بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ

 

الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَلَهُ الْحَمْدُ فِي الْآخِرَةِ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ (1)

سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە هەر چی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، هەر هەمووی، ئەو خاوەنێتی، ستایش و سوپاس لە قیامەتدا (لە بەهەشتدا) هەر پێشکەش بەو دەکرێت، ئەو (خوایە) زۆر دانا و ئاگایە.

يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِي الْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا وَهُوَ الرَّحِيمُ الْغَفُورُ (2)

دەزانی چی دەچێ بە ناخی زەویدا و چیشی لێ دێتە دەرەوە، چی لە ئاسمان دێتە خوارەوە و چیش پیایدا بەرز دەبێتەوە، ئەو زاتە زۆر میهرەبان و لێخۆشبووە (بەنیسبەت ئیمانداران و تەوبەکارانەوە).

وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَأْتِينَا السَّاعَةُ قُلْ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتَأْتِيَنَّكُمْ عَالِمِ الْغَيْبِ لَا يَعْزُبُ عَنْهُ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ وَلَا أَصْغَرُ مِن ذَٰلِكَ وَلَا أَكْبَرُ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ (3)

ئەوانەی کافر و حەقپۆشن دەڵێن: قیامەت هەر نایەت و نامانگاتێ، (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: (وا نییە) ئەرێ! سوێند بە پەروەردگارم هەر یەخەتان دەگرێت (چونکە ئەو زاتە) زانایە بە نهێنی و شاراوەکان و (هەر خۆی دەزانێ کەی بەرپای دەکات)، بەقەدەر ئەتۆمێک لە ئاسمانەکان و زەویدا ناتوانێت لەو پەنهان بێت و لەوەش بچووکتر بێت یان گەورەتر (چونکە هەموو شتێک) لە کتێبی تایبەتیدا (لوح المحفوظ) ڕوون و ئاشکرایە کە وەک دەسگایەکی کۆمپیووتەری وایە، هەموو شتێک تۆمارە).

لِّيَجْزِيَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أُولَٰئِكَ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (4)

ئەمەش بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوانە بداتەوە کە باوەڕیان هێناوە و کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، هەر بۆ ئەوانیش لێخۆشبوون و ڕزق و ڕۆزیی ناسک و نازدار (لە بەهەشتی بەریندا) بۆیان ئامادەیە.

وَالَّذِينَ سَعَوْا فِي آيَاتِنَا مُعَاجِزِينَ أُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مِّن رِّجْزٍ أَلِيمٌ (5)

ئەوانەش کە هەوڵ و کۆشش دەدەن تا بەربەست درووست بکەن لە ڕێگەی پەیامی ئێمەدا و خەڵکی وێڵ دەکەن لە بەرنامەی ئێمە، ئەوانە سزا و تۆڵەیەکی زۆر بەئێش و پڕئازاریان بۆ ئامادەیە.

وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ الْحَقَّ وَيَهْدِي إِلَىٰ صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ (6)

ئەوانەی کە زانست و زانیارییان هەیە (چ زانستە ئایینییەکان وەک گاور و جوو یان ئەوانەی ڕۆ دەچن لە زانستە مادییەکانا) چاک دەزانن کە ئەوەی لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆت ڕەوانە کراوە حەق و ڕاستەقینەیە، هیدایەتبەخشە و ڕێنموونیبەخشە بۆ ڕێبازی پەروەردگاری خاوەندەسەڵات و شایەستەی سوپاس و ستایش.

وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا هَلْ نَدُلُّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍ يُنَبِّئُكُمْ إِذَا مُزِّقْتُمْ كُلَّ مُمَزَّقٍ إِنَّكُمْ لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ (7)

بێبڕواکان (بەگاڵتەپێکردنەوە) دەڵێن: ئایا پیاوێکتان پێ بناسێنین کە هەواڵتان دەداتێ، کە کاتێک پارچەپارچە بوون و هەلاهەلا بوون لە توێی خاکدا، ئێوە سەرلەنوێ درووست دەکرێنەوە!

أَفْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَم بِهِ جِنَّةٌ بَلِ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ فِي الْعَذَابِ وَالضَّلَالِ الْبَعِيدِ (8)

ئایا درۆ بەدەم خواوە هەڵدەبەستێ، یا شێت بووە؟! (نەخێر...!) ئەوانەی کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و قیامەت نییە، لە سزای سەختا دەبێ ژیان بەرنە سەر (چونکە لە دنیادا) زۆر گومڕا و سەرلێشێواو بوون.

