بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَنفَالِ ۖ قُلِ الْأَنفَالُ لِلَّهِ وَالرَّسُولِ ۖ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَصْلِحُوا ذَاتَ بَيْنِكُمْ ۖ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ (1)
(ئه‌ی موحەممەد صلی الله عليه و سلم) پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ده‌سکه‌وته‌کان، تۆ بڵێ: هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان هیی خوا و پێغه‌مبه‌رن (هه‌ر ئه‌وان بۆیان هه‌یە بڕیاری چۆنییەتیی دابه‌شکردنی بده‌ن)، که واتە لە خوا بترسن و چاکسازیی نێوانی خۆتان بکه‌ن (مه‌یه‌ڵن له‌سه‌ر ته‌ماعی دنیا نێوانتان بشێوێت) و فه‌رمانبه‌رداری خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن، ئه‌گه‌ر ئێوە ئیماندارن.
إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ (2)
بێگومان ئیماندارانی ڕاسته‌قینە ته‌نها ئه‌وانه‌ن کە (یه‌که‌م) کە کاتێک ناوی خوا برا، ئه‌وە دڵه‌کانیان ده‌ترسێت و ده‌هه‌ژێت، (دووه‌م) کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وە ئیمان و باوه‌ڕیان زیاد ده‌کات، (سێیه‌م) (لە هه‌موو کاروبارێکیشیاندا) هه‌ر پشت بە په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن...
الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ (3)
(چواره‌م) ئه‌وانه‌ن کە نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، (پێنجه‌م) هه‌ندێک له‌و ڕزق و ڕۆزییه‌ی پێمان داون، ده‌به‌خشن و سه‌رفی ده‌که‌ن...
أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا ۚ لَّهُمْ دَرَجَاتٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَمَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (4)
ئا ئه‌وانە هه‌ر خۆیان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه‌ن، چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی به‌رزیان بۆ هه‌یە لای په‌روه‌ردگاریان و لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزیی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ ڕێزدا.
كَمَا أَخْرَجَكَ رَبُّكَ مِن بَيْتِكَ بِالْحَقِّ وَإِنَّ فَرِيقًا مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ لَكَارِهُونَ (5)
(شێوه‌ی دابه‌شکردنی ده‌سکه‌وته‌کانی غه‌زای به‌در هه‌ندێ موسوڵمان پێی دڵگران بوون) وه‌ک چۆن په‌روه‌ردگارت بە حه‌ق و ڕاستی لەنێو ماڵه‌که‌ت ده‌ری هێنایت له کاتێکدا به‌ڕاستی کۆمه‌ڵێک لە بڕواداران پێی دڵگران بوون.
يُجَادِلُونَكَ فِي الْحَقِّ بَعْدَمَا تَبَيَّنَ كَأَنَّمَا يُسَاقُونَ إِلَى الْمَوْتِ وَهُمْ يَنظُرُونَ (6)
ئه‌و کۆمه‌ڵە ئیماندارە موجاده‌له‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن لە شتی ڕاست و درووستدا، دوای ڕوونبوونه‌وه‌ی (جه‌نگیان پێ ناخۆشه) وه‌ک بدرێنە به‌ر بۆ مردن له کاتێکدا به چاوی خۆیان هۆکاری مه‌رگ ببینن.
وَإِذْ يَعِدُكُمُ اللَّهُ إِحْدَى الطَّائِفَتَيْنِ أَنَّهَا لَكُمْ وَتَوَدُّونَ أَنَّ غَيْرَ ذَاتِ الشَّوْكَةِ تَكُونُ لَكُمْ وَيُرِيدُ اللَّهُ أَن يُحِقَّ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ وَيَقْطَعَ دَابِرَ الْكَافِرِينَ (7)
یادی ئه‌و کاتە بکه‌نه‌وە خوا به‌ڵێنی پێ دابوون کە یه‌کێک له‌و دوو ده‌سته‌یە به‌ڕاستی بۆ ئێوە ده‌بێت (یان کاروانه‌کە یان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر له‌شکره‌که‌دا) ئێوه‌ش به‌ڕاستی ئاواتەخوازن و حه‌ز ده‌که‌ن کاروانە بێچه‌ک و ئاسانه‌کە بۆ ئێوە بێت، خوایش ده‌یه‌وێت حه‌ق و ڕاستی به فه‌رمانه‌کانی خۆی بچه‌سپێنێت و کافرانیش بنه‌بڕ بکات و ڕیشه‌که‌نیان بکات...
لِيُحِقَّ الْحَقَّ وَيُبْطِلَ الْبَاطِلَ وَلَوْ كَرِهَ الْمُجْرِمُونَ (8)
بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی بچه‌سپێنێت و به‌تاڵ و ناحه‌قیش پووچ بکاته‌وە و له‌ناوی ببات، هه‌رچه‌نده تاوانبار و تاوانکاران پێیان ناخۆشه.
إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَاسْتَجَابَ لَكُمْ أَنِّي مُمِدُّكُم بِأَلْفٍ مِّنَ الْمَلَائِكَةِ مُرْدِفِينَ (9)
یادی ئه‌و کاتە بکه‌نه‌وە که لە په‌روه‌ردگارتان ده‌پاڕانه‌وە و داوای یارمه‌تیتان لێ ده‌کرد، خوایش خێرا هات بەهاناتانه‌وە و فه‌رمووی به‌ڕاستی من به هه‌زار فریشته‌ی تر یارمه‌تی و کۆمه‌کیتان ده‌که‌م به‌شوێن ئه‌وانی تردا.
وَمَا جَعَلَهُ اللَّهُ إِلَّا بُشْرَىٰ وَلِتَطْمَئِنَّ بِهِ قُلُوبُكُمْ ۚ وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِندِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (10)
ئه‌م یارمه‌تییه‌ش جگه لە مژده‌یه‌کی خوایی شتێکی تر نه‌بوو، تا دڵه‌کانیشتان ئارام بگرێت و دڵنیا بن به‌و یارمه‌تییه، ئه‌گینا سه‌رکه‌وتن ته‌نها لەلایه‌ن خواوە نه‌بێت نییە، چونکە به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی باڵاده‌ست و دانایه.
