بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ

 

هَلْ أَتَىٰ عَلَى الْإِنسَانِ حِينٌ مِّنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُن شَيْئًا مَّذْكُورًا (1)

بەڕاستی ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژگار بەسەر ئادەمیزادا هات کە شتێکی وا نەبوو ناو ببرێت.

إِنَّا خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن نُّطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَّبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا (2)

بێگومان ئێمە ئینسانمان درووست کرد لە تێکەڵەیەک (لە سەرەمێکوتەیەکی بچووک و هێلکۆکەیەک) لە کاتێکدا دەمانەوێت تاقیی بکەینەوە، هەر بۆیە دەزگای بیستن و بینینمان پێ بەخشی.

إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا (3)

بەڕاستی ئێمە ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگەی ڕاست، بە ئازادی دەتوانێت ببێتە کەسایەتییەکی ئیماندار و سوپاسگوزار، یان بێباوەڕ و خوانەناس.

إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ سَلَاسِلَ وَأَغْلَالًا وَسَعِيرًا (4)

بەڕاستی با بزانێت کە ئێمە چەندەها کۆت و زنجیر و ئاگری هەڵگیرساومان ئامادە کردووە بۆ بێباوەڕان.

إِنَّ الْأَبْرَارَ يَشْرَبُونَ مِن كَأْسٍ كَانَ مِزَاجُهَا كَافُورًا (5)

بێگومان چاکان و پاکانیش لە پەرداخێکی پڕشەرابدا دەخۆنەوە، کە ئاوێتەکەی لە سەرچاوەی کافوورەوەیە.

عَيْنًا يَشْرَبُ بِهَا عِبَادُ اللَّهِ يُفَجِّرُونَهَا تَفْجِيرًا (6)

کە کانییەکە بەندەکانی خوا لێی دەخۆنەوە لە هەر شوێنێکدا بیانەوێت هەڵی دەقوڵێنن و فوارە دەکات.

يُوفُونَ بِالنَّذْرِ وَيَخَافُونَ يَوْمًا كَانَ شَرُّهُ مُسْتَطِيرًا (7)

ئەو بەختەوەرانە، یەکێک لە سیفاتەکانیان ئەوەیە: وەفا بە نەزر دەکەن، یاخود بەڵێنێکیان دا وەفادارن و ئەنجامی دەدەن و بیمیان هەیە لە ڕۆژێک کە شەڕی لێ دەبارێت و پرشوبڵاوە...

وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا (8)

هەر وەها نان و خۆراک دەبەخشن، ئەگەرچی خۆشەویستیش بێت لایان، بە هەژار و هەتیو و دیلەکان.

إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا (9)

دەڵێن: بێگومان ئێمە ئەم خۆراکەتان هەر لەبەر خوا و بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی ئەو پێ دەبەخشین، نە پاداشتمان لێتان دەوێت نە سوپاس.

إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوْمًا عَبُوسًا قَمْطَرِيرًا (10)

هەر وەها دەڵێن: ئەم کارە بۆیە دەکەین چونکە لە ڕۆژێکی تاڵ و گرژ و ڕەش و تاریک دەترسین، کە پەروەردگارمان پێشی دەهێنێت.

فَوَقَاهُمُ اللَّهُ شَرَّ ذَٰلِكَ الْيَوْمِ وَلَقَّاهُمْ نَضْرَةً وَسُرُورًا (11)

جا خوای گەورەش لە شەڕ و ناخۆشی و نەهامەتیی ئەو ڕۆژە پاڕاستنی و ڕووی گەش و شادمانی پێ بەخشین.

وَجَزَاهُم بِمَا صَبَرُوا جَنَّةً وَحَرِيرًا (12)

لە پاداشتی خۆگری و ئارامگرییاندا بەهەشت و ئاوریشمی پێ بەخشین.

مُّتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الْأَرَائِكِ لَا يَرَوْنَ فِيهَا شَمْسًا وَلَا زَمْهَرِيرًا (13)

ئەو بەختەوەرانە لەسەر کورسی و قەنەفە ڕازاوەکان شانیان داداوە، نە گەرمای خۆر بێزاریان دەکات، نە کزەبا و سەرما سەغڵەتیان دەکات.

وَدَانِيَةً عَلَيْهِمْ ظِلَالُهَا وَذُلِّلَتْ قُطُوفُهَا تَذْلِيلًا (14)

سێبەری درەختە جوانەکان بەسەر شوێنە خۆشەکانیاندا ڕاخراوە و لێکردنەوەی میوەکانیش ئاسانە و ملکەچ کراوە.

وَيُطَافُ عَلَيْهِم بِآنِيَةٍ مِّن فِضَّةٍ وَأَكْوَابٍ كَانَتْ قَوَارِيرَا (15)

هەر وەها لە سوراحی و دۆڵکەی زیودا شەرابیان بۆ دەگێڕن کە دەکرێتە ئەو کوپ و پەرداخانەوە کە لە شووشە و کریستاڵی تایبەت درووست کراون.

قَوَارِيرَ مِن فِضَّةٍ قَدَّرُوهَا تَقْدِيرًا (16)

هەموو دامودەزگای خواردن و خواردنەوەکان لە شووشەی زیوی درووست کراون بەشێوەیەکی جوان و دڵڕفێن.

وَيُسْقَوْنَ فِيهَا كَأْسًا كَانَ مِزَاجُهَا زَنجَبِيلًا (17)

هەر وەها شەرابێکی تریان پێشکەش دەکرێت کە ئاوێتەکەی زەنجەبیلە.

عَيْنًا فِيهَا تُسَمَّىٰ سَلْسَبِيلًا (18)

کە سەرچاوەیەکە لە بەهەشتدا بە سەلسەبیل ناو دەبرێت.

وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَانٌ مُّخَلَّدُونَ إِذَا رَأَيْتَهُمْ حَسِبْتَهُمْ لُؤْلُؤًا مَّنثُورًا (19)

ئینجا نەوجەوانانی هەمیشەلاو و ڕووخۆش و جوان و پاک، بەناویاندا دەگەڕێن (قسەی خۆش و سروودی بەتام دەڵێن) کاتێک دەیانبینیت وا دەزانیت مروارین و بەو ناوەدا بڵاو بوونەتەوە.

وَإِذَا رَأَيْتَ ثَمَّ رَأَيْتَ نَعِيمًا وَمُلْكًا كَبِيرًا (20)

کاتێکیش بە هەر لایەکدا چاو دەگێڕیت، ئەوە ناز و نیعمەتی نەبڕاوە و بێئەندازە و دەسەڵاتێکی گەورە دەبینیت لە باخ و باخات و کۆشک و تەلار و دیمەنی جوان و فراوانی بێسنوور.

عَالِيَهُمْ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضْرٌ وَإِسْتَبْرَقٌ وَحُلُّوا أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٍ وَسَقَاهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًا طَهُورًا (21)

پۆشاکی بەختەوەران ئاوریشمی سەوزی تەنکە کە بەسەر پۆشاکی ئاوریشمی ئەستووردا لەبەریان کردووە، بە بازنی زیوی ڕازێنراونەتەوە، ئینجا لەلایەن پەروەردگاریانەوە شەرابی پاک و بێگەرد و خاوێنیان پێشکەش کراوە.

إِنَّ هَٰذَا كَانَ لَكُمْ جَزَاءً وَكَانَ سَعْيُكُم مَّشْكُورًا (22)

پاشان پەروەردگاریان پێیان دەفەرمێت: بەڕاستی ئەم پاداشتە شایستەی ئێوەیە، هەوڵ و کۆشش و کار و کردەوەی ئێوە شایانی سوپاس و ڕێزە... (بێگومان خوای گەورە بەم سوپاسگوزارییە ئەوەندەی تر بەختەوەران دڵخۆش دەکات).

إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْقُرْآنَ تَنزِيلًا (23)

دڵنیاش بە (ئەی محمد صلی الله علیه و سلم) هەر ئێمە قورئانمان بۆ تۆ دابەزاندووە بەشبەش (تا خەڵکی پێ بێدار بکەیتەوە).

فَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تُطِعْ مِنْهُمْ آثِمًا أَوْ كَفُورًا (24)

کەواتە خۆڕاگر بە بۆ فەرمانی پەروەردگارت، نەکەیت ملکەچ و فەرمانبەرداری تاوانباران و بێباوەڕان بیت.

وَاذْكُرِ اسْمَ رَبِّكَ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (25)

ئینجا بەردەوام یادی پەروەردگارت بکە و ناوی پیرۆزی با ویردی سەر زارت بێت، لە بەرەبەیان و دەمەوئێواراندا.

وَمِنَ اللَّيْلِ فَاسْجُدْ لَهُ وَسَبِّحْهُ لَيْلًا طَوِيلًا (26)

لە شەوگاریشدا سوژدەی بۆ ببە و تەسبیحات و ستایشی لە هەندێکی شەودا زۆر بکە.

إِنَّ هَٰؤُلَاءِ يُحِبُّونَ الْعَاجِلَةَ وَيَذَرُونَ وَرَاءَهُمْ يَوْمًا ثَقِيلًا (27)

بەڕاستی زۆربەی ئەو خەڵکە سەرگەردانە حەزیان لە ژیانی ئەم دنیا تەمەنکۆتایەیە کە بەخێرایی تێ دەپەڕێت و ڕۆژێکی سەخت و سەنگین پشتگوێ دەخەن و حسابی بۆ ناکەن.

نَّحْنُ خَلَقْنَاهُمْ وَشَدَدْنَا أَسْرَهُمْ وَإِذَا شِئْنَا بَدَّلْنَا أَمْثَالَهُمْ تَبْدِيلًا (28)

بۆ بیر ناکەنەوە، خۆ هەر ئێمە درووستمان کردوون ئەندامەکانی لەشیانمان پێکەوە بەستووە، کاتێکیش بمانەوێت ئەمانە لادەبەین و بە کەسانی تر سەر زەوی ئاوەدان دەکەینەوە.

إِنَّ هَٰذِهِ تَذْكِرَةٌ فَمَن شَاءَ اتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِ سَبِيلًا (29)

بەڕاستی ئەم سووڕەتە و سەرجەم ئایەتەکانی قورئان ئامۆژگارییە، جا ئەوەی ئارەزووی بەهەشتی هەیە، ئەوە بۆ لای خوا ڕێگە و ڕێباز دەگرێتە بەر.

وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا (30)

دڵنیاش بن ئێوە هیچتان پێ ناکرێت و هیچ کارێکتان پێ ئەنجام نادرێت مەگەر خوا ویستی لەسەر بێت، بێگومان ئەو خوایە زانا و دانایە دەزانێت کێ شایستەی هیدایەتە، داناشە لە هیدایەتدانی بەندە چاکەکاندا.

يُدْخِلُ مَن يَشَاءُ فِي رَحْمَتِهِ وَالظَّالِمِينَ أَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (31)

ئینجا ئەو کەسەی خوا بیەوێت و خۆشی هەوڵ بدات، دەیخاتە ژێر سایەی ڕەحمەتی خۆیەوە و بۆ ستەمکارانیش سزای بەئێشی ئامادە کردووە.

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî جمعه چهاردهم آبان ۱۳۹۵ |