أَفَلَمْ يَرَوْا إِلَىٰ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ إِن نَّشَأْ نَخْسِفْ بِهِمُ الْأَرْضَ أَوْ نُسْقِطْ عَلَيْهِمْ كِسَفًا مِّنَ السَّمَاءِ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لِّكُلِّ عَبْدٍ مُّنِيبٍ (9)

ئایا ئەوە نابینن چی دەوری داون لە ئاسمانەکان و زەویدا، سەرنجی بەردەمیان نادەن؟! ئاوڕێک لە دواوە نادەنەوە؟! ئەگەر بمانەوێ لە ناخی زەویدا نوقمیان دەکەین، یان پارچەیەکیان لە ئاسمانەوە بەسەردا بەر دەدەینەوە، ئا لەو توانا و دەسەڵاتدارییەدا نیشانەی ڕوون و ئاشکرا هەیە بۆ هەر بەندەیەک کە دڵی لای خوا بێت و هۆشی لای ڕەزامەندیی ئەو بێت.

وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُودَ مِنَّا فَضْلًا يَا جِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُ وَالطَّيْرَ وَأَلَنَّا لَهُ الْحَدِيدَ (10)

(ئێمە) ڕێزێک و بایەخێکی زۆرمان بەخشیوە بە «داود» (فەرمانمان داوە کە)؛ ئەی کێوەکان و باڵندەکان (تەسبیحات و سروودی ستایشی) لەگەڵدا بڵێنەوە، هەر وەها ئاسنیشمان بۆ نەرم کردووە (وەکوو «معجزة» ـیەک تا پێداویستییەکانی بە ئاسانی لێ درووست بکات).

أَنِ اعْمَلْ سَابِغَاتٍ وَقَدِّرْ فِي السَّرْدِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (11)

(هەر وەها فەرمانمان پێ دا) کە قەڵغانی دەرەدامان درووست بکات، ئەڵقەکانی بە ڕێکوپێکی ڕێک بخات و لە یەکیان تێهەڵکێش بکات، (نە زۆر تەنک بێت و بەرگە نەگرێت، نە زۆر سەنگین بێت و هەڵگری بێزار بکات)، ‎ (هەر وەها فەرمانمان پێ دان‎): کار و کردەوەی چاکە ئەنجام بدەن، دڵنیاش بن کە من بینام بە کار و کردەوەتان.

وَلِسُلَيْمَانَ الرِّيحَ غُدُوُّهَا شَهْرٌ وَرَوَاحُهَا شَهْرٌ وَأَسَلْنَا لَهُ عَيْنَ الْقِطْرِ وَمِنَ الْجِنِّ مَن يَعْمَلُ بَيْنَ يَدَيْهِ بِإِذْنِ رَبِّهِ وَمَن يَزِغْ مِنْهُمْ عَنْ أَمْرِنَا نُذِقْهُ مِنْ عَذَابِ السَّعِيرِ (12)

بۆ «سولەیمان» ـیش "با"مان خستە ژێر فەرمانیەوە، بەیانییان یەک مانگەڕێ دەڕۆیشت و ئێواران یەک مانگەڕێ دەهاتەوە، کانی مسیشمان بۆ تواندەوە، لە پەرییانیش هەندێکمان بۆ ڕا هێنا کە لە بەردەستیدا کار بکەن بە مۆڵەتی پەروەردگاری، جا ئەوەی لە فەرمانی ئێمە دەربچێت سزای دۆزەخی پێ دەچێژێت.

يَعْمَلُونَ لَهُ مَا يَشَاءُ مِن مَّحَارِيبَ وَتَمَاثِيلَ وَجِفَانٍ كَالْجَوَابِ وَقُدُورٍ رَّاسِيَاتٍ اعْمَلُوا آلَ دَاوُودَ شُكْرًا وَقَلِيلٌ مِّنْ عِبَادِيَ الشَّكُورُ (13)

سولەیمان هەر چی بویستایە، پەر‎ییەکان بۆیان درووست دەکرد، لە شوێنی خواپەرستی و پەیکەر و حەو زو مەنجەڵی گەورەی بە جۆرێک کە لە جێگەی خۆی دامەزراوە و ناجووڵێت. ئەی نەوە و شوێنکەوتووانی داوود! ئێوە بە کردار و گوفتار سوپاسگوزار بن، هەر چەندە کەمێک لە بەندەکانم سوپاسگوزارن.

فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ الْمَوْتَ مَا دَلَّهُمْ عَلَىٰ مَوْتِهِ إِلَّا دَابَّةُ الْأَرْضِ تَأْكُلُ مِنسَأَتَهُ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ الْجِنُّ أَن لَّوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ الْغَيْبَ مَا لَبِثُوا فِي الْعَذَابِ الْمُهِينِ (14)

کاتێ کە بریاری مردنی (سولەیمانمان دا، پەرییەکان نەیانزانی کە مردووە)، تا مۆرانە گۆچانەکەی کلۆر کرد، کاتێ کە کەوت ئەوسا پەرییەکان بۆیان دەرکەوت کە ئەگەر غەیبزان و نهێنیزان بوونایە ئاوا لە کار و فرمانی ناخۆشدا بەردەوام نەدەبوون، (هەر کە زانییان سولەیمان وەفاتی کردووە دەستیان لە کار هەڵدەگرت).

لَقَدْ كَانَ لِسَبَإٍ فِي مَسْكَنِهِمْ آيَةٌ جَنَّتَانِ عَن يَمِينٍ وَشِمَالٍ كُلُوا مِن رِّزْقِ رَبِّكُمْ وَاشْكُرُوا لَهُ بَلْدَةٌ طَيِّبَةٌ وَرَبٌّ غَفُورٌ (15)

بەڕاستی بۆ خەڵکی «سەبەء» لە شوێنەواریاندا بەڵگە و نیشانەی (دەسەڵاتی خوا هەیە)، باخی زۆر گەورە لەلای ڕاست و چەپی ناوچەکەیاندا خەمڵی بوو، (مۆڵەت درابوون کە)؛ بخۆن لە ڕزق و ڕۆزیی پەروەردگارتان و سوپاسگوزاری بن، وڵاتێکی خۆش و ئاوەدان و پەروەردگارێکی لێخۆشبوو و لێبوردەتان هەیە.

فَأَعْرَضُوا فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ سَيْلَ الْعَرِمِ وَبَدَّلْنَاهُم بِجَنَّتَيْهِمْ جَنَّتَيْنِ ذَوَاتَيْ أُكُلٍ خَمْطٍ وَأَثْلٍ وَشَيْءٍ مِّن سِدْرٍ قَلِيلٍ (16)

(بەڵام ئەمان لەباتیی شوکرانەبژێری و خواپەرەستی) پشتیان هەڵکرد و (بەدەم بانگەوازی خواوە نەچوون)، ئێمەش لافاوێکی وێرانکەرمان بۆ ناردن، (کە باخ و بێستانی کاول کردن) لەجیاتیی ئەو دوو باخە گەورەیە دوو باخی دڕکاویی بەروبووم تاڵ و درەختی بێبەر و کەمێک درەختی (سدر)یش کە بەروبوومێکی کەمی هەیە، پێمان بەخشین.

ذَٰلِكَ جَزَيْنَاهُم بِمَا كَفَرُوا وَهَلْ نُجَازِي إِلَّا الْكَفُورَ (17)

(ئەو بارودۆخەی کە بەسەریاندا هات) دەرەنجامی بێئیمانی و کافرێتییاندا بوو، مەگەر ئێمە تۆڵە هەر لە کافران ناسێنین؟!).

وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ الْقُرَى الَّتِي بَارَكْنَا فِيهَا قُرًى ظَاهِرَةً وَقَدَّرْنَا فِيهَا السَّيْرَ سِيرُوا فِيهَا لَيَالِيَ وَأَيَّامًا آمِنِينَ (18)

(لەوەودوا) ئێمە لە نێوان ئەوان و ئەو شوێنەدا کە بەرەکەتمان بەسەردا ڕژاندبوون دێهات و ئاوەدانیی ئاشکرا هەبوون، کە بەبێ ماندوبوون ئەو سەفەرانە‌یان دەکرد لە نێوان شام و یەمەندا، ماوەی نێوان دێهاتەکانیان دەبڕی بەئاسانی و بێ ماندوبوون و (پێمان وتبوون، دە سەفەر و بازرگانی بکەن)، بڕۆن چەندەها شەو و ڕۆژ بێ ئەوەی هیچ ترس و بیمتان هەبێت.