إِذْ يُغَشِّيكُمُ النُّعَاسَ أَمَنَةً مِّنْهُ وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُم مِّنَ السَّمَاءِ مَاءً لِّيُطَهِّرَكُم بِهِ وَيُذْهِبَ عَنكُمْ رِجْزَ الشَّيْطَانِ وَلِيَرْبِطَ عَلَىٰ قُلُوبِكُمْ وَيُثَبِّتَ بِهِ الْأَقْدَامَ (11)
ئه‌و مژدە و ئارامیی دڵە کاتێک بوو کە خوای گه‌ورە به وه‌نه‌وز دای گرتن، بۆ ئه‌وه‌ی هێمنییەک بێت بۆتان له‌لایه‌ن خۆیه‌وە و ئاوێکیشی لە ئاسمانه‌وە به‌سه‌رتاندا باراند بۆ ئه‌وه‌ی خاوێنتان بکاته‌وە پێی و پۆخڵی شه‌یتانتان لێ دوور بخاته‌وە (تا لە ڕووی جه‌ستە و دڵ و ده‌روونه‌وە خاوێن بن) و دڵه‌کانتان به‌هێز و دامه‌زراو بکات و بیانبه‌ستێت بە خواوە و به‌و ئاوە پێکانیشتان جێگیر و قایم بکات.
إِذْ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى الْمَلَائِكَةِ أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا الَّذِينَ آمَنُوا ۚ سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ فَاضْرِبُوا فَوْقَ الْأَعْنَاقِ وَاضْرِبُوا مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ (12)
ئه‌ی موحەممەد (صلی الله عليه و سلم) یادی ئه‌وە بکه‌ره‌وە کاتێک په‌روه‌ردگارت وه‌حی و نیگای ده‌کرد بۆ فریشته‌کان که؛ به‌ڕاستی من یار و یاوه‌رتانم، که وا بوو ئێوه‌ش دڵی ئیمانداران پابه‌ند و دامه‌زراو بکه‌ن، له‌مه‌ودوا منیش ترس و بیم ده‌خه‌مە دڵی ئه‌وانه‌ی کە بێباوه‌ڕ بوون، دە ئێوه‌ش لە سه‌رووی گه‌ردنی ناپاکان بده‌ن و ده‌ست بوه‌شێنن لە هه‌موو سه‌رپه‌نجه‌کانیان (تا کافره‌کان شمشێریان پێ نه‌گیرێت).
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَاقُّوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ ۚ وَمَن يُشَاقِقِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (13)
ئه‌وە له‌به‌ر ئه‌وە بوو چونکە به‌ڕاستی ئه‌وان دژایه‌تی و سه‌رپێچیی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کرد، هه‌ر که‌سیش دژایه‌تی و سه‌رپێچیی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ئه‌وە به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی به‌زه‌بره.
ذَٰلِكُمْ فَذُوقُوهُ وَأَنَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابَ النَّارِ (14)
ئه‌وه‌تە (تۆڵه‌ی خواتان) جا ئێوه‌ش بچێژن و بێگومان سزای ئاگری دۆزه‌خ هه‌میشە هه‌ر بۆ بێباوه‌ڕانه.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا زَحْفًا فَلَا تُوَلُّوهُمُ الْأَدْبَارَ (15)
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کە باوه‌ڕتان هێناوە کاتێک به‌ره‌نگاری ئه‌وانە بوونه‌وە کە بێباوه‌ڕ بوون له‌کاتی له‌شکرکێشیدا ئه‌وە پشتیان تێ مه‌که‌ن و ڕامه‌که‌ن...
وَمَن يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍ دُبُرَهُ إِلَّا مُتَحَرِّفًا لِّقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَىٰ فِئَةٍ فَقَدْ بَاءَ بِغَضَبٍ مِّنَ اللَّهِ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (16)
هه‌ر که‌س له‌و ڕۆژه‌دا ڕابکاتە دواوە و پشتیان تێ بکات ئه‌وە به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خه‌شم و قینی خوادا گه‌ڕاوه‌ته‌وە و سه‌ره‌نجام جێ و ڕێگه‌ی دۆزه‌خە کە ناخۆشترین جێگە و سه‌ره‌نجامە مه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی هونه‌ری جه‌نگ بێت یاخود مه‌به‌ستی شوێنگۆڕین و جێگۆڕین و جێگۆڕکێ بێت بۆ لای ده‌سته‌یه‌کی تر.
فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ قَتَلَهُمْ ۚ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ رَمَىٰ ۚ وَلِيُبْلِيَ الْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَاءً حَسَنًا ۚ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (17)
که وا بوو ئه‌ی ئیمانداران! ئەوە نه‌بێت ئێوە کافرانتان کوشتبێت، به‌ڵکوو خوا کوشتنی و له‌ناوی بردوون، تۆش ئه‌ی موحەممەد (صلی الله عليه و سلم) کاتێک مشتێک خۆڵت ڕوو به کافران فڕێ دا ئه‌و کارە ته‌نها تۆ نه‌تکرد، به‌ڵکوو خوا فڕێی دا و (خۆڵی کردە چاوی کافرانه‌وه)، تا ئیمانداران تاقی بکاته‌وە بە تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی چاک، چونکە به‌ڕاستی خوا بیسه‌ری (دوعا و نزایانه)، زاناشە (به نییەتی دڵیان).
ذَٰلِكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ مُوهِنُ كَيْدِ الْكَافِرِينَ (18)
ئه‌و سه‌رکه‌وتن و پشتیوانییە بۆ ئێوه‌ی ئیمانداره، دڵنیاش بن کە خوا ڕیسواکه‌ری پیلانی بێباوه‌ڕانه.
إِن تَسْتَفْتِحُوا فَقَدْ جَاءَكُمُ الْفَتْحُ ۖ وَإِن تَنتَهُوا فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَعُودُوا نَعُدْ وَلَن تُغْنِيَ عَنكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْئًا وَلَوْ كَثُرَتْ وَأَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ (19)
ئیمانداران ئه‌گه‌ر ئێوە داوای یارمه‌تی و سه‌رکه‌وتن ده‌که‌ن ئه‌وە به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتنتان بۆ هات و ئه‌گه‌ر واز بهێنن لە سه‌رپێچیی فه‌رمانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وە چاکترە بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وە بۆ سه‌رپێچیکردن، ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وە بۆ شکستپێدانتان، ئه‌و کاتە ده‌سته و تاقمتان هه‌رگیز هیچ سوودێکتان پێ ناگه‌یه‌نێت هه‌رچه‌ند زۆریش بێت (ژماره‌تان) چونکە لە ڕاستیشدا هه‌میشە خوا له‌گه‌ڵ ئیماندارانی دامه‌زراو و لێبڕاودایه.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ (20)
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، فه‌رمانبه‌رداری خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن و لە به‌رنامه‌ی ئه‌و زاتە پشت هه‌ڵمه‌که‌ن، له کاتێکدا ئێوە تێ ده‌گه‌ن و ده‌بیسن.
وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ قَالُوا سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ (21)
وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ش مه‌بن (به‌سه‌ر زاره‌کی) ده‌یانوت: تێ گه‌یشتین و بیستمان، گوێڕایه‌ڵین، له کاتێکدا ئه‌وان نابیستن و تێ ناگه‌ن (چونکە دڵ و مێشکی خۆیان داخستووه).
إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِندَ اللَّهِ الصُّمُّ الْبُكْمُ الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ (22)
به‌ڕاستی خراپترین زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌و که‌سانه‌ن کە که‌ڕن (حه‌ق نابیستن) و لاڵن (حه‌قبێژ نین)، ئه‌وانه‌ی کە ژیر نابن (بیر و هۆشیان ناخه‌نه کار و تێ نافکرن و بیر و مێشکیان قفڵ داوه).
وَلَوْ عَلِمَ اللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًا لَّأَسْمَعَهُمْ ۖ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوا وَّهُم مُّعْرِضُونَ (23)
خۆ ئه‌گه‌ر خوا خێری تیادا به‌دی بکردنایه، ئه‌وە وای لێ ده‌کردن کە حه‌ق و ڕاستی ببیستن، خۆ ئه‌گه‌ر حه‌قیشیان پێ ببیستنایە (کە ئاماده نین بۆ وه‌رگرتنی) ئه‌وە هه‌ر پشت لە به‌رنامه‌ی خوا ده‌که‌ن له کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشە نه‌یارن.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ۖ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (24)
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌ده‌م بانگه‌وازی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌وە بچن کاتێک بانگتان ده‌کات بۆ به‌رنامە و ڕێبازێک کە ده‌تانژێنێته‌وە و ژیانبه‌خشه، چاک بزانن به‌ڕاستی خوا (زۆر به‌ئاسانی) ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی بکه‌وێتە نێوان ئاده‌میزاد و (ئاواته‌کانی) دڵیه‌وە (به گۆڕینیان)، (بیرتان نه‌چێت) به‌ڕاستی هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆ ده‌کرێنه‌وه.
وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنكُمْ خَاصَّةً ۖ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (25)
هه‌ر وه‌ها خۆتان بپارێزن لە به‌ڵایه‌ک تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به‌تایبه‌ت کە سته‌میان کردووە (به‌ڵکوو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه)، بیشزانن کە به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر بەزه‌بره.
وَاذْكُرُوا إِذْ أَنتُمْ قَلِيلٌ مُّسْتَضْعَفُونَ فِي الْأَرْضِ تَخَافُونَ أَن يَتَخَطَّفَكُمُ النَّاسُ فَآوَاكُمْ وَأَيَّدَكُم بِنَصْرِهِ وَرَزَقَكُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (26)
یادی ئه‌و کاتە بکه‌نه‌وە کە ئێوە زۆر که‌م و لاوازکراو و بێهێز بوون له زه‌ویدا، ده‌ترسان کە خه‌ڵکی بتانڕفێنن (بتانکوژن یان ئازارتان بده‌ن) جا خوای باڵاده‌ست جێ و ڕێی بۆ ساز کردن و به‌هێزی کردن به سه‌رکه‌وتن و یارمه‌تیی خۆی و لە ڕزق و ڕۆزی و ناز و نیعمه‌تە پاکه‌کان به‌هره‌وه‌ری کردن بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن. (ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌کی به‌رده‌وامە و پشت به خوا به‌م زووانە دێته‌وە دی).
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَخُونُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ وَتَخُونُوا أَمَانَاتِكُمْ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ (27)
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! خیانه‌ت مه‌که‌ن لە خوا و لە پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه و سلم) (به‌وه‌ی که‌مته‌رخه‌میتان لە فه‌رمانبه‌رداریاندا)، هه‌ر وه‌ها خیانه‌تیش مه‌که‌ن لە ئه‌مانه‌ت و سپارده‌کانتان کە پێتان ده‌سپێردرێت، له کاتێکدا کە ئێوە ده‌زانن (ئه‌و کاره‌تان خیانه‌ته).
وَاعْلَمُوا أَنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ وَأَنَّ اللَّهَ عِندَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ (28)
هه‌ر وه‌ها بزانن به‌ڕاستی ماڵ و سامان و منداڵتان بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه، به‌ڕاستی خوای میهره‌بانیش پاداشتی زۆر و بێسنووری لەلایە (بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی کە نایه‌ڵن ماڵ و سامان و منداڵیان ببێتە کۆسپ لە ڕێگه‌ی جیهاد و هه‌وڵ و خه‌بات و کۆششیاندا).
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَانًا وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (29)
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوا بکه‌ن و پارێزکاری بکه‌ن، ئه‌وە خوا به‌رچاوڕۆشنییه‌کی ته‌واوتان بۆ فه‌راهه‌م ده‌هێنێت (کە بتوانن حه‌ق و ناحه‌قی به‌ئاسانی له یه‌ک جیا بکه‌نه‌وه) هه‌ر وه‌ها هه‌ڵه و گوناهه‌کانیشتان داده‌پۆشێت و لێتان خۆش ده‌بێت، (چونکه) خوا خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزی گه‌وره و بێسنووره.
وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ ۚ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللَّهُ ۖ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ (30)
(ئه‌ی موحەممەد (صلی الله عليه و سلم) یادی ئه‌و کاتە بکه‌ره‌وه) کاتێک ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون پیلانیان ده‌گێڕا دژی تۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ندت بکه‌ن، یان بتکوژن، یان ده‌رت بکه‌ن، ئه‌وان پیلانی خۆیان ده‌گێڕن و خوایش پیلانی خۆی ده‌خاته کار (به پووچکردنه‌وه‌ی کاره‌کانیان)، دڵنیا بن خوای گه‌ورە چاکترینی هه‌موو پیلانساز و نه‌خشەسازانە (نایه‌ڵێ پیلانیان سه‌ر بگرێت).
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا قَالُوا قَدْ سَمِعْنَا لَوْ نَشَاءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَٰذَا ۙ إِنْ هَٰذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (31)
کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمە به‌سه‌ر بێباوه‌ڕاندا ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌وە ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمە بیستمان و ئه‌گه‌ر بمانویستایە ئه‌وە وێنه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌گوت! ئه‌م بابه‌تانە جگە لە داستانی پێشینان شتێکی تر نییە!
وَإِذْ قَالُوا اللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (32)
یادی ئه‌و کاتە بکه‌ره‌وە کە بێباوه‌ڕان وتیان: خوایە ئه‌گه‌ر ئه‌م دین و به‌رنامە و قورئانە ڕاسته، له‌لایه‌ن تۆیشه‌وە ڕه‌وانە کراوه، ئه‌وە به‌رد لە ئاسمانه‌وە ببارێنە به‌سه‌رماندا، یان به‌ڵا و سزایه‌کی به‌ئێشمان بۆ بهێنه!
وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (33)
بێگومان خوای گه‌ورە (به قسه‌ی ئه‌وان ناکات) به‌ڵا و سزا نادات به‌سه‌ریاندا، له کاتێکدا تۆ له‌ناویاندا بیت (بەئومێدی ئه‌وه‌ی کە هه‌ندێکیان باوه‌ڕ بهێنن)، هه‌ر وه‌ها خوایش سزاده‌ر نییە له کاتێکدا ئه‌وان داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن.
وَمَا لَهُمْ أَلَّا يُعَذِّبَهُمُ اللَّهُ وَهُمْ يَصُدُّونَ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ وَمَا كَانُوا أَوْلِيَاءَهُ ۚ إِنْ أَوْلِيَاؤُهُ إِلَّا الْمُتَّقُونَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (34)
ئایا چی هه‌یە بۆ ئه‌وان کە خوا سزایان نه‌دات؟! له کاتێکدا کە ئه‌وان ڕێگری ده‌که‌ن و نایه‌ڵن خه‌ڵکی ڕوو بکاتە مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه)، ئه‌وانە هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وە نین کە سه‌رپه‌رشتیاری بن، هیچ تاقمێک شایسته‌ی سه‌رپه‌رشتیاریی که‌عبە نییە بێجگە لە خواناس و پارێزکاران، به‌ڵام زۆربه‌شیان (له‌و ڕاستییانه) بێ‌ئاگان.
وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِندَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً ۚ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ (35)
ئه‌وانە نزا و پاڕانه‌وه‌شیان له‌لای ماڵی خوادا (که‌عبه‌ی پیرۆز) جگە لە فیکه‌کێشان و چه‌پڵەلێدان شتێکی تر نه‌بووه، که وا بوو بچێژن سزای کوشتن و دیلی (لە غه‌زای به‌دردا) به‌وه‌ی کە ئێوە بێباوه‌ڕ و لە خوا یاخی ده‌بوون.
إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ لِيَصُدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّهِ ۚ فَسَيُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ ۗ وَالَّذِينَ كَفَرُوا إِلَىٰ جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ (36)
بێگومان ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕن، ماڵ و سامانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێنه‌یی به‌ربه‌ست دانێن و ڕێگری بکه‌ن لە به‌رده‌م ئایین و ڕێبازی خوادا، جا ماڵ و سامانیان لە داهاتوودا بۆ ئه‌و مه‌به‌ستە خه‌رج ده‌که‌ن! پاشان ده‌بێتە په‌شیمانی و داخ و حه‌سره‌ت له‌سه‌ریان، له دواییدا شکست ده‌هێنن، بێگومان ئه‌وانه‌ش کە بێباوه‌ڕ بوون بۆ دۆزه‌خ کۆ ده‌کرێنه‌وە و ڕاپێچ ده‌کرێن.
لِيَمِيزَ اللَّهُ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ وَيَجْعَلَ الْخَبِيثَ بَعْضَهُ عَلَىٰ بَعْضٍ فَيَرْكُمَهُ جَمِيعًا فَيَجْعَلَهُ فِي جَهَنَّمَ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (37)
(به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌کان) بۆ ئه‌وه‌یە که خوا که‌سانی ده‌روونپیس و ناپاک له که‌سانی ده‌روونخاوێن و پاک جیا بکاته‌وە و پیس و ناپاکه‌کانیش له‌سه‌ر یه‌ک که‌ڵه‌کە بکات و هه‌موویان بدات بە مل یه‌کدا بۆ ئه‌وه‌ی کۆیان بکاته‌وە به‌گشتی، ئینجا فڕێیان بداتە ناو دۆزه‌خه‌وه، ئا ئه‌وانە هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.
قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوا إِن يَنتَهُوا يُغْفَرْ لَهُم مَّا قَدْ سَلَفَ وَإِن يَعُودُوا فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ الْأَوَّلِينَ (38)
ئه‌ی موحەممەد (صلی الله عليه و سلم) به کافران بڵێ: ئه‌گه‌ر کۆڵ بده‌ن و واز بهێنن و (باوه‌ڕ بهێنن)، ئه‌وە بێگومان چاوپۆشی لە گوناهی ڕابردوویان ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه و به‌به‌رده‌وامی دژایه‌تیی (ئایینی خوا) بکه‌ن، جا ئه‌وە به‌ڕاستی یاسای نه‌ته‌وە یاخیبووە پێشینه‌کانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ ۚ فَإِنِ انتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (39)
(ئه‌ی ئیمانداران) ئێوه‌ش بجه‌نگن دژ به کافر و خوانه‌ناسان تا فیتنە و ئاشووب و ئازاردانی موسوڵمان نه‌مێنێت و (ئه‌و خه‌ڵکە سه‌ربه‌ست بن لە هه‌ڵبژاردنی به‌رنامە و ئاییندا)، تا دین و فه‌رمانبه‌رداری هه‌ر هه‌مووی بۆ خوا بێت، جا ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕان کۆڵ بده‌ن، ئه‌وە با بزانن به‌ڕاستی خوا بینایە به هه‌موو ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی کە ده‌یکه‌ن.
وَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَوْلَاكُمْ ۚ نِعْمَ الْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ النَّصِيرُ (40)
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خوانه‌ناسانە هه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و واز نه‌هێنن، ئه‌وە بزانن کە خوا پشتیوان و سه‌رپه‌رشتیارتانە کە پشتیوانێکی چاک و یارمه‌تیده‌رێکی چاکه.
وَاعْلَمُوا أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَيْءٍ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ إِن كُنتُمْ آمَنتُم بِاللَّهِ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا يَوْمَ الْفُرْقَانِ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (41)
(ئه‌ی ئیمانداران) ئاگادار بن و بزانن که به‌ڕاستی هه‌رچییه‌کتان ده‌ست که‌وت (لە جه‌نگی بێباوه‌ڕاندا) ئه‌وە بێگومان پێنجیه‌کی بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ر و خزمانی نزیکی پێغه‌مبه‌ر و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانه، (چوار به‌شه‌که‌ی تریشی بۆ موجاهیدانە کە له‌و غه‌زایه‌دا به‌شدارییان کردووه) ئه‌گه‌ر ئێوە باوه‌ڕتان هه‌یە بە خوا و به‌وه‌ی کە دامان به‌زاندوە بۆ سه‌ر به‌نده‌مان (موحەممەد صلی الله عليه و سلم) لە ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌که‌دا (کە غه‌زای به‌دره) ئه‌و ڕۆژه‌ی کە هه‌ر دوو له‌شکر به‌ره‌نگاری یه‌ک بوون، خوایش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره...
