان و تەڵەکەی بێباوەڕان هیچ نییە، تەنها سەری لەسەر گەردانییەوە دەردەچێت.
وَقَالَ فِرْعَوْنُ ذَرُونِي أَقْتُلْ مُوسَىٰ وَلْيَدْعُ رَبَّهُ إِنِّي أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمْ أَوْ أَن يُظْهِرَ فِي الْأَرْضِ الْفَسَادَ (26)
ئینجا فیرعەون وتی: وازم لێ بهێنن با مووسا بکوژم، با هەر هاوار لە پەروەردگاری بکات، چونکە بەڕاستی من دەترسم کە دین و ئایینتان بگۆرێت! یاخود دووبەرەکی و خراپە و شەڕ و شۆڕ لە وڵات و سەر زەویدا بەرپا بکات!
وَقَالَ مُوسَىٰ إِنِّي عُذْتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُم مِّن كُلِّ مُتَكَبِّرٍ لَّا يُؤْمِنُ بِيَوْمِ الْحِسَابِ (27)
مووساش وتی: بێگومان من پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خۆم کە پەروەردگاری ئێوەشە لە هەموو لووتبەرز و خۆبەزلزانێک باوەڕی بە ڕۆژی لێپرسینە نەبێت (ڕاستییەکان ئاوەژوو بکات).
وَقَالَ رَجُلٌ مُّؤْمِنٌ مِّنْ آلِ فِرْعَوْنَ يَكْتُمُ إِيمَانَهُ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَن يَقُولَ رَبِّيَ اللَّهُ وَقَدْ جَاءَكُم بِالْبَيِّنَاتِ مِن رَّبِّكُمْ وَإِن يَكُ كَاذِبًا فَعَلَيْهِ كَذِبُهُ وَإِن يَكُ صَادِقًا يُصِبْكُم بَعْضُ الَّذِي يَعِدُكُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ كَذَّابٌ (28)
(دیارە سەرەنجام فیرعەون بڕیاری داوە مووسا شەهید بکات بۆیە): پیاوێکی ئیماندار لە خزمانی فیرعەون کە باوەڕەکەیی شاردبۆوە تا ئەو کاتە، وتی: ئایا ڕەوایە پیاوێک بکوژن تەنها تاوانی ئەوەیە کە دەڵێت پەروەدگارم "الله" ـیە، لە کاتێکدا چەندەها بەڵگە و نیشانەشی لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هێناون و نیشانی داون، خۆ ئەگەر درۆزن بێت، ئەوە درۆزنییەکەی بە زەرەری خۆی تەواو دەبێت، خۆ ئەگەر ڕاستگۆ بێت هەندێک لەو بەڵایانەتان بەسەر دێت کە پێی ڕاگەیاندوون، بەڕاستی من دڵنیام کە: خوا هیدایەت و ڕێنمووییی کەسێک ناکات زیادەڕەو و درۆزن بێت (واتە: ئەگەر مووسا درۆزن بووایە، ئەو هەموو پشتیوانییەی لێ نەدەکرا لەلایەن خواوە).
يَا قَوْمِ لَكُمُ الْمُلْكُ الْيَوْمَ ظَاهِرِينَ فِي الْأَرْضِ فَمَن يَنصُرُنَا مِن بَأْسِ اللَّهِ إِن جَاءَنَا قَالَ فِرْعَوْنُ مَا أُرِيكُمْ إِلَّا مَا أَرَىٰ وَمَا أَهْدِيكُمْ إِلَّا سَبِيلَ الرَّشَادِ (29)
هەر وەها وتی: ئەی قەوم و هۆزم ئەمڕۆ ئێوە دەسەڵاتتان هەیە بەسەر ئەم ناوچەیەدا و بە ئارەزووی خۆتان فەرمانڕەواییی تیادا دەکەن، جا بیر بکەنەوە و تێ فکرن کێ دەتوانێت فریامان بکەوێت، کێ دەتوانێت ڕزگارمان بکات، لە تۆڵە و سزای خوا ئەگەر یەخەی پێ گرتین؟ فیرعەون قسەکەی پێ بڕی وتی: من تەنها هەر ئەو ڕا و بۆچوونە بە چاک دەزانم و لام پەسەندە کە پێم ڕاگەیاندن، من تەنها ڕێبازی چاک و درووستم نیشانداون!
