بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ

 

أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ (1)

(خەڵکینە!) هەڵپەکردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆرکردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشک و تەلار و ...) ئێوەی سەرگەرم و سەرگەردان و بێئاگا کردووە لە خواناسی و دینداری.

حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ (2)

تا ئەو کاتەی کە دەمرن و دەبرێنە گۆڕستان (دەخرێنە ناو گۆڕێکی تەنگ و تەسک و تاریکەوە).

كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ (3)

واز بهێنن، لەمەودوا دەزانن (چ قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆتەوە، چ بەڵایەکتان بەسەر خۆتاندا هێناوە).

ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ (4)

دیسانەوە دەڵێم: واز بهێنن.

كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ (5)

واز بهێنن، ئەگەر ئێوە دەتانزانی، بە زانین و دڵنیایییەکی تەواوەوە (وا بێئاگا نەدەبوون لە خواناسی).

لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ (6)

سوێند بە خوا بێگومان دۆزەخ دەبینن (دۆزەخێکی تۆقێنەر و پڕ لە ئازار و ناسۆرە).

ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ (7)

دووبارە سوێند بە خوا دۆزەخ بە چاوی سەرتان دەبینن بە ئاشکرا و دڵنیا دەبن (کە چەندە سامناکە).

ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ (8)

پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا پرسیارتان لێ دەکرێت دەربارەی هەموو ناز و نیعمەتەکانی دنیا (چۆنتان پەیدا کردووە و لە چیدا بەکارتان هێناوە).

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî جمعه هفتم اسفند ۱۳۹۴ |