بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ

 

طسم (1) 

چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سووڕەتەکانی قورئاندا هاتوون کە ژمارەیان «14» پیتە. نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین؛ بۆ سەلماندنی «اعجاز» و مەزنی و گرنگیی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نییە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێوێنە دابنێت؛ بەڕادەیەک کە ئەگەر هەمووی گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن. هەر وەها چەندەها نهێنیی تریشی تیایە، زاناکان لە هەندێکی دوواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنیی ئەو پیتانە.

تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ (2) 

ئەوە چەند ئایەتێکە لە ئایەتەکانی ئەم قورئانە ڕوون و ئاشکرایە.

نَتْلُو عَلَيْكَ مِن نَّبَإِ مُوسَىٰ وَفِرْعَوْنَ بِالْحَقِّ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (3) 

ئێمە هەندێک لە هەواڵ و بەسەرهاتی گرنگی ڕاست و نەگۆڕی مووسا و فیرعەون دەخوێنینەوە بەسەرتدا، بۆ ئەوەی سوود بگەیەنین بە گەلێک کە بڕوا دەهێنن (تا ببێتە پەند و ئامۆژگاری).

إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلَا فِي الْأَرْضِ وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًا يَسْتَضْعِفُ طَائِفَةً مِّنْهُمْ يُذَبِّحُ أَبْنَاءَهُمْ وَيَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ ۚ إِنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ (4) 

بێگومان فیرعەون زاڵ و دڕندە بوو لە وڵاتەکەیدا، خەڵکەکەی پارچەپارچە کرد (جیاوازیی خستە نێوانیانەوە)، دەستەیەکیانی دەچەوساندەوە و لوازی دەکردن، منداڵە نێرینەکانی سەر دەبڕین، کچان و ئافرەتانی (بەزەلیلی دەهێشتەوە)، بەڕاستی ئەو ستەمکارە یەکێک بوو لەوانەی تۆوی خراپی دەچاند.

وَنُرِيدُ أَن نَّمُنَّ عَلَى الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا فِي الْأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمُ الْوَارِثِينَ (5) 

ئێمەش دەمانەوێت دەروو بکەینەوە لە چەوساوەکان و منەتی خێر بکەین بەسەر لوازکراوەکاندا لە وڵاتدا و دەمانەوێت بیانکەینە پێشەوا و بیانکەینە میراتگری سامان و دەسەڵاتی ستەمکاران.

وَنُمَكِّنَ لَهُمْ فِي الْأَرْضِ وَنُرِيَ فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَجُنُودَهُمَا مِنْهُم مَّا كَانُوا يَحْذَرُونَ (6) 

هەر وەها دەمانەوێت پایەداریان بکەین و دەسەڵاتیان بچەسپێنین لە وڵاتدا و ئەوە پێش بهێنین بۆ فیرعەون و هامان و سەربازانیان کە لێی دەترسان (ئەم بەڵێنە خوایییە بەویستی پەروەردگاری باڵادەست دووبارە دەبێتەوە بۆ ئیمانداران لە بارودۆخی تایبەتی و گونجاودا).

وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ أُمِّ مُوسَىٰ أَنْ أَرْضِعِيهِ ۖ فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِي الْيَمِّ وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي ۖ إِنَّا رَادُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ الْمُرْسَلِينَ (7) 

ئێمە دایکی مووسامان ئاگادارکرد، کە شیری بداتێ و (پێمان وت) جا کاتێک مەترسیت پەیدا کرد لەوەی کە پێی بزانرێت فڕێی بدەرە ڕووباری (نیلەوە) نە بترسە (لەوەی تووشی بەڵا ببێت) نە خەفەتیشی بۆ بخۆ، چونکە ئێمە بەڕاستی دەیگێڕینەوە بۆلات و لە داهاتووشدا دەیکەین بە یەکێک لە پێغەمبەرە پەیامدارەکان.

فَالْتَقَطَهُ آلُ فِرْعَوْنَ لِيَكُونَ لَهُمْ عَدُوًّا وَحَزَنًا ۗ إِنَّ فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَجُنُودَهُمَا كَانُوا خَاطِئِينَ (8) 

ئەوسا ئیتر دارودەستەی فیرعەون هەڵیان گرتەوە، تا سەرەنجام ببێتە دوژمن و خەفەت بۆیان، بەڕاستی فیرعەون و هامان و سەربازەکانیان گوناهکار و تاوانبار و هەڵە بوون.

وَقَالَتِ امْرَأَتُ فِرْعَوْنَ قُرَّتُ عَيْنٍ لِّي وَلَكَ ۖ لَا تَقْتُلُوهُ عَسَىٰ أَن يَنفَعَنَا أَوْ نَتَّخِذَهُ وَلَدًا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (9) 

(کاتێک فیرعەون مووسای ساوای بینی فەرمانی کوشتنی دەرکرد) خێزانەکەی نەیهێشت و وتی: هیوادارم ببێتە مایەی خۆشحاڵی و چاوڕوونی بۆ منیش و بۆ تۆش، مەیکوژن، بەڵکوو لە داهاتوودا سوودمان پێ بگەیەنێت، یان دەیکەینە کوڕی خۆمان، لە کاتێکدا ئەوان هەر پێی نازانن و هەستی پێ ناکەن.

وَأَصْبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَارِغًا ۖ إِن كَادَتْ لَتُبْدِي بِهِ لَوْلَا أَن رَّبَطْنَا عَلَىٰ قَلْبِهَا لِتَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (10) 

ئەوسا دایکی مووسا هەستی بە بێتاقەتی و بە بۆشایییەکی زۆر دەکرد لە دڵ و دەروونی خۆیدا، بەڕاستی خەریک بوو ڕازەکە ئاشکرا بکات، ئەگەر ئێمە دڵیمان دامەزرا و نەکردایە تا لەو کەسانە بێت کە بڕوایان بە بەڵێنی خوا هەیە.

وَقَالَتْ لِأُخْتِهِ قُصِّيهِ ۖ فَبَصُرَتْ بِهِ عَن جُنُبٍ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (11) 

پاشان بە خوشکەکەی مووسای وت: بڕۆ بە شوێنیدا، (دوای تاوێک) لە کەنارێکەوە (مووسای بە باوەشی ئافرەتێکەوە) بینی، ئەوان هەستیان بەوە نەکرد (کە خوشکەکەی چاودێری دەکات).

وَحَرَّمْنَا عَلَيْهِ الْمَرَاضِعَ مِن قَبْلُ فَقَالَتْ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰ أَهْلِ بَيْتٍ يَكْفُلُونَهُ لَكُمْ وَهُمْ لَهُ نَاصِحُونَ (12) 

ئێمە پێشتر هەر چی ئافرەتی شیردەرە لەومان حەرام کرد، خوشکەکەی (بەمەی زانی حەکیمانە لە کۆشک نزیک بۆوە) وتی: ئایا ناونیشانی ماڵێکتان پێ بڵێم کە ئەو مناڵەتان بۆ بەخێو بکەن، دڵسۆز و میهرەبانیش بن بۆی.