وَقَالَ الَّذِي آمَنَ يَا قَوْمِ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُم مِّثْلَ يَوْمِ الْأَحْزَابِ (30)
ئەو پیاوەی کە ئیمانی هێنابوو وتی: بێگومان من دەترسم ڕۆژێکتان بەسەربێت وەکوو ئەو ڕۆژەی بەسەر گرۆ و قەومە نالەبارەکانی پێشوودا هات...
مِثْلَ دَأْبِ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَالَّذِينَ مِن بَعْدِهِمْ وَمَا اللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًا لِّلْعِبَادِ (31)
وەکوو ئەوەی کە بەسەر قەومی «نوح» و «عاد» و «ثمود» و ئەوانەی بەدوای ئەواندا هاتن، جا ئەوە نەبێت خوا بیەوێت ستەم لە بەندەکان بکات و حەز بە تیاچوونیان بکات.
وَيَا قَوْمِ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ يَوْمَ التَّنَادِ (32)
ئەی قەوم و هۆزم من بەڕاستی دەترسم لە ڕۆژی هاوار و ئاهـ و ناڵە و بانگکردنتان بۆ لێپرسینەوە (قیامەت).
يَوْمَ تُوَلُّونَ مُدْبِرِينَ مَا لَكُم مِّنَ اللَّهِ مِنْ عَاصِمٍ وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ (33)
ئەو ڕۆژەی کە هەموو لەبەری هەڵدێن و پشت هەڵدەکەن و هەموو سەرگەردانن، نازانن چی بکەن و ڕوو بکەنە کوێ، کەس نییە پەناتان بدات لە خەشم و قینی خوا، ئەوەش خوا گومڕای بکات بەهۆی خراپەکاریی خۆیەوە، هیچ کەسی تر ناتوانێت هیدایەت و ڕێنمووییی بکات.
وَلَقَدْ جَاءَكُمْ يُوسُفُ مِن قَبْلُ بِالْبَيِّنَاتِ فَمَا زِلْتُمْ فِي شَكٍّ مِّمَّا جَاءَكُم بِهِ حَتَّىٰ إِذَا هَلَكَ قُلْتُمْ لَن يَبْعَثَ اللَّهُ مِن بَعْدِهِ رَسُولًا كَذَٰلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ مُّرْتَابٌ (34)
سوێند بەخوا بەڕاستی کاتی خۆی «یوسف» بەڵگە و نیشانەی زۆری بۆ هێنان تا ڕێبازی خواناسی بگرنە بەر، کەچی بەردەوام لە گوماندا بوون، بەرانبەر ئەو بەرنامە و ئایینەی کە بۆی هێنابوون، هەتا ئەو کاتەی وەفاتی کرد، ئەوسا وتتان: ئیتر تەواو هەرگیز خوا دوای ئەم پێغەمبەری تر نانێرێت، هەر بەو شێوەیە خوا کەسانی سەرکەش و گوناهکار و دڵدانەمەزراو و ڕاڕا گومڕا دەکات.
الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ كَبُرَ مَقْتًا عِندَ اللَّهِ وَعِندَ الَّذِينَ آمَنُوا كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ قَلْبِ مُتَكَبِّرٍ جَبَّارٍ (35)
ئەو کەسانەی کە موجادەلە و گفتوگۆ دەکەن دەربارەی ئایەت و فەرمانەکانی خوا، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیان بۆ هاتبێت، ئەم موجادەلە و گفتوگۆیە زۆر بێزرا و تاوانە لای خوا و لای ئەوانەش کە ئیمانیان هێناوە، هەر بەو شێوەیە خوا مۆر دەنێت بەسەر هەموو خاوەندڵێکی خۆبەزلزان و ڕقئەستوور و ستەمکاردا.
وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَا هَامَانُ ابْنِ لِي صَرْحًا لَّعَلِّي أَبْلُغُ الْأَسْبَابَ (36)
ئا لەو گەرمەی قسەی ئیماندارەدا فیرعەون بە هامانی وت: ئەی هامان بورجێکی بەرزم بۆ درووست بکە، بۆ ئەوەی هەندێک هۆکارم دەست بکەوێت!
