بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ

 

قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ (1)

بەڕاستی ئەو بڕوادارانە سەرکەوتوو و سەرفراز بوون...

الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ (2)

ئەوانەش ئەوانەن کە لە نوێژەکانیاندا ملکەچ و دڵارام و دڵدامەزراون و دڵیان لای خوایە...

وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ (3)

ئەوانەش کە لە گوفتاری بێسوود و کرداری نابەجێ و بێهوودە دوورەپەرێزن...

وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ (4)

هەر وەها ئەوانەش کە زەکاتی ماڵیان دەردەکەن...

وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5)

ئەوانەش کە پارێزەری داوێنی خۆیانن...

إِلَّا عَلَىٰ أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (6)

جگە لەگەڵ هاوسەران و کەنیزەکەکانیاندا نەبێت، کە ئەوە جێگەی لۆمە و سەرزەنشت نییە، (لە بارودۆخی نائاسایدا بەهۆی جەنگەوە ئافرەتانی موسڵمان دەکەونە دەست دوژمنان و دەستدرێژیی بێسنوور دەکرێتە سەریان، دوور نییە ئافرەتانی دوژمن نەکەوێتە دەست ئیمانداران، ئەو کاتە تەنها یەک کەس دەبێتە هاوسەری و بە ڕێزەوە ڕەفتاری لەگەڵ دەکات).

فَمَنِ ابْتَغَىٰ وَرَاءَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْعَادُونَ (7)

جا ئەوەی جگە لەو سنوورە دیاریکراوە، ڕێگە و ڕێبازی تر بگرێتە بەر، ئەو جۆرە کەسانە بە یاخی و لەسنووردەرچوو دەژمێردرێن.

وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ (8)

هەر وەها ئەوانەی کە چاودێریی ئەمانەت و پەیمانەکانیان دەکەن (خیانەت و فێڵ ناکەن).

وَالَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (9)

ئەوانەش کە پابەندی نوێژەکانن و لە کاتی خۆیدا بە ڕێکوپێکی ئەنجامی دەدەن و دەیپارێزن.

أُولَٰئِكَ هُمُ الْوَارِثُونَ (10)

ئا ئەوانە میراتگران و خاوەنانی بەهەشتن.

الَّذِينَ يَرِثُونَ الْفِرْدَوْسَ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (11)

ئەوانە دەبنە خاوەنی بەهەشتی فیردەوس (کە بەرزترین و بەنرخترین بەهەشتە) و بۆ هەمیشە ژیانی نەبڕاوەی تیادا دەبەنە سەر (لەو پەڕی لاوێتی و تەندرووستی و ئاسوودەییدا).

وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ (12)

سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە ئادەمیزادمان لە ئاوێتەیەکی پێکهاتوو لە قوڕ بەدی هێناوە.

ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ (13)

لەوەو دوا لە جێگەیەکی پارێزراو و لەباردا (کە منداڵدانی دایکە) لە شێوەی نوتفەیەکی زۆر بچووکدا دامان مەزراندووە.

ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ ۚ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ (14)

لەوەودوا نوتفەکەمان کردووە بە خۆهەڵواسەرێک (سەرەمێکوتەیەک) پاشان خۆهەڵواسەرەکەمان کردووە بە گۆشتپارەیەک، ئینجا (شێوازی) گۆشتپارەکەمان بە پەیکەری ئێسک گۆڕیوە و بە گۆشت پەیکەری ئێسکەکەمان داپۆشیوە، ئەوسا لە شێوەیەکی تردا دەرمان هێناوە (کە شێوەی ئادەمیزادێکی ڕێکوپێکە و ڕۆحی پێ بەخشراوە)، بەڕاستی خوای مەزن بەرز و پیرۆز و موبارەکە و چاکترین بەدیهێنەر و چاکترین درووستکارە.

ثُمَّ إِنَّكُم بَعْدَ ذَٰلِكَ لَمَيِّتُونَ (15)

بێگومان سەرەنجام ئێوە هەر دەبێت بمرن (لە توێی خاکدا دەبێت مەنزڵ بگرن).

ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ (16)

پاشان دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا زیندوو بکرێنەوە (بۆ پاداشت و لێپرسینەوە).

وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَائِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ الْخَلْقِ غَافِلِينَ (17)

سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە لە ڕاسەرتانەوە حەوت چین ئاسمانمان درووست کردووە و ئێمە هەرگیز لە درووستکراوان غافڵ و بێئاگا نین (هیچ شتێکمان لێ بزر نابێت و هیچ شتێک پشتگوێ ناخەین).

وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الْأَرْضِ ۖ وَإِنَّا عَلَىٰ ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ (18)

هەر ئێمە لە ئاسمانەوە بەئەندازە و نەخشەیەکی دیاریکراو بارانمان باراندووە و ئینجا لە ناخی زەویدا جێگیرمان کردووە، بێگومان ئێمە بە جۆرەها شێوە دەتوانین ئەو ئاوە لەناو بەرین و ئەو سەرچاوانە وشک بکەین.

فَأَنشَأْنَا لَكُم بِهِ جَنَّاتٍ مِّن نَّخِيلٍ وَأَعْنَابٍ لَّكُمْ فِيهَا فَوَاكِهُ كَثِيرَةٌ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (19)

ئێمە بەهۆی ئەو ئاوەوە چەندەها باخ و باخاتی خورما و ڕەزمان بەدی هێناوە بۆتان، (لەو باخ و باخچانەدا) میوەهاتی جۆراوجۆری زۆروزەبەندمان بۆ بەدی هێناون، لە هەندێکیان دەخۆن.

وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِن طُورِ سَيْنَاءَ تَنبُتُ بِالدُّهْنِ وَصِبْغٍ لِّلْآكِلِينَ (20)

درەختێکمان بۆ ڕوواندوون کە لە کێوی «طور» لە بیابانی سینا سەوز دەبێت کە ڕۆن و چەوریی لێ دەردەهێنرێت و ئامادەیە بۆ کەسانێک کە دەیخۆن (مەبەست درەختی زەیتوونە کە هەمیشە سەوزە و تەمەندرێژە و بێئەرکە و کالیسیۆم و ئا‌سن و فۆسفۆڕ و ڤیتامینی جۆراوجۆرو پڕۆتینی تێدایە، گەلێک دەوا و دەرمانیشی لێ دەردەهێنرێت).

وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً ۖ نُّسْقِيكُم مِّمَّا فِي بُطُونِهَا وَلَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ كَثِيرَةٌ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ (21)

بەڕاستی لە بەدیهاتنی ماڵاتیشدا جێگەی سەرنج و پەندە بۆتان کە ورد ببنەوە و بەدیهێنەری جوانکار بناسن) جا لەوەی کە لە سکیاندا بەدی دێت (مەبەست شیرە) دەرخوارتان دەدەین و چەندەها کەڵکی زۆری تری هەیە بۆتان (لە پێستیان، لە خوری و موویان... هتد) هەر وەها لێشیان دەخۆن (گۆشت و جگەر و سەروپێیان بە جۆرەها شێوە ئامادە دەکەن و خواردنی خۆشیان لێ درووست دەکەن).

وَعَلَيْهَا وَعَلَى الْفُلْكِ تُحْمَلُونَ (22)

لەسەر پشتی هەندێک لەو گیاندارانەش هەڵدەگیرێن و لەسەر کەشتییەکانیش (دەگوێزرێنەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر لەگەڵ کەلوپەل و پێداویستییەکانتاندا).

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ ۖ أَفَلَا تَتَّقُونَ (23)

سوێند بێت بێگومان ئێمە «نوح» پێغەمبەرمان ڕەوانە کرد بۆ سەر قەومەکەی، جا پێی وتن: ئەی قەوم و گەلم هەر خوا بپەرستن، چونکە هیچ خوایەکی ترتان نییە جگە لەو، ئایا خۆتان لە خەشم و قینی ناپارێزن؟!

فَقَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن قَوْمِهِ مَا هَٰذَا إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُرِيدُ أَن يَتَفَضَّلَ عَلَيْكُمْ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَأَنزَلَ مَلَائِكَةً مَّا سَمِعْنَا بِهَٰذَا فِي آبَائِنَا الْأَوَّلِينَ (24)

جا ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون لە دەستەی دەسەڵاتداری قەومەکەی وتیان: (گوێی بۆ مەگرن) ئەم پیاوە هەر کەسێکی وەک ئێوەیە، زیاتر نییە، دەیەوێت خۆی بکاتە گەورەتان! ئەگەر خوا بیویستایە پێغەمبەرێک بنێرێت، ئەوە فریشتەی دادەبەزاند، ئێمە ئەم هەواڵەمان لە باب و باپیرانی پێشووەوە نەبیستووە.

إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ بِهِ جِنَّةٌ فَتَرَبَّصُوا بِهِ حَتَّىٰ حِينٍ (25)

ئەمە جگە لەوەی کە پیاوێکە شێتی سەری لێ داوە، هیچی تر نییە، کە واتە تا ماوەیەک مۆڵەتی بدەن و وازی لێ بهێنن، (یان کۆڵ دەدات، یان دەمرێت!).

قَالَ رَبِّ انصُرْنِي بِمَا كَذَّبُونِ (26)

ئەوسا «نوح» وتی: پەروەردگارا، سەرکەوتنم پێ ببەخشە چونکە بڕوایان پێ نەکردم.

فَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ أَنِ اصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا فَإِذَا جَاءَ أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ ۙ فَاسْلُكْ فِيهَا مِن كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ مِنْهُمْ ۖ وَلَا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا ۖ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ (27)

ئینجا ئێمەش ئاگادارمان کرد کە کەشتییەکە درووست بکە لەژێر چاودێری و نیگای ئێمەدا، جا هەر کاتێک فەرمانی ئێمە دەرچوو، تەنوورەکە فووارەی کرد و ئاوی لێ دەرهات، ئەوە لە هەموو جۆرێک جووتێک سوار بکە، هەر وەها خاووخێزانت جگە لەوانەی کە پێشتر بڕیاری غەرقبوونیان لەسەر دراوە، جا دەربارەی ئەوانەی کە ستەمیان کرد و (باوەڕیان نەهێنا) لێم مەپاڕێرەوە، چونکە بەڕاستی ئەوانە هەموو نوقمکراون (لە زریانەکەدا).

فَإِذَا اسْتَوَيْتَ أَنتَ وَمَن مَّعَكَ عَلَى الْفُلْكِ فَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي نَجَّانَا مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (28)

جا کاتێک خۆت و ئەوانەی هاوڕێ و یاوەرتن لەسەر کەشتییەکە سوار بوون (ئەی «نوح» تۆ) ئەوە بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە ڕزگاری کردین لە دەست قەومی ستەمکار.

وَقُل رَّبِّ أَنزِلْنِي مُنزَلًا مُّبَارَكًا وَأَنتَ خَيْرُ الْمُنزِلِينَ (29)

هەر وەها بڵێ: پەروەردگارا لە شوێنێکی موبارەک و پیرۆز دام بەزێنە. چونکە تۆ چاکترین زاتێکی بۆ ئەوەی لە شوێنی موبارەک و پیرۆزدا دامان بەزێنیت (ئیتر کەشتییەکە لەسەر کێوی «جودی» لە «باکووری کوردستان» لەنگەری گرت).