إِذْ أَنتُم بِالْعُدْوَةِ الدُّنْيَا وَهُم بِالْعُدْوَةِ الْقُصْوَىٰ وَالرَّكْبُ أَسْفَلَ مِنكُمْ ۚ وَلَوْ تَوَاعَدتُّمْ لَاخْتَلَفْتُمْ فِي الْمِيعَادِ ۙ وَلَٰكِن لِّيَقْضِيَ اللَّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولًا لِّيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَن بَيِّنَةٍ وَيَحْيَىٰ مَنْ حَيَّ عَن بَيِّنَةٍ ۗ وَإِنَّ اللَّهَ لَسَمِيعٌ عَلِيمٌ (42)
کاتێک ئێوە لە دامێنی خواری شیوه‌کە و نزیکتر بوون بە مه‌دینە و ئه‌وانیش لە سه‌ره‌وه‌ی شیوه‌که‌وە بوون و دوورتر لە مه‌دینه، کاروانه‌که‌ش له خوارترتانه‌وە بوو، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیار و به‌ڵێنتان بدایە به یه‌کتر بگه‌ن له‌و کات و شوێنه‌دا ئه‌وە دووبه‌ره‌کی له‌نێوانتاندا درووست ده‌بوو، به‌ڵام خوا ده‌یه‌وێت بارودۆخێک پێش بهێنێت کە بڕیاری له‌سه‌ر دراوە (کە سه‌رکه‌وتنی موسوڵمانانە و شکستی بێباوه‌ڕانه)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو بچێت و به‌هانه‌ی نه‌مێنێت ئه‌وه‌ی کە لە زانستی خوادا له‌ناو چووە و بۆ ئه‌وه‌ی بژی له‌سه‌ر به‌رچاوڕوونی و به‌ڵگه، ئه‌وه‌ی لە زانستی خوادا ده‌ژی له‌سه‌ر دینداری (سه‌ره‌نجامی شه‌ڕی به‌در بۆ ئه‌وە بوو تا باوه‌ڕ و بێباوه‌ڕی بۆ هه‌ر دوو لا ڕوون بێت) و بێگومان خوا بیسه‌ر و زانایه.
إِذْ يُرِيكَهُمُ اللَّهُ فِي مَنَامِكَ قَلِيلًا ۖ وَلَوْ أَرَاكَهُمْ كَثِيرًا لَّفَشِلْتُمْ وَلَتَنَازَعْتُمْ فِي الْأَمْرِ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ سَلَّمَ ۗ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (43)
کاتێک خوا ئه‌وانی لە خه‌ونتدا به‌که‌م نیشان ئه‌دایت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانی به ژماره‌یه‌کی زۆر نیشانی بدایتایە ئه‌وە ئێوە لاواز ده‌بوون و تووشی نه‌هامه‌تی و کێشە ده‌بوون لەباره‌ی جه‌نگکردنه‌وه، به‌ڵام خوا بە سه‌لامه‌تی و سه‌رکه‌وتوویی له‌و ترس و کێشه‌یە ڕزگاری کردن، چونکە به‌ڕاستی ئه‌و زاتە زانایە به هه‌ر چی له‌ناو دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.
وَإِذْ يُرِيكُمُوهُمْ إِذِ الْتَقَيْتُمْ فِي أَعْيُنِكُمْ قَلِيلًا وَيُقَلِّلُكُمْ فِي أَعْيُنِهِمْ لِيَقْضِيَ اللَّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولًا ۗ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ (44)
کاتێکیش به یه‌ک گه‌یشتن لە گۆڕه‌پانی جه‌نگدا له به‌رچاوی ئێوه، خوا ئه‌وانی به‌که‌م نیشان ده‌دان و ژماره‌ی ئێوه‌شی له به‌رچاوی ئه‌وان بە که‌م ده‌نواند، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وە پێش بێت کە خوا بڕیاری له‌سه‌ر داوه، هه‌ر بۆ لای خوا سه‌ره‌نجامی هه‌موو کار و کرده‌وه‌یه‌ک ده‌گێردرێته‌وه.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَاثْبُتُوا وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (45)
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه! کاتێک ده‌گه‌نە ده‌سته‌یه‌ک و ڕووبەڕووتان ده‌بنه‌وه، ئه‌وە ده‌بێت خۆڕاگر بن و سه‌نگه‌ر چۆڵ نه‌که‌ن و زۆر یادی خوا بکه‌ن و لێی بپاڕێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوە سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتوو بن...
وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ ۖ وَاصْبِرُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ (46)
گوێڕایه‌ڵیی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی بکه‌ن لە هه‌موو کردار و گوفتارێکدا و ئاشووب و ئاژاوە مه‌گێڕن و مه‌چن به‌گژ یه‌کدا، خۆ ئه‌گه‌ر بچن به‌گژ یه‌کدا و یه‌کتر بشکێنن، ئه‌وە شکست و لاوازی ڕووتان تێ ده‌کات و هه‌یبه‌ت و شکۆداری و ده‌سه‌ڵاتتان له‌به‌ین ده‌چێت و ده‌بێت خۆگر و نه‌فسدرێژ بن (هه‌م لە مه‌یدانی جه‌نگدا، هه‌م له‌ناو یه‌کتردا) چونکە به‌ڕاستی خوا یار و یاوه‌ری خۆگر و ئارامگرانه.
وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ خَرَجُوا مِن دِيَارِهِم بَطَرًا وَرِئَاءَ النَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ ۚ وَاللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ (47)
نه‌که‌ن وه‌ک ئه‌و جۆرە که‌سانە بن کە لە وڵات و شوێنی خۆیان ده‌رچوون له‌به‌ر که‌شوفشکردن و خۆنواندن له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک و ده‌یانه‌وێت کۆسپ بخه‌نە به‌رده‌م ڕێباز و ئایینی خوا، له کاتێکدا کە خوای گه‌وره‌ش به‌ئاگایە بە سه‌ره‌تا و سه‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی کە ده‌یکه‌ن.
وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ وَقَالَ لَا غَالِبَ لَكُمُ الْيَوْمَ مِنَ النَّاسِ وَإِنِّي جَارٌ لَّكُمْ ۖ فَلَمَّا تَرَاءَتِ الْفِئَتَانِ نَكَصَ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ وَقَالَ إِنِّي بَرِيءٌ مِّنكُمْ إِنِّي أَرَىٰ مَا لَا تَرَوْنَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ ۚ وَاللَّهُ شَدِيدُ الْعِقَابِ (48)
کاتێکیش شه‌یتان (به وه‌سوه‌سە و خه‌یاڵ) هه‌موو کرده‌وە ناپه‌سه‌ند و ناڕه‌واکانی بۆ ڕازاندنه‌وه، وتی: ئه‌مڕۆ هیچ که‌س ده‌ره‌قه‌تی ئێوە نایه‌ت و دڵنیا بن منیش پشتوپه‌نام بۆ ئێوه، جا کاتێک ئه‌و دوو له‌شکرە یه‌کتریان بینی، ده‌ستبه‌جێ شه‌یتان پاشه‌وپاش گه‌ڕایه‌وه‌و وتی: به‌ڕاستی من به‌ریم لە ئێوه! چونکە به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئێوە نایبینن، (دیارە کە شه‌یتان بینیویه‌تی چۆن فریشتە ده‌ستەده‌ستە داده‌به‌زن بۆ یارمه‌تیی ئیمانداران، بۆیە لەترسا وتی): بێگومان من لە خوا ده‌ترسم، خوایش زۆر سه‌خت و بەزه‌برە لە تۆڵه‌دا.
إِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ غَرَّ هَٰؤُلَاءِ دِينُهُمْ ۗ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (49)
کاتێک دووڕووه‌کان و ئه‌وانه‌ی لە دڵیان‌دا نه‌خۆشیی (بێئیمانی) تیا جێگیر بوو (بە ئیماندارانیان) ده‌وت: ئا ئه‌وانە ئایینه‌که‌یان لەخۆباییی کردوون (ئه‌گینا به‌و ژمارە که‌مه‌وە چۆن خۆیان ده‌گرن)، (خوایش ده‌فه‌رمێت) ئه‌وه‌ی پشت به خوا ببه‌ستێت، ئه‌وە به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه.
وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا ۙ الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ (50)
ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێک فریشته‌کان گیانی ئه‌وانه‌یان ده‌کێشا کە بێباوه‌ڕ بوون! کە ده‌یانکێشا به ده‌موچاو و پشتیاندا و (ڕاپێچیان ده‌کردن بۆ دۆزه‌خ و پێیان ده‌وتن): دە بچێژن سزایه‌کی سووتێنه‌ر...
ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ (51)
(هه‌ر وه‌ها پێیان ده‌وتن) ئه‌و لێدان و سزایە هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یە کە خۆتان بە ده‌ستی خۆتان پێشتان خستووە و چونکە به‌ڕاستی خوا به هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌مکار نییە لە به‌نده‌کانی.
كَدَأْبِ آلِ فِرْعَوْنَ ۙ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ شَدِيدُ الْعِقَابِ (52)
کار و کرده‌وه‌ی (خوانه‌ناسان لە هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) وه‌کوو دابونه‌ریتی فیرعه‌ون و ئه‌و که‌سانە وایە کە لە (سه‌رده‌مه) پێشووه‌کاندا هاتوون پێش ئه‌مان، ئه‌وانە بڕوایان نه‌بوو به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، جا خوایش خه‌شمی لێ گرتن و له‌ناوی بردن به‌هۆی گوناهـ و تاوانیانه‌وه، به‌ڕاستی خوا بەتوانا و به‌زه‌برە لە تۆڵه‌دا.
ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًا نِّعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَىٰ قَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ ۙ وَأَنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (53)
ئه‌و سزا و له‌ناوبردنە له‌به‌ر ئه‌وه‌یە کە (بڕیاری خوا وایه) بێگومان خوا هیچ ناز و نیعمه‌تێکی نه‌گۆڕیوە کە به‌خشیبێتی به هه‌ر قه‌وم و گه‌لێک، هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یکه‌ن، چونکە به‌ڕاستیش خوای گه‌ورە بیسه‌ری (گوفتاره‌کانه) زانایە به کرداره‌کان.
كَدَأْبِ آلِ فِرْعَوْنَ ۙ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَّبُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ فَأَهْلَكْنَاهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَغْرَقْنَا آلَ فِرْعَوْنَ ۚ وَكُلٌّ كَانُوا ظَالِمِينَ (54)
(ڕه‌وشتی ئه‌مانه) هه‌ر وه‌کوو دابونه‌ریتی داروده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێشیان وایه، کە به‌ڵگه و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان به‌درۆ ده‌زانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، لە ئه‌نجامدا ئێمه‌ش به‌هۆی گوناهـ و تاوانیانه‌وە له‌ناومان بردن و داروده‌سته‌ی فیرعه‌ونیشمان نوقمی ده‌ریا کرد، هه‌مووشیان سته‌مکار بوون.
إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِندَ اللَّهِ الَّذِينَ كَفَرُوا فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (55)
به‌ڕاستی خراپترینی زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌وانه‌ن کە بێباوه‌ڕ بوون، چونکە ئه‌وان باوه‌ڕ ناهێنن...
الَّذِينَ عَاهَدتَّ مِنْهُمْ ثُمَّ يَنقُضُونَ عَهْدَهُمْ فِي كُلِّ مَرَّةٍ وَهُمْ لَا يَتَّقُونَ (56)
ئه‌وانه‌ی کە په‌یمانت له‌گه‌ڵدا به‌ستن (کە خیانه‌تت لێ ناکه‌ن) که‌چی پاشان لە هه‌موو جارێکدا هه‌ر په‌یمانه‌که‌یان ده‌شکاند و ئه‌وان لە خوا ناترسن و پارێزکاری ناکه‌ن.
فَإِمَّا تَثْقَفَنَّهُمْ فِي الْحَرْبِ فَشَرِّدْ بِهِم مَّنْ خَلْفَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ (57)
جا هه‌ر کاتێک ڕووبه‌ڕووی (خوانه‌ناسان) بوویته‌وە لە جه‌نگدا، ئه‌وە وایان لێ بکە ئه‌وانه‌ی لە دوایانه‌وه‌ن و یارمه‌تییان ده‌ده‌ن په‌رشوبڵاو ببن، به‌و هیوایه‌ی ئه‌وان په‌ند و عیبره‌ت و ئامۆژگاریی وه‌ربگرن.
وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَوْمٍ خِيَانَةً فَانبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَىٰ سَوَاءٍ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْخَائِنِينَ (58)
خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان ترسایت لە ده‌سته‌یه‌ک (کە په‌یمانت له‌گه‌ڵدا به‌ستوون) په‌یمانه‌کە هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و خیانه‌تت لێ بکه‌ن ئه‌وە تۆیش له‌م کاته‌دا په‌یمانه‌کە بده‌ره‌وە به ڕوویاندا به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک و ڕاست، (پێیان بڵێ که) په‌یمانه‌که‌یان نرخی نه‌ماوه، چونکە به‌ڕاستی خوا که‌سانی په‌یمانشکێن و ناپاکی خۆش ناوێت.