أَسْبَابَ السَّمَاوَاتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُ كَاذِبًا وَكَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِفِرْعَوْنَ سُوءُ عَمَلِهِ وَصُدَّ عَنِ السَّبِيلِ وَمَا كَيْدُ فِرْعَوْنَ إِلَّا فِي تَبَابٍ (37)
هۆکاری بەرزبوونەوە بۆ ئاسمانەکان، تا لەوێوە سەر کەوم و نهێنییەکان شارەزا ببم تا سەردانێکی خوای مووسا بکەم و بیبینم! هەر چەندە من دڵنیام کە درۆزنە! ئا بەو شێوەیە کار و کردەوە ناشیرینەکان لای فیرعەون جوان کرا و، لە ڕێبازی ڕاست و درووست لا درا، بێگومان پیلان و نەخشەی نادرووستی فیرعەون هەر لە زەرەردایە.
وَقَالَ الَّذِي آمَنَ يَا قَوْمِ اتَّبِعُونِ أَهْدِكُمْ سَبِيلَ الرَّشَادِ( 38)
ئەو کەسەی کە ئیمانی هێنابوو دووبارە هاتەوە قسە و وتی: ئەی قەوم و هۆزەکەم شوێنی من بکەون بە قسەی من بکەن ڕێنمووییتان دەکەم بۆ ڕێبازی سەرفەرازی و چاکە و چاکەکاری.
يَا قَوْمِ إِنَّمَا هَٰذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا مَتَاعٌ وَإِنَّ الْآخِرَةَ هِيَ دَارُ الْقَرَارِ (39)
ئەی قەوم و هۆزم بێگومان ژیانی ئەم دنیایە تەنها بریتییە لە ڕابوردنێکی کەم، بەڕاستی ژیانی پاشەڕۆژ و داهاتوو، هەر ئەو شوێنی ئومێد و ئارامگرتن و حەسانەوەیە بۆ ئیمانداران.
مَنْ عَمِلَ سَيِّئَةً فَلَا يُجْزَىٰ إِلَّا مِثْلَهَا وَمَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَٰئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ يُرْزَقُونَ فِيهَا بِغَيْرِ حِسَابٍ (40 )
ئەوەی گوناهـ و هەڵەیەکی کردبێت، تەنها بەقەدەر هەڵە و گوناهەکەی خۆی تۆڵەی لێ دەسێنرێت، ئەوەش کە چاکەی کردووە لە پیاوان و ئافرەتان، لە کوڕان و لە کچان لە کاتێکتدا کە خاوەنی باوەڕی دامەزراون، ئا ئەوانە دەچنە بەهەشتەوە و بێسنوور و بێحساب ڕزق و ڕۆزیی هەمەجۆر و هەمەچەشنیان پێ دەبەخشرێت.
وَيَا قَوْمِ مَا لِي أَدْعُوكُمْ إِلَى النَّجَاةِ وَتَدْعُونَنِي إِلَى النَّارِ (41)
ئەی قەوم و هۆزم ئەوە چییە، خۆ من بانگی ئێوە دەکەم بۆ ڕزگاری، بۆ سەرفرازی بۆ بەهەشت، کەچی ئێوە بانگی من دەکەن، بۆ خوانەناسی، بۆ سەرگەردانی بۆ دۆزەخ!
تَدْعُونَنِي لِأَكْفُرَ بِاللَّهِ وَأُشْرِكَ بِهِ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَأَنَا أَدْعُوكُمْ إِلَى الْعَزِيزِ الْغَفَّارِ (42)
بانگم دەکەن تا باوەڕم بە خوا نەمێنێت و هاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار بدەم، بێ هیچ بەڵگە و زانست و زانیارییەک، لە کاتێکدا من بانگتان دەکەم بۆلای زاتێک کە زۆر باڵادەستە و زۆریش لێخۆشبووە...
لَا جَرَمَ أَنَّمَا تَدْعُونَنِي إِلَيْهِ لَيْسَ لَهُ دَعْوَةٌ فِي الدُّنْيَا وَلَا فِي الْآخِرَةِ وَأَنَّ مَرَدَّنَا إِلَى اللَّهِ وَأَنَّ الْمُسْرِفِينَ هُمْ أَصْحَابُ النَّارِ (43)
شتێکی ڕاستە و گومانی تێدا نییە ئەوەی کە ئێوە من بانگ دەکەن بۆ لای خاوەنی هیچ بانگەواز و بەرنامە و پرۆگرامێک نییە، نە لە دنیادا، نە لە قیامەتیشدا، ئەوەش نابێت لەیاد بکەین، کە بەڕاستیش گەڕانەوەمان بۆ لای خوای گەورەیە، ئەوانەش تاوانی زۆر ئەنجام دەدەن و سەرکەش و لەسنوورترازاون، ئەوانە نیشتەجێی دۆزەخن.
فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (44)
جا لە داهاتوودا ڕۆژێک دێت، ئەم قسانەی منتان بێتەوە یاد، ئێستاکەش من خۆم و کاروبارەکانم دەدەمە دەست خوا و پشت بەو دەبەستم، چونکە بێگومان خوا بینایە بە بەندەکانی.
فَوَقَاهُ اللَّهُ سَيِّئَاتِ مَا مَكَرُوا وَحَاقَ بِآلِ فِرْعَوْنَ سُوءُ الْعَذَابِ (45)
جا خوای گەورە ئەو ئیماندارە ژیرەی پاراست لە پیلانی خراپ و دڕندانەیان، دارودەستەی فیرعەونیش سزایەکی زۆر سەختیان تووش بوو...
النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ (46)
ئاگری دۆزەخە، بەیانیان و ئێواران، نیشانیان دەدرێت، یاخود پیایاندا دەچزێنرێت، لە (جیهانی بەرزەخدا) ڕۆژی قیامەتیش فەرمان دەدرێت: ئادەی تاقم و دەستەی فیرعەون بخەنە ناو ئێش و ئازاری زۆر ناخۆشەوە.
وَإِذْ يَتَحَاجُّونَ فِي النَّارِ فَيَقُولُ الضُّعَفَاءُ لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا نَصِيبًا مِّنَ النَّارِ (47)
ئەو کاتە ئیتر شەڕ و کێشە دەست پێ دەکەن لەناو ئاگری دۆزەخدا، لاواز و چەوساوەکان بەدەسەڵاتدار و لووتبەرزەکان دەڵێن: خۆ بەڕاستی ئێمە شوێنکەوتەی ئێوە بووین، ئایا ئێوە ناتوانن تۆزێک سزای ئاگرمان لەسەر کەم بکەنەوە؟
قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُلٌّ فِيهَا إِنَّ اللَّهَ قَدْ حَكَمَ بَيْنَ الْعِبَادِ (48)
لە وەڵامیاندا لووتبەرزەکان دەڵێن: ئێمە هەموومان لەناو ئاگردا گیرمان خواردووە، بێگومان خوای گەورە داوەریی کردووە لە نێوان بەندەکانیدا و بڕیارەکانی بڕاوەتەوە.
وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ (49)
ئینجا ئەوانەی کە لەناو ئاگری دۆزەخدان بە فریشتەکانی کارگێری دۆزەخ دەڵێن: داوا لە پەروەردگارتان بکەن؛ تەنها ڕۆژێک سزا و ئازامان لەسەر کەم بکاتەوە.
قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا بَلَىٰ قَالُوا فَادْعُوا وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ (50)
ئەوانیش لە وەڵامی داخوازییەکەیاندا دەڵێن: باشە، مەگەر پێغەمبەرەکانتان بە بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکراوە، ڕەوانە نەکرابوون بۆتان؟ هەمووان بە یەکدەنگ دەڵێن: بەڵێ، ڕاستە، ئینجا فریشتەکان دەڵێن: دەی کە وا بوو هەر داوا بکەن و بپاڕێنەوە، بێگومان داخوازی و پاڕانەوەی کافران بە هیچ ناچێت، تازە هیچ نرخێکی نییە و گیرا نابێت.
إِنَّا لَنَنصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ الْأَشْهَادُ (51)
بەڕاستی ئێمە پێغەمبەرەکانمان و ئەوانەش کە باوەڕیان هێناوە سەر دەخەین، لە ژیانی دنیادا هەر وەها ئەو ڕۆژەش کە شایەتەکان شایەتی دەدەن (فریشتەکان شایەتی بۆ پێغەمبەران دەدەن، پێغەمبەران شایەتی بۆ بانگخوازان دەدەن بانگخوازان شایەتن لەسەر خەڵکی).
يَوْمَ لَا يَنفَعُ الظَّالِمِينَ مَعْذِرَتُهُمْ وَلَهُمُ اللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوءُ الدَّارِ (52)
لەو ڕۆژەدا ستەمکاران تکا و پاڕانەوەیان بێسوودە و کەڵکیان پێ ناگەیەنێت، نەفرین هەر بۆ ئەوانە و هەر بۆ ئەوانیشە جێگەی ناساز و ناخۆش.
وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْهُدَىٰ وَأَوْرَثْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ الْكِتَابَ (53)
سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە هیدایەت و ڕێنمووییمان بەخشی بە مووسا و تەوراتیشمان هێشتەوە لەناو نەوەی ئیسڕائیلدا تا پەیڕەوی بکەن و پابەندی بن.
هُدًى وَذِكْرَىٰ لِأُولِي الْأَلْبَابِ (54)
کردووشمانە بەهۆی ڕێنموویی و یادخستنەوە بۆ خاوەنی بیر و هۆشەکان.
فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنبِكَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ بِالْعَشِيِّ وَالْإِبْكَارِ (55)
ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) بەئارام و خۆڕاگر بە، چونکە بەڕاستی بەڵێن و وادەکانی خوا هەر دێتە دی، داوای لێخۆشبوونیش بکە بۆ گوناهەکانت، تەسبیحات و ستایش و سوپاسی پەروەردگاریشت بەردەوام ئەنجام بدە، بەتایبەت لە دەمەوئێواران و دەمەوبەیانیاندا.
إِنَّ الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ إِن فِي صُدُورِهِمْ إِلَّا كِبْرٌ مَّا هُم بِبَالِغِيهِ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (56)
بەڕاستی ئەوانەی کە موجادەلە و گفتوگۆی سەرکەشانە دەکەن و بە ناشارەزایی لە ئایەتەکانی خوا دەدوێن بێ ئەوەی بەڵگەیەکی بەهێزیان پێ بێت، ئەوانە تەنها لە سینەیاندا خۆبەزلزانین هەیە، بەمەرجێک هیچ کات ناگەنە ئەو ئامانجەی کە هەیانە، کە واتە تۆ پەنا بگرە بە خوا لە شەڕی خوانەناسان چونکە بەڕاستی ئەو زاتە بیسەر و بینایە.
لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (57)
بەڕاستی درووستکردنی ئاسمانەکان و زەوی لە درووستکردنی خەڵکی زۆر گەورە و گرنگترە، بەڵام زۆربەی خەڵکی لەم ڕاستییانە تێ ناگەن و پەیی پێ نابەن و نایزانن.
وَمَا يَسْتَوِي الْأَعْمَىٰ وَالْبَصِيرُ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَلَا الْمُسِيءُ قَلِيلًا مَّا تَتَذَكَّرُونَ (58)
کەسانی کوێر لە بەرانبەر چاوساغەوە، وەک یەک نین، هەر وەها ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە کار و کردەوەی چاکە ئەنجام دەدەن، لەگەڵ ئەوانەدا کە تاوان و گوناهـ دەکەن (وەکوو یەک نین)، کەچی زۆر کەم خەڵکی تێ دەفکرن و بیر دەکەنەوە و بەراورد دەکەن.
إِنَّ السَّاعَةَ لَآتِيَةٌ لَّا رَيْبَ فِيهَا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ (59)
بەڕاستی ڕۆژی قیامەت بەڕێوەیە و هەر دێت، هیچ گومانیشی تیادا نییە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئیمان و باوەڕ ناهێنن و باوەڕیان پێی نییە.
وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ (60)
ئەی خەڵکینە پەروەردگارتان فەرموویەتی: ئێوە هانا و هاوار بۆ من بهێنن؛ ئەوە من دوعا و نزاتان گیرا دەکەم، بەڕاستی ئەوانەی خۆیان بە گەورە دادەنێن و لووتبەرزی دەکەن لە ئاستی پەرستنی مندا، لە داهاتوودا بە سەرشۆڕی و خەجاڵەتییەوە دەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ (61)
خوا ئەو پەروەردگارەیە شەوی بۆ سازاندوون، تا تیایدا ئارام بگرن و بحەوێنەوە، ڕۆژگاریشی بۆ ڕۆشن و ڕووناک کردوونەتەوە، بەڕاستی خوای گەورە خاوەنی بەخشندەیی و ناز و نیعمەتی زۆرە بەسەر خەڵکییەوە، بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاسگوزاری ناکەن.
ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ لَّا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ (62)
ئەو زاتە خوای ئێوەیە و پەروەردگارتانە، بەدیهێنەری هەموو شتێکە، هیچ خوایەک نییە جگە لەو، ئیتر ئێوە بەرەو کوێ دەبرێن؟ چۆن لا دەدرێن لە بەرنامەکەی؟
كَذَٰلِكَ يُؤْفَكُ الَّذِينَ كَانُوا بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ (63)
هەر بەو شێوەیە لادەر بوون ئەوانەی کە لە پێش ئەمانەوە دژایەتیی ئایات و فەرمانەکانی خوایان دەکرد و لە ڕێبازەکەی لایان دەدا و دژایەتییان دەکرد (بەڵام کوان؟! بۆ کوێ چوون؟! چییان بەسەر هات؟!).
اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ قَرَارًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَرَزَقَكُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَتَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (64)
خوا ئەو زاتەیە کە زەویی بۆ کردوون بە شوێنی سرەوتن و ژیان و حەوانەوە، ئاسمانیشی بەسەرتانەوە ڕاگرتووە، ڕوخسار و شێوازتانی نەخشاندووە، بە جوانترین شێوەش نەخشاندوویەتی، لە ڕزق و ڕۆزیی چاک و پاک و بەسوود بەهرەوەری کردوون، جا ئا ئەوەیە خوای پەروەردگارتان، پاک و بێگەرد و بڵندە ئەو خوایەی کە پەروەردگاری هەموو جیهانیانە.
هُوَ الْحَيُّ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (65)
ئەو زاتە هەمیشە و بەردەوام هەر زیندووە، جگە لەو خوایەکی تر نییە، کە وا بوو هانا و هاوار و نزاتان ڕوو بەو بێت، ملکەچ و فەرمانبەرداری بەرنامە و ئایینەکەی ئەو بن، سوپاس و ستایش بۆ خوا، کە پەروەردگاری هەموو جیهانیانە.
قُلْ إِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ لَمَّا جَاءَنِيَ الْبَيِّنَاتُ مِن رَّبِّي وَأُمِرْتُ أَنْ أُسْلِمَ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ (66)
ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: بێگومان من قەدەغەم لێ کراوە ئەو شتانە بپەرستم کە ئێوە لەجیاتیی خوا هانا و هاواری بۆ دەبەن، لە کاتێکدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ئاشکرام لەلایەن پەروەردگارمەوە پێ گەیشتووە و من فەرمانم پێ دراوە بە ملکەچی خۆم بدەمە دەست پەروەردگاری هەموو جیهانیان.
هُوَ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ ثُمَّ لِتَكُونُوا شُيُوخًا وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ مِن قَبْلُ وَلِتَبْلُغُوا أَجَلًا مُّسَمًّى وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (67)
ئەو خوایە لە خاک ئێوەی درووست کردووە، لەوەودوا لە نوتفە (کە بریتییە لە بەیەکگەیشتنی سەرەمێکوتەیەک کە بە چاو نابینرێت بە هێلکۆکەیەک کە بەقەدەر خاڵێکی بچووکە) لەوەودوا دەبێتە خۆهەڵواسەرێک پاشان دەرتان دەهێنێت کە منداڵێکی ساوان، بەرەبەرە گەورەتان دەکات بۆ ئەوەی بگەنە ئەو پەڕی هێز و توانا و ژیریتان، پاشان بۆ ئەوەی ببنە پیر و پەککەوتە، هەشتانە، پێش ئەوەی بگاتە یەکێک لەو قۆناغانە، دەمرێت، هەتانە دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی بگاتە کاتێکی دیاریکراو، (خوای گەورە ئەم هەموو ڕاستییانەتان دەخاتە بەر چاو) بۆ ئەوەی عەقڵ و ژیریتان بخەنە کار.
هُوَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ فَإِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ (68 )
هەر ئەو زاتە، ژیان دەبەخشێت و زیندەوەران و گیانلەبەران دەمرێنێت، جا کاتێک بڕیاری شتێکی دا هەر ئەوەندەیە کە پێی بفەرمێت: ببە، دەستبەجێ دەبێت.
أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ أَنَّىٰ يُصْرَفُونَ (69)
ئایا نابینیت ئەوانەی کە موجادەلە و گفتوگۆی نابەجێ دەکەن دەربارەی ئایەت و فەرمانەکانی خوا، ئەو سەرگەردانانە بەرەو کوێ لا دەدرێن لە حەق و ڕاستی، ڕوو لە کوێ دەکەن؟
الَّذِينَ كَذَّبُوا بِالْكِتَابِ وَبِمَا أَرْسَلْنَا بِهِ رُسُلَنَا فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ (70)
ئەوانەی کە باوەڕیان نییە بە قورئان و بەو بەرنامە و ڕێبازەی کە بە پێغەمبەرەکانماندا ڕەوانەمان کردووە، ئەوانە لە داهاتوودا دەزانن چییان بەسەر دێت و خۆیان دەبیننەوە...