فَقَالُوا رَبَّنَا بَاعِدْ بَيْنَ أَسْفَارِنَا وَظَلَمُوا أَنفُسَهُمْ فَجَعَلْنَاهُمْ أَحَادِيثَ وَمَزَّقْنَاهُمْ كُلَّ مُمَزَّقٍ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ (19)

(کەچی لەو ناز و نیعمەتەش بێزار بوون و) وتیان: پەروەردگارا نێوانی ڕێگە و سەفەرەکانمان لە یەک دوور بخەرەوە، (بەم داخوازییەیان) ستەمیان لە خۆیان کرد ئێمەش کردنمان بە داستان و باسی سەر زاری خەڵکی و پارچەپارچەمان کردن، بەڕاستی ئا لەو (ڕوودا و حاڵەتانەدا) بەڵگە و نیشانەی تەواو هەیە بۆ کەسانێک کە خۆگر بن لەکاتی ناخۆشی و تەنگانەدا و سوپاسگوزار بن لە کاتی خۆشیدا (و هەوڵ بدەن وەکوو ئەو قەومە نالەبارە بیانووگرە نەبن).

وَلَقَدْ صَدَّقَ عَلَيْهِمْ إِبْلِيسُ ظَنَّهُ فَاتَّبَعُوهُ إِلَّا فَرِيقًا مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ (20)

لە ڕاستیدا گومانی شەیتان بە ڕاست دەرچوو بەرانبەر ئەو جۆرە کەسانە (کە وتبووی: دەبینی زۆربەی خەڵکی سوپاسگوزار نابن) بێپەروا شوێنی کەوتن، جگە لە دەستەیەک لە بڕواداران.

وَمَا كَانَ لَهُ عَلَيْهِم مِّن سُلْطَانٍ إِلَّا لِنَعْلَمَ مَن يُؤْمِنُ بِالْآخِرَةِ مِمَّنْ هُوَ مِنْهَا فِي شَكٍّ وَرَبُّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ حَفِيظٌ (21)

جا ئەوە نەبێت (ئیبلس) هیچ دەسەڵاتێکی بەسەریاندا بێت، بەڵکوو ئێمە (ویستوومانە) کە کێ باوەڕی بە قیامەت و ڕۆژی دوایی هەیە و کێش لە شک و گوماندایە دەربکەوێت، (دڵنیا بە ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم) کە پەرەردگاری تۆ ئاگادار و چاودێرە بەسەر هەموو شتێکدا و هیچ شتێکی لێ بزر نابێت.

قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِ اللَّهِ لَا يَمْلِكُونَ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ وَمَا لَهُمْ فِيهِمَا مِن شِرْكٍ وَمَا لَهُ مِنْهُم مِّن ظَهِيرٍ (22)

(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بە هاوەڵپەرستان) بڵێ: هەر هانا و هاوار ببەن بۆ ئەو شتانەی کە لەجیاتیی خوا (دەیانپەرستن)! (ئەوانە) خاوەنی بچووکتر لە ئەتۆمێک نین نە لە ئاسمانەکان، نە لە زەویدا و هیچ هاوبەشی و هاوکارییەکیشیان نییە تیایاندا، دەسەڵاتی هیچ پشتیوانی و یارمە‌تییەکیشیان نییە.

وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ حَتَّىٰ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ (23)

هیچ تکا و پاڕانەوەیەک سوودی نییە لای (خوا) مەگەر خۆی مۆڵەت بدات هەتا ئەو کاتەی ئیتر (ئەوانەی تکاکارن و ئەوانەش کە تکایان بۆ دەکرێت دڵیان دێتەوە جێ و هۆشیان پیا دێتەوە و لە یەکتر دەپرسن): پەروەردگارتان فەرمانی بە چی دا و چیی فەرموو: (لە وەڵامیاندا) دەڵێن: حەق و ڕاست و درووست، بەڕاستی ئەو (پەروەردگارە) زۆر بەرز و بڵند و گەورەیە.

قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ قُلِ اللَّهُ وَإِنَّا أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَىٰ هُدًى أَوْ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ (24)

(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بە هاوەڵپەرستان) بڵێ: کێ ڕزق و ڕۆزیتان پێ دەبەخشێت لە ئاسمانەکان و زەویدا (ئەگەر بەهۆی سپڵەیییانەوە وەڵامیان نەدایتەوە تۆ) بڵێ: (مەگەر هەر) زاتی الله (نییە ڕۆزیبەخش)، ئەوسا پێیان بڵێ: بێگومان ئێمە، یا ئێوە لەسەر ڕێگەی (ڕاست و درووستی) هیدایەتین، یاخود لە گومڕایییەکی ئاشکرادا ڕۆ چووین! (خۆتان ببنە دادوەر).