فَرَدَدْنَاهُ إِلَىٰ أُمِّهِ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (13) 

بەو شێوەیە گێڕامانەوە بۆ لای دایکی تا دڵنیا و دڵارام بێت و چاوی بە دیتنی ئاسوودە ببێت ئیتر خەفەت نەخوات و لای ڕوون بێت کە بەڵینی خوا حەق و ڕاستە، بەڵام زۆربەی (ئەو خەڵکە) نازانن و هەستی پێ ناکەن.

وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَاسْتَوَىٰ آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (14) 

(دوای چەند ساڵ) کاتێک تەمەنی گەیشتە ئەو پەڕی هێز و توانایی، ئێمەش حیکمەت و دانایی و زانیاریمان پێ بەخشی، هەر بەو شێوەیە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە.

وَدَخَلَ الْمَدِينَةَ عَلَىٰ حِينِ غَفْلَةٍ مِّنْ أَهْلِهَا فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيْنِ يَقْتَتِلَانِ هَٰذَا مِن شِيعَتِهِ وَهَٰذَا مِنْ عَدُوِّهِ ۖ فَاسْتَغَاثَهُ الَّذِي مِن شِيعَتِهِ عَلَى الَّذِي مِنْ عَدُوِّهِ فَوَكَزَهُ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيْهِ ۖ قَالَ هَٰذَا مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ ۖ إِنَّهُ عَدُوٌّ مُّضِلٌّ مُّبِينٌ (15) 

(مووسا) لە کاتی غەفڵەتی خەڵکی شاردا خۆی کرد بە شەقام و بازاڕدا، بینی دوو پیاو شەڕ دەکەن، ئەمەیان لە تایفەی خۆیەتی و ئەمەشیان لە دەستەی دوژمنەکەیەتی (سەربازی فیرعەونە)، ئەوەی خزمی خۆی بوو مووسای بینی هاواری لێ کرد کە فریای بکەوێت و زاڵی بکات بەسەر دوژمنەکەیدا، مووساش بەپەلە چوو بەدەمیەوە بۆکزەکی ماڵی بە کابرای («قبط» ـیدا)و کوشتی، مووسا پەشیمان بۆوە لەبەر خۆیەوە وتی: ئەم کارە شەیتان پێی کردم (من نەمدەویست بیکوژم) بەڕاستی شەیتان دوژمنێکی گومڕا و ئاشکرایە.

قَالَ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي فَغَفَرَ لَهُ ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (16) 

(ئینجا دەستەکانی بەرز کردەوە و) وتی: پەروەردگارا من بەڕاستی ستەمم لە خۆم کرد کاتێک لە دەستم دەرچوو ئەو کابرایەم کوشت، لێم ببوورە و بمبەخشە، جا خوای میهرەبانیش لێی خۆش بوو، بێگومان ئەو زاتێکی لێخۆشبوو و میهرەبانە.

قَالَ رَبِّ بِمَا أَنْعَمْتَ عَلَيَّ فَلَنْ أَكُونَ ظَهِيرًا لِّلْمُجْرِمِينَ (17) 

(مووسا هەستی کرد پەروەردگاری نزای گیرا کردووە بۆیە) وتی: پەروەردگارا مادەم ئاوا ناز و نیعمەتی لێخۆشبوونت بە سەردا ڕژاندم، من ئیتر هەرگیز نابمە پشتیوان بۆ تاوانکاران.

فَأَصْبَحَ فِي الْمَدِينَةِ خَائِفًا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا الَّذِي اسْتَنصَرَهُ بِالْأَمْسِ يَسْتَصْرِخُهُ ۚ قَالَ لَهُ مُوسَىٰ إِنَّكَ لَغَوِيٌّ مُّبِينٌ (18) 

بەهۆی ئەوەوە ترس و بیم دای گرت و بە شاردا دەسووڕایەوە و چاودێریی دەکرد، کوتوپڕ کابرای کە دوێنێ فریای کەوت، هاواری لێ کرد فریام بکەوە! مووسا چوو بە هاواریەوە و پێی وت: بەڕاستی تۆ کابرایەکی شەرەنگێز و گێچەڵگێڕی ئاشکرایت.

فَلَمَّا أَنْ أَرَادَ أَن يَبْطِشَ بِالَّذِي هُوَ عَدُوٌّ لَّهُمَا قَالَ يَا مُوسَىٰ أَتُرِيدُ أَن تَقْتُلَنِي كَمَا قَتَلْتَ نَفْسًا بِالْأَمْسِ ۖ إِن تُرِيدُ إِلَّا أَن تَكُونَ جَبَّارًا فِي الْأَرْضِ وَمَا تُرِيدُ أَن تَكُونَ مِنَ الْمُصْلِحِينَ (19) 

کاتێک مووسا ویستی هێرش بکاتە سەر ئەوەی کە دوژمنی هەر دووکیانە (واتە «قبط»ـییەکە، کابرا) وتی: ئەی مووسا دەتەوێت منیش بکوژیت وەک ئەو کەسەی دوێنێ کوشتت، دیارە تۆ هەر دەتەوێت ببیتە زۆردار لە زەویدا ناتەوێت بچیتە ڕێزی ئەو کەسانەوە کە چاکەکارن.

وَجَاءَ رَجُلٌ مِّنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ يَسْعَىٰ قَالَ يَا مُوسَىٰ إِنَّ الْمَلَأَ يَأْتَمِرُونَ بِكَ لِيَقْتُلُوكَ فَاخْرُجْ إِنِّي لَكَ مِنَ النَّاصِحِينَ (20) 

(دوای ماوەیەک) لەو پەڕی شارەوە پیاوێکی (ئیماندار کە لە خزمانی فیرعەون بوو) بەپەلە هات و وتی: ئەی مووسا (فریای خۆت بکەوە) بەڕاستی دارودەستەی فیرعەون دانیشتوون و نەخشە دەکێشن تا بتکوژن، تا زووە دەرچۆ و ئێرە بەجێ بهێڵە، بێگومان من لە دڵسۆزانم بۆ تۆ.

فَخَرَجَ مِنْهَا خَائِفًا يَتَرَقَّبُ ۖ قَالَ رَبِّ نَجِّنِي مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (21) 

مووسا لە شار دەرچوو بە ترس و بیمەوە، هەر سەیری ئەملا و ئەولای خۆیی دەکرد، لەبەر خۆیەوە دەیوت: پەروەردگارا لە دەست قەومی ستەمکار ڕزگارم بکە.

وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلْقَاءَ مَدْيَنَ قَالَ عَسَىٰ رَبِّي أَن يَهْدِيَنِي سَوَاءَ السَّبِيلِ (22) 

کاتێک ڕووی کردە شاری مەدیەن (دووبارە ڕووی کردە پەروەردگاری و) وتی: ئومێدەوارم کە پەروەردگارم ڕێنمووییم بکات بۆ شوێن و جێگەیەکی ڕاست و درووست (دوور لە کێشە و ناخۆشی).

وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِّنَ النَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ امْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ ۖ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا ۖ قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّىٰ يُصْدِرَ الرِّعَاءُ ۖ وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ (23) 

کاتێک گەیشتە ئاوەکەی مەدیەن خەڵکێکی بینی ماڵاتەکانیان ئاو دەدا، لەو لاشەوە دوو ئافرەتی بینی کە بە خۆیان و مەڕەکانیانەوە دوورەپەرێز وەستابوون، بۆیە لێیان چووە پێشەوە و پرسیی و وتی: ئەوە ئێوە بۆ چی لێرە وەستاون؟ کێشەتان چییە وا دوورەپەرێزن؟ ئافرەتەکان وتیان: ئێمە ناتوانین ماڵاتەکەمان ئاو بدەین، هەتا شوانەکان نەرۆن و چۆڵی نەکەن، باوکیشمان پیرەمێردێکی بەساڵاچووە.

فَسَقَىٰ لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّىٰ إِلَى الظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّي لِمَا أَنزَلْتَ إِلَيَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ (24) 

مووسا مەردانە، شوانەکانی بڕ دا و ماڵاتەکەیانی ئاو دا و بەڕێی کردن، دوایی پشتی تێ کردن و چووە ژێر سێبەرەکە و نزای کرد و وتی: پەروەردگارا بەڕاستی تۆ خێروبێری زۆرت بەسەردا ڕژاندووم، بەڵام هێشتا هەژارم و ئاتاجی بەخششی زیاترم.

فَجَاءَتْهُ إِحْدَاهُمَا تَمْشِي عَلَى اسْتِحْيَاءٍ قَالَتْ إِنَّ أَبِي يَدْعُوكَ لِيَجْزِيَكَ أَجْرَ مَا سَقَيْتَ لَنَا ۚ فَلَمَّا جَاءَهُ وَقَصَّ عَلَيْهِ الْقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفْ ۖ نَجَوْتَ مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (25) 

دوای تاوێک یەکێک لە کچەکا‌ن هات بۆ لای مووسا زۆر بەشەرم و حەیاوە دەرۆیشت بە ڕێگەدا، کە گەیشتە لای پێی وت: باوکم بانگت دەکات و حەز دەکات پاداشتی ئەو چاکە و ئاودانی ماڵاتە کە بۆ ئێمەت ئەنجام دا، بداتەوە... کاتێک مووسا گەیشتە لای باوکیان، دوای حەوانەوە هەموو بەسەرهاتەکەی خۆیی بۆ گێڕایەوە، باوکی کچەکان وتی: مەترسە، تۆ ئیتر ڕزگارت بوو لە دەست قەومی ستەمکار.

قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ ۖ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ (26) 

یەکێک لە کچەکان وتی: بابە بۆ بە کرێی ناگریت، چونکە بەڕاستی چاکترین کەسێک کە تۆ بیگریت بە کرێ، ئەم پیاوە بەهێز و ئەمین و دەسپاک و دەروونپاکەیە.

قَالَ إِنِّي أُرِيدُ أَنْ أُنكِحَكَ إِحْدَى ابْنَتَيَّ هَاتَيْنِ عَلَىٰ أَن تَأْجُرَنِي ثَمَانِيَ حِجَجٍ ۖ فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًا فَمِنْ عِندِكَ ۖ وَمَا أُرِيدُ أَنْ أَشُقَّ عَلَيْكَ ۚ سَتَجِدُنِي إِن شَاءَ اللَّهُ مِنَ الصَّالِحِينَ (27) 

باوکیان پێشنیارەکەی پێ باش بوو بۆیە وتی: من پێم چاکە بتکەم بە کوڕی خۆم، بە زاوای خۆم، یەکێک لەم دوو کچەت لێ مارە بکەم بەمەرجی ئەوەی هەشت ساڵ لای من کار بکەیت، خۆ ئەگەر دە ساڵیشت بردە سەر ئەوە چاکەی خۆتە، منیش نامەوێت بێزارت بکەم و زۆرت بۆ بهێنم، دەمبینیت ئەگەر خوا بیەوێت لە چاکان دەبم؟

قَالَ ذَٰلِكَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ ۖ أَيَّمَا الْأَجَلَيْنِ قَضَيْتُ فَلَا عُدْوَانَ عَلَيَّ ۖ وَاللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌ (28) 

مووسا پێشنیارەکەی لا پەسەند بوو بۆیە وتی: ئەم پەیمانە لە نێوان من و تۆدایە، من پێی ڕازیم، بەڵام هەر کام لەو ماوانەم بۆ تەواو کرا با ستەمم لێ نەکرێت و ئازاد بم، خوای گەورەش شایەت و ئاگایە بەوەی کە دەیڵێین و بڕیاری لەسەر دەدەین.

فَلَمَّا قَضَىٰ مُوسَى الْأَجَلَ وَسَارَ بِأَهْلِهِ آنَسَ مِن جَانِبِ الطُّورِ نَارًا قَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا إِنِّي آنَسْتُ نَارًا لَّعَلِّي آتِيكُم مِّنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ جَذْوَةٍ مِّنَ النَّارِ لَعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ (29) 

جا کاتێک مووسا ماوەی دیاریکراوی بەسەر برد و (بڕیاری گەڕانەوەی دا، لە شەوێکی ساردا) لە لایەکی کێوی «طور» ـدا ئاگرێکی بەدی کرد، بە خێزانەکەیی وت‌: ئێوە لێرە بن، من بەڕاستی ترووسکاییی ئاگرێک دەبینم بەڵکوو بچم هەواڵێکتان بۆ بهێنمەوە، یان چڵۆسکێک ئاگرتان بۆ بهێنم تا خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە.

فَلَمَّا أَتَاهَا نُودِيَ مِن شَاطِئِ الْوَادِ الْأَيْمَنِ فِي الْبُقْعَةِ الْمُبَارَكَةِ مِنَ الشَّجَرَةِ أَن يَا مُوسَىٰ إِنِّي أَنَا اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (30) 

کاتێک کە مووسا لە ئاگرەکە نزیک بۆوە لە کەناری لای ڕاستی دۆڵەکەوە لە شوێنێکی پیرۆزەوە لە پاڵ درەختەکەوە بانگی لێ کرا ئەی مووسا: (ئەوەی گفتوگۆت لەگەڵدا دەکا‌ت) ئەوە بەڕاستی منم «الله» کە پەروەردگاری هەموو جیهانیانم.

وَأَنْ أَلْقِ عَصَاكَ ۖ فَلَمَّا رَآهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَانٌّ وَلَّىٰ مُدْبِرًا وَلَمْ يُعَقِّبْ ۚ يَا مُوسَىٰ أَقْبِلْ وَلَا تَخَفْ ۖ إِنَّكَ مِنَ الْآمِنِينَ (31) 

ئینجا فەرمووی: عەساکەشت فڕێ بدە، (کاتێک فرێی دا مووسا) بینی زۆر بەخێرایی دەجووڵێتەوە وەکوو توولەمار، هەڵهات و ئاوڕی نەدایەوە، خوا فەرمووی ئەی مووسا وەرە و مەترسە بەڕاستی تۆ لەو کەسانەیت کە ئەمین دەبیت و لە ترس بەدووریت.