وَلَا يَحْسَبَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا سَبَقُوا ۚ إِنَّهُمْ لَا يُعْجِزُونَ (59)
با ئه‌وانه‌ی کە بێ‌بڕوا بوون وا نه‌زانن کە لە ده‌ستمان ده‌رچوون، به‌ڕاستی ئه‌وانە ناتوانن ده‌سه‌وسانمان بکه‌ن و لە ده‌ستمان ده‌رناچن.
وَأَعِدُّوا لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِن دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ يَعْلَمُهُمْ ۚ وَمَا تُنفِقُوا مِن شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ (60)
(خوا فه‌رمان ده‌دات به کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام)؛ هه‌ر چی لە تواناتاندا هه‌یە بۆ به‌هێزکردنی سوپای ئیسلام بیخه‌نە گه‌ڕ و ئاماده‌ی بکه‌ن (هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشکانی... هتد) و لە ئاماده‌کردنی هه‌موو جۆرە ئه‌سپ و (هۆکانی تری گواستنه‌وه) که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن تا دوژمنانی خوا و دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکه‌ن، با که‌سانی تریش جگە له‌م دوژمنانه‌ی ئێستا، پێی چاوترسێن ببن کە ئێستە ئێوە نازانن کێن و نایانناسن، به‌ڵکوو هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت و هه‌ر شتێک ببه‌خشن لە پێناوی خوادا (بۆ به‌هێزکردنی سوپای ئیسلام)، ئه‌وە به‌زایە ناچێت و ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه و ئێوە سته‌متان لێ ناکرێت.
وَإِن جَنَحُوا لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (61)
جا ئه‌گه‌ر (دوژمنان) به‌لای ئاشتیدا دایان شکاند و حه‌زیان پێ کرد تۆش (ئه‌ی موحەممەد صلی الله عليه و سلم، ئه‌ی پێشه‌وا) ئاماده‌ییی خۆت ده‌ربڕە و پشت به خوا ببه‌ستە چونکە به‌ڕاستی ئه‌و زاتە بیسه‌ر و زانایە (لە پیلان و نه‌خشه‌ی دوژمنان ئاگاداره).
وَإِن يُرِيدُوا أَن يَخْدَعُوكَ فَإِنَّ حَسْبَكَ اللَّهُ ۚ هُوَ الَّذِي أَيَّدَكَ بِنَصْرِهِ وَبِالْمُؤْمِنِينَ (62)
خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان (بە داخوازیی ڕێکه‌وتن و ئاشتی) ویستیان بتخه‌ڵه‌تێنن، ئه‌وە دڵنیا بە کە پشتیوانیی خوا به‌سە (کە نه‌یه‌ڵێت بکه‌ویتە ناو پیلان و نه‌خشه‌یانه‌وه) چونکە هه‌ر ئه‌و زاتە کاتی خۆی پشتیوانیی لێ کردیت و سه‌ری خستیت و ئیماندارانیشی کردە هۆیه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن...
وَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ ۚ لَوْ أَنفَقْتَ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مَّا أَلَّفْتَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (63)
دڵه‌کانیشیانی به‌ست به‌یه‌که‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر چی داراییی زه‌وی هه‌یه، هه‌ر هه‌موویت خه‌رج بکردایە تا دڵه‌کانیانت په‌یوه‌ند بکردایە بەیه‌که‌وه، ئه‌وە نه‌تده‌توانی ئه‌و دڵانە په‌یوه‌ست بکه‌یت به‌یه‌که‌وه، به‌ڵام خوا (به‌هۆی ئایینی ئیسلامه‌وه) خۆشی و یه‌کێتی و برایه‌تی لە نێوانیاندا به‌رپا کرد، چونکە به‌ڕاستی ئه‌و زاتە باڵاده‌ست و دانایه.
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَسْبُكَ اللَّهُ وَمَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (64)
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه و سلم)! ته‌نها خوا به‌سە بۆ خۆت و ئه‌وانه‌ی شوێنت که‌وتوون لە ئیمانداران کە پشتگیر و یاریده‌ده‌رتان بێت.
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى الْقِتَالِ ۚ إِن يَكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ يَغْلِبُوا مِائَتَيْنِ ۚ وَإِن يَكُن مِّنكُم مِّائَةٌ يَغْلِبُوا أَلْفًا مِّنَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَفْقَهُونَ (65)
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه و سلم)! هانی ئیمانداران بدە له‌سه‌ر جه‌نگ (دژی ئه‌وانه‌ی کە کۆسپن لە ڕێبازی گه‌یاندنی په‌یامی خوادا) ئه‌گه‌ر بیست که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت لە ئێوه، ئه‌وە زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سدا، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌د که‌س لە ئێوە هه‌بن، ئه‌وە به‌سه‌ر هه‌زار که‌س له‌وانه‌ی کە بێباوه‌ڕن زاڵ ده‌بن، چونکە به‌ڕاستی ئه‌وانە که‌سانێکن کە تێ ناگه‌ن (چ هێزێک پشتیوانی لە ئێوە ده‌کات).
الْآنَ خَفَّفَ اللَّهُ عَنكُمْ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمْ ضَعْفًا ۚ فَإِن يَكُن مِّنكُم مِّائَةٌ صَابِرَةٌ يَغْلِبُوا مِائَتَيْنِ ۚ وَإِن يَكُن مِّنكُمْ أَلْفٌ يَغْلِبُوا أَلْفَيْنِ بِإِذْنِ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ (66)
(ئه‌ی ئیمانداران)! ئێستە ئیتر خوا ئه‌رکی له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وە و ده‌یزانی کە لاوازیتان تێدایە (لە ڕووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه)؛ جا ئه‌گه‌ر سه‌د که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت لە ئێوه، ئه‌وە زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سدا و ئه‌گه‌ر هه‌زار که‌ستان هه‌بێت، ئه‌وە زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووهه‌زاردا، ئه‌ویش به ویست و یارمه‌تیی خوا، خوایش یار و یاوه‌ری خۆڕاگرانه.
مَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَن يَكُونَ لَهُ أَسْرَىٰ حَتَّىٰ يُثْخِنَ فِي الْأَرْضِ ۚ تُرِيدُونَ عَرَضَ الدُّنْيَا وَاللَّهُ يُرِيدُ الْآخِرَةَ ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (67)
بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووە کە دیلی هه‌بێت، هه‌تا کاتێک چاک پایه‌دار و جێگیر ده‌بێت لە زه‌ویدا، (مه‌گه‌ر) که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی دنیاتان ده‌وێت؟! له کاتێکدا خوا (سه‌رفرازی) ـی ئه‌و جیهانی ده‌وێت و قیامه‌تی مه‌به‌ستە و خوا باڵاده‌ست و دانایە (سه‌رکه‌وتن به ئیمانداران ده‌به‌خشێت و دانایە لە تاقیکردنه‌وه‌یاندا).