قُل لَّا تُسْأَلُونَ عَمَّا أَجْرَمْنَا وَلَا نُسْأَلُ عَمَّا تَعْمَلُونَ (25)

هەر وەها پێیان بڵێ: ئێوە پرسیارتان لێ ناکرێت دەربارەی گوناهی ئێمە، ئێمەش پرسیارمان لێ ناکرێت دەربارەی ئەو کار و کردەوانەتان کە ئەنجامی دەدەن (هەر کەس بەرپرسی کار و کردەوە و بیر و باوەڕی خۆیەتی).

قُلْ يَجْمَعُ بَيْنَنَا رَبُّنَا ثُمَّ يَفْتَحُ بَيْنَنَا بِالْحَقِّ وَهُوَ الْفَتَّاحُ الْعَلِيمُ (26)

پێیان بڵێ: (ڕۆژێک دێت) پەروەردگارمان هەموو لایەکمان کۆ دەکاتەوە، لەوەودوا لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی جیامان دەکاتەوە، (باوەڕداران بۆ بەهەشت و بەختەوەری، کافر و هاوەڵپەرەستان بۆ دۆزەخ و دەردیسەری)، (ئەو ڕۆژە) ئەو زاتە هەر خۆی دادوەری دادپەروەرە و زانای بێسنوورە.

قُلْ أَرُونِيَ الَّذِينَ أَلْحَقْتُم بِهِ شُرَكَاءَ كَلَّا بَلْ هُوَ اللَّهُ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (27)

(دووبارە پێیان) بڵێ: ئادەی ئەوانەم نیشان بدەن کە دابووتانە پاڵ خوا و بە هاوبەشی ئەوتان دادەنا، هەرگیز کاری وا ڕەوا نییە، بەڵکوو ئەو خوایە، زۆر باڵادەست و دانایە (بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە هاوەڵ نییە).

وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِّلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (28)

ئێمە تۆمان ڕەوانە نەکردووە، مەگەر بۆ ئەوە نەبێ کە بۆ هەموو خەڵکی ببیتە مژدەدەر و ترسێنەر.

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (29)

(بێبڕواکان) دەڵێن: (باشە) کەی ئەم بەڵێنە (قیامەت و زیندووبوونەوە) دێتە دی ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن.

قُل لَّكُم مِّيعَادُ يَوْمٍ لَّا تَسْتَأْخِرُونَ عَنْهُ سَاعَةً وَلَا تَسْتَقْدِمُونَ (30)

پێیان بڵێ: کاتێک دێت کە ناتوانن نە تاوێک دوا بکەون نە تاوێک پێش بکەون (بەڵکوو لە کاتی خۆیدا ئامادە دەکرێن).

وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَن نُّؤْمِنَ بِهَٰذَا الْقُرْآنِ وَلَا بِالَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ مَوْقُوفُونَ عِندَ رَبِّهِمْ يَرْجِعُ بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ الْقَوْلَ يَقُولُ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا لَوْلَا أَنتُمْ لَكُنَّا مُؤْمِنِينَ (31)

ئەوانەی کە بێبڕوان دەڵێن: هەرگیز باوەڕ بەم قورئانە و بەو (کتێبانەش) ناکەین کە پێش ئەم (ڕەوانە کراوە)، خۆ ئەگەر دەبینی (لە ڕۆژی قیامەتدا) چۆن ستەمکاران وەستێنراون لە بەردەم (دادگای) پەروەردگاریاندا قسە دەڵێن بە یەکتر و (یەکتری تاوانبار دەکەن)، لاوازکراوەکان بە زۆردار و دەسەڵاتدارەکان دەڵێن: ئەگەر ئێوە نەبوونایە ئێمە باوەڕدار دەبووین.

قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا لِلَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا أَنَحْنُ صَدَدْنَاكُمْ عَنِ الْهُدَىٰ بَعْدَ إِذْ جَاءَكُم بَلْ كُنتُم مُّجْرِمِينَ (32)

دەسەڵاتدار و زۆردارەکانیش بە لاوازکراو و ژێردەستەکان دەڵێن: بۆ چی ئێمە ڕێگەی هیدایەتمان لێ بەستبوون و نەماندەهێشت دوای ئەوەی کە بۆتان هاتبوو؟! نا، وا نییە، خۆتان تاوانبار و تاوانکارن.

