بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ
قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ (1)
(ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم ئەی ئیماندار) بڵێ: ئەو خوایەی کە ناوی «الله» ـە خوایەکی تاک و تەنهایە (بێهاوەڵوهاوتایە).
اللَّهُ الصَّمَدُ (2)
خوا زاتێکی پایەدار و دەسەڵاتدارە، نیازی بە کەس نییە و هەموویان ئاتاجی ئەون، هەر ئەو دەتوانێ بەڵا و ناخۆشی لابەرێت و پێویستی و داخوازییەکانمان جێبەجێ بکات.
لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ (3)
هیچ کەسی لێ نەبووە و خۆشی لە کەس نەبووە.
وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ (4)
هەرگیز هاوتا و هاوشێوە و دەسەڵاتدارێکی تر نییە کە لە بەرانبەریەوە بوەستێت و هاوشانی بێت.