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ وَإِن كُنَّا لَمُبْتَلِينَ (30)

بەڕاستی ئا لەو بەسەرهاتەدا چەندەها نیشانە و بەڵگەی ئاشکرا هەیە، بێگومان ئێمە (بە جۆرەها شێوە و لە هەموو سەردەمێکدا) خەڵکی تاقی دەکەینەوە.

ثُمَّ أَنشَأْنَا مِن بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ (31)

لەوەودوا لە دوای ئەوان قەوم و نەوەیەکی ترمان بەدی هێنا.

فَأَرْسَلْنَا فِيهِمْ رَسُولًا مِّنْهُمْ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ ۖ أَفَلَا تَتَّقُونَ (32)

ئینجا پێغەمبەرێکمان هەر لە خۆیان بۆ ڕەوانە کردن، (پێی وتن): تەنها خوا بپەرستن، جگە لەو زاتە خوایەکی ترتان نییە، جا ئەوە لێی ناترسن؟ ئەوە خۆتان لە خەشم و قینی ناپارێزن؟!

وَقَالَ الْمَلَأُ مِن قَوْمِهِ الَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِلِقَاءِ الْآخِرَةِ وَأَتْرَفْنَاهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا مَا هَٰذَا إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يَأْكُلُ مِمَّا تَأْكُلُونَ مِنْهُ وَيَشْرَبُ مِمَّا تَشْرَبُونَ (33)

ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون لە دەستەی دەسەڵاتداری قەومەکەی و بڕوایان بە پێشهاتی قیامەت و زیندووبوونەوە و لێپرسینەوە نەبوو و لە ژیانی دنیادا لە ناز و نیعمەتی زۆر بەهرەوەرمان کردبوون وتیان، ئەم پێغەمبەرە تەنها بەشەرێکە وەک ئێوە، لەو شتانە دەخوات کە ئێوە لێی دەخۆن و لەو شتانە دەخواتەوە کە ئێوە لێی دەخۆنەوە.

وَلَئِنْ أَطَعْتُم بَشَرًا مِّثْلَكُمْ إِنَّكُمْ إِذًا لَّخَاسِرُونَ (34)

جا ئەگەر ملکەچ و فەرمانبەرداری بەشەرێکی وەکوو خۆتان ببن، ئەوە بەڕاستی ئیتر ئێوە خەسارەتمەند و زەرەرمەندن!

أَيَعِدُكُمْ أَنَّكُمْ إِذَا مِتُّمْ وَكُنتُمْ تُرَابًا وَعِظَامًا أَنَّكُم مُّخْرَجُونَ (35)

ئایا هەڕەشەتان لێ دەکات بەوەی کاتێک بمرن و ببنەوە بە خاک و ئێسک، ئێوە دەرئەهێنرێنەوە و زیندوو دەکرێنەوە و لە خاک دەربهێنرێنەوە؟!

هَيْهَاتَ هَيْهَاتَ لِمَا تُوعَدُونَ (36)

دوورە و زۆر دوورە ئەو هەڕەشەیەی کە لێتان دەکرێت بێتە دی و (زیندوو بکرێنەوە)!

إِنْ هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ (37)

ژیان تەنها ژیانی ئەم دنیایە‌مانە و هیچی تر نییە، دەژین و دەمرین و ئێمە زیندوو ناکرێینەوە!

إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا وَمَا نَحْنُ لَهُ بِمُؤْمِنِينَ (38)

ئەم پیاوە (مەبەست پێغەمبەرەکەیانە) درۆ بۆ خوا هەڵدەبەستێت، ئێمەش بڕوای پێ ناکەین!

قَالَ رَبِّ انصُرْنِي بِمَا كَذَّبُونِ (39)

(ئەمیش وەک «نوح») وتی: پەروەردگارا! سەرکەوتنم پێ ببەخشە چونکە ئەوانە منیان بەدرۆ زانی و بڕوایان پێ نەکردم.

قَالَ عَمَّا قَلِيلٍ لَّيُصْبِحُنَّ نَادِمِينَ (40)

خوای گەورە فەرمووی: دڵنیا بە بەم زووانە پەشیمان دەبنەوە.

فَأَخَذَتْهُمُ الصَّيْحَةُ بِالْحَقِّ فَجَعَلْنَاهُمْ غُثَاءً ۚ فَبُعْدًا لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (41)

ئەوسا دەنگێکی بەهێز (دڵی پچڕاندن و مێشکی تەقاندن) کردمانن بە کەف و کوڵ و چیلکە و چەوێڵی سەر ئاو، دەبا لەوەولاتر چن قەومی ستەمکار.

ثُمَّ أَنشَأْنَا مِن بَعْدِهِمْ قُرُونًا آخَرِينَ (42)

پاشان لە دوای ئەوان چەند قەومێکی ترمان هێنایە کایەوە (ساڵەها ژیان و لە ناز و نیعمەت بەهرەوەر بوون).

مَا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَأْخِرُونَ (43)

هەر میللەتێک کاتێک بڕیاری لەناوبردنی دەدرێت، ئەو بڕیارە نە پێش دەکەوێت نە دوا دەخرێت بەڵکوو لە کاتوساتی خۆیدا ڕوو دەدات.

