بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِیمِ

 

لَا أُقْسِمُ بِهَٰذَا الْبَلَدِ (1) 

سوێندم بەم شارە (واتە شاری مەککە).

وَأَنتَ حِلٌّ بِهَٰذَا الْبَلَدِ (2) 

لە کاتێکدا تۆ نیشتەجێی تیایدا.

وَوَالِدٍ وَمَا وَلَدَ (3) 

سوێند بە باوک و ڕۆڵەکەی.

لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي كَبَدٍ (4) 

(سوێند بەوانە) بەڕاستی ئێمە ئینسانمان درووست کردووە و بەردەوام لە ناڕەحەتی و سەغڵەتی و کێشە و ناخۆشیدا.

أَيَحْسَبُ أَن لَّن يَقْدِرَ عَلَيْهِ أَحَدٌ (5) 

ئایا ئادەمیزاد وا دەزانێت کە هەرگیز کەس دەسەڵاتی بەسەریدا نابێت؟

يَقُولُ أَهْلَكْتُ مَالًا لُّبَدًا (6) 

(زۆر جار) دەڵێت: من پارەی زۆرم لە ناو داوە! من ماڵی زۆرم خەرج کردووە!

أَيَحْسَبُ أَن لَّمْ يَرَهُ أَحَدٌ (7) 

ئایا وا دەزانێت کەس ئاگاداری نییە و نەیبینیوە (کە ئەو سەرمایەیەی لە کوێوە پەیدا کردووە و لە چیدا خەرجی کردووە؟)

أَلَمْ نَجْعَل لَّهُ عَيْنَيْنِ (8) 

ئایا جووتێک چاومان پێ نەبەخشیوە؟ (‎چاو زۆر گرنگترە لە دوو دەزگای کامێرای ئەلەکترۆنی. خودکار لە هەر چرکەیەکدا هەزاران وێنەی ڕەنگاوڕەنگ دەگرێت و دەینێرێت بۆ مێشک، ئەویش هەندێکی هەڵدەگرێت).

وَلِسَانًا وَشَفَتَيْنِ (9) 

هەر وەها زمان و دوو لێوەشمان پێ نەبەخشیوە؟ 

وَهَدَيْنَاهُ النَّجْدَيْنِ (10) 

ئایا بە منداڵی ڕێنمووییمان نەکردووە بۆ ئەوەی شیر لە مەمکەکانی دایکی بخوات؟ لە گەورەیشدا بۆ ئەوەی سەرپشک بێت لە شوێنکەوتنی ڕێبازی ڕاست، یان چەوت؟

فَلَا اقْتَحَمَ الْعَقَبَةَ (11) 

کەچی (زۆربەی ئەو خەڵکە) نەیتوانی بەسەر کۆسپ و لەمپەرەکاندا زاڵ ببێت و ڕێگای سەرفەرزای بگرێتە بەر.

وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْعَقَبَةُ (12) 

جا تۆ ‎چووزانی ئەو کۆسپ و لەمپەرانە کامەن؟

فَكُّ رَقَبَةٍ (13) 

ئازادکردنی بەندە و کۆیلەیە (یان ئازادکردنی گەردنی خۆیەتی لە گوناهـ و یاخیبوون و سەرکەشی).

أَوْ إِطْعَامٌ فِي يَوْمٍ ذِي مَسْغَبَةٍ (14) 

یاخود خۆراکبەخشینە لە ڕۆژێکدا کە گرانی و برسێتی هەبێت.

يَتِيمًا ذَا مَقْرَبَةٍ (15) 

بەتایبەتی بەو هەیتوەی کە خزمایەتیی هەیە لەگەڵیدا.

أَوْ مِسْكِينًا ذَا مَتْرَبَةٍ (16) 

یان بە هەژارێک کە لە هەژاریدا لەسەر خاک دانیشێت، یان پەککەوتە و کەفتەکارێک.

ثُمَّ كَانَ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ وَتَوَاصَوْا بِالْمَرْحَمَةِ (17) 

سەرەڕای ئەوانەش ئادەمیزاد دەبێت لەوانە بێت کە باوەڕیان هێناوە و ئامۆژگاریی یەکتریان کردووە لەسەر خۆگری و ئارامگری و هەر وەها ئامۆژگاریی یەکتریان کردووە لەسەر ڕەحم و بەزەیی و میهرەبانی.

أُولَٰئِكَ أَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ (18) 

(ئەوانەی بەو سیفەتە جوانانە خۆیان دەڕازێننەوە) ئەوانە دەستەی ڕاست و (دەستەی بەختەوەرانن‎).

وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا هُمْ أَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ (19) 

ئەوانەش کە باوەڕیان بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەبووە، ئەوانە دەستەی خوار و چەپ و چەوت و نالەباران، دەستەی نەگبەت و سەرلێشیواوەکانن.

عَلَيْهِمْ نَارٌ مُّؤْصَدَةٌ (20) 

ئەوانە دەرگا و قاپییەکانی دۆزەخ لەسەریان داخراوە و هیچ هیوایەکی ڕزگارییان نییە.

بەڕێوەبەر: عیمران حسەینی - Îmran Huseynî دوشنبه هفتم تیر ۱۳۹۵ |