اسْلُكْ يَدَكَ فِي جَيْبِكَ تَخْرُجْ بَيْضَاءَ مِنْ غَيْرِ سُوءٍ وَاضْمُمْ إِلَيْكَ جَنَاحَكَ مِنَ الرَّهْبِ ۖ فَذَانِكَ بُرْهَانَانِ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ (32) 

ئینجا دەستت بخەرە بن باخەڵتەوە، بەشێوەیەکی سپی (وەکو بلوور، دەستت خۆی دەنوێنێت) بێگەرد و بێپەڵە و بێعەیب، هەر وەها بازووەکانت بهێنەرەوە یەک و لەسەر سینە و دڵتی دابنێ، ترس و بیمت نامێنێت، ئەم دوو «معجزە» ـیە دوو باڵگەن لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆ سەر فیرعەون و دارودەستەی، بەڕاستی ئەوانە قەومێکی یاخی و نالەبار و تاوانبار بوون.

قَالَ رَبِّ إِنِّي قَتَلْتُ مِنْهُمْ نَفْسًا فَأَخَافُ أَن يَقْتُلُونِ (33) 

مووسا وتی: پەروەردگارا خۆت دەزانیت کە بێگومان من کەسێکم لێ کوشتوون، دەترسم بمکوژنەوە.

وَأَخِي هَارُونُ هُوَ أَفْصَحُ مِنِّي لِسَانًا فَأَرْسِلْهُ مَعِيَ رِدْءًا يُصَدِّقُنِي ۖ إِنِّي أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ (34) 

هاروونی براشم زمانپاراوترە لە من، ئەویش لەگەڵ من ڕەوانە بکە، بۆ ئەوەی پشتیوانیم لێ بکات و پشتگیرم بێت و بە ڕاستدا نەرم بێت، چونکە من بەڕاستی دەترسم بروام پێ نەکەن.

قَالَ سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ وَنَجْعَلُ لَكُمَا سُلْطَانًا فَلَا يَصِلُونَ إِلَيْكُمَا ۚ بِآيَاتِنَا أَنتُمَا وَمَنِ اتَّبَعَكُمَا الْغَالِبُونَ (35) 

خوا فەرمووی: ئێمە پشت و بازووی تۆ بەهێز دەکەین بەهۆی براکەتەوە و دەسەڵاتێکتان پێ دەبەخشین کە نەتوانن بێنە سەرتان، جا بەهۆی موعجیزەکانمانەوە هەر دووکتان و هەموو شوێنکەوتووانتان سەرکەوتوو و زاڵن.

فَلَمَّا جَاءَهُم مُّوسَىٰ بِآيَاتِنَا بَيِّنَاتٍ قَالُوا مَا هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُّفْتَرًى وَمَا سَمِعْنَا بِهَٰذَا فِي آبَائِنَا الْأَوَّلِينَ (36)

کاتێک مووسا بە موعجیزە ئاشکراکانمانەوە ڕووبەڕوویان بۆوە، وتیان: ئەمە هەر جادوویەکی دەستهەڵبەستە و شتێکی تر نییە، ئێمە لە باب و باپیرانی دێرینمانەوە هەواڵی یەکتاناسی و پێغەمبەران و قیامەت و لەو بابەتانەمان نەبیستووە.

وَقَالَ مُوسَىٰ رَبِّي أَعْلَمُ بِمَن جَاءَ بِالْهُدَىٰ مِنْ عِندِهِ وَمَن تَكُونُ لَهُ عَاقِبَةُ الدَّارِ ۖ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ (37) 

مووسا وتی: پەروەردگارم خۆی چاک دەزانێت کە کێ لەلایەن ئەوەوە بەرنامەی هیدایەتی هێناوە، سەرەنجامیش بەهەشت بۆ کێ دەبێت، بەڕاستی ستەمکاران سەرفراز نابن.

وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ مَا عَلِمْتُ لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرِي فَأَوْقِدْ لِي يَا هَامَانُ عَلَى الطِّينِ فَاجْعَل لِّي صَرْحًا لَّعَلِّي أَطَّلِعُ إِلَىٰ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُ مِنَ الْكَاذِبِينَ (38) 

فیرعەون سەرکەشانە وتی: ئەی خەڵکینە من کەسی تر شک نابەن کە شایستە بێت بەوەی خواتان بێت جگە لە خۆم، ئەی هامان تۆ لە گڵ خشتی سوورەوەکراوم بۆ درووست بکە و قەڵایەکی بەرز و پتەوم بۆ بینا بکە بەڵکوو پیایدا سەر بکەوم تا خوای مووسا ببینم هەر چەندە من بەڕاستی بڕوام وایە لە ڕیز درۆزنەکاندایە ...

وَاسْتَكْبَرَ هُوَ وَجُنُودُهُ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ إِلَيْنَا لَا يُرْجَعُونَ (39) 

فیرعەون و سەربازان و دەست و پێوەندی بەناحەق لەسەر زەویی «مصر» ـدا فیزیان کرد و خۆیان بە گەورە زانی و گومانیان وا بوو کە بۆ لای ئێمە ناهێنرێنەوە.

فَأَخَذْنَاهُ وَجُنُودَهُ فَنَبَذْنَاهُمْ فِي الْيَمِّ ۖ فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الظَّالِمِينَ (40) 

سەرەنجام ئێمە خۆی و سەربازان و دەست و پێوەندیمان پێچایەوە و فرێمان دانە ناو دەریاکەوە، سەرنج بدە و تەماشا بکە و بزانە؛ چۆن بوو سەرەنجامی ستەمکاران.

وَجَعَلْنَاهُمْ أَئِمَّةً يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ لَا يُنصَرُونَ (41) 

ئێمە ئەوانمان کرد بە چەند پێشەوایەک کە بانگی خەڵکی دەکەن بۆ ناو ئاگر، لە ڕۆژی قیامەتیشدا سەرکەوتوو نابن.

وَأَتْبَعْنَاهُمْ فِي هَٰذِهِ الدُّنْيَا لَعْنَةً ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ هُم مِّنَ الْمَقْبُوحِينَ (42) 

هەر لەم دنیادا نەفرینمان خستە شوێنیان، لە ڕۆژی قیامەتیشدا ئەوانە زۆر ئێسکتاڵ و ڕوخسار ناشیرینن.

وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ مِن بَعْدِ مَا أَهْلَكْنَا الْقُرُونَ الْأُولَىٰ بَصَائِرَ لِلنَّاسِ وَهُدًى وَرَحْمَةً لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (43) 

سوێند بە خوا ئێمە تەوراتمان بەخشی بە مووسا، دوای ئەوەی کە قەومە پێشووەکانمان لەناو برد، (چونکە یاخی بوون) تا ببێتە هۆی بەرچاوڕوونی و هیدایەت و ڕێنموویی و ڕەحمەت و میهرەبانی بۆ خەڵکی، بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و تێ فکرن.

وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ الْغَرْبِيِّ إِذْ قَضَيْنَا إِلَىٰ مُوسَى الْأَمْرَ وَمَا كُنتَ مِنَ الشَّاهِدِينَ (44) 

ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) تۆ لە بەشی ڕۆژاوای کێوی «طور» ـدا نەبوویت کاتێک پەیامی خۆمان ڕاگەیاند بە مووسا و فەرمانمان پێ دا، یەکێکیش نەبوویت لە ئامادەبووانی ئەو ڕووداوە.

وَلَٰكِنَّا أَنشَأْنَا قُرُونًا فَتَطَاوَلَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ ۚ وَمَا كُنتَ ثَاوِيًا فِي أَهْلِ مَدْيَنَ تَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا وَلَٰكِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ (45) 

بەڵام ئێمە چەندەها نەوەمان هێنایە کایەوە و تەمەنێکی زۆر تێ پەڕی بەسەریاندا، هەر وەها ئەوە نەبێت تۆ لە ناو دانیشتووانی شاری مەدیەندا نیشتەجێ بووبیت و ئایەتەکانی ئێمە بەسەریاندا بخوێنیتەوە، بەڵکوو هەر ئێمەین کە پێغەمبەران ڕەوانە دەکەین، (بۆ پەند و ئامۆژگاری بۆ تۆی باس دەکەین).

وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ الطُّورِ إِذْ نَادَيْنَا وَلَٰكِن رَّحْمَةً مِّن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّا أَتَاهُم مِّن نَّذِيرٍ مِّن قَبْلِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (46) 

هەر وەها لە لای کێوی «طور» ـیشەوە نەبوویت کاتێک بانگمان لە مووسا کرد، بەڵکوو ئەوە ڕەحمەتی تایبەتی بوو لەلایەن پەروەردگارتەوە کە تۆمان کرد بە پێغەمبەر، تا قەومێک بێدار بکەیتەوە کە پێش تۆ بێدارکەرەوەیەکیان بۆ ڕەوانە نەکراوە بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و تێ بفکرن و لەو بەسەرهاتانە سوود وەربگرن.

وَلَوْلَا أَن تُصِيبَهُم مُّصِيبَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ فَيَقُولُوا رَبَّنَا لَوْلَا أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًا فَنَتَّبِعَ آيَاتِكَ وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (47) 

خۆ ئەگەر ئەو خەڵکە تووشی بەڵایەک ببوونایە (پێش ڕەوانەکردنی تۆ ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم)) بەهۆی گوناهـ و تاوان و دەستپێشخەری خراپیانەوە، ئەوە دەیانوت: پەروەردگارا! نەدەبوو پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانە بکەیت تا شوێنی بەرنامە و ئایەتەکانی تۆ بکەوتینایە و لە ڕیزی ئیمانداراندا بووینایە؟!

فَلَمَّا جَاءَهُمُ الْحَقُّ مِنْ عِندِنَا قَالُوا لَوْلَا أُوتِيَ مِثْلَ مَا أُوتِيَ مُوسَىٰ ۚ أَوَلَمْ يَكْفُرُوا بِمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ مِن قَبْلُ ۖ قَالُوا سِحْرَانِ تَظَاهَرَا وَقَالُوا إِنَّا بِكُلٍّ كَافِرُونَ (48) 

کەچی کاتێک حەق و ڕاستییان بۆ هات لەلایەن ئێمەوە، وتیان: نە دەی با موعجیزەیەکی پێ بدرایە هەر وەکوو ئەوەی کە درابوو بە مووسا، مەگەر ئەو جوولەکانە کاتی خۆی بێباوەڕ نەبوون بەوەی بە مووسا بەخشرابوو؟ وتیان: ئەمانە دوو جادوون پەیدا بوون کە پشتگیریی یەکتر دەکەن و دەیان وت: بەڕاستی ئێمە باوەرمان بە هێچ کامیان نییە.

قُلْ فَأْتُوا بِكِتَابٍ مِّنْ عِندِ اللَّهِ هُوَ أَهْدَىٰ مِنْهُمَا أَتَّبِعْهُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (49) 

(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: دە باشە ئێوە کتێبێکی تر بهێنن لەلایەن خواوە کە باشتر و چاکتر بێت لەو دووانە (واتە قورئان و تەورات)، ئەوە منیش شوێنی دەکەوم، ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن.

فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُوا لَكَ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَاءَهُمْ ۚ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَيْرِ هُدًى مِّنَ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (50) 

خۆ ئەگەر بەدەم بانگەوازی تۆوە نەهاتن (واتە نەیانتوانی کتێبی تر بهێنن)، ئەوە چاک بزانە کە ئەوانە هەر شوێنی ئارەزووی خۆیان دەکەون، کێیش هەیە لەوە گومراترە کە شوێن ئارەزووەکانی خۆی کەوتبێت، دوور لە هیدایەت و ڕێنموییی خوا، بێگومان خوا هیدایەتی قەومی ستەمکار نادات.

وَلَقَدْ وَصَّلْنَا لَهُمُ الْقَوْلَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ (51) 

سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە پەیامی خۆمانمان بەشبەش پێ گەیاندوون بۆ ئەوەی پەند و یاداوەری وەربگرن.

الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ مِن قَبْلِهِ هُم بِهِ يُؤْمِنُونَ (52) 

ئەوانەی پێشتر کتێبی ئاسمانیمان پێ بەخشیوون، ئەوان بەو قورئانە باوەڕ دەهێنن.

وَإِذَا يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ قَالُوا آمَنَّا بِهِ إِنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّنَا إِنَّا كُنَّا مِن قَبْلِهِ مُسْلِمِينَ (53) 

کاتێکیش قورئان دەخوێنرێتەوە بەسەریاندا دەڵێن: ئێمە باوەڕمان پێی هێناوە چونکە بەڕاستی ئەمە حەقیقەت و ڕاستەقینەیە لەلایەن پەروەردگارمانەوە پێمان ڕاگەیەنراوە بێگومان ئێمە پێشتر هەر موسوڵمان و فەرمانبەردار بووین.

أُولَٰئِكَ يُؤْتَوْنَ أَجْرَهُم مَّرَّتَيْنِ بِمَا صَبَرُوا وَيَدْرَءُونَ بِالْحَسَنَةِ السَّيِّئَةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ (54) 

ئەوانە دوو جار پاداشتیان پێ دەدرێت بەهۆی خۆگری و ئارامگرییانەوە، بە چاکەش بەرهەڵستی خراپە دەکەن، ئەوانە هەر وەها لەو ڕزق و ڕۆزییەی کە پێمان داون دەبەخشن.

وَإِذَا سَمِعُوا اللَّغْوَ أَعْرَضُوا عَنْهُ وَقَالُوا لَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ لَا نَبْتَغِي الْجَاهِلِينَ (55) 

ئەوانە کاتێک قسە و گوفتاری ناپەسەند و نابەجێ دەبیستن پشتی تێ دەکەن و دەڵێن بە نەفامان: کار و کردەوەی خۆمان بۆ خۆمان، کار و کردەوەی ئێوەش بۆ خۆتان، سڵاوتان لێ بێت ئێمە شەڕخواز نین و نامانەوێت هاوڕێیەتی نەفامان بکەین.

إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يَشَاءُ ۚ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (56) 

بەڕاستی ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) تۆ ناتوانیت ئیمان و باوەڕ ببەخشیت بەو کەسەی خۆشت دەوێت، بەڵکوو خوا هەر کەسێکی بوێت دەیخاتە سەر ڕێگەی ڕاست و ئیمانی پێ دەبەخشێت، خوایش ئاگادارە بەوانەی کە ڕێبازی هیدایەتیان گرتۆتە بەر.

وَقَالُوا إِن نَّتَّبِعِ الْهُدَىٰ مَعَكَ نُتَخَطَّفْ مِنْ أَرْضِنَا ۚ أَوَلَمْ نُمَكِّن لَّهُمْ حَرَمًا آمِنًا يُجْبَىٰ إِلَيْهِ ثَمَرَاتُ كُلِّ شَيْءٍ رِّزْقًا مِّن لَّدُنَّا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (57) 

(قوڕەیش و باوەڕلاوازان لە هەموو سەردەمێکدا) دەیانوت: ئەگەر ئێمە شوێنی هیدایەت و بەرنامەی ئیسلام بکەوین لەگەڵ تۆدا لە وڵاتی خۆماندا دەفڕێنرێین و تووشی نەهامەتی دەبین، مەگەر ئێمە شوێنێکی دوور لە ستەم و پر لە ئاسایشمان بۆ فەراهەم نەهێناون کە جۆرەها بەروبوومی بۆ دێت و لە هەموو ناز و نیعمەتێک بەهرەوەر؟ هەموویشی ڕزق و بەخششن لەلایەن ئێمەوە، بەڵام زۆربەیان نازانن و هەست بە دەسەڵاتی ئێمە ناکەن.

وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَرْيَةٍ بَطِرَتْ مَعِيشَتَهَا ۖ فَتِلْكَ مَسَاكِنُهُمْ لَمْ تُسْكَن مِّن بَعْدِهِمْ إِلَّا قَلِيلًا ۖ وَكُنَّا نَحْنُ الْوَارِثِينَ (58) 

زۆر شار و شارۆچکەمان لەناو برد کە دانیشتووانی یاخی و لە سنوور دەرچووبوون لە ژیانی دنیایاندا، جا ئەوەتە خانووبەرە و شوێنەکانیان چۆڵە، مەگەر کەمێک نەبێت، هەر ئێمەش خاوەنی موڵک و خانووبەرە و سامانیان بووین.

وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَىٰ حَتَّىٰ يَبْعَثَ فِي أُمِّهَا رَسُولًا يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا ۚ وَمَا كُنَّا مُهْلِكِي الْقُرَىٰ إِلَّا وَأَهْلُهَا ظَالِمُونَ (59) 

پەروەردگاری تۆ هیچ وڵات و شارێکی کاول نەکردووە، تا لە پایتەختەکەیدا پێغەمبەرێکی نەناردبێت کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنێتەوە، ئەوە نەبێت ئێمە شار و وڵاتانمان کاول کردبێت بەبێ هۆ، مەگەر کاتێک نەبێت کە دانیشتووانی ستەمکار بوون.

وَمَا أُوتِيتُم مِّن شَيْءٍ فَمَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَزِينَتُهَا ۚ وَمَا عِندَ اللَّهِ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (60) 

هەر چیتان پێ بەخشراوە ئەوە ناز و نیعمەت و زینەت و جوانیی ژیانی دنیایە، بەڵام دڵنیا بن کە ئەو بەشەی لای خوایە چاکتر و دەوامدارترە، ئایا ئەوە عەقڵ و ژیریتان ناخەنە کار‌؟!

أَفَمَن وَعَدْنَاهُ وَعْدًا حَسَنًا فَهُوَ لَاقِيهِ كَمَن مَّتَّعْنَاهُ مَتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ثُمَّ هُوَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنَ الْمُحْضَرِينَ (61) 

ئایا ئەو کەسەی بەڵێنێکی چاکمان داوەتێ و پێی دەگات، وەکوو ئەو کەسە وایە هەر لە ژیانی دنیادا کەمێک ڕابوواردنی پێ ببەخشین، پاشان لە دەرەنجامی کار و کردەوەی ناپوختیدا لە ئامادەکراوان بێت بۆ لێپر سینەوە و ئاگری دۆزەخ؟

وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ (62) 

لە ڕۆژێکدا بانگیان لێ دەکرێت (بۆ لێپرسینەوە)، خوا، ڕوو بەوان دەفەرمێت: ئایا لە کوێن ئەو شەریک و بتانەی کە ئێوە بە هاوەڵی منتان دادەنا بە حیسابی خۆتان.

قَالَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا ۖ تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ (63) 

ئەوانەی بڕیاردادەی خوا دژیان دەرچوو (بەخەجاڵەتییەوە باسی ئەو کەسانە دەکەن کە گومڕایان کردوون) دەڵێن: پەروەردگارا، ئا ئەوانەی گومڕامان کردن وەک خۆمان گومڕا بووین، ئێمە بەرین لەوانە و لە هەڵەیان لە بەردەم دادگای تۆدا، (چونکە دەسەڵاتمان بەسەر دڵیاندا نەبوو) ئەوانە (درۆ دەکەن) ئێمەیان هەر نەدەپەرست.

وَقِيلَ ادْعُوا شُرَكَاءَكُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ وَرَأَوُا الْعَذَابَ ۚ لَوْ أَنَّهُمْ كَانُوا يَهْتَدُونَ (64) 

ئەوسا پێیان دەوترێت: ئادەی هاوەڵانتان و خواکانتان بانگ بکەن، جا ئەوانیش بانگیان دەکەن، بەڵام وەڵام و بەدەمەوەچوون نەبوو بۆیان، ئەو کاتە سزای سەختی دۆزەخ دەبینن، ئاوات دەخوازن کە خۆزگە بەڕاستی ئەوان ڕێبازی هیدایەتیان بگرتایەتە بەر.

وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ مَاذَا أَجَبْتُمُ الْمُرْسَلِينَ (65) 

رۆژێک دێت خوا بانگیان دەکات و پێیان دەفەرمێت: ئەوە وەڵامی پێغەمبەرانتان چۆ‌ن دایەوە؟

فَعَمِيَتْ عَلَيْهِمُ الْأَنبَاءُ يَوْمَئِذٍ فَهُمْ لَا يَتَسَاءَلُونَ (66) 

لە سەختیی ئەو ڕۆژە هەموو هەواڵێک فەرامۆش دەکەن (هەموو شتێکیان لەبیر دەچێت) پرسیار لە یەکتریش ناکەن.

فَأَمَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَعَسَىٰ أَن يَكُونَ مِنَ الْمُفْلِحِينَ (67) 

جا ئەوەی تۆبەی کردووە و باوەری دامەزراوی ههێناوە و کار و کردەوەی چاکی ئەنجام داوە، ئەوە بێگومان ئەو جۆرە کەسانە لە سەرفراز و بەختەوەران دەبن.

وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ (68) 

هەر پەروەردگاری تۆیە هەر چییەکی بوێت درووستی دەکات و هەڵی دەبژێرێت خەڵکی ئەو دەسەڵاتەیان نییە و سەرپشک نەکراون، پاکی و بێگەردی و بڵندی بۆ خوایە لە بەرانبەر ئەو شتانەوە نەفامان دەیکەنە شەریک و هاوەڵ.

وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ (69) 

هەر وەها پەروەردگاری تۆ دەزانێت ئەو خەڵکە چییان لە سینە و دەروونیاندا شاردۆتەوە و چی دەردەخەن و ئاشکرای دەکەن.

وَهُوَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ الْحَمْدُ فِي الْأُولَىٰ وَالْآخِرَةِ ۖ وَلَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (70) 

خوا زاتێکە کە جگە لەو خوایەکی تر نییە، سوپاس و ستایش لە سەرەتا و کۆتاییدا، لە دنیا و قیامەتدا، هەر شایستەی ئەوە، حوکم و فەرمانرەوایش هەر بەدەست ئەوە، هەر بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.

قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِن جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ اللَّيْلَ سَرْمَدًا إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَنْ إِلَٰهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُم بِضِيَاءٍ ۖ أَفَلَا تَسْمَعُونَ (71) 

ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) بڵێ: خەڵکینە هەواڵم بدەنێ ئەگەر خوا شەوگار بکات بەهەمیشەیی تا ڕۆژی قیامەت (هەر ڕۆژ نەبێتەوە) چ خوایەکی تر هەیە جگە لە «الله» بتوانێت ڕووناکیتان بۆ فەراهەم بهێنێت، ئایە ئێوە ئەم ڕاستییانە نابیسن؟

قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِن جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ النَّهَارَ سَرْمَدًا إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ مَنْ إِلَٰهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُم بِلَيْلٍ تَسْكُنُونَ فِيهِ ۖ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (72) 

هەر وەها پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ ئەگەر خوا ڕۆژگاری کردە هەمیشەیی لە سەرتان، تا ڕۆژی قیامەت خایاندی، کام خوا هەیە جگە لە «الله» کە شەوگارتان بۆ پێش بهێنێت تا ئارامی تێدا بگرن، ئایە ئێوە سەرنجی ئەم دیاردانە نادەن و نایانبینن؟!

وَمِن رَّحْمَتِهِ جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا مِن فَضْلِهِ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (73) 

جا لە ڕەحمەت و میهرەبانیی ئەو زاتە ئەوەیە کە: شەو و ڕۆژی کردووە بەهۆی ئارامی و حەوانەوە و کار و کاسپیکردن و بەهرەبردن لە بەخششەکانی، بۆ ئەوەی تا دەتوانن شوکرانەبژێر و سوپاسگوزاری بکەن.

وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ (74) 

ڕۆژێک دێت خوا بانگیان دەکات و پێیان دەفەرمێت: ئەوە کوان ئەو شتانەی بە گومانی ئێوە هەوەڵ و شەریکی من بوون؟!

وَنَزَعْنَا مِن كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا فَقُلْنَا هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ فَعَلِمُوا أَنَّ الْحَقَّ لِلَّهِ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ (75) 

(هەر لەو ڕۆژەدا) لە هەر ئوممەتێک شایەتێک لە خۆیان دەهێنینە مەیدان لە پێغەمبەران، ئەوسا بە خەڵکی سەرگەردان دەڵێین: ئا دەی ئێوە بەڵگەتان چییە لە سەر لادان و گوناهتان بیهێنن، ئەو ڕۆژە ئیتر زۆر بەچاکی دەزانن و دڵنیا دەبن کە حەق و حەقیقەت لای خوایە و هەر ئەو شایستەی پەرستن بووە، هەر چی ئەو شتانەش کە بڕوایان پێی هەبوو، هەڵیان بەستبوو، هەمووی ون و نادیار و بێنرخ دێتە بەرچاو.

إِنَّ قَارُونَ كَانَ مِن قَوْمِ مُوسَىٰ فَبَغَىٰ عَلَيْهِمْ ۖ وَآتَيْنَاهُ مِنَ الْكُنُوزِ مَا إِنَّ مَفَاتِحَهُ لَتَنُوءُ بِالْعُصْبَةِ أُولِي الْقُوَّةِ إِذْ قَالَ لَهُ قَوْمُهُ لَا تَفْرَحْ ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْفَرِحِينَ (76) 

بێگومان قاروون لە قەوم و خوێشانی مووسا بوو کەچی (بەهۆی ماڵ و سامانیەوە) خۆی گیڤ دەکردەوە بە سەریاندا و فیزی بەسەردا دەکردن، ئەوەندە ماڵ و سامان و داراییمان پێ بەخشیبوو، کە بەڕاستی کلیلی گەنجینە و قاسەکانی بە چەند کەسێکی بەهێز بەگرانی هەڵدەگیران، (لەکاتی لووتبەرزییەکەیدا) هەندێک ئیمانداری خزمی پێیان وت: کەشخە مەکە و لە خۆت بایی مەبە بەم سامانە، چونکە بێگومان خوا ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کە کەشخە دەکەن بە سەروەت و سامانیانەوە و لە خۆیان بایی دەبن.

وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ ۖ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا ۖ وَأَحْسِن كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ ۖ وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ (77) 

هەوڵ بدە بەو ماڵ و سامانەی خوا پێی بەخشیوویت ماڵی قیامەت و بەهەشتی بەرین بکڕە و بەشی خۆشت لە دنیادا بە حەڵاڵی فەرامۆش مەکە، چاکە لەگەڵ بەندەکانی خوادا بکە هەر وەک خوا چاکەی هێناوەتە ڕێت، نەکەیت هەوڵی فەساد و گوناهـ و تاوان بدەی لە زەویدا، چونکە بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی خۆش ناوێت تۆی خراپە دەچێنن.

قَالَ إِنَّمَا أُوتِيتُهُ عَلَىٰ عِلْمٍ عِندِي ۚ أَوَلَمْ يَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ قَدْ أَهْلَكَ مِن قَبْلِهِ مِنَ الْقُرُونِ مَنْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُ قُوَّةً وَأَكْثَرُ جَمْعًا ۚ وَلَا يُسْأَلُ عَن ذُنُوبِهِمُ الْمُجْرِمُونَ (78) 

قاروون وتی: بێگومان ئەم سامان و دارایییەم هەر بەهۆی زانست و زانیاریی نەخشەی خۆمەوە پێم دراوە، باشە مەگەر قاروون نەیدەزانی بەڕاستی خوا پێش ئەم چەندەها قەوم و هۆز و گەلانی لەناو بردووە کە لەو زیاتر بەدەسەڵاتر و سەروەتمەندتر بوون؟ تاوانباران پرسیاریان لێ ناکرێت دەربارەی گوناهەکانیان (چونکە تۆمارە و لای خوا ئاشکرایە).

فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوْمِهِ فِي زِينَتِهِ ۖ قَالَ الَّذِينَ يُرِيدُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا يَا لَيْتَ لَنَا مِثْلَ مَا أُوتِيَ قَارُونُ إِنَّهُ لَذُو حَظٍّ عَظِيمٍ (79) 

ئینجا ڕۆژێک قاروون خۆیی ساز دا و بەڕازاوەیی چووە دەرەوە بۆ ناو قەومەکەی بۆ کەشخەکردن و خۆنواندن، ئەوانەی کە ئاواتیان ژیانی دنیایه، وتیان: ئای خۆزگە ئێمەش وەکوو قاروون، سامان و دەسەڵاتمان ببووایە، بەڕاستی خاوەنی بەختێکی گەورەیە!

وَقَالَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ وَيْلَكُمْ ثَوَابُ اللَّهِ خَيْرٌ لِّمَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا وَلَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الصَّابِرُونَ (80) 

(بەڵام) ئەوانەی کە زانستی و زانیاریی ڕاستییان پێ بەخشراوە (دەربارەی حەڵاڵ و حەرام و نرخی قیامەت دەزانن) وتیان: هاوار بۆ ئێوە، بۆ تێ نافکرن پاداشتی خوایی زۆر چاکترە بۆ ئەو کەسەی باوەڕی دامەزراوی هێناوە و کار و کردەوەی چاکی ئەنجام داوە، ئەو زانست و باوەڕ و کردەوەیە بە کەس نادرێت، تەنها بە خۆگر و ئارامگران نەبێت.

فَخَسَفْنَا بِهِ وَبِدَارِهِ الْأَرْضَ فَمَا كَانَ لَهُ مِن فِئَةٍ يَنصُرُونَهُ مِن دُونِ اللَّهِ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُنتَصِرِينَ (81) 

ئەوسا (کە بینیمان قاروون بەتەواوی لە سنوور دەرچووە) کوتوپڕ خۆی و ماڵ و سامانیمان برد بە ناخی زەویدا، هیچ دەستە و گرۆیەکی نەبوو فریای بکەوێت و لە دەست خەشم و قینی خوا دەربازی بکات، بێگومان لەو کەسانەش نەبوو کە بتوانێت خۆی ڕزگار ببێت.

وَأَصْبَحَ الَّذِينَ تَمَنَّوْا مَكَانَهُ بِالْأَمْسِ يَقُولُونَ وَيْكَأَنَّ اللَّهَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ ۖ لَوْلَا أَن مَّنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا لَخَسَفَ بِنَا ۖ وَيْكَأَنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ (82) 

ئینجا ئەوانەی دوێنێ ئاواتیان بە قاروون دەخواست دەیانوت: ئەی هاوار، بەس نەبوو وەکوو ئەو تیا نەچووین، دیارە کە خوا ڕزق و ڕۆزیی زۆر دەبەخشێت بە هەر کەس بیەوێت یاخود کەمی دەکاتەوە (بێ حیکمەت نییە)، ئەگەر فەزڵ و بەهرەی خوایی نەبووایە لە سەرمان، ئێمەش بە ناخی زەویدا ڕۆچوو دەبووین، ئای کە ڕوون و ئاشکرایە، کافر و خوانەناسان سەرفراز نابن.

تِلْكَ الدَّارُ الْآخِرَةُ نَجْعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوًّا فِي الْأَرْضِ وَلَا فَسَادًا ۚ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ (83) 

(جا با خەڵکی دڵنیا بن) کە: ئەو ماڵی قیامەتە و ئەو بەهەشتی بەرینەمان ئامادە کردووە بۆ ئەو کەسانەی کە نە لووتبەرزی و گەورەییان دەوێت لە زەویدا، نە فەساد و گوناهـ و خراپە، سەرەنجام و سەرفرازیش هەر بۆ پارێزکاران و خواناسەکانە.

مَن جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ خَيْرٌ مِّنْهَا ۖ وَمَن جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَى الَّذِينَ عَمِلُوا السَّيِّئَاتِ إِلَّا مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (84) 

ئەوەی بە کار و کردەوەی چاکەوە بێت ئەوە چاکتر دێتەوە ڕێی، ئەوەش بە گوناهـ و هەڵەوە بێت، ئەوە پاداشتی ئەوانەی کە گوناهـ و هەڵەیان کردووە نادرێتەوە، تەنها ئەوە نەبێت کە دەیانکرد.

إِنَّ الَّذِي فَرَضَ عَلَيْكَ الْقُرْآنَ لَرَادُّكَ إِلَىٰ مَعَادٍ ۚ قُل رَّبِّي أَعْلَمُ مَن جَاءَ بِالْهُدَىٰ وَمَنْ هُوَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ (85) 

بەڕاستی ئەو زاتەی کە گەیاندنی قورئانی لەسەر تۆ پێویست کردووە، سەرەنجام دەتگێرێتەوە بۆ مەککە، یان قیامەت و بەهەشتی بەرین، ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: پەروەردگارم خۆی چاک دەزانێت و لە هەموو کەس زاناترە بەو کەسەی کە ڕێنموویی و هیدایەتی هێناوە و بەو کەسەش کە لەناو گومڕایییەکی ئاشکرادایە.

وَمَا كُنتَ تَرْجُو أَن يُلْقَىٰ إِلَيْكَ الْكِتَابُ إِلَّا رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ ظَهِيرًا لِّلْكَافِرِينَ (86) 

تۆ ئەی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) بەتەما نەبوویت قورئانت بۆ ڕەوانە بکرێت، جگە لە میهرەبانییەک نەبێت لەلایەن پەروەردگارتەوە، کە وا بوو خۆت مەکە بە پشتیوان و هاوکاری بێباوەڕ و خوانەناسان

وَلَا يَصُدُّنَّكَ عَنْ آيَاتِ اللَّهِ بَعْدَ إِذْ أُنزِلَتْ إِلَيْكَ ۖ وَادْعُ إِلَىٰ رَبِّكَ ۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (87) 

با بێباوەڕان بەرگریت نەکەن لە گەیاندنی ئایەتەکانی خوا، دوای ئەو کاتەی بۆ تۆ دابەزێنراوە، هەمیشە بانگەشە بکە بۆ لای پەروەردگارت، هەرگیز نەکەیت خۆت بخەیتە ڕیزی هاوەڵگەرانەوە.

وَلَا تَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ ۘ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ كُلُّ شَيْءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجْهَهُ ۚ لَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (88) 

لەگەڵ خوادا ها‌نا و هاوار لە خوایەکی تر مەکە، چونکە جگە لەو زاتە خوایەکی تر نییە، هەر چی شت هەیە تیاچووە لەناوچووە جگە لەو زاتە، فەرمانڕەوایی هەر شایستەی ئەوە، هەمووانیش هەر بۆ لای ئەو دەبرێنەوە.

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî دوشنبه بیست و چهارم اردیبهشت ۱۳۹۷ |