ثُمَّ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا تَتْرَىٰ ۖ كُلَّ مَا جَاءَ أُمَّةً رَّسُولُهَا كَذَّبُوهُ ۚ فَأَتْبَعْنَا بَعْضَهُم بَعْضًا وَجَعَلْنَاهُمْ أَحَادِيثَ ۚ فَبُعْدًا لِّقَوْمٍ لَّا يُؤْمِنُونَ (44)

پاشان پێغەمبەرانی خۆمانمان یەک بە دوای یەک ڕەوانە کرد، هەر ئوممەتێک کاتێک پێغەمبەری لە خۆی بۆ ڕەوانە دەکرا (زۆربەیان بەرنامەکەیان) بە درۆ دەزانی. ئێمەش ئەو میللەتەمان بەشوێن یەکدا (لەناو برد) و کردمانن بە باس و خواسی ناو خەڵکی و (پەند و عیبرەت)، دەبا ئەو کەسانەی باوەڕ ناهێنن لەوەولاتر چن.

ثُمَّ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ وَأَخَاهُ هَارُونَ بِآيَاتِنَا وَسُلْطَانٍ مُّبِينٍ (45)

پاشان مووسا و هاروونی برایمان ڕەوانە کرد هاوڕێ لەگەڵ نیشانە و بەڵگە و موعجیزەکانماندا و بەڵگەی بەهێزمان پێ بەخشین (لەسەر ڕاستیی پەیامەکەیان)...

إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا قَوْمًا عَالِينَ (46)

بۆ سەر فیرعەون و دارودەستەکەی، کەچی خۆیان بە گەورە زانی و قەومێکی لووتبەرز بوون.

فَقَالُوا أَنُؤْمِنُ لِبَشَرَيْنِ مِثْلِنَا وَقَوْمُهُمَا لَنَا عَابِدُونَ (47)

(فیرعەون و دارودەستەکەی) وتیان: ئایا ڕەوایە ئێمە باوەڕ بە دوو بەشەری وەک خۆمان بکەین، لە کاتێکدا کە قەومەکەیان ئێمە دەپەرستن و (خزمەتکاری ئێمەن).

فَكَذَّبُوهُمَا فَكَانُوا مِنَ الْمُهْلَكِينَ (48)

(دوای چەندەها ساڵ لە هەوڵ و کۆششی ئەو دوو پێغەمبەرە) هەر باوەڕیان پێ نەکردن و بە درۆیان زانین، بۆیە چوونە ڕیزی تیاچووەکانەوە.

وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ (49)

سوێند بەخوا بێگومان ئێمە تەوراتمان بەخشی بە مووسا بۆ ئەوەی قەومەکەی ڕێبازی هیدایەت بگرنە بەر.

وَجَعَلْنَا ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ آيَةً وَآوَيْنَاهُمَا إِلَىٰ رَبْوَةٍ ذَاتِ قَرَارٍ وَمَعِينٍ (50)

هەر وەها کوڕەکەی مەریەم و دایکیمان کردە بەڵگە و نیشانە (لەسەر تواناییی خۆمان) و ئێمە هەر دووکیانمان حەوانەوە لە شوێنێکی بڵند و خۆش و سازگار و ئاوداردا.

يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا ۖ إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ (51)

ئینجا وتمان: ئەی گرۆی پێغەمبەران، بخۆن لە ڕزق و ڕۆزییە چاک و پاکەکان، کار و کردەوەی چاکیش ئەنجام بدەن، بەڕاستی من زانام بە هەموو ئەو کار و کردەوانەی کە دەیکەن.

وَإِنَّ هَٰذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاتَّقُونِ (52)

هەر ئەمەشە دین و ئایین و بەرنامەی تاک و تەنهای ئێوە، (بەرنامەی یەکخواناسی) و من پەروەردگارتانم، پارێزکار بن و خۆتان لە نافەرمانیی من بپارێزن.

فَتَقَطَّعُوا أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ زُبُرًا ۖ كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ (53)

بەڵام زۆربەی خەڵکی بیر و بۆچوونی خۆیان بەشبەش و پارچەپارچە کرد (لە بەرنامەی یەکخواناسی لایان دا)، هەموو دەستە و تاقمێک بەو بەرنامە و نەخشەیەی هەیانە دڵخۆشن.

فَذَرْهُمْ فِي غَمْرَتِهِمْ حَتَّىٰ حِينٍ (54)

جا وازیان لێ بهێنە با تا ماوەیەک لە گومڕایی و سەرلێشێواوی و سەرگەردانیی خۆیاندا گیر بخۆن.

أَيَحْسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُم بِهِ مِن مَّالٍ وَبَنِينَ (55)

ئایا ئەوانە وا دەزانن کە ئەو ماڵ و سامان و نەوەیەی پێیان دەبەخشین؟! (هۆی ئەوەیە خۆشمان دەوێن)!

نُسَارِعُ لَهُمْ فِي الْخَيْرَاتِ ۚ بَل لَّا يَشْعُرُونَ (56)

نەخێر، وا نییە، مەبەستمانە بەپەلە لە ناز و نیعمەت بەهرەوەریان بکەین؟ بەڵکوو ئەوانە هەستی پێ ناکەن.

إِنَّ الَّذِينَ هُم مِّنْ خَشْيَةِ رَبِّهِم مُّشْفِقُونَ (57)

بەڕاستی ئەوانەی کە ترسی پەروەردگاریان لە دڵدایە و دەترسن لێیان بڕەنجێت...

وَالَّذِينَ هُم بِآيَاتِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ (58)

ئەوانەش بڕوا بە ئایەت و فەرمانەکانی پەروەردگاریان دەهێنن...

