بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ

 

الْقَارِعَةُ (1)

(یەکێکە لە ناوەکانی ڕۆژی قیامەت) واتە: ئەو گرمەیەی دڵان دەلەرزێنێت.

مَا الْقَارِعَةُ (2)

ئاخۆ «القارعە» چی بێت؟ 

وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْقَارِعَةُ (3)

(تۆ ئەی ئینسان) چی فێری کردوویت کە «القارعە» چییە؟!

يَوْمَ يَكُونُ النَّاسُ كَالْفَرَاشِ الْمَبْثُوثِ (4)

ئەو ڕۆژە خەڵکی وەکوو پەپوولەی سەرگەردان پەرشوبڵاو دەبنەوە.

وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ الْمَنفُوشِ (5)

کێوەکانیش وەکوو خوریی شیکراوەیان لێ دێت (سووک دەبن و چاڵوچۆڵیان پێ پڕ دەکرێتەوە).

فَأَمَّا مَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ (6)

جا ئەوەی تەرازووی خێری سەنگین بێت.

فَهُوَ فِي عِيشَةٍ رَّاضِيَةٍ (7)

ئەوە لە بارودۆخێکی خۆش و ئاسوودەدا ژیان دەباتە سەر و زۆر پێی ڕازییە.

وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ (8)

ئەوەش تەرازووی (خێر و چاکەی) سووک بێت (گوناهی زۆر بێت).

فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ (9)

ئەوە دایکی ئەو دۆزەخە (باوەشی بۆ کردۆتەوە).

وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ (10)

جا تۆ چووزانی (هاویە) چییە؟!

نَارٌ حَامِيَةٌ (11)

ئاگرێکی زۆر سووتێنەر و بڵێسەدارە (هەرگیز خامۆش نابێت و تینی کەم ناکات و لە کۆڵی نابێتەوە).

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî جمعه چهاردهم اسفند ۱۳۹۴ |