إِذِ الْأَغْلَالُ فِي أَعْنَاقِهِمْ وَالسَّلَاسِلُ يُسْحَبُونَ (71)
کاتێک کۆت و زنجیرەکان دەکرێنە گەردنیان و ڕادەکێشرێن...
فِي الْحَمِيمِ ثُمَّ فِي النَّارِ يُسْجَرُونَ (72)
بۆ ناو ئاوی زۆر گەرم، پاشان ئاگریان پێ خۆش دەکرێت و دەبنە سووتەمەنی بۆی...
ثُمَّ قِيلَ لَهُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تُشْرِكُونَ (73)
لەوەودوا پێیان دەوترێت: کوان ئەو شتانەی کە بە هاوەڵتان دادەنا بۆ خوای باڵادەست؟!...
مِن دُونِ اللَّهِ قَالُوا ضَلُّوا عَنَّا بَل لَّمْ نَكُن نَّدْعُو مِن قَبْلُ شَيْئًا كَذَٰلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ الْكَافِرِينَ (74)
لەجیاتیی خوا دەتانپەرست، بەکەساسی و خەجاڵەتییەوە دەڵێن: لێمان ون بوون، دیار نین! بەڵکوو ئێمە هەر ناوی کەسی ترمان نەدەبرد (دیارە لە ترسدا، یان هەر بیر و باوەڕی خۆیان فەرامۆش کردووە)، ئا بەو شێوەیە خوا کافران سەرگەردان و سەرلێشێواو دەکات...
ذَٰلِكُم بِمَا كُنتُمْ تَفْرَحُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَبِمَا كُنتُمْ تَمْرَحُونَ (75)
ئا ئەم بارودۆخەی کە ئێستا تیایدا گیرتان خواردووە سەرەنجامی ئەو کەیف و شادی و سووڕ و سەمایەیە کە لەسەر زەویدا بە ناحەق ئەنجامتان دەدا و کەشخەتان دەکرد بەسەر خڵکەوە و نازتان دەکرد بەسەریاندا...
ادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا فَبِئْسَ مَثْوَى الْمُتَكَبِّرِينَ (76)
دەی... لە قاپییەکانی دۆزەخەوە بۆ ژوورەوە، ئەوەش بزانن ناشمرن تیایدا و بەهەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە، ئای کە شوێن و جێگەی خۆبەزلزانەکان ناخۆش و ناسازە...
فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ (77)
جا ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) ئارامگر بە و دڵنیاش بە کە بەڵێنی خوا ڕاست و درووستە و هەر دێتە دی، ئەوسا یان ئەوەیە کە هەندێ لە هەڕەشەکانمان دژیان بە چاوی خۆت دەبینیت، یاخود ئەگەر گیانمان کێشایت و وەفاتت کرد؛ ئەوانە بۆ کوێ دەچن؟! بەناچاری هەر بۆ لای ئێمە دەبرێنەوە (ئەوسا بەتوندی تۆڵەیان لێ دەسێنین).
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِّن قَبْلِكَ مِنْهُم مَّن قَصَصْنَا عَلَيْكَ وَمِنْهُم مَّن لَّمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِيَ بِآيَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ فَإِذَا جَاءَ أَمْرُ اللَّهِ قُضِيَ بِالْحَقِّ وَخَسِرَ هُنَالِكَ الْمُبْطِلُونَ (78)
بەڕاستی ئێمە پێش تۆ پێغەمبەرانی تریشمان ڕەوانە کردووە، هەیانە سەرگوزەشتە و بەسەرهاتیانمان بۆ گێڕاویتەوە، هەشیانە کە سەرگوزەشتە و بەسەرهاتیمان بۆ نەگێڕاویتەوە، هیچ پێغەمبەرێکیش بۆی نەبووە موعجزەیەک پێش بهێنێت بەبێ مۆلەتی خوای بەدەستەڵات، جا کاتێک فەرمانی خوا هاتبێت، ئەوە جێبەجێ کراوە بەڕاستی، ئەو کاتە ئیتر ناحەق و نادرووستەکان خەسارەتمەند بوون لەوێدا.
اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَنْعَامَ لِتَرْكَبُوا مِنْهَا وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (79)
هەر خوایە کە ماڵاتی بۆ ئێوە ڕام هێناوە، تا هەندێکی بۆ سواری بەکار بهێنن و هەندێکیشی بۆ خۆراک سوودی لێ وەربگرن.
وَلَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ وَلِتَبْلُغُوا عَلَيْهَا حَاجَةً فِي صُدُورِكُمْ وَعَلَيْهَا وَعَلَى الْفُلْكِ تُحْمَلُونَ (80)
هەر وەها سوودی زۆری ترتان دەست دەکەوێت لەو ماڵاتانەدا، بۆ ئەوەی بە سواریی ئەوانەوە بگەنە ئەو شوێنانەی نیازتان لە دڵدایە و کاروباری خۆتان ئەنجام بدەن، جا بە سواریی ئەو وڵاخانە و کەشتیش هەڵدەگیرێن (هاتوچۆیان بۆ ئاسان کردووە).
وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَأَيَّ آيَاتِ اللَّهِ تُنكِرُونَ (81)
ئەو زاتە بەڵگە و دەستەڵاتی خۆییتان نیشان دەدات، جا بە چ بەڵگە و نیشانە و موعجزەیەکی خوایی ئێوە بڕوا ناکەن و دژی دەوەستن؟!
أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ كَانُوا أَكْثَرَ مِنْهُمْ وَأَشَدَّ قُوَّةً وَآثَارًا فِي الْأَرْضِ فَمَا أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَكْسِبُونَ (82)
ئایا ئەوە بە زەویدا نەگەڕاون تا تەماشا بکەن کە چیمان بەسەر قەوم و خەڵکانی پێش ئەماندا هێناوە و سەرەنجامیان چۆن بووە، ئەوانە زۆر لەمان زیاتر بوون و هێزیان لەمان زۆرتر بوو، شوێنەواریان لە زەویدا ئاشکراتر بوو بێگومان ئەو کار و کردەوە نادرووستەی کە دەیان کرد هیچ فریایان نەکەوت و ڕزگاری نەکردن.
فَلَمَّا جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَرِحُوا بِمَا عِندَهُم مِّنَ الْعِلْمِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (83)
جا کاتێک کە پێغەمبەرەکانیان بە بەڵگە و نیشانەی تەواوەوە بۆیان ڕەوانە کرا، لەجیاتیی ئەوەی باوەڕیان پێ بهێنن خۆیان دڵخۆش کرد بەو ڕادە کەمەی کە لە زانست و زانیاری هەیانبوو سەرەنجام هەڕەشەی خوا لەسەر زاری پێغەمبەراندا یەخەی پێ گرتن و ئەوەی کە ئەوان گاڵتەیان پێ دەکرد دەستەویەخەیان بوو، فەوتاندنی.
فَلَمَّا رَأَوْا بَأْسَنَا قَالُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَحْدَهُ وَكَفَرْنَا بِمَا كُنَّا بِهِ مُشْرِكِينَ (84)
جا کاتێ کە تۆڵە و سزای ئێمەیان بینی و دڵنیا بوون کە ڕزگاریان نابێت وتیان: ئیتر ئێمە باوەڕمان بە تاک و تەنهاییی خوا هێناوە (جگە لەو کەسی تر ناپەرستین)، بێباوەڕیش بووین بەو شتانەی کە دامان نابوو بە هاوەڵی خوای پەروەردگار و پەشیمانین.
فَلَمْ يَكُ يَنفَعُهُمْ إِيمَانُهُمْ لَمَّا رَأَوْا بَأْسَنَا سُنَّتَ اللَّهِ الَّتِي قَدْ خَلَتْ فِي عِبَادِهِ وَخَسِرَ هُنَالِكَ الْكَافِرُونَ (85)
جا بێگومان ئیمان ئاوا سوودی نەبوو بۆیان، کاتێک تۆڵە و خەشم و قینی ئێمە دەبینن و لە ترساندا باوەڕ دەهێنن، چونکە ئەمە بەڕاستی بەرنامەی خوایە بۆ بەندەکانی بەدرێژاییی زەمانە دەبێت لە تەواوی ئازادیدا، بێ ترس و زۆر باوەڕی پێ بکەن، باوەڕی تەنگانە و کاتی تیاچوون پەسەند نییە، ئا لەو شوێنەدا ئیتر کافر و بێبڕواکان خەسارەتمەندی و زەرەری بێسنووریان بۆ ماوەیە.