بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ

 

سُورَةٌ أَنزَلْنَاهَا وَفَرَضْنَاهَا وَأَنزَلْنَا فِيهَا آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لَّعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (1)

ئەمە سوورەتێکی گرنگە ئێمە دامانبەزاندووە هەندێک شتمان تیادا فەرز کردووە، چەندەها ئایەت و فەرمانی ئاشکرامان لە توێیدا دابەزاندووە، بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و تێ فکرن.

الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ ۖ وَلَا تَأْخُذْكُم بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۖ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَائِفَةٌ مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ (2)

سەد قامچی لە هەر یەک لە ئافرەت و پیاوی زیناکەر بوەشێنن، بەزەیی نەتانگرێت لە بەجێهێنانی فەرمانی خوادا بۆیان، ئەگەر ئێوە باوەڕتان بە ڕۆژی دوایی هێناوە، با دەستەیەکیش لە ئیمانداران ئامادەی سزاکەیان بن.

الزَّانِي لَا يَنكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوْ مُشْرِكَةً وَالزَّانِيَةُ لَا يَنكِحُهَا إِلَّا زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌ ۚ وَحُرِّمَ ذَٰلِكَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ (3)

پیاوی زیناکەر تەنها ئافرەتی زیناکەر یاخود موشریک مارە دەکات، ئافرەتی زیناکەریش تەنها پیاوی زیناکەر یاخود موشریک مارەی دەکات، (هاوسەرێتیی پیاوان و ئافرەتانێک کە بەردەوامن لەسەر زینا)، ئەوە لەسەر ئیمانداران حەرام کراوە.

وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (4)

ئەوانەی کە بوختان دەکەن بۆ ئافرەتانی داوێنپاک و خاوەنمێرد، پاشان ناتوانن چوار کەسیش بە شایەت بهێنن، ئەوانە هەشتا قامچیان لێ بدەن و هەرگیز شایەتییان لێ وەرمەگرن، ئەوانە لە ڕیزی تاوانبار و لەسنووردەرچوو و یاخییەکاندان.

إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (5)

جگە لەوانەی کە تەوبەی ڕاستەقینەیان کردووە دوای تەمێکردنەکەیان، چاکسازیی خۆیشیان کردووە، ئەوە بێگومان خوا (بەنیسبەت ئەو جۆرە کەسانەوە) لێخۆشبوو و میهرەبانە.

وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ وَلَمْ يَكُن لَّهُمْ شُهَدَاءُ إِلَّا أَنفُسُهُمْ فَشَهَادَةُ أَحَدِهِمْ أَرْبَعُ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ ۙ إِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ (6)

ئەوانەی کە تۆمەتی زینا دەدەنە پاڵ هاوسەرەکانیان، هیچ شایەتێکیشیان نییە جگە لە خۆیان، شایەتی ئەو جۆرە کەسانە بەوە دەبێت کە چوار جار سوێند بە خوا بخوات کە بێگومان لە ڕاستگۆیانە (بە چاوی خۆی تاوانەکەی بینیوە).

وَالْخَامِسَةُ أَنَّ لَعْنَتَ اللَّهِ عَلَيْهِ إِن كَانَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (7)

پێنجەم جاریش بڵێت بەڕاستی نەفرینی خوای لەسەرە ئەگەر (بوختانچی بێت) لە درۆزنان بێت.

وَيَدْرَأُ عَنْهَا الْعَذَابَ أَن تَشْهَدَ أَرْبَعَ شَهَادَاتٍ بِاللَّهِ ۙ إِنَّهُ لَمِنَ الْكَاذِبِينَ (8)

(لە لایەکی تریشەوە) سزا لەسەر ژنەکە لا دەبرێت کاتێ کە چوار جار سوێند بە خوا بخوات کە مێردەکەی درۆ دەکات و (بوختانی بۆ هەڵدەبەستێت).

وَالْخَامِسَةَ أَنَّ غَضَبَ اللَّهِ عَلَيْهَا إِن كَانَ مِنَ الصَّادِقِينَ (9)

پێنجەم جار ژنەکە دەڵێت کە خەشم و قینی خوای لەسەرە ئەگەر مێردەکەی ڕاست بکات.

وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ وَأَنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ حَكِيمٌ (10)

خۆ ئەگەر فەزڵ و بەهرەی خوا و ڕەحمەت و میهرەبانیی ئەو نەبێت لەسەرتان (تووشی کێشەی زۆر دەبن) بەڕاستی خوا تەوبەوەرگر و دانایە (ئەگەر تەوبەی ڕاستەقینە بکەن).

إِنَّ الَّذِينَ جَاءُوا بِالْإِفْكِ عُصْبَةٌ مِّنكُمْ ۚ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَّكُم ۖ بَلْ هُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ ۚ لِكُلِّ امْرِئٍ مِّنْهُم مَّا اكْتَسَبَ مِنَ الْإِثْمِ ۚ وَالَّذِي تَوَلَّىٰ كِبْرَهُ مِنْهُمْ لَهُ عَذَابٌ عَظِيمٌ (11)

(لێرەوە قورئان دەربارەی ئەو بوختانە دەدوێت کە بۆ حەزرەتی عائیشە لەلایەن دووڕووەکانەوە هەڵبەسترا، هەندێک لە ئیماندارانیش بێ لێکدانەوە و تێفکران دەیانوتەوە). بێگومان ئەوانەی بوختانەکەیان هەڵبەست دەستەیەک بوون لە خۆتان (یاخود وا خۆیان نیشان دەدا کە لە خۆتانن) وا مەزانن کە ئەو بوختانە شەڕ و خراپ بوو بۆتان، بەڵکوو خێر بوو بۆتان (تا ئیمانداران لە دووڕووەکان جیا بێتەوە، ئیماندارانی دڵپاک وریا ببنەوە)، بێگومان تاوانی هەر کەس لەو بوختانچییانە لە گەردنی خۆیدایەتی، ئەو کەسەش سەرۆک و گەورە و هەڵبەستی بوختانەکەیە، سزایەکی سەخت و گەورە بۆی ئامادەیە.