وَقَالَ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا بَلْ مَكْرُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ إِذْ تَأْمُرُونَنَا أَن نَّكْفُرَ بِاللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُ أَندَادًا وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ وَجَعَلْنَا الْأَغْلَالَ فِي أَعْنَاقِ الَّذِينَ كَفَرُوا هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (33)

(دووبارە) لاوازکراو و ژێردەستەکان بە زۆردار و دەسەڵاتدارەکان دەڵێن: نا، وا نییە، بەڵکوو پیلان و نەخشەی شەوانەڕۆژ بوو کە فەرمانتان پیا دەداین کە بڕوامان بە خوا نەبێ و (شوێنی ڕێگە و ڕێبازی نەکەوین)، هاوەڵی بۆ بریار بدەین، (پاشان هەمووان) پەشیمانی لە دەروونیاندا دەشارنەوە (بەتایبەتی کاتێک کە) ئەو سزا و تۆڵەیان بینی کە بۆیان ئامادەیە، (ئەوسا ئیتر) کۆت و زنجیرمان کردە گەردنی ئەوانەی کە بێبڕوا بوون، مەگەر پاداشتیان لەبری کار و کردوەکانیان نییە؟!

وَمَا أَرْسَلْنَا فِي قَرْيَةٍ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَا إِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُم بِهِ كَافِرُونَ (34)

(ئێمە) بۆ هەر شوێنێک (پێغەمبەرێکی) بێدارخەرەوەمان نەناردووە، خۆشگوزەرانان نەیانووتبێ: ئێمە بڕوامان بەم (بیر و باوەڕە) نییە کە بە ئێوەدا ڕەوانە کراوە!

وَقَالُوا نَحْنُ أَكْثَرُ أَمْوَالًا وَأَوْلَادًا وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ (35)

هەر وەها وتوویانە: ئێمە سامان و نەوەی زۆرترمان هەیە (لە ئیمانداران، دیارە کە خوا ئێمەی خۆش دەوێت!)، ئێمە (لە قیامەتدا) سزا و ئەشکەنجە نادرێین!

قُلْ إِنَّ رَبِّي يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ وَيَقْدِرُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (36)

(پێیان بڵێ ئەی پێغەمبەر صلی‎ اللە علیە‎ و سلم) بەڕاستی ئەوە، پەروەردگاری منە کە ڕزق و ڕۆزیی زۆر دەبەخشێت بە هەر کەسێک کە بیەوێ، یان کەمی دەکاتەوە و تەنگی دەکاتەوە (بێگومان هەر دوو حاڵەتەکە بۆ تاقیکردنەوەیە) بەڵام زۆربەی خەڵکی بە (نهێنیی کارەکانمان) نازانن و پەیی پێ‎ نابەن.

وَمَا أَمْوَالُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُم بِالَّتِي تُقَرِّبُكُمْ عِندَنَا زُلْفَىٰ إِلَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُولَٰئِكَ لَهُمْ جَزَاءُ الضِّعْفِ بِمَا عَمِلُوا وَهُمْ فِي الْغُرُفَاتِ آمِنُونَ (37)

(لە ڕاستیدا) نە ماڵتان و نە نەوەتان شتێک نین کە ببنە هۆی نزیکبوونەوەتان لە ئێمە، (یا ڕازیبوونی ئێمە لێتان)، بەڵکوو ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کار و کردەوەی چاکە ئەنجام دەدەن (ئەوانە نزیکن لە ئێمەوە و ڕێزیان لای ئێمە هەیە) ئا ئەوانە پاداشتیان چەند بەرانبەرە بەهۆی کردەوەی چاکیانەوە، هەر ئەوانیش لە کۆشک و تەلارەکانی (بەهەشتدا) بە ئاسودیی و ئارامی و خۆشی، ژیان دەبەنە سەر.

وَالَّذِينَ يَسْعَوْنَ فِي آيَاتِنَا مُعَاجِزِينَ أُولَٰئِكَ فِي الْعَذَابِ مُحْضَرُونَ (38)

ئەوانەش کە هەوڵ و کۆشش دەدەن (تا بەربەست بخەنە ڕێی) ئایەتەکان ئێمە، ئا ئەوانە بۆ ناو سزا و ئازار ڕاپێچ دەکرێن.

