بِسْمِ اللَّە الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ (1)
(ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم، ئەی ئیماندار) بڵێ: پەنا دەگرم بەو پەروەردگارەی کە بەرەبەیان پێش دەهێنێت.
مِن شَرِّ مَا خَلَقَ (2)
لە شەڕ و خراپەی هەر چی کە درووستی کردووە (لە پەری و ئادەمیزاد و مارومێروو).
وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ (3)
لە شەڕ و خراپەی شەو کاتێ کە دادێت و دنیا تاریک دەبێت و دەبێتە شەوەزەنگ.
وَمِن شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ (4)
لە شەڕ و خراپەی ئەو کەسانەی کە جادوو دەکەن و پەت و دەزوو گرێ دەدەن و فووی پێدا دەکەن (بە فێڵ و جادوو نێوانی خەڵکی تێک دەدەن).
وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ (5)
لە شەڕ و خراپەی حەسوود و بەخیل، کاتێ کە حەسوودی و بەخیلی دەبات.