لَّوْلَا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ ظَنَّ الْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بِأَنفُسِهِمْ خَيْرًا وَقَالُوا هَٰذَا إِفْكٌ مُّبِينٌ (12)

دەبوا هەر کە ئەو بوختانەتان بیست ئیمانداران لە پیاوان و لە ئافرەتان گومانی چاکیان بە خۆیان ببوایە و دڵنیا بوونایە لە پاکیی خۆیان و بیانوتایە ئەمە بوختانێکی ئاشکرایە و (کاری ناڕەوای وا لە دایکی موسوڵمانان و لە هاوەڵانی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ناوەشێتەوە).

لَّوْلَا جَاءُوا عَلَيْهِ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ ۚ فَإِذْ لَمْ يَأْتُوا بِالشُّهَدَاءِ فَأُولَٰئِكَ عِندَ اللَّهِ هُمُ الْكَاذِبُونَ (13)

دەبوا بوختانچییەکان چوار شایەتیان بۆ سەلماندنی بوختانەکەیان بهێنایە، کاتێک چوار شایەتیان نەهێنا، ئەوە ئیتر دیارە ئەوانە لای خوایش لە ڕیزی درۆزنەکاندان.

وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ لَمَسَّكُمْ فِي مَا أَفَضْتُمْ فِيهِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (14)

خۆ ئەگەر فەزڵ و بەزەییی خوا و بەخشندەیییەکەی نەبوایە لە سەرتان لە دنیا و قیامەتتدا، بەهۆی ئەو تاوانەتانەوە سزایەکی زۆر گەورە و سەختتان تووش دەبوو، بەهۆی ڕۆچوونتان لەو دەنگوباسەدا.

إِذْ تَلَقَّوْنَهُ بِأَلْسِنَتِكُمْ وَتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِكُم مَّا لَيْسَ لَكُم بِهِ عِلْمٌ وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا وَهُوَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمٌ (15)

ئەوە بۆ هەر دەماودەم قسە لە زمانی یەکتر وەردەگرن (بێ لێکدانەوە)، کاتێک بە زارتان شتێک دەڵێن کە هیچ ئاگاییتان دەربارەی نییە، ئێوە وا دەزانن ئەو بوختانە شتێکی سادە و ئاسانە؟ لە کاتێکدا ئەوە لای خوا زۆر گەورە و ناقۆڵایە.

وَلَوْلَا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُم مَّا يَكُونُ لَنَا أَن نَّتَكَلَّمَ بِهَٰذَا سُبْحَانَكَ هَٰذَا بُهْتَانٌ عَظِيمٌ (16)

دەبوا کاتێک گوێتان لەو بوختانە بوو، بتانوتایە: ئێمە بۆمان نییە قسەی وا بکەین، پاکی و بێگەردی بۆ خوا، ئاخر ئەمە بوختانێکی زۆر گەورە و ناقۆڵایە (کەی ئەوە لە دایکی ئیمانداران دەوەشێتەوە).

يَعِظُكُمُ اللَّهُ أَن تَعُودُوا لِمِثْلِهِ أَبَدًا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ (17)

خوا ئامۆژگاریتان دەکات کە نەکەن هەرگیز شتی ئاوا دووبارە بکەنەوە ئەگەر ئێوە ئیماندارن.

وَيُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ ۚ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (18)

خوا ئایەت و فەرمان و ڕێنموویییەکانی ڕوون دەکاتەوە بۆتان (تا یەکتر لەکەدار نەکەن)، بێگومان خوا زانا و دانایە.

إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۚ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (19)

بەڕاستی ئەوانەی حەز دەکەن زینا و تاوان لە ناو ئەوانەدا باوەڕیان هێناوە بڵاو بێتەوە، سزای پڕئێش و ئازار لەم جیهان و لەو جیهان بۆیان ئامادەیە و خوا خۆی چاک دەزانێت (سەرەنجامی زینا و شەڕواڵپیسی بەرەو کوێ دەچێت) ئێوە نایزانن.

وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ وَأَنَّ اللَّهَ رَءُوفٌ رَّحِيمٌ (20)

ئەگەر فەزڵ و میهرەبانیی خوایی نەبوایە لەسەرتان (بەو تۆمەت و بوختانەی کە هەڵبەسترا بۆ دایکی ئیمانداران)، تووشی بەڵایەکی سەخت دەبوون، بەڵام دڵنیا بن کە بەڕاستی خوا بەسۆز و میهرەبانە (زوو تۆڵە ناسێنێت).

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ وَمَن يَتَّبِعْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ فَإِنَّهُ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ ۚ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ مَا زَكَىٰ مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ أَبَدًا وَلَٰكِنَّ اللَّهَ يُزَكِّي مَن يَشَاءُ ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (21)

ئەی ئەوانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە شوێنی هەنگاو و نەخشە و پیلانەکانی شەیتان مەکەون، هەر کەس شوێنی هەنگاو و نەخشە و پیلانی شەیتان بکەوێت زەرەر دەکات، چونکە بەڕاستی شەیتان هەمیشە فەرمان بە کار و کردەوەی خراپ و گوناهـ و تاوان و ناشیرینی دەکات، ئەگەر فەزڵ و میهرەبانیی خوا نەبوایە لەسەرتان ئەوە هەرگیز کەستان پاک و پوختە و ڕزگار نەدەبوون (لەدەست بوختانچییەکان، یاخود بە تەوبە پاک نەدەبوونەوە) بەڵام خوا هەر کەسێکی بوێت و شایستە بێت، پاک و پوختەی دەکات و لە گوناهەکانی دەبوورێت، خوایش هەمیشە بیسەر و زانایە (بە تەوبە و پەشیمانیتان و بە نییەتی دڵ و دەروونتان).