وَالَّذِينَ هُم بِرَبِّهِمْ لَا يُشْرِكُونَ (59)

ئەوانەش کە هاوەڵ و هاوبەش و شەریک بۆ پەروەردگاریان بڕیار نادەن...

وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوا وَّقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَىٰ رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ (60)

ئەوانەش کە دەبەخشن لە زەکات و خێر دڵیان دەترسێت، نەوەکوو لێیان وەرنەگیرێت، چونکە ئەوانە بێگومانن کە بۆ لای پەروەردگاریان دەگەڕێنەوە.

أُولَٰئِكَ يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَهُمْ لَهَا سَابِقُونَ (61)

ئا ئەوانە بەپەلەن بۆ ئەنجامدانی هەموو چاکەیەک و پێشبڕکێش دەکەن لە چاکەدا.

وَلَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۖ وَلَدَيْنَا كِتَابٌ يَنطِقُ بِالْحَقِّ ۚ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (62)

ئێمە هیچ ئەرکێک نادەین بەسەر هیچ کەسێکدا مەگەر لە چوارچێوەی توانای خۆیدا، جا ئێمە دۆسییەی تایبەتی هەموو کەسێکمان لایە کە حەقگۆیە (گوفتار و کردارەکانی تێدا تۆمار کراوە، لەبەر ئەوە) ئەوانە هیچ جۆرە ستەمێکیان لێ ناکرێت.

بَلْ قُلُوبُهُمْ فِي غَمْرَةٍ مِّنْ هَٰذَا وَلَهُمْ أَعْمَالٌ مِّن دُونِ ذَٰلِكَ هُمْ لَهَا عَامِلُونَ (63)

بەڵام خوانەناسان لەم نەخشە و بەرنامە و چاکەخوازییانە سەریان دەرناچێت و تێی نا‌گەن، کار و کردەوەی تریشیان هەیە (جیایە لە کردەوەی ئیمانداران) بەردەوام ئەنجامی دەدەن.

حَتَّىٰ إِذَا أَخَذْنَا مُتْرَفِيهِم بِالْعَذَابِ إِذَا هُمْ يَجْأَرُونَ (64)

هەتا ئەو کاتەی بەڵا بەسەر خۆشگوزەران و دەوڵەمەندەکانیاندا دەهێنن، دەستبەجێ ئیتر ئاهـ و ناڵە و گریە و زارییان لێ بەرز دەبێتەوە.

لَا تَجْأَرُوا الْيَوْمَ ۖ إِنَّكُم مِّنَّا لَا تُنصَرُونَ (65)

(لە قیامەتیشدا پێیان دەوترێت) ئەمڕۆ ئیتر ئێوە چرکەتان لێوە نەیەت و هاوار نەکەن، چونکە بێگومان ئێوە لەلایەن ئێمەوە هیچ جۆرە پشتگیرییەکتان لێ ناکرێت.

قَدْ كَانَتْ آيَاتِي تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَكُنتُمْ عَلَىٰ أَعْقَابِكُمْ تَنكِصُونَ (66)

جا ئێوە کاتی خۆی ئایەتەکانی ئێمەتان بەسەردا دەخوێنرایەوە کە چی پشتان تێ دەکرد و بەرەو دوا دەگەڕانەوە و خۆتانتان لێ دەشاردەوە و دژایەتیتان دەکرد.

مُسْتَكْبِرِينَ بِهِ سَامِرًا تَهْجُرُونَ (67)

لە کاتێکدا خۆتان بە گەورە دەزانی لە ئاستیدا شەوگاریشتان بە باس و خواس و گاڵتەپێکردنی ئایەتەکانی ئێمە دەبردە سەر.

أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا الْقَوْلَ أَمْ جَاءَهُم مَّا لَمْ يَأْتِ آبَاءَهُمُ الْأَوَّلِينَ (68)

ئایا (بێباوەڕان) ئەم گوفتارەیان لێک نەداوەتەوە، یاخود وا دەزانن ئەم بەرنامەیەی کە بۆ ئەوان ڕەوانە کراوە بۆ باب و باپیرانی دێرینیان ڕەوانە نەکراوە؟!

أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ (69)

یان ئەوەیە پێغەمبەرەکەیان نەناسیوە و ئەوە بۆتە هۆی ئەوەی بڕوا بە پەیامەکەی نەکەن و دژی بووەستن!

أَمْ يَقُولُونَ بِهِ جِنَّةٌ ۚ بَلْ جَاءَهُم بِالْحَقِّ وَأَكْثَرُهُمْ لِلْحَقِّ كَارِهُونَ (70)

یاخود (بێشەرمانە) دەڵێن: شێتی سەری لێ داوە، نەخێر، وا نییە، بەڵکوو ڕاستی و حەقی بۆ هێناون، بەڵام زۆربەیان ڕقیان لە ڕاستییە و حەز لە حەق ناکەن و پێی سەغڵەتن.

وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءَهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ ۚ بَلْ أَتَيْنَاهُم بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَن ذِكْرِهِم مُّعْرِضُونَ (71)

ئەگەر حەق و ڕاستی شوێنی ئارەزووی ئەوان بکەوێت، ئەوە ئاسمانەکان و زەوی و هەموو ئەوانەی تیایاندایە دەشێوا و تیا دەچوو سەرگەردان دەبوو، نەخێر (حەق وایە ڕقیان لێی نەبێت)، چونکە ئێمە قورئانێکمان بۆ هێناون (کە یادی هەموو چاکەیەکیان بخاتەوە، کەچی ئەوان لە بەرانبەر ئەو یادخەرەوانەدا سەرکەش و یاخین و پشتی تێ دەکەن.