لَّوْلَا كِتَابٌ مِّنَ اللَّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَا أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (68)
خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن خواوە پێش نه‌که‌وتایە (کە مرۆڤ هه‌تا په‌یامی خوای پێ نه‌گات خوا سزای نادات) له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی کە وه‌رتان گرت (لە به‌رانبه‌ر ئازادکردنی دیله‌کانه‌وه) ئه‌وە سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌تان تووش ده‌بوو.
فَكُلُوا مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلَالًا طَيِّبًا ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (69)
که وا بوو بخۆن له‌و شتانه‌ی کە ده‌ستتان که‌وتووه، به حه‌ڵالێکی چاک و پاک، لە خوا بترسن و دیندار بن، چونکە به‌ڕاستی ئه‌و خوایە لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّمَن فِي أَيْدِيكُم مِّنَ الْأَسْرَىٰ إِن يَعْلَمِ اللَّهُ فِي قُلُوبِكُمْ خَيْرًا يُؤْتِكُمْ خَيْرًا مِّمَّا أُخِذَ مِنكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (70)
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه و سلم)! به‌و دیلانە بڵێ کە له به‌رده‌ستاندان، ئه‌گه‌ر خوا خێر لە دڵه‌کانتاندا به‌دی بکات، ئه‌وە زۆر له‌وە باشترتان پێ ده‌به‌خشێت کە لێتان وه‌رگیراوه، (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن) لێتان خۆش ده‌بێت، خوایش لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
وَإِن يُرِيدُوا خِيَانَتَكَ فَقَدْ خَانُوا اللَّهَ مِن قَبْلُ فَأَمْكَنَ مِنْهُمْ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (71)
خۆ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خیانه‌ت و پیلان دژ بە تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم) بگێڕن، ئه‌وە به‌ڕاستی ئه‌وانە پێشتر خیانه‌تیان لە خوا کردووە (به‌وه‌ی کە شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ بڕیار داوه)، ئینجا خوا ده‌سه‌ڵاتی لێ سه‌ندن و ئێوه‌ی زاڵ کرد به‌سه‌ریاندا، بێگومان خوا زانایە (بە پیلانیان) و دانایە (بە چۆنییەتی سنووردانان بۆیان).
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ آوَوا وَّنَصَرُوا أُولَٰئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يُهَاجِرُوا مَا لَكُم مِّن وَلَايَتِهِم مِّن شَيْءٍ حَتَّىٰ يُهَاجِرُوا ۚ وَإِنِ اسْتَنصَرُوكُمْ فِي الدِّينِ فَعَلَيْكُمُ النَّصْرُ إِلَّا عَلَىٰ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَاقٌ ۗ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (72)
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی کە باوه‌ڕیان هێناوە و کۆچیان کردووه و تێ کۆشاون لە پێناوی ئایینی خوادا بە خۆیان و ماڵ و سامانیانه‌وه، ئه‌وانه‌ش کە پێشوازییان لە کۆچبه‌ران کرد و له ماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان کردنه‌وە و پشتگیری‌یان کردن، ئا ئه‌وانە هه‌ندێکیان پشتیوانی هه‌ندێکی تریانن، ئه‌وانه‌ش کە باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان نه‌کردووه، ئه‌وە بۆتان نییە پشتگیری‌یان بکه‌ن له هیچ شتێکدا هه‌تا ئه‌وانیش کۆچ ده‌که‌ن (بۆ به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلام)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماندارانه‌ی (کە کۆچیان نه‌کردووه) داوای یارمه‌تی و پشتگیری‌یان لە ئێوە کرد بۆ سه‌رخستنی ئایینی ئیسلام، ئه‌وە پێویستە له‌سه‌رتان بکه‌ن، جگە له‌سه‌ر ئه‌و عه‌شره‌ت و لایه‌نه‌ی که لە نێوان ئێوە و ئه‌واندا په‌یمانێک هه‌بێت (ئه‌و په‌یمانە مه‌شکێنن)، خوای گه‌وره‌ش بینایە به‌و کار و کرده‌وانه‌ی کە ده‌یکه‌ن.
وَالَّذِينَ كَفَرُوا بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ إِلَّا تَفْعَلُوهُ تَكُن فِتْنَةٌ فِي الْأَرْضِ وَفَسَادٌ كَبِيرٌ (73)
ئه‌وانه‌ش کە بێباوه‌ڕ بوون، هه‌ندێکیان پشتیوانی هه‌ندێکی تریانن و پشتیوانی لە یه‌کتر ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی ئیماندار کۆمه‌ک به یه‌کتر نه‌که‌ن و پشتی یه‌کتر نه‌گرن ئه‌وە له‌سه‌ر زه‌ویدا ناخۆشی و ناکۆکی و گوناهـ و تاوانی گه‌ورە پێش دێت (ئازار و ناخۆشی بۆ ئێوه‌ی ئیماندار پێش دێت).
وَالَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ آوَوا وَّنَصَرُوا أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا ۚ لَّهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (74)
ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوە و کۆچیان کردوە و تێ کۆشاون لە پێناوی خوادا، ئه‌وانه‌ش جێگه‌ی کۆچبه‌رانیان کرده‌وە و (پێشوازییان کردن) و یارمه‌تییان دان، هه‌ر ئا ئه‌وانە بڕواداری ڕاسته‌قینه‌ن، (لە به‌هه‌شتی به‌ریندا) بۆیان ئاماده‌یە لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزیی به‌پێز و پڕبه‌ره‌که‌ت و جوان و ڕازاوه.
وَالَّذِينَ آمَنُوا مِن بَعْدُ وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا مَعَكُمْ فَأُولَٰئِكَ مِنكُمْ ۚ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (75)
ئه‌وانه‌ش کە باوه‌ڕیان هێناوە لە دوای کۆچکردنی یه‌که‌م و کۆچیان کرد و هه‌وڵ و کۆششیان دا (لە پێناوی گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خوا) له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئا ئه‌وانه‌ش لە ئێوه‌ن (پله‌ی ئێوه‌یان هه‌یه)، ئه‌وانه‌ش کە (سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندیی ئیمانی) په‌یوه‌ندیی خزمایه‌تیشیان هه‌یه، هه‌ندێکیان شایسته‌ترن به هه‌ندێکی تریانه‌وە لە به‌رنامه‌ی خوادا (واتە ئه‌وان شایسته‌ترن لە میراتبه‌ریدا بۆ یه‌کتری)، به‌ڕاستی خوا بە هه‌موو شتێک زانا و ئاگایه.