وَلَا يَأْتَلِ أُولُو الْفَضْلِ مِنكُمْ وَالسَّعَةِ أَن يُؤْتُوا أُولِي الْقُرْبَىٰ وَالْمَسَاكِينَ وَالْمُهَاجِرِينَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۖ وَلْيَعْفُوا وَلْيَصْفَحُوا ۗ أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (22)

ئەوانەی کە خاوەنی سامان و بەخشندەیین لە ئێوە با سوێند نەخۆن کە یارمەتی خزمان و هەژاران و کۆچبەران لە پێناوی خوا نەدەن (لەبەر ئەوەی بەشداربوون لە وتنی بوختانەکەدا)، دەبا لێبووردە بن، دەبا چاوپۆشی بکەن، مەگەر حەز ناکەن خوا لێتان خۆش ببێت، خوایش هەمیشە لێخۆشبوو و میهرەبانە.

إِنَّ الَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ لُعِنُوا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (23)

بەڕاستی ئەوانەی ئافرەتانی ئیمانداری پاکداوێن و خاوەنمێرد و بێئاگا لە گوناهـ، تۆمەتبار دەکەن، ئەوانە نەفرەتیان لێ کراوە لە دنیا و لە قیامەتدا و سزایەکی گەورە و سەخت ئامادەیە بۆیان (لە تۆڵەی لەکەدارکردنی پاکاندا)...

يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (24)

لە ڕۆژێکدا کە زمان و دەست و قاچیان لێیان دەبێتە شایەتێکی گۆیا، لە بەرانبەر ئەو کردەوانە کە ئەنجامیان دەدا و (ئەو بوختانانەی کە دایانکرد).

يَوْمَئِذٍ يُوَفِّيهِمُ اللَّهُ دِينَهُمُ الْحَقَّ وَيَعْلَمُونَ أَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ الْمُبِينُ (25)

ئەو ڕۆژە خوا بەگوێرەی کار و کردەوە و ئیمان و باوەڕی حەقیقییان پاداشتیان دەداتەوە، ئەوسا چاک بۆیان دەردەکەوێت کە بەڕاستی خوا خۆی زاتێکی ڕاست و درووستی ئاشکرایە (هیچی لێ ون نابێت).

الْخَبِيثَاتُ لِلْخَبِيثِينَ وَالْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَاتِ ۖ وَالطَّيِّبَاتُ لِلطَّيِّبِينَ وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ ۚ أُولَٰئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ ۖ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ (26)

ژنانی ناپاک بۆ پیاوانی ناپاک و پیاوانی ناپوخت بۆ ژنانی ناپوخت، ئافرەتانی پاکیش بۆ پیاوانی پاک، پیاوانی پاکیش بۆ ئافرەتانی پاک، ئەو پاکانە بەرین لەو تۆمەتانەی کە ناپاکان هەڵی دەبەستن (چونکە موحەممەدی پاک هاوسەری عائیشەی پاکە صلی الله علیه و سلم)، بۆ ئەو چاکانە لێخۆشبوون و ڕزق و ڕۆزیی بەنرخ ئامادەیە.

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّىٰ تَسْتَأْنِسُوا وَتُسَلِّمُوا عَلَىٰ أَهْلِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (27)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە مەچنە هیچ ماڵێکی تر جگە لە ماڵەکانی خۆتان هەتا کارێک نەکەن کە ئەوان ئاگادار بن (وەکوو زەنگلێدان یان لە دەرگا دان) پاشان کە مۆڵەت دران سەلام بکەن لە خەڵکی ماڵەکە، ئەوە چاکترە بۆتان و بەو شێوەیە ڕەفتار بکەن، هەوڵ بدەن لە یادتان بێت و ئەو شێوازە فەرامۆش نەکەن (کاتی لەبار و گونجاو هەڵبژێرن بۆ سەردانەکانتان، بۆ میوان و خاوەنماڵ دڵیان بە یەک بکرێتەوە).

فَإِن لَّمْ تَجِدُوا فِيهَا أَحَدًا فَلَا تَدْخُلُوهَا حَتَّىٰ يُؤْذَنَ لَكُمْ ۖ وَإِن قِيلَ لَكُمُ ارْجِعُوا فَارْجِعُوا ۖ هُوَ أَزْكَىٰ لَكُمْ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ (28)

جا ئەگەر کەستان نەبینی تیایدا، یاخود هەستتان کرد کەس لە ماڵ نییە، مەچنە ژوورەوە هەتا مۆڵەت نەدرێن، ئەگەر پێتان وترا بگەڕێنەوە (کاتمان نییە، یان کارمان هەیە...) بگەڕێنەوە (بەبێ دڵگرانی) ئەوە چاکترە بۆتان، چاکیش بزانن خوا زانایە بە هەموو ئەو کار و کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.

لَّيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَدْخُلُوا بُيُوتًا غَيْرَ مَسْكُونَةٍ فِيهَا مَتَاعٌ لَّكُمْ ۚ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا تَكْتُمُونَ (29)

گوناهبار نابن ئەگەر بچنە ماڵێکەوە کەسی تێدا نیشتەجێ نەبێت و کەلوپەلی خۆتانی تێدا بێت، خواش دەزانێت و ئاگادارە بەوەی دەری دەخەن و بەوەش کە دەیشارنەوە.

قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ (30)

(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم) بە پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (لە سەرنجدانی ئافرەتانی نامەحرەم) هەر وەها نامووس و عەورەتی خۆیان لە حەرام بپارێزن، بێگومان ئەوە پاکتر و پوختترە بۆیان (بۆ دڵ و دەروون و ڕوواڵەت و ڕۆح و لاشەیان) بەڕاستی خوا ئاگادارە بەو هەڵسوکەوت و ڕەفتارانەی کە دەیکەن.

وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ۖ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ۖ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَىٰ عَوْرَاتِ النِّسَاءِ ۖ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ ۚ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (31)

بە ئافرەتانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (لە تەماشای نامەحرەم) داوێنی خۆیان بپارێزن لە گوناهـ و جوانیی خۆیان دەرنەخەن جگە لەوەی کە دیارە (وەک دەموچاو و دەست) با سەرپۆشەکانیان بدەن بەسەر سینە و ملیاندا و جوانی و زینەتی خۆیان دەرنەخەن بە تەواوی بۆ هاوسەرەکانیان نەبێت، یان باوکی خۆیان، یان باوکی مێردەکانیان، یان کوڕی خۆیان، یان کوڕی مێردەکانیان، یان بۆ براکانی خۆیان، یان برازاکانیان، یان خوشکەزاکانیان، یان ئافرەتێک کە پەیوەندییان هەیە پێکەوە، یان ئەوانەش کە کەنیزەکانیان (کە لە بارودۆخی تایبەتدا هەبوون) یان ئەوانەی کە لە ماڵەکانتاندا دەژین و پێویستیان بە ئافرەت نییە (لەبەر پیری، یان نەخۆشی... هتد) یاخود ئەو منداڵانەی کە هێشتا شارەزایییان لە ئافرەتان نییە و (ئارەزووی جنسییان بۆ درووست نەبووە و نازانن باسی عەورەت بکەن) نابێت ئافرەتانی ئیماندار قاچیان دەربخەن و پێیان بدەن بە زەویدا (تا دەنگی خشڵ و پاوانەکانیان بێت) و بزانرێت کە زینەتدار و خشڵدارن، کە واتە هەمووتان ئەی ئیمانداران بەرەو لای خوا و بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی ئەو بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی ڕزگار و سەرفراز بن.

وَأَنكِحُوا الْأَيَامَىٰ مِنكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ ۚ إِن يَكُونُوا فُقَرَاءَ يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ ۗ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (32)

ژن بدەن بە پیاوانی بێژن و ئافرەتانی بێوەژن بدەن بە شوو، هەر وەها ژن بدەن بە بەندە ساڵحەکانتان و کەنیزەکەکانیشتان بدەن بە شوو ئەگەر هەژاریش بن، ئەوە خوا لە فەزڵ و بەخششی خۆی بەهرەوەریان دەکات، خوای گەورەش هەمیشە فراوانگیر و زانایە.

وَلْيَسْتَعْفِفِ الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّىٰ يُغْنِيَهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ ۗ وَالَّذِينَ يَبْتَغُونَ الْكِتَابَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْرًا ۖ وَآتُوهُم مِّن مَّالِ اللَّهِ الَّذِي آتَاكُمْ ۚ وَلَا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًا لِّتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۚ وَمَن يُكْرِههُّنَّ فَإِنَّ اللَّهَ مِن بَعْدِ إِكْرَاهِهِنَّ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (33)

دەبا ئەوانەی هاوسەریان دەست ناکەوێت هەوڵ بدەن داوێنی خۆیان پاک ڕابگرن، هەتا خوا لە فەزڵی خۆی دەوڵەمەند و بێنیازیان دەکات، ئەو کەسانەش کە دەیانەوێت خۆیان ڕزگار بکەن لە بەندەکانتان و خۆیان بکڕنەوە، ئەوە ئێوە لەگەڵیاندا ڕێک بکەون و ڕێگەی ئازادییان بۆ ئاسان بکەن، ئەگەر خێرتان تێدا بەدی دەکردن و لەو ماڵ و سامانەی کە خوا پێی بەخشیون بەشیان بدەن و بەزۆر کەنیزەکەکانتان هان مەدەن بۆ داوێنپیسی، ئەگەر ئەوان پاکداوێنییان دەویست (دەبێت پیاوی ئازاد زیاتر پاکداوێنیی مەبەست بێت)، بۆ ئەوەی لەو ڕێگە چەوتەوە ماڵ و سامانی ژیانی دنیا بەدەست بهێنن، جا ئەوەی بەزۆر ئەو گوناهەیان پێ بکات، ئەوە بەڕاستی خوا دوای ئەو زۆر بۆ هێنانەیان لێخۆشبوو و میهرەبانە و چاوپۆشییان لێ دەکات.

وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ آيَاتٍ مُّبَيِّنَاتٍ وَمَثَلًا مِّنَ الَّذِينَ خَلَوْا مِن قَبْلِكُمْ وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ (34)

سوێند بە خوا بێگومان ئێمە چەندەها ئایەت و فەرمانی ئاشکرا و ڕوونمان بۆ دابەزاندوون و هەر وەها چەندەها نموونە و سەرگوزەشتەی ئەوانەی پێش خۆتان کە تێپەڕیان کردووە، هاوڕێ لەگەڵ پەند و ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزکاران.

اللَّهُ نُورُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ مَثَلُ نُورِهِ كَمِشْكَاةٍ فِيهَا مِصْبَاحٌ ۖ الْمِصْبَاحُ فِي زُجَاجَةٍ ۖ الزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوْكَبٌ دُرِّيٌّ يُوقَدُ مِن شَجَرَةٍ مُّبَارَكَةٍ زَيْتُونَةٍ لَّا شَرْقِيَّةٍ وَلَا غَرْبِيَّةٍ يَكَادُ زَيْتُهَا يُضِيءُ وَلَوْ لَمْ تَمْسَسْهُ نَارٌ ۚ نُّورٌ عَلَىٰ نُورٍ ۗ يَهْدِي اللَّهُ لِنُورِهِ مَن يَشَاءُ ۚ وَيَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ ۗ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (35)