أَمْ تَسْأَلُهُمْ خَرْجًا فَخَرَاجُ رَبِّكَ خَيْرٌ ۖ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (72)

ئاخۆ داوای خەرجی و پارە لەوانە دەکەیت (لە بەرانبەر هیدایەتیانەوە تا لایان سەنگین بێت؟ بۆیە باوەڕ ناهێنن؟) خۆ بەخششی پەروەردگارت بەسوودتر و چاکترە، ئەو زاتە چاکترین زاتێکە بۆ بەخشینی ڕزق و ڕۆزی.

وَإِنَّكَ لَتَدْعُوهُمْ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ (73)

بێگومان تۆ بانگیان دەکەیت بۆ ڕێگە و ڕێبازێکی ڕاست و درووست.

وَإِنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ عَنِ الصِّرَاطِ لَنَاكِبُونَ (74)

بەڕاستی ئەوانەی بڕوا ناهێنن بە قیامەت وێڵ و لادەرن لە ڕێگە و ڕێبازی ڕاست.

وَلَوْ رَحِمْنَاهُمْ وَكَشَفْنَا مَا بِهِم مِّن ضُرٍّ لَّلَجُّوا فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (75)

خۆ ئەگەر بەزەییمان پیایاندا بێتەوە و ڕەحمیان پێ بکەین و ناخۆشی و سەغڵەتییان لەسەر لا بەرین، ئەوە لە ستەم و سەرکەشییاندا ڕۆ دەچن و سەرگەردان دەبن.

وَلَقَدْ أَخَذْنَاهُم بِالْعَذَابِ فَمَا اسْتَكَانُوا لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ (76)

سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە تووشی سزا و ئازاری (جۆراوجۆرمان) کردن، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا نە ملکەچ بوون بۆ پەروەردگاریان و نە لێی دەپاڕێنەوە.

حَتَّىٰ إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا ذَا عَذَابٍ شَدِيدٍ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ (77)

هەتا ئەو کاتەی کە دەروازەی سزایەکی سەختیان لێ دەکەینەوە، ئیتر دەستبەجێ لەناویدا سەرگەردان و سەرلێشێواو و نائومێد دەبن.

وَهُوَ الَّذِي أَنشَأَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ ۚ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ (78)

هەر ئەو زاتەیە کە (دەزگای) بیستن و بینین و لێکدانەوەی پێ بەخشیوون، کەچی زۆر کەمتان سوپاسگوزارن.

وَهُوَ الَّذِي ذَرَأَكُمْ فِي الْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (79)

ئەو زاتەیە لە زەویدا بەرپای کردوون و بڵاوی کردوونەتەوە، سەرەنجام (لە ڕۆژی قیامەتدا) هەر بۆ لای ئەویش کۆ دەکرێنەوە.

وَهُوَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ وَلَهُ اخْتِلَافُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (80)

ئەو زاتەشە کە ژیان دەبەخشێت و مردن پێش دەهێنێت، گۆڕینی شەو و ڕۆژیش هەر بەدەست ئەوە (لە ڕووی تاریکی و ڕووناکی، کورتی و درێژی و... هتد)، جا ئایا ئێوە عەقڵ بەکار ناهێنن؟ ژیریتان ناخەنە کار؟

بَلْ قَالُوا مِثْلَ مَا قَالَ الْأَوَّلُونَ (81)

لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا ئەوانە هەر وەکوو خەڵکی پێشین قسە کۆنەکان دەڵێنەوە و..

قَالُوا أَإِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ (82)

دەڵێن: باشە، ئەگەر مردین و بووینە خاکوخۆڵ و ئێسک، ئایا ئێمە دووبارە زیندوو دەکرێینەوە؟!

لَقَدْ وُعِدْنَا نَحْنُ وَآبَاؤُنَا هَٰذَا مِن قَبْلُ إِنْ هَٰذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (83)

بەڕاستی ئێمە و باب و باپیرانمان لەم جۆرە بەڵێنانەمان پێشتر پێ درابوو، ئەم قسە و بەڵێنانە داستانی پێشینەکانە!

قُل لِّمَنِ الْأَرْضُ وَمَن فِيهَا إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ (84)

تۆش پێیان بڵێ: باشە زەوی و ئەو کەسانەی کە لەسەری دەژین کێ خاوەنیانە، ئەگەر زیرەک و هۆشیارن؟ ئەگەر شت دەزانن؟!

سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (85)

سەرئەنجام هەر دان بە ڕاستیدا دەنێن و دەڵێن: هەر خوا، خاوەنیانە، هەر پەروەردگار بەدیهێنەریانە. ئەوسا پێیان بڵێ: جا ئەوە بۆ چی یاداوەری وەرناگرن؟

قُلْ مَن رَّبُّ السَّمَاوَاتِ السَّبْعِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ (86)

پێیان بڵێ: ئەی کێ پەروەردگاری حەوت ئاسمانەکەیە و کێ پەروەردگاری عەرش و تەختی فەرمانڕەواییی گەورە و فراوانە؟ (ئاسمانەکان و زەوی لە بەرانبەر عەرشی پەروەردگاردا، وەکوو ئەڵقەیەکی پەنجە وایە لە پاڵ چیایەکی گەورەدا).

سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ (87)

سەرەنجام دەڵێن: هەر خوا پەروەردگاریانە، ئەوسا بڵێ: باشە ئاخر ئێوە لێی ناترسن؟ خۆتان ناپارێزن لە خەشم و قینی؟ (ئاخر ئێوە لە کێ یاخی دەبن؟)

قُلْ مَن بِيَدِهِ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ (88)

(هەر وەها پێیان) بڵێ: کێ جڵەوی هەموو شتێکی بەدەستە، لە کاتێکدا هەر ئەو پەنابەخشە و کەس ناتوانێت لە سزای ئەو زاتە، کەس پەنا بدات، ئەگەر ئێوە بزانن و شارەزا بن.

سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ فَأَنَّىٰ تُسْحَرُونَ (89)

(سەرەنجام بۆ ئەمەش) دەڵێن: هەموو ئەوانە بەدەست خوایە، تۆش بڵێ: کە واتە چۆن جادووتان لێ دەکرێت؟ کە ئەمە دەزانن.

بَلْ أَتَيْنَاهُم بِالْحَقِّ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (90)

نەخێر وا نییە، بەڵکوو ئێمە حەقیقەت و ڕاستیمان بۆ هێناون، بەڕاستی نەفامان هەمیشە درۆزنن.

مَا اتَّخَذَ اللَّهُ مِن وَلَدٍ وَمَا كَانَ مَعَهُ مِنْ إِلَٰهٍ ۚ إِذًا لَّذَهَبَ كُلُّ إِلَٰهٍ بِمَا خَلَقَ وَلَعَلَا بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ (91)

هەرگیز خوا کەسی نەکردووە بە ڕۆڵەی خۆی و هیچ خوایەکی لەگەڵدا نییە، چونکە ئەو کاتە هەر خوایەک دەچوو بەلای درووستکراوانی خۆیەوە و هەندێکی خۆی بڵند دەکرد بەسەر هەندێکی تردا (ئەوسا بوونەوەر تێک دەچوو)، پاکی و بێگەردی بۆ زاتی خوایە لە بەرانبەر ئەو شتانەوە کە (خوانەناسان) هەڵی دەبەستن و دەیڵێن.

عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ (92)

(ئەو زاتە) زانای نهێنی و شاراوەکانە، هەر وەها زانای دیار و ئاشکراکانە، بەرزی و بڵندی بۆ ئەوە لە بەرانبەر ئەو شتانەوە کە (نەفامان) دەیکەنە شەریک و هاوەڵی.

قُل رَّبِّ إِمَّا تُرِيَنِّي مَا يُوعَدُونَ (93)

بڵێ: پەروەردگارا! ئەگەر ئەوەت نیشان دام کە لە توێی هەڕەشەکانتدا پێت ڕاگەیاندوون...

رَبِّ فَلَا تَجْعَلْنِي فِي الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (94)

ئەو کاتە پەروەردگارا مەمخەرە ڕیزی قەومی ستەمکارەوە.

وَإِنَّا عَلَىٰ أَن نُّرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَادِرُونَ (95)

بێگومان ئێمە دەسەڵاتمان هەیە، ئەو هەڕەشانەی لێمان کردوون پێشی بهێنین و نیشانت بدەین.

ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ السَّيِّئَةَ ۚ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَصِفُونَ (96)

هەوڵ بدە بە چاکترین و جوانترین شێوە پاڵ بە هەڵە و ناڕێکیی ناحەزانەوە بنێیت و خەمت نەبێت ئێمە چاک ئاگادارین لە گوفتار و قسەی ناڕەوایان.

وَقُل رَّبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَاتِ الشَّيَاطِينِ (97)

(خۆت بسپێرە بە خوا و) بڵێ: پەروەردگارا من پەنا دەگرم بە تۆ لە هەموو خەتەرە و خەیاڵ و وەسوەسەی شەیتانەکان.

وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَن يَحْضُرُونِ (98)

پەنا دەگرم بە تۆ ئەی پەروەردگارم کە شەیتانەکان بەدەورمدا کۆ ببنەوە و (سەرم لێ بشێوێنن).

حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ (99)

(خوانەناسان بەردەوام لەسەر ڕێبازی چەوتیانن)، هەتا ئەو کاتەی مردن یەخەیان دەگرێت، ئەوسا هەر یەکەیان دەڵێت: پەروەردگارا بمگێڕەرەوە بۆ دنیا...

لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ ۚ كَلَّا ۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا ۖ وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ (100)

بەڵکوو چاکە ئەنجام بدەم و کاری باشە بکەم و ئەو هەڵانەی کە لە دەستم چووە لەمەودوا لە دەستی نەدەم، (بەڵام تازە کار لە کار ترازاوە، شتی وا مەحاڵە، بۆیە بەتوندی پێی دەوترێت): نەخێر، ئەوە قسەیەکە ئەو بۆ خۆی دەیڵێت، بەڵکوو دەبێت لە جیهانی بەرزەخدا، لە نێوان مردن و زیندووبوونەوەدا تا کاتێک زیندوو دەکرێنەوە چاوەڕێ بێت.

فَإِذَا نُفِخَ فِي الصُّورِ فَلَا أَنسَابَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍ وَلَا يَتَسَاءَلُونَ (101)

جا کاتێک فوو دەکرێت بە «صور» ـدا ئەوە هیچ پەیوەندییەکی خزمایەتی لەو ڕۆژەدا نییە و کەس لە کەس ناپرسێتەوە.

فَمَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (102)

ئەو کەسەی تەرازووی چاکەکانی قورس بێت، ئا ئەوانە سەرفراز و سەرکەوتوون.

وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَٰئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ (103)

بەڵام ئەو کەسەی تەرازووی چاکەکانی سووک بێت، ئەوانە ئەو کەسانەن خۆیان لەدەست داوە و خۆیان خەسار و ڕیسوا کردووە، دەبێت هەر لەناو دۆزەخدا ژیانی نەبڕاوە ببەنە سەر.

تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ النَّارُ وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ (104)

بڵێسەی ئاگر چڕوچاویان دەبرژێنێت، هەموویان لێویان هەڵقرچاوە و دانیان ڕیچ دەبێتەوە (دیمەنیان سامناکە).

أَلَمْ تَكُنْ آيَاتِي تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَكُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ (105)

(ئەوسا خوا پرسیاریان لێ دەکات) ئایا کاتی خۆی ئایەتەکانی من بەسەرتاندا نەدەخوێنرایەوە؟ کەچی ئێوە بڕواتان پێی نەبوو، بە درۆتان دەزانی؟

قَالُوا رَبَّنَا غَلَبَتْ عَلَيْنَا شِقْوَتُنَا وَكُنَّا قَوْمًا ضَالِّينَ (106)

(سەرەنجام بەکەساسییەوە) دەڵێن: پەروەردگارا نەگبەتی و نەهامەتی سەرشانی گرتین و زاڵ بوو بەسەرماندا ئێمە کەسانێکی گومڕا بووین.

رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ (107)

پەروەردگارا لەناو ئاگری دۆزەخ و سزاکەیدا دەرمان بهێنە ئەگەر جارێکی تر گەڕاینەوە (بۆ گومڕایی) ئەوە ئیتر دیارە کە ئێمە کەسانێکی ستەمکارین.

قَالَ اخْسَئُوا فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ (108)

(خوای گەورە لە وەڵامیاندا بەتووڕەیییەوه) دەفەرمێت: بێدەنگ بن و دەمتان داخەن، قسەشم لەگەڵدا مەکەن.

إِنَّهُ كَانَ فَرِيقٌ مِّنْ عِبَادِي يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ (109)

چونکە بەڕاستی کاتی خۆی دەستەیەک لە بەندە ئیماندارەکانم دەیانوت: پەروەردگارا ئێمە ئیمان و باوەڕی دامەزراومان بە زاتی تۆ هێناوە، دە لێمان خۆش ببە و ڕەحممان پێ بکە چونکە تۆ چاکترین زاتێکی کە لە هەموو خاوەن ڕەحم و سۆزەکان میهرەبانتریت.

فَاتَّخَذْتُمُوهُمْ سِخْرِيًّا حَتَّىٰ أَنسَوْكُمْ ذِكْرِي وَكُنتُم مِّنْهُمْ تَضْحَكُونَ (110)

کەچی ئێوە گاڵتەتان پێ دەکردن، هەتا گەیشتە ڕادەیەک یادی منیان لەبیر بردنەوە و ئێوە بەردەوام بەوان پێ دەکەنین.

إِنِّي جَزَيْتُهُمُ الْيَوْمَ بِمَا صَبَرُوا أَنَّهُمْ هُمُ الْفَائِزُونَ (111)

(جا با بزانن کە) بێگومان ئەمڕۆ من پاداشتم داونەتەوە بەهۆی ئەوەوە کە خۆگر بوون، بەڕاستی هەر ئەوانیش سەرکەوتوو و سەرفرازن.

قَالَ كَمْ لَبِثْتُمْ فِي الْأَرْضِ عَدَدَ سِنِينَ (112)

(ئەوسا خوای گەورە) لێیان دەپرسێت: ئەوە چەند ساڵ لە زەویدا ژیانتان بردە سەر.

قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ فَاسْأَلِ الْعَادِّينَ (113)

(دۆزەخییان) دەڵێن: ڕۆژێک یان کەمتر لە ڕۆژێک (دیارە کە ژیانی دنیا لە چاوی ژیانی نەبڕاوە و هەمیشەییدا زۆر کورت و کۆتا و کەم دێتە بەر چاو، یاخود جیهانی بەرزەخ وەکوو ڕۆژێک یان کەمتر هەستی پێ دەکرێت)، لەو کەسانە بپرسن کە بیر و هۆشیان لای خۆیانە و حسابی ژمارە و کات دەکەن.

قَالَ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا ۖ لَّوْ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ (114)

(خوای گەورە پێیان) دەفەرمێت: لە ڕاستیدا مانەوەتان لە دنیادا هەر زۆر کەم بووە، ئەگەر بەڕاستی دەتانزانی؟

أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ (115)

ئایا گومانتان وا دەبرد کە بەڕاستی ئێمە ئێوەمان بەبێ مەبەست درووست کردووە و ئێوە بۆ لای ئێمە ناهێنرێنەوە؟!

فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ ۖ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ (116)

بەرزی و بڵندی بۆ خوا، پاشای ڕەوای حەق، هیچ خوایەک نییە جگە لەو زاتە، خاوەنی عەرشی شکۆدار و بەڕێزە.

وَمَن يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِندَ رَبِّهِ ۚ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ (117)

ئەو کەسەی خوایەکی تر بڕیار بدات و بیکاتە شەریکی خوا، لە کاتێکدا کە هیچ بەڵگەیەکی بە دەستەوە نییە، ئەوە بەڕاستی حساب و لێپرسینەوەی لای پەروەردگارێتی، بێگومان بێباوەڕ و خوانەناسان سەرفراز نابن.

وَقُل رَّبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ (118)

(ئەی موحەممەد صلی الله علیه و سلم، ئەی ئیماندار! تۆ) بڵێ: پەروەردگارا! لە گوناهـ و هەڵەکانم خۆش ببە و ڕەحمم پێ بکە چونکە تۆ لە هەموو میهرەبانان میهرەبانتریت.

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî سه شنبه بیست و پنجم اردیبهشت ۱۳۹۷ |