قُلْ إِنَّ رَبِّي يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ لَهُ وَمَا أَنفَقْتُم مِّن شَيْءٍ فَهُوَ يُخْلِفُهُ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (39)

(ئەی پێغە‌مبەر صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: بەڕاستی پەروەردگارم ڕزق و ڕۆزی دەبەخشێت بە هەر کەس لە بەندەکانی یا لێی دەگرێتەوە، ئێوەش هەر شتێک دەبەخشن ئەو زاتە پێتان دەبەخشێتەوە (هەندێک جار لە دینادا، پاداشتی قیامەتیش با بوەستێت)، چونکە ئەو خوایە چاکترین ڕزقوڕۆزیبەخشە.

وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ (40)

ڕۆژێک دێت کە هەمووان کۆ دەکرێنەوە (ئەوسا خوا بە فریشتەکان دەفەرمێت: (بەڕاست)، ئەوانە ئێوەیان دەپەرست؟!

قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ (41)

(لە وەڵامدا) دەڵێن: پاکی و ستایش بۆ تۆ (ئەی پەروەردگار) تۆ یار و یاوەری ئێمەی نەک ئەوان، بەڵکوو ئەوانە پەرییان دەپەرست، زۆربەیان باوەڕیان پێیان هەبوو (باوەڕیان بە جادووگەر و دەجالەکان هەبوو).

فَالْيَوْمَ لَا يَمْلِكُ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ نَّفْعًا وَلَا ضَرًّا وَنَقُولُ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا ذُوقُوا عَذَابَ النَّارِ الَّتِي كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ (42)

ئەوە ئیتر ئەمڕۆ کەستان دەسەڵاتی ئەوەی نییە کە قازانجێک یا زەرەرێک بە کەسی ترتان بگەیەنێت، بەو ستەمکارانیشە دەڵێین: بچێژن سزای ئەو ئاگرەی کە ئێوە بە درۆتان دەزانی و باوەڕتان پێی نەبوو.

وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالُوا مَا هَٰذَا إِلَّا رَجُلٌ يُرِيدُ أَن يَصُدَّكُمْ عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ آبَاؤُكُمْ وَقَالُوا مَا هَٰذَا إِلَّا إِفْكٌ مُّفْتَرًى وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُمْ إِنْ هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ (43)

جا ئەگەر ئایەتە ئاشکرا و ڕوونەکانی ئێمە بەسەریاندا بخوێنرێتەوە، (کافران) دەڵێن: ئەمە کابرایەکە و دەیەوێت لە ڕێگە و ڕێبازی باوانتان وێڵتان بکات، هەر وەها دەڵێن: ئەمە شتێکی دەستهەڵبەست و هەڵبەستراوە، ئەوانەش کە کافرن دەربارەی ئەو حەق و ڕاستییەی کە بۆیان هاتووە دەڵێن: ئا ئەمە سیحر و جادوویەکی ئاشکرایە!

وَمَا آتَيْنَاهُم مِّن كُتُبٍ يَدْرُسُونَهَا وَمَا أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمْ قَبْلَكَ مِن نَّذِيرٍ (44)

(جا خۆ ئێمە) هیچ کتێب و نامەیەکمان بۆ نەناردوون تا بیخوێنن (تا لە ڕووی ئەوەوە تۆ بەدرۆ بخەنەوە و بڕوات پێ نەکەن) و پێش تۆش هیچ پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانە نەکردوون (تا لە سزای بێئیمانی بیانترسێنێت).

وَكَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَمَا بَلَغُوا مِعْشَارَ مَا آتَيْنَاهُمْ فَكَذَّبُوا رُسُلِي فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ (45)

ئەو خەڵکەی پێش ئەمانێش (پێغەمبەرانی خوایان) بەدرۆ خستەوە بەمەرجێک بەقەدەر "دە – یەک" ـی ئەوانە، ئەمانە دەسەڵاتدار و خاوەن دارایی نین، کەچی پێغەمبەرەکانی منیان بەدرۆ خستەوە، ئایا نابینن چۆن تۆڵەم لێ سەندن و چیم بەسەر هێنان؟!