خوا نوور و ڕووناکیی ئاسمانەکان و زەویە (نوور و ڕووناکیبەخشە پێیان)، نموونەی نوور و ڕووناکییەکەی وەک تاقێک وایە چرایەکی تێدا بێت، چراکەش لەناو شووشەیەکدا بێت شووشەکەش وەک هەسارەیەکی گەش و پرشنگدار وا بێت و داگیرسابێت بە ڕۆنی درەختی موبارەک و بەفەڕی زەیتوون، ڕووی نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژاوا بێت (لە شوێنێکدا بێت بەیانی و ئێوارە خۆر لێی بدات)، ڕۆنەکەشی (ئەوەندە پاک و بێگەردە) خەریکە خۆی دابگیرسێت و ڕووناکی بداتەوە، ئەگەر ئاگریش لێی نەدات، ئەو هیدایەت و ڕێنموویییە کە قورئانە ڕووناکییە لەسەر ڕووناکی، خوایش هیدایەتی ئەو کەسانە دەدات کە دەیەوێت و شایستەن بۆ لای نووری خۆی کە قورئانە، خوا چەندەها نموونە دەهێنێتەوە بۆ خەڵکی (تا لە نموونە مەعنەویییەکان تێ بگەن) خوایش بە هەموو شتێک زانایە...

فِي بُيُوتٍ أَذِنَ اللَّهُ أَن تُرْفَعَ وَيُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ يُسَبِّحُ لَهُ فِيهَا بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ (36)

ئەو نوورەش دەست دەکەوێت لە چەند ماڵێکدا (کە مزگەوتەکانن) خوا فەرمانی داوە کە درووست بکرێن و بەرز بکرێنەوە و ناوی پیرۆزی ئەوی تیادا ببرێت (نوێژ و قورئان و وانەیی ئاینی تیادا ئەنجام بدرێت) و ستایش و تەسبیحاتی تیادا بکرێت لە بەیانیان و دەمەوئێواراندا.

رِجَالٌ لَّا تُلْهِيهِمْ تِجَارَةٌ وَلَا بَيْعٌ عَن ذِكْرِ اللَّهِ وَإِقَامِ الصَّلَاةِ وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ ۙ يَخَافُونَ يَوْمًا تَتَقَلَّبُ فِيهِ الْقُلُوبُ وَالْأَبْصَارُ (37)

پیاوانێک ستایشی خوا دەکەن و لەو مزگەوتانەدا کە بازرگانی و کڕین و فرۆشتن سەرگەرمیان ناکات و غافڵ نابن لە یادی خوا و ئەنجامدانی نوێژەکان و بەخشینی زەکات و لە ڕۆژێک دەترسن کە دڵان و چاوان تیایدا ئاوەژوو دەبن (لە ترس و هەیبەتی ئەو ڕۆژە).

لِيَجْزِيَهُمُ اللَّهُ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِ ۗ وَاللَّهُ يَرْزُقُ مَن يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ (38)

بەئومێدی ئەوەن خوا بە چاکترین شێوە پاداشتیان بداتەوە و لە فەزڵ و بەخششی خۆی بەهرەوەریان بکات، بەڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزیی بێسنوور دەبەخشێت بە هەر کەس کە بیەوێت و شایستە بێت.

وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَعْمَالُهُمْ كَسَرَابٍ بِقِيعَةٍ يَحْسَبُهُ الظَّمْآنُ مَاءً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَهُ لَمْ يَجِدْهُ شَيْئًا وَوَجَدَ اللَّهَ عِندَهُ فَوَفَّاهُ حِسَابَهُ ۗ وَاللَّهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ (39)

ئەوانەی کە ڕێبازی کوفریان گرتۆتە بەر کردەوەکانیان وەک تراویلکە و سەرابێک وایە لە بیابانێکدا بریسکە بداتەوە کەسێکی تینوو وا بزانێت ئاوە (بەتاڵوکە بۆی بچێت)، هەتا کاتێک گەیشتە لای دەبینێت هیچ نییە، ئەوسا (کاتێک بە خۆی دەزانێت ژیانی کۆتایە و قیامەت بەرپا بووە) خوایش ئامادەیە لەلایدا بەگوێرەی کردەوەی موحاسەبەی دەکات و لێی دەپرسێتەوە، خوایش بە خێرایی لێپرسینەوە ئەنجام دەدات.

أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُّجِّيٍّ يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ سَحَابٌ ۚ ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ إِذَا أَخْرَجَ يَدَهُ لَمْ يَكَدْ يَرَاهَا ۗ وَمَن لَّمْ يَجْعَلِ اللَّهُ لَهُ نُورًا فَمَا لَهُ مِن نُّورٍ (40)

یاخود (کردەوەیان) وەک چەندەها تاریکایی وایە کە لەناو دەریایەکی قووڵدا شەپۆل لەسەر شەپۆل بدات بەسەریدا، لە سەرووشیەوە هەورێکی تاریک دایگرتبێت، تاریکاییەکان چینچین لەسەر یەک نیشتبن، کاتێک کە دەستی دەربهێنێت خەریکە دەستی خۆی نەبینێت (لەبەر تاریکی) بێگومان ئەوەی خوا نووری پێ نەبەخشێت، هەرگیز نووری دەست ناکەوێت.

أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُسَبِّحُ لَهُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَالطَّيْرُ صَافَّاتٍ ۖ كُلٌّ قَدْ عَلِمَ صَلَاتَهُ وَتَسْبِيحَهُ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِمَا يَفْعَلُونَ (41)

ئایا نەتبینیووە کە بەڕاستی هەر چی و هەر کەس لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، تەسبیحات و ستایشی خوا دەکەن، هەر وەها باڵندەکانیش لە کاتێکدا پۆل پۆل (بە ئاسماندا دەفڕن) هەر هەموویان ستایش و پەرستش و تەسبیحاتی خۆیان زانیووە، خوایش هەمیشە زانایە بەوەی کە دەیکەن.

وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ (42)

هەموو ئاسمانەکان و زەوی هەر خوا خاوەنیانە، سەرەنجام گەڕانەوەی هەمووان هەر بۆ لای خوایە

أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُزْجِي سَحَابًا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُ ثُمَّ يَجْعَلُهُ رُكَامًا فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مِن جِبَالٍ فِيهَا مِن بَرَدٍ فَيُصِيبُ بِهِ مَن يَشَاءُ وَيَصْرِفُهُ عَن مَّن يَشَاءُ ۖ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِ يَذْهَبُ بِالْأَبْصَارِ (43)

ئایا نابینیت کە بێگومان خوا بە ئارامی و شێنەیی هەورەکان بە ئاسماندا دەبات دوایی پەیوەستیان دەکات بەیەکەوە، ئەوسا کەڵەکەیان دەکات لەسەر یەک، ئینجا دەبینیت لە توێی ئەو هەورانەوە کە وەکوو کێو وان باران و تەرزە دەبارێنێت (کاتێک کە بەفرۆکە سەروو هەورەکان دەکەوێن بە چاکی بۆمان دەردەکەوێت، کە هەورەکان وەک چیا چوون بە ئاسماندا و دۆڵ و شیو لە نێوانیاندا هەیە)، جا لە سوودی ئەو بارانە بە هەر کەس خوا بیەوێت، خێرو بەرەکەت دەبەخشێت، هەر کەسیش کە بیەوێت لێی دوور دەخاتەوە، (هەورەبروسکەکان ئەوەندە بەهێزن) خەریکە بریسکەکەیان بینایی چاوان بەرێت.

يُقَلِّبُ اللَّهُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبْرَةً لِّأُولِي الْأَبْصَارِ (44)

خوای گەورە ئاڵوگۆڕ بە شەو و ڕۆژ دەکات، بەڕاستی ئا لەو شتانەدا پەند و ئامۆژگاری هەیە بۆ خاوەندید و ڕۆشنبیرەکان.

وَاللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَابَّةٍ مِّن مَّاءٍ ۖ فَمِنْهُم مَّن يَمْشِي عَلَىٰ بَطْنِهِ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِي عَلَىٰ رِجْلَيْنِ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِي عَلَىٰ أَرْبَعٍ ۚ يَخْلُقُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (45)

هەر وەها خوا هەموو زیندەوەرێکی لە ئاوێکی تایبەت درووست کردووە، جا هەیانە لەسەر سکی دەڕوات، هەیشە لەسەر دوو قاچ دەڕوات، هەیشە لەسەر چوار پێ دەڕوات، خوا هەر چیی بوێت درووستی دەکات، بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.

لَّقَدْ أَنزَلْنَا آيَاتٍ مُّبَيِّنَاتٍ ۚ وَاللَّهُ يَهْدِي مَن يَشَاءُ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ (46)

سوێند بە خوا بێگومان ئێمە چەندەها بەڵگەی ڕوون و ئاشکرامان دابەزاندووە و خوا هیدایەتی هەر کەسێک کە ویستی لەسەر بێت و خۆیشی بیەوێت دەدات بۆ ڕێگە و ڕێبازی ڕاست و درووست.

وَيَقُولُونَ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالرَّسُولِ وَأَطَعْنَا ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌ مِّنْهُم مِّن بَعْدِ ذَٰلِكَ ۚ وَمَا أُولَٰئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ (47)

(دووڕووەکان) تەنها بە زمان دەڵێن: ئێمەش باوەڕمان هێناوە بە خوا و بە پێغەمبەر و فەرمانبەرداریشین، کەچی لەوەودوا دەستەیەکیان ڕوو وەردەگێڕن و درۆ دەکەن، ئا ئەوانە ئیماندار نین.

وَإِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ إِذَا فَرِيقٌ مِّنْهُم مُّعْرِضُونَ (48)

ئەوانە کاتێک بانگ دەکرێن بۆ لای بەرنامەی خوا و پێغەمبەرەکەی تا فەرمانڕەوا بێت لە نێوانیاندا، خێرا دەستەیەکیان پشت هەڵدەکەن و ناڕەزایی دەردەبڕن.

وَإِن يَكُن لَّهُمُ الْحَقُّ يَأْتُوا إِلَيْهِ مُذْعِنِينَ (49)

خۆ ئەگەر شەرع حەقەکە بەوان بدات ئەوە بە ملکەچی و فەرمانبەردارییەوە دێن بۆ لای.

أَفِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَمِ ارْتَابُوا أَمْ يَخَافُونَ أَن يَحِيفَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَرَسُولُهُ ۚ بَلْ أُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (50)

ئایا ئەوانە لە دڵەکانیاندا نەخۆشیی کوفر و خوانەناسی هەیە؟ یاخود گومانیان هەیه؟ (لە دادپەروەریی پێغەمبەر و قورئان)، یاخود دەترسن لەوەی کە خوا و پێغەمبەری ستەمیان لێ بکات؟! نەخێر وا نییە، ئا ئەوانە هەر خۆیان ستەمکارن (چاویان بە حەقدا هەڵنایەت).

إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (51)

بەڵام گوفتاری ئیمانداران کاتێک بانگ دەکرێن بۆ لای خوا و پێغەمبەرەکەی تا فەرمانڕەوایی بکات لە نێوانیاندا تەنها ئەوەیە کە دەڵێن: بیستمان و گوێڕایەڵین بۆ هەموو فەرمانێکی شەرع، هەر ئا ئەوانەشن سەرفراز و سەرکەوتوو.

وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ (52)

جا ئەوەی فەرمانبەرداری خوا و پێغەمبەرەکەی بکات و لە خوا بترسێت و لە سەرپێچی و نافەرمانی خۆی بپارێزێت، جا ئا ئەوانە سەرفراز و بەئاواتگەیشتوون.

وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِنْ أَمَرْتَهُمْ لَيَخْرُجُنَّ ۖ قُل لَّا تُقْسِمُوا ۖ طَاعَةٌ مَّعْرُوفَةٌ ۚ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (53)

دووڕووەکان سوێندی گەورە بە خوا دەخۆن، ئەگەر فەرمانیان پێ بدەیت کە دەرچن بۆ خەبات و جیهاد، دەردەچن و ئامادەن، پێیان بڵێ: سوێند مەخۆن ملکەچی ئێوە زانراو و دیارە؟! (هەموو کات کردار و گوفتاریان جیایە)، بەڕاستی خوا ئاگایە بەو کار و کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.

قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُم مَّا حُمِّلْتُمْ ۖ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا ۚ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (54)

پێیان بڵێ: فەرمانبەرداری خوا و فەرمانبەرداری پێغەمبەر بن، خۆ ئەگەر پشتیان هەڵکرد، ئەوە ئەو تەنها گەیاندنی پەیامی خوای لە سەرشانە، ئێوەش سەرپێچی و یاخیبوونەکەتان لەسەرتان دەکەوێت، خۆ ئەگەر فەرمانبەرداری بن و گوێڕایەڵ و ملکەچ بن بەڕاستی ئەوە هیدایەت وەردەگرن، دڵنیاش بن کە ئەرکی سەرشانی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم تەنها گەیاندنێکی ڕوون و ئاشکرایە و هیچی تر نییە.

وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا ۚ يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا ۚ وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (55)

خوا بەڵێنی دڵنیابەخش و تەواوی داوە بەوانەی باوەڕیان هێناوە لە ئێوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە بەڕاستی لە داهاتوویەکی نزیکدا جێنشین و پایەداریان دەکات لە وڵاتدا هەر وەک چۆن ئیماندارانی پێش ئەمانی جێنشین کردووە و ئەو دین و ئایینەیان بۆ دەچەسپێنێت خوا خۆی پێی ڕازییە، هەر وەها ترس و بیمیان بۆ دەگۆڕێت بە ئارامی و هێمنی، ئەو کاتە ئیتر بەتەواوی هەر من دەپەرستن و هەرگیز هیچ جۆرە هاوەڵ و شەریکێکم بۆ بڕیار نادەن، ئەوسا ئەوەی دوای ئەو پایەدارییە بێباوەڕ بێت، ئا ئەو جۆرە کەسانە تاوانبار و لەسنووردەرچوون.

وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (56)

ئەی ئیمانداران! نوێژەکانتان لە کاتی خۆیدا بە چاکی ئەنجام بدەن و زەکاتی ماڵەکانتان بدەن و فەرمانبەرداری پێغەمبەریش بکەن بەڵکوو ڕەحمتان پێ بکرێت.

لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مُعْجِزِينَ فِي الْأَرْضِ ۚ وَمَأْوَاهُمُ النَّارُ ۖ وَلَبِئْسَ الْمَصِيرُ (57)

وا مەزانە ئەوانەی کە بێباوەڕ و خوانەناس بوون لە دەست سزا و تۆڵەی خوا لەسەر زەوی ڕزگاریان دەبێت، ئەوانە لە قیامەتدا شوێنیان ئاگری دۆزەخە، ئای چ سەرەنجامێکی خراپە.

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِيَسْتَأْذِنكُمُ الَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ وَالَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا الْحُلُمَ مِنكُمْ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ ۚ مِّن قَبْلِ صَلَاةِ الْفَجْرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ الظَّهِيرَةِ وَمِن بَعْدِ صَلَاةِ الْعِشَاءِ ۚ ثَلَاثُ عَوْرَاتٍ لَّكُمْ ۚ لَيْسَ عَلَيْكُمْ وَلَا عَلَيْهِمْ جُنَاحٌ بَعْدَهُنَّ ۚ طَوَّافُونَ عَلَيْكُم بَعْضُكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (58)

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە با بەندە و ئەو منداڵانەتان (کە هێشتا نەگەیشتونەتە تەمەنی هەرزەکاری) لە سێ کاتدا (فێری ئەوە بکرێن) مۆڵەت بخوازن (لە سەردانی ژووری نووستنی ژن و مێرد) پێش نوێژی بەیانی، کاتی نیوەڕۆ کە پۆشاکتان دادەنێن (بۆ حەوانەوە)، لە دوای نوێژی خەوتنان، سێ کاتە کە لەوانەیە عەورەتی ئێوەی تێدا دەربکەوێت (با کەسی تر نەتانبینێت)، لە دوای ئەو سێ کاتە قەی ناکات بۆ ئێوەش و ئەوانیش، کە بگەڕێن بەناو یەکدا و بچن بۆ لای یەکتر، ئا بەو شێوەیە خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە، (تا تووشی کێشەی دەروونی نەبن) خواش هەمیشە زانا و دانایە (بەوەی کە دەبێتە مایەی خێر و خۆشیتان).

وَإِذَا بَلَغَ الْأَطْفَالُ مِنكُمُ الْحُلُمَ فَلْيَسْتَأْذِنُوا كَمَا اسْتَأْذَنَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (59)

هەر کاتێک منداڵەکانتان باڵغ بوون، با ئەوانیش مۆڵەت بخوازن، وەکوو چۆن کەسانی پێش ئەمان مۆڵەتیان خواستووە (لە کاتی هاتوچۆکردنی ژووری دایک و باوکدا)، ئا بەو شێوەیە خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە و خوا زانا و دانایە (بە بەرژەوەندییەکانتان).

وَالْقَوَاعِدُ مِنَ النِّسَاءِ اللَّاتِي لَا يَرْجُونَ نِكَاحًا فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَن يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ غَيْرَ مُتَبَرِّجَاتٍ بِزِينَةٍ ۖ وَأَن يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌ لَّهُنَّ ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (60)

ئەو ئافرەتە پیر و پەککەوتانەی کە بەتەمای شوو کردن نین، قەی ناکات ئەگەر هەندێک لە پۆشاکیان دابنێن، لە کاتێکدا جوانیی خۆیان دەرنەخەن، خۆ ئەگەر پۆشتە بن ئەوە چاکترە بۆیان، خوایش بیسەر و زانایە (بە نییەت و خەتەرە و خەیاڵی دڵەکان).

لَّيْسَ عَلَى الْأَعْمَىٰ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْأَعْرَجِ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْمَرِيضِ حَرَجٌ وَلَا عَلَىٰ أَنفُسِكُمْ أَن تَأْكُلُوا مِن بُيُوتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ آبَائِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أُمَّهَاتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ إِخْوَانِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخَوَاتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَعْمَامِكُمْ أَوْ بُيُوتِ عَمَّاتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخْوَالِكُمْ أَوْ بُيُوتِ خَالَاتِكُمْ أَوْ مَا مَلَكْتُم مَّفَاتِحَهُ أَوْ صَدِيقِكُمْ ۚ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَأْكُلُوا جَمِيعًا أَوْ أَشْتَاتًا ۚ فَإِذَا دَخَلْتُم بُيُوتًا فَسَلِّمُوا عَلَىٰ أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِّنْ عِندِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (61)

کوێر و نابینا گوناهـ و گلەییان لەسەر نییە، هەر وەها شەل، نەخۆش، هەر وەها خۆیشتان، کە خواردن بخۆن لە ماڵی خۆتان یان ماڵی باوکتان یان ماڵی دایکتان، یان ماڵی براکانتان یان ماڵی خوشکەکانتان، یان ماڵی مامەکانتان یان ماڵی پوورەکانتان (خوشکانی باوک)، یان لە ماڵی خاڵەکانتان یان لە ماڵی پوورەکانتان (خوشکانی دایک)، یان ئەو ماڵەی کە کلیلی لای ئێوەیە، یان ماڵی هاوەڵتان، هیچ گوناهتان ناگات کە بەکۆمەڵ (لەسەر یەک سفرە) نان بخۆن یاخود جیا بە جیا، هەر کاتێک چوونە هەر ماڵێک، سەلام لە خۆتان بکەن و سەلام لە یەکتر بکەن، سەلامێک لەلایەن خوای گەورەوە، کە پڕە لە بەرەکەت و فەڕ و جوانی و پاکی، ئا بەو شێوەیە خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە بۆ ئەوەی بیر و هۆش بکەنەوە و لێکی بدەنەوە (کە چ پەروەردگارێکی دڵسۆز و غەمخوارمان هەیە، چۆن دەیەوێت ژیانمان بەشێوەیەک ڕێک بخات کە بە خۆشی و شادی پێکەوە بژین، دوور لە گرفت و کێشەی دەروونی و ڕەوشتی و کۆمەڵەیەتی).

إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَإِذَا كَانُوا مَعَهُ عَلَىٰ أَمْرٍ جَامِعٍ لَّمْ يَذْهَبُوا حَتَّىٰ يَسْتَأْذِنُوهُ ۚ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَأْذِنُونَكَ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ۚ فَإِذَا اسْتَأْذَنُوكَ لِبَعْضِ شَأْنِهِمْ فَأْذَن لِّمَن شِئْتَ مِنْهُمْ وَاسْتَغْفِرْ لَهُمُ اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (62)

بەڕاستی ئیمانداران ئەوانەن کە باوەڕیان هێناوە بە خوا و بە پێغەمبەرەکەی و هەر کاتێک کۆ دەبنەوە لە خزمەتیدا بۆ کارێکی گرنگ و پێویست کە هاوکاریی دەوێت، ناڕۆن و (خۆیان نادزنەوە) هەتا مۆڵەت نەخوازن، بەڕاستی ئەوانەی کە مۆڵەتت لێ دەخوازن هەر ئەو کەسانەن کە باوەڕیان بە خوا و پێغەمبەرەکەی هەیە، هەر کاتێک بۆ کارێکی تایبەتی خۆیان داوای مۆڵەتیان لێ کردیت، ئەوە مۆڵەتی ئەوانە بدە کە دەتەوێت و داوای لێخۆشبوونیشیان لە خوا بۆ بکە، بەڕاستی خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە.

لَّا تَجْعَلُوا دُعَاءَ الرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَاءِ بَعْضِكُم بَعْضًا ۚ قَدْ يَعْلَمُ اللَّهُ الَّذِينَ يَتَسَلَّلُونَ مِنكُمْ لِوَاذًا ۚ فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (63)

(ئەی یاوەران) نەکەن بانگی پێغەمبەر بکەن، وەک ئەوەی خۆتان لە نێوان یەکتردا بانگی یەک دەکەن (چونکە دەبێت قەدری پێغەمبەری خوا صلی الله علیه و سلم تایبەتی بێت) بێگومان خوا دەزانێت بەوانەی کە خۆیان پەنهان دەکەن و خۆ دەدزنەوە لە کار و فرمان، دەبا ئەوانەی کە سەرپێچی لە فەرمانی دەکەن بترسن لەوەی کە تووشی تاقیکردنەوەیەکی سەخت، یان تووشی سزایەکی بەئێش ببن.

أَلَا إِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ قَدْ يَعْلَمُ مَا أَنتُمْ عَلَيْهِ وَيَوْمَ يُرْجَعُونَ إِلَيْهِ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا ۗ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (64)

ئاگادار بن کە هەر چی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە خوا خاوەنیانە، زۆر بە چاکی دەزانێت ئێوە چی دەکەن و خەریکی چین، ئەو ڕۆژەش کە دەبرێنەوە بۆ لای هەواڵی هەموو ئەو کارانەیان پێ دەڵێت کە ئەنجامیان داوە و خوا هەمیشە بە هەموو شتێک ئاگا و زانایە.

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî سه شنبه بیست و پنجم اردیبهشت ۱۳۹۷ |