قُلْ إِنَّمَا أَعِظُكُم بِوَاحِدَةٍ أَن تَقُومُوا لِلَّهِ مَثْنَىٰ وَفُرَادَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ لَّكُم بَيْنَ يَدَيْ عَذَابٍ شَدِيدٍ (46)

(پێیان) بڵێ: من یەک ئامۆژگاریی ئێوە دەکەم، کە بۆ خوا و لەبەر خوا، دووقۆڵی و بەتەنهایی، دانیشن و بیر کەنەوە (لەم قورئانە، لەم پێغەمبەرە، لەم بەرنامەیە) ئەم هاوەڵەی ئێوە (موحەممەد صلی الله علیه و سلم)، شێت نییە، بەڵکوو ئەو تەنها ترسێنەری ئێوەیە پێش ئەوەی سزایەکی سەخت ڕووبەڕووتان ببێت...

قُلْ مَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍ فَهُوَ لَكُمْ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى اللَّهِ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (47)

پێیان بڵێ: هەر چی پاداشت و کرێیەکم داوا کردووە هەر بۆ خۆتان، من پاداشتم تەنها لەسەر خوایە، ئە خوایەش شایەتە بەسەر هەموو شتێکەوە.

قُلْ إِنَّ رَبِّي يَقْذِفُ بِالْحَقِّ عَلَّامُ الْغُيُوبِ (48)

(ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم) بڵێ: بەڕاستی پەروەردگارم (سەرەنجام) حەق دەماڵێت بەسەر (بەتاڵ و ناحەقیدا) بەڕاستی ئەو زاتە زۆر شارەزایە بە نهێنی و شاراوەکان.

قُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَمَا يُبْدِئُ الْبَاطِلُ وَمَا يُعِيدُ (49)

هەر وەها بڵێ: حەق و ڕاستی هات و بەتاڵ و ناحەقی بوونی نەما. نە دەتوانێ دەست پێ بکاتەوە، نە دەتوانێ بگەڕێتەوە دۆخی جارانی.

قُلْ إِن ضَلَلْتُ فَإِنَّمَا أَضِلُّ عَلَىٰ نَفْسِي وَإِنِ اهْتَدَيْتُ فَبِمَا يُوحِي إِلَيَّ رَبِّي إِنَّهُ سَمِيعٌ قَرِيبٌ (50)

بڵێ: ئەگەر من گومڕا بم ئەوە گومڕایییەکەم زەرەری بۆ خۆم هەیە، خۆ ئەگەر ڕێگەی هیدایەتم گرتبێت ئەوە بەهۆی نیگا و وەحیی پەروەردگارمەوەیە، بەڕاستی ئەو زاتە زۆر بیسەر و نزیکە.

وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ فَزِعُوا فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا مِن مَّكَانٍ قَرِيبٍ (51)

(ڕۆژێک دێت کافران) دەبینیت لەترسا خەریکن زیڕە دەکەن، دڵنیان کە لە دەست دەرناچن و ڕزگاربوونیان ئەستەمە، ئیتر هەر لە نزیکەوە دەستگیر دەکرێن و باڵبەست دەکرێن.

وَقَالُوا آمَنَّا بِهِ وَأَنَّىٰ لَهُمُ التَّنَاوُشُ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ (52)

ئەو کاتە (بەناچاریی) دەڵێن: ئیمانمان (بە پەروەردگارمان) هێنا، بەڵام لەو شوێنە دوورەوە ئیمان چۆن دەست دەکەوێت (تازە کار لە کار ترازراوە).

وَقَدْ كَفَرُوا بِهِ مِن قَبْلُ وَيَقْذِفُونَ بِالْغَيْبِ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ (53)

ئەوانە کاتی خۆی باوەڕیان بە خوا نەبوو، هەر لە دوورەوە باسی نهێنی و شاراوەکانیان دەکرد و دەمیان لێ دەدا.

وَحِيلَ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ مَا يَشْتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشْيَاعِهِم مِّن قَبْلُ إِنَّهُمْ كَانُوا فِي شَكٍّ مُّرِيبٍ (54)

(ئەوسا ئیتر) لەنێوان ئەمان و ئارەزوکانیاندا (بەربست دانرا)، هەر وەکوو پێشتر بە هاوشێوەی ئەمان کرا، بەڕاستی ئەوانە هەمیشە و بەردەوام لە گومان و دوودڵیدا بوون (بەرانبەر ئیمان و خۆیان بۆ دینداری یەکلایی نەدەکردەوە).

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî یکشنبه بیست و سوم اردیبهشت ۱۳۹۷ |